دوو بەژن
دوو بەژنی ئاوێزان دەماودەم دوو شەپۆلن شەویش زەریایە. دوو بەژنی ئاوێزان دەماودەم دوو بەردن شەویش سارایە. دوو بەژنی ئاوێزان دەماودەم بنجن بە شەودا داکوتراون. دوو بەژنی ئاوێزان دەماودەم تیغن شەویش برووسکەیە. دوو بەژنی ئاوێزان دوو ئەستێرەن دەکشێن لە بۆشاییی ئاسمان. سەرچاوە: Dos cuerpos, Octavio Paz, Obrapoética, Volume 1, Círculo de Lectores, 1997 (Traducido al kurdoporJiyar…
دەیخوێنمەوە