نەوا ئەمین
نەوا ئەمین
blank

تیرۆژ

12ی ئازار، 2023

عەوداڵی جێیەکە پێی بگات دوگمەیەک دایبگرێت وەک داگرتنی گڵۆپی حەمامەکە یان وێنەیەک بیچرکێنێت؛ وێنەی هێڵ و زاویەکانی جەستەی لە تاریکیدا . جەستە دەیەوێت بەرزبێتەوە  بەرەو بۆشایییەک کە تێیدا؛ ئاوێنەی گوناهەکان بە شکاوی پرشنگی جوانتر دەخەنە سەر دیوار ئەوکاتەی خۆر دەکەوێتە سەریان . من لە دووانەی جەستە و ڕۆح تێنەگەیشتم تا کاتێک ئازاری ڕووشانی پێستم لەژێر…

دەیخوێنمەوە
blank

“ئاسمانێک کە ناتوانم تەماشایکەم”

17ی تشرینی یه‌كه‌م، 2022

گوڵە سپییەکانی لێرەوارەکە بە ڕیز گەشەیان کردبوو من هەنگاوم دەنا لە هەوا گەر سەر بەرەڵایییەک لە پەڕە سپییەکانیانەوە مەنهۆڵی جەنگەکانی هەڵبدایەتەوە؛ ئاسەواری ڕاستەقینە وەک پڕکردنەوەی چاڵی ڕوومەتێک کە زلەیەک خستوویەتی؛ بازنەیەکەی بۆش و سەماکردنێکی پارێزەر. وەک ئەوانەی کەلوپەلی نێو کۆڵەکانیان هەڵڕژا و کەوتنە نێوانی خەڵکەوە تیشکی لەدەستچوویان قومات کردە دەمیانەوە و هەوڵیان دا بدوێن ساماڵ،…

دەیخوێنمەوە