ئازادی Archives - ژنەفتن
ئازادیی کورد
پوختە
زۆربەی کوردە بیرمەندە سیاسییەکان لەسەر ئەوە کۆکن کە گەلەکەیان پێویستی بە ئازادی هەیە. جگە لەوەش، هاوڕان کە پێویستیان بە ڕزگاربوون لەو هەژموونی(باڵادەستی)یە[1] هەیە کە بە دەست ئەو چوار دەوڵەتەوە تووشی بوون و لە نێوانیاندا دابەش کراون واتە، تورکیا، سوریا، عێراق و ئێران. ئەوەی کەمتر ڕوونە، سروشتی سەرڕاستی ئەم ئازادییەیە. مشتومڕی سەرەکی کە تایبەتمەندیی گوتاری سیاسیی کوردییە، لەسەر ئەوەیە کە ئایا ئەو ئازادییەی کە بەدوایدا دەگەڕێن پێویستی بە بوونی دەوڵەتێکی نەتەوەیی سەربەخۆی کوردی هەیە؟ عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرکردەی ڕۆشنبیری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان”پەکەکە”، باس لەوە دەکات کە ئازادیی کورد تەنیا لە ڕێگەی ڕزگاربوون لە خودی مۆدێلی دەوڵەت-نەتەوە(nation-state model) بە دەست دێت. ئۆجەلان لەبری دامەزراندنی کوردستانێکی سەربەخۆ، ئۆتۆنۆمیی ناوچەیی بۆ کوردەکان لە ڕێگەی کۆنفیدرالیزمێکی تەواو یەکسانیخوازانە و دیموکراسیی ڕاستەوخۆ پێشنیار دەکات کە مۆرای بووکچین (Murray Bookchin)، بە ئیلهامی ئانارشیستییەوە کە خوازیاری ئۆتۆنۆمیی شارەوانی بوو، بیر دەخاتەوە. ئێمە لە وەڵامی ڕێبازی ئۆجەلان دەڵێین کە بەکارهێنانی ڕەتکردنەوەی ئەنارشیستی دەوڵەت تا ڕادەیەکی زۆر هەڵەیە. ئێمە هەندێک کێشەی مێژوویی و چەمکی لەگەڵ تێگەیشتنی ئەنارشیستی لە دەوڵەتدا دەستنیشان دەکەین و بە پەڕینەوە بەسەر هەندێک ئەنارشیستەوە، و لەوانەش ئۆجەلان، پەرە دەدەین بەو دانپێدانانە کە ئازادیی ئەنارشیستی تەنیا دوای ماوەیەکی درێژخایەن لە بوونی دەوڵەتگەرانەوە(statist existence) بە دەست دێت. ئێمە بە پێچەوانەی مۆدێلی ئەنارشیستیی ناهەژموون(non-domination)، زۆرتر مۆدێلێکی کۆماریخوازانە لە ئازادی و ڕزگاری پێشنیار دەکەین، هەروەها وەک مۆدێلی ناهەژموون، کە پێویستی بە پێکهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆ لانی کەم لەم قۆناغە مێژووییەدا هەیە، بۆ کورد و هەروەها هەر گەلێکی بندەست، تا وەک ئازادیی ڕاستەقینە هەژمار بکرێن. لە کۆتاییدا هەوڵ دەدەین هەندێک توخمە چەمکییەکانی ئەنارشیستی و کۆماریخوازانە تێکەڵ بکەین و ڕوانگەیەکی کۆمەڵایەتیی لێکدراو ئاراستە بکەین، کە بتوانێت وەک بناغەیەکی باشتر بۆ ئاواتەکانی کورد بۆ ئازادی خزمەت بکات.
سەروشەکان: کورد، ئازادی، ئەنارشیزم، کۆماریخوازی، کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک، دەوڵەت.
پێشەکی
زۆرێک لە گەلانی جیهان بە دەست باڵادەستییەوە ئازار دەکێشن. زاڵبوون بەسەر باڵادەستی ڕزگاربوونە. بەهرەمەندی لە ناهەژموونی(non-domination)، ئازادییە. لە کاتێکدا ڕەنگە ڕوون بێت کە ئازادی دەبێت جۆرێک لە ناهەژموونی بەدوای خۆیدا بهێنێت، بەڵام ئەوەی کە بە تەواوی ئازادی وەک ناهەژموونی تایبەتمەند دەکات، جێگەی مشتومڕە. ئەم وتارە هەوڵێکە بۆ پەرەپێدانی چەمکێک بۆ ئازادی وەک ناهەژموونی(liberty as non-domination)، کە پێمان وایە گونجاوترینە بۆ گەلێکی تایبەت کە ئەمڕۆ بە دەست هەژموونییەوە دەناڵێنێت، واتە کورد. دوو تێڕوانینی سەرەکی کە ئازادی وەک ناهەژموونی مامەڵەی لەگەڵ دەکەن، بریتین لە ئەنارشیزم و کۆماریخوازی. هەندێک لە کوردەکان پێشتر واتایەکیان لە ئازادی لە زاراوەی ئەنارشیستیدا پیشنیار داوە. لە درێژەدا، ئامانجمان ئەوەیە نیشان بدەین کە ڕەخنەکانی کۆمارییەکان لە ئەنارشیزم گونجاون و سازشێکی ئەگەری لەنێوان بۆچوونی ئەنارشیست و کۆمارییەکان لە ئازادی هەیە کە لەسەر جۆرێک لە کۆمۆنیتاریزمی[2] هاوبەش دامەزراون، کە ڕەنگە باشترین بژاردە بێت بۆ کورد. بەم پێیە، لە ڕووی میتۆدۆلۆژییەوە، ئەوەی ئێمە لەم وتارەدا خەریکی دەبین، شیکارییەکی چەمکی بەراوردکارانەیە لە خزمەت خەباتی ڕزگاریخوازی گەلاندا، واتە ئێمە چەمکەکانی ئازادی بەراورد دەکەین لە پێناو دۆزینەوەی ئەوەی کام چەمک و بۆچوون ڕەنگە زۆرترین سوودی هەبێت بۆ گەلێکی بندەست(dominated people)، بۆ دابینکردنی ڕوونکردنەوە سەبارەت بە ئامانجی ڕزگاریخوازی خۆیان.
پێش ئەوەی ڕاستییە مێژوویییەکانی هەژموونی کورد(زاڵبوون بەسەریدا) جێگیر بکەین و دواتر تایبەتمەندی هەندێک چەمکی کوردی بۆ ئازادی شی بکەینەوە، پێدەچێت گرنگ بێت سەرەتا بە شێوەیەکی بەرفراوانتر قسە لەسەر ئەو دوو ڕێبازە بکەین کە لەم وتارەدا باسی دەکەین، واتە ئەنارشیزم و کۆماریخوازی. زۆر شت هەیە کە ئەنارشیزم و کۆماریخوازی تێیدا هاوبەشن و دەکرێت بڵێین یەکەمیان گەشەی مێژووییی دووەمینیانە. ئەو دەستەوشە سەرەکییەی کە پێدەچێت زۆرترین ڕێککەوتنیان هەبێت سەبارەت بە ماناکانی باڵادەستییە. باڵادەستیی پەیوەندی بە دەسەڵاتی کۆنترۆڵنەکراو، بێسنوور، سەپێنراو، دیارینەکراو، یان هەوسارپساندوو هەیە. دیاردەیەکە زۆربەی کات بە هێزی سەرسەخت، دەسەڵاتێکی چڕ کە دەتوانێت خۆی دەرببڕێت هەم لە کردارەکاندا، و هەم لە بارودۆخ و پەیوەندییە پێکهاتەیییەکان کە لەم جۆرە کردارانە، و مەیلی ئەنجامدانی ئەو جۆرە کردارانە پێکهاتوون. بەم پێیە ناهاوسەنگییەکی توند، ناهاوتا، یان ناهاوکێشی لە دابەشکردنی دەسەڵاتدا لەخۆدەگرێت((McCammon 2018.
ئەگەر ئەنارشیزم و کۆماریخوازی ڕێککەوتنێکی مەزندەییان هەبێت سەبارەت بە مانای باڵادەستی، ئەوا ئەو پرسیارە سەرەکییەی کە بۆ هەردووکیان دێتە پێشەوە ئەوەیە کە چۆن بڕیارە باڵادەستی ببەزێنرییەت. ئەمەش لە کۆتاییدا بوو بە پرسیارێک سەبارەت بە ڕۆڵ و گرنگی دەسەڵات بە ئامانجی گەیشتن بە ڕزگاری. هەرچەندە کەمێک گاڵتەجاڕانەیە، بەڵام دەتوانرێت بڵێین لە کاتێکدا ئەنارشیزم ئامانجیەتی بەسەر باڵادەستیدا زاڵ بێت ئەویش بە هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵات لە پەیوەندییە مرۆیییەکان، کۆماریخوازی بە ئامانجی هاوسەنگکردنی هێز ئەو کارە دەکات. ئەمەش بۆ ئەو باسەی خوارەوە گرنگ دەبێت چونکە ئێمە ئەم ئامانجانە بەراورد و جیاوازی دەکەین لە بەرامبەر ئەو لێکدانەوە دژبەیەکانەی ئەنارشیزم و کۆماریخوازی ئاراستەی ڕۆڵی دەوڵەت لە پڕۆژەی زاڵبوون بەسەر هەژموونی دەکەن. ئەگەر ئازادی هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵات بەدوای خۆیدا دەهێنێت، ئەوا دەبێت  بۆ ئەنارشیزم هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتیش، کە بکەر و ناوەندی سەرەکیی دەسەڵاتە لە کۆمەڵگەی هاوچەرخدا، بەدوای خۆیدا بهێنێت. کۆماریخوازی لەگەڵ ئەمە ناکۆکە و دەوڵەت وەک سەرۆک، ئەگەر نەڵێین تەنیا ئامڕازی بنەڕەتی بۆ گەیشتن بە ناهەژموونی ڕاستەقینە لەمڕۆدا دەبینێت و بەم شێوەیەش دەتوانێت دەسەڵات هاوسەنگ بکات بەجۆرێک کە گەل بتوانێت بە شێوەیەکی دیاریکراو خۆچارەنووسانە بژییەت و خۆی لە هەژموونی گەلانی دیکە بەدوور بگرێت، ئەمەش ڕێک ئەو کێشەیە کە گەلی کورد ڕووبەڕووی بووەتەوە و بۆ ئازادیی کورد ڕێگاچارەیە. با بە کورتکردنەوەی ئەزموونەکانی کورد لە ئێستادا و لە ماوەی یەک دوو سەدەی ڕابردوودا دەست پێ بکەین، پاشان دواتر باس لە چەمکێکی ئەنارشیستی لە ئازادی بکەین کە لەلایەن هەندێک هێزی کوردییەوە پەرەی پێ دراوە، پاشان بزانین چۆن کۆماریخوازی وەڵامی ئەم پێشنیازە ئەنارشیستییە دەداتەوە و دواتر لە کۆتاییدا بزانین ئایا دەتوانرێت جۆرێک لە سازان بکرێت کە ڕەنگە فۆڕمی بۆچوونێکی پەسەندکراو لە ئازادیی کورد پێک بهێنێت.
باڵادەستی بەسەر کورددا
گەلی کورد لەبەرچاو بگرن. بە نزیکەی ٤٥ ملیۆن کەس، گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەت لە جیهاندان. لە مێژووییەکی بەرفراوانتردا، کورد نزیکەی چەند سەدەی ڕابردوو، کۆلۆنی کراوە و دابەش کراوە و لەلایەن تورک و عەرەب و فارسەوە حوکمڕانی کراوە، بەلایەنی کەمەوە بگەڕێنەوە دواوە، تا دەستکارییە هاوئاهەنگەکانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و سەفەوی تا سەرکوتکردنی هاوکاتی تورکیا و ئێران لە هەوڵەکانی کورد لە هەر پلەیەک لە خۆدەربڕینی سیاسیدا. هەروەها تا ئەم دوایییانە، زلهێزە کۆلۆنیالیزمەکانی ڕۆژئاوا و دواتر عەرەبی پارتە بەعسییەکان لە سوریا و عێراق بە هەمان شێوە زیادەڕەوییان کرد لە نکۆڵیکردن لە کوردەکان لە سەرەتاییترین بوونێکی سیاسییان. لە ڕووی جوگرافیاوە لە ئێستادا کوردستان بەسەر چوار دەوڵەت-نەتەوە دابەش کراوە کە بریتین لە تورکیا، سوریا، عێراق، ئێران. ئەو هەرێمانەی کە ئەم دەوڵەتانە داگیریان کردووە، هاوتای چوار ناوچەی کوردستانن کە بە ڕیز بریتین لە باکوور (باکووری کوردستان)، ڕۆژئاوا (رۆژئاوای کوردستان)، باشوور (باشووری کوردستان)، ڕۆژهەڵات (رۆژهەڵاتی کوردستان).
لە هەریەک لە چوار ناوچەی کوردستان، کورد بە پلەی جیاوازەوە نائازاد کراوە. لە جینۆسایدەوە تا پاکتاوی نەتەوەیی تا ئاوارەبوونی زۆرەملێ و بێسەروشوێنکردنی بەکۆمەڵ تا ئەشکەنجەدان و لەسێدارەدان و زیندانیکردن تا ئامرازگەلی کەمتر توندوتیژانەتر وەک قەدەغەکردنی زمانی کوردی، هیچ تەکنیکێکی دەستوەردان و زاڵبوون نەماوە کە دژی کورد بەکار نەهێنرابێت. ئەوانە لە پێناو ڕێگریکردن لە بوونی کورد بە شێوەی ڕاستەقینەی سیاسی وەک گەلێکی ئازاد و خۆبەڕێوەبەری ئەرێنی بەکار هێنراون. مەیل بە هەبوون بە مانایەکی ڕاستەقینەی سیاسی لەلایەن کوردەوە بەس بووە بۆ ئەوەی زلهێزە کۆلۆنیالیزمەکانی ڕۆژئاوا، تورک، عەرەب و فارس بە ئامانجی ڕوون بە ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانیان وەک گەلێکی ئازاد و سەربەخۆ، بەسەریاندا زاڵ بن. نزیکەی سەد ساڵی ڕابردوو، دەتوانین زاڵبوون بەسەر کورد وەک هەوڵی جۆراوجۆر بۆ نەهێشتنی ناسنامەی کورد تێبگەین کە زیاتر لە ڕێگەی پڕۆسەی تورکاندن و عەرەباندن و فارساندن[3] لەلایەن تورکیا و سوریا و عێراق و ئێرانەوە ئەنجام دراون.
لە باکوور(باکووری کوردستان، باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا)، لە سەردەمی عوسمانیدا، دەکرێت بڵێین کوردەکان وەک ڕەعیەتێکی کۆلۆنیالیزەکراوی زۆرتر پشتگوێخراو و بەبەزەیی ژیاون. کورد ئەگەرچی لە شتێکی وەک ئۆتۆنۆمیی ناوچەیی لە ئیمپراتۆریەتی ناوەڕاست تا کۆتاییی عوسمانیدا بەهرەمەند دەبینرێن، بەڵام هێشتا گەلێکی بەستراوبە سیستەمی حوکمڕانیی ئیمپراتۆری بوون کە دژی یەکتری دادەنران و وەک سەربازی شەتڕەنج لە ململانێ سنوورییەکان لەگەڵ خانەدان و پاشا جۆراوجۆرەکانی فارس بەکاریان دەهێنان، نموونەیەک لە فۆرمێکی دەستێوەردانی ناوخۆیی کە تا ئەمڕۆش کورد ئازار دەبینێت. هەروەک گەلانی دیکە کە لەلایەن ئیمپراتۆریەتی عوسمانییەوە کۆلۆنی کرابوون، کورد هیچ شتێکی وەک چارەنووسی ڕاستەقینە یان سەربەخۆییی سیاسی ڕێگەی پێ نەدرا. لەگەڵ سەرهەڵدانی کۆماری تورکیا لە ساڵی ١٩٢٣، هەژموونی بەسەر کورد لە بابەتی بەستراویی کۆلۆنیالیزمەوە ڕۆیشت بەرەو بوون بە بندەستەبوونی ڕاستەوخۆ. کۆماری تورکیا لەسەر ئایدۆلۆژیای ناسیۆنالیزمی تورکی دابەشنەکراو دامەزرا. (Arai 1992)
بۆ بەدیهێنانی وەها ناساندنێکی دابەشنەکراوی نەتەوە لەگەڵ دەوڵەت، دەوڵەتی تورک هەر لە دەستپێکی خۆیەوە، ناچار بووە هەڵمەتێکی پاکتاوی نەتەوەییی نادیار دژی کورد بخاتەگەڕ. پڕۆسەی تورکسازی کە بەسەر کورددا سەپێنراوە، تەواو و ڕوون بووە، و وای کردووە کە هیچ ئامرازێک بۆ بەدەستهێنانی ئازادیی سیاسیی ڕاستەقینەیان نەمێنێت.
هاوکات لەگەڵ ڕەتکردنەوەی ئەوەی شتێک بە ناوی پرسی کورد هەبێت، دەوڵەتی تورک تا سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو ڕەتی دەکردەوە تەنانەت کورد لە تورکیادا هەبن و کوردەکانی بە “تورکی کێوی” ناوزەد دەکرد. درێژەدان بە سیاسەتێک کە لە کۆتایییەکانی سەردەمی عوسمانی دەستی پێ کرد، کورد لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بە زۆر لە هەرێمی خۆی دوور خرایەوە و ناچار کران لە شار و شارۆچکەکانی سەرتاسەری ڕۆژئاوای تورکیا تێکەڵ بن. قەدەغەکردنی بەکارهێنانی زمانی کوردی، بەتایبەتی لە قوتابخانەکاندا، چەکێک بووە لە جبەخانەی تورکیدا کە لە ئامانجەکەیدا بەکار هاتووە بۆ نەهێشتنی کورد وەک گەلێکی سەربەخۆ و ئاسمیلەکردنی بە تەواوی بۆ “تورکایەتییەکی دابەشنەکراو”(indivisible Turkishness). ناچارکردنی کورد لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە دوورخستنەوەی زۆرەملێ لەسەر خاکیان یان هەوڵدان بۆ نەهێشتنی زمان و کولتووریان ڕانەوەستا. هەروەها سەرکوتکردنی زنجیرەیەک لە ڕاپەڕینی کورد لە کاردانەوە بە پاشەکشەی تورکیا لە بەڵێنەکانی سەربەخۆییی ڕێژەیی لە سەردەمی ڕژێمی نوێ لەبەر دەگرێت. لەنێوان سەرەتای ١٩٢٠ و کۆتایییەکانی ١٩٣٠دا زنجیرەیەک ڕاپەڕینی کورد سەرکوت کرا- لەوانە ڕاپەڕینی کۆچگیری (١٩٢١)، بەیتوس ̧باپ (١٩٢٣)، شێخ سەعید (١٩٢٥)، ئارارات (١٩٣٠) و دێرسیم (١٩٣٧-١٩٣٨)، بەهۆی ئەم شۆڕشانەوە زیاتر لە ١٠٠ هەزار کورد کوژراون و زۆرێکیش ئاوارە بوون. لەگەڵ پلانی چاکسازی ڕۆژهەڵاتی لە ساڵی ١٩٢٥دا، باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا خرایە ژێر یاسای سەربازیی دیارینەکراو. پارێزگا کوردنشینەکانی تورکیا لە سەرەتای دامەزراندنی کۆمارەوە لە هەندێک حاڵەتی ئاوارتە یان نائاساییدا بوون. زاڵبوون بەسەر کورد لەلایەن تورکیاوە لەگەڵ دڕندەیەتی پچڕپچڕ و هەڵمەتی دژەشۆڕش لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و دوورخستنەوە و زیندانیکردنی سەرەڕۆیانەی شارەوانانی هەڵبژێردراوی کورد و سەرکردە سیاسییەکانی دیکە تا ئێستا درێژەی هەیە. (بۆکانی ٢٠١٦) .
کوردەکانی ڕۆژاواش بە چوونە خوارەوە بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە هەمان شێوە تووشی هەژموونی ڕژێمی ناسیۆنالیستی بەعسی کۆماری عەرەبی سوریا بوون کە زۆرینەیان عەرەبن. کورد بووەتە قوربانیی یەکێک لە چڕوپڕترین هەڵمەتەکانی تەعریبکردن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی مۆدێرن. کێشەی خۆسەلماندنی جیلی نوێی کورد لە ڕۆژاڤادا هاتە ئاراوە کە هەم هەڕەشەیەکی سیاسی و هەم مەترسییەکی ئابووری بۆ سەر سوریا بوو، چونکە ناوچە کوردنشینەکان لە بەرهەمهێنانی دانەوێڵە و پەتاتە و نەوتدا زاڵ بوون. بەتایبەتی جەخت لەسەر ناوچەی جزیرە کرایەوە کە پێویستی بە بەعەرەبکردن هەیە. سیتوان محەمەد تاڵب هیلال، بەرپرسی پێشووی ئاسایشی ناوخۆی ئەلحەسەکە، ناوەندێکی حەشیمەتی جەزیرە، کورتەیەک لەو ڕەوتەی ڕژێم کە لە نیوەی کۆتاییی سەدەی بیستەمەوە بەرامبەر بە کوردی گرتەبەر، و بووە هۆی دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆی سوریا لە ساڵی ٢٠١١، بە کورتی خستە ڕوو. هیلال ئیدیعای کرد،
زەنگەکانی جەزیرە زەنگی ئاگادارکردنەوە لێ دەدەن و داوا لە ویژدانی عەرەب دەکەن ئەم هەرێمە ڕزگار بکەن، پاکی بکەنەوە لە هەموو توێژاڵ و پاشماوەکان، لە خڵتەوخاڵی مێژوو تا وەک ئەوەی لەگەڵ بارودۆخی جوگرافیای خۆیدا دەگونجێت، بتوانێت داهات و سامانی خۆی پێشکەش بکات، لەگەڵ ئەو پارێزگاکانی دیکەی ئەم خاکە عەرەبییە کە پرسی کوردی تێدایە، ئێستا کە کورد خۆی ڕێک دەخات، تەنیا وەرەمێکی شێرپەنجەییە کە لە بەشێک لە جەستەی نەتەوەی عەرەبدا گەشەی کردووە و پەرەی سەندووە. تاکە چارەسەرێک کە دەتوانین بە شێوەیەکی دروست بەکاری بهێنین، بنەبڕکردنییە.(McDowall 2004, 474–475).
پاشان هیلال پلانێکی ١٢ خاڵیی پێشکەش کرد بۆ بڕینی “وەرەم”ی کوردی بە تێکدان و وێرانکردنی یەکگرتووییی کۆمەڵگەی کوردی سەرهەڵداو لە ڕۆژاڤا، لیستی ڕێوشوێنەکان کە هەموویان دەچنەوە سەر لەدەستدانی ئازادیی تەواو:
(i) ئاوارەبوونی کورد لە خاکی خۆیان؛ (ii)بێبەشبوون لە خوێندن؛ (iii) گەڕانەوەی کوردە ‘خوازراوەکان’ بۆ تورکیا؛ (iv) بێبەشبوون لە دەرفەتی پیشە و دامەزراندن؛ (v) هەڵمەتێکی پڕوپاگەندەیی دژە کورد؛ (vi) گۆڕینی مەلاکانی کوردی ناوخۆیی [مەلا ئایینییەکان] بە مەلا عەرەبەکان؛ (vii) سیاسەتی ‘دووبەرەکی نانەوە و حکوومەتکردن’ لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا؛ (viii) نیشتەجێکردنی عەرەبەکان لە ناوچە کوردییەکان؛ (ix) دامەزراندنی تەندروستییەکی کۆردۆنی عەرەبی لە درێژاییی سنووری لەگەڵ تورکیا؛ (x) دامەزراندنی کێڵگەی بەکۆمەڵ بۆ نیشتەجێکراوانی عەرەب؛ (xi) بێبەشبوون لە مافی دەنگدان یان وەرگرتنی پۆست لە هەر کەسێک کە زمانەکەی عەرەبی نییە؛ (xii) ڕەتکردنەوەی ڕەگەزنامەی سوریا بۆ ئەو کەسانەی کە غەیرە عەرەبن کە دەیانەوێت لەو ناوچەیەدا بژین.(McDowall 2004, 475).
لایەنی زۆری ئەم پلانە جێبەجێ کرا، لەوانە لێسەندنەوەی ڕەگەزنامە لە زیاتر لە ١٢٠ هەزار کورد. ئەم پلانە تەنها دەکرێت وەک هەوڵێک بۆ بندەستەکردنی گەلێک لە ڕێگەی دەستێوەردانی ڕاستەقینە لە ناویاندا و هاندانی بۆ دەستێوەردان لە یەکتر، ڕێگەنەدان بە بەدیهاتنی توانمەندی سیاسی خۆیان، و بەستراوەبوونیان بە ئیرادەی ئارەزوومەندانە و سەرەڕۆیانەی کەسانی دیکە، دەبینرێت.
لە باشووردا، یان کوردستانی عێراق، زۆرێک لە هەمان تەکنیکەکانی عەرەبکردن و تورکیکردن لە تێکەڵەیەکی کوشندەدا تێکەڵ کرابوون. دوابەدوای شکستی عوسمانییەکان لە کۆتاییی شەڕی جیهانیی یەکەمدا، ئینگلیزەکان کۆنترۆڵی کۆلۆنیالیزمیان بەسەر عێراقدا گرتە ئەستۆ، لەوێدا لە یەک کاتدا، هەوڵەکانی کوردیان بۆ گەیشتن بە جۆرێک لە ئۆتۆنۆمی یان سەربەخۆیی هاندا و هەروەها سەرکووتیان کرد. بە سەرکردایەتی خێڵی بارزانی، کورد لە دوای ڕووخانی دەسەڵاتی پاشایەتی هاشمی، لە دژی ژمارەیەک سەرکردەی سەربازی، ڕاپەڕینی جۆراوجۆری کرد. بە کودەتاکەی بەعس لە ساڵی ١٩٦٨ و سەرەنجام سەرکەوتنی سەدام حوسێن، پەیوەندییەکانی عەرەب و کورد بە ڕێگایەکدا دەستی پێ کرد کە توندترین دەربڕینی هەژموونی(زاڵبوون بە سەریدا) لە مێژووی کورددا لێ دەکەوێتەوە. بەعسییەکان بەگشتی دەستیان دا بە هەڵمەتێکی تەعریببوون کە تێیدا ١٢ ڕێوشوێنی هیلالی بە تەواوی جێبەجێ کرا و دواتر هەندێکیان بە درێژاییی سەردەمی سەدام، هەزاران گوندی کورد و ئێزیدیان وێران کرد و سەدان هەزار کەسیش بێخانوو بوون. بەشێکی زۆریان دیپۆرت کرانەوە و ڕەوانەی ناوچەکانی دیکەی عێراق کران لە کاتێکدا ناوچە کوردییەکان پێشوو پڕ لە دانیشتووی عەرەب بوون. زەوتکردنی خاوەندارێتی بەکۆمەڵ و ئاوارەبوون تەنیا لایەنێکی هەژموونی عەرەبی عێراقی بەسەر کورددا بوو. لە ماوەی شەڕی ئێران و عێراق لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، کورد ڕووبەڕووی شتێک بووەوە کە تەنیا دەتوانرێت بە هەڵمەتی قڕکردنی جینۆساید وەسف بکرێت. سەدام پاکتاوی نەتەوەیی و بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی بۆ ئاستێکی بەرزتر برد، بە ئامانجی قڕکردنی هەر بەرخۆدانێک بەرامبەر بە ڕژێمی عێراق، ئامۆزای خۆی، “کیمیایی” عەلی حەسەن ئەلمەجید، بە سەر کوردەوە بەرەڵای کرد. لە ڕێگەی هەشت ئۆپەراسیۆنی سەربازیی جیاوازەوە لە ساڵی ١٩٨٦ تا ١٩٨٩، هەڵمەتی ئەنفال بووە هۆی کوشتنی بەکۆمەڵ کە زیاتر لە ١٨٢ هەزار کوردی لەخۆ گرت. لە هێرشی زەمینی، هەڵمەتی بۆردومانی ئاسمانی، وێرانکردنی تەواوی ئاوایییەکان، ڕاگواستن و بێسەروشوێنکردنی بەکۆمەڵ، تا دەگاتە ڕفاندن و کۆیلەکردنی ژنان و کچان، گرووپی تەقەکردن بۆ کوشتنی زۆرترین پیاو و کوڕانی لە تەمەنی شەڕکردندا، و شەڕی کیمیایی بێ جیاوازی، کوردەکان بە شێوەیەکی سیستماتیک کەوتبوونە ژێر توندوتیژترین جۆری باڵادەستی، بە هۆکاری سەرەکی هەوڵدان بۆ جەختکردن لەسەر بوونی سیاسی خۆیان.
لە کاتێکدا لە سەدەی دە تا دوازدە لە ڕۆژهەڵات ژمارەیەک شانشینی بچووکی کوردی هەبوون، هێڵێکی یەک لەدوای یەک لە خانەدانەکانی فارس تا ئێستای کۆماری ئیسلامیی ئێران هەرچەشنە هەوڵێکیان بۆ خۆبەڕێوەبەری لەلایەن کوردەوە سەرکوت کردووە. کوردەکانی ڕۆژهەڵاتیش بەبێ ڕووداوە گەورەکانی مەرگی بەکۆمەڵ وەک کۆمەڵکوژی دێرسیم یان هەڵمەتی ئەنفال، لە ڕێگای سەرکووتی سەرهەڵدانی دووبارەبووەوە بۆ ئۆتۆنۆمی، کەوتوونەتە بەر هەوڵێکی بەردەوام بۆ ڕێگریکردن لە نۆژەنکردنەوەی نەتەوەییی خۆیان. هەر لە سەرەتاکانی سەدەی ١٦ەوە، ئەگەرچی ئەوان بەڕاشکاوی کۆمەڵکوژ نەکرابوون، کوردە یاخیبووەکان کە لەلایەن پاشا سەفەوییەکان و ئەفشار و قاجارەکانەوە شکستیان هێنا بوو، زۆرتر دوور دەخرانەوە و بە دەوروبەری فەلاتی ئێران دەگوازرانەوە.
تا سەدەی بیستەم، کوردانی ڕۆژهەڵات بەردەوام بوون لە ڕاپەڕین دژی هەژموونی ئێران، ئەو جۆرە هەژموونانە کە ئێستا زۆرێک لەو ڕێوشوێنانە دەگرێتەوە کە لە پڕۆسەی تورککردن و بەعەرەبکردندا گیراونەتەبەر و لە وڵاتە دراوسێەکاندا بەکار دەهێنرێت. پاشاکانی پەهلەوی و پاشان کۆماری ئیسلامی درێژەیان بە سیاسەتەکانی دەستبەسەرداگرتن بەسەر زەوی و ئیعدام یان ڕاگواستنی ڕێبەرانی ڕاپەڕینەکانی کورد دا. هەروەها گرووپە ئازەرییەکانی تورکیان دەگواستەوە بۆ ناوچە کوردنشینەکان کە لە کوردەکان بەتاڵ بووبوون. ساتگەلێکی دەگمەنی سەرکەوتن لە پێکهێنانی کۆماری مەهاباد لە ساڵی ١٩٤٦دا بەدەست هات، بەڵام دوای ئەوەی یەکێتیی سۆڤیەت پشتی لە کورد کردەوە، ڕێژیمی ئێران ئەو ئەزموونەی شکست پێ هینا و ڕێبەرەکەی قازی محەمەدی لە سێدارە دا. دوابەدوای شۆڕشی ئیسلامی ساڵی ١٩٧٩، کورد لە بەرەنگاربوونەوەی هەردوو هەژموونی سیاسی و فەرهەنگی بەردەوام بووە. ڕژێمی ئیسلامی بە تایبەتی لە سەرکووتی هەوڵەکانی کورد بۆ خۆدەربڕین توندتر بووە، و ڕێوشوێنی شێوازی تورکی بۆ نکۆڵیکردن لە بوونی کورد لەگەڵ هەوڵەکانی دژە شۆڕش کە تەکنیکی نوێی وەک دارستانبڕینی بەکۆمەڵ لەخۆ دەگرێت، بۆ ئەوەی چریکی کورد شوێنێکیان بۆ خۆحەشاردان نەبێ. و ئەشکەنجەدانی بەردەوام و لەسێدارەدانی زۆرێک لەوانەی کە دەگیرێن، تەنانەت ئەوانەش کە بچووکترین نیشانەی بەرخۆدانی سیاسیش نیشان دەدەن. کوردەکانی ڕۆژهەڵات لە کەمترین ئۆتۆنۆمی لە هەموو گرووپە کوردییەکانی بندەست بەهرەمەندن.
لە ساتەوەختی نووسینی ئەم وتارەدا، تورکیا لە ناوەڕاستی ئۆپەراسیۆنە هێرشبەرییەکاندایە بۆ سەر کورد لە باکوور و ڕۆژئاوا و باشووردایە. لە ڕۆژهەڵات، ئێران بەردەوامە لە سەرکوتکردنی توندوتیژیانەی هەوڵەکانی کورد بۆ خۆدەربڕینی کولتووری و سیاسی، لەم دواییانەدا سەد چالاکوانی زیندانی کردووە. لە ڕۆژاڤا و باشووردا، ئێران لە ڕێگەی پرۆکسییە جۆراوجۆرەکانییەوە، بە بەردەوامی ڕووبەڕووی هەوڵەکانی کورد دەبێتەوە بۆ ئۆتۆنۆمیی ئابووری و سیاسی. کوردەکانی هەریەک لە ناوچەکانی خۆیان لە بارودۆخێکی بەستراوەیی بە دەستێوەردانی سەرەڕۆیانەی هەریەک لەو چوار دەوڵەتەی کە زاڵن بەسەریاندا دەژین. ئێستا دەتوانین ببینین کە مامەڵە و هەڵسوکەوت بەرامبەر گەلی کورد لە ماوەی چەند سەدەی ڕابردوودا تا ئێستا دەگاتە لەدەستدانی تا ڕادەیەک ئازادیی تەواو.
کورد نوێنەرایەتی کەیسێکی پارادایمی گەلێکی بندەست دەکات. ئەوان وەک نائازاد(unfree)، یان وەک بێ ئازادیی سیاسی، لەسەر زۆربەی چەمکەکانی ئازادی هەژمار دەکرێن. بۆ پشتگیریکردنی ئەم ئیدیعایە، دەتوانین سەیری ڕەچەڵەکناسیی ئازادی مۆدێرن لەلایەن کوینتین سکینەر (٢٠٠٢) بکەین وەک چوارچێوەیەک کە لەو ڕێگەیەوە، نیشان بدەین کە کورد ئازادی نییە. سکینەر باس لە چوار چەمکی سەرەکیی ئازادی دەکات. بە هەمان شێوە باس لە چوار ڕێگە دەکات کە مرۆڤ دەتوانێت بێ ئازادی بێت. ئەم چوار چەمکە دەتوانرێت بۆ تاک یان بەکۆمەڵ بەکار بهێنرێت. کورد، کە بەکۆمەڵ سەیر بکرێت، تووشی دەستێوەردان دەبن لە هەردوو ڕوانگەی کەسی و نێوان کەسییەوە، کە زۆربەی ڕزگاریخوازان پێی نیگەران دەبن. دوابەدوای ئەم جۆرە دەستێوەردانانە، کورد ناتوانێ ئازادیی ئەرێنی بە مانای بەدیهێنانی چارەی خۆنووسین بەکۆمەڵ و بەدیهاتنی توانمەندیی سیاسیی خۆیان بەدەست بهێنن. لە کۆتاییدا کورد نەک هەر بەدەست دەستێوەردان و خۆنامۆبوونێکی واقیعییەوە دەناڵێنێت، بەڵکوو قوربانی ئەو دەستوەردانە سەرەڕۆیانەیە کە گەلێک وابەستە یان بندەست دەکات. ئەم باڵادەستییە بەم مانایەیە کە لەلایەن نەریتی ئەنارشیست و کۆمارییەکان دەکرێتە ئامانج، چونکە ئامانجی بنەڕەتی لە ئازادی، چارەسەری کێشەی سیاسییە.
ئەگەر سکینەر ڕاست بکات ئەواتا چوار ڕێگەی نائازادیی سیاسی هەیە- وەک ئازار لە دەستێوەردانی تاکەکەسی، دەستێوەردانی نێوان کەسی، خۆبەدیهێنان نەکردن و بەستراوەیی یان باڵادەستی- ئەوا کورد لە هەریەک لەم چوار مانادا نائازادە.
ئازادیی ئەنارشیستی
پرسیار ئەوەیە کە کورد چۆن هەوڵی داوە بەسەر باڵادەستیی خۆیدا سەرکەوێت و بە ئازادی بگات؟ یەکێک لە ڕوانستەکانی ئازادیی کورد لە سەرچاوەیەکی پێشەنگی بەڕەنگاربوونەوەی هەژموونی کورد لە ماوەی نیو سەدەی ڕابردوودا، ئەویش عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕۆشنبیری زیندانیکراو و سەرکردە و ئەندامی دامەزرێنەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، سەرچاوە دەگرێت. تێڕوانینی ئۆجەلان بۆ ئازادیی کورد بە درێژاییی ژیانی گۆڕاوە، زیاتر لەگەڵ پارادایمی زاڵی خەباتی ڕزگاریخوازیی نەتەوەیی لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەمدا دەستی پێ کردووە، بەڵام وردە وردە هاتوەتە سەر ئەوەی کە خەبات بۆ سەربەخۆییی نەتەوەیی دەگۆڕێت بۆ ڕزگاری وەک تەنیا ئاڵۆگوڕێک لە فۆرمێک باڵادەستی بۆ فۆرمێکی تر(Akkaya 2016; 2020). ئۆجەلان لەبری ئەوەی ئامانجی بەدەستهێنانی سەربەخۆییی نەتەوەیی لە فۆرمی دەوڵەت-نەتەوە کوردی جیادا بێت، دەڵێت تاکە فۆڕمی ڕزگاری ڕاستەقینە یان شایستە بۆ کورد، ئازادی لە خودی مۆدێلی دەوڵەت-نەتەوەدایە. ئۆجەلان لە دانپێنان بە دەوڵەت-نەتەوە سەربەخۆ وەک پێداویستی سیاسی لە پێناو بەدەستهێنانی ئازادیی کورد، بەرەو پێشنیازی نکۆڵیی ئەنارشیستی هەم لە پێویست بوون و هەم خوازیاریی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی، بۆ ئەوەی کورد بیەوێت ئازادیی خۆی بەدی بهێنێت، دەگات. پەکەکە بە نیازێکی ڕاشکاوانە کە ناسیۆنالیزمی کوردی لەگەڵ مارکسیزم-لینینیزمدا تێکەڵ بکات بۆ ئەوەی داوای کوردستانێکی سەربەخۆ و یەکگرتوو بکات، دامەزرا. ئەم ئامانجەی خەبات بۆ کوردستانێکی سەربەخۆ، پرەنسیپی پاڵنەری پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ بیست ساڵی یەکەمی بوو، نزیکەی ناوەڕاستی حەفتاکان ١٩٧٠ تا ناوەڕاستی نەوەدەکان ١٩٩٠. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بیرکردنەوەی ئۆجەلان بە تێپەڕبوونی ساڵان گۆڕانکارییەکی گەورەی بەسەردا هات. تا سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠ و دوابەدوای زیندانیکردنی، دەستبەرداری مارکسیزم-لینینیزمی پێشووی خۆی و باوەڕی بە پێویستبوونی دەوڵەتی کوردی بوو.((Lenin 1972; Stalin 1953. لەژێر کاریگەریی ئەنارشیستی ئەمریکی، مۆرای بووکچین،فۆرمی دەوڵەت-نەتەوە و تەنانەت خودی شارستانیەتی وەک هەڕەشەی ڕاستەقینە بۆ سەر ئازادیی کورد دەبینی. ئەمەش بە شێوەیەکی تەواو کورت و پوختە لە نامیلکەی ئەم دوایییەیدا بە ناوی  کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک دەربڕیوە. (Ocalan 2017 ). لەم دەقە و ئەوانی تردا سەرچاوەکانی باڵادەستی بەسەر کورد لە ڕێگەی مۆدێلی دەوڵەت-نەتەوە و ئەوەی بە “مۆدێرنیتە سەرمایەداری” ناوی دەبات، ڕەچاو دەکات و دەگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنانی زاڵی دەسەڵاتی پلەبەندیکراو لە هەموو شارستانیەتەکاندا. وەک زۆربەی ئەنارشیستەکان، ئۆجەلان دەسەڵات وەک دیاردەیەکی تاڕادەی زۆر تەواو نەرێنی دەیبینێت، کە بە مانای “دەسەڵات بەسەر”(power over)ە و بە دەگمەن بەمانای “دەسەڵات بۆ”(power to) دێت. دەسەڵات زۆرتر فەرمان و زۆرەملێییە، سەرچاوەیەکی تۆقێنەرە کە قۆڕخکراوی ژمارەیەکی کەم لە ستەمکار، خراپەکار، و ئەندامانی دڕندەی کۆمەڵگا، زۆرتر پیاوە سەربازییەکان یان قەشە دووفاقییەکانە، و بەسەر کەسانێکدا کە ئەو کاتە تەنیا قوربانیی ئەم دینامیکییە سەرسەختەن، بەڕەڵا دەکرێن. پێدەچێت دەسەڵات و باڵادەستی لێرەدا هاوواتای ئەوەی ئۆجەلان بێ، و هەروەها ئەنارشیزم بە شێوەی گشتی تر.((Fiala 2018. ئەوەی کە سەبارەت بە دەسەڵات خراپترە ئەوەیە کە بەرەو جۆرێک لە مەیلی سروشتی یان ئاکام‌باوەڕی(teleology) لایەنگری هەیە، بە درێژاییی مێژووی مرۆڤایەتی لە ژمارەیەکی کەمتر لە ژمارەی دەستەکاندا، لانی کەم بە شیوەی ڕێژەیی، لە هەندێک پێکهاتەی کۆمەڵایەتیدا چڕتر دەبێتەوە و کۆ دەبێتەوە. لە شارستانیەتەکانی پێشووەوە، نزیکەی ٥٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر دەسەڵات دەستی پێ کرد، و دەستی کرد بە چڕبوونەوە لە دەستی پیاوانی زۆر کەم، لە ئەنجامی هاتنی موڵک و ماڵی تایبەت و واقیعی گشتی تری شێوازی ژیانی نیشتەجێبوون، کە بەهۆی سەرهەڵدانی کشتوکاڵی و شارنشینی هاتە ئاراوە، لەگەڵ تەقینەوەی دیمۆگرافی هاوتای خۆی، و کۆتاییهاتنی شێوازەکانی ژیانی کۆمەڵایەتیی کۆچەری و ڕاوچێتی.
لە سەرەتای سەردەمی مۆدێرن، ئەم مەیلەی شارستانیەتەکان بۆ ڕێکخستنی کۆمەڵگا لە فۆرمی سەرەوە بۆ خوارەوە، پلەبەندی و قۆرخکاری، بەجۆرێک گەیشتە سەرهەڵدانی دەوڵەت-نەتەوە. لە ڕوانگەی ئۆجەلانەوە، “دەبێت دەوڵەت-نەتەوە وەک زۆرینەی فۆڕمی دەسەڵات بیری لێ بکرێتەوە”.(Ocalan 2017  , 12). ئۆجەلان لە بیرکردنەوەی شێوازی سیاسیی تیۆلۆژییدا(ئایینی)، ئەو خاڵە دەخاتە ڕوو کە دەوڵەت-نەتەوەکان زیاتر لە ڕووی تایبەتمەندییەکانی خودای یەکتاپەرستیی ئیبراهیمییەوە بیریان لێ کراوەتەوە، وەک ئەوەی کە هەموو توانا، سەروەری، باڵادەستی و دابینکردنی یاسا و ڕێسای بنەڕەتی و کۆتایی لە دەستی ئەودایە: “دەوڵەت-نەتەوە دەوڵەتێکی ناوەندییە کە سیفەتی نیمچەخودایی هەیە، کە کۆمەڵگەی بەتەواوی چەکداماڵیو دەکات و بەکارهێنانی هێز لە دەستەکانی خۆی قۆرخ دەکات”..(Ocalan2017,14) لەگەڵ دەوڵەت-نەتەوەدا، مەیلی کۆمەڵگا بە ڕێکخستن لە دەور قۆرخکردنی دەسەڵات دەگاتە ئاستی کامڵبوونی خۆی. لە هەندێک کاتدا، سەختە بزانین ئۆجەلان بەوردی مەبەستی لە “قۆرخکاری” چییە، بەڵام پێدەچێت زیاتر چڕبوونەوەی دەسەڵاتی باڵادەستییە لە دەستی ئەژمارێکی زۆر کەم، تا ئەو ڕادەیەی کە دەوڵەت خۆی لە خۆیدا فۆرمێکی فاشیستی یان تۆتالیتار دەبێت، جۆرێک لە زاڵبوون بەسەر هەموو ژیانی کۆمەڵایەتیی مرۆڤدا: “مومارەسەی فاشیستی دەسەڵات سروشتی دەوڵەت-نەتەوەیە. فاشیزم پاڵاوتەترین شێوەی دەوڵەت-نەتەوەیە”.(Ocalan 2017, 26). دەوڵەت هیچ شتێک تەندروست بەجێ ناهێڵێت و زاڵ دەبێت بەسەر هەموو کۆمەڵگا: “دەوڵەت-نەتەوە لە فۆڕمی ڕەسەنی خۆیدا ئامانجی قۆرخکردنی هەموو پرۆسەی کۆمەڵایەتییە”.(Ocalan 2017 , 14).
ئۆجەلان بۆ جەختکردن لەسەر لایەنی ڕەگەزیی ئەم قۆرخکارییە، و بۆ خستنەڕووی خاڵێکی مارکسیستی سەبارەت بە هاوتەریبی مێژووییی نێوان سەرهەڵدانی دەوڵەت-نەتەوە و سەرمایەداری، دەنووسێت کە “سەرمایەداری و دەوڵەت-نەتەوە، قۆرخکاریی نێرینەی سەپێنەر و چەوسێنەرە”.(Ocalan 2017,15). بۆ ئۆجەلان هەموو ئەو شتانەی کە دەتوانرێت بە کورتی لەبارەی دەوڵەت بگوترێ، ئەوەیە کە دەوڵەت “بە دڵنیایییەوە قەفەزی کۆمەڵگەی سروشتییە”(Ocalan 2017, 14). شتێک کە بە دڵنیایییەوە ناتوانرێت لەبارەی دەوڵەتەوە بگوترێ ئەوەیە کە دەوڵەت دەکرێ یان لەگەڵ خەڵکدا بناسرێتەوە یان تەنانەت بگوترێ کە لە تەنیشت خەڵکدایە: “دەوڵەت-نەتەوە لەگەڵ خەڵکی ئاسایی نییە بەڵکوو دوژمنی گەلە.”(Ocalan 2017, 15). ئۆجەلان هەروەها ئاماژە دەکات کە لە کاتێکدا “مافی خۆچارەنووسی گەل، مافی دەوڵەتێکی سەربەخۆی خۆیان لەخۆ دەگرێت”، ناژیرانە دەبێت بۆ گەلێک کە ئەو مافە بەکار بهێنێت، چونکە بەکارهێنانی ئەو مافە بە شێوەیەکی حەتمی لە ڕێگەی پێکهێنانی دەوڵەتێکی نەتەوەیییەوە دەبێتە هۆی باڵادەستیی زیاتر(.(Ocalan 2017 ,30 کەواتە لۆژیکییە کە ئۆجەلان بیروڕای خۆی لەبارەی پێویستی دامەزراندنی دەوڵەت-نەتەوە کوردی سەربەخۆ وەک ئامرازێک بۆ گەیشتن بە ڕزگاری کورد بگۆڕێت. تەنها شتێک کە دەوڵەتێک دابینی دەکات تەنها جۆرێکی تر لە هەژموونییە. واتە جۆرێک لە باڵادەستی بگۆڕدرێتەوە بە جۆرێکی تر. کورد و لە ڕاستیدا هەر گەلێک، بۆ ئازادی پێویستی بە ڕووبەڕووبوونەوە و تێپەڕاندنی نەک تەنها فۆڕمی دەوڵەت، بەڵکوو تەواوی بەستێنی کۆمەڵایەتیی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییە، و مرۆڤ دەتوانێت، سروشتی بنەڕەتی پلەبەندی و بەهێزکراوی نەرێنی خودی شارستانیەت گریمانە بکات. ئۆجەلان حوکمی کۆتاییی خۆی سەبارەت بە ئاسۆی دروستکردنی دەوڵەت-نەتەوە کوردی ئاراستە دەکات:
لێرەوە هیچ مانایەکی نییە کە زنجیرە کۆنەکان بە زنجیرە نوێیەکان بگۆڕدرێت یان تەنانەت ئاستی سەرکوتەکەش بەرز بکرێتەوە. ئەمەیە کە بناغەی دەوڵەت-نەتەوە لە چوارچێوەی مۆدێرنیتی سەرمایەداریدا مانای دەبێت. بەبێ دژایەتی دژی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، جێگایەک بۆ بۆ ڕزگاری گەلان نامێنێتەوە. هەر لەبەر ئەمەشە کە دامەزراندنی دەوڵەت-نەتەوە کوردی بۆ من بژاردە نییە.( (Ocalan 2017  ,19
ئۆجەلان لەبری دەوڵەت-نەتەوە، پێشنیارێکی جیاوازی هەیە بۆ ئەوەی کورد، و “هەموو گەلانی چەوساوە”، چۆن دەتوانن خۆیان ڕێک بخەن بەبێ ئەوەی بکەونە ناو تەڵەی پلەبەندی و باڵادەستیی دەوڵەتەوە. دوای پێشنیاری بووکچین بۆ ئەوەی ناوی دەنێت “شارەوانی ئازادیخواز”، ئۆجەلان “کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک” پێشنیار دەدات. به‌گوێره‌ی ئه‌و، دیموکراسی لە فۆرمەکانی ڕاستەقینەتر و ڕاستەوخۆتردا دژایەتیی مۆدێلی دەوڵەت-نەتەوە دەکات کە “دەوڵەتەکان تەنها بەڕێوە دەبەن، لە کاتێکدا دیموکراسییەکان حوکمڕانی دەکەن”.(Ocalan 2017  , 21). لە لایەک دژایەتیکردنی کارگێڕیبە حکوومەت ڕەنگە شتێکی سەیر و سەمەرە دەرکەوێت، بەڵام وا دیارە هەموو مەبەستی ئۆجەلان لەم دژایەتییە ئەوەیە کە دەوڵەتەکان بە شێوەیەک زیاتر لە سەرەوە بۆ خوارەوە و پلەبەندی ڕێک خراون، لە کاتێکدا دیموکراسییەکان بە شێوەیەک زیاتر لە خوارەوە بۆ سەرەوە و یەکسانیخوازانە ڕێک خراون. کۆنفیدڕاڵیزمی دیمۆکراتیک فۆرمێکی تەواو یەکسانیخوازانەی خۆبەڕێوەبەری جەماوەری لەخۆ دەگرێت کە هەرگیز ڕێگە نادرێت دەسەڵات لەلایەن هیچ تاکێک یان گرووپێکەوە قۆرخ بکرێت و تەکنیکەکانی دیموکراسی ڕاستەوخۆ بەکار دەهێنرێت بۆ ئەوەی هەڕەشەی هەمیشەییی پلەبەندییە سەرهەڵداوەکان دوور بخرێتەوە. ئەم تەکنیکانە لە فۆرمەکانی چاوەڕوانکراوی خۆبەڕێوەبەری ناوخۆیی پێک دێن کە لەو ساتەوەختە دەگمەنانەی مێژوودا دەبینرێن کە دیموکراسی ڕاستەوخۆ وەک ئاتێنی کۆن گەشەی کردووە. ئۆجەلان دەنووسێت، “بە پێچەوانەی تێگەیشتنی ناوەندگەرایی، هێڵکاری و بیرۆکراتی دەوڵەت-نەتەوە لە بەڕێوەبردن و مومارەسەی دەسەڵات، کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک جۆرێک لە پێکهاتنی سیاسی دەخاتە ڕوو کە کۆمەڵگا خۆی بەڕێوە دەبات و هەموو گرووپە کۆمەڵایەتییەکان و شوناسە کولتوورییەکان دەتوانن لە کۆبوونەوە ناوخۆییەکان، کۆنفرانسە گشتییەکان، و ئەنجومەنەکان خۆیان دەرببڕن “.(Ocalan 2017  , 24).
