نۆڤیۆلێت بولاوایۆ
نۆڤیۆلێت بولاوایۆ

نۆڤیۆلێت بولاوایۆ (NoViolet Bulawayo) نووسەرێكی خەڵكی زێمبابۆیە، لە ساڵی 1981 لەدایك بووە. ئەم چیرۆكەی بە ناوی Hitting Budapest، لە ژمارەی نۆڤەمبەر و دیسەمبەری 2010، لە گۆڤاری Boston Reviewدا بڵاو كراوەتەوە. لە ١١ی تەموزی ٢٠١١دا "خەڵاتی کەینی بۆ نووسینی ئەفریقی" بەدەست هێناوە. خەڵاتی کەین، کە بە "بۆکەری ئەفریقی" ناسراوە، ساڵانە بە کورتەچیرۆکی نوسەرێکی ئەفریقی دەبەخشرێت كە بە زمانی ئینگلیزی نوسرابێت. پاش وەرگێڕانی چیرۆكەكە و خوێندنەوەی چەند ڕەخنە و بۆچوونێك لەبارەیەوە، تێگەیشتم كە دەقەكە بە سێ ئێدیتی جیاواز لە شوێن و وڵاتی جیاواز بڵاو كراوەتەوە و هەریەكەیان جیاوازییەكی كەم تا زۆری لەگەڵ ئەوانی تردا هەیە

لێدان لە بوداپێست

29ی ته‌مموز، 2024

بەرەو بوداپێست بەڕێگەوەین: باستارد و چیپۆ و گۆدنۆز و سبهۆ و ستینا و من. وا خەریكین دەڕۆین لەگەڵ ئەوەی تەنانەت ڕێگەشمان پێ نادرێت ڕێگەی مزیلیكازی تێپەڕێنین، سەرباری ئەوەی كە وا بڕیار بووە باستارد ئاگای لە خوشکە بچووکەکەی، فراکشن، بێت، لەگەڵ ئەوەی دایکم ئەگەر پێ بزانێت بێكەسكوژم دەكات، كەچی ئێمە وا دەڕۆین. بوداپێست پڕە لە گواڤا[1]…

دەیخوێنمەوە