زویربوون
ئەزانیت زویربوون چییە؟ زویربوون ڕاستگۆیییە، منداڵانەیە، هەر بۆیە هێند پاک و بێ گوناهانەیە. بێ درۆیە. زویربوون؛ “تۆم خۆشەوێ”یە. دەستبەردارنەبوونە. زویربوون باسی “من” ئەکات. زویربوون: “تووڕە بووم، بەڵام هێشتا لێرەم”ە، “ناڕۆمە”ە، “ناتوانم بڕۆم”ە. زویربوون: نازکردنە، بە نزیک بینینە، “بە نرخی بۆ من”ە. زویربوون: “خۆشەویستییەکەت بڵێ”یە، “دە ئیتر تێبگە”یە. زویربوون: ئومێدە، لە ناوبردنی “تۆ بڵێی”یەکانە، دڵنیابوونەوەیە. ئەزانی…
دەیخوێنمەوەشیعرەکانی کاتژمێر نۆ بۆ دە
چ شتێکی جوانە بیرهاتنەوەی تۆ؛ لە ناوەڕاستی هەواڵەکانی مەرگ و سەرکەوتندا، لە زیندان و ئەو دەمەی تەمەن لە چل لایداوە. چ شتێکی جوانە بیرهاتنەوەی تۆ؛ دەستی جێماوت لەسەر پارچە قوماشێکی شینی ئاسمانی، لەناو قژەکانیشتدا، نەرمیی خاکی بە ویقاڕی “ئیستانبوڵ”ی ئەزیزیم. بەختەوەریی ئەڤینی تۆ، چەشنی بوونی کەسی دووهەمە لە ناخمدا. بۆنی جێماوی گەڵای شەمدانی بەسەر پەنجەکانتەوە،…
دەیخوێنمەوەناوی مردووەکە سەلیمە
چواردە سەعات، بە بیستوپێنج قرووش هەڵی نەکرد وتی پەنجا قرووش و دە سەعات کرێکارەکانی دیش هەمان بیریان هەبوو ئەڵبەت بیرێکی قووڵ و فەلسەفی نییە بەڵام بیرێکی ترسناکە لەبەر ئەوە، کوڕە بوڵگارییەکە و حیکمەت خێرا ئەم هەواڵەیان گەیاندە پۆلیس پۆلیس یەکسەر حەپسی کردن دە کەسیان بردە بەڕێوەبەرایەتی: چوار ژن، شەش پیاو ئەمانە سەرگەورەیان بوون لەگەڵ سەلیمی…
دەیخوێنمەوە