تا ئەو جێگایە کە پیشنیارێکی ئەرێنییە بۆ داڕشتنی سیاسەت و کۆمەڵگا، سەختە بزانین ئایا کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک وەک فۆرمێکی حوکمڕانی ئەنارشیستی دروست، و بەم پێیەش وەک ئامرازێک بۆ بەدەستهێنانی ئازادی ئەنارشیستی هەژمار دەکرێت یان نا؟ بەڕوونی ئەنارشیستێک سیستەمێکی سیاسی کە لەسەر بنەمای دیموکراسی ڕاستەوخۆ و یەکسانیخوازیی توند و پەرشوبڵاوی تەواوی دەسەڵات دامەزراوە، زۆر بە باشتر دەزانێت لە فۆرمەکانی دیکەی نەزمی سیاسی کە زۆرتر ستاتیستین(دەوڵەتگەرانەیە). بەڵام پێویستە لەم خاڵەدا ئەبستراکت بکەین بۆ ئەوەی بزانین کە ئەنارشیستێک چ شتێک وەک باڵادەستی و بەم پێیەش ناباڵادەستی ئەژمار دەکات. پێویستە ئەوە بکەین بۆ ئەوەی ئەنارشیزم لەگەڵ ڕوانستێکی‌تر لە ئازادی وەک ناباڵادەستی، واتە کۆماریخوازی و پەیوەندییە پێچەوانەکەی لەگەڵ چەمکی دەوڵەتدا هەڵسەنگێنین. ئەمەش گرنگە چونکە لێرەدا ئامانج ئەوەیە هەوڵ بدرێت دیاری بکەین کە کام تێڕوانین بۆ ئازادی وەک ناهەژموونی، ئەنارشیزم، یان کۆماریخوازی، لە ڕاستیدا ڕەنگە مەرجی ئەگەری ئازادی بۆ کوردەکان دابین بکات کە ئەوان چالاکانە بە دوایدا دەگەڕێن. کەواتە بۆ ئەنارشیزم، ئازادی چییە؟ جێگای سەرسوڕمانە کە کاتێک مرۆڤ قووڵتر سەیری مێژووی ئەنارشیزم دەکات، بە تایبەت لە ڕێگەی کەسایەتییەکانی پێشووی وەک پرۆدۆن و تەنانەت باکونین، بەڵگەی ڕەگ و ڕیشەی ئەنارشیزم لە کۆماریخوازیدا دەدۆزرێتەوە.(Kinna and Pritchard 2019; Pritchard 2019). بەڵام بنەمای ئەم پەیوەندییە زیاتر لەوەی لە ئەنارشیزمەوە ببایەت لە گەشەسەندنی کۆماریخوازییەوە بوو. جیاوازیی سەرەکیی نێوان کۆماریخوازی و ئەنارشیزم لە چۆنیەتیی دەستنیشانکردن و تێگەیشتنیان لە باڵادەستی(هەژموونی) نەبوو، بەڵکوو لە چۆنیەتیی هیوای بەدەستهێنانی ناهەژموونییەوە دەبینرێت.
وەک ئەوەی لە ئۆجەلان بینیمان، ئەنارشیستەکان هەر جۆرە نایەکسانییەک لە دابەشکردنی دەسەڵات یان سەرچاوەکاندا وەک ڕوخساری باڵادەستی سەیر دەکەن، بەبێ لەبەرچاوگرتنی پلەی چڕییەکەی. لە هەندێک کاتدا وا دیارە بۆ ئەنارشیستەکان تاوانباری ڕاستەقینەی ئەو نایەکسانییە کە دەبێتە هۆی پێکهێنانی باڵادەستی، خودی پلەبەندییە.(Davis 2014, 219; Williams 2012, 10). پلەبەندییەکان لە ڕێگەی نایەکسانییەکانەوە دروست دەبن کە وەک نەخشەی چەسپاو لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا، باڵادەستی پێک دەهێنن. و دیسانەوە، پلەبەندی بریتییە لە هەر سیستەمێکی فەرماندان و گوێڕایەڵی، هەر پەیوەندییەکی کۆمەڵایەتی کە لەسەر بنەمای ناهاوسەنگیی دەسەڵات دامەزراوە، کە تەنها لە ڕێگەی ئەو نایەکسانیانەی کە باڵادەستی پێک دەهێنن، دەتوانێت کار بکات. لە بنەڕەتدا جێگیربوون لە پلەبەندیدا بە واتای بندەستبوونە. دەسەڵات بەسەر کەسێکدا بەکار بهێنرێت بەبێ ئەوەی پەنا بۆ بەرژەوەندی ببات، ئەوە بابەتی باڵادەستییە. وەک پرۆدۆنی بەناوبانگ ئاماژەی پێ کردووە، لە بنەڕەتدا لەژێر حوکمڕانی جێگیربوون بە واتای بندەستبوونە.(Proudhon 1969, 294). تا ئێستا واپێدەچێت کە ئەم شرۆڤە لە باڵادەستیکە لە سەرەوە پەرەی پێدرا، جێگای ڕوونکردنەوەیە، بەڵام ئێستا بۆ هەر پەیوەندیی نایەکسانێک بەبێ لەبەرچاوگرتنی پلەی توندی بەکار دێت. هەموو جۆری جیاواز لە باڵادەستیی کۆمەڵایەتییەکان (ئابووری، یاسایی، ڕەگەزی، منداڵی، سیاسی و هتد)، هەموویان پلەبەندیی جیاوازیی زۆرن کە لەسەر بنەمای نایەکسانی لە دابەشکردنی دەسەڵات و سەرچاوەکاندا دامەزراون.
ئەوەی لە ئەنارشیزمدا جیاوازە ئەوەیە کە چۆن لەو ئازادییە تێدەگات کە مەبەست لێی چارەسەرکردنی باڵادەستییە. هەروەک چۆن پێدەچێت ئەنارشیستەکان زیاتر چەمکێکی نەرێنییان بۆ دەسەڵات هەبێت، پێدەچێت ئەوانیش زیاتر چەمکێکی نەرێنییان هەبێت بۆ ئازادی. ئازادی، بۆ ئارشیستێک، زیاتر بە واتای ئازادی لە باڵادەستی دێت، نەک ئەوەندە ئازادی بۆ بەدیهێنانی سروشتی سیاسیی مرۆڤ. (Pritchard 2019, 78) پێدەچێت ئەنارشیستەکان گومانیان هەبێت لە بەشێکی زۆری ئەو شتانەی کە بەزۆری وەک چالاکیی شارستانی پێناسە دەکرێت. هەڵبەت ئەنارشیزم ئەوەندە وەک بزووتنەوەیەکی ئایدیۆلۆژیکی یەکگرتوو نییە کە بتوانێت ڕوانگەی ئازادیی هەموو تاکە ئەنارشیستەکان لەخۆ بگرێت، بەڵام مرۆڤ هەست بەوە دەکات کە لای زۆربەی ئەنارشیستەکان ئازادی ئازادبوونە لە باڵادەستی، واتە ئازادییە لە نایەکسانی و پلەبەندی و بەم جۆرە لە کۆتاییدا ئازادی لە دەسەڵاتی سیاسی، لە مرۆڤەکان کە بە هەر مانایەک فەرمان بە مرۆڤەکانی دیکە دەکەن. دەتوانرێت بڵێین، ئەم تێڕوانینە نەرێنییە بۆ ئازادی، ئەنارشیستەکان بەرەو زۆرتر تاکگەرایی و ئاراستەی ئازادیخوازانە دەبات.
لە لایەکی دیکەوە ئەمە بۆ ئەوە نییە نکۆڵی ئەوە بکەین کە هەندێک ئەنارشیست بەڕاستی چەمکێکی ئەرێنیتر و بەکۆمەڵتر لە ئازادی ئاڕاستە دەکەن. بۆ نموونە جۆن پی. کلارک(٢٠١٣)، ئانارشیزمێکی کۆمەڵایەتی لەسەر بنەمای چەمکی هێگل بۆ ئازادی وەک دانپێدانانی دووسەرە و چارەنووسی دوولاسەرە، پێشکەش دەکات. کلارک “چەمکێک لە ئازادی پیشنیار دەکات لەسەر بنەمای تاکێتیی کۆمەڵایەتی، خۆبەدیهێنانی کۆمەڵایەتی(social self-realization)، خۆچارەنووسین، دەزگای بەهێز و دانپێدانان”(Clark 2013, 61). و ئەم مەبەستە بەبێ دەستبەرداربوون لە چەمکی نەرێنیی ناباڵادەستی وەک ئازادی لە دەستێوەردانەکانی ڕاستەقینە و سەرەڕۆیانە کە لە هەموو جۆرەکانی پلەبەندی و نایەکسانی و دەسەڵاتەوە دێن، بەدەست دێت. بۆچوونی کلارک وەک جۆرێک لە ئازادی دادەنرێت کە دەبێت مرۆڤەکان شتەکان بەیەکەوە ئەنجام بدەن، بڕیار بدەن، دەرککردن بە ڕاسەرییەکان، داخستنی هەندێک بژاردە، بەرگەگرتن لە ئاڵوگۆڕکردنەکان، پەرەپێدانی خوو و دابونەریت، ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی ژیانیان و هتد، هەموو ئەو شتگەلە کە هەندێک ئەنارشیستی دیکە بە ڕواڵەت کێشەساز دەیبینن. پرسیاری قووڵتر کە لەم قۆناغەدا ڕووبەڕووی ئەنارشیستەکان دەبێتەوە ئەوەیە، ئایا دەکرێت لایەنی ئەرێنی ناباڵادەستی ئەنارشیستی بەدی بهێنرێت و بپارێزرێت بەبێ ئەوەی هەر جۆرە ئازادییەکی نەرێنی لەدەست بدرێت کە لەڕێگەی سەرکەوتن بەسەر پلەبەندی و نایەکسانییەکانەوە و لە ئاکامی نەهێشتنی دەسەڵاتی سیاسی لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییە مرۆیییەکان بەدەست هاتووە؟ ئەم پرسیارە شێوەی ئامانجگرتنە بۆ دیاریکردنی ئەوەی کە تا چەند دەتوانرێت ناباڵادەستیی ئەنارشیستی بە دامەزراوەیی بکرێت، یاسایی بکرێت، کۆدیزاسیون بکرێت و بەم شێوەیە لە یاسادا بپارێزرێت. بۆ ئەنارشیستێکی وەک ئوری گۆردۆن(Uri Gordon)، ناباڵادەستیی ئەنارشیستی بە هیچ شێوەیەک ناکرێت بەبێ لەدەستدان، دامەزراوەیی بکرێت. بۆ ئەو ناکرێت ئانارشی بە دامەزراوەیی بکرێت، ئازادی یاسامەند بکرێت، بەبێ ئەوەی لەدەستی بدات(گۆردۆن ٢٠٠٨، ٤٧-٧٨). وەک پریتچارد بە جوانی باسی دەکات، “گۆردۆن دامەزراوەییکردن بە پەسەندکردنی یاساکانی پابەندکەر و فەرمی پێناسە دەکات، کە تا ئەو جێگایەی کە پابەندکەرن، وایان لێ دەکات کە نائانارشیست بن و ئەگەر پابەندکەر نەبن، ئەوا دامەزراوەیی نابن”. (Pritchard 2019, 82).
لە کۆتاییدا، ڕەنگە مرۆڤ پرسیار بکات، ئەگەر گۆردۆن سەبارەت بە ئازادیی ئەنارشیستی ڕاست دەکات، تا چ ڕادەیەک ڕوانستەکی سیاسی لە ئازادی لە ڕاستیدا دەگاتە ئەوەی لەبەرچاو بگیرێت کە هەر چەمکێکی ناسراوی سیاسی کە لانی کەم بڕیارگەلی پابەندکەری بەکۆمەڵ لەخۆ نەگرێت، سەختە بیخەینە بەرچاو. ئەگەر ئازادیی ئەنارشیستی چەمکێکی سیاسی دروست نەبێت، ئەوا بە پێناسە، ئەو ڕزگاربوونە لە باڵادەستییە کە کورد بەدوایدا دەگەڕێت، دابین ناکات تا ئەو ڕادەیەی کە ئەوەی کورد لێی ڕەنج دەبات، وەک بینیمان، بە ئاشکرا هەژموونی سیاسییە، هەژموونییەک کە نکۆڵی لە هەبوونیی وەک گەلێکی سەربەخۆ دەکات. هەرچۆنێک بێت، لە بەشی کۆتاییدا دەگەڕێینەوە سەر ئەمە، ڕەنگە ڕێگەیەک هەبێت بۆ پاراستنی ناباڵادەستی ئەنارشیستی و لە هەمان کاتدا ڕێگە بە فۆرمێکی بەرچاوی بەدامەزراوەییکردنی بدرێت و لە کارەکانی کلارکدا لە فۆرمێکی زۆر گەشەنەکراودا دەبینرێت. هەروەها ئەم پێشنیازە هاوبەشی زۆری لەگەڵ کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکی ئۆجەلان خۆیدا هەیە، ئەمەش بەو مانایەیە کە تێڕوانینی ئەو، وەک ئێمە ئیدیعای دەکەین، لە ئێستاوە زیاتر باسێکی ئەرێنی لە ئازادییە تا لە کەسێکی وەک گۆردۆن. بە لەبەر چاوگرتنی کلارک، و لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەو یەکێک لە ئەرێنیترین بۆچوونەکانی هەیە بۆ ناباڵادەستیی ئەنارشیستی کە لەبەردەستدایە. بۆ ئێستا با بزانین لەبارەی بۆچوونی کۆماریخوازەکان لە ناباڵادەستی چییە کە وای لێ دەکات ئەوەندە جیاواز بێت لە ئەنارشیستی، چونکە بۆ ئەوەی ئێمە چەمکێکی ئەرێنی لە ئازادی ئەنارشیستی ڕزگار بکەین دەبێت لەگەڵ چەمکێکی دیکەدا تێکەڵ بکرێت، کە چەمکی سیاسیی زۆر ڕوونتر بۆ ئازادی وەک ناباڵادەستییە، کە ئەمەش ئەو شتەیە کە ئێمە دەیدۆزینەوە لە نەریتی کۆمارییەکان.
ئازادیی کۆمارییەکان[1]
پێدەچێت کۆمارییەکان ئەنارشیست بە خاوەن نزیکەی چوار هەڵە ببینن: یەکەم، ئەنارشیست پێویستی مێژوویی و سیاسیی دەوڵەت لەبەر چاو ناگرێت؛ دووەم: ئەنارشیست ئەرکی دەوڵەت وەک ڕێگای سەرەکیی خەڵک بۆ بەدەستهێنانی ئازادی ڕەت دەکاتەوە؛ سێیەم: ئەنارشیست یەک بۆچوون لە دەوڵەت لەگەڵ چەمکی خودی دەوڵەت تێکەڵ دەکات؛ و چوارەم: ئەنارشیست گرنگی پێگە و دانپێدانان لە پێوەندی لەگەڵ دەوڵەتدا پشتگوێ دەخات. بۆ دەستپێکردن لە خاڵی یەکەمەوە، کۆمارییەکان دەوڵەت وەک دامەزراوەیەکی سروشتی یان حەتمی دەبینن کە لە ڕێگەی کارتێکەری دوولایەنەی مەیلی مرۆڤایەتی و تەکوزی کۆمەڵایەتییەوە سەرهەڵدەدات کە لەسەر بنەمای تایبەتمەندییەکانی شارستانیەت کە لە سەرەوە باسمان کرد (نیشتەجێبوونی، زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان، کشتوکاڵ، شارنشینی، خوێندەواری و هتد)، پێکدێت. بۆ کۆماریخوازێکی پێشەنگی وەک فیلیپ پێتیت(Philip Pettit)، دەوڵەت پارچەیەکە لە “پێویستی مێژوویی و سیاسی”. [ئەوە] وەک ئەوە وایە کە ناچار بیت لە هەبوونی هێزی کێشی زەویدا بژیت، کە بەرهەمی تەکوزی جیهانی ئێستایە، نەک دەرئەنجامی هەبوونی زاڵ لە ژیانتدا((Pettit 2012, 162 پێتیت مەبەستی لە “پێویستی مێژوویی” جەختکردنەوە لەسەر ئەو هێزە ئینسێریالییەیە(the inertial force) کە مێژوو لەسەر ئێستای سیاسی و داهاتوویەکی نزیک هەیەتی. بە درێژاییی ئەو هەزاران ساڵەدا کە بووە هۆی شارستانیەت و سەدان ساڵە و پێدەچێت سەدان ساڵی دیکە (ئەگەر هەزاران نەبێت) کە لە هاتنی دەوڵەت-نەتەوە بەدوای خۆیدا هێناوە، دەوڵەت چەسپاوە بە تاکە فۆڕمی قبوڵکراوی تەکوزی سیاسی(political order). هیچ تاک یان گرووپێکی ناتوانێت بە مەبەست لەم بارەیەوە لە ئێستادا یان داهاتوویەکی نزیکدا بیکات. گۆڕانی مێژوویی وەک گۆڕانی پەرەسەندن، دیمۆگرافی، یان کەشوهەوا وایە: شتێک کە بەزۆری زۆر بە هێواشی و بە درێژاییی ئەو کاتانەی ڕوو دەدات کە مرۆڤەکان توانای کەمیان هەیە کە بەپێی پلاندانان یان بە مەبەست بیگۆڕن. بۆ پێتیت، لە ئێستادا و بۆ داهاتوویەکی پێشبینیکراو، “زەوی هەسارەیەکی پەیوەست بە دەوڵەتە”.(Pettit 2012, 161)[2]
بە لەبەرچاوگرتنی خاڵی دووەم، کۆمارییەکان نەک هەر دەوڵەتەکان لە چوارچێوەی پێویستیی مێژوویی و سیاسی دایدەنێن، بەڵکوو بە مەرجەکانی خۆیان وەک دامەزراوەیەکی خوازراویان دەزانن. ئەوان دەوڵەتەکان وەک ئامرازێکی سەرەکی سەیر دەکەن کە گەلێک دەتوانێت لە پلەی یەکەمدا بەسەر باڵادەستی خۆیاندا زاڵ بێت. ئەمە تا ڕادەیەکە کە هەر جۆرە زاڵبوونێک بەسەر هەژموونی تاکەکەسیدا تەنیا لە چوارچێوەی زاڵبوون بەسەر هەژموونی بەکۆمەڵدا دەتوانرێ ڕوو بدات. بە واتایەکی تر، بۆ ئەوەی تاکێک ئازاد بێت، سەرەتا دەبێ گەلێک ئازاد بێت. سکینەر بنەمای مێژوویی و چەمکی ئەم ئیدیعایەی بە تایبەتی لە سەرهەڵدانەوەی کۆماریخوازی لە ڕێگەی ڕێنێسانسی ئیتالیا و سەرەتای کانتێکستی شۆڕشگێڕی مۆدێرن و بەریتانی و ئەمریکی و فەرەنسییەوە، نیشان داوە. سکینەر باس لە “دوو دروشمی” ڕوانستی سیاسی کۆماری دەکات (Skinner 2010). دووەمین دروشم لەم دوو دروشمەیە کە لە ڕاسەری میتافیزیکی بەهرەمەندە. لە کاتێکدا دروشمی یەکەم دەڵێت “دەکرێت ئازادانە هەڵسوکەوت بکەیت ئەگەر و تەنها ئەگەر مرۆڤێکی ئازاد بیت”، ئەوە دروشمی دووەمیانە کە مرۆڤێکی ئازادبوون، و بەم شێوەیە بە ئازادی مامەڵەکردن مسۆگەر دەکات، لەبەر ئەوەی تەنها کەسانی ئازاد دەتوانن بە ئازادی هەڵسوکەوت بکەن. ئەم دروشمە دەڵێت “دەکرێت وەک مرۆڤێکی ئازاد بژیت و مامەڵە بکەیت ئەگەر و تەنها ئەگەر لە دەوڵەتێکی ئازاددا بژیت”.((Skinner 2010,99. کەواتە ئازادی وەک ناباڵادەستی تەنیا لە ڕێگەی دەوڵەتێکی ئازادەوە بەدەست دێت. بۆیە ئینکاری ئەمە، وەک ئەوەی ئەنارشیست نیشانی دەدات، نکۆڵیکردنە لە ڕێگەی سەرەکی و لە ڕاستیدا تەنیا ڕێگە، کە گەلێک بتوانێت ئازادی خۆی بەدەست بهێنێت. سکینەر بە جوانی کورتەیەک دەخاتە ڕوو کە چۆن ئازادیی سیاسی ڕۆڵی گەلێک بەپێی ویستی خۆی بەدوای خۆیدا دەهێنێت، و بەستراو بە ئیرادەی سەرەڕۆیانە یان سنووردارکەری کەس یان کەسانی دیکەوە نییە. ئەو ئەم خاڵە بە دامەزراندنی ئازادیی سیاسی، ناهەژموونی کۆماریخوازانە، وەک سەربەخۆییی بەکۆمەڵ یان خۆچارەنووس و هەم وەک خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک دەخاتە ڕوو.
و پەیوەندیی پێویست لەنێوان ئازادیی سیاسیی دەرەکی و ناوخۆیی گەلێک بەم شێوەیە باس دەکات:
هەروەک چۆن جەستەی تاکەکەسی مرۆڤەکان ئازادە…ئەگەر و تەنها ئەگەر بتوانن بە ئارەزووی خۆیان مامەڵە بکەن یان نەیکەن، بە هەمان شێوە جەستەی گەلان و دەوڵەتەکانیش ئازادن ئەگەر و تەنها ئەگەر بە هەمان شێوە لە بەکارهێنانی دەسەڵاتیان بەپێی ویستی خۆیان لە بەدواداچوون بۆ خوازراوەکانیان سنووردار نەبن. بەم پێیە دەوڵەتە ئازادەکان وەک کەسانی ئازاد بە توانای خۆیان بۆ خۆبەڕێوەبەری پێناسە دەکرێن. دەوڵەتی ئازاد کۆمەڵگەیەکە کە تێیدا کردارەکانی جەستەی سیاسی بە ئیرادەی هەموو ئەندامەکان دیاری دەکرێن. (Skinner 1998, 25–26).
لە ئێستادا، ڕەنگە بەسوود بێت هەنگاوێک بچینە دواوە و بپرسین کە لە ڕاستیدا ئەنارشیستەکان و کۆماریخوازەکان لەبارەی چییەوە سەبارەت بە دەوڵەت ناکۆکن، چونکە زەحمەتە باوەڕ بکرێت ئەنارشیست کێشەیەکی زۆری لەگەڵ بیرۆکەی سەربەخۆییی بەکۆمەڵ خۆی لەخۆیدا هەبێت. ئەمە ئێمە دەگەیەنێتە هەڵەی سێیەم کە کۆمارییەکان لە ئەنارشیستەکان دەیبینن. پێدەچێت ئەنارشیست چەمکێکی(بۆچوونێکی) دیاریکراوی دەوڵەت بە هەڵە بە چەمکی خودی دەوڵەت بزانێت. چەمکەکان، بۆچوونەکانیان و هەموویان دەکرێن جیا بکرێنەوە.(Ezcurdia 1998).لە کاتێکدا دەکرێت چەمکی دەوڵەت بە زاراوەیەکی نزیکەی وێبێری بەم شێوەیە تێبگەین کە “ئەو کۆمەڵگە مرۆیییەی کە (بە سەرکەوتوویی) ئیدیعای قۆرخکاری توندوتیژیی جەستەیی ڕەوا لە ناو خاکێکی دیاریکراودا دەکات”(Weber 2000, 310– 311)، کە چەمکێکە بۆ دەوڵەت لە جۆرە هەبوونێک کە دەوڵەتێک دەتوانێت هەبێت. بێگومان لە ڕاستیدا دەوڵەتە هەبووەکان پێویستیان بە نموونەسازیی تایبەتمەندییە بنەڕەتییەکانی چەمکی دەوڵەت هەیە بۆ ئەوەی وەک دەوڵەت هەژمار بکرێن، بەڵام ئەوەی لە ڕاستیدا لە چ بارودۆخێکن(چیین)، دەتوانن بەپێی بۆچوونەکانیان جیاواز بن. لێرەدا کارەکانی سکینەر جارێکی تر دەبنە یارمەتیدەر. (Skinner 2009لای سکینەر، بیری سیاسیی مۆدێرن لە زۆر ڕووەوە مێژووی چەمکە جۆراوجۆرەکانە لەو جۆرە قەوارە کە بڕیارە دەوڵەت بێت. سکینەر چەمکەکانی دەوڵەت لە ڕووی سێ قەوارەی بنەڕەتی جیا دەکاتەوە کە زۆرجار دەوڵەتەکان بەوانە ناسێنراون. دەوڵەت وەک سەری جەستەی گەلێک، جەستەی خودی گەل (بەبێ ئاماژەدان بە سەر) پێناسە دەکرێت و لەگەڵ ئەو کەسە خەیاڵییە، گەل لە ڕێگەی نوێنەرایەتیکردنی کەسی دەستکردی دەگاتە سەروەری. سکینەر مانای ئەو دەوڵەتەی کە وەک سەری جەستەیگەل دەیناسێنێت، بە “ڕوانستی ڕەهاگەرایی”(absolutist theory) ناو دەبات (Skinner 2009,329). ئەگەر دەوڵەت هیچ نەبێت جگە لە پێگەی تاکەکەسی یان پێگەی کەس یان کەسانی سروشتی کە خاوەنی ئەو قۆرخکارییەن کە تایبەتمەندییە بنەڕەتییەکانی چەمکی دەوڵەت وەک نموونە دەخەنە ڕوو، ئەوا دەوڵەت خۆی هاویەکسانە لەگەڵ سەری(سەرۆکی) جەستەی گەل و خەڵک خۆیان تەنیا ڕەعیەتێکن و دەکرێت بە دروستی بڵێین کە لەژێر ڕکێفدان، تا ئەو ڕادەیەی کە بە هیچ شێوەیەک بوونیان نییە جگە لەوەی بەستراو بە ئیرادەی سەرەڕۆیانەی ئەم “سەرۆکی دەوڵەتەن”. ئەم چەمکە بۆ دەوڵەت هەموو ئەو شتانە دەگرێتەوە کە ئەنارشیست سەبارەت بە دەوڵەتڕقی لێیەتی. دەوڵەت دەکاتە بوونێکی فەرماندەیی پلەبەندی لە سەرەوە بۆ خوارەوە و نایەکسانییەکی گەورە.کێشەکە لەوەدایە کە ئەنارشیست ئەم بۆچوونە بۆ دەوڵەت لەگەڵ چەمکی خودی دەوڵەت تێکەڵ دەکات.
لە بەرامبەردا سکینەر ئەو چەمکەی دەوڵەت کە لەگەڵ جەستەی خەڵکدا دەیناسێنێتەوە بە “چەمکێکی پۆپۆلیستی” ناو دەبات (سکینەر ٢٠٠٩، ٣٣٢). هەر ئەم بۆچوونە پۆپۆلیستییە کە چەمکی کۆماریخوازانە لە دەوڵەتی ئازادە، دەوڵەت وەک ناباڵادەستی سەربەخۆ لە گەلێکی خۆچارەنووس و خۆبەڕێوەبەردا. ئەوەی جێگای سەرنجە زۆرترین بەکارهێنانی باوی وشەی “دەوڵەت” لە سەرەتای سەردەمی مۆدێرن، تەنیا بەم دەستەواژەی، “دەوڵەتی ئازاد” دەناسییەوە. دەوڵەت بوون، لە بنەڕەتدا، دەوڵەتێکی ئازاد بوو، یەک کۆمار بوو. لێرەدا لەلایەن کۆماریخوازانەوە مەبەست جیاکردنەوەی دەوڵەتەکان بوو لە پاشایەتییەکان، کە لە کۆتاییدا پێیان وابوو نابێت وەک  res publica، واتە وەک شتە گشتیەکان، بەڵکوو وەک شتە تایبەتەکان، تەنها موڵکایەتی یان حوکمڕانی سەرۆکی دەوڵەت لە چەمکی ڕەهاگەریدا سەیر بکرێن((Skinner 2009, 337–340. لێرەدا ئەنارشیست و کۆماریخوازەکان زۆر لەسەر ئەوە کۆکن کە چەمکی ڕەهاگەرایی ڕەگ و ڕیشەی لە هاوژیانی(symbiosis) خاوەندارێتیی تایبەت و دەسەڵاتی سیاسیی لەڕادەبەدەر چڕ بووەتەوە. ڕوانستی پۆپۆلیستی دەوڵەت بیری لەوە دەکردەوە کە دەوڵەت بەو جۆرە هەبوونی هەبێت کە بڕیار بوو دەوڵەت لە چالاکییەکانیاندا تەنها خەڵک خۆیان بن، وەک یەکێتییەکی خۆچارەنووس و خۆبەڕێوەبەر. ئازادی، لەم بەستێنەدا، جگە لەم دەسەڵاتە سەروەرە جەماوەرییەی گەل بۆ دیاریکردن و بەڕێوەبردنی خۆیان لە ڕێگەی یاسا و دامەزراوەکانی هەڵبژاردراوی خۆیان، بەبێ دەستوەردانی سەرەڕۆیانەی گەلان یان دەوڵەتانی دیکە، شتی تر نییە. تەنیا بەم شێوەیە گەلێک دەتوانێت بوونی هەبێت و ئازاد بێت لەو هەژموونەی کە گەلێکی دیکە بەسەریدا سەپاندوویەتی. هەروەها تاکە ئامراز بوو بۆ ئەوەی لە ترازانی ناوخۆیی بەرەو ڕەهاگەرایی دوور بکەویتەوە بە بەردەوامبوونی تا ئەو جێگایەی کە بە شێوەیەکی دیموکراسییانە ئامرازێک بێت بۆ سازکردنی بڕیارە پابەندکەرەکانی بەکۆمەڵی ناوخۆیی. دیارە لەڕووی مێژوویییەوە، ئەم ئامرازانە چەندە دیموکراسییانە گۆڕانکارییەکی زۆریان بەسەردا هاتووە. مەبەست ئەوەیە کە تەنیا لە ڕێگەی ئەم چەمکە پۆپۆلیستییەی دەوڵەتەوە بوو کە ئەم پرۆسەی دیموکراتیزەکردنە لە پلەی یەکەمدا دەکرا ڕوو بدات. وەک واتایەک لە دەوڵەت، چەمکی پۆپۆلیستی دان بەوەدا دەنێت کە دەوڵەت دەبێت قۆرخکردنی دەسەڵاتی بڕیاردانی بەکۆمەڵ بەسەر هەندێک کەسدا لە خاکێکی دیاریکراودا لەبەر بگرێت و دواجار بڕیار لەبارەی توندوتیژی و ئەوەی چ کەس دەتوانێت  بەکاری بهێنێت، بدات، بەڵام ئەم قۆرخکارییە وا نییە وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ئازادیی سیاسی سەیر بکرێت چونکە تەنیا لەم چەمکەدایە کە خەڵک خۆیان ئەم قۆرخکارییەیان بەدەستەوەیە. بەم شێوەیە چڕبوونەوەی دەسەڵاتێکی لەو شێوەیە ئەوەندە پەرش و بڵاوە کە گەلێک نەچێتە ناو ئەوەی کە تەنیا ڕەعیەت، موڵکی تایبەت، پاشایەک یان ئۆلیگارشێک بێت.
پێدەچێت ئەنارشیستەکان نەکەونە ژێر کاریگەریی زۆربەی شیکارییە ڕەچەڵەکناسانەی سکینەر لەبارەی دەوڵەتەوە. بۆ ئەنارشیست، چەمکی دەوڵەت لە بنەڕەتدا ڕەهاگەرایییە و بەم جۆرە، چەمکە پۆپۆلیستی و خەیاڵییەکان ئەم خاڵە بنەڕەتییە بەشاراوەیی دەهێڵێتەوە. ئەنارشیست لە بنەڕەتدا دەوڵەت بێتوانا دەزانێت لەوەی کە جگە لە ئامرازێکی هەژموونی ڕەهاگەرا هیچ شتێکی تر بێت. لە وەڵامدا ڕەنگە کۆماریخواز ئیدیعا بکات کە ئەنارشیست لێرەدا تا ڕادەیەک سەری لێ شێواوە وەک چۆن ئەو چەمکی ڕەهاگەراییی دەوڵەت بە هەڵە بە چەمکی خودی دەوڵەت دادەنێت. کۆماریخوازەکان پێیان وایە ئەنارشیست چەمکی دەوڵەت، تەنها لەگەڵ چەمکی کتوپڕی مێژوویی لە دەوڵەت، واتە ڕەهاگەرێتی تێکەڵ دەکات. بۆ کۆماریخوازەکان، چەمکی دەوڵەت ڕێگە بە چەمکێکی جەماوەری دەدات کە دەوڵەت وەک ئامرازێک بۆ باڵادەستی بەجێ ناهێڵێت، بەڵکوو وەک ئامرازی سەرەکی بۆ گەیشتن بە ڕزگاری سیاسی و بەم شێوەیە بەهرەمەندبوون لە ئازادی وەک ناباڵادەستی لەنێو گەلدا دەبینێت، تا خەڵکانێک کە خوازیارن بە شێوەیەکی سەربەخۆ خۆیان بەڕێوە ببەن. پێناچێت ئەنارشیست وابیر بکاتەوە کە چەمکی پۆپۆلیستی دەوڵەت یان یەکگرتووە یان شیاوە یان خوازراوە. ئەنارشیست دەڵێت نەک هەر هەموو دەوڵەتە هەبووە ڕاستەقینەکان نموونەی چەمکی ڕەهاگەرایین، خاڵێک کە کۆماریخوازەکان دەتوانن بە ئاسانی لەگەڵیدا ڕازی بن ئەگەر هێور بکرێتەوە و بەستێن سازی بۆ بکرێت، بەڵکوو هەر لەبەر ئەم ڕاستییەیە کە هەر دەوڵەتێکی ڕاستەقینە دەبێت نموونەی تایبەتمەندی سەرەکیی چەمکی دەوڵەت وەک نموونە نیشان بدات، وەک لەئەستۆگرتنی قۆرخکاری دەسەڵات کە بەو هۆیەوە شتێکی قووڵی ناڕەزایەتی سەبارەت بە سروشتی دەوڵەت وەک خۆی هەیە. بۆ ئەنارشیست، خاوەن قۆرخکاری دەسەڵات بە هەر شێوەیەک، لە هەر شوێنێک، لە هەر کاتێکدا نیشانەی باڵادەستییە. ئەمەش لەبەر ئەوەیە وەک بینیمان، پێدەچێت ئەنارشیست دەسەڵات و زۆرەملێبوونی بەکۆمەڵ خۆی لە خۆیدا جێگای ناڕەزایەتی بزانێت. کەواتە هەر دەوڵەتێک کە لە ڕاستیدا هەبێت، چونکە دەبێت نموونەی چەمکی دەوڵەت بێت، بە پێویستی دەزانێت هەژموونی لەخۆ بگرێت چونکە بە پێویستی دەزانێت قۆرخکاری لەخۆ بگرێت و قۆرخکاریش لە بنەڕەتدا جێگەی ناڕەزاییە چونکە بە پێویستی دەزانێت فەرماندان و گوێڕایەڵی و نایەکسانی و پلەبەندی و دەسەڵاتی سیاسی لەخۆ بگرێت. و هەموو ئەم تایبەتمەندییانە نیشانەی باڵادەستین. لە کۆتاییدا، بۆ ئەنارشیست، بەڕاستی هیچ جیاوازییەک لەنێوان چەمکی دەوڵەت و چەمکی ڕەهاگەراییی دەوڵەت و هەموو دەوڵەتە ڕاستەقینەکانی ئێستا نییە.
کۆماریخواز لەم قۆناغەدا ڕەنگە وەڵامی ئەوە بداتەوە کە خوێندنەوەیەکی لەو شێوەیە زێدەڕەوی و یەکلایەنەیە، و لە بەرامبەر مێژووی چەمکیدا دەبەنگە و دیسانەوە دەوڵەتبوون لەگەڵ چەمکی ڕەهاگەراییدا تێکەڵ دەکات. “قۆرخکاری” و “پاوانخوازی” لە بنەڕەتدا هیچ کامیان نە کێشەسازن و نە نموونەی باڵادەستین، ئەگەر خەڵک خۆیان بن کە ئەو قۆرخکارییەیان بەدەستەوە بێت. دەسەڵات زاڵ نابێت ئەگەر بە دروستی جەماوەری بێت. بۆچوونی پۆپۆلیستی لە دەوڵەت ڕێگە بە دەوڵەتە هەبووەکان دەدات کە لە ڕاستیدا تایبەتمەندییە بنەڕەتییەکانی چەمکی دەوڵەت بخەنە ڕوو، بەبێ ئەوەی سەرچاوەی باڵادەستی بن، بەڵکوو وەک سەرچاوە و شوێنی ڕزگاریی خەڵک بێت تا ئەو ڕادەیەی کە بەدەستهێنانی دەوڵەتداری و دەوڵەتبوون ڕێگە بە گەلێک دەدات سەربەخۆ لە ئیرادەی سەرەڕۆیانەی گەلێکی تر بژییەن. کۆماریخوازەکان هیچ کێشەیەکیان نییە لەوەی کە دان بەوەدا بنێن کە زۆربەی دەوڵەتە هەبووەکانی ڕاستەقینە، لە ڕابردوو و ئێستادا، زۆرتر لە چەمکە ڕەهاگەرایییەکان (و لەڕووی یاسایییەوە، لە چەمکە خەیاڵییەکان) دەچن تا چەمکە پۆپۆلیستییەکان، بەڵام مەرج نییە ئەوە ئەمڕۆ بۆ دەوڵەتە دیموکراتیکەکان ڕاست بێت (پێوەرەکانی دیموکراسی ٢٠٢٠)، و بە دڵنیایییەوە ئەوە ڕاست نییە کە دەوڵەت بە جۆرێک لە جۆرەکان لە ڕووی چەمکییەوە یان ئەزموونییەوە پێویستە بریکاری باڵادەستی(agent of domination) بێت. دیارە ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە ئەم دەوڵەتە هاوچەرخ و دیموکراتیانەترە بە تەواوی ئازادن یان بە ڕادەیەکی پێویست ڕاستەوخۆ دیموکراسین، بەڵکوو ئەوە دەگەیەنێت کە دەوڵەتێک چەندە ڕزگارکەرە، لە کۆتاییدا پەیوەستە بە ئیرادەی ئەو کەسانەی کە ئەو دەوڵەتە پێک دەهێنن. ئەوە خودی فۆڕمی دەوڵەت نییە کە زاڵە، وەک ئەنارشیست ئیدیعای دەکات، بەڵکوو جۆری هەبوونێکە کە گەلێک دەیهەوێت دەوڵەتەکەیان بنیات بنێن کە پلەی باڵادەستی یان ناباڵادەستی دیاری دەکات و دابینی دەکات. و لەبەر ئەوەی وەک پێتیت ئیدیعای دەکات، هیچ دەربازبوونێک نییە لە پێویستی مێژوویی و سیاسیی قەوارە سیاسییەکان کە دەبێت دەوڵەت-نەتەوەی مۆدێرن بن لە ئێستادا و بۆ داهاتوویەکی نزیک ئەگەر بیانەوێت بوونیان هەبێت یان بەهەر شێوەیەک ئازاد بن، باشترە لە ڕێگەی چەمکێکی پۆپۆلیستییەوە سەیری دەوڵەت بکرێت بۆ ئەوەی ببێتە سەرچاوەی بەتوانست و شوێنی ڕزگاری و ئازادیی سیاسی، کە بە دڵنیایییەوە دەتوانێت ببێت بە جێگەی ئەوە وەک سەرچاوە و پێناسەی باڵادەستیی ئەنارشیستی بێت، کە لە ڕاستیدا دەوڵەت زیاتر وەک بوونێکی مێژوویی دەبینێت. بۆیە ناکۆکی کۆماریخواز لەگەڵ ئەنارشیست پەیوەندی بە ئینکاری دەوڵەتەوە هەیە لەلایەن ئەنارشیستەوە، لە ڕێگەی تێڕوانینێکی سەرلێشێواوەوە بۆ چەمکی دەوڵەت کە پێی وایە ڕەهاگەرایانەیە، و ئینکاری دەوڵەت وەک ئامرازێکی بەتوانستە بۆ بەدەستهێنانی ناباڵادەستی. بەڕاستی لە ئێستادا هیچ قەوارەیەکی سیاسی تر نییە کە گەلێک بتوانێت بەسەر هەژموونی خۆیدا زاڵ بێت. وەک تەنها نموونەیەک، هیچ گەلێک نییە کە دەوڵەتێکیان هەبێت و بووبێتنە قوربانیی جینۆسایدێک. دەکرێ چاوەڕێی ئەوە بین کە ڕاستییەکی لەو شێوەیە بۆ گەلێکی وەک کورد پەیوەندییەکی زۆری هەبێت. بۆ کۆماریخوازەکان، ئەنارکیسیستەکان تاکە دەرفەتیان نەهێشتووە کە گەلێکی بندەست هەیبێت بۆ ئەوەی بەڕاستی ببێتە گەلێک، وەک گەلێک بوونیان هەبێت و ڕزگار بن لە باڵادەستی خۆیان، و ببنە قەوارەیەکی سیاسیی ڕاستەقینە، سەربەخۆ لە ئیرادەی سەرەڕۆیانەی ئەوانی تر و بەم شێوەیە پێگەی گەلێکی ئازاد مسۆگەر بێت.
خاڵێکی کۆتایی لە بەرژەوەندیی بۆچوونی کۆماری یان پۆپۆلیستی بۆ دەوڵەت هەیە. کە پەیوەندیی بەو چەمکە “ستاتۆس”(پێگە)ەوە هەیە کە پێشتر باسمان کرد. بە بڕوای پێتیت، کۆماریخواز، ئازادی نەک وەک موڵکی کردارێک، بەڵکوو وەک پێگەی کەسێک یان کۆمەڵە کەسانێک دەبینێت. کۆماریخوازەکان لەگەڵ ئەنارشیستەکان هاوڕان کە شتێکی نەخوازراو لە دەسەڵاتی کۆنترۆڵنەکراودا هەیە. جیاوازیی سەرەکیی نێوانیان لەم خاڵەدا، کە هەڵەی چوارەمی ئەنارشیستەکان پێک دەهێنێت، ئەوەیە کە ئەنارشیستەکان نەهێشتنی دەسەڵاتی سیاسی وەک چارەسەری ئەم کێشەیە سەیر دەکات، کۆماریخواز پێی وایە چارەسەری باشتر، گۆڕینی دەسەڵاتی کۆنترۆڵنەکراو دەبێت بۆ دەسەڵاتی کۆنترۆڵکراو. ئەمەش بە پێدانی پێگە یان پێگەیەکی دیاریکراو بە قوربانییەکی دەسەڵاتی کۆنترۆڵنەکراو، لەژێر باڵادەستی، کە ئەوان دەکاتە ئەندامێکی سەربەخۆی کۆمەڵگایەک، جا ئەندامی کۆمەڵگەیەکی ناوخۆیی بێت یان کۆمەڵگەی دەوڵەتەکان. ڕەنگە ئەم جۆرە بەخشینە سەرەتا لەلایەن قوربانییەکان خۆیانەوە ئەنجام بدرێت، بەڵام دواتر پێویستی بە دانپێدانان دەبێت لەلایەن کەسانی دیکەوە. بۆ کۆماریخواز، بندەست نەبوون، خاوەن ئەم پێگە بەخشراوەیە وەک بوونێکی ئازاد. وەک پێتیت دەنووسێت، “بەهرەمەندبوون لە ئازادی پەیوەندیدار بە ناباڵادەستبوون، ئەوەیە کە کەسێک بیت کە پێگەیەکی دیاریکراو لەنێوان هاوتاکانتدا هەبێت” (Pettit 2012, 91).
توانمەندیی فەرمانکردن بەو جۆرە پێگەیانە ئەوەیە کە بتوانیت فەرمانی دانپێدانانی پێگە یان پێگەی مرۆڤ وەک مرۆڤێکی ئازاد و سەربەخۆ بکەیت. بەڵام ئەمە ڕێک  ئەو شتەیە کە وشەی “دەوڵەت” لە پلەی یەکەمدا مانای دەبێت. “دەوڵەت” پێش هەموو شتێک “دۆخی” کەسێک یانشتێک بوو. دەوڵەت‌بوون ئەوەیە لە حاڵەتی فەرماندانی دانپێدانان بە پێگەی مرۆڤ وەک مرۆڤێکی ئازادە. دەوڵەت بوون بۆ ئەوەیە کە گەلێک پێگەی هەبوونێکی ئازاد و ڕزگارە و لە ئاکامدا باڵادەستی نەبێت. دەوڵەتی گەلێکی ئازاد، بارودۆخیانە، پێگەیانە، پێگەیان وەک گەلێکی ئازاد و سەربەخۆ، و دانپێدانانیان بەو شێوەیەیە. پێدەچێت ئەنارشیست ئەم کوالیتییەی دەوڵەت پشتگوێ بخات.
ئێستا بە پشتبەستن بەو چوار خاڵەی سەرەوە، بەم پێیە ڕەنگە بۆچوونی کۆمارییەخوازەکان لە ئازادی و دەوڵەت‌بوون ئامرازی پەسەندکراو بن کە کورد بتوانێت ئامانجی زاڵبوون بەسەر هەژموونی خۆیدا بێت. بەڵام، لە لایەکی دیکەوە، زۆر شت ماوە کە لە ڕێبازی ئەنارشیستی ئۆجەلان سەرنجڕاکێشە. ڕەنگە سازشێک بکرێت؟ ڕەنگە بتوانین توخمە سازانەکانی چەمکە ئەنارشیست و کۆمارییەکانی ئازادی و دەوڵەت کۆ بکەینەوە؟ با بە هەوڵدان بۆ کۆکردنەوەیەکی لەو شێوەیە بە کۆتایییەک بگەین.
ئازادیی کورد
ئێمە پێمان وایە بۆشایی چەمکی بۆ سازانی بەشێکلە بۆچوونی ئەنارشیستی و کۆماریخوازانە سەبارەت بە ئازادی و دەوڵەت هەیە. ئاشتەوایییەکی لەو شێوەیە ڕەگ و ڕیشەی لە سەرنجەکانی خودی ئەنارشیستەکاندا هەیە، بە تایبەت لە تێبینییەکان سەبارەت بە گرنگی دانپێدانان کە تازە لە کەسایەتییەکی وەک کلارکدا باس کراون. پێش ئەوە، یارمەتیدەرە بە ئاماژەدان بەوەی کە چۆن ئۆجەلان خۆی نیشانەکانی نیشان دا کە دان بەوەدا بنێت کە ڕەتکردنەوەی تەواوی دەوڵەت و هەرچەشنە بەدامەزراوەییکردنی ئازادی ڕەنگە زۆر توندڕەوانە بووبێت. ئۆجەلان بە شێوەی کۆماریخوازیی ڕاستەقینە و لەوەش زیاتر ماکیاڤێلی، ئاگادارییەک لە مەیلی زۆرێک لە مرۆڤەکان بەرەو یەکسانیخوازنەبوون، پیشان دەدات. لە ڕاستیدا، پێدەچێت لەلایەن ئۆجەلانەوە دانپێدانانێک هەبێت کە بەشێکی بەرچاو لە هەر گرووپی ئینسانی بەهۆی ئارەزووی سێکسی دۆمینەندی، شەهوەتێک بۆ زاڵبوون تێیاندا هەیە. لە کاتێکدا زۆربەی مرۆڤەکان تەنیا ئارەزووی ئەوە دەکەن کە بندەست نەبن، بەڵام بەشێکی دیاریکراو لە هەر گرووپێکی مرۆڤدا هەیە کە ئارەزووی تێرنەکراویان هەیە بۆ زاڵبوون بەسەر ئەوانی دیکەدا. کلیلی هەر سیاسەتێکی سەرکەوتوو و ئاشتییانە، پشکنین و بەتاڵکردنی بێزیانی ئەم شەهوەتەیە. بۆ ئۆجەلان دەزانێت کە دەبێت هەندێک سازش لەگەڵ کەسانی خاوەن ئەم پاڵنەرانەدا بکرێت و هەر تەکوزی سیاسی نابێت تەنها شێوازی ڕێکخستنی ئاسۆیی(horizontal) یان ڕاستەوخۆی دیموکراسی لەخۆ بگرێت: “پێکهاتەی دژبەیەک لە کۆمەڵگادا پێویستی بە گرووپە سیاسییەکان هەم ستوونی(vertical) و هەم ئاسۆیی هەیە.”(Ocalan 2017, 21).
لە لایەک ئۆجەلان دڵنیا نییە کە ئایا فۆڕمی حوکمڕانی پەسەندکراوی ئەو، واتە کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک، بە پێچەوانەی مۆدێلی دەوڵەت-نەتەوە لەگەڵ ڕژێمێکی دیموکراتیک یان کۆماریدا دەناسرێتەوە: “دەوڵەت-نەتەوە بە پێچەوانەی دیموکراسی و کۆماریخوازی بوونی هەیە”.((Ocalan 2017 , 23. لەم هێڵە بیرکردنەوەییەدا، پێدەچێت ئۆجەلان بڵێت کۆنفیدرالیزمی دیموکراسی و کۆماریخوازی دەتوانرێت تاڕادەیەک بە هاوواتا تێبگەین تا ئەو کاتەی چەمکی پۆپۆلیستی کۆماریخوازی بۆ دەوڵەت یان لادەبرێت یان پشتگوێ دەخرێت. لە لایەکی دیکەوە، پێدەچێت دان بەوەدا بنێت کە کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک دەبێت شێوەی دەوڵەت-نەتەوە، یان کۆماری، یان دیموکراسی یان بە ئەگەری زۆرتر، تێکەڵەیەک لە هەر سێیان- بێت، بۆ ئەوەی بارودۆخی ناپلەبەندی و یەکسانیخوازانە دابین بکات. ئەو سوودانەی کە هیوادارین لە ئەنجامی ڕژێمێکی لەو شێوەیەدا بێت، سوودەکان کە زۆربەیان ژینگەپارێزی، فێمینیستی و سۆسیالیستی وەسف دەکرێن. کەواتە، ئۆجەلان بە ئامادەیییەوە ڕێگە بە سازان لەگەڵ دەوڵەت دەدات و ئەمەش پارچەیەک لە ڕیالیزمێکە لەلایەن ئەوەوە چونکە پێدەچێت ئەو بەئاگا بێت کە تاکە ئامرازی مومکین لە ئێستادا و نزیک مەودا بۆ گەیشتن بە ئامانجی ئازادی کوردە، بە لەبەرچاوگرتنی دیسانەوەی تایبەتمەندییەکانی پێویستی مێژوویی و سیاسیی دەوڵەت. ئه‌و دەڵێت،”چ دەوڵەت-نەتەوە، چ کۆماری یان دیموکراسی- کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک کراوەیە بۆ سازشکردن سەبارەت بە نەریتی دەوڵەت یان حکومەت. ڕێگە بە پێکەوەژیانی یەکسان دەدات”((Ocalan 2017, 22. بۆیە پێدەچێت ئۆجەلان بیەوێت هەم خۆی بەدوور بگرێت کە کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک پەسەندکراوی خۆی زۆر دەوڵەتگەرایانە بێت و هەمیش دەرک بەوە بکات کە کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک پێویستی بە ڕێکخستنی لانیکەم بە ڕەوشتی نیمچە دەوڵەتی دەبێت ئەگەر بیەوێت کار بکات یان تەنانەت بەهەر شێوەیەک بوونی هەبێت. ئەوەی لێرەدا زۆر پەیوەندیدارە ئەوەیە کە ئۆجەلان ئەم ڕێبازە نیمچەستاتیستییە(quasi- statist) لە چوارچێوەی ستراتیژییەکی فراوانتردا دادەنێت کە لەسەر بنەمای ڕاسەرییەتی سیاسی و ڕێکخستنی کاتی دامەزراوە، ئەمەش نیشانەیە بۆ ئەوەی ئۆجەلان ڕەنگە زیاتر واقیعبینێکی سیاسی بێت لە ڕووی بارودۆخی هاوشێوەی هێڵکاریی ڕێیمۆند گیوس بۆ ئەو بۆچوونە.(Geuss 2008, 30–34).
