ماردین ئیبراهیم
ماردین ئیبراهیم

ئیسلامۆفۆبیا: جیاکردنه‌وه‌ی موسڵمانان

24ی ئایار، 2024

کێشه‌ی بنه‌ڕه‌تیی ئیسلامۆفۆبیا ئه‌وه‌یه که به‌هانه‌ی هەبوونه‌که‌ی ڕێگرتنه له به‌که‌مگرتنی مرۆڤی موسڵمان له‌به‌ر موسڵمانبوونه‌که‌ی، به‌ڵام له کرداردا دژی ئه‌و بنه‌ما گه‌ردوونییه‌ی سه‌ره‌وه کار ده‌کات. به‌پێی یاساکانی یه‌کێتیی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا، به‌که‌مگرتن و هه‌ڵاواردنی مرۆڤ له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌نگی پێست و ڕه‌گه‌ز و باوه‌ڕ و ئایین و مه‌یلی ڕه‌گه‌زی قه‌ده‌غه‌یه. جیاکردنه‌وه‌ی موسڵمانان به ‌تایبه‌ت بۆچی؟…

دەیخوێنمەوە
blank

ئیسلامۆفۆبیا: ئیسلامۆفۆبیا وەک تارمایی

23ی ئایار، 2024

هه‌میشه گرووپە کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ده‌سته و جڤاکه‌کان، کۆمه‌ڵێک پێشداوه‌ری و ستیریۆتایپ، ڕستێک تێڕوانینی گریمانه‌کراویان له‌سه‌ر ده‌سته‌ و جڤاکه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان هه‌یه. نه‌ک هه‌ر ئه‌وه، ته‌نانه‌ت له‌ناو یه‌ک کۆمەڵگەشدا ده‌سته‌ و گرووپ و کۆمه‌ڵه‌یه‌ک، پێشداوه‌ری و ستیریۆتایپی دیاریکراو له‌سه‌ر گرووپه‌کانی دیکه گه‌ڵاڵه ده‌که‌ن؛ له زۆربه‌ی دۆخه‌کانیشدا ئه‌و پێشداوه‌رییانه له‌گه‌ڵ فاکته‌کان یه‌ک ناگرنه‌وه. هه‌ندێک جار ئه‌و پێشداوه‌ری…

دەیخوێنمەوە
blank

وێرانه‌خاکی ڕۆشنبیران

9ی كانونی یه‌كه‌م، 2023

سه‌رهه‌ڵدانی بیرۆکه‌ی ناسیۆنالیزم له بنه‌ڕه‌تدا ئاراسته‌یه‌کی سیکیۆلاره، ئایدیایه‌کی پێچه‌وانه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی ئایینییه. ئه‌و کاته‌ی که ئایین بڕبڕه‌ی پشتی شارستانیه‌ته‌کانه، ئایدیای ناسیۆنالیزم ئایدیایه‌کی نادیاره. هه‌ڵبه‌ته نه‌ته‌وه و  پێکهاته ئیتنییه‌کان له کۆنه‌وه خودهوشیارییه‌کی سه‌ره‌تایییان به خۆیان هه‌یه، به‌ڵام دیدی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و دروستکردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه ته‌وژمێکی فیکرییه که ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به گورزخواردنی دیدی ئایینییه‌وه هه‌یه بۆ دنیا. له…

دەیخوێنمەوە
blank

ده‌رباره‌ی ئیلحاد له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا

12ی كانونی دووه‌م، 2023

عه‌بدولڕه‌حمان به‌ده‌وی که بیرمه‌ندێکی ناسراوه له ناوه‌نده‌ ئه‌کادیمییه‌‌کانی جیهانی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپیدا، له ساڵی ١٩٤٥دا کتێبێکی بڵاو کردۆته‌وه به ‌ناوی ‘له مێژووی ئیلحاده‌وه له ئیسلامدا’. کتێبه‌که سه‌ره‌ڕای گرنگییه‌که‌ی له لێکۆڵینکاری و شرۆڤه‌ی تێکسته ئه‌ده‌بی و ڕه‌وانبێژی و سیۆلۆجییه‌کانی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستی ئیسلامیدا؛ هه‌ڵگری دوو گرفته: گرفتی یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه که به‌ده‌وی تاڕاده‌یه‌ک ته‌سلیمی ئه‌و دیده باوه بووه…

دەیخوێنمەوە
blank

هۆمۆفۆبیا

8ی كانونی یه‌كه‌م، 2022

گوتاره‌کان که زاڵ ده‌بن، جا هه‌ر گوتارێک بێت، کولتووری، سیاسی، ئاینی، یان ته‌نانه‌ت هونه‌ری و ئیستاتیکیش، زاڵبوونه‌که‌یان مه‌رج نییه وابه‌سته‌ی ڕه‌وابوونه‌که‌یان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی که‌می ڕه‌وابوونیان هه‌بێت، ده‌بێت ڕێگه خۆش بکرێت و زه‌مینه‌سازی بکرێت به‌وه‌ی گوتاره دژه‌کانیان خۆیان نمایش بکه‌ن. له سه‌رده‌می نوێدا بۆ ئه‌وه‌ی گوتارێک ڕه‌وایه‌تی وه‌ربگرێت ده‌بێت له فه‌زای گشتیدا دیبه‌یتی له‌سه‌ر…

دەیخوێنمەوە
blank

سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی گۆڤاری ڕه‌هه‌ند

8ی كانونی دووه‌م، 2022

ئەم وتارەی ڕۆشنبیر و ڕۆماننووس (ماردین ئیبراهیم)‌ وەڵامی تەوەرێکی ماڵپەڕی ژنەفتنە دەربارەی «نێوەندی ڕەهەند بۆ لێکۆڵینەوەی کوردی». بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین مه‌عریفه‌یه‌کی بێلایه‌ن و ئۆبجێکتیڤ بنیاد بنێین پێویستمان به‌وه‌یه له کاتی خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر دیارده‌یه‌ک یان بزاوتێکدا خۆمان له دوو گرفت ڕزگار بکه‌ین. گرفتێکیان په‌یوه‌ندی به خوێندنه‌وه‌ی دیارده‌کانه‌وه هه‌یه له گۆشه‌نیگایه‌کی سه‌بجێکتیڤه‌وه، سه‌یرکردنی دیارده‌کانه له په‌نجه‌ره‌ی خودیه‌وه،…

دەیخوێنمەوە