دوو بەژن

لە ئیسپانییەوە: ژیار هۆمەر

دوو بەژنی ئاوێزان

دەماودەم دوو شەپۆلن

شەویش زەریایە.


دوو بەژنی ئاوێزان

دەماودەم دوو بەردن

شەویش سارایە.


دوو بەژنی ئاوێزان

دەماودەم بنجن

بە شەودا داکوتراون.


دوو بەژنی ئاوێزان

دەماودەم تیغن

شەویش برووسکەیە.


دوو بەژنی ئاوێزان

دوو ئەستێرەن دەکشێن

لە بۆشاییی ئاسمان.

سەرچاوە:

Dos cuerpos, Octavio Paz, Obrapoética, Volume 1, Círculo de Lectores, 1997 (Traducido al kurdoporJiyar Homer)

ئۆکتاڤیۆ پاز (Octavio Paz): شاعیر و وتارنووس و چیرۆکنووس و سیاسەتمەدارێکی مەکسیکییە. شاعیرێکی ئێجگار گرنگیزمانی ئیسپانی و ئەمریکای لاتین و دنیایە. ساڵی ١٩١٤ لە شاری مەکسیک چاوی بە دنیا هەڵهێناوە. ساڵی ١٩٨١ خەڵاتی بەناوبانگی سێرڤانتێس و ساڵی ١٩٩٠ خەڵاتی نۆبێڵی وێژەی وەرگرتووە. ساڵی ١٩٩٨ بە نەخۆشیی شێرپەنجە لە مەکسیک دواکۆچی کردووە.

photo_٢٠٢٣-٠١-١٥_١٤-٢٨-٠٩

سەرنجێک بنوسن