پیشنیاری کۆتاییی ئۆجەلان ئەوەیە کە کورد لە چوارچێوەی فۆڕمی دەوڵەتدا کار بکات بۆ ئێستا بۆ ئەوەی تا ڕادەی پێویست دیموکراتیک ببێت، بەجۆرێک کە لە کۆتاییدا پێویستی لایەنە پلەبەندییەکانی دەوڵەتی وشک بێتەوە و لەناو بچێت. کەواتە بە ڕۆحی سانت ئۆگستین، پێدەچێت پێشنیاری ئۆجەلان ئەوە بێت: ئانارشیم پێ بدە، بەڵام جارێ نە[4]. ئەو دەنووسێت، “نە ڕەتکردنەوەی تەواو و نە دانپێدانانی تەواوی دەوڵەت بۆ هەوڵە دیموکراسییەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەسوود نابێت، زاڵبوون بەسەر دەوڵەتدا، بە تایبەتی دەوڵەت-نەتەوە، پرۆسەیەکی درێژخایەنە” .((Ocalan 2017, 28. هەر لەم “پرۆسە درێژخایەنە”دایە کە ڕەنگە دەرفەتی ئاشتەوایی لە نێوان چەمکی ئەنارشیستی و کۆماریخوازی لە ئازادی و دەوڵەتدا بدۆزینەوە. لە کانتێکستی کوردیدا ستراتیژی ئۆجەلان ئەوەیە کە پلە بە پلە ئەو چوار دەوڵەتە دیموکراتیزە بکات کە کورد لەناویاندا بندەست بوون، بێ ئەوەی دەوڵەتێکی نەتەوەییی کورد دابمەزرێنێت، بەجۆرێک کە دواجار ئەم چوار دەوڵەتە (ئێران، تورکیا، سوریا، عێراق) تا ڕادەیەک زۆر دیموکراتیک دەبن، و پێدەچێت ئەوەندە یەکسانخوازانە و ئەنارشیستیانەیان لێدەردێت کە سەخت ئەبێ لەسەر نەریتی دەوڵەت-نەتەوە بەردەوام بن. بەڵکوو ئەوەی سەرهەڵدەدات لامەرکەزییەکی نادیار و کۆنفیدرالیزمێکی پەرشوبڵاو دەبێت کە زۆربەی بڕیارە پابەندکەرەکانی بەکۆمەڵ، نە هەموویان، لە بچووکترین ئاستی جێبەجێکراو و زۆرترین ئاستی ناوخۆییدا دەدرێن. ئەمەش لە کاتێکدا ڕوو دەدات کە کورد لە ڕێگەی تاکتیکی نەریتی گەریلای گوندنشین و شاری، لە شەڕی درێژخایەنی خەڵکی لە دژی هێزەکانی عەرەب و فارس و تورکیا بەردەوام دەبن لە بەرگریکردن لە خۆیان لە بەرامبەر ئەو هێزانەکە ئامانجیان بەردەوامبوون لە باڵادەستی بەسەریاندایە. کەواتە لە جیاتی ناسیۆنالیزمی کورد و خۆچارەنووسی کورد و دەوڵەتبوونی کورد، بە پێشنیاری ئۆجەلان گوایە دیموکراتیزەکردنی کورد و خۆبەرگری کورد و  و کۆنفیدرالیزمی کوردی دەبێت، کە هیچیان لە کۆتاییدا هیچ مانایەکی ئێتنیکی “کوردی” لەخۆ ناگرن. ئەم پووکانەوە بەرەبەرەی دەوڵەت-نەتەوە و لە هەمان کاتدا دیموکراتیزەکردنی دەوڵەتەکانی ئێستا، پێشنیاری ئۆجەلان دەبێت لەم دێڕانەدا:
کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک لە کوردستانیش بزووتنەوەیەکی دژە ناسیۆنالیستییە. ئامانجی بەدیهێنانی مافی بەرگری لە خودی گەلە بە پێشخستنی دیموکراسی لە هەموو بەشەکانی کوردستان بەبێ ئەوەی سنوورە سیاسییەکانی هەنووکە بخاتە ژێر پرسیارەوە. ئامانجەکەی بناغەی دەوڵەت-نەتەوە کوردی نییە. ئەو بزووتنەوەیە بە نیازی دامەزراندنی پێکهاتەی فیدراڵییە لە ئێران، تورکیا، سوریا، عێراق کە کراوە بێت بۆ هەموو کورد و لە هەمان کاتدا کۆنفیدڕاڵییەکی چەتری بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان پێکبهێنێت(Ocalan 2017, 31).
بۆ ئۆجەلان، ئەگەر ئەم ستراتیژە سەرکەوتوو ببایەت، دەکرا وردە وردە بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕەنگە تەنانەت بۆ هەموو جیهان، پەرەی سەندایەت و لە هەسارەی دەوڵەتی پێتیتەوە بیگۆڕدرایەتۆ بۆ هەسارەیەکی بێ‌دەوڵەت کە لە ئەنجومەنی ناوخۆیی دیموکراسی ڕاستەوخۆی بێکۆتایی پێک هاتبێت: “دەتوانێت ئەو بوونە سەرهەڵداوە(نوێیە) ببێتە نەخشەیەک بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە شێوەیەکی دینامیکی فراوانتر بێت بۆ وڵاتانی دراوسێ”.(Ocalan2017, 36). بەڵام ئۆجەلان خۆی لەم ڕاستییە ناشارێتەوە کە ئەگەر ئەمە ڕوو بدات، ڕەنگە سەدان ساڵ یان زیاتر لە هەزاران ساڵ بخایەنێت تا ڕوو بدات، ڕەنگە هەر بەقەد دابەزینی هێواشی مرۆڤایەتی لە فۆرمەکانی ژیانی ڕاوچێتی و فۆرمەکانی نیشتەجێبوون و پلەبەندی بەناو نەزمی کۆمەڵایەتیی شارستانی[3]. لە کاتێکدا ڕەنگە هەست بە متمانەیەکی زۆر نەکەین کە پێشبینی ئەوە بکەین کە ئایا پلانی کۆتاییی ئۆجەلان ئەگەری هەیە کار بکات یان نا، بەڵام ئەوەی ئێستا دەتوانرێت جەختی لەسەر بکرێتەوە ئەو خاڵەیە کە ستراتیژی ئۆجەلان پێویستی بە قبوڵکردن و مامەڵەکردنە لەگەڵ پێویستییە مێژوویی و سیاسییەکانی دەوڵەت وەک ئەوەی پێتیت باسی دەکات. ئۆجەلان دەزانێت کە دەوڵەت بەم زووانە هەڵناوەشێتەوە. هەروەها دەزانێت لایەنگری ئەو بۆ سازشکردن و کارکردن لەگەڵ پێویستی دەوڵەتدا تەنها لە هەوڵدان بۆ دیموکراتیزەکردنی ئەو چوار دەوڵەتەی کە زاڵن بەسەر کوردەکاندا، کورت نابێتەوە، کە لە ئێستادا چوار دەوڵەتن کە لە کەمترین ئاستی دیموکراسی لە جیهاندا بەهرەمەندن. دەکرێت ڕێبازێکی باشتر و ڕەنگە جێبەجێکراوتر بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پێویستی مێژوویی و سیاسی دەوڵەت پێشنیار بکرێت- یان لانی کەم پێشنیارێک پێشکەش بکرێت کە ڕەنگە بچێتە قۆناغێکی نێوان “پرۆسەی درێژخایەن”ی ئۆجەلان- کە بۆ کورد دەبێت، بۆ گەڕانەوە بۆ ئامانجی ڕەسەن و مارکسیستی لینینیستی پەکەکە و ئامانجی دۆزینەوەی دەوڵەتێکی کوردییە، بەڵام دەوڵەتێک کە بەتەواوی یەک دەگرێت لەگەڵ چەمکی کۆماری و پۆپۆلیستی دەوڵەت و بە مەبەستی ڕاشکاوانەی خۆ لەناوبردنی پلە بە پلە، کە لە کۆتاییدا پێک دێت، هەروەک چۆن هێڵی بیرکردنەوەی ئەنارشیستی پێی خۆشە. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە لە ئێستادا هیچ ئامرازێکی سیاسی تر لەبەردەستدا نەماوە بۆ ئەوەی کورد بە خێراترین شێوە زاڵ بێت بەسەر هەژموونی خۆیدا جگە لە دامەزراندنی دەوڵەتێکی ئازاد و سەربەخۆی تایبەت بە خۆی. زێدەڕۆیی لە فانتازیاکانی بێدەوڵەتبوون بە هەزاران ساڵی تر، کە لە ئێستادا جینۆساید و پاکتاوی نەتەوەیی لە کوردستاندا ڕوو دەدەن و هەمیشە ڕاستەوخۆ لە ئارادایە، کورتبینانە و لەڕووی ستراتیژییەوە ناشارەزا دەردەکەون و ڕەنگە تەنانەت وایش بنوێنێت کە لەگەڵ ئەو مەینەتی و هەژموونییەی کە کورد لە ئێستادا ڕووبەڕووی دەبێتەوە، هاوسۆزییەک تێیدا بەدی نەکرێت. بێگومان ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە گرنگ نییە دەوڵەتێکی کوردی پۆتانسێلی چەندە بە شێوەیەکی جەماوەری و کۆماریخوازانە بێت، بەڵام ڕەنگە هێشتا بۆ دەوڵەتێکی پلەبەندیکراوی دیکە لە ڕاستیدا نەگۆڕدرێت. بەڵام لەم قۆناغەدا ڕەنگە مرۆڤ پرسیاری ئەوە بکات کە ئایا باڵادەستییەک کە بەدەستی خەڵکەوە دێتە ئارا، ئەگەری ئەوەی هەیە هێندەی جینۆسایدێک کە لە دەرەوە تووشی ئەبن، زەرەرمەند نەبێت؟ ئەم هێڵە بیرکردنەوە لە ئێستادا تۆقێنەرە و وەلای دەنێین.
مەسەلەکە تەنها ئەوەیە کە ئامانجی دەوڵەت‌بوون لە مەودایەکی نێزیک شتێکە ئەنارشیستەکان بەتایبەت پەکەکە و هاوپەیمانیان، دەتوانن کاری بۆ یکەن لە حاڵێکدا لە هەمان کاتدا کار بۆ بێدەوڵەت‌بوونی کۆتایی بکەن. لە ڕاستیدا ئەمە پێشنیاری سەرڕاستی ئێمە دەبێت: ئەنارشیستەکان دەتوانن لە ماوەیەکی نزیکدا دەوڵەتگەلی پۆپۆلیستی و دیموکراتیکی ڕاستەوخۆ و کۆماریخواز بنیات بنێن و بە شێوەیەک بنیاتی بنێن کە بەرەبەرە بە ئارەزووی خۆیان هەڵبوەشێنەوە و بەم شێوەیەش لە کاتی گونجاو دەبنە شتێکی زیادە و ناپێویست.
هەروەها بەڵگە بۆ ئەم ڕێبازە لەناو هەندێک لقەکانی ئەنارشیزمدا هەیە، کە دەوڵەت لە هەمان کاتدا وەک پێویست لە ئێستادا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و لە کۆتاییدا پێویستی بە هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی هەیە.ئەم بیرە ئەنارشیستییە دەتوانرێت لە باوکی دامەزرێنەری ئەنارشیزمدا وەک باکونین(Bakunin) بدۆزرێتەوە. ئەو پێی وایە کە دەوڵەت هەم لەڕووی مێژوویییەوە و هەم لەڕووی سیاسییەوە پێویستە و بە هەمان شێوە پێویستی بە بنبڕکردنی تەواوەتی هەیە: “من هیچ دوودڵییەکم نییە لەوەی بڵێم دەوڵەت خراپەکارییە، هەرچەندە لەڕووی مێژوویییەوە خراپەیەکی پێویستە، وەک چۆن لە ڕابردوودا پێویست بوو وەک چۆن لەناوچوونی تەواوەتی درەنگ یان زوو دەیسەلمێنێت کە پێویستە، هەروەک چۆن دڕندەیییە سەرەتایییەکان و پێچاوپێچییە تیۆلۆژییەکانی مرۆڤ پێویست بوون” (Bakunin 1998, 130).
لە کانتێکستی کوردیدا، تێبینییەکانی کلارک لەسەر “وانەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا”، ڕەچاوکردنی هاوشێوەی ئەو شوێنانە دەردەخەن کە پێدەچێت بانگەشەی ئەوە بکات کە ڕەنگە کورد پێویستی بە دامەزراندنی ئامانجداری دەوڵەتی خۆ-لەناوبەر(self-destroying)، بێت، ئەوەی کە دەتوانرێت دیسانەوە پێی بڵێین “نیمچە دەوڵەت”. کلارک بە بیرکردنەوە لە ئیدیعای ئۆجەلان دەست پێ دەکات کە ئەو ڕێبازێکی هەموو یان هیچ وەک نابنیاتنەر ڕەت دەکاتەوە بۆ ئەو پرسیارەی کە ئایا کورد دەبێ هەوڵی دەوڵەت یان بێدەوڵەتی بدات. کلارک دەڵێت پێم وابێ ڕوانگەی ئۆجەلان ئەوەیە کە “بۆ ماوەیەکی بەرچاو کۆنفیدڕاڵیزم دەبێت لەگەڵ دەوڵەت پێکەوە بژیەت”(Clark 2019, 129–130). کلارک بیرکردنەوەی ئۆجەلان و چالاکییەکانی ئێستا لە کوردە خۆبەڕێوەبەرەکانی ڕۆژاڤا بە شێوەیەکی گونجاو لە سەرنجەکانی دەیڤید گرایبەردا وەسف دەکات، کە تێیدا ڕۆژاڤا بە “دەوڵەتێکی نادەوڵەتی” و “دۆخێکی دوو دەسەڵاتی کە هێزی سیاسی یەکسان، هەردوولایان دروست کردووە” ناوزەد کردووە، هەم “خۆبەڕێوەبردنێکی دیموکراتییانە [بە] هەموو فۆرم و تەڵەی دەوڵەتێک”، بەڵام “کە ڕاستەوخۆ لەلایەن دیموکراسییەوە لە خوارەوە بۆ سەرەوە بە دامەزراوە دیموکراتیکییەکان دەجووڵێت” (Graeber 2016, 27). . کلارک ئیدیعای مایکل تاوسیگ دەهێنێتەوە کە ڕۆژاڤا بەم پارادۆکسە تایبەتمەندە، “بە جۆرێک هەڵسوکەوت دەکات وەک ئەوەی دەوڵەتێک هەبێت تەنانەت ئەگەر نەبێت و هەرچەندە دژی دەوڵەت بن”(Taussig 2016, 116). کلارک جەخت لەوە دەکاتەوە کە ڕۆژاڤا و بەم پێیەش تەواوی ئەکتی هاوسەنگییانە لەنێوان ئایدۆلۆژیای پەکەکە و چالاکییەکانی کە لە ئەزموونی ڕۆژاڤادا بەرجەستە بوون، هەوڵێکە بۆ تێکەڵکردن و هاوسەنگکردنی “دەوڵەت ئاسای بەبەزەیی”(benignly state-like)، لەگەڵ زۆرترین دیموکراسی ڕاستەوخۆ بەبێ ئەوەی تەواوی کارگەکە بچێتە ناو “ستاتیستی مەترسیدار”ەوە.(Clark 2019, 130).
لە ڕووی کرۆنۆلۆژیای ئەم کردەوە هاوسەنگکەرەوە، کلارک ئاماژە بەوە دەکات کە چۆن پەکەکە و بەم پێیەش ئەنارشیست بەگشتی دەتوانن چالاکییە سەرەتایییەکانیان لە خەبات بۆ بوونی ڕاستەقینەی سیاسیدا لەبەرچاو بگرن هەرچەندە ڕەنگە ئەنارشیست بە شێوەیەکی سەیر و سەمەرە “بوونی ڕاستەقینە” وەک “کارەساتێک” بزانێت((Clark 2019, 131، وەک بەشداریکردن لە دامەزراندنی ئەوەی کلارک پێی دەڵێت “دەوڵەتی ڕاگوێزراو”(Clark 2019, 138). کلارک پێشتر لە ئەگەری وەشانێکی(ڤێرژنێکی) ئەنارشیستی قۆناغی مارکسیستی نێوان دیکتاتۆرییەتی پرۆلیتاریا کە لە چوارچێوەی “دەوڵەتێکی ڕاگوێزراو” دەبینرێت، لە کتێبی کۆمەڵگەی مەحاڵدا(The Impossible Community) باسی کردووە(Clark 2013, 86). لەو دەقەدا، کلارک ئەنارشیزمی کۆمۆنیتاریی[5] گوستاڤ لانداوەری(Gustav Landauer) پەرەپێدا کە تێیدا دان بە “ڕۆڵی ئەگەری دەوڵەتدا دەنێت لە گواستنەوە لە سیستەمی باڵادەستییەوە بۆ سیستەمێکی کۆمەڵگەی ئازادیی کۆمەڵگاکان، لەژێر هەندێک بارودۆخی مێژوویی”(Clark 2019, 131). پێدەچێت “مەرجە مێژوویییەکان”ی لانداوەر هەر پێداویستییە مێژوویی و سیاسییەکانی پێتیت بن کە گشت‌جێبوویی دەوڵەت دیاری دەکەن(Clark 2019, 131). کلارک ئاماژە بە لانداوێر دەکاتکە خاڵی باکونین سەبارەت بە نەمانی بەرەبەرەی ئەم دەوڵەتە ڕاگوێزراویە بە هەمان شێوە دەهێنێتەوە: “دەوڵەتی [ڕاگوێزەر] تەنیا یەک ئەرکی لەبەردەمدایە: خۆی بۆ هەڵوەشاندنەوەی خۆی ئامادە بکات و ڕێگە بۆ فرەییی تەکوزیی بێکۆتاییی فیدراسیۆنەکان، ڕێکخراوەکان و کۆمەڵگاکان بکاتەوە، بۆ ئەوەی جێگەی ئەو پێگەی تاکگەراییی ئابوورییە بگرنەوە”.(Landauer 2010, 169). کلارک بیر لە پێشنیارەکەی لانداوەر دەکاتەوە، بە زاراوەیەکی سەرنجڕاکێش کە بچوونی کۆماریخوازانە لە دەوڵەت بیر دەخاتەوە، و ئاماژە بە پێویستی سیاسەتێکی ئەنارشیستی لە دەوڵەتی ڕاگوێزراو دەکات. و دەڵێت:
ئەگەری وەها دۆخێکی ڕاگوێزراو پەیوەستە بە چالاکیی گۆڕانکاری کۆمەڵایەتییەوە کە دەوڵەت بە کردەوە دەکاتە ئەوەی کە تەنیا لە ڕووی ڕوانستەوە بووە، وەک لە هەندێک فۆڕمی ماتریالیزمی مێژووییدا وێنا کراوە: دیاردەیەکی تەواو ژوورپێکهاتەیییە(superstructural). ڕێک بەوردی دەرک بەو شتە دەکات کە مارکس لە ‘ڕەخنە لە بەرنامەی گۆتا’دا پێشنیاری کردووە، واتە “گۆڕینی دەوڵەت لە ئۆرگانێکەوە کە بەسەر کۆمەڵگادا سەپێنراوە بۆ ئۆرگانێکی تەواو ژێردەستەی”.(Clark 2019, 138)
کلارک لە کۆتاییدا دان بەوەدا دەنێت کە خودی بیرۆکەی دەوڵەتی ڕاگوێزراوی ئەنارشیستی بۆ هەندێک ئەنارشیست زۆر جێی مشتومڕ دەبێت و بەم پێیەش هەرگیز ناتوانێت ببێتە بابەتێکی ئایدیۆلۆژیی باوەڕی ئەنارشیستی، بەڵام پێویستە وەک بەشێک لە گونجاندنێکی پراگماتیک لەگەڵ پێداویستییە مێژوویی و سیاسییەکان ڕەچاو بکرێت کە هەر کەسێک دەتوانێت مامەڵەی لەگەڵدا بکات کاتێک هەوڵ دەدات لە ڕاستیدا لە ڕووی سیاسییەوە ئازاد بێت. وە ئازادییەکی لەو شێوەیە لێرەدا جێ پرسیاری ئێمەیە: ئەو پرۆسەیە چییە کە کورد دەتوانێ ئازادی خۆی بەدەست بهێنێت؟ دەوڵەتی ڕاگوێزراو، دەوڵەتێکی هێندە یەکسانخواز و دیموکراسییانە کە دواجار ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی خۆی، دەتوانێت ڕێگایەک بێت، ڕەنگە تەنانەت تاکە ڕێگەش بێت، کە بتوانن دەست بکەن بە زاڵبوون بەسەر باڵادەستەکەیان  و لە هەمان کاتدا بەشێکی زۆری ئەنارشیزم و یەکسانیخوازی سەختی ئۆجەلان بپارێزن. بە دڵنیایییەوە، ئەمەش پێویستی بە پلەیەکی بەرگەنەگیراو  و ناهەموار لە بەدامەزراوەییکردنی ئازادی دەبێت بۆ کەسایەتییەکی ئەنارشیستی وەک گۆردۆن، بەڵام ڕەنگە ئەوە تەنها ببێتە جیاوازییەکی ئاشت‌نەکراو لەنێوان ڕێبازی ئەرێنی و کۆمەڵایەتیتری کلارک و ڕێبازی گۆردۆندا. دەوڵەتێکی ڕاگوێزراوی ئەنارشیستی ڕەنگە بەتەواوی ئەو شتەمان پێبدات کە ئێمە بەدوایدا دەگەڕاین: ڕێگەیەک بۆ ئاشتکردنەوەی ئەنارشیزمی ئۆجەلان لەگەڵ واقیعی ڕاستەقینە و پێداویستی سیاسی بۆ گەیشتن بە ئازادی وەک ناباڵادەستی بە تاکە ڕێگەیەک کە لە ڕاستیدا لە ئێستادا دەکرێت، واتە لە ڕێگای پێکهێنانی دەوڵەتێکی ئازاد و سەربەخۆی کوردی، ئەگەرچی ڕاگوێزراو بێت.
ئەنجام
لەم نووسینەدا باسمان لەوە کردووە کە گەلی کورد بەدەست هەژموونی(باڵادەستی)یەوە ئازار دەکێشێت. لە ڕێککەوتنێکی مەزندەیی، ڕێبازی ئەنارشیست و کۆمارییەکان، باڵادەستی وەک کێشەیەک دەبینن کە بریتییە لە بەکارهێنانی دەسەڵاتی کۆنترۆڵنەکراو، بێسنوور، سەپێندراو، دیارینەکراو، یان هەوسارپساندوو. کورد بندەستە بەو مانایە کە بە بەکارهێنانی دەسەڵاتی بێکۆنتڕۆڵی لەو جۆرە لەلایەن ئەو چوار دەوڵەتەی کە دابەشی دەکەن (تورکیا، سوریا، عێراق، ئێران) ڕێگری لێ دەکرێت لە بەهرەمەندبوونی ئازادی. ئەو ڕزگارییەی کە مەبەست زاڵبوون بەسەر باڵادەستیدایە، بە شێوەیەکی جیاواز لەلایەن ئەنارشیزم و کۆماریخوازەوە بیری لێ دەکرێتەوە. بۆ کورد، پێشنیاری ئەنارشیستی ئۆجەلان بۆ ئازادیی کورد بەبێ دەوڵەت‌بوون، زیاتر پێچەوانەی هەندێک پێویستی مێژوویی و سیاسی و ئەو ئامانجەیە کە نەریتی کۆماریخوازەکان جەختیان لەسەر کردووەتەوە. ئێمە هەوڵمان داوە سازانێک بکەین، بە کەڵکوەرگرتن لە لایەنە گەشەنەسەندووەکانی ڕوانستی ئۆجەلان خۆی، لەنێوان چەمکە ئەنارشیست و کۆمارییەکانی ئازادیدا، بۆ ئەوەی ڕێگەیەکی سێیەم و کۆمەڵایەتیتر پێشکەش بکەین بۆ تێگەیشتن لە خواستەکان بۆ ئازادیی کورد. لە کاتێکدا دەوڵەت، تەنانەت لە فۆرمێکی نیمچە یان ڕاگوێزراویشیدا، ڕەنگە ئەو شتە بێت کە ئەنارشیست دەیڵێت، بەڵام وەک تاکە یاری لە گۆڕەپاندا دەمێنێتەوە و تاکە ئامرازی مومکین لە ئێستادا بۆ گەیشتن بە ڕزگاریخوازی کورد. هەروەها دەوڵەت کراوەیە بۆ ئەوەی بە شێوەیەک پێکهاتەمەند بکرێت کە هەم ئەو بڕە هەژموونە ناوخۆییە کەم بکاتەوە کە ئەنارشیستەکان کێشەیەکی وایان لەگەڵدا هەیە و هەم ڕێگە بە خۆ هەڵوەشاندنەوەی پلە بە پلەی خۆی بدات. هیوادارین بۆ هیچ کوردێک ئەم ئیمتیازانە بە لایەنگری ئەنارشیستییان کۆماریخوازییەوە زۆر بە ناپەسەندی نەبینرێن، بەڵکوو وەک ئەو ئاماژانەی پێویست بۆ گەیشتن بەو شتە ڕەچآو بکرێن کە هەموو کوردە بیرمەندە سیاسییەکان ئارەزووی دەکەن: ئازادیی کورد.
سەرچاوە
پەراوێزەکانی وەرگێڕ:
[1]. وەرگێر لە درێژەی دەقەکەدا لە هەردوو دەستەوشەکە جێبەجێ بۆ وشەی Domination، کەڵک وەردەگرێت.
[2]. شێوەییەکی ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی لە سەر بنچینەی کۆمەڵە خۆبەڕێوەکان.
[3]. وەرگێڕ بە ئەنقەست  و بەمەبەستی هاوشێوە نیشاندانی ئەم پڕۆسە مێژووییە، کە لەلایەن چوار دەوڵەتەوە بەسەر کورددا داسەپاوە، ئەو هاوکێشییە بەکار هێناوە.(Turkification, Arabization, and Persianization).
[4]. give me anarchy, but just not yet
[5]. communitarian anarchism، شێوەی ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی لەسەر بنچینەی کۆمەڵە خۆبەڕێوەبەرەکان.
یاداشتەکانی نووسەر
[1] ئەم بەشە و زۆربەی ئەم وتارە، دەتوانرێت وەک وەڵامێک بۆ وتارە دەگمەنەکەی کان سێمگیل (٢٠١٦) سەیر بکرێت کە قسە لەسەر سەرتربوونی پێشنیاری ئەنارشیستی ئۆجەلان دەکات بەسەر بەدیلەکەی کۆماریدا.
[2] هەروەها لەسەر بنەمای پێویستی سیاسی و مێژووییی دەوڵەت، ئارگومێنتێکی مومکین بە هەڵسەنگاندن لەبەرچاو بگرن: نە ئەنارشیستی مامناوەندی ئێوە نە بەزۆرینە  و نە خودی ئۆجەلان، پێدەچێت بە جددی پێشنیار بکەن کە چارەسەرەکانی قەیرانی ژینگەیی و پیاوسالاری و چەوساندنەوەی سەرمایەداری بریتی دەبێت لە هەڵوەشاندنەوەی ژینگە، باوکایەتی، یان بازاڕەکان وەک خۆیان. ژینگەپارێزی و فێمینیزم و سۆسیالیزم نە چاوەڕێی ئەوە دەکەن و تەنانەت ناتوانن ئەو جۆرە لەناوبردنانە بەدەست بهێنن. گومانی ئێمە ئەوەیە کە ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە ئەم بوونانە لانی کەم بە شێوەیەکی نائاگا وەک تایبەتمەندییەکی پێویستی سروشتی یان مێژووییی جیهان سەیر دەکرێن. ئەگەر وایە، ئایا پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەت، ونبوونی هاوتەریبەکەی بەدوای خۆیدا ناهێنێت و پێویستی مێژووییی دەوڵەتیش بە هەمان شێوە؟ چارەسەری باڵادەستی ناتوانێت هەڵوەشاندنەوەی تاکە بوونێک بێت کە مرۆڤ دەتوانێت پێیدا زاڵ بێت، تەنانەت ئەگەر زۆرجار سەرچاوەی کێشەکەش بێت. دەوڵەت پێدەچێت پلەیەک پێویستی هەبێت کە بەراورد بکرێت بە ژینگە و باوکان و بازاڕەکان. کەواتە مەسەلەکە ئەوەیە کە ئەم قەوارانە بکرێتە بریکار یان ئامراز بۆ بەدەستهێنانی ناباڵادەستی، نەک ئەوەی کارگەلی نەخوازراو ئەنجام بدەین، ئەگەر نەڵێین مەحاڵ ، و هەڵیان بوەشێنینەوە.
[3] کەمێک ناتەبایی هەیە لە پێشنیارەکەی ئۆجەلان. ئۆجەلان پێشنیاری چاکسازی دەدات بەو دەوڵەتانەی کە کورد خۆی لەناویاندا گیری خواردووە. دەشڵێت کورد دەتوانێت ئەو دەوڵەتانە دیموکراتیزە بکات. ئەو هەروەها دەڵێت کورد نابێت ئامانجی پێکهێنانی دەوڵەتێکی تایبەت بە خۆی بێت چونکە دەوڵەت بە شێوەیەکی قەرەبوونەکراو باڵادەستە، کە بریکارێکی نەسڕاوەی باڵادەستییە، بۆ هەمیشە بێتوانایە لە دیموکراسیی ڕاستەقینە. بەڵام ڕێگاچارە کامەیە؟ ئەگەر دەوڵەتانی تر جگە لە کوردستانێکی پەرەمەند بتوانن بە شێوەیەکی دیموکراسیی کۆنفیدراڵی دەربهێنرێن، کەواتە بۆ خودی کوردستانێکی پەرەمەند ناتوانێ بە سادەیی کۆنفیدرالیزمی دیموکراسی بەکار بهێنێت؟ پێمان وایە چارەسەری ئەم کێشەیە تەنیا لە چەمکی دەوڵەتێکی ڕاگوێزراوی کوردییەوە سەرهەڵدەدات کە لە درێژەدا باسی دەکرێت. هەروەها گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کە کامەران مەتین (٢٠١٩) لەم دوایییانەدا ناڕەزایەتیی هاوشێوەی ورووژاندووە. لە ڕوانگەی مەتین، ئۆجەلان لە ڕوونکردنەوەکانیدا لەبارەی پێکهاتنی دەوڵەتەوە لەنێوان شێوازی ناوخۆیییانە و دوولایەنانەدا، ئەمەش خاڵی کوێر لە شیکارییەکانیدا بەجێ دەهێڵێت کە تێیدا دەرئەنجامە سەرەکییەکانی ئەنارشیزم و کۆنفیدرالیزمی دیموکراسی خۆی لەدەست دەدات، واتە ئەگەر لەوانە بوو کار بکات دەبوو “دیاردەیەکی جیهانی-سیستەمی” بێت.(Matin 2019, 14) ئەوەی سەیرە لەبارەی خاڵی کوێرەی ئۆجەلان لەم بابەتەدا ئەوەیە کە ئەو بە توندی ئاگاداری سروشتی سنوورداری شوێنی و کاتی پێکهاتنی دەوڵەت (و ئەگەری لەناوچوونی) لە زۆرێک لە دەقەکاندا هەیە. بۆ نموونە، مەتین بە شێوەیەکی ئیپیگراماتیکی ئەم دوو قسەیەی ئۆجەلان دەهێنێتەوە: “سنوورە نیشتمانییەکان داتایەکن، شتێکی دیاریکراون” (ئۆجەلان،١٦، ١٩٩٩) و “پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان تەنیا لە چوارچێوەی کاتی و فیزیکی خۆیاندا دەتوانرێت فام بکرێن – واتە، ئەوان بەشێکن لە ژینگەی مێژوویی و جوگرافییان” (Ocalan 2007 , 185). پێتیت لەگەڵ هەردوو ئەم گێڕانەوەدا هاوڕا دەبێت.
بۆچی ژنان لەچکەکانیان فڕێ دەدەن؟
ژن ژیان ئازادی، تەنیا دروشمێک نییە بێت و بڕوات، بەڵکوو کۆی ئەو پرۆسەیە کە لە قوربانیی “ژینا ئەمینی”ـی خانمە کوردی ڕۆژهەڵاتەوە دەستی پێ کردووە و جگە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئێرانی گرتووەتەوە و لەسەر ئاستی هەموو دونیا دەنگی داوەتەوە و مانشێتی یەکەمە لەپاڵ شەڕی ئۆکرانیا، دەبێتە بەشێک لە مێژووی شۆڕشی ژنان بەسەر ستەمی پیاو لەژێر سێبەری ئاییندا.
لە ناوەندی مانگی بووری، مردنی ژینا ئەمینی، کچە کوردی تەمەن 22 ساڵ ڕاگەیەنرا، دوای ئەوەی “پۆلیسی ئەخلاق (گشت ارشاد)” بە تۆمەتی لەبەرنەکردنی باڵاپۆشیی ئیسلامی وەک پێویست، گرتبوویان. ماڵپەڕێکی ئێرانی وێنەی تیشکی ئێکسڕای بڵاوکردەوە کە لای ڕاستی کەلەسەری شکاوە و گوترا کە بەهۆی لێدانی پۆلیسەوە بووە. ئەم ڕووداوە، شەپۆلێکی فرەوانی خۆپیشاندانی لە زۆربەی شارەکانی ئێراندا بەدوای خۆیدا هێنا و ژنانیش پێشەنگی ئەو خۆپیشاندانانە بوون و بە سەتانیان لەچکەکانیان لە سەریاندا فڕێ دا و لە گۆڕەپانە گشتییەکاندا سووتانیاندن و هەندێکیش لەپێش چاوی کامێرادا بۆڕەتکردنەوەی لەچک، قژیان تراشی.
دوو مانگ پێش ئەو هەڵمەتی خۆپیشاندانانە، ڕژێمی ئێران “ڕۆژی نیشتمانیی باڵاپۆشی و پاکیزەیی” ڕاگەیاند و لە بەرپەرچدانەوەیدا، چەند کۆمەڵەیەک لە ژنانی ئێران، هەڵمەتێکیان بۆ هەڵماڵینی باڵاپۆشی بەرپا کرد و دژی هەڵمەتەکەی ڕژێم وەستانەوە کە پێیان وا بوو، بەشێکە لە چەوساندنەوەی نوێی ژنان. پاشان لەناو ئێران و دەرەوەی ئێرانیش، هاشتاگێک بۆ دژایەتیی باڵاپۆشی ڕاگەیەنرا. دەتوانین بڵێین ساڵ نییە بەسەر ئێراندا بڕوات، بەبێ ئەوەی هەڵمەتی جۆراوجۆ لە دژی باڵاپۆشی بەڕێوە نەبرێت، وێڕای ئەو یاسا توندانەی لەو وڵاتەدا هەن و سزای توند و گرتنی چەندان ساڵیشی پێوەیە. لەوەتەی کۆماری ئیسلامیی ئیران هەیە، بە یاساک هەموو کچێکی لە تەمەنی ١٣ ساڵییەوە ناچار کردووە باڵاپۆش بن و لەو کاتەوە لادانی لەم یاسایەی بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی و بڵاوبوونەوەی ئاکاری ڕۆژئاوایی و بەڕەڵایی هەژمار کردووە.
لە ئەفغانستان، وێڕای ئەو ترسە زۆرەی بزووتنەوەی تاڵیبان دروستی کردووە و بە ئاسانی فیشەکێک بە سەری هەر کچێکەوە دەنێن کە بەرگەکەی بەپێی پێوەرەکانی ئەوان نەبێت، کەچی لە مانگی ئابی ڕابردوودا، ژنانی شاری کابوول خۆپیشاندانیان کرد و دروشمی “دادپەروەری دادپەروەری، لە جەهالەت بێزار بووین”یان بەرز کردەوە. هەروەها لە مانگی ئایاردا ناڕەزایییان دژی ڕووپۆشی زۆرلەملێ دەربڕی. لە سەرەتای ئەمساڵیشدا، ژنان بۆ ناڕەزایی لە بڕیارەکانی “وەزارەتی فەرمان بە چاکە و ڕێگری لە خراپە” چوونە سەر شەقامەکان بەڵام هەر زوو سەرکوت کرا. یەکێک لە ژنان بە کورتی دۆخی ژنی لەو وڵاتە باس کرد: “وا هەست دەکەم تەنیا لەبەر ئەوەی ژنم، ئەمە خۆی لە ئەفغانستان تاوانێکە لە تاوانەکان.”
لە تورکیا دۆخەکە جیاوازە. پاش دوو دەیە لە دەسەڵاتی ئیسلامی سیاسی و کۆنتڕۆڵکردنی هەموو جومگەکانی کۆمەڵگە لەلایەن گرووپە محافزکارەکانەوە و بەکارهێنانی لەچک وەک هێمایەک بۆ پێبەندکردنی ژن، ئەمساڵ شەپۆلێکی هەڵماڵینی باڵاپۆشی دەستی پێ کرد و لەسەر تۆڕەکانی کۆمەڵایەتیدا ژنان گرووپێکیان بە ناوی “بەتەنێ نیت”یان دامەزراند، تێیدا هاوکاریی ئەو ژنانە دەکەن کە دەیانەوێت لەچکەکانیان لە سەریان لا ببەن. لە وتارێکی ڕۆژنامەی “واشنتن پۆست”ـدا هاتووە: “ناتوانین بزانین ژمارەی ئەو ژنانەی دەیانەوێت لەچکەکانیان فڕێ بدەن چەندن، بەڵام وا دیارە ئەو ئامانجەی ئەردۆغان هەیبوو کە نەوەیەکی پێبەند دروست بکات، بە شێوەیەکی پێچەوانەی ویستی ئەو دەڕوات.” یەکێک لە خانمانی تورکیا دەڵێت: “کاتێک بۆ یەکەم جار لەچکەکەم فڕێ دا، وام هەست دەکرد لە هەموو لایەکەوە سەیر دەکرێم، بەڵام ئەو هەستەی کە هەوا یاری بە تاڵەکانی قژم دەکات، زۆر جوان بوو.” ئەو خانمە باسی لەو پەستانە خێزانییانە کرد کە ژنان ناچار دەکات بێ ویستی خۆیان لەچک بکەن، تەنانەت دایکان چەندان مانگ لەگەڵ کچەکەیان قسە ناکەن، تەنیا لەبەر ئەوەی لەچکەکەیان فڕێ داوە. باوکان کچەکانیان لە قوتابخانە دەهێننە دەرەوە و لە ماڵەوە بەندیان دەکەن و تەنانەت لێشیان دەدەن، تەنیا لەبەر ئەوەی بیریان لە فڕێدانی لەچک کردووەتەوە. هەر لە تورکیادا نموونەی کچێک هەیە کە بەهۆی ئەو ئەشکەنجانەی ماڵباتەکەیەوە خراوەتە نەخۆشخانەی دەروونییەوە، ئیدی بە ناچاری دایبابی ڕازی بوون لەچکەکەی لا ببات.
“کاتێک بۆ یەکەم جار لەچکەکەم فڕێ دا، وام هەست دەکرد لە هەموو لایەکەوە سەیر دەکرێم، بەڵام ئەو هەستەی کە هەوا یاری بە تاڵەکانی قژم دەکات، زۆر جوان بوو.”
پاش بەهاری عەرەبی لە توونس، بە شێوەیەکی فڕەوان باڵاپۆشی بڵاو بووەوە، ئەویش وەک دژەڕەفتارێکی ڕژێمی پێشوو بوو، چونکە لەچکی قەدەغە کردبوو، بەڵام پاش ١٠ ساڵ، ئیدی دیاردەی لەچککردن کەوتە پاشەکشە و کچان بۆ دۆخی خۆیان دەگەڕێنەوە. خانمێک دەڵێت: “بەهۆی باڵاپۆشییەوە، نەمدەتوانی مێیەتی و جوانیم دەربخەم، هەستم دەکرد زۆر لە تەمەنی خۆم پیرترم، بەڵام کاتێک لەچکەکەم فڕێ دا، هەستم کرد لەکۆڵ قورسایییەکی گەورە بوومەوە کە خەریک بوو سینگمی دەتەقاند.” یەکێکی دیکەش دەبێژێ: “ئەو ویستەی بۆ باڵاپۆشی هەمبوو، ئیدی توایەوە، چونکە سروشتی خۆم لەدەست دابوو، ناچاری کۆمەڵێک کۆتی کردبووم کە بەهۆی باڵاپۆشییەکەوە نەدەبوو بۆ زۆر شوێن بڕۆم، بۆم نەبوو هەڵبپەڕم، یان تەنانەت بە قووڵی پێ بکەنم، چونکە پێکەنینی قاقا بۆ لەچکبەسەر نامۆیە، بۆیە بڕیارم دا خۆم ئازاد بکەم و بتوانم وەک هەر مرۆڤێک خۆم لەو شتە سروشتییە سادانە حەرام نەکەم. مامۆستایەکی زانکۆ لەو وڵاتە پێی وایە، دیاردەی باڵاپۆشی تەنیا بۆ ڕەتکردنەوەی ڕژێمی پێشوو بوو، ئێستەش دیاردەی هەڵماڵینی باڵاپۆشی بۆ ڕەتکردنەوەی ئەزموونی ئیسلامی سیاسییە.
کاتێک باشی ناڕەزاییدەبڕینی ژنان لەمەڕ باڵاپۆشیی بەزۆر دەکەین، پێویستە بگەڕێینەوە بۆ سەتەی ڕابردوو، کاتێک ساڵی ١٩٢٣ سەفییە فەهمی، هاوسەری سەعد زەغلوول و هودا شەعراوی، پێشەنگی بزووتنەوەیەکی ژنانە بوون و یەکەم خۆپیشاندانی خانمانی میسریان لە گۆڕەپانی ئازادی بەرپا کرد و هەر لەوێدا لەچکەکانیان فڕێ دا و سووتانیان، کە وەک ڕەتکردنەوەی سەردەمی جەهالەت و تاریکی ئەم جووڵەیەیان بەکار هێنا، لەمەوە ڕەتی هەموو شتێکی ئەمپریالیزمی عوسمانییان کردەوە، ئیدی لەم چالاکییەوە ڕۆشنگەری سەری هەڵ دا و بۆ ماوەی دەیان ساڵ میسر لە گەشەی ڕابوونێکی کۆمەڵایەتی و کولتووری و فیکری و هونەریدا بوو؛ تەنانەت لە ساڵی ١٩٥٨ ڕۆژنامەی یونایتد پرێس نووسیویەتی: وەک بڵێی چیتر باڵاپۆشی لە میسردا کۆتایی هاتبێت.
لە ساڵانی هەشتای سەتەی ڕابردوودا، جارێکی دیکە باڵاپۆشی بۆ میسر گەڕایەوە و خرایە ژێر بەرهەڵسکاریی ڕژێمی حوسنی موبارەکەوە. لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزدا هاتووە: ڕێژەی باڵاپۆشی لە دەیەی یەکەمی ئەم ستەیە گەیشتووەتە ٩٠%، بەڵام لە ماوەی ساڵەکەی دەسەڵاتی ئیخوان موسلیمیندا، ڕێژەی باڵاپۆشی پاشەکشەی کرد، چونکە ڕێژەیەکی زۆری گەلی میسر دژی جۆری دەسەڵاتەکەیان بوون، کەچی جارێکی دیکە لە سەردەمی سیسیدا، شەپۆلی باڵاپۆشی دەستی پێ کردووەتەوە، بە تایبەتی لە گەڕەکە میللی و گوندەکاندا کە ئاستی بژێوی کزە. ئەمیش هەر بۆ بەرهەڵستیی حوکوومەتەکە دەگەڕێتەوە.
ئەم گەڕانەوە نوێیەی میسر بۆ باڵاپۆشی، بۆ بەرژەوەندیی ئیخوان موسلیمین ناگەڕێتەوە، بەڵکوو لە بەرژەوەندیی ئەزهەرە، چونکە ئیخوان جەماوەریان لەدەست داوە. ئێستە لەناو خەڵکیدا وا باوە، ئەزهەر بۆ داکۆکی لە بنەماکانی ئیسلام، لەگەڵ ڕژێمی سیسی، لە ڕکەبەرییەکی بەهێزدایە، تەنانەت خۆشیان دەیانەوێت ئەم بۆچوونە بڵاو ببێتەوە حەز دەکەن ڕۆڵی پۆلیسی ئەخلاق ببینن کە لە ئێراندا هەیە، واتە چاودێریی ئاکاری خەڵکی کۆمەڵگەی میسری بکەن.
ژمارەیەک کچ کە لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی ئێران لەچکەکانیان فڕێ دەدەن
لە ماوەی ئەزموونی دەیەکانی ڕابردوودا سەلماوە، ئەو هەوڵانەی دەگیرێنە بەر بۆ ئەوەی پیاوانی ئایینی تێ بگەیەنرێن کە باڵاپۆشی بنەمایەکی بنەڕەتیی ئایین نییە و داهێنراوە، سوودی نییە، هەروەها ئەوەش سەلماوە، ڕەوتە ئیسلامییەکان، میانڕۆ بن یان توندڕۆ، لەمەر بابەتەیلی ژناندا وەک یەک بیر دەکەنەوە؛ لە تێگەیشتنی هەمووشیاندا، ژن ئامێرێکە بۆ سێکس و بەخشینی چێژ بە پیاو، هەروەها هەموویان کۆکن کە پیاو دەبێت بەسەر ژندا زاڵ ببێت، پیاو وەلی ئەمری ژن، بەخێوکەر، پەروەردەکەر و چەتری سەری بێت و هەموو بڕیارێکش لای ئەوە. وێڕای ئەوەی دەشبینن، چەندان وڵات ژن بەڕێوەیان دەبات و زۆریش سەرکەوتوون. هەروەها ئەوەش سەلماوە، هەڵوێستی داعش، ئیخوان موسلیمین، ئەزهەر، ڕژێمی ویلایەتی فەقیهی ئێران، لە بابەتەکانی مامەڵە لەگەڵ ژناندا، کتومت وەک یەکن، ئەگەرچی لە شێوازەکانی ئەو مامەڵەیە گۆڕانیش هەبێت. بۆ نموونە، لە ئەفغانستان بە شێوەیەکی زۆر سەرەتایی ئەو چەوسانەوانە دەکەن، لە کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە پەستانێکی جڤاکیی چڕ و فرەجۆر، لە میسریش بە شێوەی فەتوا و جۆری دیکە.
ڕەوتە ئیسلامییەکان، میانڕۆ بن یان توندڕۆ، لەمەر بابەتەیلی ژناندا وەک یەک بیر دەکەنەوە؛ لە تێگەیشتنی هەمووشیاندا، ژن ئامێرێکە بۆ سێکس و بەخشینی چێژ بە پیاو
هەموو ڕەوتە ئیسلامییەکان لە چوارچێوەی شەریعەتەوە دەڕواننە ژن و هیچیان ددان بەوەدا نانێن کە ئەو شەریعەتەی پێبەندین، لە گشت ڕوویەکەوە ستەم لە ژن دەکات. فرەژنی و نایەکسانی لە میرات و دوو شایەتی ژن بە پیاوێک، تەنیا چەند نموونەیەکی بچووکی ئەم ستەمەن. ئەگەر لەم ڕوانگەیەوە سەیری بکەین، دەزانین کە لەچک، تەنیا پارچە قوماشێک نییە بۆ سەر و داپۆشینی قژ، بەڵکوو قاوغی ئەو کولتوورە پڕاوپڕەیە لە بەکەمتر سەیرکردنی ژن لە هەموو ڕوویەکەوە.
هیچ ڕێگەیەک نییە ژنان بتوانن خۆیان لەم ستەمە پێ ڕزگار بکەن و ئازادی بگەڕێننەوە، جگە لە کاری پێکەوەیی و یەکگرتوویییان لە هەڵمەت و پرۆژەی ڕێکخراودا، هەر بۆیە نابێت پێمان سەیر بێت کە یەکەم هەنگاو دەیگرنە بەر، بریتی بێت لە داماڵینی لەچکەکەیان و سووتاندنی، ئاخر سەرەتا دەبێت ڕووکەشی ستەمەکە لەناو ببەیت، وەک چۆن ئێستە ژنانی ئێران لەژێر دروشمی ژن ژیان ئازادی، دەیگرنە بەر.
*تێبینی/ بە سوودوەرگرتن لە گوتارێکی “د. عیماد بوزۆ”
The post بۆچی ژنان لەچکەکانیان فڕێ دەدەن؟ appeared first on ژنەفتن.
پەیامی پشتگیریی ٨٨مین کۆنگرەی نێونەتەوەییی پێن بۆ ژنان و خەڵکی ئێران
ئەندامانی هەشتا و هەشتەمین کۆنگرەی نێوەنەتەوەییی پێن کە لە ٢٦ی سێپتامبەر لە ئۆپاسلای سویدی دەستی پێ کردووە، بە بڵاوکردنەوەی بیاننامەیەک بە هەر سێ زمانی (کوردی، فارسی، ئینگلیزی)، هاوپشتی و پشتگیریی خۆیان بۆ ژنان و خەڵکی ئێران ڕاگەیاندووە و لە بەشێکی بەیانەکەدا ڕایانگەیاندووە کە: ” ئێمە ئەندامانی پێنی نێونەتەوەیی لە کۆنگرەی ٨٨ی خۆماندا لە ئۆپسالای سوید، پێکەوە بە توندی دڕەندەیی رژیمی ئێران لە سەرکوتکردنی ئازادی دەڕبڕین سەرکۆنە و محکوم دەکەین. ئێمە بۆ هاوپشتی لە خەباتی ژنان و خەڵکی ئێران بۆ ئازادی و یەکسانی و عەدالەت، رادەوەستین و لە داواکارییەکانیان بۆ داهاتوویەکی بەبێ ستەمگەر و دیکتاتۆر پشتیوانی دەکەین.”
دەقی بەیانەکە بە هەرسێ زمانی کوردی، فارسی، ئینگلیزی
پەیامی پشتگیریی ٨٨مین کۆنگرەی نێونەتەوەییی پێن بۆ ژنان و خەڵکی ئێران
مەرگی مەهسا(ژینا) ئەمینی، کچە کوردی ٢٢ ساڵانی ئێرانی، چەخماخەی ناڕەزایەتییەکی گشتی و بەردەوامی لە سەراسەری ئێران لێ دا، دوای ئەوەی کە لەلایەن “پۆلیسی ئەخلاق”ی ئێرانەوە گیرا.
