عەزیز گەردی و جووتسەردەمی لە نووسیندا
بۆ نووسین و بێدەنگی، بۆ کێشەکانی شیعر و بۆ عەزیز گەردی ١ مێژووی نوێی نووسینی کوردیی ناوەڕاست چەند ناوێکی تێدایە سەرباری توانا و گرنگی و درەوشانەوەیان، بەرپرسیارێتییەکی قووڵیشیان بەرامبەر بە قۆناغی خۆیان و پێش خۆیان هەبووە، بە ڕادەیەک کە دەستبەرداری هیچیان نەبوون و هەوڵیان داوە لە هەردوو قۆناغدا هەبن، یان بنووسن. ئەم بەرپرسیارێتییە بەرامبەر بە…
دەیخوێنمەوەئەفسانەی سەلیم بەرەکات
ساڵی ١٩٧٩، لە گەرمەی جەنگی ناوخۆی لوبنانی (١٩٧٥-١٩٩٠)دا، لەو ناوچەیەدا کە پاش ڕاوەدوونانی بەرەی فەلەستینی لەلایەن دەبابەکانی ئارێڵ شارۆنی ئیسرائیلییەوە، بە “دوایین کیلۆمەتر” ناسرا، ڕۆژێکیان سەعدی یوسف خۆی بە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی گەڕەکی “ئەلفاکیهانی”ی شاری بەیرووتدا دەکات و دەچێتە بەردەرکی یەکێک لە ئاپارتمانەکانی ناوی. لە جەرەس دەدات، ڕادەوەستێت؛ کەمێکی پێ دەچێت و دوودڵ دەبێت، چونکە وا…
دەیخوێنمەوەپاش حەسەن زیرەک؟
“ئەو نووسەرانەی بەدڵمن، پێم خۆشە بەکاریان بهێنم. بۆ نموونە، تاکە پێزانین و پاداشتێک کە بەرانبەر فیکری کەسێکی وەک نیتشە بنوێنرێت، ئەوەیە کە بەکار بهێنرێت، بشێوێنرێت، هاواری پێ بکرێت و ناڕەزایی پێ دەرببڕدرێت. جا گەر قسەکەران گوتیان کە من بەرانبەر بە نیتشە وەفادار، یان بێوەفا بووم، ئەوا هیچ گرنگییەکی بۆ من نابێت.” فوکۆ میشێل فوکۆ لای…
دەیخوێنمەوەڕۆشنبیریی کافکایی
ئەم نووسینە بۆ باسکردن و بەرگریکردن لە کافکا نییە -ئەدەبی کافکا خۆی بەرگرییەکی پوختە بەرانبەر بە هەموو شتێک-، بەڵکو بۆ بەرگریکردنە لە خۆمان، لە ڕۆشنبیریی خۆمان؛ ڕۆشنبیرییەک کە لە هیچ ڕۆژگارێکدا هێندەی ئەمڕۆ لەژێر پرسیاردا نەبووە. لەژێر پرسیاردایە، لەبەر ئەوەی حوکومدانەکانی ناوی، بەها و بەهاپێدانەکانی ناوی، دەقەکانی ناوی و بکەرەکانی ناوی لەژێر پرسیاری گەورە گەورەدان:…
دەیخوێنمەوە
شەش نوشتە
تا مرۆڤ بیر خۆی بهێنینەوە
١ گەیشتینە دوڕگەی نەزانراوەکان و شوێنپێیەکمان دی شوێنپێیەک بەسەر لمی ئەو کەنارەوە کە دەستی شەپۆلەکانی یادەوەریمانی پێ ناگات؛ شوێنپێیەک کە شت بوو، نەک ناو … گەڕاین و گەڕاین و تەنیا لە کۆتایی سەفەرەکەدا زانیمان کە ئەوە شوێنپێی خۆمانە: ئێمە هەمیشە لێرەبووین. ٢ سێو گۆشتی درەختەکەیە مێش تێی نەدابێت سێو گۆشتی سرووشتە بە خۆیەوە؛ درەختەکە لەوێدا…
دەیخوێنمەوە