مەهسا لە ١٣ی سێپتامبر لە تاران لەبەر ئەوەی گوایە قژی بە تەواوەتی دانەپۆشراوە، گیرا. بەپێی وتەی ڕاپۆرتی میدیاکان، لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا ئەشکەنجە دراوە، بەڵام پۆلیس حاشای لێ دەکات. مەهسا دەگوێزرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی کەسرا لە تاران ، لەوێ چوار ڕۆژ لە کۆما دەمێنێتەوە و دوایی مەرگی ڕادەگەیەنن.
پۆلیس بەردەام لە سەر ئەوە پێ دادەگرێت کە مەهسا جەڵدە یان سەکتەی دڵ لێی داوە، داستانێک کە بنەماڵەی مەهسا لەگەڵی نین.
کاتێک کە تەرمی دەبریتەوە شارکەی خۆی لە سەقز، خەڵکی شار بۆ پشتیوانی بنەماڵەکەی لە گۆڕستان چاوەڕیی دەکەن. ئەم کۆبونەوەیە خاڵی دەستپێکی خۆپیشاندانە گشتییەکان لە سەراسەی ئێران بوو. خۆپیشاندەران لە شەقامەکاندا پۆستەر بە دەست درۆشم دەدەن، “ژن، ژیان، ئازادی”، و “نەمان بۆ دیکتاتۆری!”
رژیم دڕندانە هێرشی کردووەتە سەر خۆپیشاندەران- بە پێی ڕاپۆرتە نافەرمییەکان خەڵكێکی زۆر کوژراون و هەزاران کەسی تر گیراون. حەفتەی رابردوو راپۆرتە میدیاییەکان نیگەرانی خۆیان سەبارت بە بچڕان و بەرتەسککردنەوەی ئێنتێرنێت دەربڕی کە دەستڕاگەیشتن بە زانیاری سەبارەت بە سەرکوتی بێبەزییانەی دەوڵەت بەسەختی بەرتەسک دەکاتەوە.
بەپێی راپۆرتە سەرەتایییەکان بە هۆی هێرشی مووشەکی و درۆنی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق لە ٢٨ی سێپتامبر، بە لانی کەمەوە ١٣ کەس کوژراون و ژمارەیەکی تریش بریندار بوون. بەرپرسانی ئێران دەڵێن گوایە ئەم هێرشانە بۆ سەر گرووپە کوردییەکان بوە کە لە پشت نارەزایەتییە بەربڵاوەکانن کە لە دوای مەرگی مەهساوە درێژەی هەیە.
لە ماوەی چڵ ساڵی رابردوودا رژێمی ئیسلامی ئێران دەسەڵاتی خۆی لە رێگەی کۆشتنی بەکۆمەڵ، ئەشکەنجە، زیندانیکردن، سانسۆڕ و یاساخ کردنی زۆر لە ئازادییەکان راگرتووە. چالاکوانانی سیاسی، نووسەران، شاعیران، هونەرمەندان، کرێکاران، مامۆستایان و قوتابیان گیراون، ئەشکەنجە دراون و کوژراون.
ئێمە ئەندامانی پێنی نێونەتەوەیی لە کۆنگرەی ٨٨ی خۆماندا لە ئۆپسالای سوید، پێکەوە بە توندی دڕەندەیی رژیمی ئێران لە سەرکوتکردنی ئازادی دەڕبڕین سەرکۆنە و محکوم دەکەین. ئێمە بۆ هاوپشتی لە خەباتی ژنان و خەڵکی ئێران بۆ ئازادی و یەکسانی و عەدالەت، رادەوەستین و لە داواکارییەکانیان بۆ داهاتوویەکی بەبێ ستەمگەر و دیکتاتۆر پشتیوانی دەکەین.
ئێمە داوا دەکەین کە کۆتایی بە سەرکۆتکردنی ئازادی دەربڕین لە ئێران بهێنرێت و بکوژانی مەهسا بەرەوڕوی عەدالەت بکرێنەوە و بە خێرایی هێرشی سەربازی ڕابگێرێت .
٣٠ی سێپتامبری ٢٠٢٢
پیام حمایت هشتاد و هشتمین کنگره پن بین‌الملل
به زنان و مردم ایران
مهسا(ژینا) امینی زن ۲۲ ساله‌ی کرد ایرانی است که مرگ وی در زندان پس از بازداشت بوسیله “پلیس اخلاق” ایران جرقه‌ی اعتراضات گسترده و مداومی را در سراسر ایران زد.
مهسا در ١٣ سپتامبر به دلیل گویا رعایت نکردن حجاب در تهران بازداشت شد. بنا به گزارش رسانه‌ها وی در زمان بازداشت شکنجه شد، ادعایی که پلیس آن را انکار می‌کند. وی به بیمارستان کسرا در تهران انتقال داده می‌شود پس از آنکه چهار در کما باقی می‌ماند در ١٦ سپتامبر مرگش را اعلام میکنند.
پلیس اصرار دارد که مهسا بر اثر حمله قلبی درگذشته است، داستانی که خانواده وی قبول ندارند.
هنگامی که جنازه مهسا به شهرش، سقز منتقل می‌شود، مردم شهر برای حمایت خانواده در محل دفن منتظر بودند. این تجمع نقطه آغاز اعتراضات عمومی در ایران بود. معترضان در خیابان‌ها تجمع کرده و پوسترها را حمل کرده و شعار سر دادند، “زن، زندگی، آزادی” و “مرگ بر دیکتاتور!”
رژیم به طور وحشیانه ای به تظاهر کنندگان حمله کرده است. گزارشات غیر رسمی حاکی از آن است که شماری از مردم کشته مجروح و هزاران نفر بازداشت شده‌اند. هفته‌ی گذشته گزارش‌های رسانه‌ای نگرانی در مورد قطع و محدودیت گسترده‌ی اینترنت ابراز داشته است که دسترسی به اطلاعات در مورد برخورد بیرحمانه‌ی رژیم را به شدت تحت تاثیر قرار داده است.
بر اساس گزارشات اولیه در ٢٨سپتامبر، حداقل ١٣ نفر بر اثر حملات موشکی و پهپادی ایران به اقلیم کردستان عراق کشته و شماری دیگر زخمی شده‌اند. مقامات ایرانی ادعا کرده‌اند که آنها گروه‌های کرد را هدف قرار داده‌اند که در پس اعتراضات بعد از مرگ مهسا هستند.
در چهار دهه‌ی گذشته، رژیم اسلامی ایران از طریق کشتار جمعی، شکنجه، زندانی کردن، سانسور و ممنوع کردن بسیاری از آزادی‌ها قدرت خود را بر کشور حفظ کرده است. فعالان سیاسی و نویسندگان، شاعران، هنرمندان، کارگران، معلمان و دانشجویان دستگیر، شکنجه و کشته شده‌اند.
ما اعضای پن بین الملل در کنگره‌ی ٨٨ خود، دراپسالای سوِئد، همصدا، قویأ سبعیت رژیم در سرکوب آزادی بیان در ایران را محکوم می‌کنیم. ما درهمبستگی با زنان و مردم ایران در مبارزه‌ی آنها برای آزادی و برابری و عدالت ایستاده و از خواسته‌های آنان برای آینده‌ای فارغ از ستمگری و دیکتاتوری، حمایت می‌کنیم.
ما خواستار پایان سرکوب آزادی بیان در ایران و آوردن قاتلان مهسا به پای میز عدالت و توقف فوری حملات نظامی هستیم.
٣٠ سپتامبر٢٠٢٢
PEN International 88th Congress:
A Message of Solidarity with the Women and People of Iran
Mahsa (Zhina) Amini was a 22- year-old Kurdish Iranian woman whose death in custody following her arrest by Iran’s “morality police” has sparked continuing mass protests across Iran.
Mahsa was arrested on September 13 in Tehran for allegedly not following the country’s dress code for women. According to media reports, she was tortured while in custody, an allegation the police deny. She was taken to Kasra Hospital in Tehran where she remained in a coma until pronounced dead on September 16.
The Iranian authorities maintain that Mahsa suffered a heart attack, an account that is not accepted by her family.
When her body was taken to her hometown of Saqqez, people were waiting to support the family at the funeral. This gathering was the starting point for the mass protests across Iran. Protesters gathered in the streets carrying posters and shouting the slogans, “Woman, Life, Freedom”, and “Down with the Dictator!”
The authorities have brutally cracked down on protests — unofficial reports claim many people have been killed or injured and thousands have been arrested. Last week, media reports raised concerns over widespread internet outages and restricted internet services which severely affected access to information regarding the government’s brutal response.
According to the initial report at least 13 were killed and many others were injured following Iranian missiles and drones’ attacks on the Kurdish region of northern Iraq on 28 September. Iranian authorities claim that the attacks targeted Kurdish groups behind the widespread protests that followed Mahsa’s death.
For the past four decades, Iran’s regime has maintained its grip on the country through mass killing, torture, imprisonments, censorship, and curtailing of essential freedoms. Political activists, writers, poets, artists, workers, teachers, and students have been arrested, tortured, and killed.
We, the members of PEN International at the 88th Congress, together in Uppsala, Sweden, strongly condemn the brutal crackdown on freedom of expression in Iran. We stand in solidarity with the women and people of Iran in their fight for freedom, equality and justice and support their demands for a future without tyranny and dictatorship.
We call for an end to the crackdown on freedom of expression in Iran, and demand that Mahsa’s killers be brought to justice we also call for an immediate halt to military strikes.
30 September 2022
The post پەیامی پشتگیریی ٨٨مین کۆنگرەی نێونەتەوەییی پێن بۆ ژنان و خەڵکی ئێران appeared first on ژنەفتن.
ژینا واتا ژیان
[تێبینیی وەرگێڕ: هۆکاری ئەم وەرگێڕانەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەو ماوەیەی هەوڵم داوە لەناو چەپی فارسیزماندا بگەڕێم بزانم چ نووسەر و ڕۆشنبیرێکی چەپ باس لە دووانە-چەوساندنەوە (dual Oppression) دەکات، هەڵبەت بێ هیوا دەبیت. سەداقەت، یەکەم ڕۆشنبیر و ئابووریناسی چەپی ئێرانییە، بەڕاشکاوی پەنجە لەسەر ئەم خاڵە دادەنێت. ڕەنگە لەگەڵ بەشی زۆری نووسینەکەی هاوڕا نەبم، بەس بە گرنگم زانی کە بۆ یەکەمجارە تاک و تەرا لەناو چەپ لە ئێران هەڵبکەوێت ئەم پرسە شی بکاتەوە، جگە لەوە باس لە هەندێک خاڵی لاوازی نەزم و سیستەمی باڵادەستی ئێران و لاوازبوونی هەژموونی حاکمییەتی ئێرانی دەکات کە هێزە ناڕازی و بزووتنەوە جەماوەرییەکان و هێزە سیاسییەکان بۆ زیاتر تێکشکاندنی هەژموونی حاکمییەتی ئێرانی سوودی لێوەربگرن-پێشڕەو]
ژینا، تابلۆی نیگارکێش گوربوز دۆغان،
چەند خاڵێک لە پەراوێز و سیاقی ناڕەزایەتییەکانی ئێستادا
١
ئەو ناڕەزایەتییانەی بەدووی مردنی مەهسا (ژینا) ئەمینی-دا بە خێرایی پانتاییی سەرتاسەری و گشتییان گرتەوە لە لایەکەوە بەردەوام و فراوانبوونی ناڕەزایەتییەکانە دژی حیجابی زۆرەملێ لە چەند ساڵی دواییدا و لە بەردەوامی ناڕەزایەتییەکانی کچانی شەقامی ئینقلاب و جۆرەکانی دیکەی سەرپێچیی مەدەنیی هاوشێوە لە چەند دەیەی ڕابردوودا و لەلاکەی دیکەوە پەیوەندی بە ناڕەزایەتییەکانی نۆڤەمبەری ٢٠١٩ (ئابان ماهی ١٣٩٨)ەوە هەیە لە ئێران. سەرەڕای سەرکوتی فراوان، دوو هۆکاری دەرەکی کاریگەرییان لەسەر دروستبوونی مەودای زەمەنی نێوان ناڕەزایەتییەکانی ئێستا و ناڕەزایەتییەکانی نۆڤەمبەر (و دیسێمبەری ٢٠١٩ وەک ناڕەزایەتیی بەرانبەر کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی گەشتیاری) هەبوو. یەکەم هۆکار گرژبوونەوەی قەیرانی جیۆپۆلەتیکی بوو بەدووی دەرچوونی ئەمریکا لە بەرنامەی گشتیی هەنگاوە هاوبەشەکان (بەرجام) کە لە بڕگەیەکدا ئێران و ئەمریکای تەنانەت تا بەردەم پێکدادانی سەربازی برد و هۆکاری دووەم ئەو قەیرانە بوو لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە دروست بووبوو کە لە واقیعدا توانای پێکەوەیی و هاوپشتی و کۆبوونەوەی تاکەکان و پێکهێنانی ناڕەزایەتیی سەرتاپاگیری شاریی تەواو سنووردار کردبوو. جگە لەمە، زۆرێک لە ڕووداوەکانی دوو ساڵی ڕابردوو بە ئەگەرێکەوە دەیانتوانی زۆر زووتر مەشخەڵی ناڕەزایەتییە شارییەکان هەڵبکەن. ئەگەرچی ناڕەزایەتییە کۆیی و کۆمەڵایەتییەکان بە فۆرمی جۆراوجۆری ناڕەزایەتییە کرێکارییەکان، مامۆستایان، خانەنشینان و ژنان بەفراوانی بەردەوام بوون.
٢
ڕەگەز و نەتەوەی ژینا دوو هۆکاری کاریگەریی ناو ئەم ناڕەزایەتییانەن. ئەوەی ژینا دوای دەستگیرکردنی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە دەمرێت، ناڕەزایەتییەکانی دوای مردنی ئەوی بە بزووتنەوەی ژنانی ئێرانەوە بەستەوە و ئەوەی کە ژینا خەڵکی کوردستان بوو، بووە هۆکاری ئەوەی خەڵکی کورد کە ئەزموونگەلی زۆرتریان لە مەیدانی خەباتە کۆمەڵایەتییەکاندا هەیە پێشڕەوی ئەم ناڕەزایەتییانە بن. گرێدانەوەی ناڕەزایەتییەکان بە بزووتنەوەی دژە حیجابی زۆرەملێ خواستێکی خستە نێو کارنامەی ناڕەزایەتییەکانەوە کە تا ئاستی جۆرێک ناڕەزایەتیی دژە سیستەم بەرزی دەکاتەوە. هەروەها کوردبوونی ژینا و ناڕەزایەتییەکانی سەرجەمی خەڵکی جۆراوجۆر و فراوانی ئێران، کەش و فەزای هاوپشتیی نەتەوەیی (لە سەرووی کورد و تورک و فارس و گیلەک و لوڕ و هتد) دروست دەکەن. ئەو فەزایەی لە ساڵانی پێشوودا تەواو زیانی بەرکەوت بوو و فۆرمگەلی جۆراوجۆری ئایدیۆلۆژییە «پان»ەکانی وەرگرتووە کە هاوشێوەی ناسیۆنالیزمی «سەنتەرخواز» لە تەنها دەریچە هەنووکەیییەکان دەبەستن.
٣
خواستی هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی حیجابی زۆرەملێ یاخود خواستی زۆر نەرمتری وەک هەڵوەشاندنەوەی پۆلیسی ئەخلاق، ئاکامی زۆر گرنگی لە مەیدانی خەباتە دژە-هەژموونییە جەماوەرییەکاندا دەبێت. بەدیهێنانی تەواوەتیی ئەم خواستە هەژموونی حاکمییەت لە مەیدانە شارییەکاندا لەناو دەبات، کە لە دۆخی بەدیهاتندا، هەنگاوی زۆر بەرزتری ناو خەباتە دیموکراتییەکانی چوار دەیەی ڕابردوو دەبێت. بەم جۆرە، لە پراکتیکدا فەزای بنچینەییی ژیانی ملیۆنان کەسی هاووڵاتییانی ئێران لەژێر هەیمەنەی هەژموونی کولتووریی حاکمییەت ڕزگاری دەبێت. ئەو هۆکارە بنچینەیییەی کە حاکمییەت بەرگەی خواستێکی وەها ناگرێت و گۆڕانێکی ڕادیکاڵ بە «ڕیفۆرمێکی یاسایی» ڕوواڵەتی دەبەخشێت، هەر ئەمەیە. لە هەلومەرجی وەهادا، جگە لە ژینگەی خێزان (کە لە بەشی گەورە و ڕۆژانەی خێزانەکاندا، حاکمییەت هیچ کاتێک نەیتوانیوە هەژموونی کولتووریی خۆی لە چوار دەیەی ڕابردوودا پیادە بکات)، میدیاکان و سۆسیال میدیاکان (کە بەهۆی ئەو توانایەی شۆڕشە تەکنیکییەکانی زانیاری دەیخەنە بەردەستی نەیاران، حاکمییەت هەژموونی خۆی لە دوو دەیەی ڕابردوودا وردە وردە لەدەست داوە) و کۆمەڵگەی مەدەنی (کە بەهۆی بێتوانایی حاکمییەت لە پیادەکردنی هەژمووندا لە ڕاستیدا بە سنووردارکردنی هەرچەند زیاتر هەوڵی داوە لاوازی بکات)، لە مەیدانی فەزای شاریشدا هەژموونی حاکمییەت لەنێو دەچێت. بەم جۆرە تەنها پانتایییەکی پیادەکردنی هەژموونی حاکمییەت دامەزراوە سیاسییە فەرمییەکان دەبن و هەر ئەمەش حاکمییەت دەخاتە ناو ناسکترین بارودۆخەوە.
٤
هەڵبەت هەمان خواستی ڕەتکردنەوەی حیجابی زۆرەملێ چەندین بەربەرستیش دەخاتە بەردەم فراوانبوون و سەرتاپاگیربوونی ناڕەزایەتییەکانەوە بەوەدا کە خواستێکی هاوسەنگ و یەکسان نییە بۆ هەموو چین و توێژە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکانی کۆمەڵگە. بۆ هەندێک کەس ئەولەوییەتێکی یەکلاکەرەوەیە، بۆ هەندێکی دیکە خواستێکە بە ئەولەویەتێکی کەمترەوە و بۆ گروپەکانی دیکەش هەر لە بنەڕەتدا بابەت نییە. بەم هۆیەشەوە ئامادەیی ڕیزی چینە جۆراوجۆرترەکانی خۆپیشاندەرەکانی ناو شارە گەورەکان پێویستی بە گرێدانەوەی ئەم خواستە بە خواستە دیموکراتی و دادپەروەریخوازییەکانی دیکەوە هەیە.
٥
ئەو هۆکارانەی بوونە بەربەست لە بەردەم سەرکەوتن و بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکانی دیسەمبەری ٢٠١٧ و نۆڤەمبەری ٢٠١٩ کەموزۆر هەر ماون و لێرەن: پەنابردنە بەر میکانیزمەکانی سەرکوت و بێباکیی ڕووت بەرانبەر بە خواستە کۆمەڵایەتییەکان بەبێ بیرکردنەوە لە ئاکامە وێرانکارەکانی لەسەر بوونی درێژماوەی «ئێران» [نووسەر خۆی ئێرانی خستووەتە ناو کەوانەوە وەک نیشانەیەکی مشتومڕساز-وەرگێڕ]. لە ساڵانی دوای بەربەستی پێکهاتەیی و بەتایبەت لە چەند ساڵی دواییدا، دوو هۆکار کۆمەکیان بە بەردەوامیی دۆخی باڵادەست کردووە. یەکەم چڕبوونەوەی هەرچی زیاتری دەسەڵات لە دەستی دامەزراوەیەکدا و دووەم پەنابردنە بەر ململانێ جیۆپۆلەتیکییەکانی ناو پەیوەندییە جیهانییەکان. هۆکاری یەکەم جۆرێک کارایی لە سەرکوتکردندا دروست کردووە و هۆکاری دووەمیش جۆرێک هەڵاتنی کاتی بۆ ڕووبەڕوبوونەوە لەگەڵ فشارە جیهانییەکان و بەردەوامیدان بە بارودۆخی باڵادەست. بەڵام هەردوو هۆکارەکە لە هەمان کاتدا پاژنەی ئەخێلی دۆخی باڵادەستن. واتا چڕبوونەوەی دەسەڵات لە دەستی دامەزراوەیەکی تایبەتدا دەبێتە هۆکار کە ساتێکی پچڕانی نێو میکانیزمەکانی سەرکوت بە ئەگەرێکەوە ساتی کەوتنی ڕەهاش بێت و هۆکاری دووەمیش، لەجیاتی سوودوەرگرتن لە سیاسەتە هاوسەنگە ئەرێنی یان نەرێنییەکانی ناو پەیوەندییە جیهانییەکان، تەنها هاوڕایی لەگەڵ یەکێک لەو دوو جەمسەرە تازە دەرکەوتووە هەڵبژاردووە، لە ڕاستیدا بە دانانی هەموو هێلکەکان لەناو سەبەتەیەکدا، ئەگەری مەترسیی دۆخی باڵادەست بۆ حاکمییەت بەتەواوی زیاد دەکات و ژیانی درێژماوەی بەگشتی دەکاتە وابەستەی گەمەکانی زلهێزەکانی ناو مەیدانی جیهانی.
دیمەنێک لە خۆپیشاندنەکانی ئێران (ژن، ژیان. ئازادی)
٦
زۆرینەی ڕەهای ئەکتەران و چالاکوانانی بزووتنەوە هەنووکەیییەکان نە چاوەڕوانی بۆمبارانی ئەمریکییەکان و نە «هیومانیستە» جەنگوازەکانی دیکەن و نە هێمای یەکێتیخواز و پاشا و سەرۆک کۆمار دەخوازن. ڕاستگۆیی بانگەشەکارانی ئۆپۆزیسیۆن لە ڕۆڵی دروستکەرانەیان وەک پشتیوان و هاوڕێ دایە نەک ڕێبەرایەتیکردن. بەردەوامیی بزووتنەوە هەنووکەییەکان لە بنەڕەتدا وتەبێژ و قسەکەرانی خۆیان دروست دەکەن و هەر ئەوەی پێیان لەسەر زەوی واقیعییەتە باڵادەستەکان هەیە لە بنەڕەتدا فۆرم بە ڕێنمایییە پراکتیکییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی نەزمی باڵادەستیش دەبەخشن.
٧
بەردەوامیی دۆخی باڵادەست، ئاسۆیەک جگە لە بەردەوامیی پرۆسە وێرانکارەکان بەدووی خۆیدا ناهێنێت. خێرابوونی وێرانبوونی ژینگە و لەناوچوونی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لە درێژماوەدا ئەم وڵاتە دەکاتە بیابانێک کە تێیدا نە توانای ژیانی ناسراوی مرۆیی بوونی دەبێت و نە ژینگەیەکیش بۆ ژیانێکی بەردەوام. قەیرانە ژینگەیییەکان لە پێکهاتە و بەرنامە و سیاسەتە دژە-سروشتییەکانەوە خێراتر دەبن و بەشی زۆری سنووری ژیان بە ئاستی شوێن و دەروازەی ناشایستەی ژیان دەگەیەنن. ئەو قەیرانە مرۆیییەی لە قەیرانە ئابووری و کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانەوە سەرچاوەی گرتووە بۆ بەشی زۆری دانیشتوانی ئەم دەریچەیە جگە لە داوەشان و لەناوچوونی لەسەرخۆ و مردن یان کۆچ هیچی دیکە نامێنێتەوە و تەنها بیابانێک دەمێنێتەوە بەرژەوەندی و کەرەستە ژێرزەوییەکانی بۆ کۆمپانیا فرەنەتەوە خۆرهەڵاتی و خۆرئاوایییەکان دەبن.
٨
تەنها هیوا، تەنها جەوهەری ژیانبەخش بتوانێت پرۆسە وێرانکارە هەنووکەیییەکان بووەستێنێت، بەردەوامی و فراوانبوون و هەڵکشانی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانە. لە وەها بەستێن و پانتایییەکدا «ژینا» چیتر ڕەمزی ژیان نییە، بەڵکوو خودی ژیانە.
سەرچاوە
The post ژینا واتا ژیان appeared first on ژنەفتن.
هونەر و شۆڕش
لە ماوەی هەزاران ساڵدا لەنێوان سەردەمی فیرعەونەکان و ڕۆکفێلەرەکان (خێزانێکی سەرمایەداری گەورە بوون) لە ئەمریکا جیهانی هونەر هەمیشە لەلایەن چینە دەسەڵاتدارەکانەوە زاڵ بووە، بەبێ ئەوەی ئەو کۆنترۆڵە ڕێگری بکات لە ڕەنگدانەوەی هەموو دژایەتییەکانی کۆمەڵگا.
ڕاستە هیچ پارچە هونەرێکی شێوەکاری نییە کە بووبێتە هۆی شۆڕش، بەڵام زۆر بەرهەمی هونەری هەن کە بەشدارییان لە بزووتنەوە شۆڕشگێڕەکاندا کردووە، و گوزارشت لە گۆڕانکاریی شۆڕشگێڕانەیان لە کۆمەڵگادا کردووە.
بۆ نموونە ڕامبرانت (Rembramdt)(١٦٠٦-١٦٦٩) وەک یەکێک لە گەورەترین هونەرمەندەکانی ئەوروپا، بەرهەمی هەم شۆڕشی ئەڵمانیا بوو لە دژی دەسەڵاتی ئیسپانیا لە سەدەی شانزەهەمدا، هەروەها دیدگای ڕەخنەیی کۆمەڵگەی سەرمایەداری ئەڵمانیای لەدایک بوو – لەو کاتەدا – وەک بەڵگەی ئەو وێنەکێشانەکان، کە هاوسۆزییەکی قووڵیان بۆ سواڵکەرەکان هەبوو.
لە فەرەنسا لە سەردەمی شۆڕشدا هونەرمەند دەڤید(Jacques Louis David)(١٧٤٨-١٨٢٥) کە ئەندامی مەجلیسی شۆڕشی نیشتمانی بوو، تابلۆی “مەرگی مارا”ی تەواو کرد، ژان پل مارا (١٧٤٣-١٧٩٣) کە ڕۆژنامەنووسێکی شۆڕشگێڕی ڕاپەڕیو بوو، بە جۆش و خرۆشەوە لەلایەن دژە شۆڕشەوە کوژرا.
لە ساڵی ١٨٣٠دا هونەرمەندی فەرەنسی دۆلاکروا(Delacroix) (١٧٩٨-١٨٦٣) بە شێوەیەکی ڕەمزی شۆڕشی سووتاوی دەربڕی، لەو ساڵەدا لە تابلۆ بەناوبانگەکەیدا “ئازادی سەرکردایەتی گەل دەکات”، پاشان، لە ماوەی شۆڕشی ١٨٤٨دا، هونەرمەند لەگەڵ خۆیدا لە بازنەکانی هونەری پاریسدا زریانێکی دروست کرد تابلۆی نایاب “کرێکارانی کانگای بەردین” هاتە بەرهەم.
لە سەدەی بیستەمدا، هەم شۆڕشی ڕووسیا لە ساڵی ١٩١٧ و هەم شۆڕشی ئەڵمانیا لە ساڵی ١٩١٨-١٩٢٣ بزووتنەوەی هونەری بەهێزی ئاڤانگاردیان دروست کرد، پڕۆژە – تەواونەکراو – تاوەری تاتلین، کە بڕیار بوو مۆنۆمێنتێک بێت، بۆ ئەنتەرناسیۆنالی کۆمۆنیست.
لە ئەڵمانیا ئۆتۆ دیکس(Otto Dix)(١٨٩١-١٩٦٩) و جۆرج گرۆز(George grosz) (١٨٩٣-١٩٥٩) بەرهەمی هونەرییان بەرهەم هێنا کە بە توندی هێرشیان کردە سەر چینە دەسەڵاتدارەکان، دواتر جان هارتفیڵد(John Heartfield) (١٨٩١-١٩٦٨) کە تەکنەلۆژیای فۆتۆ-مۆنتاژ بۆ بەرهەمهێنانی بەرهەمی هونەری بەکار هێنا، بە توندی و بوێرانە هێرشی کردە سەر هیتلەر و نازیزم.
سەبارەت بە بزووتنەوەی سوریالیستی کە لەسەر دەستی ئاندرێ بریتۆن لەدایک بوو، بزووتنەوەیەک بوو کە ئامانجی سۆسیالیستی شۆڕشگێڕانەی ئاشکرای هەبوو. لەوانەش هونەرمەندانی وەک ماکس ئێرنست، و جۆن میرۆ – بە پێچەوانەی سەلڤادۆر دالی، کە لەلایەن ئەوانی دیکەوە دوور خرایەوە بەهۆی مەیلە فاشیستەکانییەوە.
هونەرمەندانی سوریالیست هەوڵیان دەدا ئاگاییی بۆرژوازی ئاشنا بە وێنەکانی نائاگایی کێشراو لەناو ببەن. هەندێک لە بەهێزترین هونەرە شۆڕشگێڕەکان لە مەکسیک، لە قۆناغی نێوان جەنگی جیهانیی یەکەم و دووەمدا، بە هەمان شێوە هاتنە بەرچاو، لەلایەن دیوارنووسەکانی وەک مانۆنا ئۆرۆزکۆ، دەیڤید سیکویرۆس و دیێگۆ ریڤێرا.
لە سەردەمی شۆڕشی مەکسیکدا، ریڤێرا وێناکردنی کێشا کە مێژووی مەکسیکی لە فەتحی ئیسپانیاوە تا سەردەمی مۆدێرن بەرجەستە دەکرد، لە کاتێکدا بەرهەمەکانی هاوسەرەکەی فریدا کاهلۆ زیاتر خۆجیی زاتی بوون بەڵام کەمتر رادیکاڵ بوون.
لە قۆناغی دوای جەنگی جیهانیی دووەمدا، بزووتنەوە ڕادیکاڵەکانی شەستەکانی سەدەی ڕابردوو دەنگدانەوەیەکی بەهێزیان لە هونەردا بیست. خەباتی ڕەشپێستەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کارەکانی هونەرمەندانی وەک ڕۆمار بێاردێن(Romare Bearden)(١٩١١-١٩٨٨) و بێتی سار(Betye saar)(١٩٢٦-) ڕەنگدانەوەی هەبوو، لە کاتێکدا لیۆن گولبێ بەرهەمێکی بەهێزی بەرهەم هێنا کە هێرشی کردە سەر جەنگی ڤێتنام.
ئەو قۆناغە لە مانگی ئایاری ١٩٦٨، لە پاریس، لە کاتی ڕووداوە مێژووییەکانی مانگی ئایاردا – ڕاپەڕینی خوێندکاران و مانگرتنی گشتی و داگیرکردنی کارگە – خوێندکارانی هونەر فاکەڵتی هونەرە جوانەکانیان داگیر کرد و کردیان بە کارگەیەکی خەیاڵی بۆ بەرهەمهێنانی پۆستەری شۆڕشگێڕانە، هێرشکردنە سەر سەرۆک دو گۆل، پۆلیسی ئاژاوەگێڕی ڕقی لێ بووەوە، و ئاهەنگگێڕان بەو کرێکارانەی کە ڕژانە سەر شەقامەکانی پاریس. درەوشانەوەی هونەری نایاب و پڕوپاگەندەی شۆڕشگێڕانە بوو.
بێگومان هەوڵدان بۆ سنووردارکردنی هونەر لە دۆزی سیاسی ڕاستەوخۆدا یان پێداگری لەسەر ئەوە بکرێت کە هونەر دەبێت خزمەت بە دۆزی سیاسی ڕاستەوخۆ بکات، هەڵەیەکی گەورە دەبێت. هونەر خزمەت بە هەموو ئەو پێشهاتانە دەکات کە پەیوەندییان بە کەسایەتیی مرۆڤەوە هەیە، وەک چۆن هونەر مامەڵە لەگەڵ خۆشەویستی و مردن و بینین و کۆی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان دەکات.
بەڵام لە شیکردنەوەی کۆتاییی سیاسەتی سۆسیالیستی و هونەری ڕادیکاڵدا دەتوانرێت بڵێین کە ئەوان بەشێکن لە تێکۆشانی کۆی گشتی بۆ ئازادیی مرۆڤ و هەر بۆیە شۆڕشگێڕ و هونەرمەندان هاوپەیمانن.
تابلۆی “ئازادیی گەل پێشڕەوی دەکات، (١٨٣٠) هونەرمەندی فەڕەنسی، دۆلاکروا،
تابلۆی “گورۆنیکا” (١٩٣٧) هونەرمەند پیکاسو، باس لە بۆردوومانی فڕۆکەکانی ئەڵمانیا و ئیتاڵیا دەکا بەسەر ئەم شاری گورۆنیکا
تابلۆی “گولەبارانکردن” (١٨٠٨) هونەرمەندی ئیسپانی فرانسیسکۆ گۆيا
تابلۆی “شۆڕشی بەلجیکا ١٨٣٠” ١٨٣٤، هونەرمەندی بەلجیکی گۆستاڤ واپێر
The post هونەر و شۆڕش appeared first on ژنەفتن.
چۆن کامۆ و سارتەر لەسەر پرسی ئازادبوون جیا دەبنەوە؟
ئەوان دووانەیەکی نامۆ و سەمەرە بوون. ئەلبێر کامۆ، لە جەزائیری ژێردەسەڵاتی فەڕەنسا، لە خێزانێکی ھەژار کە کۆچەریی ئەوروپی بوون ھاتووەتە دونیاوە و سەروسیمایەکی قەشەنگی ھەبوو. ژان پۆڵ سارتەر، لە خێزانێکی چینی خانەدانی کۆمەڵگای فەڕەنسی ھەڵکەوتووە و قەشەنگ و لە بەردڵان نەدەھاتە پێش چاو. ئەوان لە پاریس، لە سەروبەندی داگیرکردن و گەشەکردنەوەی فەڕەنسادا، پاش جەنگی جیهانیی دووەم، بە یەکتر ئاشنا بوون. لەو زەمەنەدا، زەمەنێک کە فەڕەنسا وردە وردە بۆ کەشی ئاساییی خۆی دەگەڕایەوە، کامۆ نزیکترین دۆستی سارتەر بوو. لە دواتردا سارتەر دەڵێت: لەو سەردەمەدا ئێمە تۆمان زۆر خۆش دەویست.
ئەلبێر کامۆ (١٩١٣-١٩٦٠) ژان پۆل سارتەر (١٩٠٥-١٩٨٠)
ئەوان دوو سیمای درەوشاوەی ئەو سەردەمە بوون. ڕۆژنامەکان بەردەوام چالاکییە ڕۆژانەیییەکانی ئەوانیان تۆمار دەکرد: سارتەر لە کافێ دو میگو[کافێیەکی ناسراوە لە شاری پاریس] جێگیر بووە و کامۆ سەرتاسەری پاریس تەی دەکات. لە سەروبەندی بونیادنانەوەی شاردا، کامۆ و سارتەر وتاربێژ و لە دەنگە زوڵاڵەکانی ئەو سەردەمە بوون. ئەوروپا بووبووە قوربانیی جەنگ، بەڵام خۆڵەمێشێک وەک پاشماوەی جەنگ بەجێما، کە هەلومەرجێکی بۆ وێناکردنی دونیایەکی نوێ فەراھەم کردبوو. خوێنەرانی کامۆ و سارتەر چاوەڕێی ئەوە بوون بزانن ئەوان چۆن وێنای ئەو دونیا نوێیە دەکەن و چۆن شکڵ دەگرێت. سیمۆن دو بوڤوار، یەکێک لەو فەیلەسووفانەی کە لەگەڵ ئەواندا بوو، دەڵێت: ئێمە دەبوو بۆ سەردەمی پاش جەنگ، ئایدیۆلۆژیایەکمان سەر ڕێ خستبا. ئەو ئایدیۆلۆژیایە لە فۆڕمی ((بوونگەرایی1)) شکڵی گرتوو و مانیفێست بوو. کامۆ، سارتەر، و ئەو ڕۆشنفکرانەی کە لەگەڵیان بوون، دینیان پشتگوێ خست، شانۆنامەی نوێ و کاریگەرییان بۆ سەر تەختەی شانۆ گواستەوە، داوایان لە خوێنەرەکانیان دەکرد ژیانی ڕەسەنی پێشتریان بەدەست بێننەوە و، وتاریان لەبارەی ((پووچی جیھان2)) جیھانێک خاڵی لە ئەمانج و چارەنووس و بەھا، دەنووسی. کامۆ دەنووسێت: تەنھا جەستەگەلێک، ئەستێرەگەلێک، ھەقیقەتگەلێک بوونیان ھەیە کە لە توانادا بێت بە دەست درکیان پێ بکرێت. ئێمە دەبێت ژیان لەم جیھانەدا بونیاد بنێین و خۆمان مانا و بەھای پێ ببەخشین تاوەکوو بتوانین درکی پێ بکەین. بە مانایەکی دیکە، مرۆڤەکان ئازادن و ئەم ئازادییە بارێکە بە کۆڵیانەوە و لە پشت ئازادییەوە بەرپرسیاریەتییەکی دژوار ئامادەیە، بەرپرسیاریەتی بۆ وەرگرتنەوەی ژیانی ڕەسەن.
ئەگەر ئایدیای ئازادی لای سارتەر و کامۆ لە ڕووی فەلسەفییەوە ھاوپەیوەست بووبێت، ئەوا ناکۆکییان لەسەر مانیفێستبوونی سیاسییانەی ئازادی و دادپەروەری سەری ھەڵداوە. ئەوان پێداگر بوون لەسەر ئەوەی لە دژی نادادپەروەی لە سەنگەردا بن و کۆشش و تەقەلای لەناوبردنی نادادی بەربنەمای کاریان بێت. بە بڕوای ئەوان ھیچ چینێک بە ئەندازەی چینی کرێکاران، پڕۆلیتاریا، ڕووبەڕووی نادادی نەبوونەتەوە. لە تێڕوانینی سارتەر و کامۆوە، کرێکاران لەگەڵ کارەکەیان زنجیر کراون و لە مافی ئینسانی خۆیان بەھەرەمەند نین و بێبەش کراون. بۆ بەدەستھێنانی ئازادی ئەوان[پڕۆلیتاریا]، پێویستە سیستمێکی سیاسیی نوێ بێتە کایەوە. کامۆ لە ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٥١دا، «مرۆڤی یاخی»ی بڵاو کردەوە. ئەو لەم پەرتووکەدا پوختەی [فەلسەفەی یاخیبووان]ی بەیان کرد. ناوەڕۆکی پەرتووکەکە بە مانای دەقیقی وشە فەلسەفی نەبوو، بەڵکوو ئاوێتەیەک بوو لە ئایدیای فەلسەفی و سیاسی: ھەموو مرۆگەل ئازادن، بەڵام ئازادی، خۆی شتێکی ڕێژەیییە، دەبێت لە سنوورەکان، میانڕەوی، و مەترسییەکانی پێوانە پارێزی بکرێت، بژاردەی ڕەھا دژی مرۆگەلە. کامۆ بەر لە ھەرشتێکی دیکە، شۆڕشی توندوتیژانەی دایە بەر ڕەخنە. لە بارودۆخی تایبەتدا دەتوانرێت کەڵک لە زەبروزەنگ وەربگیرێت [ھەرچۆنێک بێت کامۆ دژی جەنگی فەڕەنسا بوو لە بەرانبەر نازییەکان]، بەڵام کەڵکوەرگرتن لە تۆندوتیژی لە شۆڕشدا بۆ پێدانی پلە و شوناسێکی دڵخۆزانە لە مێژوودا شتێکی خەیاڵپڵاوانە، ڕەھاگەرایانە، و تەنانەت خیانەتە لە خودی خۆت. کامۆ دەڵێت: ئازادیی ڕەھا مافی بەھێزترین کەسە بۆ دەسەڵاتێکی زاڵ، ئەمە لە کاتێکدا کە دادپەروەریی ڕەھا لە ئاکامی لەناوبردن و ڕەشکردنەوەی کۆی ململانێ و کێشمەکێشمەکان بەدەست دێت و دێتە ئاراوە؛ لە ئەنجامدا، ئەوە دادپەروەرییە کە کرۆکی ئازادییە. ئەم ناکۆکی و نەسازانەی نێوان دادپەروەری و ئازادی دەبێتە ھۆی نەمانی هاوسەنگی، میانڕەوی سیاسی، و بە ڕەسمی ناساندنی شتێکە کە زۆر سنووردارە: «مرۆڤبوونمان». ئەو دەڵێت: دەبێت بۆ بونیادنانی خود بژیت و ڕێگە بۆ ژیانکردنیش خۆش بکرێت.
بۆ سارتەر، (مرۆڤی یاخی) ناپەسەند بوو. بە بۆچوونی سارتەر گەیشتن بە دادپەروەری و ئازادیی ڕەها و بێ خەوش لە کردن دێت- ئەڵبەتە بە مانیفێستبوونی کۆمۆنیزم-. لەژێر ھەژموونی سەرمایەداری و بوونی چینی ھەژار، کرێکاران (پڕۆلیتاریا) ناتوانن ئازاد بن. ھەڵبژاردەکانیان بەبێ خواست و ئارەزووی خۆیانە و نائینسانییە: یان کاری تاقەتپڕوکێن و لە توانابەدەریان ھەبێت یان بمرن. بەڵام کۆمۆنیزم بە لەناوبردن و سڕینەوەی سەرکوتکەران و گەڕاندنەوەی سەروەری و خودموختاری بۆ کرێکاران، خواست و نیازی ماددی تاکەکان فەراھەم دەکات و لە ئاکامدا دەتوانن باشترین ڕێگە بۆ خۆشنوودی و خۆبنیادنان دەستەبەر بکەن. بەپێی ئەم ڕێکخستنە ئەوان ئازادن و بە ئامادەگی ئەم یەکسانییە ڕەھایە، ئەوا بە ھەمان شێوە دادپەروەریش بەرقەرار دەبێت.
((لە کۆتاییدا، ئازادی ھەڵدەبژێرم. تەنانەت ئەگەر دادپەروەریش بەرقەرار نەبێت، ئازادی پارێزگاری لە توانای ناڕەزایەتیی دەربڕین دژی نادادپەروەی دەکات و ڕێگاکانی پەیوەندی بە کراوەیی دەھێڵێتەوە.))
ناکۆکی و نەسازانی جەوھەری لەو خاڵەدا چڕ بووەوە کە بە بۆچوونی سارتەر و زۆرێک لە چەپگەراکان، بۆ مانیفێستبوونی کۆمۆنیزم توندوتیژی لە شۆڕشدا پێویست بوو، لەژێر سایەی سیستمێکی سەروەردا کە دەبوو بە شکست دووچار بکرێت. ئەڵبەتە تەواوی چەپگەراکان لەگەڵ بەکاربردنی توندوتیژیدا نەبوون. ئەم ناکۆکییەی نێوان چەپگەراکان-توندڕەو و میانڕەو- بە دەربڕینێکی تر، کۆمۆنیستەکان و سۆسیالیستەکان، شتێکی نوێ نەبوو. بەو پێیەی، لە دەیەی ١٩٣٠ و سەرەتاکانی دەیەی ١٩٦٠ ئەم دوو ڕەوتە بە تێپەڕبوونی کات دژی فاشیزم بە یەکتر پەیوەست دەبوون. بەڵام بە لەناوچوونی فاشیزم، دووبەرەکی نێوان چەپگەرایانی توندڕەو (ڕەوایەتیبەخش بە توندوتیژی) و چەپگەرایانی میانڕەو (دژبەری کەڵکوەرگرتن لە توندوتیژی) سەرلەنوێ سەری ھەڵدایەوە. لەگەڵ بەردەوامی ناکۆکییەکان و دامەزراندی یەکێتیی سۆڤیەت، کە بە جۆشدان و پشتگیری توندڕەوەکان لە سەرتاسەری ئەوروپا گەشتە لوتکە و ترۆپکی خۆی، و بەهۆی نیگەرانی لە خێوەتگای بەندکراوان (لە ڕووسیا)، ترسی سەرتاپاگیر و دادگای نمایشی، ناکۆکییەکان قووڵتر بوونەوە. پرسیارێک کە ھەر چەپگەرایەک لە سەردەمی دوای جەنگ ئاڕاستەی دەکرا، زۆر سادە بوو: لەگەڵ کام لایەنیت؟
کامۆ بە بڵاوکردنەوەی «مرۆڤی یاخی» بەرگری لە سۆسیالیزمی ئاشتیخوازنە کرد کە دژی شۆڕشی توندوتیژانە بوو. ئەو ھەواڵانەی کە لە یەکێتیی سۆڤیەتەوە دەگەشتنە گوێ، زیاتر کۆمۆنیزمیان لە پێش چاوی کامۆ دەخست: کۆمۆنیستەکانی سۆڤیەت نەک یەکگرتوو و ئازاد نین بەڵکوو ھیچ لە ئازادی بەھەرەمەند نین. لە ھەمان سەردەمدا، سارتەر لە ڕەوتی کۆمۆنیزمدا خەباتی دەکرد و لەگەڵ ئەوەدا بوو کە کەڵک لە توندوتیژیی پێویست وەربگیرێت.
ناکۆکی و دابڕانی ئەم دوو ھاوڕێیە ھەر زوو لەسەر پەڕاوی بڵاوکراوەکان پەخش بووەوە. لە یەکێک لەو وەشانخانانەی کە سارتەر بابەتی تێدا بڵاو دەکردەوە، وتارێکی ڕەخنەیی لەسەر پەرتووکی «مرۆڤی یاخی» بڵاو کردەوە، کە سەد جار لێی چاپ کرایەوە. لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا وێناکردنی ئەوەی کە ناکۆکیی نێوان ڕۆشنفکران بتوانێت تا ئەم ئاستە کار لە بیرکردنەوەی خەڵکی بکات، شتێکی دژوارە. بەڵام بۆ زۆرێک لە خوێنەرانی ئەو سەردەمە، ئەم ناکۆکییە ڕەنگدانەوەی لە تەنگەژەی سیاسیدا ھەبووە. لە ڕاستیدا بە بۆچوونی ئەوان، سیاسەتکردن بۆ مەیدانی ئایدیاکان و ئەندێشەکان گواسترابووەوە و یاسا و دەستوور بەپێی پێوانەی بەھای ئایدیاکان بووە.
ئەگەر تۆ بەتەواوی پەیوەستی ئایدیایەک بیت، ئایا دەبێت لە پێناویدا ئامادەبیت ئەوانی دیکە بکوژیت؟ بەھای دادپەروەری چییە؟ بەھای ئازادی چییە؟
بیرکردنەوەی سارتەر لەناو خۆیدا دژیەکی دروست دەکرد و ئەو تا کۆتاییی ژیانی دەرگیری ئەو دژیەکییانە مایەوە. سارتەری بوونگەرا کە دەیگووت: مرۆگەل مەحکومن بە ئازادی. ھەمان ئەو سارتەرە کۆمۆنیستە بوو کە لەو باوەڕەدا بوو مێژوو کاتی پێویست بۆ گەشتن بە ئازادیی ھەقیقی، بە مانای وجوودی وشەکە، مەیسەر ناکات. ھەرچەندە سارتەر بە شێوەیەکی ڕەسمی پەیوەستی حیزبی کۆمۆنیستی فەڕەنسی نەبوو، بەڵام تا ساڵی ١٩٥٦ لە سەرتاسەری ئەوروپادا، بەرگری لە کۆمۆنیزم کرد. لەو ساڵەدا، لە کاتی لەشکرکێشی تانکەکانی سۆڤیەت بۆ بۆداپێست، سەرەنجام بەوە قایل بوو کە پێشڕەوی و بەرەوپێشچوون لە سۆڤیەت بەئەنجام ناگات. بە وتەی سارتەر، ھۆکاری نائومێدبوونی ئەو لە یەکێتیی سۆڤیەت لە بۆداپێست ئەوە بووە کە ئەوان وەک ئەمریکییەکان ڕەفتاریان دەکرد. ھەرچەندە ئەو لە سۆڤیەت دوورکەوتەوە بەڵام بە ھیچ شێوەیەک دەستبەرداری ئەوە نەبوو کە تۆندوتیژی لە شۆڕشدا بەکار بھێنرێت. سارتەر تا کۆتاییی ژیانی وەک یەکێک لە کاریگەرترین چەپڕەوەکان مایەوە و “شارڵ دو گول” پارێزەر و قەڵغانی ئەو بوو. دوای یەکێک لە ھێرشە سەختەکان، داوایان لە “دو گول” کرد کە سارتەر دەستگیر بکات. ئەو لە وەڵامدا گوتی: ((ڤۆڵتێر زیندانی ناکرێت!))
بەڵام توندوتیژیی کۆمۆنیزم بووە باعیسی ئەوەی کامۆ ڕێگایەکی دیکە ھەڵبژێرێت. ئەو لە «مرۆڤی یاخی»دا دەنووسێ: ((لە کۆتاییدا، ئازادی ھەڵدەبژێرم. تەنانەت ئەگەر دادپەروەریش بەرقەرار نەبێت، ئازادی پارێزگاری لە توانای ناڕەزایەتیی دەربڕین دژی نادادپەروەی دەکات و ڕێگاکانی پەیوەندی بە کراوەیی دەھێڵێتەوە.))
لەگەڵ ئەوەی جەنگی سارد کۆتایی ھات، ناتوانیت لە تەک کامۆدا ھاوڕا نەبیت و لە وەفاداری سارتەر بۆ کۆمۆنیزم دڵکرمێ نەبیت. کامۆ بە هەڵپرژانی بەسەر واقعیەتی سیاسی، ئەزمەی مۆراڵی، و سنوورەکان و ئیمکانی هەڵەکاری مرۆڤ، پەیامێکی ئەرزشمەندی بۆ سەردەمی هەنووکەییمان بەجێ ھێشتووە. ((تەنانەت پیرۆزترین و پڕبەهاترین ئایدیاکان گەرەکە لە بەرانبەر ئایدیاکانی دیکەدا هاوتا بن و وەک یەک تەماشا بکرێن. ڕەهاگەرایی و ئایدیالیزمی زبر و ناجۆر داهاتوویەکی مەترسیدار لە پێشڕەویماندا دەسازێنێت.)) هەر لەبەر ئەوەش، ئەو کاتەی ئەوروپا دەبوو بە سووتوو، کامۆ و سارتەر تێدەکۆشان تاکوو وێنای دونیایەکی ئازادتر و دادپەروەرانەتر بکەن.
[i] Existentialism
[ii]The absurdity of the world
سەرچاوە
پەراوێزەکان
1    Existentialism
2    The absurdity of the world
The post چۆن کامۆ و سارتەر لەسەر پرسی ئازادبوون جیا دەبنەوە؟ appeared first on ژنەفتن.
«من دەپەیڤم کەوابوو من ئادەمم» پرسی زمان و بوون بە ئینسان لە قورئاندا
پوختە
ئەم وتارە دەیھەوێ ڕۆڵی سەرەکیی زمان لە چیرۆکی قورئانی ئادەمدا وەکوو مرۆڤ یان ئینسان بداتە بەر لێکۆڵینەوە. بە پشتبەستن بە ڕوانینی قورئان لەسەر ئافراندنی ئینسان، ئادەم وەکوو بوونەوەرێک دەردەکەوێت کە تواناییەکی تایبەتی لە ناونانی شتەکاندا ھەیە. بە لێکۆڵینەوە لە جیاوازیی واتایی نێوان دوو چەمکی سەرەکیی ئینسان و بەشەردا، بە پێچەوانەی تێگەیشتنە باوەکان کە مرۆڤ وەکوو خەلیفە بە جێنشینی خودا دەزانن، دەیسەلمێنم کە جێنشینی بوونەوەرە بێ­زمانەکانە. پەیدابوونی چەمکی ئینسان لە مودێلی قورئانی ئافراندندا، پێش لە ھەموو شتێک ئاماژەیە بۆ ئافراندنی حەیوانی قسەکەر. کەوابوو بەکارھێنانی وشەی خەلیفە لە قورئاندا زیاتر لەوەی کە بەردی ­بنەما بۆ دامەزراوە سیاسییەکان مسۆگەر بکات، پێویستە وەکوو قۆناغێک لە پێگەیشتن و تەکامولی ژیانی کۆمەڵایەتیی مروڤ لەسەر گۆی زەوی، چاوی لێ بکرێت… تێگەیشتن لە چەمکی خەلیفە لەژێر تیشکی «خاوەن زمان­بوونی ئینساندا» لە جیاتی ئەوەی ڕێگە بۆ دەسەڵاتداری بەسەر مەخلوقە ئەم جیھانییەکانی خودا خۆش بکات، وێنەیەک لە دەسەڵاتداری سیاسی لە ئیسلامدا وێنا دەکات کە بە تەواوەتی جیاوازە لەو شێوەی کە لایەنگرانی ئیسلامی سیاسی لەسەری تەبان.
وشە سەرەکییەکان:
ئینسان، بەشەر، خەلیفە، زمان، ئادەم، ویستی ئازاد، ئازادیی ھەڵبژاردن.
پێشەکی
لەم وتارەدا دەمھەوێ پەیوەندی نێوان دوو چەمکی خەلیفە (جێگر یا میرک) و لەدایکبوون و سەرھەڵدانی زمان لە قورئاندا تاوتوێ بکەم. بەپێچەوانەی تێگەیشتنە باوەکان لە چەمکی خەلیفە وەک جێگری خودا، بەڵگە دەھێنمەوە بۆ ئەوەی کە ئەم زاراوەیە ھێمایە بۆ قۆناغێک کە لەویادا بنیادەمەکان خاوەن توانای زمانی دەبن.
ئەم وتارە سێ بەش لەخۆ دەگرێت. لە بەشی یەکەمدا بەڵگەکانی خۆم بۆ پیشان­دانی جیاوازی نێوان بەکارھێنانی دو زاراوەی بەشەر و ئینسان لە قورئاندا، ‌ئاراستە دەکەم. بەپێچەوانەی زۆرینەی ڕاڤە و تەفسیرەکان؛ بەڵگە دەھێنمەوە کە زاراوەی ئینسان پەیوەستە بە زمان یان بەیانەوە. ئەم پەیوەندییە، وا نەبووە بێ­پێشینە بووبێت. بۆ وێنە ڕاڤەوانی قورئان؛ محەممەد عەلی ئەششەوکانی( 1760- 1834)، زاراوەی بەیان(البیان) بە زمانی ھەر ھۆز و دەستە و نەتەوەیەک وەردەگێڕێت کە دەلالەتە لەسەر پەیوەندی نێوان دوو چەمکی بەیان و ئینسان[1]. ھەروەتر زمان وەکوو فۆڕمێک لە پەیوەندیدان، بنەمایەک بۆ ئازادیی ھەڵبژاردن و ئەخلاق (ئاکا) دەڕەخسێنێت. لە بەشی دووھەمی ئەم وتارەدا ڕا و بۆچوونی ھەندێک لە ڕاڤەوانانی قورئان باس دەکەم کە خۆیان بە دوو زاراوەی ئادەم و خەلیفەوە سەرقاڵ کردووە. نیشان دەدەم کە ھەندێک لە ڕاڤەوانانی کلاسیک وا دەبینن کە ئادەم «جێگری» (خەلیفەی) بەرەی کەمتر پێگەیشتوو و کەمتر گەشەکردووی ئینسانە. لەم بارەدا گۆڕانی ماناییی زاراوەی خەلافەت (جێگیری) لە مێژووی تەفسیری قورئاندا دەخەمە بەر باس. لە بەشی سێھەمی ئەم وتارەدا خوێندنەوەیەکی ورد و بە سەرنج لە ھەندێک لە ئایاتی قورئان ئاراستە دەکەم کە پەیوەندی نێوان دوو چەمکی خەلیفە و زمان نیشان دەدەن. مەبەستی گشتی و سەرەکیی من ئەوەیە کە بە کەڵک‌وەرگرتن لە دەقە مودێڕن و کلاسیکەکان لە ڕاڤەوانانی قورئانەوە بگرە ھەتا شیعری عیرفانی، نیشان بدەم کە زاراوەی خەلیفە؛ زەروورەتەن بەو شێوەی کە زیاتر بۆچوونی بۆکراوە؛ بە واتای بەخشینی حوکم و دەسەڵاتی خوداوەندی – چ سیاسی و چ بە واتای سەروەری ژینگەژیان- بە ئێنسان وەک جێگری خودا نییە، بەڵکوو بەپێچەوانەوە؛ دەگەرێتەوە بۆ سەرھەڵدان و ھاتنەکایەی ئینسانی قسەکەر (مرۆڤی خاوەن­زمان) وەکوو بکەرێکی عەقڵانی بە تایبەتمەندییە پێدراوەکانی خودایی کە بریتین لە ئازادیی ھەڵبژاردن و سروشتی ئەخلاقی.
ئینسان لە بەرانبەری بەشەردا
قورئان لەنێوان مرۆڤی بیۆلۆژیکی (بەشەر) لەگەڵ مرۆڤی زمان­پێدراو (ئینسان­) جیاوازی دادەنێت. کاتێ لە قورئاندا زاراوەی بەشەر بەکار دەبرێت؛ لە ناوکۆ و سیاقی مرۆڤ وەکوو بوونەوەرێکی بیۆلۆژیکی بەکار بردراوە، «وَ إِذْ قالَ ڕبُّكَ لِلْمَلائِكَةِ إِنِّي خالِقٌ بَشَراً مِنْ صَلْصالٍ مِنْ حَمَإٍ مَسْنُونٍ»«کاتێ پەروەرەندەت بە فریشتەکانی گوت: وا من مرۆڤم (بەشەر) لە قوڕەڕەشەی بۆگەنیوی وشکەڵاتوو چێ کردووە»(حیجر: 28).« وَ ما جَعَلْنا لِبَشَرٍ مِنْ قَبْلِكَ الْخُلْدَ أَ فَإِنْ مِتَّ فَهُمُ الْخالِدُونَ» «وامان نەکرد ھیچ مرۆڤێک (بەشەرێک) بەر لە تۆ ھەبێ و نەمر بێ. ‌ئاخر چۆن ئەگەر تۆ بمری ئەوانە تا سەر دەمێنن؟». (ئەنبیا‌: 34) ئاوا­ ئایەتانێ ھێمایە بۆ بوونەوەری ئینسانی وەکوو ئەو شتەی وا بیۆلۆژیستە تەکامولگەراکان پێی دەڵێن«ئینسانی حەیوان­ئاسا». بەھەر حاڵ پێش لەوەی بەشەر بتوانێت ببێت بە ئینسان، پێویست بوو کە گەشەکردنی مرۆڤ، چاخگەلێگی بەرچاوی تێپەڕاندبایە. «هَلْ أَتَى عَلَى الْإِنْسَانِ حِينٌ مِنَ الدَّهْرِ لَمْ يَكُنْ شَيْئًا مَذْكُورًا» «بێگۆمانە ماوەیەک لەم ڕۆژگارە بەسەر مرۆڤ(بەشەر)دا تێپەڕی و ئەو شتێ نەبوو کە باس بکرێت» ( ئینسان:1). لە ڕووی ئایاتی قورئانییەوە بە ڕوونی دەردەکەوێت کە ھەر ئینسانێک بەشەرە، بەڵام ھەر بەشەرێک ئینسان نییە. بەپێی دەقی قورئان، ئینسان فۆڕمی گەشەکردووتری بەشەرە. گرینگترین خەسڵەتی ئینسان وەکوو مرۆڤی گەشەکردوو و پێگەیشتوو، توانای زمانیی ناونانە لە شتەکان. بە ناونانی شتەکان، بوونەوەری ئینسانی شتەکانی لە یەکدی جودا کردەوە. ئەم کارە یەکەم ھەنگاو بوو بۆ ناسین و فەھمی ئەو شتانە «وعَلَّمَ آدَمَ الْأَسْماءَ كُلَّها ثُمَّ عَرَضَهُمْ عَلَى الْمَلائِكَةِ فَقالَ أَنْبِئُونِي بِأَسْماءِ هؤُلاءِ إِنْ كُنْتُمْ صادِقِينَ‌« »خودا ھەموو ناوێکی فێری ئادەم کرد، ئەوسا ھەموو شتەکانی لەبەر فریشتەکان ڕانا و گوتی: ئەگەر ڕاستی بۆ چوون ناوی ئەوانەم بۆ ھەڵدەن.(بەقەڕە: 31)
قورئان سەرھەڵدان و دەرکەوتنی ئینسانی گرێ داوە بە بەخشینی توانای بەیان بە مرۆڤ لەلایەن خوداوە، تواناییەک کە ئەندێشە و ئاخاوتنی پێ دەردەبڕێ. « خَلَقَ الْإِنْسانَ‌، عَلَّمَهُ الْبَيانَ» «مرۆڤی ‌ئافراند. ئاخافتنی پێ فێر کرد».(ڕەحمان: 3و4) عەلی شەریعەتی( 1933-1977) یەکێک لە ھەوەڵ بیرمەندانی مۆدێڕنی موسوڵمان بوو کە ئاماژەی بە جیاوازی نێوان ئینسان و بەشەر کردووە. له ڕوانگەی شەریعەتییەوە، بە ئینسان­بوون پەیوەندی بەڕادەی گەشەی ڕۆحی و ئاستی ڕزگاری و ئازادیی ئینسان لە خەسڵەت و ئەدگارە سنوردارکەرەکانی بەشەرەوە ھەیە کە وەکوو«زیندانی بیۆلۆژیکی» ئیش دەکەن[2]. لە درێژەدا، ھەوڵ دەدەم خوێندنەوەیەکی جیاواز لەو چەمکە قورئانییە ئاراستە بکەم. داکۆکیی من زیاتر لەوەی کە لەسەر چۆنیەتی و تایبەتمەندی ڕۆحی مرۆڤ بێت، داکۆکییە لەسەر خاوەن­زمان­بوونی ئینسان کە وەکوو بنەماگەلێکیش بۆ ئەندیشەی ئەخلاقی ئیش دەکەن.
کاتێ دەگەین بە واتای ئینسان، بە پێچەوانەی شەریعەتی، من وەکوو گەڕاندنەوە بۆ لایەنێک لە گەشەکردن و تەکامولی ئینسان چاو لەم زاراوە دەکەم، نەوەکوو دژبەری بەشەربوون[3]. ئینسان لەم واتایەدا، دەبێت وەکوو قوناغێکی گەشەکردنی نوێ لە سەرھەڵدان و لەدایکبوونی مرۆڤایەتی چاو لێ بکرێت؛ یان وردتر بڵێم قۆناغێک کە لەوێدا مرۆڤ وەکوو بەشەر دەگات بە توانای لێکجوداکردنەوە و ناونانی شتەکان لە ڕێگەی زمانەوە. گەر وا نەبێت ئەستەمە ڕوون بکرێتەوە کە چۆن ئینسان دەبێت بە خاڵی ناوەندی ڕەخنە و لۆمە قورئانییەکان لەسەر ئەو کەسانەی کە [بە تەعبیری قورئان]: « إِنَّ الإِنْسانَ لَفِی خُسْرٍ * إِلاَّ الَّذِینَ آمَنُوا و عملوا الصالحات…» «مرۆڤ گشتی زیانبارە، مەگین ئەوی بوونەتە خاوەن ئیمان و چاکە دەکەن…»(عەسر: 2و3) یان بوونەوەرێک کە خودا «… گەڕاندوویەتی بۆ پلەی ھەرە بەرەژێر»( تین: 5). ئەم نموونە ئایەتە قورئانییانە، ڕوونی دەکەنەوە کە ئینسان لە قورئاندا ئاماژەیە بۆ بوونەوەرێکی گەشەکردوو و موتەکامیل، بە بەرپرسیارەتییەکی قورس و گەورەوە. بەڵام ئەم بوونەوەرە زەروورەتەن لەسەر بنەمای ئەو بەرپرسیاریەتییانە ئیش ناکات. بەپێچەوانەوە ئەگەری ئەوە ھەیە کە ببێت بە بوونەوەرێکی شەیتانی و پەست­ترینی پەستەکان.
نیشتەجێ‌بوونی ئادەم(ئینسان) لە سەرزەوی
ژمارەیەک لە ئایەتە قورئانییەکان ئاماژە بە نزیکی و پەیوەندی نێوان سەرھەڵدانی بوونەوەرێک وەکوو ئینسان و خەسڵەتە جیاواز و تایبەتمەندەکەی زمان یان توانای ناونانی شتەکان دەکەن. کاتێک کە زمان دێتە ئاراوە، بەشەر دەبێت بە ئینسان. قورئان لە (بەقەڕە: 30)دا کە یەکێک لە ئاشکراترین ‌ئایەتەکانە، پەیوەندی نێوان چیرۆکی ئادەم و توانای ئەو لە ناونانی شتەکاندا ڕوون دەکاتەوە:
«ئەو کاتەی پەروەرەندەی تۆ بە فریشتەکانی ڕاگەیاند: من دەمەوێ بریکارێک لەسەر زەوی دیاری بکەم، گوتیان: تۆ کەسێ وادێنی لەوێدا خراپە بکا و خوێن برێژێ؛ کەچی ئێمە ھەر شوکرانەی تۆ دەکەین و پەسنی پیرۆزی تۆ دەکەین، گوتی ئەوی من دەیزانم ئیوە ئاگاتان لێ نییە».(بەقەڕە: 30)
لەم ئایەتەدا ئادەم وەکوو خەلیفە و جێنشین ناوبراوە. ھەندێک لە ڕاڤەوانانی قورئان بەڵگەیان ھێناوەتەوە کە ئادەم ھەوەڵین نیشتەجێی سەر زەوی نەبووە. بۆ وێنە مەحەمەد ئەلقوڕتوبی(١٢٧٣ک)ئیددعا دەکات کە وشەی خەلیفە لەم ئایەتەدا نیشان دەدات کە کۆمەڵگا جۆراوجۆرەکانی مرۆڤایەتی بوونی ھەبووە، ڕاست وەکوو ھەر ئەو کۆمەڵگای وا خۆمانی تێداین کە بە ڕیز، یەک لە دوای یەک و پشتاوپشت ھاتوونەتە ئاراوە[4]. ڕاڤەوانانی دیکەیش بەڵگەیان ھێناوەتەوە کە مەبەستی قورئان لە زاراوەی خەلیفە؛ ئەوە بووە کە ئادەم بە حەتمتاکێکی تەنیا نەبووە. گەورە بیرمەندی سۆفی مەحیەددین بن عەرەبی(١٢٤٠ک) جۆرێک خوێندنەوەی ئەفلاتوونی لەو ئایەتە ھەیە و پێی وایە کە دەستەواژەی (جعل)(دانان) بە واتای گواستنەوە لە جیھانیی ئایدیاکان بۆ جیھانیی فیزیکی و ماتڕیالە[5]. توێژەری میسری سەدەی نۆزدەھەم؛ محەممەد عەبدۆ (١٨٤٩-١٩٠٥) دەستی بانتر دەگرێت و زیاتر دەچێتە پێشەوە و دەبێژێت: ئادەم ھەوەڵ جۆری بوونەوەرە عەقڵانییەکان لەسەر زەوی نەبووە، بەڵکوو لەسەر ئەو باوەڕەیە کە ئادەم جۆرێکی نوێ لە حەیوانی قسەکەرە کە بەس لە خەسڵەتە جەستەیییەکاندا، لەگەڵ جۆرەکانی پێشوو و سەرەتاییتردا وێکچوویی ھەیە. بە ھەر حاڵ بە لوتفی ناوەرۆکی کەسایەتی و ئەخلاقییەوە، مرۆڤ وەکوو ئینسان دەبێتە سەرپشک و ھەڤیازی جۆرەکانی پێشووتر[6].
محەممەد ڕەشید ڕەزا( ١٨٦٥-١٩٣٥) قوتابی محەممەد عەبدۆ، ئاوا ڕای خۆی دەردەبڕی کە سەرجەمی ڕوانگەی ڕاڤەکاران لەسەر ئەم بابەتە، دەتوانرێت دابەش بکرێت بە سەر دوو بۆچووندا: یەکێک لەو بۆچوونانە ئەوەیە کە پاشماوەی جۆرە پێشووترەکانی مرۆڤ، پێش لە سەرھەڵدانی ئادەم بنەبڕ بووە[7]. سەرەڕای ئەمە؛ بە پێچەوانەی بیر و باوەڕی گشتیی موسوڵمانان، لە قورئاندا ھێچ ئاماژەیەکی ڕۆشن بەوە نەکراوە کە ئادەم ھەوەڵین پێغەمبەر بووبێت. قورئان بە ڕۆشنی ‌ئاماژە دەکات کە نووح ھەوەڵ کەسێک بوو کە وەحی لە خودا وەرگرت[8]. بەم ھۆکارەیە کە ڕاڤەوانی ناسراوی قورئان، فخر الدین ڕازی( ١٢١٠ک) بەڵگە دھێنێتەوە کە نووح دەبێت ھەوەڵ پێغەمبەر بووبێت[9]. بە پێچەوانەی پێغەمبەرانێک کە بەتایبەتی لە قورئاندا ناوبردە کراون، «وَ عَصى‌ آدَمُ ڕَبَّهُ فَغَوى‌««ئادەم لە فەرمانی پەروەرەندە لایدا و لە ڕێ دەرچوو».(تاھا: 121) ھەندێک لە توێژەرانی موسوڵمان لەسەر ئەو باوەڕەن کە نێزیکەی سی « ئادەم» پێیان لەسەر گۆی زەوی ناوە[10]. ھەر بەو شێوەی کە لە لاپەڕەکانی داھاتوودا بەڵگەی بۆ دھێنمەوە، لە زاراوە قورئانییەکاندا ئادەم وەکوو نموونەی سەرەتاییی ئینسان یان ئینسانی خاوەن زمان، دەناسرێت. ھەروەھاش کە “ئیبنو عەرەبی” ئاماژەی پێ دەدا، ڕەنگ­دانەوەی کەماڵی ئیلاھی ئا لەم فۆڕمی سازکردنی ئادەمەدایە[11].
دەستەواژەی خەلیفە لە قورئاندا بە واتای ڕیشە عەرەبییەکەی دەکار کراوە و لە ڕیشە عەرەبییەکەیەوە (خلف) دێت و واتای «جێنشینی» دەگەیەنێت. بەگشتی ئەم دەستەواژەیە بە جێگیربوون و جێنشینی کەسێک یان دەستەیەک یان کۆمەڵگایەک، لە جێگەی کەس و دەستە و کۆمەڵگایەکی دیکە دەلالەت دەکات. بە شێوەیەکی تایبەت، خەلیفە دەتوانرێت ئاوەھا فەھم بکرێت کە بەرەکان یەک لەدوای یەک، لە درێژاییی مێژووی مرۆڤایەتیدا جێنشینی یەکدی بوون، کە بۆ دەست پەیدا کردن بە ھەموو پتانسێلە ئینسانییەکان، پێویستیان بە ئاستێکی قووڵتر لە ڕۆچوون و بیرکردنەوەی ئینسانی بووە. پێویستیی سەرنج­دان بەم جۆرە لە گۆڕانی مێژویی و گەشەیییە، بە ھەندێک لە توێژەرانی موسوڵمان سەرۆ دەکات کە لە دەستەواژەی خەلیفە وەکوو نیشانەیەک بۆ باوەر بە تەباوڕەبا بوونی گێڕانەوەی قورئانی ئافراندن، لەگەڵ تیۆرییە نوێکانی تەکامول کەڵک وەرگرین. بۆ وێنە ئیقباڵی لاھووری( ١٨٧٧- ١٩٣٨) لە کتێبی چاکسازیی ئەندێشەی ئایینی لە ئیسلامدا ئاوا دەنوسێت:
جاحز(٧٦٩ ک) یەکەم کەس بوو کە ئاماژەی بە گۆڕانکاری لە ژیانی حەیوانیدا بە ھۆی کۆچکردن یا بە گشتی [بە جۆری] ژینگە کردووە. ئیخوانوسسەفا ڕوانگەکانی جاحزیان شرۆڤە کرد و پەرەی زیاتریان پێ دا. بە ھەر حاڵ ئیبنو میسکەوەی‌ه( ١٠٣ ک) ھەوەڵ بیرمەندی موسوڵمان بوو کە سەبارەت بە ڕەچەڵەکی مرۆڤ، تیۆرییەکی ڕۆشن و لە زۆر ڕووەوە مودێڕنی بەدەستەوە داوە. ئەمە سازیاری و تەبابوونێکی سروشتی و تەواوی لەگەڵ ڕۆحی قورئاندا ھەیە، ھەر بۆیە مەولانا جەلالەددینی ڕۆمیوەکوو گەشەیەکی بیۆلۆژیکی چاو لە پرسی ھەرمان و تاھەتایی ئینسان دەکات و ئەمە بە پێچەوانەی باسی فەیلەسووفە ئیسلامیەکانە کە پێیان وایە باس لەم بارەوە پێویستی بە بەڵگەھێنانەوەی فەلسەفی پەتی ھەیە[12].
بەدوای ڕچەشکێنی ئیقباڵ و بیرمەندانی پێشووتر کە ئەو ئاماژەی پێیان داوە، بەڵگە دەھێنمەوە کە ئادەم لە قورئاندا، نمانای بەرەیەکی نوێتر و دوایینی ئافراندنی ئینسانە کە بە توانا زمانییەکەیەوە لە بەرە پێشووترەکانی بەشەر جودا دەبێتەوە. ھەروەھا کە لەسەرەوە باسی لەسەر کرا، قورئان لە (بەقەڕە :٣٠)دا نیشان دەدات کە ئادەم و بنەچەکەی، بەرەیەکی نوێ دەخەنەوە کە بە تەعبیری ئیبنو عەرەبی توانای زمانییان لە بەرھەم­ھێنانی مانادا ھەیە[13]. زانستی ئادەم لەسەر أسماء(ناوەکان) یا خەسڵەتی سەرەکیی شتەکان، ئەو لە بەرە پێشووەکانی خۆی جیاواز دەکاتەوە. لێرەدا خەلیفە وەکوو جێگر، بە مانای ئەوەیە کە ئادەم جێنشینی دەستەیەک لە بوونەوەرە بەشەرییەکان بوو کە زانستی ئەسماءیان نەبووە. بە واتایەکی تر ئادەم وەکوو خەلیفە، جێنشینی ئافراندراوەکانی پێشوو (بەشەر) بووە کە توانای بەخشینی «تەکووزی بە شتەکان» و ڕۆشن دەڕبڕینی مانا لەناو ئاخاوتنە پەیوەندی ھێنەرەکانیان نەبووە. ھەندێک لە ڕاڤەوانە مودێڕنەکانی قورئانکە ھۆگرییان ھەیە بەوەی کە کۆنە سەرمەشقەکانی مودێلی سیاسی لە قورئاندا پەیدا بکەن، وشەی خەلیفە کە ڕەنگ و بۆی جێنشینی پێوە دیارە؛ بە واتای جێگری خودا وەردەگێڕن[14]. بۆ وێنە مەھدی بازەرگان (١٩٠٧-١٩٩٥) لە تەفسیری خۆیدا لەم ئایەتە بە ئێمە دەڵێت: بوونەوەرە ئینسانییەکان لێوەشاوی تایبەت و تاقانەی ئەوەیان لێدەکاڵێتەوە کە نوێنەری خودا بن. (خلیفة الله)[15]. بە ھەر حاڵ بە پێچەوانەی ئەو شتەی ئایدیۆلۆگە موسوڵمانەکان پرۆپاگاندایان بۆ کردووە، دەستەواژەی خەلیفە لەم ئایەتەدا زەروورەتەن بە واتای «جێگری خودا لەسەر زەوی نیە». ڕاڤەوانی ئێرانی قورئان، ئایەتوڵڵا ئەبولفەزلی بورقەعی (١٩٠٨-١٩٩٣) بەڵگەی ھێناوەتەوە کە موسوڵمانان ئەگەر داکۆکی لەسەر ئەوە دەکەن کە ئادەم جێنشینی خودایە، دەبێ قەبووڵیشی بکەن کە خودا تاوانبارە. ئەو بەم چەشنە بەڵگە دەھێنێتەوە کە قورئان ئاماژە دەکات کە بنەچەی ئادەم لەسەر زەوی جەنایەت دەکەن و خوێن دەڕێژن[16]. محەممەد حسێنی تەباتەبایی (١٩٠٤-١٩٨١) فەیلەسووف و ڕاڤەکاری سەرامەی ئێرانی سەدەی بیستەم؛ بە کەڵک وەرگرتن لە ڕێدۆزێکی جیاواز دەبێژێت: ئینسانێکە نوێنەری خودایە؛ دەبێ ئەرکی دامەزراندنی دەسەڵاتداریەتی ئیلاھی لەسەر زەوی لەئەستۆ بگرێت[17]. وەڕگێڕەکانی ڕاڤەوانی قورئان، سەید قوتب بۆ سەر زمانی ئینگلیسی، لە کاتی وەرگێڕانی ئەم ڕستە قورئانییە «‌إنی جاعل فی الأرض خلیفة» کەوا دیارە نوێنەرایەتی مافی دەسەڵاتداریەتی خودا ئاشکرا دەکات، دەڵێن: “I am appointing a vicegerent on Earth»«من جێگر لەسەر زەوی دیاری دەکەم[18]». ئەم وەرگێڕانە لەگەڵ ڕوانگەی سەید قوتبدا ھاوساز و تەبایە، چونکە سەید واتای خەلیفەی بە دۆخێک لێک دەداوە کە خودا لە ڕێگەی ئەوەوە ئەرکەکانی جێنشینی خۆی لەسەر زەوی بە ئینسان ئەسپاردووە[19]. زیاد لە ھەموو شتێک؛ ئەم نموونانە، گرینگایەتی دەوڵەت نەتەوەی مودێڕن و کاریگەریەکەی لەسەر ھزر و بیری موسوڵمانان لە دووبارە خوێندنەوەی سیاسی­کراوی (politicized reinterpretation) دەقە ئایینییەکان، نیشان دەدەن.
قورئان ھەروەھا ئاماژە دەکات کە مرۆڤ پێش لەوەی لە بەشەرەوە ببێت بە  ئینسان، پێویستی بە مەودایەکی بەرین بووە، چونکە خودا یەکەم جار بەشەری ئافراند، دواتر ھێدی ھێدی  فۆڕمی تەواوی بە بنیادەم بەخشی. «وَلَقَدْ خَلَقْنَاكُمْ ثُمَّ صَوَّرْنَاكُمْ ثُمَّ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ…»«ئێمەین ئێوەمان خولقاندووە، لە پاشانا بەو شکڵەمان دەرھێناون، پاشان بە فریشتەکانمان گوت: سەر بۆ ئادەم نەوی بکەن…»( ئەعراف:١١) ئەندێشە و داڵغەی ئافراندنی مرۆڤ لە چەن قۆناغی یەک لەدوای یەک، لەناو ئیسلامدا بە چەشنێکی زۆر بەر­بڵاو پەسەند کراوە. توێژەری ئیسلام‌خوازی ئاسیای باشوور؛ ئەبۆلعەلای مەودوودی لەسەر ئەو باوەڕەیە کە ئافراندنی مرۆڤ لە سێ قۆناغدا ڕووی داوە:١) دەسپێکی ئافراندن. ٢) فۆڕماسیۆن یان تەواو­کردنی جەستەی مرۆڤ. ٣) ھاوردنی بنیادەم بۆ ناو ژیان[20].
قورئان زێدەتر بە ئێمە دەڵێت: کە لە قۆناغەکانی دیدا، خودا بنیادەمی لەسەر ڕوواڵەتی ئینسان، ڕاست بەو جۆرەی مەبەستی خۆی بوو، ڕاستەوپاستەی کرد و لە ڕۆحی خۆی دەماندی بە ڕۆحی ئەودا(سوژدە: 9) محەممەد بن عاشوور(1879- 1973) ڕاڤەوانی توونسی قورئان وای بۆ دەچێت: کە بۆ مەودایەکی درێژخایەن و بەرین، ئینسان ناوی لێ نەنرابوو و لەبارەیەوە باسێک نەکرابوو[21]. بە واتایەکی دیکە گۆڕانی بە تەواوی بنیادەم وەکوو بەشەر، بەس کاتێک ئەنجامی گرت کە بە فۆڕمی ئادەم وەکوو ئینسان دەرھات. ئەمە کاتێ ڕووی دا کە بنیادەم گەشەی زمانی کرد و توانای ناونانی لە شتەکان بەدەست ھێنا. ئێمە دەزانین کە ئافراندنی بنیادەم لە چەن فۆڕمو قۆناغی یەک لەدوای یەکدا ئەنجامی گرت، ئەمەش قورئان بە ئێمەی دەڵێت: (خودا) ئیوەی پلەپلە وەدی ھێنا.(نووح: 14) لە درێژەدا ئەم ئایەتە دەلالەت لەسەر ئەوە دەکات کە کردەی وەدیھێنانی کامڵی مرۆڤ بەو شکڵە فیزیۆلۆژیکییەی بەشەر، خاڵی کۆتایی نەبووە، بەڵکوو گۆڕان و گەشەکردنی بۆ قۆناغی ئینسان، بەشێک لە پرۆسەیەکی درێژخایەن بووە.  …ثُمَّ أَنْشَأْنَاهُ خَلْقًا آخَرَ… لە پاشانا کردمانە چێ­کراوێکی تر.(مۆئمینوون: 14) وادیارە فەیلەسووفی ئاڵمانی واڵتێر بێنیامین(١٨٩٢- ١٩٤٠) لەگەڵ ئەم جۆرە سێناریۆیەدا ھاوڕایە: «ئافراندنی بنیادەم لەسەر دەستی خودا،[تەنیا] کاتێک ڕاستەوپاستە و تەواو بووە کە شتەکان لەلایەن ئینسانەوە ناویان لێ­نراوە و بەس لە ڕێگەی زمانی ناونانەوە پەیڤاندوویانە»[22]. مەحەمەد ئەسەد (1900- 1992) لە وەرگێڕانەکەی خۆیدا لە ئایەتی سی تا سی و دووی سووڕەتی بەقەڕەدا بە ڕەچاوگرتنی گرینگایەتی سەرەکیی زمان لە چیرۆکی ئادەمدا، تەفسیرێکی ڕۆشنگەرانە وەبەر دەست دەخات. ڕوانگەی ئەسەد لەسەر ئەم ئایەتانە، تیشک دەخاتە سەر ئەو پەیوەندییانەی وا لەنێوان ئادەم وەکوو بەکەسایەتی­بووی (personification) بوونەوەری قسەکەر و لەدایکبوونی زماندا ھەیە. ‌ئەسەد لە لێکۆڵینەوە لەسەر دەستەواژەی عەربی ناو (اسم) ئیددعا دەکات کە ھەموو وشەناسەکان لەگەڵ ئەم بۆچوونە ھاوڕان کە وشەی اسم بە واتای بەیان و گوواستنەوەی زانستی (شتەکانە)… کە بۆ نیشان­دانیماددەکان و ڕووداوەکان و سیفەتەکان بەمەبەستی جیاوازی­دانان لەنێوان زاراوە و چەمکە فەلسەفییەکان بەکار دەبرێت[23].شایانی باسە کە زۆربەی ڕاڤەوانانی کلاسیک و مودێڕنی قورئان بە ڕاشکاوی و بە ئاماژە ددانیان بەوەدا ناوە کە لە ئایەتی سی و دوی سوڕەتی بەقەڕەدا، دەستەواژەی عەرەبی أسماء،بێجگە لە زمان مانایەکی دیکە نابەخشێت[24]. ڕەشید ڕەزا ئیددعا دەکات کە ‌أسماء، ئەونیشاندەرانە دەنوێنێت والە ڕێگەی ئەوانەوە؛ واتا بەیان دەکرێت و دەلالەت دەگرێت[25]. ھەروەتر؛ سەید قوتب، ‌أسماء بە واتای «توانای ناونان» لێک دەداتەوە و ئەوەی کە زمان وەکوو ئامرازی زەبەند و سەرەکی پەیوەندیدان کە لە بەر دەستماندایە، ساز دراوە[26]. سەید باوەڕی وایە کە توانای ناونانی شتەکان بە پێزترین و قووڵترین کاریگەری لەسەر ژیانی ئینسان لەسەر گۆی زەوی بووە. بۆ پێزانینی نرخی ئەم ئامرازی پەیوەندیدانە، تەنھا ئەوندە بەسەکە ژیان بەبێ ئەم ئامرازە وێنا بکەین[27]. ئیبنو­عاشوور ھەنگاوێک زیاتر ھەڵدەگرێت و بەڵگە دەھێنێتەوە کە «فێرکردنی ناوەکان شێوەیەکی دی لە بۆ بەیانی ئەوەیە کە خودا بنەماکانی زمانی بە ئینسان فێر کردووە[28]. کەوابوو ئیبنو­عاشوور داکۆکی دەکات کە ڕستەی «خودا ھەموو ناوەکانی فێری ئادەم کرد» زێدەتر ڕستەیەکی زیادەبێژانەی زۆر پێوەنراوە، بۆ ئاماژە بە گیرۆیی و داگریزمان[29]. جیا لەو شتانەی کە دەتوانڕی لە چەمکی «فێرکردنی ناوەکان» ھەڵبھێنجرێت، قورئان پەیوەندییەکی زیاتر لەنێوان خولقاندنی ئینسان و دەست پەیداکردنی ئادەمیزاد بە زانست، لە ڕێگەی بەکارھێنانی دەستەواژەگەلێک وەک عیلم و قەڵەم ساز دەکات[30]. لە شوێنێکی دیکەدا قورئان دوو دەستەواژەی عیلم و بەیان پێکەوە بەکار دێنێت؛ تاکوو زۆر بە ھێزوپێزەوە داکۆکی بکات لە سەر پەیوەندی نێوان خولقاندنی ئینسان و توانای زمانی مرۆڤ: «خَلَقَ الْإِنْسانَ‌، عَلَّمَهُ الْبَيان»«مرۆڤی ئافراند. فێری ئاخافتنی کرد»(ڕەحمان: 3و4). محەممەد ئەسەد زۆر کارامە و لێزانانە، ئەو شتەی کەوا فیلۆلۆژیستەکانی سەدەی ناڤێن لەبارەی دەستەواژەی بەیانەوە گوتویانە، کۆرت دەکاتەوە و دەڵێت: ئەم دەستەواژەیە ھەم بۆ ئەندێشە و ھەم بۆ ئاخاوتن بەکار دەبرێت، لەو ڕووەوە کە داگری توانای دروستکردنی شتێک یا ئایدیایەکە بۆ زەین کە لە ڕووی چەمکییەوە جیاوازە لە شتەکان و ئایدیاکانی دی[31]. بەکارھێنانی وشەی بەیان لەو ئایاتەی سەرەوە (ڕەحمان: 3و4) بە واتای «توانای بەیانی ڕۆشنی ئەو زانستە بە زمانی ئاخاوتن یا نووسین بەکار دەھێنرێت، ھەروەھا ساخت و پاختی ئەندێشە و ئاخاوتن و یادەوەریی زانستی ھەموو ناوەکان کە بە واتای توانای ئەندیشەی چەمکڕێژە Conceptual (مەفھوومیە) و تایبەتمەندە بۆ ئینسان[32]. چەمکی بەیانی بەڵگەھێنانەوە لەلای دیاردەناسانێک وەک ئێدمۆند ھوسێرل(١٨٥٧- ١٩٣٨) تەقریبەن ھەر ھەمان چەمکی زمانە. ھوسێرل کاتێک باسی دەربڕین (بەرھەمھێنانی بەیان) دەھێنێتە گۆڕێ، مەبەستی «نیشانە واتادارەکانە» کە ئاگاییی [مرۆڤ] لەو نیشانانە، بۆ بەیان و دەربڕینی ویستەکانی یا ئەو شتانەی ئەیھەوێت بیڵێت، کەڵک وەردەگرێت»[33].
لە پەیوەندی لەگەڵ ئافراندنی ئادەمدا، دەستەواژەی بەیان دەگەڕێتەوە بۆ توانای بەیان و ناونانی شتەکان، کە ئینسان بە بۆنەی ئەمەوە لە پێشینیانی خۆی جیاواز دەبێتەوە. ھەروەھا کە لە سەرەوە باسی لێ کرا، ئەسەد بە دروستی ئیددعا دەکات کە چەمکی «زانینی ھەموو ناوەکان» دەلالەت دەکاتە سەر توانای پێناسەی لۆژیکی و ئەندێشەی چەمکڕێژ. ئەسەد ھەروەھا بە دروستی ئاماژە دەکات کە مەبەستی خودا لە ئادەم لە ئایەتی سی سورەتی بەقەڕەدا، ھەر ھەموو ڕەگەزی مرۆڤە. بە سەرنج بە ئاماژەی پێشوو، ئاشکرایە کە «ئینسان، بوونەوەرێکە کە لە سەر زەوی فەساد دەکات و خوێن دەڕێژێت». ھەروەتر بە ئاوڕدانەوە لە دەقی قورئان (ئەعڕاف:11) کە بە وردەکاریی زیاتر لە بەشی داھاتوودا، دەیخەینە بەر باس، ئەم ڕاستییەمان بۆ ڕوون­تر دەبێتەوە[34]. کەوابوو نابێت ئاماژەکانی قورئان بە ئادەم، بەس وەکوو ئاماژە بە یەک تاکەکەس دەرک بکرێت؛ بەڵکوو ھەروەھا کە ئیبنوعەرەبی داکۆکی لەسەر دەکات: ئادەم نمانای فۆڕمی تەواوی ھەموو مرۆڤە[35].
چەمکی زمان و دەرکەوتەکانی لە ڕێگەی بەیانەوە، مرۆڤ لە بونەوەرێک وەکوو بەشەرەوە، دەگۆڕێت بۆ سەر فۆڕمی مرۆڤی تەواو یان ئینسان. بە واتایەکی دی ئەو شتەی کە ئینسانی ڕاستەقینەی ساز کرد، توانای بە کارھێنانی زمان بوو. بە پێچەوانەی پێشینیانی خۆی کە لە فۆڕمی حەیوان یا فۆڕمگەلی ئینسان­نوێندا بوون، ئادەم توانی ناو لە شتەکان بنێت و بیانناسێت. ھەروەھا کە واڵتێر بێنیامین دەڵێت: «زانستی شتەکان لە دڵی ناونانی ئەو شتانەدایە[36]». کەوابوو بەپێی ئایاتی قورئانی ئەوە زمانە کە ئینسان دەھێنێتە دونیاوە؛ یان ھەروەھا کە مارتین ھایدگێر(١٨٨٩- ١٩٧٦) بەڵگەی ھێناوەتەوە «– زێدەتر لە شێوەگەلی دی – ئەوە زمانە کە ئینسان دێنێتە قسە، بەو واتایەی کە شتەکان ناوزەد دەکات و دەیانخولقێنێ و بەو شێوە، جیھانی دازاین ساز دەکات[37]». ئادەم وەکوو ئینسان لە ڕێگای بەکارھێنانی زمان و بەیانەوە، خودی خۆی و مێژووی خۆییی لە ڕێگای توانای کۆددانان و نیشاندار­کردنی بوونی خۆی، سازکردوە. جۆرجیۆ ئاگامبێن، فەیلەسووفی ھاوچەرخ دەڵێت: «ئادەم یەکەمین نیشان­دانەرە» چونکوو نیشانەکارگێڕی بڕیاردەری زانستە و جیھان چێ دەکات و بێدەنگ و بێ ھیچ ھۆیەک دەیکاتە شیاوی تێگەیشتن[38]. ژان پۆل سارتر، فەیلەسووفی ئێگزیستانسیالیستی فەڕانسایی؛ باوەڕی وایە کە زمان ‌ فۆڕم دەدات بە «ھەوێنی بوون .The dough of existence [39]» و لە ڕێگەی ناوگەلێک کە تەرخان کراوە بۆ شتەکان، ڕەمزیان بۆ دادەنێت. ھەروەھا کە واڵتێر بێنیامین دەڵێت «ناونان لە دەڤەری زماندا وەکوو تەنیا مەبەست و واتای ھەرەبەرز و بێ‌وێنە، کاکڵەی سروشتی زمانە». ناونان شتێکە کە ھیچ شتێک سەرووتر لەو بەیان ناکرێت و پەیوەند نادرێت، و زمان لەناو خۆیدا بە ڕەھایی خۆی بەیان دەکات و پەیوەند دەگرێت[40].
پێش لە پەیدا­بوونی ئینسانی خاوەن ­زمان و قسەکەر، جیھان جوداوازی­نەکراو(undifferentiated)، پۆلێن­نەکراو(unclassified) و دەستەبەندی­نەکراو(uncategorized) بوو. زمان نمانا و دەرکەوتەی توانای ناونانی مرۆڤەکانە و کەپاسیتیەکە کە لە ڕێگای ئەوەوە جیھانی شتەکان (الأسماء کلها) شیاوی فەھم و تێگەیین دەبن. بەشەر وەکوو بوونەوەرێکی نازمانی لە ڕێگەی گەشەی زمانی و گۆڕانی چەمکییەوە، تەکامول پەیدا دەکات و لە خۆی و دەوروبەری ئاگا دەبێتەوە. کەوابوو بەشەر لە ڕێگەی گەشەی زمانییەوە دەبێت بە ئینسان یا ئەو شتەی کە واڵتێر بێنیامین پێی دەڵێت «ناودانەر»[41]. بەپێی ئایاتی قورئانی ھیچ بوونەوەرێک جگە لە ئینسان توانای جیاوازی­دانان، دەستەبەندی­کردن و ناونانی ھەموو شتەکانی جیھانی نییە، تەنانەت فریشتەکان و شەیتانیشی لەسەر بێت[42].
ھەروەھا سەرھەڵدانی ئادەم و ئینسانی خاوەن­زمان، دەسپێکی پارادۆکسی ئازادیی ھەڵبژاردنە. سەرھەڵدان و پەیدابوونی ئینسان بە مانای لەدایک­بوونی بوونەوەرێکی مێژوویییە. ھەروەھا کە پێشتر ئاماژەی پێ درا بەپێی ئایاتی قورئانی، سەرھەڵدانی ئینسان، پرۆسەیەکی درێژخایەن بوو. (ئینسان:1) کەوابوو مێژوومەندی گەشەی ئینسانی لە ئاکامی گەشە و تەکامولی زمانیدا بووە کە تواناییەکی تایبەت و بێ­وێنەی بە بنیادەم بەخشیوە. بە ھۆی ئەم گەشەکردنەوە، توانای تایبەتی ئینسان بۆ چەمکڕێژ کردنی شتەکان لە ‌ڕێگای زمانەوە، ئینسان لە خۆی و دەورووبەری بێگانە دەکاتەوە. چونکە ئینسان بە لوتفی زمانەوە ڕۆ دەچێتە ناو شتەکان و لێیان ڕادەمێنێ و بنەماکانی توانای ھەڵبژاردن بۆ ئەو مسۆگەر دەکات. کەوابوو ئینسان تەنیا بوونەوەری خاوەن مێژووە کە لەو ڕێگەوە، ھەستی و بوونی خۆی دیاری دەکات و ھەم وەسڵ دەبێت بە کات و ھەم دادەبڕێت لە کات و بە تەعبیری قورئانی دەبێت بە «شتێکی شایانی باس».(ئینسان: 1) ئینسان لە ڕێگەی زمانەوە ھەم بوو بە خاوەن مێژوو، ھەم بوو بە خاوەن یادگەی مێژوویی. سروشتی وجودی ئینسان کە [جۆرێک] لە لەخۆڕامانە، ئینسان دەکات بە ھەڵگری ئەمانەتێک کە باری بڕوا ومتمانەی خودایە لەسەر ڕووی زەوی.(‌ئەحزاب:72)
داکۆکی کرا لەسەر ئەم بابەتانە کە بنیادەم وەکوو بەشەر لە جیھانێکی بێزماندا دەژیا. بەڵام لەگەڵ تەکامول و گەشەی ئینساندا، مرۆڤ ھەنگاو دەنێتە ناو پاڕادایمی پەیوەندییەوە. ئێستە ئینسان دەتوانێت ناوبنێت لە شتەکان و بیانناسێت و فەھمیان بکات. لە دوای توانای ناو­بەخشین بە شتەکان، خەسڵەتی جوداوازینەری(بەیان) سەر ھەڵدەدات. لەگەڵ سەرھەڵدان و ھاتنەئارای ئەم خەسڵەتە، ئینسان وەکوو خەلیفە، ھەنووکە جێگری بەرجەستەی حەیوانی بیۆلۆژیکی پەتی، (مرۆڤ وەکوو حەیوان) شێلگیرانە ھەنگاوەکانی لەسەر زەوی دادەنێت، ناو ­دەنێت لە ھەموو شتێک و بەپێی ئەو ناو­لێنانە، دەستەبەندییان دەکات. بەم شێوە، ئینسان دەست دەکات بە گۆڕانی ماھییەتی جیھانێک کە پێشتر فەھم­نەکراو (unintelligible) و خامۆش لەگەڵ ئینسان ڕووبەڕوو دەبۆوە. توانای ناونان بەشەر دەکاتە ئینسان، چونکە بەو شێوەی کە تیۆریستی(بیرۆکەوانی) ئەدەبی ن. و. تیۆنگۆ دەڵێت: وشە ئاخاوتنییەکان (ناوەکان) پەیوەندی نێوان مرۆڤ و زمانی ئاخاوتن، فۆڕمڕێژ دەکەن[43]. زمان جیھانێکی شیاوی تێگەیین ساز دەکات کە «ناوەکان‌‌» لە ڕێگەی بەکارھێنانی نیشانەگەلێک کە شتەکان لە یەکدی جیاواز دەکەنەوە، پەیوەندی لەنێوان ئەو شتانەدا دروست دەکەن. ئاگامبێن بەڵگە دەھێنێتەوە کە زمان، ئارشیوی لێکچوونە نامادییەکانە و خەزێنەی مەدلوولەکان[44].
ھەروەھا لە ڕوانگەی ئەخلاقیشەوە، مرۆڤ لە ڕێگەی ناونانی کردەکانی خۆی و دەستەبەندی ئەوان بە چاکە و خراپە و ڕەحمانی و شەیتانی، لە بەشەرەوە بوو بە ئینسان. بەم شێوەیە پتانسێلە ڕەحمانی و شەیتانییەکانی کە­ تا ­ئێستە نەناسراو بوون، فەھم­کراو و وەدیھاتوو دەبن. سەرھەڵدانی ئینسانی قسەکەر بووە ھۆی ئەوەی دونیای ساکاری گوێ­لە­مستانەی فریشتەکان لە ھەمبەر خودادا شوێنەواری نەمێنێ. ئەرەستوو دەڵێت: ئینسان تەنیا حەیوانێکە کە (خودا) توانای پەیڤینی پێ خەڵات کردووە و ئەم توانای پەیڤینە بە مەبەستی دیاریکردنی چاکە و خراپەیە[45]. ھەروەھا کە شاعیری سۆفی مەسلەکی فارس؛ حافز دەڵێت:
من ملک بودم و فردوس برین جایم بود     آدم آورد در این دیر خراب آبادم[46]
بابم ئاوا منی ھێناوەتە ئەم وێرانە     من دەنا خەڵکی ئەوین باخی مەلەک ئابادم
(تاڤگەی ئەوین:غەزەلی ژمارە 317)
زمان، ئازادیی ھەڵبژاردن و کێشەی چاکە و خراپە
ئێستە ئەگەری ئەوە ھەیە ئەم پرسیارە بورووژێت کە ئەگەر خودا ناوەکانی بە ئادەم فێر کرد، ڕۆڵی چاوەڕوانکراو لە ئینسان چییە؟ ئەگەر خودا ھەم ناوەکان و ھەم زانستی ئەو ناوانە بە ئینسان ڕادەگەیەنێت؛ ئیدی چۆن ئینسان دەتوانێت «ناونەری شتەکان» بێت؟ بەپێی ئایاتی قورئانی خودا ناوی تەواوی شتەکانی بە ئینسان فێر کرد و بەیان و فەھمی پێ خەڵات کرد. پرسیارێک کە دێتە ئاراوە ئەوەیە کە ئایا ئادەم گەشەی کرد و بوو بە ئینسان؛ یان ئایا خودا ڕاستەوخۆ ھەموو ناوەکانی فێری ئینسان کرد و ئەمەش لە ئاکامی ئەوەدا بوو کە خودا بە یەکجارەکی ڕۆحی ئیلاھی وەبەر ئادەم کرد. ئەم سیناریۆیە چۆن لەگەڵ ماھییەتی پاڕادۆکسیکاڵی ئینسان کە ھەڵگری ھەم چاکە و ھەم خراپەیە و ئەمەش ڕیشەی لە توانای بەکارھێنانی زماندا ھەیە، تەبا دەبێت؟ بە پێچەوانەی ئەوەی کە قورئان، ئینسان وەک بوونەوەرێکی خاوەن ویستی ئازاد و بەرپرسیارەتی بە فەرمی دەناسێت، کردەوەکانی ئینسان ھێشتا لەناو کۆنتێکستێکی گەورەتر و بەربڵاوتر لە سوننەتی ئیلاھیدا ڕوو دەدات. ھەر کردەوەیەکی ئینسان دەرکەوتە و شوێنھاتی تایبەتی خۆی ھەیە و لەناو دەڤەری ھۆ و ھۆکرد­دا ڕوو ­دەدات و ھەر­وەھا کە قورئان ئاماژەی پێ دەکات، یاساکانی لەلایەن خوداوە دیاری دەکرێت[47]. بۆ وێنە لە ئایەی حەڤدەی سوڕەتی ئەنفالدا؛ خودا کاتێک ھەوەڵ سەرکەوتنی موسوڵمانان بەسەر مۆشریکینی(چەنپەرەستەکان) مەککە لە شەڕی بەدردا وەسف دەکات؛ بە کەسانێک کە لەو شەڕەدا بەشدارییان کردووە دەڵێت: «فَلَمْ تَقْتُلُوهُمْ وَلَٰكِنَّ اللَّهَ قَتَلَهُمْ…»«ئێوە ئەوانتان نە­کوشت، خوا کوشتنی…»(ئەنفال: 17) ئەم ئایەتە پتر وەکوو یادەوەری ئەوە بۆچوونی بۆ دەکرێت کە خاوەن ئیمانێکی ئایینی بەھێز بوون و بوون لەپاڵ حەقیقەتدا، دەبێتە ھۆی ئەوەی کە خوداش لە پاڵی باوەڕمەنداندا بوەستێت. فەزلوڕڕەحمان لە شرۆڤەی زاراوەگەلێک کە بۆ وەسفی ڕووداوە گرینگە مێژوویییەکان بەکار بردراوە دەڵێت: «قورئان لە گێڕانەوەی دیاردە ھاوشێوەکاندا، ھۆی ڕوودانیان بە خودا و سروشت دەزانێت کە ئەم دوانە ھۆکارێتی جیاواز و وێک­نەچوویان نییە؛ بەڵکووو ھەر­دوو، وەک یەک ھاوشێوە و ھاوسانن. «بەم پێیەش ھێشتا جیاوازی واتاییان ھەیە»[48]. فەزلوڕڕەحمان زێدەتر باسی لێ دەکات ودەڵێت: «کاتێک کە قورئان، زمانی سروشت بەکار دەھێنێت، باس لە ئیدیۆمە ئایینیەکان لە­سەر بنەمای ھۆکردی خوداییەوە ئاراستە دەکات»[49].
قورئان کاتێک کە دەگات بە خاڵی بەیەک‌گەیشتن و یەکبڕی کردەکانی خودا و کردەکانی ئینسان، دوئالیسمێکی سەرنجڕاکێش پیشان دەدات. ھەر کات ئەگەری ئەوە ھەبێت کە باوەڕمەندان لە ئامۆژەی تیولۆژیکی تاقانەیی و بێھاوتایی خودا، تووشی ھەڵە­تێگەیشتن ببن، قورئان بە وەبیرھێنانەوەی باوەڕمەندان بەوەی کە خودی ئینسانەکانیش ئافراندراوی دەستی خودان، خودا وەک ھۆکاری ھەموو شتێک؛ بگرە کردەوەکانی ئینسانیش پێناسە دەکات. بە ھەر حاڵ خودا کاتێک لە گوتاری قورئانیدا، داکۆکی لەسەر بەرپرسایەتیی ئینسان دەکات، لەگەڵ ئینسان وەک کارگێرێکی بەرپرسیار ڕووبەڕوو دەبێتەوە. لە­ناوکۆیەکی دیکەدا ئەوەی بۆ ئینسان ڕوو دەدات، ئاکامی دەسکەوتە ئاکارییەکان و کردەوەکانی خۆی لە ئەژمار دەدرێت:«كُلُّ نَفْسٍ بِمَا كَسَبَتْ ڕهِينَةٌ» «ھەموو کەسێک لە گرەوی کردەوەکانی خۆیدایە».(موددەسسیر: 38) بە وتەی توێژەری ژاپۆنی ئیسلام توشیھیکۆ ئیزۆتسۆ: «ئیمە دەبێ لە­بیرمان بێت کە قورئان دەکرێت لە سوێنگە­نیگا جۆراوجۆرەکانی تیولۆژیکی، فەلسەفی، کۆمەڵناسانە، دەستووری، تەفسیری و… توێژینەوەی لەسەر بکرێت و ئەم کتێبە لایەنگەلێکی جۆراوجۆر، بە گرینگایەتی بەرانبەرەوە، وەبەر دەست دەخات»[50]. بەگشتی ئەم ئاماژانە لە ناخی خۆیاندا پێکەوە ھاوپەیوەندن و دەبێ لەناو کۆنتێکستێکدا کە ئەو دەقانە بەیان کراون، فەھم و ڕاڤە بکرێن. وەکوو یەکێک لە ستراتێژیە ڕەوانبێژییەکانی قورئان، ئیزۆتسۆ دەڵێت: «جیھان­بینی قورئانی، دەتوانرێت وەکوو سیستمێک، بنوێندرێتەوە کە لەسەر بنەمای دژبەری چەمکی ساز کراوە»[51]. کەوایە بەپێی ئەو شتەی ئیزۆتسۆ بە جیھانبینیی قورئانی ناوزەدی دەکات، فێربوون و بەدەستھێنانی زمان و توانای ناونانی شتەکان، زەروورەتەن لەگەڵ ڕۆڵی خودا وەک فێرکاریی ناوەکان، دژیەکی و یەکناکۆکی نییە.
بەڵام ئەم پرسیارە ھەر بەردەوامە، کە ئەگەر فریشتەکان خاوەن زمان نە­بوون، چلۆن دەتوانن بەرتەکی و ناڕەزایی خۆیان لە ھەمبەر پێگەی بەرزی ئادەم وەکوو ئینسان دەرببڕن؟ قورئان بە ئێمە دەڵێت: «خودا ھەموو ناوێکی فێری ئادەم کرد؛ ئەوسا ھەمو شتەکانی وەبەر فریشەکان ڕاناو گوتی: ئەگەر ڕاستی بۆ چوون، ناوی ئەوانەم بۆ ھەڵدەن. گوتیان ھەر تۆی لە کەمایەتی بە دووری، ئێمە بەدەر لەوەی کە تۆ فێرت کردووین ھیچ نازانین…» (بەقەڕە:31-32) لە قورئاندا ئایەتانی دیکەش ھەن کە ماھییەتی میتافۆریکی ئەو شتەی کە دەتوانرێ پێی بگوترێ پەیوەندی  «بان­زمانی» فریشتەکان، ڕوون دەکەنەوە و لەسەر ڕۆڵی زمان وەکوو بنەمایەک بۆ بەرپرسیاریەتی و ئازادیی ھەڵبژاردنی ئینسان داکۆکی دەکەن. ھەروەھا کە پێشتر ئاماژەی پێ کرا؛ قورئان، ئینسان وەکوو تەنیا ھەڵگری باری ئەمانەتی خودایی لەسەر زەوی پێناسە دەکات. فەزلوڕڕەحمان ئەم گێڕانەوە، ئاوا شرۆڤە و ڕاڤە دەکات: خودا باری ئەمانەتی «عەقڵ و ئیرادەی» ڕانایە بەر ئاسمانەکان و زەوی و کێوەکان، ھیچیان لە خۆیان ڕانەدی بچنە ژێری و ملیان نەدا…» (ئەحزاب: 72)[52]. بەم پێیە ئەم ڕەت­کردنەوە چۆن بەیان کرا؟ لە ڕووبەڕووبوونەوە تەک ئەم بابەتەش دا، ئەوەی وا ئاسمانەکان و زەوی ڕەتیان کردەوە کە ھەڵگری باری ئەمانەتی خودا بن؛ دەکرێ لەگەڵ ناڕەزایی و گازەندەی فریشتەکان لە ھەمبەر پێگەی بەرزی ئادەمدا، بەراوەرد بکرێ کە لە سووڕەتی (بەقەڕە:31 و 32) ناوی لێ براوە. لە ھەر دو گوتارەکەدا وا دیارە قورئان ئاماژە بە چۆنایەتییەکی سەرتر دەکات کە بە ھۆی زمان و مەودای چەمکییەوە، جیھانی بێ­زمان لە ئینسانی قسەکەر، جیا دەکاتەوە. ئەو ناڕەزایەتییەی ناو جیھانی غەیرە­ئینسانی، وەکوو ئەو نموونە نارەزایەتییەی وا جیھانی فریشتەکان دەریان بڕی، وا دیارە شێوەیەکی ئایرۆنیکی بووبێت، بۆ جەخت­کردن لەسەر ئەو جیاوازییە. بە پێچەوانەی ئاسمانەکان و زەوی کە ملیان نەدا بە ھەڵگڕتنی باری ئەو ئەمانەتە، ئینسان خۆی وەبەر نا و قەبووڵی کرد. ھەر چەند کە قورئان ڕەخنە لە ئینسان دەگرێت وەکوو کەسێکی ستەمکار و نەزانکار (ظلوما جهولا)، [بەڵام] بەپێی بۆچوونی فەزلوڕڕەحمان، بەو حاڵەش، بەڕێوەبردنی ئەو کارە، ڕاستەوخۆ نرایە سەر شانی ئینسان؛ چونکە لە نەزمی خیلقەت­دا؛ ئینسان بوونەوەرێکی بێھاوتایە و ئازادیی ھەڵبژاردنی پێ خەڵات کراوە[53]. شاعیری فارس زمان حافز ئاوا ئاماژە بەم بابەتە دەکات:
آسمان بار امانت نتوانست کشید      قرعەی فال بە نام من دیوانە زدند[54]
ئاسمانیش لەژێر باری ئەمانەت چووە دەر     وەی کە ئەم بارە بە کۆڵی منی دێوانە درا
(تاڤگەی ئەوین : غزل 184)
فطرت آشفت که از خاک جهان مجبور            خودگری، خودشکنی، خودنگری پیدا شد.[55]
ھەروەھا کە ئێقباڵ ئاماژەی پێ دەکات، توانای ناونان و جودا­کردنەوەی شتەکان لە یەکدی، بوو بە ھۆی ئەوەی ئینسان بەسەر بێ­ئەنوایی، دژداماوی و چارەنووسگەری(Fatalism)دا زاڵ بێت، یان بەو شێوەی فەیلەسووفی فەڕانسایی ئەلجەزایەری؛ ژاک دریدا (١٩٣٠- ٢٠٠٤) بابەتەکە ئاوا باس دەکات: «ناو­نان، سەربزێوی و لادان وھەڵوەشاندنەوەیه»[56]. کەوابوو سەرھەڵدانی ئینسان، سەرھەڵدانی بوونەوەرێکە کە «بۆ خۆی سازێنەر، تێکدەر و بینەرە»[57]. بە واتایەکی دی سەرھەڵدانی ئینسانی خاوەن­زمان، بێ­واتایی لە بن دەبات، چونکە زمان ھەم پەردەکان لا دەبات و ھەم بەگشتی مانا دەبەخشێ بە بوونی ئینسان:
خبری ڕفت ز گردون به شبستان ازل         حذر ای پردەگیان پرده­دری پیدا شد[58]
بەم پێیە؛ گۆڕدرانی جیھان بە ھەبوونێکی فەھم­کراو و ڕەمزسڕاوە، کاریگەرییەکی بەنرخی ھەیە، چونکە پرۆسەی جیاوازی چەمکی، تەفسیرە ھاڤڕک و جۆراوجۆرەکان ساز دەکات. سەرھەڵدانی ئینسان وەک کارگێڕی ڕەمزسڕینەوە لە جیھانی ماددی، دەبێتە ھۆی ھاتنەئارای ھەبوونێکی نوێ کە کۆتایی بە دژداماوی و یەکجۆری و فەرمانبەری ھەتاھەتاییی فریشتەکان دێنێت:
ساختەی خویش ڕا درشکنم ڕیزریز     تا زغبار کھن پیکر نو آورم[59]
(دەسکردی خۆم ورد و خاش دەکەم  تا لە گەرد و تۆزی کۆن، جەستەیەکی نوێ بھێنمە ئاراوە)
سەرھەڵدانی دەنگە یەکناکۆک و دژیەکەکان لەنێو جیھانی­ قسە­نە­کەری پێش­زمانیدا؛ یەکێکی دیکە لە لێکەوتەکانی لەدایک­بوونی زمان بوو، چونکە لەگەڵ ئینسان شەڕ و خراپەش ھاتە مەیدانی بوونەوە. شەڕ و خراپە دەتوانێ بوونی ھەبێت، چونکە ئینسانی خاوەن­زمان ئەو تواناییەی ھەیە، ھەروەھا کە قورئان دەڵێت: « وَعَصَى‏ آدَمُ ڕبَّهُ فَغَوَى‏» «…ئادەم لە فەرمانی پەروەرەندەی لای­دا و لەڕێ دەرچوو» (تاھا:121). کەسایەتی شەیتان سەمبولی شەڕ و خراپەیە و لەگەڵ ھەوەڵ کردەوەی لادان لە فەرمانی خودا، ھاتە ناو جیھانەوە. ئەو بەم کردەوەیە ملی نەدا کە سوژدە بۆ ئادەم بەرێت، ئادەم کەسەمبول و نموونەی چەمکی ئینسان بوو. ئاماژە بەم خاڵەیش گرینگە کە قورئان ھیچ چەشنە بێ­فەرمانییەکی دژ بە خودای، پێش لە ھاتنەئارای ئادەم وەکوو ئینسان، گوزارشت نەکردووە. کەوایە لەو کاتەوە، خودا تێکەڵاوییەکی یەک‌ناکۆک لە ھۆگری بە خراپە و لە ھەڵوەدایی بە لە خوا­ترسی و پارێزگاری وەشاندووەتە ناو دەروونی ئینسانەوە. «فألهما فجورها و تقواها»«ئەوسا ھەمو تاوانباری و پارێزگاری لە ویژدانی گەیاندووە».(شەمس: 8) ھاتنەئارای شەڕ و خراپە ھاوکات بووە لەگەڵ ھاتنەئارای زمان؛ چونکە پتانسێلی ئینسان بۆ سەرکێشی، یەکێک لە لایەنەکانی کاریگەریی خواستی ئازاد و ئازادیی ھەڵبژاردنە کە ئەویش لێکەوتەی توانای جیاوازی‌دانانی زمانە. ھەر­وەھا کە فەزلوڕڕەحمان ئاماژەی پێ دەدا کە شەیتان «کاری خۆی لەگەڵ ئینسان دەست پێ دەکات و دەبن بە ھاواڵ­دوانە»[60].
جیھانی فریشتەکان یا بە تەعبیری ئیقبال «جیھانی لە پێش­دیاریکراو»( The predetermined world) بۆ ھەوەڵ جار، تووشی کێشە و شڵەژان بوو، کاتێ کە ئینسانی خاوەن­زمان و ئیبلیس ھەر دووک ھاتنەئاراوە. لەم قۆناغەدا ئیبلیس لە باقی فریشتەکان کە لە جیھانی لەپێش­دیاری­کراو و فەرمانبەردا بوون، نامۆ کەوت. ئیبلیس لە دیکەی ھاوجۆرەکانی خۆی بێگانە کەوت و سەربزێوی لەگەڵ خودا کرد و بوو بە کافر(بێ‌باوەڕ)« ‌أبی و استکبر و کان من الکافرین».(بەقەڕە:34) بە پێچەوانەی باوەڕی باو، وشەی «کان» لەم ئایەتەدا لە جیاتی ئەوەی حاڵەت و دۆخی ئیبلیس دوای مل­نەدان بە سوژدەی ئادەم وەسف بکات، بە واتای گۆڕانی جێگە و پێگەی ئەو ھاتووە. فێعلی ڕابردووی«کان» زۆر جار بەو واتایە فەھم دەکرێت کە ئیبلیس پێش سەرھەڵدانی ئینسان لە زومڕەی جین حەساوی بۆ دەکرا. لە عەینی حاڵدا ئایەتانێکی زۆر لە قورئاندا ھەیە کە بەکارھێنانە جیاوازەکانی فێعلی «کان» نیشان دەدات. بۆ وێنە وشەی «کان» لە (نیساء:1) دا «…إن الله کان علیکم ڕقیبا»«خوا ھەمیشە چاودێرە بە سەرتانەوە» و یا لە (ئەعراف: 103)دا «فانظر کیف کان عاقبة المفسدین» لە دوای گشتگیری و بڵاوبوونەوەی فەساددا. لەم نموونانەدا فێعلی «کان» بەردەوامی نێوان ئێستاو داھاتوو و گۆڕانی جێگە و پێگەیەک نیشان دەدات کە لە ڕابردوودا بوویەتی. کەوابوو دەقی ئایەتی سی و دووی سوڕەتی بەقەڕە دەتوانرێت بە جێگەی وەرگێڕانی بە «ئیبلیس لە جنییان بوو» بە [شێوەی] «ئیبلیس بوو بە جن» وەر­بگێڕدرێت. زاراوەناسانی کلاسیک ئاماژە بەوە دەدەن کە زاراوەی «الجن» بە واتای «تاریکی بەتەوژم و سەرلێشێوێنەرە»[61]. ھەروەھا ئەم زاراوەیە لە قورئاندا واتای جۆراوجۆری ھەیە و لە ناوکۆگەلی جیاوازدا، بەکار ھێنراوە. لە بڕێک شوێندا، ئەم زاراوەیە ئاماژەیە بە غەریب و نامۆکان یان ئەو کەسانەی ھەنووکە بۆ کۆمەڵگایەکی دیاریکراو نەناسراو و غەوارەن.[62] ھەر­وەھا شوێنگەلێک ھەیە کە وادیارە لەم زاراوەیەدا بۆ ئاماژە بەغەیرە مەککیەکان یا خەڵکانێک کە لە دەرەوەی مەککەدان بەکار ھێنراوە.( جین: 1-9).[63] لە یەک جێگەدا ئەم زاراوەیە ئاماژە بە تاقمێک لە غەوارە و بێگانەکانی نێو شوێن­کەوتووانی مووسا دەکات:
ھێندێکیش لە جندۆکانمان ناردە لای تۆ، ھەتا گوێ لەم قورئانە بگرن، کاتێ ھاتن، گوتیان: مات بن و گوێ بدەن! وەختێ بیستیان، ھاتنەناو خێڵەکەیان و ترسی خوایان وەبەرنان. گوتیان گەلۆ ناوەرۆکی کتێبێکیان بۆ وەخوێندووین، کە پاش مووسا ناردراوە؛ بڕوای بە کتێبەکانی پێشوویش ھەیە، ھانە بۆ ڕاستی دەدات و شارەزای ڕاستەڕێ دەکات.[64]
محەممەد ئەسەد بە دروستی ئاماژە بەوە دەکات کە «ئاماژە­نەدان بە عیسا و ئاماژە بە قورئان وەکوو ئەوەی دوای مووسا دابەزیوە، دەلالەت لەسەر گفتوگۆی نێوان­خۆیی تاقمێک یەھوودی دەکات و من لەسەر ئەو باوەڕەم کە لێرەدا ئاماژەی ئەوان بەوەیە کە قورئان کتێبی تەوڕاتی پەسەند­ کردووە». تەبەری ڕاڤەوانی ناسراوی قورئان، ناوی ھەندێک لە شوێنە جوغرافییەکان دەبات کە خەڵکانی ئەو شوێنانە بە جین لە ئەژمار دەدران.[65]
بەڵگە دەھێنمەوە کە بەکارھێنانی وشەی جین لە سووڕەتی بەقەڕە ئایەی دووھەمدا؛ بە واتا ڕێتۆریکییەکەی، ئاماژەیە بەو گۆڕانەی وا لە پێگەی ئیبلیس­دا ڕووی­­دا و نامۆ­بوونی لە دیکەی فریشتەکان. فەزلوڕڕەحمان لەسەر ئەو باوەڕەیە، «چ شەیتان بنەمایەکی عەینی شەڕ بێت، چ یەک تاکەکەس بێت، وڵامدانەوە ئەستەم و دژوارە. بەو حاڵەیش؛ شەڕ به تایبەتی لە پەیوەندی لەگەڵ چیرۆکی ئادەم­دا بە کەسایەتی­کراو(personalized) دەبێت».[66] فەزلوڕڕەحمان ھەروەھا درێژەدەدات: «شەیتان ھاواڵ­دوانەی ئینسانە، چونکە پێش لە ئادەم شەیتان بوونی نەبوو و سەربەخۆ لە ماھییەتی بەشەر؛ نەیدەتوانی ھەبێت».[67] ھەروەھا کە لە سەرەوە وترا گرینگە بزانرێت کە لە قورئاندا؛ بەس دوای ئەوەی کە ئینسان قسەی کرد و ناوی لەسەر شتەکان دانا و ھەڤیازی زمانی خۆی بەسەر دیکەی ئافراندراوەکاندا نیشان دا، شەیتان ھاتە ئاراوە. بە سەرنج بەم باسانە دەتوانین بیسەلمێنین کە ململانێ و مشتومڕی ئینسان لەگەڵ شەڕدا، لێکەوتەی ڕاستەوخۆی خاوەن زمان بوونە.
سادق جەلالەلعەزم فەیلەسووف و ڕەخنەگری ئەدەبی هاوچەرخ و خەڵکی سووریا، لە کتێبی ڕەخنە لە ھزری ئایینی­دا، تەفسیرێکی سەرنج­ڕاکێش لە چیرۆکی قورئانی ئادەم و سەرھەڵدانی ئیبلیس دەخاتە بەردەست.[68] ئەلعەزم بە پشت­بەستن بە بۆچوونەکانی شەھیدی سۆفی­مەسلەک، مەنسووری حەللاج ئەو شتەی کە پێی دەڵێ «تراژێدیای ئیبلیس» لێک دەداتەوە و ئیددعا دەکات کە چیرۆکی ئیبلیسلە قورئاندا و مل­نەدانی بە سوژدە­کردن بۆ ئادەم، لەسەر مشت­و­مڕ و کێشمەکێشی چاکە و خراپە نییە، بەڵکوو مشت­و­مڕی نێوان ئەندازەکانی ڕەھا و مەرجداری ئیتاعەت لە خودا نوواندنەوە دەکات، وا کە ئیبلیس ئیتاعەتی ڕەھا ھەڵدەبژێرێت. بە ئێمە وتراوە کە ئیبلیس وەکوو «گەورەترین تاقانەپەرەست» ئیتاعەتی ڕەھای خودای ھەڵبژارد و سوژدەی بۆ غەیری خودا، پەسن نەکرد.[69] ھەروەھا ئەلعەزم لەسەر بیرۆکە و بۆچوونەکانی نووسەری ناسراوی میسری عەباس مەحموود ئەلعەققاد(١٨٨٩- ١٩٦٤)، بەڵگە دەھێنێتەوە کە فریشتەکان باشترن لە ئینسان، چونکە ئەوان بەردەوام دروست ئیش دەکەن؛ بەڵام ئینسانەکان جاری وا ھەیە دروست ئیش ناکەن و بە ھەڵەدا دەڕۆن. کەوایە لە لای ئەلعەزم چیرۆکی ئیبلیس سەبارەت بە چاکە و خراپە نییە: بەڵکوو ئاماژەیە بەوەی کە خودا دەیویست قارەمانێکی تراژیک لە شەیتان ساز بکات.[70] ئەو شتەی لەم لێکدانەوەدا ڕەچاو نەکراوە، گرینگایەتی ئازادیی ھەڵبژاردنە کە دیکەی ئافراندراوەکانی خودا، جگە لە ئینسان ئەو ئازادییەیان نییە. بە سەر ئەمانەش­دا و لە ڕوانگەیەکی ئەخلاقییەوە «چاکبوونی» فریشتەکان کە نەیاندەتوانی کارێک جگە لە ئیتاعەت و بەندایەتی بکەن، پێش لە سەرھەڵدانی ئینسان، بێگومان دۆخێکی بێ­مانا بەسەر بوون­دا زاڵ بوو. ھەروەھا کە قورئان داکۆکی دەکات، فریشتەکان «… خوا چۆنیان فەرمان پێ بدا، لە فەرمانی خودا دەرناکەون و ھەر چی بەوانی دەسپێرێ جێبەجێی دەکەن»(تەحریم: 6)
لێکۆلینەوەکانی ئەلعەزم بە ڕوونی لەژێر کاریگەریی ھۆگری ئەو بە بەرگری لە ھەڵوێستێکە کە لەودا وەزعییەتی زمانی عەرەبی وەکوو زمانێکی سامی، نابێتە بەربەست لە بەرھەمھێنانی دیرۆک. بەو حاڵەش ئەلعەزم لە درێژەدا ئیددیعا دەکات کە فەھمی ئێمە لە کەسایەتیی تراژیکی ئیبلیس، بۆ ھەتا­ھەتایە ناتەواو دەمێنێتەوە، چونکە تراژێدیا بە واتای ڕەھا و حەتمی خۆی، ناتوانێت لە چوارچێوەی سێ ئایینی سامی­دا بوونی ھەبێت.[71] لێرەدا وادیارە بۆچوونەکانی ئەلعەزم ڕەنگ و بۆی دژە­سامی­بوونی کەسانێک وەک ئێڕنێست ڕێنان (١٨٢٣-١٨٩٢) و ماکس موولێری (١٨٢٣-١٩٠٠) پێوە دیارە، کە لەسەر ئەو باوەڕەن؛ زمانە سامییەکان بە ھۆی ڕیشەی سێ پیتی پێکھاتەکانیان و ئەوەی کە وشە سامییەکان بەس بۆ واقعییەتە بینراو و ماتڕیالەکان بەکار دەبرێن، لە ڕووی چەمکییەوە سنوردارن و ناتووانن شتی بان­سروشتی بنوێنن.[72] ئەلعەزم لە تەواوی کتێبەکەیدا ھەوڵ دەدات کە وێکچوونگەلێک لەنێوان دیرۆک­ناسی یۆنانی و چیرۆکی ئیبلیس و دیکەی گێڕانەوە قورئانییەکان پەیدا بکات.[73] بەو حاڵەیش ئەلعەزم ئەو واقعییەتە لە پێش چاو ناگرێت کە لە چیرۆکی قورئانیدا، گرینگایەتی سەرەکی نە بە ئیبلیس؛ بەڵکوو بە سەرھەڵدانی ئادەم وەکوو ئینسان، دراوە کە توانای ناونانی شتەکانی ھەیە. شەڕ و خراپە دوای خاوەن­زمان­بوونی ئینسان، وەکوو بژاردەیەک لە دەروونی ئینساندا سەری ھەڵدا و ھاتە ئاراوە. کەوابوو پتانسێلی خراپە بەشێکی زاتی و سەرەکیی ئێنسانە وەکوو بوونەوەرێکی بەرپرسیار. ھەروەھا کە پێشتر ئاماژەی پێ درا خەسڵەتی جیاوازینەری ئینسان، تێکەڵاوێکی پاڕادۆکسیکاڵە کە ھاوکات ھەم ھەڵگری شەڕ و خراپەیە و ھەم ھۆگری پارێزگاریشە. ئەگەر وا نەبوایە ئێنسان لە دۆخی بەشەردا دەمایەوە و وەکوو دیکەی بوونەوەرە لەپێش­دیاری­کراوەکان، بۆ وێنە وەکوو فریشتەکان، نەیدەتوانی سەربزێوی بکات و شۆڕشێک ڕێک بخات.
دەرئەنجام
جیاوازییەک کە قورئان لەنێوان دوو زاراوەی ئینسان و بەشەر­دا دایدەنێت؛ بەس بەکارھێنانی دوو وشەی جۆرا­و­جۆر بۆ تەوسیفی مرۆڤ نییە. بەڵکوو ئەم دوو چەمکە ئاماژە بە دوو قۆناغی جیاواز لە واقعییەتی ئینسانی دەکات. بەشەر، ئاماژەیە بە مرۆڤێکی بیۆلۆژیکی یان ڕووە بیۆلۆژیکی و فیزیۆلۆژیکییەکانی مرۆڤ. ئادەمیش وەکوو ئینسان ھەر بەشەرە؛ بەڵام بەشەرێکی گەشەکردوو. ئینسان ھەموو تایبەتمەندی و کووالیتییەکانی بەشەری ھەیە و جگە لەوانە تایبەتمەندییەکی بنەڕەتی و جیاوازیدانەریشی ھەیە؛ ئەویش خاوەن ­زمان و بەیان بوونە. ئینسان ھاوڕێ لەگەڵ لەدایکبوونی زمان، ھاتە ئاراوە و بوون بە خەلیفە یان جێگری کاتی حەیواناتی قسەنەکەر. بەم واتایە ئادەم وەکوو نموونەی سەرەتاییی ئینسان، جێگری خودا  نییە بەڵکوو نوسخەی گۆڕاوی بەشەرە کە سەرھەڵدانی ئەو بە واتای قۆناغێکی دیکە لە تەکامول و گەشەی ئینسانە (خلقا آخر). ھەروەھا کە لە سەرەوە نیشان درا، ھەندێک لە ڕاڤەکارانی ناسراو و سەرامەی مودێڕن و کلاسیکی قورئان، ئاماژەیان بە ئەگەری ئەوە کردووە کە پێش لە ئادەم مرۆڤ ھەر بووبێت. ئەوان لە­باتی ئەوەی لەسەر ئەو باوەڕە بن کە سەرھەڵدانی ئادەم وەکوو سەرڕێچکەی دەستپێکی ژیانی ئینسانی بێت، لایان وایە کە ئەم ڕووداوە چەشنێک لە گۆڕان و گەشەی بیۆلۆژیکییە. ئەو ڕاڤەکارانە بەپێچەوانەی ئەدەبیاتی ئەم دوایییانەی لایەنگرانی ئیسلامی سیاسی لەسەر ئەم بابەتە، خیلافەتی ئادەمیان وەکوو ڕێکخراوەیەکی سیاسی وێنا نەدەکرد، بەڵکوو باوەڕیان وایە ڕوانگەی قورئان سەبارەت بە زمان، وێکچوونی لەگەڵ بۆچوونی ئەرەستوو ھەیە کە پێی وایە زمان، ئینسان لە دیکەی ئافراندراوەکان جیا دەکاتەوە. ئادەم وەکوو ئینسانی خاوەن­زمان، بوون بە بوونەوەرێکی بەرپرسیار، ھەڵگری ئەمانەتی خودا و بوونەوەرێک کە بە لوتفی خاوەن زمان بوون، لە دووڕێیانی خێر و شەڕ، ھوشیار بووەوە.
* کەمال سلێمانی پسپۆڕی مێژوو و سیاسەتی ئیسلامی و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست. سلێمانی دوکتۆراکەی لە بوواری میژووی ئیسلام و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە ساڵی 2014 دا لە زانکۆی کۆلۆمبیا وەڕگرتووە و لە زانکۆکانی تورکیا و ئامریکادا وانەی وتوەتەوە. دوکتۆر سلێمانی نووسەری ژمارەیەک وتاری زانستی و کتێبێکە بە ناو ئیسلام و ناسیۆناڵیسمە ڕکابەرەکان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست­دا کە پەخشانگایPalgraveلە ساڵی 2016 دا چاپ و بڵاوی کردوەتەوە. لەم کتێبەدا سلێمانی مەعریفەناسییەکانی بنەڕەتی دەوڵەت نەتەوەی [مودێڕن] بە جەخت لەسەر ڕۆڵی سەرەکی و ھاودڵانەی ئیسلام لە سەرھەڵدانی دەوڵەت نەتەوەدا، دەباتە ژێر پرسیار. دوکتۆرسلێمانی نیشان دەدات چلۆن پێکدادان و کاردانەوە ھەڤبەرەکانی ناسیۆناڵیزم و ئەندێشەی ئایینی لە مێژووی مۆدێڕنی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست­دا، ڕۆڵی نوواندووە.
* حیسامەدین خاکپوور: دەرچووی دوکتۆرای زمان و ئەدەبی عەرەبی لە زانکۆی تاران.
پەراوێزەکان:
[1]. Muh. ammad Alī al-Shawkānī, Fath. al-Qādir, Vol.5 (Cairo: Dār al-Wafā, 1994), 131; Abū al-Futūh. al-Rāzī, Rawz. al-Jinān wa Rūh. al-Jinān (Qom: Mar‘ash Publishers, 1983), vol. 5, 204–5.
[2]. Alī Sharī‘atī, Chahār Zendān-e Insān (Ittih. ādiyya-ye Anjuman-e Islāmi-ye Dāneshjuyān dar Orūpā, 1977), 1–4.
[3]. Alī Sharī‘atī, Chahār Zendān-e Insān, 1–4.
[4]. Abū al-Fidā’ Ismā‘īl Ibn ‘Umar Ibn Kathīr, Tafsīr al-Qur’ān al-‘Az. īm. Vol. 1 (Riyadh: Dār al-T. ayba, 1997), 218.
[5]. Muh. yiddīn Ibn ‘Arabī / ‘Abd al-Razzāq al-Kāshānī, Tafsīr al-Qur’ān. Vol. 1 (Beirut: Dār al-Andalus, 1978), 36–7.
[6]. See Muh. ammad Rashīd Rid. ā, Tafsīr al-Manār (Beirut: Dār al-Kutub al-‘Ilmiyya, 1999), 214.
[7]. Muh. ammad Rashīd Rid. ā, Tafsīr al-Manār, 214.
[8]. See Qur’ān 4:163.
[9]. Sharī‘at Sanglajī. Klīd-e Fahm-e Qurā’n (Tehran: Danesh, 1978), 85.
[10]. Ibid, 85.
[11]. Muh. yiddīn Ibn ‘Arabi. Contemplation of the Holy Mysteries and the Rising of the Divine Lights. Trans. Cecilia Twinch and Pablo Beneito (Oxford: Anqa Publishing, 2008), 31.
[12]. Muhammad Iqbal, The Reconstruction of Religious Thought in Islam (London & New York: Oxford University Press, 1934), 114–115.
[13]. Muh. yiddīn Ibn ‘Arabī, Contemplation of the Holy Mysteries and the Rising of the Divine Lights, Trans. Cecilia Twinch and Pablo Beneito. (Oxford: Anqa Publishing, 2008), 46.
[14]. See for example, Nāsir-e Makārim-e Shīrāzī, Tafsīr-e Nomūneh (Tehran: Dār al-kutub al- Islāmiyya, 1996), 172 .
[15]. Mehdi Bazargan, Bazgasht be Qur’ān, Vol. 1 (Tehran: Sharikat-e Sahāmi-ye Inteshār, 1999), 130.
[16]. Abu’lfad. l-e Burqa‘ī, Tābesh-e Qur’ān, 1960, 241–42, Accessed May 5, 2017. http://wwwaqeedeh.com/book_files/pdf/fa/tabeshi-az-qoran-1-PDF.pdf.
[17]. Muh. ammad Hussein T. abat.aba’I, Tafsīr al-Mizan, Vol. 1 (Qom: Daftar-e Inteshārāt-e Islāmī, 1984), 177.
[18]. Sayyid Qut.b, In the Shade of the Qur’ān, Trans. M. A. Salahi and A. A. Shamis (Markfield, UK: The Islamic Foundation, 1999), 46–7.
[19] . Ibid, 49.
[20]. See Amina Wadud. Qur’ān and Woman: Reading the Sacred Text from a Woman’s Perspective (New York, Oxford: Oxford University Press), 16.
[21]. Muh. ammad T. āhir Ibn ‘Ashur, Al-Tah. rīr wa al-Tanwīr. Vol. 1 (Tunis: Dār Sah. nūn, 1997), 372.
[22]. W. Benjamin, One-Way Street and Other Writings (London: NLB, 1979), 111. Benjamin’s analysis of the Biblical story of the creation of man has some significant similarities with that of the Qur’ān. In his rendering, there is more than one version of human creation in the Old Testament, one of which has clearly to do with the creativity of language. Benjamin states, “the making of man did not take place through the word: God spoke—and there was but this man, who was not created from the word, but is now invested with the gift of language and is elevated above nature” (Ibid., 114).
[23]. M. Asad, The Message of the Qur’ân (Melksham: Redwood Press, 1993), 9.
[24]. See, for example, Ibn Kathīr, Tafsīr al-Qur’ān al-‘Az. īm, 223.
[25]. Rid. ā. Tafsīr al-Manār, 218.
[26]. Qut.b, In the Shade of the Qur’ān, 48.
[27]. Ibid.
[28]. Ibn ‘Ashūr, At-Tah. rīr wa al-tanwīr, 407–09.
[29]. Ibid., 409.
[30]. See for example, Qur’ān 96:1–5.
[31]. Asad, The Message of the Qur’ān, 824.
[32]. Ibid.
[33]. Arthur Bradley, Derrida’s Of Grammatology; An Edinburgh Philosophical Guide (Edinburgh: Edinburgh University Press, 2008), 25.
[34]. Asad, The Message of the Qur’ān, 9.
[35]. Ibn ‘Arabi, Contemplation of the Holy Mysteries and the Rising of the Divine Lights, 31.
[36]. Benjamin, One-Way Street, 119.
[37]. Bradley, Derrida’s Of Grammatology, 51
[38]. Giorgio Agamben, Infancy and History: On the Destruction of Experience (London and New York: Verso, 1993), 35–41
[39]. Quoted in Toshihiko Izutsu, Concept and Reality of Existence (Tokyo: The Keio Institute of Language Cultural Studies, 1971), 25.
[40]. Benjamin, One-Way Street, 111.
[41]. In the words of Benjamin, “He becomes the namer; by this we recognize that through him pure language speaks.” Benjamin, One-Way Street, 110.
[42]. See for example, Qur’ān 2:30–32.
[43]. Ngũgĩ wa Thiong’o, Decolonizing the Mind (Harare: Zimbabwe Publishing House (Pvt.) Ltd., 1981), 14.
[44]. Agamben, Infancy and History, 35.
[45]. Aristotle, The Politics, Trans. Benjamin Jowett (Kitchener: Batoche Books, 1999), 5–6.
[46]. Khwājeh H. āfez. -e Shīrāzī, Poetry Collection, Trans. Shahram Shahriyari, Ghazal no. 317. Accessed, May 22, 2017, http://www.hafizonlove.com/divan/04/184.htm
[47]. See for example, Qur’ān 33:38: “There is no reproach for the Prophet on what God made obligatory for him. This was God’s sunna for those who passed away of old; the command of God is an unwavering destiny.”
[48]. Fazlur Rahman, Major Themes of the Qur’ān (Beirut: Bibliotheca Islamica, 1980), 15.
[49]. Ibid.
[50]. Toshihiko Izutsu, God and Man in the Qur’ān (Kuala Lumpur: Academe Art & Printing Services, 2008), 1.
[51]. Ibid, 75.
[52]. Rahman, Major Themes of the Qur’ān, 15.
[53]. Rahman, Major Themes of the Qur’ān, 12.
[54]. H. āfiz. , Ghazal no. 184, Accessed May 22, 2017. http://www.hafizonlove.com/divan /04/184.htm.
[55]. Muhammad Iqbal, The Message of the East (1922). Accessed May 23, 2017. http://ganjoor .net/iqbal/payam-mashregh/.
[56]. Bradley, Derrida’s Of Grammatology, 87.
[57]. Iqbal, The Message of the East, Accessed May 23, 2017. http://ganjoor.net/iqbal /payam-mashregh/.
[58]. Iqbal, The Message of the East.
[59] . Ibid
[60]. Rahman, Major Themes of the Qur’ān, 12.
[61]. See for example, Asad, The Message of the Qur’ān, 995.
[62]. See for example, Q 46:29–32 and Q 72:1–15.
[63]. Asad believes that this is one of “a few instances (Q 72:1–15), where the term jinn may conceivably denote beings not invisible in and by themselves but, rather, “hitherto unseen beings” (The Message of the Qur’ān), 1325. Also, see Muh. ammad al-Bahi, Min Mafâhim al-Qurân fi al-‘aqi-dati wa al-Sluk (Cairo: Maktaba Wahbiya, 1994).
[64]. Asad, The Message of the Qur’ān, 1055.
[65]. Ibid., 899.
[66]. Rahman. Major Themes of the Qur’ān, 90.
[67]. Ibid.
[68]. S. ādiq Jalāl al-‘Az.m, Naqd al-Fikr al-Dīnī (Beirut: Dār al-T. alī‘a, 1970).
[69]. Ibid., 93–4.
[70]. Ibid., 106.
[71]. Ibid., 111.
[72]. See Maurice Olender, The Languages of Paradise Race, Religion, and Philology in the Nineteenth Century, A. Goldhammer Trans. (Cambridge, MA: Harvard University Press, 1992), 84.
[73]. See for example, Jalāl al-‘Az.m, Naqd al-Fikr al-Dīnī, 98–112.
سەرچاوەکان
Muh ammad Alī al-Shawkānī, Fath. al-Qādir, Vol.5 (Cairo: Dār al-Wafā, 1994), 131; Abū al-Futūh. al-Rāzī, Rawz. al-Jinān wa Rūh. al-Jinān (Qom: Mar‘ash Publishers, 1983).
Alī Sharī‘atī, Chahār Zendān-e Insān (Ittih. ādiyya-ye Anjuman-e Islāmi-ye Dāneshjuyān dar Orūpā, 1977),.
.Abū al-Fidā’ Ismā‘īl Ibn ‘Umar Ibn Kathīr, Tafsīr al-Qur’ān al-‘Az. īm. Vol. 1 (Riyadh: Dār al-T. ayba, 1997),.
Muhyiddīn Ibn ‘Arabī / ‘Abd al-Razzāq al-Kāshānī, Tafsīr al-Qur’ān. Vol. 1 (Beirut: Dār al-Andalus, 1978).
Muh ammad Rashīd Rid. ā, Tafsīr al-Manār (Beirut: Dār al-Kutub al-‘Ilmiyya, 1999).
Sharī‘at Sanglajī. Klīd-e Fahm-e Qurā’n (Tehran: Danesh, 1978).
Muhyiddīn Ibn ‘Arabi. Contemplation of the Holy Mysteries and the Rising of the Divine Lights. Trans. Cecilia Twinch and Pablo Beneito (Oxford: Anqa Publishing, 2008).
Muhammad Iqbal, The Reconstruction of Religious Thought in Islam (London & New York: Oxford University Press, 1934).
Nāsir-e Makārim-e Shīrāzī, Tafsīr-e Nomūneh (Tehran: Dār al-kutub al- Islāmiyya, 1996).
Mehdi Bazargan, Bazgasht be Qur’ān, Vol. 1 (Tehran: Sharikat-e Sahāmi-ye Inteshār, 1999).
Abu’lfad. l-e Burqa‘ī, Tābesh-e Qur’ān, 1960, 241–42, Accessed May 5, 2017. http://wwwaqeedeh.com/book_files/pdf/fa/tabeshi-az-qoran-1-PDF.pdf.
Muhammad Hussein T. abat.aba’I, Tafsīr al-Mizan, Vol. 1 (Qom: Daftar-e Inteshārāt-e Islāmī, 1984).
Sayyid Qutb, In the Shade of the Qur’ān, Trans. M. A. Salahi and A. A. Shamis (Markfield, UK: The Islamic Foundation, 1999).
Amina Wadud. Qur’ān and Woman: Reading the Sacred Text from a Woman’s Perspective (New York, Oxford: Oxford University Press).
Muhammad Tāhir Ibn ‘Ashur, Al-Tah. rīr wa al-Tanwīr. Vol. 1 (Tunis: Dār Sah. nūn, 1997).
Walter Benjamin, One-Way Street and Other Writings (London: NLB, 1979)
Mohammad Asad, The Message of the Qur’ân (Melksham: Redwood Press, 1993).
Arthur Bradley, Derrida’s Of Grammatology; An Edinburgh Philosophical Guide (Edinburgh: Edinburgh University Press, 2008).
Giorgio Agamben, Infancy and History: On the Destruction of Experience (London and New York: Verso, 1993).
Toshihiko Izutsu, Concept and Reality of Existence (Tokyo: The Keio Institute of Language Cultural Studies, 1971).
Ngũgĩ wa Thiong’o, Decolonizing the Mind (Harare: Zimbabwe Publishing House (Pvt.) Ltd., 1981).
Aristotle, The Politics, Trans. Benjamin Jowett (Kitchener: Batoche Books, 1999)
Khwājeh H. āfez. -e Shīrāzī, Poetry Collection, Trans. Shahram Shahriyari, Ghazal no. 317. Accessed, May 22, 2017, http://www.hafizonlove.com/divan/04/184.htm.
Fazlur Rahman, Major Themes of the Qur’ān (Beirut: Bibliotheca Islamica, 1980).
Toshihiko Izutsu, God and Man in the Qur’ān (Kuala Lumpur: Academe Art & Printing Services, 2008).
Muhammad Iqbal, The Message of the East (1922). Accessed May 23, 2017. http://ganjoor .net/iqbal/payam-mashregh/.
Muhammad al-Bahi, Min Mafâhim al-Qurân fi al-‘aqi-dati wa al-Sluk (Cairo: Maktaba Wahbiya, 1994).
Sādiq Jalāl al-‘Azm, Naqd al-Fikr al-Dīnī (Beirut: Dār al-T. alī‘a, 1970).
Maurice Olender, The Languages of Paradise Race, Religion, and Philology in the Nineteenth Century, A. Goldhammer Trans. (Cambridge, MA: Harvard University Press, 1992)
أنا أتکلّم فأنا إنسان: قضیة اللغة و تأنسُن آدم فی القرآن
الملخص:
یدرس هذا المقال و یناقش تمحور اللغة و دورها الرئیس فی قصة آدم القرآنیة ککائن إنسانی.فباعتماد علی المنظار القرآنی إلی خلق الإنسان،انّهناکمقدرةلغویةخاصةفیتسمیةالاشیاءلآدماوالانسانالذیظهرککائنحیّعلیوجهالارض. و حینما نبحث عن الإختلاف الدلالی بین المفهومین الرئیسین أی الإنسان و البشر، نقیم ألأدلة علی صیرورة البشر إنساناً- أی کائناً ناطقاً – خلیفةً؛للکائنات التی لا لغة لدیهم، بدلا من أن یسیر خلیفة الله!
فظهور مفهوم الإنسان فی الأسلوب القرآنی، یشیر إلی خلق الحیوان الناطق. علی هذا إستخدام کلمة خلیفة فی القرآن أکثر من أن یمهد المجالات و الأسس للأنظمة السیاسیة؛ یجب أن یتلقی کمرحلة من مراحل تکامل الحیاة الإجتماعیة للإنسان علی وجه الأرض . إذن تفسیر مفهوم الخلیفة فی ضوء قضیة ( الإنسان الحامل لللغة ) عوضا أن یمهد الطریق لسلطة الإنسان وهیمنته علی الموجودات الأرضیة کلها، یؤدی إلی قراءة مختلفة تمام الإختلاف لموضوع الحکم السیاسی فی الإسلام الذی حظی بقبول تام عند هواة الإسلام السیاسی.
الکلمات الرئیسیة
الإنسان، البشر، الخلیفة، اللغة، آدم، الإرادة الحرة، حریة الإختیار.
«ماریا بوو بە ماسییەکی ڕەشی بچکۆلانە – بە ئێوە چی؟»
بەڵێ زۆر تایبەتمەندیی ئینسان هەیە کە بکرێت ناو بنرێت ڕەوشتی بەرز، بەڵام ئەگەر بڕیار بێت ئینسان یەک دانە تایبەتمەندی هەڵبژێرێت و وەک شایان بە ڕێز سەیری بکات، ئەوا دەبێت جورئەتی یاخیبوون لە کۆمەڵگای کۆنەپارێز بێت. یاخیبوون لە کۆمەلگایەک کە مەرجی هەیە تەسکیی سنوورەکانی عەقڵی ئەو، سنووری ئازادییە شەخسییەکانی تۆ بێت.
شارستانییەتی ئینسانی لە لەحزەی دروستبوونییەوە تا ئێستا، هەمیشە تەنها لە ڕێگەی ئیستیفزازکردنی کۆنەپارێزان و یاخیبوونی تاکەکان لە کۆنەپارێزیی، تیایدا ڕووبەری ئازادی بەرفراوانتر بووە، وە لەوێوە شارستانییەت بەرەو پێش چووە.
«ماریا سام» هەم باوەڕی بە یاخیبوون هەبوو و، هەمیش جورئەتی هەبوو تەنها بە دوو دەیە تەمەنەوە، یاخی بێت و پشت لە چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵگایەکی ترادیشناڵ و داخراوی وەک کۆمەڵگای کوردی بکات کە زۆرینەی ڕەهایان، پێکەنین و متمانەهەبوونی کچێک بە خۆی، عەقڵیان پێ ناهێڵێت. کۆمەڵگایەک کە پێداگریی کچێک لەسەر ئەوەی تەنها ئەوەندەی کوڕێکی ئەو کۆمەڵگا نائازادە ئازاد بژی، لە جەنگی ناوخۆ و، لە مووچەدزین و، لە ئەشکەنجەدانی هاووڵاتییان لە زیندانی نهێنیدا و، لە کوشتنی خۆپیشاندەر و بەتاڵانبردنی هەموو موڵکی گشتی، زیاتر ئیستیفزازیان دەکات و دەیانخاتە ئامادەباشییەوە.
کۆمەڵگای کوردی لە سەردەمی سەردەشت عوسمانەوە ئینسانی تری ئاوا گەورەی وەک ماریای تیادا هەڵنەکەوتووە کە بڕیار بدات بەبێ ترس کۆمەڵگا بێحیساب بکات و، پێداگری لەسەر خۆڕیالیزەکردن و مومارەسەکردنی ئازادیی شەخسیی خۆی بکات و ڕووبەڕوو ببێتەوە، تەنانەت ئەگەر ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیە بە نرخی گیان لەدەستدانیشی تەواو بێت. جیاوازییەک هەبێت ئەوەیە کە ماریا تەنیاباڵتر لە سەردەشت عوسمان جورئەتی نواند و سەنگەری گرت.
کوژرانی سەردەشت بەشێکی گەورەی کۆمەڵگاکەی تووڕە کرد و ئێستاش سارد نەبوونەتەوە. بەڵام سەیرکە لە چلەی کوژرانی ماریادا جگە لە ئەکاونتی شەخسیی کەسانێکی کەم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، ماریا لە هیچ جێگەیەکی تر باسی نەبوو.
ماریا سامی (٢٠٠٢-٢٠٢٢)
بۆ ئەوەی ببینیت ماریا لەناو چی خەڵکێکی زیهنداخراودا جورئەتی کرد پێداگریی لەسەر ئینسانبوونی خۆی بکات، بگەڕێرەوە بۆ ئەو کۆمێنت و پەرچەکردارانەی بە دوای کوژرانیدا هاتن. جگە لەوەی کە بەشی هەرە گەورەی ئەو خەڵکەی کۆمێنتیان نووسی، دڵخۆشییان بۆ کوشتنەکەی پیشان دا و دەستخۆشییان لە قاتیلەکەی کرد، زۆرینەی ئەوانەشی کە لایەنگری ئازادکردنی ژنانن لە کۆتوبەندەکانی پارتریاکییەت، ئەوانیش لە ڕێگەی تەرکیزکردنە سەر ئەوەی کە ماریا ئازاد دەژیا، ئاگادارانە یان بێئاگا، بە ناوی واقیعبینییەوە، تێگەیشتنیان بۆ کەمتەحەمولیی کۆمەڵگا لە ئاست ئەو جۆرە یاخیبوونەی ماریادا پیشان دەدا و بەشێکی خەتاکەیان دەخستە ئەستۆی ماریا خۆی، بەوەی کە گوایە چاونەترسانە قسە و ڕەفتاری کرد.
ئەمە ئاکامی ئەوەیە کە کۆمەڵگای هەرێمی کوردستان، لە هەر کاتێک زیاتر، بە هۆی مەددێکی گەورەی  ئاینداری و فەندەمێنتاڵیزمی ئیسلامیی دژە ژنەوە، شەپۆلێک لە میسۆجینی (Misogyny) و ڕق لە ژن لەناو ئیسلامی و نائیسلامییاندا گەشەی کردووە، بە جۆرێک کە ڕوانگەی کۆنسەرڤاتیڤانە بۆ ڕۆڵی ژن و، بەهای کۆنتڕۆڵکردنی سێکسواڵیتیی ژنان، بۆتە یەکێک لە بەها هەرە گرنگەکان لە زیهنی بەشی گەورەی خەڵکەکەیدا.
ئیجماع بە دەوری ئەو موحافەزەکارییە دژە ژنەدا بە ئەندازەیەک لەم ماوەیەی دواییدا جێی گرتووە کە ئیتر وەک ئایدۆلۆجیایەک لەو کۆمەڵگایەدا ژیانی سەربەخۆی خۆی دەژی و جێگەی هیچ بیرکردنەوەیەکی عەقڵانی و ڕێفلێکتکردنێکی ئەخلاقی لای خەڵک نەهێشتۆتەوە. گەورەترین جینایەت لە بەرامبەر ژنێکدا هەر ئەوەندەی دەوێت بۆ ڕەوایەتیپێدان و دەربازبوون لە تووڕەییی خەڵک و تەنانەت دادگاش کە ڕایبگەیەنیت ژنەکە لەو نۆرمە کۆنسەرڤاتیڤانانە لایدابوو کە زۆرینەی کۆمەڵگا کۆکن لە سەری.
ئەو ئیجماعە زۆرەی ئێستا لە کۆمەڵگای هەرێمی کوردستاندا بە دەوری بەهای عیففەت و ئاینداریدا دروست بووە، ڕێک ئەو تۆتالیتاریزمە یەخسیرکەرەیە کە هانا ئارێنت لە کتێبی «بنەچەکانی تۆتالیتاریزم»دا وەک میکانیزمی یەخسیرکردنی ئیندیڤیدواڵیزم باسی دەکات، کە تاکەکانی کۆمەڵگا دەخاتە زیندانی ئایدۆلۆجیا و ناسنامەی هاوبەشەوە و، خەڵکەکەی دەکاتە ئۆردووی گوشاربۆهێنان و سزادانی ئەو هاووڵاتییانەی لە ڕیز دەردەچن و،«عەیبە» و چاوەڕوانییەکانی دەوروبەر و دەوڵەت لێیان پشتگوێ دەخەن.
هەر ئەو جۆرە گوشارەیە بۆ سەر پلورالیزم و، ئەو هەوڵی یەکڕەنگکردنە تۆتالیتارییەیە کە ئێستا لەناو تراجیدیای کوژرانی کچێکی نۆزدە ساڵ و ئینسانێکی گەورەی وەک ماریادا، نەک شەرمەزار نابێت و سەر کز ناکات، بەڵکوو هێرشبەرانە دێتە قسە و پەنجەی تۆمەت بەرەو ڕێکخراوەکانی ژنان درێژ دەکات و داوای داخستنیان دەکات.
لە هەرێمی کوردستاندا، بە هۆی چەند فاکتەرێکی جیاوازەوە، (لەوانە زاڵبوونی یەکجارەکیی ڕۆژنامەگەریی تابلۆیید کە بڵاوکردنەوەی قسەیەکی بێعەقڵانەی مەلایەکی گەمژە یان بانگخوازێکی سەرسەری، لە ڕیپۆرتاژی دواکەوتنی کەیسی ژنکوژییەک لە دادگا زۆر زیاتر کلیک و لایکی بۆ دەست دەخات، یان تەمویلکردنی ئۆردوویەک لە پیاوی دەبەنگ و بێمۆڕاڵی عەرەبیزان بە ناوی مەلاوە لەلایەن وڵاتانی دەوروبەرەوە بە مەبەستی کارکرددانان لەسەر ناسنامەی جیاوازی خەڵکی کورد)، ئاینداریی ئیسلامی بە ئەندازەیەک لە هەرێمدا گەشەی کردووە کە ئیتر نەک هەر گرفتێکی دیموکراتییە لەو هەرێمەدا، بەڵکوو ڕاستەوخۆ خەتەرە بەسەر ژیانی کەسە چاونەترس و ئینسانە گەورەکانی ئەو کۆمەڵگایەوە.
بکوژەکەی ماریا بەو تەمەنە کەمەوە هیچ شتێکی تر نەیکرد بە ئینسانکوژ و ئەو خەتا گەورەیەی بەرامبەر بە ئینسانێک و بەرامبەر بە کۆمەڵگای کوردی پێ نەکرد جگە لەو مێشکشتنەوەیەی کە گەشەی ئیسلامەتی لەناو فەزای گشتیی هەرێمدا بەسەر تەنانەت نەوەی نوێی هەرزەکاریشیدا هێناوە .. جگە لە بەربڵاویی ئەو پڕۆپاگەندە کوشندەیەی کە پیاوانی ئاینیی ساختەچی ساڵانێکە سیستەماتیک بە پارەی قەتەر و سعودییە و ئێران و تورکیا، لە مینبەری مزگەوتەکانی کوردستان و لە ڕۆژنامە حیزبییەکان و ڕۆژنامە بە ناو ئەهلییەکان و لە بەرنامە تەلەڤزیۆنییەکان و لە سۆشیاڵ میدیادا هەڵیدەڕێژن.
لە سەردەمی خۆپیشاندانەکانی شوباتی ساڵی (٢٠١١)دا، ژمارەیەک لە سەرپەرشتییکارانی پرۆتێستەکان کاتێک بینییان کارەکە خەریکە بەرەو ئەوە دەچێت ئیسلامی سیاسی بە ناوی دژایەتیی دەسەڵاتەوە، ڕەواج بۆ ئایدۆلۆجیای تۆتالیتارییانە و دژە ژن و دژە ئازادیی خۆی پەیدا دەکات، پەرچەکرداریان پیشان دا و خۆیان لە پرۆتێستەکان کشاندەوە. لەو کاتەدا، لەبەر ئەوەی حیزبی گۆڕان لەپێناو دەنگگرتندا پێویستی بە هاوپەیمانی لەگەڵ گروپی کۆنەپەرستی وەک یەکگرتوو و کۆمەڵ و بزووتنەوەی ئیسلامی هەبوو، چەند ئەکادیمیست و نووسەرێکی کوردی دەوروبەری نەوشیروان مستەفا کەوتنە ڕەخنەی ئەوانەی خەتەری دیموکراتییان لە گەشەسەندنی ئیسلامی سیاسیدا لە کوردستان دەبینی. وەک ئارگیومێنت دەهاتن ئەو تێزەی ناو دیبەیتی  ئاین لە ڕۆژئاوایان دەهێنایەوە کە باس لەو ڕۆڵە پۆزەتیڤە دەکات کە  ئاین دەتوانێت لەناو فەزای گشتی و لە سیاسەتی دەوڵەتیدا بیبینێت. کەسێکی وەک مەریوان وریا ئێستا و ئەوساش نەکرا ئەو قسە سادەیە تێبگات کە بیرمەندانی ئەوروپا (بۆ نموونە یۆرگن هابەرماس) لەپێناو جێگرتن و گەشەکردنی دیموکراتیدا، وە لەبەر ئەوەی  ئاینداران لە ڕۆژئاوا ڕوویان نایەت باوەڕداریی خۆیان لە فەزای گشتیدا بەیان بکەن و دەیشارنەوە، لەو پێناوەدایە پێی وایە گرفتێکی دیموکراتی لە عەلمانییەتی ڕۆژئاوادا هەیە و دەبێت ڕێگە خۆش بکرێت باوەڕداران بەها و پرەنسیپەکانی ناو  ئاینەکەی خۆیان تەرجەمە بکەنە سەر خواستی دونیایی و هەوڵی جێپێگرتنی بدەن وەک پۆڵەسیی لەناو سیاسەتی دەوڵەتدا و، وەک نۆرم لەناو کولتووری کۆمەڵگادا. ئەو نەیدەتوانی ئەوە تێبگات کە گواستنەوەی میکانیکیی ئەو تێزەی هابەرماس بۆ ناو دیبەیتی ئاین لە کورستان و، ئیسقاتکردنی ئەو تێزە بەسەر بەشداریی ئیسلامی سیاسی لە فەزای گشتیدا ڕێک گرفتی خەتەرناکی دیموکراتیی لێ دەکەوێتەوە نەک گرفتێکی دیموکراتی چارەسەر بکات.
ئەو ناحاڵییبوونەی ئەو ڕۆشنبیرانەی کورد لەوەی کە مەسیحییەتی ئەم سەردەمە و ئیسلامی سیاسیی ئەم سەردەمە دوو شتی تەواو جیاوازن، وە دیبەیتی ئاین لە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات لە دوو قۆناغی جیاوازدایە، گەیشتبووە ئەو ئاستە کۆمیدییەی کە دەهاتن تێزی «ئەولەوییەت بۆ دیموکراتییەت نەک عەلمانییەت»یان لەناو دیبەیتی عەلمانییەت لە ڕۆژئاواوە دەهێنا و وەک ئارگیومێنتی پاڵپشتی بۆ ڕێگەدان بە بەشداریی ئیسلامی سیاسی لە سیاسەتدا بەکاریان دەهێنا. ئەوان نەیاندەزانی ئەسڵەن ئەو تێزەی ناو دیبەیتی ئاین لە ڕۆژئاوا، لە سیاقی کوردستاندا ڕێک ئارگیومێنتە بۆ خەمخواردن لە بەشداریی دیموکراتیی بێباوەڕوان نەک ئاینداران، چونکە لە کوردستاندا، ڕێک بە پێچەوانەی ئەوروپاوە، ئەوە بێباوەڕانن کە بەشداریی دیموکراتییەتیان لێ زەوت کراوە و لەژێر گوشاری تۆتالیزتاریزمی باوەڕداریی ئیسلامییدان. ئەوە ڕەخنەگرانی ئاینن کە گەشەی ئیسلامیزم و زاڵیی دیسکۆرسی ئیسلامی ناچار بە خۆسانسۆرکردن و ئامادەنەکردنی ڕای خۆیان لەناو فەزای گشتیدای کردوون. بیهێنە پێش چاوی خۆت چەند خەڵک لە کوردستاندا لەم مانگی ڕەمەزانەدا بەبێ ویستی ڕاستەقینەی خۆیان ڕۆژوو دەگرن، یان لە ترسی موناقەشەی ئەگرەسیڤانە و موزایەقەکەرانەی باوەڕداران، دەیشارنەوە کە بەڕۆژوو نین. ڕۆشنبیرانی کورد ناتوانن ئەو کەمە لێک بدەنەوە کە ڕێک بە هۆی پرەنسیپی ئەولەوییەتی دیموکراتییەت بەسەر عەلمانییەتەوە، مادامێک ئیسلامیزەبوونی سەرتاپاگیری فەزای گشتی گرفتی گەورەی بۆ دیموکراتییەت دروست کردووە، دەبێت یەکێک لە ئەولەوییات و کارە هەنووکەیییەکان لە کوردستان و وڵاتانی ئیسلامیدا هەوڵدان بێت بۆ عەلمانیزم و بەعەلمەنەکردن و عەلمانییەت.
بەشداریی داڕوخێنرانەی ڕۆشنبیرانی کورد لە دیبەیتی ئیسلام و ئیسلامیزم و ناسنامەی کورد و دەسەڵاتی سۆفتی وڵاتانی دراوسێ لەو سەردەمەدا گەیشتبووە ئەوەی کە، وەک ئەوەی ئەوان لە هەر یەکێك لە ئێمە بە تۆڵێڕانستر بن و لە ئێمە زیاتر لایەنگریی فرەیی و هەمەچەشنەیی بن، وتنەوەی دروشمی کەمتۆلێرانسانە و دژە فرەیییانەی «ئەڵڵاهوئەکبەر»یان وەک بەشدارییەک لە گەشەی دیموکراتیدا دەبینی. ئەو بەشدارییە داڕوخێنەرەی ئەو ڕۆشنبیرانە گەیشتبووە ئەو  ئاستە عەبەسییە لە ئارگیومێنتکردن کە دەهاتن باسی بە هەڵە دەرکەوتنی پێشبینییەکانی ماکس ڤیبەریان بۆ ئاوابوونی ئاین لە سەردەمی مۆدێرنتییدا، وەک بەڵگەی پەیوەنددار بە دیبەیتەکە دەهێنایە ناوەوە.
هیوادارم ئێستا دوای ئەوەی کۆمەڵگای کوردی بە جەدارەتەوە خۆی شایان بەوە کردووە وەک کۆمەڵگایەکی زیهنداخراوی ژنکوژ سەیر بکرێت و، ئاینداریی ئیسلامیی دیسکۆرسێکی کۆمەڵایەتیی دەستوپێگری دیموکراتی، ئێستا تێگەیشتبن کە دیبەیتەکە سەبارەت بە چی بوو و، ئەوان چی موساهەمەیەکی نێگەتیڤیان هەبووە لە دۆزی فرەییی بیروڕا و تۆڵێرانس لە کوردستاندا.
ڕەنگە خاڵێکی پۆزەتیڤ ئەوە بێت کە عاممەی کۆمەڵگای کوردی ئاگاداری ئەو تێکست و کتێبە کورت و کوێرانە نین کە بڕێک لە ڕۆشنبیرانی کورد بەرهەمی دەهێنن، وە بەشێکی گەورەی ئەوانەشی کە دەخوێننەوە، ئێستا لە سنوورداریی توانای لێکدانەوە لای ئەو نووسەرانە تێگەیشتوون و بە جیددی وەریان ناگرن. بەڵام هەرچییەک بێت، من پێم وایە ئەو ڕۆشنبیرانەی کورد، بەو ئەندازە کەم و زۆرەیکە سەهمیان هەبووە لەو گەشە خەتەرناکەی ئێستای ئیسلامەتی و ئیسلامی سیاسیدا لە کوردستان، ڕێک بەو ئەندازەیە بەرپرسیارێتیی مۆراڵییان لە کوژرانی ماریا و کوژرانی هەموو ئەو ژنانەی تردا دەکەوێتە ئەستۆ کە بەشداریی نێگەتیڤانەی مەلاکان و ئیسلامی سیاسی لە سیاسەت و لە فەزای گشتیی کوردستاندا لەم دەیەی دواییدا، پلەی موعەڕەزییانی زیاتر کرد.
بیهێنە پێش چاوی خۆت کچێک بیت لە قوتابخانەیەکی هەڵەبجە و پێت خۆش نەبێت موحەجە بیت، بەڵام یەکگرتووی ئیسلامی بە تەنسیق لەگەڵ ڕژێمی بەدناوی ئێراندا، بۆ پیرۆزکردنی شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵی (١٣٥٧)دا، ڕێک (١٣٥٧) کچ ببات داوا بکات ئەو درۆیەی بۆ بکەن کە تازە موحەجەبە بوون و تاجی ناو ئاڵای ڕژێم بکەنە سەریان. لەمەدا هەموو هاوپۆلەکانت بڕۆن تەنها تۆ نەبێت پێداگری لەسەر ڕێز بۆ بیر و بیرکردنەوەی سەربەخۆی بکەیت و نەچیت؛ بیهێنە پێش چاوی خۆت چی گوشارێکت دێتە سەر لەلایەن هاوپۆلەکانتەوە و، چۆن دەخرێیتە لاوە و، چۆن ناچار دەبیت هەموو قەناعەتێکی خۆت پشتگوێ بخەیت و تۆش لەگەڵیان بکەویت.
دیارە تەواو جێگەی تێگەیشتنە ئەگەر ئاوا کۆڵ بدەیت و، لەپێناو لەدەستنەدانی هاوڕێکان و دەوروبەرەکەتدا، دەست لە ویستی ڕاستەقینەی خۆت و لەو مافی مرۆڤە موسەلەمەش هەڵگریت کە ئازادیت چی لەبەر دەکەیت. ئاخر لەدەستدانی دەوروبەر و خۆڕەنجاندنی ڕەفیقان و هەوڵی تەریککردنەوەت و گوشارهێنانی بەردەوامی دەوروبەر بۆ وادارکردنت بە لەیەکچوون و کۆنفۆرمیتی، بارێکی ئەوەندە قورسە کە دەگمەن هەیە کەسێک ئامادە بێت لەپێناو ڕێزی بۆ خۆی و، لەپێناو کۆمەڵگادا، کۆڵی بداتە بەر.
بۆ ئەوەی ببینیت ئەو ماریایەی کە کۆمەڵگای ئێمە لە مانگی ڕابردوودا لە دەستی دا، چی ئینسانێکی مەزن بوو، ئەو فاکتە ببینە کە ماریا کۆڵی دابووە بەر بارێکی زۆر لەوە قورستر. ئەو تەنها بە نۆزدە ساڵ تەمەنەوە پشتی کردە پەروەدەیەکی تەواو موحافەزەکارانەی ناو خێزان و، باوکێک و حیزبێکی تەواو کۆنەپەرست و، زەواجێکی بەزۆر و هەموو دۆست و دەوروبەری بەجێ هێشت و، وەک کچێک وێرای خۆی ئاوارەی ناو کۆمەڵگایەکی سەرتاپا پیاوسالار بکات و، ئینجاش سەنگەری لێ بگرێت.
ماریا سەرکێشێکی ژیر بوو، وە بە هۆشیارییەوە سەنگەری گرتبوو. ئەو دەیزانی خۆی «ماسییەکی ڕەشی بچکۆلانە»یە و فەزای دەوروبەری بە ڕۆحی بەرتەسکە. دەیزانی دەوروبەرەکەی قەڵسن لە سەرکێشییەکانی. بۆیە وەک کاپشنی پرۆفایلی فەیسبووکەکەی نوسیبووی: «من بووم بە ماسیی، بە ئێوە چی؟».
پێشتر من سەبارەت بە سەردەشت عوسمان وتم سەردەشت پرۆژەی هەڵکەوتنی ئەدیبێکی بەتوانا بوو کە لە سەروەختی چرۆکردنیدا قرتێندرا. ئێستا کە هەندێک تۆماری دەنگی و گۆرانیی تۆمارکراو و دەقی کورتی ماریا دەبینم، هەمان ئەسەفم لە دڵدا دروست دەبێت.
ماریا پرۆژەی هەڵکەوتنی ڕۆشنبیرێکی کارا و هونەرمەندێکی گەورەی خاوەن پەیام لە چەشنی «ئەحمەد کایا» و «بی کیدودە» بوو بۆ ژنانی سەرکوتکراوی کورد. ئەو خۆی ڕۆشن دەیزانی دەیەوێت چی پەیامێک بگرێتە ئەستۆ و لە بەرامبەر چییدا بوەستێتەوە. بۆیە لە پۆستێکی فەیسبووکدا دەنووسێت:
«من ئەزانم ڕۆژێک دەنگم باشتر دەبێت. ئەو کاتە پڕ بە دەنگم دانە بە دانەی تاڵییەکانی چێشتوومە، بە گۆرانیی دەیچرپێنم بە گوێی تاک بە تاکتاندا».
ئەو بەو تەمەنە بچووکەوە ئەوەندە واقیعبین و ڕۆشن بوو کە دەیزانی ڕێگەیەکی سەخت و درێژ و خەتەرناکی گرتووە. بۆیە لە دوو پۆستی تری فەیسبووکدا دەنووسێت:
«هەندێک جار وا هەست دەکەم من شەڕ بۆ دونیایەک ئەکەم کە خۆم کاتی ئەوەم نابێت تیایدا بژیم».
«من خۆم دەڕۆم ناگەڕێمەوە، بەڵام جوامێرییەکانم دەمێننەوە».
ئەو خۆی دەیزانی لەخۆبردووانە بڕیاری داوە ئەرکێکی گەورە بۆ کۆمەڵگای کوردی بگرێتە ئەستۆ بەڵام ئەو کۆمەڵگایە بە هەڵە لێی تێدەگات. بۆیە لە فەیسبووک دەنووسێت: «من هەموو شتێکم کرد کە کەسێکی باش دەیتوانی بیکات. من باشم. من ڕووبارێکی هەست بووم. شایەنی باشتر بووم».
بەداخەوە، پێدەچێت ماوەیەکی زۆر درێژ ببات پێش ئەوەی کۆمەڵگای کوردی ڕۆژێک ویژدانی ناڕەحەت یەخەی بگرێت و، تێبگات کە ماریا سام چەند شایان بە مامەڵەیەکی باشتر بوو، وە لەناوبردنی چی کەتنێکی گەورە بوو.
١٦/٤/٢٠٢٢
The post «ماریا بوو بە ماسییەکی ڕەشی بچکۆلانە – بە ئێوە چی؟» appeared first on ژنەفتن.
ئایین و ئه‌نترۆپۆلۆژیا سێكیولاریزم و كایه‌ی گشتی
ته‌ڵال ئه‌سه‌د تیۆریستێكی ئه‌نترۆپۆلۆژییه ‌و به‌شداری گرنگ و به‌رچاوی هه‌یه ‌له‌و توێژینه‌وانه‌دا كه‌ تایبه‌تن به ‌قۆناغی پۆست-كۆڵۆنیالیزم. له‌نێو زاناكاندا پتر له‌ژێر كاریگه‌ری كاره‌كانی كه‌سانی وه‌ك میشێل فوكۆ و بیریاری ئه‌مریكایی ئێدوارد سه‌عیده‌. ده‌قی ئه‌م گفتوگۆیه‌ی خواره‌وه ‌زانكۆی چیسته‌ر له‌گه‌ڵیدا سازی كردووه ‌و هه‌ر له ‌ماڵپه‌ڕی زانكۆكه‌یش بڵاو كراوه‌ته‌وه:‌
تەڵان ئەسەد (١٩٣٢- ) ئەنترۆپۆلۆژیستی ئەمریکایی
– سه‌ره‌تا ده‌مانه‌وێت بزانین كه‌ چۆن ده‌ڕوانیته‌ ئه‌و گفتوگۆیه‌ی كه ‌له‌ ئێستادا، له‌نێوان ئایین و كایه‌ی گشتیدا له‌ئارادایه‌؟
ته‌ڵال ئه‌سه‌د: له ‌ڕاستیدا زۆر به‌وردی به‌دواداچوونم بۆ ئه‌و گفتوگۆ ئه‌كادیمیانه ‌نه‌كردووه ‌كه ‌تایبه‌تن به‌م  به‌ریه‌ككه‌وتنه‌ی نێوان ئایین و كایه‌ی گشتی. به‌ڵام ده‌توانم بڵێم قسه‌كردن (نه‌وه‌ك ئارگیومێنت) له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه ‌ترسناكانه‌ی كه ‌له ‌پاریس ڕوویاندا په‌یوه‌ندییان به‌ پرسیاره‌كه‌ی تۆوه ‌هه‌یه ‌و منیش به‌سروشتی خۆم بایه‌خی پێده‌ده‌م. ئاگادارم كه‌ كه‌سانێك هه‌ن ده‌خوازن به ‌شێوه‌یه‌كی زۆر كراوه‌تر بیر له ‌ئایین و په‌یوه‌ندییه‌ شیاوه‌كانی به‌ سیاسه‌ت و سیاسه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ بكرێته‌وه‌. زۆر جاریش لێیان پرسیوم: چۆن ده‌توانرێت ئه‌مه‌ به‌ ئه‌نترۆپۆلۆژیاوه ‌ببه‌سترێته‌وه‌؟ ڕه‌نگه ‌یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه ‌زۆر كه‌س غافڵگیرانه ‌ئاگاداری نه‌بن ئه‌وه ‌بێت كه‌ ئه‌نترۆپۆلۆژیا ئه‌و كاته ‌زیاتر گه‌شه‌ی كرد و پڕ به‌رهه‌متر بوو كه‌ توانی له ‌ده‌ره‌وه‌ی كایه ‌و پسپۆڕییه‌كانی خۆی ببێته ‌خاوه‌نی ئایدیا و میتۆد و پرسیاری تازه‌. من دڵنیام كه ‌تۆ كه‌سێكیت زۆر باش ئاگاداری مێژوو‌یت. له‌ سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا یه‌كێك له ‌گرنگترین بیریاره‌كانی تایبه‌ت به ‌ئایین (ڕۆبه‌رتسۆن سمیس) كه ‌پاشتر به ‌تیۆره‌ی ئه‌نترۆپۆلۆژی بۆ ئایین ناو ده‌برا، دیدێكی به‌ ڕاستی ته‌واو ئایینیانه‌ی هێنا بۆ ناو كایه‌ی ئه‌نترۆپۆلۆژیا. ده‌توانین به‌و پڕۆژه‌یه‌ی سمیس بڵێین كه‌ جۆرێكه ‌له‌ دزه‌كردنی ئه‌نترۆپۆلۆژیا بۆ ناو لاهوت. پاشان ماركسیزم و فێمینیزم و بونیادگه‌ریی (لیڤی شتراوس به‌ تایبه‌تی) و هتد، ده‌ركه‌وتن. ئه‌و له ‌گرنگترینی ئه‌و ئه‌نترۆپۆلۆژیستانه ‌بوو كه ‌یان پشتگیریی ئایدیایه‌ك ده‌كه‌ن، یان جگه ‌له ‌ئه‌نترۆپۆلۆژیا ‌تێڕوانینی كایه ‌پسپۆڕییه‌كانی تریان قبوڵ بێت. خۆی ڕاستییه‌كه‌یش ئه‌وه‌بوو كه ‌زانایانی ئه‌نترۆپۆلۆژی پێیان وایه ‌كه ‌كاری مه‌یدانی و كێڵگه‌ئاسایی (تێبینیی به‌شداركه‌رانه‌) زۆر زۆر گرنگه‌ تا وامان لێ بكات زۆر به‌وردی بڕوانینه ‌ئه‌و شتانه‌ی كه ‌تایبه‌تی و تایبه‌تمه‌ندن، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ كرانه‌وه ‌به‌سه‌ر ئه‌و شته‌دا كه‌ به‌رجه‌سته ‌ده‌بێت وه‌ك ڕه‌گه‌زێكی بایه‌خدار له‌ ڕه‌وتی مێژوودا. مه‌به‌ستمه ‌بڵێم كه ‌مرۆڤ نابێت كاتێك كه ‌ده‌چێته ‌كێڵگه‌یه‌كه‌وه خۆی به‌و پرسیارانه بارگاوی كردبێت كه ‌پێشوه‌خت فۆرمه‌له ‌و دروست بوون، به‌ڵكوو ده‌بێت هان بدرێت گوێ له‌و ئاخاوتن و قسه‌كردنه ‌بگرێت كه‌ خه‌ڵكی و شوێن له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا ده‌یكه‌ن. ئا به‌و شێوه‌یه‌، هه‌ست ده‌كه‌م كه ‌به‌شێك له‌و كێشه ‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه ‌له‌هه‌موو مه‌سه‌له‌كانی تر جێی گرنگی پێدان بوون و له‌ ئه‌نترۆپۆلۆژیای ئاییندا په‌ره‌یان سه‌ند، ئه‌وكاته ‌ده‌ركه‌وتن كه ‌ئاره‌زوویه‌ك هه‌بوو بۆ گه‌ڕان له‌دووی پرسیاری نوێ و باوه‌ڕنه‌بوون به‌ گریمانه‌كانی پێشتر. به ‌ڕای من بایه‌خدانیشم به ‌سێكیولاریزم و ئایین به‌شێكه‌ له‌م ڕاستییه‌، ڕاستی ئه‌وه‌ی كه ‌سێكیولاریزم وه‌ك دۆگم و باوه‌ڕێكی سیاسی پشت به ‌سیما و ڕووكه‌شێكی سێكیولارانه‌ ده‌به‌ستێت: واته ‌كۆی هه‌ستیارییه‌كان و ئه‌و هه‌ڵوێست و گریمانانه‌ی كه ‌پێشتر لێیان نه‌كۆڵراوه‌ته‌وه‌، سه‌رباری هه‌ندێك شتی تریش.
توندوتیژی خۆی به‌شێك بووه ‌له ‌ئایین، وه‌ك چۆن له ‌سه‌رده‌مانێكی كۆنه‌وه ‌به‌شێكیس بووه ‌له ‌هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی مرۆڤ.
– باوه‌ڕم وایه ‌كه ‌به ‌ئێستایشه‌وه‌، یه‌كێك له ‌ڕێچكه‌كانی قسه‌كردن ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ‌و وروژاندنی بریتییه ‌له ‌وروژاندنی جۆرێك له‌ پرسیار كه ‌پێمان وایه‌ ده‌بێت ئاڕاسته‌ی ئایین بكرێن. ڕه‌نگه ‌ئه‌وه ‌زیاتر به‌سترابێتیشه‌وه ‌به‌و ڕووداوانه‌وه ‌كه ‌له ‌پاریس ڕوویاندا، پرسیاره‌ی له‌وه‌ی كه ‌داخۆ ئه‌و تیرۆره ‌په‌یوه‌ندیی به ‌ئایینه‌وه ‌هه‌یه ‌یان نا.
ته‌ڵال ئه‌سه‌د: ئه‌وه‌ی كه ‌له ‌پاریس ڕوویدا، منی ته‌واو نیگه‌ران كرد و زۆریش كاری تێ كردم، به‌ چه‌شنێك دۆشدامابووم كه‌ هیچ سه‌رم له‌و كاردانه‌وانه ‌نه‌سوڕما كه ‌به‌دوای خۆیدا هێنای. گریمانه‌یه‌كی زۆر باو هه‌یه‌ كه ‌پێی وایه ‌ئه‌وه‌ی كه ‌له‌ ئێستادا له‌ هه‌موو شتێك گرنگتره ‌ڕیفۆرمكردنی ترادیسیۆنی ئیسلامییه ‌تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه ‌ئاسانكاری و زه‌مینه‌سازی بۆ ڕه‌تكردنه‌وه ‌و به‌رنگاربوونه‌وه‌ی جیهادیزم بكرێت. زۆر له‌وانه‌یشی كه ‌بایه‌خ به ‌بواری ئایین و توندوتیژی ده‌ده‌ن (واته ‌ئایین له ‌كایه‌ی گشتیدا)، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ‌به ‌پرسێكی چاره‌نووسساز ده‌بینن. دیاره‌ هه‌مان ئه‌م بۆچوونه‌ له ‌لایه‌ن بڕێكی زۆر له‌ موسوڵمانانیشه‌وه ‌كۆپی ده‌كرێت و وێنه‌ی له‌به‌ر ده‌گیرێته‌وه‌. ده‌زانیت چی؟ یه‌كێك له‌ ترسه‌كانی  من دروستبوونی ئه‌و ئاره‌زووه ‌بوو كه ‌ده‌خوازێت له ‌ئه‌نترۆپۆلۆژیادا پێناسه‌یه‌كی گه‌ردوونییانه ‌بۆ ئایین به‌رهه‌م بهێنێت، هه‌روه‌ها ڕوانین له‌و شێوازه‌ی كه ‌زمانی ئایینی (به ‌ئایین خۆیشیه‌وه‌) له‌ دۆخه‌ جیاوازه‌كاندا و بۆ مه‌به‌ستی جیاواز پێ به‌كار ده‌برێت، جا ئه‌و دۆخانه‌ سیاسی بن یا ڕۆحی یان هه‌ر شتێكی تر. هه‌ر بۆیه ‌من له‌و گریمانه‌یه ‌تێناگه‌م كه ‌ده‌ڵێت: ئێمه ‌زۆرباش ده‌زانین كه ‌له ‌ترادیسیۆنی ئایینێكی دیاریكراودا هه‌ڵه‌كان ‌كامانه‌ن ‌‌و ده‌بێت سه‌ره‌تا له ‌لایه‌ن خودی باوه‌ڕدارانی ئه‌و ئایینه‌وه ‌چاك بكرێنه‌وه‌. من كۆكم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ‌له‌ناو هه‌ر ترادیسیۆنێكی جێگیری ئایینیدا به‌رده‌وام پێویستمان به ‌بیركردنه‌وه‌یه‌كی داهێنه‌رانه ‌هه‌یه ‌تاوه‌كو بتوانین له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كاندا بیگونجێنین، به‌ڵام باوه‌ڕم وا نییه‌ كه‌ ئه‌وه ‌په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆی به ‌تێگه‌یشتن له ‌ڕووداوه‌كانی پاریسه‌وه‌ یان ئه‌و دڕنده‌ییه‌وه ‌هه‌بێت كه‌ ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئه‌نجامیان ده‌دات. من پێم وایه ‌سه‌رلێتێكچوون و جۆرێكه ‌له‌ خۆشباوه‌ڕی كه ‌پێت وا بێت ڕیفۆرمكردنی لاهوتیانه‌ی ئایینێك كه ‌لانیكه‌م گه‌ر وه‌ك ناویش بێت، ملیارێك كه‌س باوه‌ڕداریه‌تی، بتوانێت خواست و ویستی ئه‌و گه‌نجانه ‌بوه‌ستێنێت كه ‌ده‌یانه‌وێت كوشتار بكه‌ن. به‌لای منه‌وه ‌ئه‌مه ‌هه‌ر زۆر شتێكی بێمانایه‌. پاشان خۆت ده‌زانیت كه ‌لێره‌وله‌وێ له‌ خه‌ڵك ده‌بیستین كه‌ ده‌ڵێن (له‌ناو ئاییندا توندوتیژی جێی نابێته‌وه‌). به‌ڵام با بزانین ئه‌مه‌ مانای چی ده‌گه‌یه‌نێت؟ توندوتیژی خۆی به‌شێك بووه ‌له ‌ئایین، وه‌ك چۆن له ‌سه‌رده‌مانێكی كۆنه‌وه ‌به‌شێكیس بووه ‌له ‌هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی مرۆڤ. مرۆڤ بۆی نییه‌ و ناتوانێت خێرا و به‌په‌له ‌ئه‌وه‌مان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت كه‌ كرۆكی توندوتیژی له‌ ئاییندا خۆی نمایش ده‌كات یان نایكات. سه‌باره‌ت به‌و ڕه‌شه‌كوژییه‌یشه‌وه‌ كه ‌له‌ پاریس ڕوویدا، خه‌ڵكی پێویستیان به‌وه‌یه‌ له‌ خۆیان بپرسن كه‌ بۆچی له‌ ئێستادا ئه‌و چه‌شنه‌ ڕه‌فتاره‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌، له‌ كاتێكدا نزیكه‌ی ١٥٠٠ ساڵ به‌سه‌ر نه‌ریته ‌ئیسلامیه‌كاندا تێپه‌ڕیوه‌ و چه‌ندین ڕیفۆرم و پارچه‌پارچه‌ بوون و تێ‌هه‌ڵچوونه‌وه ‌و زۆر جاریش كشانه‌وه ‌له ‌كایه‌ی گشتی (دیاره‌ ده‌زانم كه ‌لێره‌دا چه‌مكی كایه‌ی گشتی به ‌شێوه‌یه‌كی ناڕێك به‌كار ده‌هێنم) ڕوویانداوه‌، كه‌چی ئه‌م دیارده ‌جیهادییه‌ مۆدێرنه ‌شتێكی تازه‌یه‌، بۆ؟ ئێمه ‌له‌ جیهانێكدا ده‌ژین كه ‌چه‌ندین شێوه ‌له ‌توندوتیژی هه‌ن و یه‌كتری به‌هێز و به‌خێو ده‌كه‌ن، وه‌ك چۆن گفتوگۆیه‌كی زۆریش هه‌یه ‌ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ‌له ‌كایه‌ی گشتیدا چی ڕێپێدراوه ‌و چی قه‌ده‌غه‌كراو.‌
به ‌ڕای من تا ئێستا ئێمه ‌هیچی وامان ده‌رباره‌ی زمانی ئایینی نه‌كردووه‌
– ئایا له‌ سه‌ده‌ی بیستویه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌ت هه‌یه‌ كه ‌له‌نێوان ئایین و كایه‌ی گشتیدا گه‌شه ‌بكات كه ‌ئێمه ‌له ‌سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م و بیسته‌مدا ئاگاداری نه‌بووبین یا خه‌یاڵمان بۆی نه‌چووبێت، په‌یوه‌ندییه‌ك كه ‌به ‌ڕای من یه‌كێك له ‌شێوه‌كانی ده‌ربڕینه‌كان لێی ‌بریتییه ‌له ‌چه‌مكی ((پۆست سێكیولار))؟ ئێمه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك له ‌شێوه‌كان چووینه‌ته ‌قۆناغی پۆست سێكیولاریزمه‌وه‌، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی كه‌ كه‌سانی وه‌ك یورگن هابه‌رماس به‌كاری ده‌هێنن و گه‌شه‌ی پێ ده‌ده‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ‌له‌ ئێستایشدا ئه‌م چه‌مكه‌ زۆر به‌ربڵاوه‌، ده‌پرسم كه ‌ئایا به ‌ڕای تۆ چه‌مكی پۆست سێكیولاریزم شتێكی باشه ‌بۆ باسكردن و شیكاركردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی كه ‌له ‌ئێستادا له‌نێوان ئایین و كایه‌ی گشتیدا هه‌یه‌؟
ته‌ڵال ئه‌سه‌د: به‌ڵێ و نه‌خێریش. مه‌به‌ستم له‌وه‌یه ‌كه ‌هه‌تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه ‌ئه‌م چه‌مكه‌ گومان له ‌گریمانه ‌پێشوه‌خته‌كان بكات، شتێكی باشه‌. بێگومان شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر و مژده‌به‌خشانه‌یشه ‌كه ‌كه‌سێكی وه‌ك هابه‌رماس ده‌بینیت چه‌ندین ساڵه‌ قسه ‌له‌سه‌ر ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ ده‌كات، بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه ‌هه‌ندێك ڕێچكه ‌بدۆزێته‌وه ‌كه ‌ده‌كرێت له ‌ڕێگه‌یانه‌وه‌ قبوڵی ئه‌و شته ‌بكرێت كه ‌كایه‌ی گشتی وه‌ك ئایینی بیری لێ ده‌كاته‌وه‌ و ناوی ده‌نێت. به‌ بڕوای من ئه‌مه‌ شتێكی باشه‌، به‌ڵام پێویستمان به‌وه‌یه‌ كه ‌ڕه‌خنه‌ییانه ‌بیر له ‌خودی چه‌مكی سێكیولاریزم بكه‌ینه‌وه ‌و پێمان وا نه‌بێت كه ‌بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ ده‌ستنیشان و دیاریكراوه‌ و بڕاوه‌ته‌وه‌. ئه‌و كاته‌ی كه ‌ده‌توانین بڵێین ده‌زانین واتای سێكیولاریزم چییه‌ و چی بووه‌، ده‌زانین كاریگه‌ری و ئه‌و گریمانانه ‌چین كه ‌ئاماژه‌یان بۆ ده‌كات، ئه‌و كات ده‌توانین بڵێین له ‌دۆخێكداین كه ‌ده‌كرێت به ‌هه‌ڵوێستێكی پۆست سێكیولار ناوی ببه‌ین. من له‌وه ‌دڵنیا نیم كه ‌ئه‌م كاره ‌به ‌شێوه‌یه‌كی گونجاو ئه‌نجام درابێت، ئه‌مه ‌جگه‌ له‌وه‌ی كه ‌توێژینه‌وه‌یه‌كی میتۆدییانه‌یشمان كردووه ‌سه‌باره‌ت به ‌نیشته‌جێبوون یا كه‌وتنه‌ناو (كایه‌ی گشتی)یه‌وه‌، ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ‌بۆچی مرۆڤ هه‌ست به ‌په‌شۆكان و دڵه‌ڕاوكێ ده‌كات كاتێك هه‌ست ده‌كات كه‌سێكی جیاوازتر له‌ خۆی له‌ناویدا نیشته‌جێیه‌. به ‌ڕای من وروژاندنی هه‌ندێك پرسیار هه‌میشه ‌ده‌بنه ‌مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه ‌گومانی ئاكارییانه‌ت لێ بكرێت. كه‌ من بیر له‌وه ‌ده‌كه‌مه‌وه ‌به‌پێی پرەنسیپه‌كانی لیبرالیزم ڕه‌خنه ‌بكه‌م و پرسیار بوروژێنم، ئایا ئه‌مه مانای وا نییه ‌كه‌ ده‌بێت مرۆڤ ئازادانه ‌قسه ‌بكات، سه‌ربه‌ستانه ‌ڕه‌خنه ‌له ‌ئایدیا گشتییه‌كان بگرێت و به ‌ده‌نگی به‌رز بڵێت كه ‌هیچ پرسیارێك نییه ‌تابو یا یاساغ بێت؟ بۆ نموونه ‌مه‌به‌ست له‌وه ‌چییه ‌كه ‌كاتێك هابه‌رماس ده‌ڵێت ئایین ڕۆڵێكی شه‌رعی له ‌كایه‌ی گشتیی مۆدێرندا ده‌گێڕێت، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی كه ‌باوه‌ڕداران بتوانن بیروبۆچوونه‌كانیان وه‌ربگێڕن بۆ زمانێكی ڕوون و بێ گرێوگۆڵ تا ئه‌وانه‌ی كه ‌بڕوادار نین، لێی تێبگه‌ن؟ ڕه‌نگه ‌ئه‌مه ‌شتێكی ڕاشناڵ و ماقوڵ بێت، به‌ڵام ئایا ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماقوڵ بوون ئه‌و شته‌یه ‌كه ‌سێكیولاره‌كان به ‌ماقوڵی ده‌زانن، له ‌كاتێكدا ئه‌وانه‌ی بڕوادار نین هیچ گرنگ نییه ‌كه ‌به‌لایانه‌وه ‌ماقوڵه‌ یا قسه‌ی پووچ و بێبنه‌ما؟ ئه‌ی ئایا پێویسته ‌ئه‌وانه‌یشی كه‌ بڕوایان به ‌ئایین نییه‌، بۆچوون و ئایدیاكانیان وه‌ربگێڕن بۆ زمانێك كه‌ باوه‌ڕداران له‌ كایه‌ی گشتیدا لێی تێبگه‌ن؟ ئه‌ی چی ڕووده‌دات كاتێك باوه‌ڕداره‌كان هه‌ست بكه‌ن ئایدیاكانیان شێوێندراوه ‌یا ناكرێت به‌ زمانێكی سێكیولارانه‌، به‌باشی و گونجاوی گوزارشتیان لێ بكرێت؟ ئایا له‌ دۆخگه‌لێكی له‌م چه‌شنانه‌دا هه‌ر دوو زمانی ئایینی و زمانی سێكیولار یه‌ك ده‌رفه‌ت و مافی یه‌كسانیان هه‌یه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ كایه‌ی گشتی؟ به ‌بڕوای من به‌ر له‌وه‌ی باس له‌وه‌ بكه‌ین كه‌ پۆست سێكیولاریزم باشه‌ یا نا، چه‌نده‌ها پرسیاری دیكه‌ هه‌ن ‌كه‌ ده‌بێت ده‌رباره‌ی ئایین و ڕۆڵی له‌ كایه‌ی گشتیدا بوروژێنرێن.
– زۆر ‌نه‌رمونیان ‌فشارت بۆ ده‌هێنم و ده‌پرسم: به‌ ڕای تۆ ده‌بێت له‌ ئێستادا چ پرسیارێك له‌ ئایین بكه‌ین، ئه‌ی چ پرسیارێك نه‌كه‌ین؟
ته‌ڵال ئه‌سه‌د: من تۆزێك ڕه‌وتی دیالۆگه‌كه‌ ده‌گۆڕم و ده‌ڵێم: ده‌توانین بڕوانینه‌ ئه‌و شێوازه‌ی كه‌ زمانی پێ به‌كار ده‌هێنرێت، سه‌یری ئه‌و گوزاره‌ و ده‌سته‌واژه ‌به‌كاربراوانه ‌بكه‌ین كه‌ مرۆڤ بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌وه‌ی كه ‌ئایینی یا ئایینی نییه‌، به‌كاریان ده‌بات. خۆی ئه‌مه‌ سه‌رچاوه‌ی دڵه‌ڕاوكێی ئه‌نترۆپۆلۆژیایه‌ له‌و ڕووه‌وه‌ كه ‌تایبه‌ته ‌به ‌ئایین. به ‌ڕای من تا ئێستا ئێمه ‌هیچی وامان ده‌رباره‌ی زمانی ئایینی نه‌كردووه‌، دیاره ‌مه‌به‌ستم له‌و زمانه‌ به‌كارهێنراوه‌یشه ‌كه‌ ته‌نانه‌ت له‌ هۆشیاریی چالاكییه ‌ئایینیه‌كانیشدا به‌كار دێت. من زۆر سه‌رسام بووم به‌ كه‌سێكی وه‌ك ‘وێلفرد كانتوڵ سمس’ (چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ریش وتارێكم له‌سه‌ری نووسیوه ‌و ده‌توانیت بیخوێنیته‌وه‌). له‌و كۆتاییانه‌دا جارێكی تر بیرم لێكرده‌وه‌. وێلفرد ئاگاداری ئه‌وه‌ بوو كه‌ مرۆڤ ئایین به ‌گه‌ردوون و به ‌شت ده‌كات، به‌و مانایه‌ی كه‌ ده‌یكات به ‌كرۆك و سیفه‌ته‌كانی كرۆك و جه‌وهه‌ریان پێده‌به‌خشێت. به‌ ڕای من ئه‌مه ‌زۆر گرنگه‌. من ده‌خوازم نه‌ك به‌ ته‌نها له ‌به‌شتبوونی ئایین بكۆڵینه‌وه‌، به‌ڵكوو له‌وه‌ی كه‌ چۆن ده‌كرێت ئه‌و زمانه‌ بگۆڕین كه‌ به‌كاری ده‌هێنین، چۆن ئه‌و ڕێچكه‌یه ‌بگۆڕین كه ‌به ‌هۆیه‌وه ‌بیر له‌و شته ‌ده‌كه‌ینه‌وه ‌و پراكتیكی ده‌كه‌ین كه ‌پێی ده‌ڵێین ئایین.
دیاره‌ گفتوگۆ زۆرن ده‌رباره‌ی كۆتاییه‌كانی ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن سه‌روه‌ریی، به‌ڵام به ‌ڕای من ئه‌مه ‌تا ڕاده‌یه‌ك مایه‌ی په‌شۆكان و دڵه‌ڕاوكێیه‌
– به‌ بڕوای من ئه‌مه‌ زۆر زۆر گرنگه‌. ئێمه‌ باسمان له‌ سه‌رله‌نوێ خه‌یاڵاندنه‌وه‌ی ئایین و دۆگم له‌ سیاسه‌ت و پراكسیسی گشتیدا كرد. ئاشكرایشه‌ كه‌ سیاسه‌تی گشتی یه‌كێكه‌ له‌ كایه‌كانی ئه‌و توێژینه‌وه ‌و به‌شداریكردنه‌ی كه‌ ئایین ده‌كات به‌شت و ده‌یكرۆكێنێت. ئه‌و ده‌خوازێت هه‌موو شتێك بكرۆكێنێت و به‌شت بكات چونكه‌ پێویستی به‌ وه‌ڵامی ساده ‌و ساكاره ‌بۆ كۆمه‌ڵێك گرفتی زۆر ئاڵۆز. خۆی یه‌كێك له‌ ئامانجه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌یش بریتییه ‌له ‌نیشاندان و پێشكه‌شكردنی تێگه‌یشتنێكی زۆر وردتر بۆ ئایین له ‌سه‌ده‌ی بیستویه‌كدا، هه‌روه‌ها بۆ خه‌ڵكانێكیش كه‌ كاره ‌سه‌ره‌كییه‌كه‌یان بریتییه ‌له ‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاییندا به ‌شێوه‌یه‌كی دیموكراتی لیبراڵییانه‌. هه‌ر بۆیه ‌ده‌پرسم كه ‌ئایا به ‌ڕای تۆ له ‌ده ‌ساڵی ئایینده‌دا ڕه‌وتی ئه‌م گفتوگۆیانه ‌به‌چی ده‌گات؟ هه‌ستی تۆ به‌رامبه‌ر به ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌م گفتوگۆیانه چییه‌‌؟
ته‌ڵال ئه‌سه‌د: باشه‌. جارێ با سه‌ره‌تا ئه‌وه ‌بزانین كه ‌هیوا بۆ ‌ڕوودانی شتێك ته‌واو جیاوازه ‌له‌وه‌ی كه ‌بزانیت له ‌ئاینده‌دا چی ڕووده‌دات. یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه ‌زۆر به‌تایبه‌تی ‌‌مرۆ هیوای بۆ بخوازێت بریتییه له ‌بیركردنه‌وه ‌له ‌ئه‌و ترادیسیۆنه‌ ئایینیه‌ جیاوازانه‌ی كه‌ جیهانی مۆدێرنیان دروست كردووه‌، هاوكات ئه‌و ترادیسیۆنانه‌یشی كه ‌جیهانی مۆدێرن قه‌دەغە و تابویان كردووه‌. ئه‌مه‌ ده‌توانین هه‌ندێك شێواز بدۆزینه‌وه‌ كه ‌به‌ هۆیانه‌وه ‌بڵێین ئه‌م چه‌شنه ‌ترادیسیۆنانه ‌لۆژیكین و ده‌كرێت له‌گه‌ڵیاندا هه‌ڵ بكه‌ین، دیاره‌ مه‌به‌ستم له‌وه ‌نییه‌ كه‌ بڵێم بێخه‌م له‌گه‌ڵیاندا بژین، به‌ڵكوو مه‌به‌ستم له‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌توانین له‌ به‌ربه‌ره‌كانێدا بین له‌گه‌ڵ یه‌كتری، به‌بێ توندوتیژی، توندوتیژی ده‌وڵه‌ت، ئه‌مه‌ سه‌رباری توندوتیژی تاكه‌كه‌س و گروپه‌ چه‌ته‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ له‌مڕۆدا ده‌یانبینین. دیاره‌ من نازانم ئه‌مه‌ ڕووده‌دات یان نا. ئێمه‌ ڕۆژانه‌ زۆر له‌باره‌ی كه‌میینه‌ی ئایینییه‌وه‌ ده‌بیستین، جا له‌سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی كرده‌گی و پراكتیكیانه ‌بێت (بۆ نمونه‌ ئه‌وه‌ی كه ‌موسوڵمانه‌كان چۆن ده‌توانن له ‌ئه‌مریكا و ئه‌وروپا واز له‌ توندڕه‌وی بهێنن؟)، هه‌روه‌ها گوتاری تیۆرییش (چۆن له‌ ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی لیبراڵدا كه‌مینه‌یه‌كی ئایینی ده‌توانێت بێته ‌ناو كایه‌ی گشتییه‌وه‌؟). بێ دوودڵی، ئه‌مه‌ ڕووبه‌رێكه‌ كه‌ ده‌بێت لێی ڕابمێنین و تیایدا پرسیار بكه‌ین، هه‌موو ئومێدیشمان وروژاندنی ئه‌و پرسیارانه‌یه‌. ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌یشی كه ‌ئه‌م مشتومڕ و گفتوگۆیانه‌ به‌ چی ده‌گه‌ن، گه‌ر ڕژدانه‌ و به‌جیدی وه‌رگیران، كاره‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌یان بریتییه ‌له ‌پرسیارگه‌لێكی كرۆكئاسا و جه‌وهه‌ری ده‌رباره‌ی ده‌وڵه‌تی مۆدێرنی خاوه‌ن سه‌روه‌ری كه ‌ته‌واو بێده‌سه‌ڵاته ‌و له‌سه‌ر ئاستی بونیادی، كه‌متوانایه له‌وه‌ی كه‌ یه‌كسانانه ‌مامه‌ڵه ‌له‌گه‌ڵ كه‌مینه‌ی ئایینی یا هه‌ر جۆره ‌كه‌میینه‌یه‌كی تردا بكات. دیاره‌ گفتوگۆ زۆرن ده‌رباره‌ی كۆتاییه‌كانی ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن سه‌روه‌ریی، به‌ڵام به ‌ڕای من ئه‌مه ‌تا ڕاده‌یه‌ك مایه‌ی په‌شۆكان و دڵه‌ڕاوكێیه‌: چونكه ‌ده‌وڵه‌ته ‌به‌هێزه‌كان سوور ده‌بن له‌سه‌ر سه‌روه‌ریی خۆیان، له‌ كاتێكدا ده‌وڵه‌ته ‌لاوازه‌كان ناتوانن ئه‌مه ‌بكه‌ن. بزووتنه‌وه‌ ئابوورییه ‌ڕاسته‌قینه‌كان سنووره ‌نیشتمانییه‌كان تێده‌په‌ڕێنن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ‌ده‌یانبزونت ئه‌و بیرۆكه‌یه‌یه ‌كه ‌ده‌ڵێت: ره‌نگه‌ له ‌وڵاتێكدا قازانجی زیاتریان ده‌ست بكه‌وێت به‌راورد به‌ وڵاتێكی تر. بیرمان نه‌چێت كه ‌ئایین ڕۆڵێكی گرنگ و سه‌ره‌كی بینیوه ‌له ‌بونیادنانی ده‌وڵه‌تی ناسیۆنالیستی مۆدێرندا، له‌ هه‌ریه‌كه ‌له ‌ئه‌وروپا و ئه‌مریكایشدا، به‌ڵام پرسیاره‌كه ‌ئه‌وه‌یه ‌كه‌ ئایا ئایین ده‌توانێت ئه‌و گرفتانه‌ تێبپه‌ڕێنێت كه‌ زاده‌ و هه‌ڵقوڵاوی ده‌وڵه‌تی ناسیۆنالیستین؟ ئێمه‌ ده‌بێت ڕێگه‌یه‌ك بدۆزینه‌وه‌ كه ‌به ‌هۆیه‌وه ‌ئه‌م جۆره ‌بیركردنه‌وه‌یه‌ وامان لێبكات ڕووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و كێشانه ‌ببینه‌وه ‌كه ‌له ‌ئێستادا هه‌مووان ده‌ركی پێده‌كه‌ن. من خۆم ڕه‌شبینم به‌رامبه‌ر به ‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌، جا مه‌سه‌له‌كه ‌گۆڕانی كه‌شوهه‌وا بێت، كه‌ڵه‌كه‌بوونی چه‌كی ئه‌تۆمی و وزه‌ی ئه‌تۆمی بێت، سیستمی دارایی و سامانی جیهانی بێت كه ‌چیتر كۆنترۆڵ ناكرێت یا زیادبوونی هه‌ژاری و چه‌وساندنه‌وه‌و توندوتیژی. ئایا ترادیسیۆنه‌ ئایینییه‌كان و ئه‌و زمانه‌ی كه ‌خه‌ڵكانێكی جیاواز به‌ شێوازی جیاواز له‌و میرات و ترادیسیۆنه ‌بۆیان ماوه‌ته‌وه،‌ ده‌توانن به ‌شێوه‌یه‌كی ڕۆشنگه‌رانه ‌كۆمه‌كمان بكه‌ن تا بتوانین ئه‌و ناكۆكیانه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین و یه‌كتری قبوڵ بكه‌ین؟ هه‌ر بۆیه ‌وه‌ك وتم، من نازانم كه ‌ئاڕاسته‌ی ئه‌و گفتوگۆیانه ‌به‌ره‌و چی و كوێ ده‌جن، به‌ڵام ئومێده‌وارم هه‌ڵگری پرسیارگه‌لێك بن ده‌رباره‌ی هه‌ردوو سێكیولار و ئایینییش، پێكه‌وه‌.
ئێمه ‌پێویستمان به‌ گۆڕینی هه‌ڵوێسته‌كانه‌، هه‌م هه‌ڵوێستی قوربانییه‌كان و هه‌م هه‌ڵوێستی تاوانباره‌كانیش، به‌ گه‌وره ‌و بچووكیانه‌وه‌
– هیچ بۆچوونێكت هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ربه‌سته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ناو ئه‌وم گفتوگۆیانه‌ی ئێستا‌ چین و چ شتێك پێویستی به‌ گۆڕانكارییه‌؟
ته‌ڵال ئه‌سه‌د: جارێكی تر ده‌یڵێمه‌وه‌، ئێمه ‌پێویستمان به‌ گۆڕینی هه‌ڵوێسته‌كانه‌، هه‌م هه‌ڵوێستی قوربانییه‌كان و هه‌م هه‌ڵوێستی تاوانباره‌كانیش، به‌ گه‌وره ‌و بچووكیانه‌وه‌، هه‌روه‌ها گۆڕینی ئه‌و هه‌سته‌ی كه ‌گوایه ‌ئێمه ‌خاوه‌ن وه‌ڵامی ڕه‌هاین. ئێمه‌ ده‌زانین كه ‌پێویسته ‌چی بكه‌ین، ده‌یشزانین كه ‌جۆرێك له ‌پێكه‌وه ‌گونجان و یه‌كاڵاكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانمان ده‌وێت، به‌ڵام چۆن به‌وه ‌بگه‌ین؟ به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ‌لێره‌دا شكستمان پێده‌هێنێت كاركردنه‌ كرده‌گییه‌كانه ‌له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقیع.
– ده‌سته‌واژه‌یه‌ك هه‌یه ‌كه ‌خه‌ڵكی زیاتر هۆشیارن پێی، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ‌كه‌ ئایدیای ڕۆشنگه‌ریه‌كی نوێ وا ده‌كات كه‌متر بڕوا به‌ خودا بكرێت له‌نێوان قوربانییه‌كی فووتێكراو و نێوانی بیرۆكه‌یه‌كی ناقۆڵای فووتێكراویشدا كه ‌تیایدا ئه‌پیستیمه ‌تایبه‌ته‌كان به ‌ئێمه، ‌باڵاترن له‌ ئه‌پیستیمه‌كانی هه‌ر كه‌سێكی تر. هه‌ر بۆیه‌ ڕام وایه‌ كه ‌ڕێگه‌یه‌كی تر هه‌یه ‌بۆ سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه ‌و پاراستنی ڕه‌گه‌زه ‌پێشكه‌وتنخوازه‌كانی ڕۆشنگه‌ری، به‌ڵام گرفته‌كه ‌ئه‌وه‌یه ‌كه ‌له‌سه‌ر ئاستی واقیع بریتییه ‌له‌سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ چۆن له‌و ئاست و چه‌شنه‌ جیاوازانه‌ی زانین تێبگه‌ین و پێگه‌یه‌كی یه‌كسانیان پێ ببه‌خشین له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بایه‌خ به ‌یه‌كێكیان بده‌ین و ئه‌وی تریان فه‌رامۆش بكه‌ین. ده‌پرسم كه ‌ئایا شتێك هه‌یه ‌‌حه‌ز بكه‌یت له‌م باره‌یه‌وه ‌زیادی بكه‌یت، شتێك كه‌ هه‌ست بكه‌یت تا ئێستا هه‌لت بۆ نه‌ڕه‌خساوه‌ بیڵێیت‌؟
ته‌ڵال ئه‌سه‌د: زۆر به‌سانایی ده‌مه‌وێت دیسان باسی ئه‌و ئارگیومێنتانه ‌بكه‌مه‌وه ‌كه ‌زۆر به‌تایبه‌تی، فوكۆ باسیان ده‌كات. زۆر له‌و شتانه‌ی كه‌ فوكۆ باسیان ده‌كات به‌و مانایه‌ دێن كه ‌گرنگ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌ی جیاوازه ‌له ‌پڕۆژه‌ی ئازادیدا. دیاره‌ ئه‌مه ‌هه‌روا مه‌سه‌له‌یه‌كی ئاسان نییه‌، چونكه ‌به‌لای فوكۆوه ‌‌ڕۆشنگه‌ری گرنگ بوو، به‌ڵام پێیشی وا بوو كه‌ ده‌بێت وریابین له‌و شته‌ی كه‌ ناوی داڕنكردن و ڕووتاندنه‌وه‌ی ‌ڕۆشنگه‌رییه‌. هه‌ر بۆیه ‌بۆ ئێمه ‌زۆر گرنگ ده‌بێت‌ بیر له‌و ڕێگه‌ جیاوازانه ‌بكه‌ینه‌وه ‌كه‌ ده‌شیا ڕۆشنگه‌ری بیانگرێته‌به‌ر. چونكه‌ به‌ته‌نیا ئه‌وه ‌به‌س نییه ‌كه ‌بیر له‌و شێوه‌ جیاوازانه‌ی ڕۆشنگه‌ری بكه‌ینه‌وه‌(سێكیولار و ئایینی) كه ‌له ‌ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ڕوویاندا. ده‌شێت مرۆڤ قبوڵیان بكات یا ڕه‌خنه‌ییانه ‌بیریان لێبكاته‌وه‌. به‌ڕاستی نازانم، زۆر ڕه‌شبینم به‌رامبه‌ر به ‌چاره‌نووسی هه‌موومان. من هه‌ست ده‌كه‌م له ‌دۆخێكی چه‌قبه‌سته‌دا ده‌ژین كه ‌زۆر له‌ خه‌ڵكی نازانن هه‌ڵه‌ی ئه‌و ته‌ڵه‌زگه‌یه ‌چییه‌ كه ‌تیایداین، به‌ڵام مه‌حاڵیشه‌ ببینین كه‌ مرۆ چۆن لێی ده‌ربازی ده‌بێت. ئا لێره‌وه‌یه ‌كه‌ من باوه‌ڕم وایه‌ كه‌ سه‌رباری بیركردنه‌وه‌ و ئاخاوتن و نووسین له‌باره‌ی ئایین و سیاسه‌ته‌وه‌، ده‌رباره‌ی ئایین و كایه‌ی گشتی، ده‌بێت بیر له‌ پیاده‌كردن و پراكسیسه‌كانیش بكه‌ینه‌وه‌. ئێمه‌ بیر له‌و شته‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ پێی ده‌وترێت ((توانای باوه‌ڕپێهێنان)): توانای باوه‌ڕهێنان به‌ ڕاستیه‌ك له‌و كاته‌دا كه ‌ده‌ركی پێ ده‌كه‌ین. ئێ ئه‌مه‌یش خۆی چه‌ق و سه‌نته‌ری ئه‌زموونی ئایینی، گۆڕانی ئایینی و ته‌نانه‌ت سیاسه‌تی چالاك و كارایشه‌. ئا لێره‌یشه‌وه‌یه ‌كه ‌ئه‌م پرسیاره‌ خۆی قووت ده‌كاته‌وه‌: چۆن ڕه‌فتار بكه‌ین تاوه‌كو به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بچین به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆمان و ڕه‌گه‌زه‌كانی تریش وێران بكه‌ین؟ چۆن وا بكه‌ین؟
– پێم وایه ‌تاكه ‌ئومێدمان ئه‌وه‌یه ‌كه ‌من باوه‌ڕم وایه ‌سه‌ده‌ی بیستویه‌ك ته‌واو جیاوازتره‌ له‌و وێنه‌یه‌ی كه ‌لێی چاوه‌ڕوان ده‌كرا. دانپیانانێكی زۆر هه‌یه ‌به‌وه‌ی كه ‌ئێمه‌ خاوه‌ن ئه‌و تفاق و ئامرازه‌ كۆنسێپتواله ‌نین كه‌ به‌شێكی زۆریمان له‌هه‌ر دوو سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م و بیسته‌مه‌وه ‌بۆ ماوه‌ته‌وه‌. چیدی ئه‌و ئامرازانه‌وه‌ك چه‌مك به‌ كه‌ڵكی ئامانجه‌كه‌ی ئێمه‌ نایه‌ن كه‌ هه‌وڵدانه‌ بۆ شیكاركردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و شته‌ی كه‌ پیته‌بێرگه ‌ناوی ده‌نێت (ئایینی تووڕه‌) و هه‌موو ئه‌و گریمانانه‌یشی كه ‌له ‌سه‌رده‌می رۆشنگه‌ریدا تاقیكرانه‌وه. به‌ڵام له‌وانه‌یش گرنگتر بریتییه ‌له‌و شته‌ی كه ‌تۆ باست كرد، ئه‌وه‌ی كه ‌چۆن ڕه‌فتار بكه‌ین تاوه‌كو نه‌هێڵین خۆمان وێران بكه‌ین؟ ڕه‌نگه ‌وه‌ڵامه‌كانی ئه‌م پرسیارانه ‌زیاتر له‌ ڕێككردنه‌وه‌ و خستنه ‌به‌رباسیاندا بێت نه‌وه‌ك بیركردنه‌وه‌ لێیان، وه‌كچۆن ده‌شێت ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌پستیمییش بێت له‌ سه‌ره‌تادا، به‌ڵام كۆده‌نگییه ‌تازه ‌كه ‌په‌یوه‌سته ‌به‌وه‌ی كه: ئێمه ‌نازانین وه‌ڵامه‌كان چین، به‌ڵام به‌ر له‌هه‌ر شتێك ئه‌ركێكی ئاكاریمان له‌سه‌ره ‌كه ‌زانستییانه‌(هاوكات ئه‌زموونگه‌رانه‌) بین و بزانین ئه‌وه‌ی كه ‌ده‌یكه‌ین چییه‌. من وای ده‌بینم زۆربه‌ی خه‌ڵكی پێیان وا بێت كه ‌كارێكی وا پێویستی به‌خۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌یه ‌له‌و ئایدیۆلۆژی و چه‌مكانه‌ی كه ‌سنوورمان بۆ داده‌نێن و هاوكاتیش متمانه‌ی كاركردنمان شانبه‌شانی ئه‌وانی تر، پێ ده‌به‌خشن. هه‌ر بۆیه ‌به ‌ڕای من بزووتنه‌وه‌یه‌كی دژ هه‌یه ‌وه‌ك بیركردنه‌وه‌ و سیاسه‌ت، به‌ تێكشكاندنی هه‌موو ئه‌و قه‌واره‌ چه‌قبه‌ستووانه‌ی زانینیش كه ‌تا ئێستا هه‌مانن، ده‌توانین ئاسۆ و ڕووبه‌ری نوێ بدۆزینه‌وه ‌تا ڕێخۆشكه‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كه‌مان به‌پێی شێوازی خۆی كار بكات. به‌ڵام گومانی تێدا نییه ‌كه‌ ئه‌مه ‌كار و ئه‌ركێكی زۆر سه‌خته‌ و دژوار.
ته‌ڵال ئه‌سه‌د: وه‌ك خۆت ده‌ڵێیت، به ‌ڕێگه‌ی جیاواز، چونكه‌ وه‌ك خۆت ده‌زانیت به‌درێژایی چه‌ندین سه‌ده‌ ئه‌م گه‌مه‌یه‌هه‌بووه‌: گه‌مه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه ‌و توندوتیژی، ئێ ئێستایش هه‌ر وه‌كو خۆیه‌تی‌.
– هه‌ر بۆیه ‌ده‌كرێت بڵێین كه‌ له‌ناو خودی مرۆڤدا شتێكی نادیار و میتافیزیكی له ‌فۆرمی په‌تایه‌كدا هه‌یه ‌كه ‌وایان لێ ده‌كات هه‌رگیز له ‌مێژووه‌وه ‌فێر نه‌بن.
ته‌ڵال ئه‌سه‌د: ژنه‌كه‌م ده‌ڵێت: مرۆڤه‌كان هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌شه‌كردن و په‌ره‌سه‌ندنن!
سەرچاوە
لە ئاکاری کۆیلایەتی بەرەو ئاکاری بەرپرسیاريەتی
بۆ لێکدانەوەی ئەم بابەتە پشت بە ڕێچکە فەلسەفییەکان دەبەسین، بیروبۆچوونی ئەو فەیلەسوفانە دەهێنینەوە کە شیکارییان بۆ چەمکەکە کردووە. ڕەهەندی مێژوویی و بابەتی “ئاکاری کۆیلایەتی” و “ئاکاری بەرپرسیاریەتی” لێک دەدەینەوە. کە هەمان ڕەهەندی “فەلسەفیی ئاکاریین”. لەلایەکی دیکەش پشت بە ئاکاری‌ داوەری دەبەستین. واتە هەردوو بواری شیکاری و داوەری ئاکاری لەگوتارەکەدا تێکهەڵکێش دەکرێن. لە دەروازەی ئەو پرسیارانەوە دەچینە ناو بابەتەکەوە: ئاکاری کۆیلایەتی چۆن سەر هەڵدەدات؟ و خەسڵەت و تایبەتمەندییەکانی چیین و هەروەها ئاکاری بەرپرسیاریەتی چۆن دەتوانێ جێگەی بگرێتەوە؟
ئاکار چییە؟
لە زمانی ئینگلیسی بۆ ئاکار دوو چەمکی moral و ethics  کەڵک وەردەگرن. موڕاڵ، فەلسەفەی ئاکار بەگشتی دەگرێتەوە و بە میتائاکار[ئاکاری شیکاری] ناودێر کراوە. مەبەست لێکدانەوەی چەمکە بنەڕەتییەکانی وەکوو چاکە، خراپە، خێر و شەڕ و … لەم جۆرە نموونانەدا. بەڵام ڕەگی ethics دەگەڕێتەوە بۆ “ئیتۆس” و “واتای خووڕەوشت” دەگەیەنێ. لە زمانی کوردیدا دەکرێ مۆڕاڵ بۆ فەلسەفەی ئاکار بەکار بێنین و وەکوو سیستەمێکی بەربڵاوی لێکدانەوەی چەمکەکان و پرسیارە بنەڕەتییەکانی ئاکار لە کۆنەوە تاکوو ئێستاکە لە بەرچاوی بگرین و لایەنی گشتیی ئاکار لێک دەداتەوە، بەڵام چەمکیethics  بۆ “ڕەوشت” بەکار دێت. فه‌لسه‌فه‌ی ئاکار، چوارچێوەی ئەو توێژینه‌وه‌ فه‌لسه‌فی و تیۆریانەیە سەبارەت بە بەها ئاکارییەکانی مرۆڤ. بۆ تێگه‌یشتن له‌ بەها ئاکارییەکان کاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆ له‌ ژیانی مرۆڤه‌کاندا دروست دەکات. به‌تایبه‌تی لە ده‌ربڕین و هه‌ڵوێسته‌کانیان و پەیوەندیی لەگەل خه‌ڵک و کرده‌وه‌کانیان، كه به چ شیوه‌‌یەك بڕیار ده‌ده‌ن. بۆیه‌ خه‌ڵکی که‌م‌تاکورتێک هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ ئەوەی ژیانیان له‌گه‌ڵ بەها ئاکارییەکان یه‌ک بخه‌نەوه، بەڵام نه‌ک به‌ شێوه‌یه‌کی ڕاشکاوانه‌، به‌و جۆره‌ی که‌وا هەندێک شێوه‌ی ژیان له‌ هەندێکی تر به‌پێزتره ( و‌لیامز، ٢٩:١٣٨٣).
سوکرات (٤٦٩پ.ز- ٣٩٩پ.ز)فەیلەسووفی یۆنانی
پێشینەی فەلسەفیی ئاکاری کۆیلایەتی
سەرەتا پێناسەی ڕەوشتی کۆیلایەتی لە لایەنە فەلسەفییەکەی و لە سۆنگەی فەیلەسوفانێکەوە ئاوڕیان لە بابەتەکە داوەتەوە لێک دەدرێتەوە.
لە لایەنی مێژووییەوە یەکەم فەیلەسوفێک کە ئاکاری بە شێوازێکی فەلسەفییانە لێکدایەوە سوکڕات بوو. سوکڕات یەکەم کەس بوو پرسیارە بنەڕەتییەکانی وەکوو (چاکە و خراپە) دادپەروەری، چاکەکاری و… لە ئاکاردا لێک داوەتەوە و بناغەی فەلسەفەی ئاکاری داڕشت. بەڵام زۆر جار بە تەوس و تەشەرەوە ڕەخنەی لە کۆمەڵگەی خۆی دەگرت. شێوازی لێکدانەوەی سوکڕات، پۆزیتیڤی بوو واتە لای وابوو مرۆڤ بە بەڵگەهێنانەوە و لێکدانەوەی پرسیارەکان دەتوانێ ئامانجە فەلسەفییەکانی خۆی دەستەبەر بکات. ڕێچکەیەی سوکڕات ئێستاکە لە فەلسەفەی ئاکاری شیکارییدا بەردەوامە. لایەنە تەوساوییەکی لە فەلسەفەی کییەرکەگۆر و نیچەدا دەردەکەوێت هەرچەند ڕەخنەگرەکەی سوکڕات بووە. نیچە وەکوو کەسێک لە ئاکاردا دەردەکەوێت ڕەهەندە نێگەتیڤەکەی دەگرێتەبەر، لای وایە ئاکاری ڕۆژاوا لە سوکڕاتەوە تاکو ئێستاکە کۆمەڵێک ئامۆژگاری بووە لە لایەن کەسانێکەوە پشتگیری لێکراوە جگە لە چاندنی توخمی ڕق‌وقی Resentment شتێکی ئەوتۆیان بۆ کۆمەڵگە نەخولقاندووە. بەتایبەتی ئاکاری سوکڕاتی – مەسیحی نموونەی هەرە زەقی ئەم چەشنە لە ئاکارە. نیچە لای وابوو ئاکاری مەسیحی کولتوورێکی خولقاند مرۆڤە مامناوەند و پڕ لە ڕق‌وقینەکان جگە لە دواکەوتوویی شتیکی ئەوتۆیان نەخولقاندووە. کلێسە بەردەوام کاری ئەوە بووە دوژمنەکانی خۆی لەناو ببات. ئێستاش لە جیهانی سیاسەت، دوژمنایەتی زیرەکانەتر، وردبینانەتر و بە کردارێکی نەرم ئەمە جێبەجێ دەکەن(نیچە، ل٥٨). نیچە لای وابوو دوو جۆرە ئاکار لە نەریتی مەسیحی سەر هەڵدەدا: ١)ئاکاری سەروەرەکان ٢) ئاکاری کۆیلەکان. ئاکاری سەروەرەکان لە دڵی ژیانەوە سەر هەڵدەدا و گوێ بە نەریت و نۆڕمی دواکەوتووی کۆمەڵگە نادات و خەسلەتێکی ناوەکیی داهێنەری تێدایە، هاوشێوەی هونەرمەندێک بەرهەمێک دەخولقێنێت و پڕ لە تازەگەری و جوانییە[1]. بەڵام ئاکاری کۆیلایەتی دژ بە ژیان دەوەستێتەوە، ئەوەی لەگەڵ ئاکاری ئەو نەگونجێت پووچەڵی دەکاتەوە. بەها ئاست‌نزمەکانی کۆمەڵگە وەکوو ترسنۆکی، چاکەکاری، یەکسانی… زەق دەکاتەوە و دەیکات بە ئاکاری پلەبەرز. ئاکاری کۆیلایەتی، دوالیستییانە بیر دەکاتەوە، بە شێوەی  (“ڕاستی-ناڕاستی”، “چاکەکاری-بەدکاری”) دەردەکەوێت. ئاکاری کۆیلە ناتوانێ ئاکاری سەرەورەکان پەسەند بکات، بۆیە پشت دەبەسێت بە ئاکارێک کە لەناو کۆمەڵگەدا باوە وەکوو (بەزەییهاتنەوە)، چاکە، یەکسانی، ویژدان.. و لەو جۆرە ئاکارەی کەوا کەسانێک بۆ مانەوەی هێزی خۆیان و درێژەدان بە هێزی خۆیان کەڵکی لێوەردەگرن. چاکەکارەکان هەمان کەسە چارەڕەشەکانن، چاکەکان هەر ئەو کەسە هەژار و بێ‌دەسەڵات و ئاست‌نزمەکانن، لایەنگری ئیمان هەر ئەو کەسە ڕەنجەڕۆ و نەخۆش و  ناشیرینەکانن و ئەمانەن بە ڕزگاری دەگەن و ئەوانەی سەرەوەر و دەسەڵاتدارن تۆڵەیان لێدەکرێتەوە. (ڕەچەڵک‌ناسیی ئاکار، ل٣٩). ئەگەرچی لە فەلسەفەی ‘کانت‘دا باس لە ئاکاری سەروەری و ژێردەستەیی کراوە بەڵام مەبەستی کانت ئەوە نەبوو ئەم دوو چەمکە پاساو بدات، بەڵکو کانت پتر لە هەمووی ئەرکی ئاکاری و پشت‌بەستن بە یاساکانی ئاکاری بەباش زانیبوو، دواتر هێگل درێژە بەم بۆچوونە دەدات و لە کتێبی “دیاردەناسیی ڕۆح”دا چەمکی کۆیلە و خاوەن کۆیلە لە سۆنگە مێژووییەکەی بەڵام بە شێوەیەکی ژوورهەست شی کردووەتەوە، دواتر مارکس گرێی دەدات بە ئابووریی سیاسی و کێشەی نێوان خاوەن ئیش و کرێکار، لە ڕێگەی کار کە کرێکار دەیکات و بەهرەکەی خاوەن کار دەیخوات لێک دەداتەوە. بەڵام ئەوەی لێرەدا گرنگە و تەوەری باسەکەی ئێمەیە لایەنی ئاکاری کۆیلایەتییە. گەرچی ئاکاری کۆمەڵگە پەیوەندیی بە لایەنی ئابووری، سیاسی و شێوازی پەروەردەی کۆمەڵگەوە هەیە و بەدەرلەمە نییە. هەڵسوکەوتی مرۆڤەکان پەیوەندیی بەو لایەنانەوە هەیە باسمان کرد. ئەمانە وەکوو چەشنێک لە دیالێکتیک پێکەوە تێهەڵکێش کراون. کۆمەڵگاکانی ئێمە بە هۆی ئەوەی کە پەروەردەکەی پشتی بە میتافیزیکی ئایینی بەستووە زۆربەی چەمکەکانی ئاکار دوانەیین[دوالیزم] واتە لە جۆری دوانەی چاکە/خراپە، ڕاست/ ناڕاست، ڕەش/سپی …. و لەم جۆرە چەمکانەیە و بە بەردەوامی لە ئامۆژگارییەکاندا ئەم چەمکانە دووپات دەبنەوە. بەشی زۆری ئاکارەکە ئامۆژگاریین و هەندێک شرۆڤەی کۆنی ئاکاری ئەرستۆیشی پێوە دیارە. بۆ نموونە “ڕادەی مامناوەندی” لە ئاکاری ئەرستۆدا ئەویش بە شرۆڤەیەکی ئایینی کاریگەریی لەسەر میتافیزیکی ئایینی داناوە. شێوازێکی دیکەش لە هەڵسوکەوت هەیە خەڵکی بەپێی ژینگە و کولتوورێک کە مرۆڤەکان تیایدا گەورەبوون خاوەنی ئەو خەسڵەتانەن یان زۆر ترسنۆکن یان زۆر بوێرن یان ئەوەی کە هۆشیان بەیەکترەوە هەیە و یارمەتی یەکتر دەدەن. بەڵام ئەوەی گرنگ بووە ئەوەیە، بەردەوام ئەم ئاکارەدا لایان وابووە چاکە، ڕاستگۆیی و ڕۆشنایی سەردەکەوێت. لەم میتافیزیکەدا ئاکار وەکوو بابەتێکی سەربەخۆ نەیتوانیوە کاری خۆی بکات، بەڵکوو پێشبڕیارەکانی وەکوو ئامۆژگاری بەبێ ئەوەی کەسەکە خۆی تێدا بە هۆشیاری و ئازادی گەیشتبێت وەکوو کوتەک بەسەریەوە بووە و هەموو شتێکی دیاری کردووە و مەرجی بۆ داناوە، زۆر جاریش لە ڕیگەی ترس و تۆڵەی دواڕۆژ ئەمە تۆختر سەپێندراوە. ئەشعەری دیارترین کاراکتەری ئەم مۆدێلە هزرییەیە ، لە کەلامی ئەشعەرییدا تاک خۆی ناتوانێ لە دەرەوەی میتافیزیکی ئایینی، خۆی سەربەستانە لەسەر چەمکەکانی ئاکار بڕیار بدات. دواتر کەلامی موعتەزیلە لەژێر کاریگەریی عەقڵی[نۆسی] یۆنانی کەمێک بایەخ بە ئیختیار و سەربەستی دەدات. بەڵام دواتر بە زاڵبوونی شەرع بەسەر عەقڵ بۆ هەمیشە عەقڵ دادەخرێت. ئاکار وەکوو لقێکی گرنگ و پێویستی مەعریفەی مرۆیی لە چوارچێوەی ئامۆژگاری و گوتەزای سادە دەمێنێتەوە. واتە هیچکام لە لقەکانی ئاکار وەکو ئاکاری ژینگە، ئاکاری تەکنۆلۆجی، مێژووی ئاکار، میتائاکار، ئاکاری پزیشکی و ….. گەشەی نەکردووە. هەڵسەنگاندنی ڕاستی کۆمەڵگە دەریدەخات دۆخی ئاکار لە کۆمەڵگەکانی ئێمە بەچ شێوەیەکە. بۆ ڕوونکردنەوەی بابەتە پێویستە دوو چەمکی وەکوو تاک و کەسێتی لێک بدەینەوە.
کۆمەڵگاکانی ئێمە بە هۆی ئەوەی کە پەروەردەکەی پشتی بە میتافیزیکی ئایینی بەستووە زۆربەی چەمکەکانی ئاکار دوانەیین واتە لە جۆری دوانەی چاکە/خراپە، ڕاست/ ناڕاست، ڕەش/سپی …. و لەم جۆرە چەمکانەیە و بە بەردەوامی لە ئامۆژگارییەکاندا ئەم چەمکانە دووپات دەبنەوە.
تایبەتمەندییەکانی ئاکاری کۆیلایەتی
ئاکاری کۆیلایەتی لە تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگەی ژێردەستەیە. واتە کۆمەڵگەیەکە مرۆڤەکانی هەست بە خۆبەکەم زانی دەکەن و بەردەوام ئەم هەستەیان تێدا دەبووژێتەوە و زۆر جاریش ڕازین بەوەی کە کۆیلەن بۆخۆیان بەردەوامی بەم گوتارە دەدەن. واتە ژێردەستەیی ئاکاری کۆمەڵگە، خۆیان مێژووی خۆیان ساز نەکردووە و ژیانی خۆیان سپاردووەتە دەست چارەنووسێکی نادیار. زۆر جاریش پەنا دەبەنەبەر خودا بۆ ئەوەی بەرپرسیاری لە خۆیان دابماڵن. کۆیلە تاکی تەریک و کەسایەتی نییە، واتە عەقڵی بەپێی بەرژەوەندی کاتی بەبێ ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی جەماوەری بەرەوپێش دەبات. وەکوو مشەخۆرێک و بەدوور لە پڕەنسیپەکانی ئاکار دەجوڵێتەوە. کۆمەڵگەی لێکترازاو کەوا لە بەپرسیاریی ئاکاری و یاسایی خۆی دوور کەوتۆتەوە و زۆر جاریش لەناو دامودەزگاکان هەلپەرەستانە و کاربەڕێکەرانە هەڵسوکەوت دەکات. زۆر جاریش ئەم کەسانە تاک‌ ڕەهەندانە خیانەت لە “یاسای ‌زێڕینی”[2] ئاکار دەکەن، واتە ڕەنج و مەینەتی کۆمەڵگەیان لەبیر دەچێتەوە، بەردوام کەسانی چەوساوە زیاتر ژێرپێی دەخەن.[3] مرۆڤەکانی کۆمەڵگەی ئێمە زۆر جار هەلپەرستی دەکەنە ئامڕازێک بۆ بەرژەوەندیی ئابووری و هەلپەرستیش دەگەڕێتەوە بۆ دواکەوتوویی کەسایەتی و نەبوونی یاسا و پڕەنسیپەکانی ئاکار. دیارە هەموو کۆمەڵگەیەک چینی هەژار  و سامانداری هەیە، زۆر جار هەژارەکان ڕقیان لە چینی ساماندار و دەوڵەمەندە بەهۆی ئەوەی کە ناتوانن وەک ئەوان بەئارەزوەکانیان بگەن. بەڵام چینی ساماندار بۆ پاراستنی سامانەکانیان ڕێک هەڵسوکەوتی هەژارەکە دەگرنەپێش، بەڵام بە خوویەکی ناشیرین و نامرۆڤانە و درندەیی وەکوو چاوبرسیەتی. بەڵام بەپێچەوانەی چینی هەژار، ساماندار و دەوڵەمەندان کێشەیەکی وەکوو چاوبرسییەتیان هەیە، ئەم چاوبرسیەتییە لە دۆخی ئاساییدا دەرناکەوێت، لەکاتی قەیرانی ئابووری و سیاسیدا خۆی زەق دەکاتەوە. هەموو شتێک بەپێی پارە هەڵدەسەنگێنن. چاوبرسییەتی، ئارەزوو و حەزی بەربەرەڵایانە، هەلپەرستی، دووڕوویی و مونافقی بەشێکی سەرەکیی بەدڕەوشتی ئاکاری کۆیلایەتی پێک دەهێنێت. لە ئاکاری کۆیلایەتیدا دوو ڕێسای ناشیرین و نامرۆڤانەی وەکوو بەزەییهاتنەوە و سواڵکەری[دەرۆزەکەری] باوە. بەزەییهاتنەوە هەستێکی دەروونی دووڕووانەیە بۆ خۆ دەربازکردن لە بەرپرسیاریەتی و مرۆڤبوونەوە، خۆ دزینەوە لە بەها و نۆڕمەکانی ئاکارە، زۆرتر ڕەوشتی کۆمەڵگەیەکە هێشتا مرۆڤەکانی “نیوە وەحشین” و بە شارستانی بوون نەگەیشتوون. بەزەییهاتنەوە چەشنێک نەخۆشی دەروونییە بۆ ئەوەی مرۆڤەکان کارێک بۆ بەرانبەرەکەیان نەکەن و بێ ئەوەی کارێک بکەن منەتیش بکەن بەسەریاندا، بەزەییهاتنەوە هەستێکی نەخۆشە بۆ خۆدزینەوە لە ئاکار. تەنانەت ئەو شرۆڤەیەش لە فەلسەفەی ئاکاری نیکۆماخۆسی ئەرستۆ باس لە “ڕادەی مامناوەندی” دەکات و دواتر لە ڕێگەی وەرگێڕانی عەرەبە مەسیحییەکان دێتە ناو جیهانی ئیسلام لە خۆیدا گرفتێکی گەورەی ساز کردووە. واتە ڕێسای “ڕادەی مامناوەندی” لای وایە لەنێوان دوو کردەی وەکوو چاوچنۆکی و بێ‌تەماحی “ڕادەی ناوەند” هەڵبژێرن کە هەمان کەم‌تەماحییە. ئەم بۆچوونە لەخۆیدا مرۆڤێکی پاوانخواز دەخولقێنێت ڕێک پێچەوانەی ئەو ئاکارە دەجوڵێتەوە. واتە هەردوو لایەنی زێدەڕۆیی و کەمکاریی بەپێی بەرژەوەندیی خۆی جێبەجێی دەکات. واتە ئەگەر A کردەیەکی چاوچنۆکانە بێت و B کردەیەکی بێ‌تەماحانە بێت و C ڕادەی مامناوەندی واتە کەمتەماحی بێت، لە کۆمەڵگەی ئێستاکە بەپێی بەرژەوەندی و هەلپەرستیی کاتی لەلایەک Aیە و لەلایەکی دیکەش Bیە. هەلپەرستی و نەبوونی ڕەوشت  و بەرژەوەندیی کاتی و چاوبرسییەتی وای لێکردووە لە هەردوولا بخوات. ڕادەی ناوەندی مرۆڤێکی بێوەیی و سادە و لە هەمان کاتیشدا مەترسیدار بەپێی هەلومەرج دەخولقێنێت. تێکچوونی کولتوور و ئاوەزی کۆمەڵگە ئەم جۆرە کەسانە دەیکەن[4]. نیچە لە کتێبی ((وەهای گوت زەڕدەشت)) ئاکاری کۆیلەی بەم شێوەیە وەسف کردووە؛ ئێمه‌ ئه‌رکی کولتوورێکمان له‌ئه‌ستۆدایه‌ و دەستەبەرمان کردووە و له‌و‌ کولتووره‌دا گه‌شه‌مان کردووه‌ و چاودێریشى ده‌که‌ین. نیچە مرۆڤەکانی بەم شێوازە لێکداوەتەوە: ١.مرۆڤێکە به «وشتر» ناودێری كردووه، چونکه‌ وشتر زوڵم لێکراو و بارهه‌ڵگره‌ و ئه‌مه‌‌ «قۆناغی نه‌ریتی» یه‌. ٢.قۆناغی  شێرئاسا، له‌م قۆناغه‌دا، هێرش دەبا بۆ نه‌ریته ‌کۆنه‌کان و تێکۆپێکی ده‌دات. ٣.قۆناغی منداڵی  وەک چۆن منداڵ تازه‌ له‌دایک ده‌بێت، پشت له‌ هه‌موو نه‌ریتێک ده‌کات و دژی ڕاده‌وستێ و شتێکی نوێ دەخولقێنێت (فەلسەفەی هاوچەرخ، ل٥٦). هێندەی کە مرۆڤ لە ئاکاردا پاوانخواز بێت بە هەمان ڕادەش کرداری لە ڕاستیدا پاوانخوازانە دەردەکەوێت. بۆیە دەبینی ئاکاری دووڕوویی بەشێکی گرنگی ڕاستییەکانی ئێمە لەناو خێزان پێک دەهێنێت. مرۆڤەکان لەماڵەوە ئازاد و سەربەستانە دەجوڵێتەوە، بەڵام لەدەرەوە و لەناو کۆمەڵگە بەپێچەوانەوە هەڵسوکەوت دەکەن. هۆکارەکەشی زۆر جار داخرانی سیاسی و داخرانی کولتووریشە، واتە لەماڵەوە و لە تەنیایی خۆییدا ئازادە و لەدەرەوە کۆیلەیە، گەرچی ئەوە دژ بە بنەماکانی ئازادییە و ئەمەش جۆرێک لە کۆیلایەتی و تاکی تەریکە هێشتا کەسایەتی پێنەگەیشتووە. تاکە کردارێکش لەدەرەوە ئیشی پێ دەکرێت زمانێکی پڕ لەجامە لوسێکی و ماستاوچیانەیە و زۆر جار لەناو دامودەزگاکان دەربڕینی وەکوو “نۆکەرتم” یان “کوڕەکەم نۆکەرتە”، “کچەکەم قەرەواشتە” جۆرێک لە ڕەوشتی ژێردەستەیی و دەستەمۆبوونی پێوەدیارە. یان زۆر جار ستایشی لەڕادەبەدەری یەکترە واتە پیاهەڵدان و لۆمەکردن وەک‌یەک وایە. بەڵام ئەم هەڵسوکەوتە درۆیە ڕاستییە زبر و ناشیرینەکەی لێدانی یەکتر لەپشتەوەیە، ئەو شتەی کە پێی دەگوترێ لە “پاشخایی” قسەکردن و “بوختان هەڵبەستن” و ئەمەش شکاندنی کەسایەتیی یەکترە. واتە پیاهەڵدان و لێدانی کەسایەتیی یەکتری یەک پێناسەی هەیە و ئەویش بڕەودان بە ئاکاری کۆیلایەتی و مێگلە. هەموو دادەبەزێنێت بۆ یەک ئاست، واتە هەموو وەک یەکن، جیاوازی و فرە ڕەنگییەکان لەناو دەچێت. مرۆڤە کۆیلەکان لە داخرانی کۆمەڵایەتی و داخرانی ئازادی و بێدەنگبوون لە ئاست بەرپرسیارییەکان و تەنانەت خۆدەزینەوە لە ئەرکە مەدەنییەکانیان کۆمەڵگە بە شێوەی نەریتی و دواکەوتووانە دەهێڵنەوە. زۆر جاریش کەڵەکەبوونی پڕۆژەی پێشکەوتن و بە شارستانی بوون و ئازادی هەمووی مایەپووچ دەبێت. ڕێگەی دەربازبوون لە ئاکاری کۆیلایەتی پشتبەستن بە ئاکاری بەرپرسیاریەتی و بەهاکانی ئاکاریی مەدەنیانەیە.
فریدریش نیچە(١٨٤٤-١٩٠٠) فەیلەسووفی ئەڵمانی
لێکدانەوەی چەمکی تاک و کەسیەتی لە ئاکاردا
تاکی مودێڕن کەسێکە سەربەستە و خاوەنی ئیرادەیە و تاکێکی ئازادە خۆی بڕیار لەسەر ژیانی خۆی دەدات، واتە ژێردەستە نییە کەسێکی دیکە بڕیاری بۆ بدات و چاکە و خراپەی لەپێشدا بۆ دیاری بکات. ئەم تاکە کاتێک لە کۆمەڵگەدا هەست بە بەرپرسیاریی لە پێناو خۆی و کۆمەڵگە دەکات دەبێ بە کەس person یان ماکس شیلەر وتەنی دەبێ بە “کەسی کەسەکان” کەس و کەسایەتی خاوەنی عەقڵی سەربەخۆیە و خۆی لە لەتاکبوون دەرباز کردووە و بەشێکی چالاک و  زیندووی کۆمەڵگەیە و هەستی بەرپرسیاربوونی زیاترە و چالاکە و لە بوارە مەدەنییەکاندا ئیش دەکات و باوەڕی بە ئازادی و مرۆڤایەتی هەیە. هەوڵی بۆ دەدات تەنیا لە تاکبووندا نامێنێتەوە و تاک کاتێک ناگاتە ئاستی کەسایەتی ئەوە بوونی لەخۆیدا دەمێنێتەوە و ناچالاک و تەریک دەبێت. بە شێوازی ئیگزیستانسیالیستی بوونی لەخۆیدا نامۆیە و هۆشیاری نییە و واتە قەتیسبوونە‌ لە ژیانی ئاسایی. ئەم بۆچوونە بەشێکی گرنگ لە مشتومڕەکانی فەلسەفەی ئاکار و سیاسەتە. واتە مرۆڤبوونی مرۆڤ دەگەڕێتەوە بۆ گەشەکردنی کەسایەتی و هەستی بەرپرسیاریەتیی لە پێناو کۆمەڵگە و ئەمەشە دەتوانێ کۆمەڵگە لە لێکترازان دوور ڕابگرێت. لە بەرپرسیاریدایە ویژدان زیندوو دەمێنێتەوە. دیارە ویژدان بەتەنیا ناتوانێ کێشەکانی ئاکار چارەسەر بکات، چونکە ویژدانی هەرکەسێک بەپێی پەروەردەکەی گەشە دەکات، ویژدان بابەتێکی دەروونییە و زۆر کەس هەیە لە پێناو بەرژەوەندی تاکەکەسی، ویژدانی نامێنێت، بەڵام ویژدان لە کاتێکدا زیندووە پەیوەند بە هەستی جەماوەرەوە بێت ئەگینا بە تاکی تەنیا ویژدانی هەرکەسێک بەپێی هەستەکانی دەگۆڕدرێت. باشتروایە ویژدانی کەسەکانی ناو کۆمەڵگە پێکەوە لەگەڵ گشتدا یەک بگرێتەوە. چونکە هەستی سادە و خاو بۆ خۆی کۆسپێکی گەورەیە لە بەردەم گەشەی عەقڵانیی کۆمەڵگەدا.
لێکدانەوەی چەمکی بەرپرسیاری
دیارە بەرپرسیاری سێ لایەنی گرنگی هەیە پێویستی بە لێکدانەوەیە: ١ـ بەرپرسیاریی مەدەنی، ٢ـ بەرپرسیاریی ئاکاری، ٣ـ بەرپرسیاریی کوشتن.
١ـ بەرپرسیاریی مەدەنی: مانای ئەوەیە، کەسێک زیان بە کەسێک دەگەیەنێ. بۆ نموونە A زیان بە B دەگەیەنێ، لێرەدا پێویستە A زیانێ کە بە B گەیاندوویەتی قەرەبووی بکاتەوە و هەروەها لەو تاوانەی کردوویەتی یان لە ڕوویی نەزانی بووە یان بە ئیرادەوە حەزی خۆی بووە بەرپرسە. ئەم شێوە لە بەرپرسیاری پەیوەندیی بە تاکەکانی ناو کۆمەڵگەوە هەیە. بۆ نموونە مرۆڤەکان لەبەرانبەر خستنەوەی منداڵدا بەرپرسیارن، مامۆستا لەبەرانبەر خوێندکار، دەسەڵاتدار لەبەرانبەر دادپەروەری و ئازادیی وڵاتەکەی بەرپرسیارە…
٢ـ بەرپرسیاریی کوشتن: ئەم شێوەیە لە بەرپرسیاری لەسەر کەسێک ساخ دەبێتەوە، تاوانێکی کردبێت و ئەم بەرپرسیارییە پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ ئاکاردا هەیە. بۆ نموونە کەسێ کە تاوانی نەکردبێت لە خۆڕا یاسا لێی ناکۆڵێتەوە، مەگەر ئەوەیکە بە ویستی خۆی تاوانێکی کردبێت. لەم شێوە بەرپرسیارییەدا سزای دیاریکراوی هەیە، بەبێ ئەوەیکە بەرپرسیاریی ئاکاری لە بەرچاو بگرین، کەسی تاوانبار سزا دەدرێت. “بۆ نموونە شۆفیڕێک لەکاتی لێخوڕینی ماشیندا کەسێک دەکوژێت.” لێرەدایە بەرپرسیاریی مەدەنی و بەرپرسیاریی کوشتن لێک نزیک دەبنەوە. چونکە بەپێی یاسا شۆفیرەکە سەرەڕای ئەوەی کە پێویستە لە لایەن یاسای هاتوچۆ سزا بدرێت، هەروەها تاوانێکە کردوویەتی دەبێت قەرەبووی بکاتەوە.
٣ـ بەرپرسیاریی ئاکاریی: پێناسەی ئەم شێوەیە لە بەرپرسیاری لەوەدایە، پەیوەندیی بە زەرورەتی یاسای ئاکاری و هەروەها ویستی ئازادەوە هەیە. واتە کردەیەک زەروورەتی هەیە کەوا ئەو کردەیە هۆکارەکەی بگەڕێتەوە بۆ هاندەرێکی سروشتی، یان ئەو کردەیە لەژێر کاریگەریی ویستی کەسێکی تر بێت و ئەو کەسە خۆی بەرپرسی کردەوەکانی خۆی نییە. جیاوازی ئەم شێوە لە بەرپرسیاری دەگەڕێتەوە بۆ بکەری کارەکە و هەروەها لەو کارەی کردوویەتی هۆشیار و سەربەستە و لەژێر گوشاردا نییە و چاوبەستووانە ئەو کارە ناکات. لێرەدا چەمکی “تێگەیشتنی بەرپرسیاری” دێتە ئاراوە و ئەویش ئەوەیە، بەهایەکە بکەری کارەکە بۆ کردەکەی خۆی دایدەنێت و هەروەها بڕیارێکە دەیدات بۆ ئەوەی کە لە ئیشەکەیدا سەرکەوتوو بێت. دیارە تێگەیشتن لە چەمکی بەرپرسیاری دوو لایەنی هەیە: لەلایەک پەیوەندیی بە ڕابردوو هەیە و ئەویش بریتییە لەوەیکە ئەو کەسە لەو هەڵانەی لە ڕابردوودا کردوویەتی ئاگادار بێتەوە. دووەم: پەیوەندیی بە داهاتوو هەیە و ئەویش بریتییە لەوەیکە، مرۆڤ بەپێی پێویست لە هەندێک کاردا پسپۆڕ بێت بۆ ئەوەی هەندێک دەستکەوتی باشی بۆ دابین بکرێت. (سەلیبا، ١٣٦١: ٥٨٩).
بەرپرسیاریی ئاکاری‌←
بەرپرسیاریی سیاسی
پەروەردەی زانستی و مودێڕن←
بەرپرسیاریی کۆمەڵایەتی← بەرپرسیاریی ئابووری← بەرپرسیاریی دامودەزگاکان
ویستی ئازاد و ئیختیار
لە کۆمەڵگەکانی ئێمەدا تاکو ئێستا ئەو لایەنانەی کەوا پەیوەندییان بە ئاکار، خواناسی و فەلسەفەوە هەیە لێک نەدرانەتەوە. بۆ نموونە ئایا مرۆڤ ئیختیاری هەیە یان ئەوەیکە جەبرێکی مێتافیزیکی یان کۆمەڵایەتی بەسەریدا زاڵە! لێرەدایە باس لە ئیختیار و  ویستی ئازاد دێتە ئاراوە. دیارە تا ئەو کاتەی کە مرۆڤ ئەو ڕەهەندە مێتافیزیکییانەی لە مێشکیدا وەکوو جیهاندیدێک قۆزاخەی بەستووە لێکی نەدابێتەوە ناتوانێ خۆی بە کەسێکی ئازاد و سەربەست بزانێت. ئەوانەی باوەڕیان بە ئیختیار هەیە لایان وایە، مرۆڤ خۆی لە جێبەجێکردنی کارەکانیدا سەربەستە و هیچ جەبرێک لە ئارادا نییە، ئەگەر ئیختیاری نەبێت هەست بە بەرپرسیاری ناکات و پەنا دەباتە بەر جەبری کۆمەڵگە و لە هەموو خراپتر جەبری میتافیزیکییە، واتە ئەو شتانەی وەکوو پێشگریمانە و بەبێ هەڵسەنگاندن لە مێشکیدا بناغەیان داڕشتووە. “پێویستە ئێمە دوو گریمانە لە بەرچاو بگرین: ١-دانپێنان بەوەی کە خەڵکی لەو شتانەی هەڵیدەبژێرن ئازاد و سەربەستن، دیارە مرۆڤ وەکوو ئاژەڵەکان نییە. ٢- پێویستە ئەم بۆچوونە پەسەند بکەین کەوا هەڵبژاردن و کردەوەکانی مرۆڤ سەرچاوەیەکی ڕوون و عەقڵانی هەیە و لایەنێکی ناهۆشیارانەی نییە و مرۆڤ ئەوکارەی کەوا ئەنجامی دەدا چاوبەستووانە نییە و بە بابەتێکی مێتافیزیکی ئاسمانییەوە گرێی نادات.” (فرانکنا، ١٣٨٣: ١٦٥).
ئایزایا بەرلین(١٩٠٩-١٩٩٧) فەیلەسوف و تیۆریسیەنی بەریتانیایی
پێناسەی ئازادی
لێرەدا پێناسەی ئازادی پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە ئیختیارەوە هەیە و ئەمەش ڕێک ڕێگە بۆ بەرپرسیاری یان نا-بەرپرسیاربوونیش خۆش دەکات. کەواتا مەبەست لە ئازادی چییە؟ لێرەدا چەند نموونەیەک دەخەینە بەردەست، ئایا شۆفیڕێک ئازادە بەپێی حەزی خۆی ماشینەکەی لێخۆڕێت؟ یان سیاسەتمەدارێک ئازادە هەرچی حەزی لێیە بیکات؟ ئایا کەسێکی ئایینی ئازادە سنوور بۆ یاسا دابنێت یان نا؟ ئایا مرۆڤ لە کۆمەڵگەدا ئازادە بە حەزی خۆی هەرچی بەباش دەزانی بیکات؟ لێرەدا پێویستە ئەمە ڕەچاو بکەین ئازادی هۆشیارییەکی مەدەنییانەیە و لە پێشدا بیرکردنەوە و پەروەردەی هۆشیارانە، ئازادیی مرۆڤەکان دەستەبەر دەکات. پێویستە بۆ لێکدانەوەی بابەتەکە ئاماژە بە ئازادی لە ڕوانگەی دوو فەیلەسووفی جیا و ناکۆک بەیەکتر بکەین. یەکەمیان “ئایزایا بەرلین“ە و ئەوی تریش “ژان پۆل سارتەر“ە. ئایزایا بەرلین لەسەر ئازادی پێناسەیەکی ژیرانەی هەیە. بەرلین لە فەلسەفەکەیدا باسی لە دوو شێوازی ئازادی کردووە : یەکەم: ئازادیی ئەرێنی، دووەم: ئازادیی نەرێنی. ئازادیی ئەرێنی مانای سەربەستیی عەقڵانی دەگەیەنێ و ئازادیی نەرێنی، واتای نەبوونی کۆت و بەندی داسەپاو لە لایەن کەسانێکی تر دەگەیەنێ. بۆ ئەوەیکە ئێمە خاوەن ئازادی بین لە ‌پێشدا توانای هەڵبژاردنمان هەبێت و ئەمەش دژ بە هەر چەشنە قەدەر و جەبرێک دەوەستێتەوە. (بەرلین، ١٣٧٩: ١٤). “کەواتە ئازادی سەرچاوەیەکی گرنگ و بنەڕەتی بۆ بەرپرسیاریەتییە. ئەگەر مرۆڤ خۆی لە جەبری ئایینی و مێتافیزیکی ڕزگار نەکات باس لە بەرپرسیاری خەیاڵە، هەروەها پێویستە مرۆڤ لە کۆمەڵگەدا خاوەن ئازادی بێت بۆ ئەوەی خوی بە بەرپرسیار بزانێت”. “کەسێکی وەکوو سارتەر لە فەلسەفەی ئێگزێستانسیالیستدا لای وابوو، مرۆڤ خۆی بەرپرسی بوونی خۆیەتی. سارتەر دەڵێت: بوون پێش چییەتی دەکەوێت و مرۆڤ بەرپرسی بوونی خۆیەتی. تاکی مرۆڤ خوی خاوەن خۆیەتی و سەربەستیشە، کەواتە مرۆڤ سەرەڕای ئەمانە، بەرپرسی سەرجەم مرۆڤەکانی تریشە.” (رحیمی، ١٣٤٦: ٣١-٣٢).
تاکی مرۆیی لە ڕێگەی هەڵبژاردنەکانی خۆی سەرجەم مرۆڤەکانی دیکەی هەڵبژاردووە. هەڵبژاردن، سەربەستی و ئازادی لە کردەدا خۆی دیاری دەکات و زەینی نییە.
لێرەدا مرۆڤ لە هەڵبژاردنی خۆیدا ئازادە و هەرکام لە ئێمە لە ڕێگەی ئازادی و ویستی سەربەستیی خۆمانەوە، ‌بوونی خۆمان هەڵدەبژێرین. کەواتە تاکی مرۆیی لە ڕێگەی هەڵبژاردنەکانی خۆی سەرجەم مرۆڤەکانی دیکەی هەڵبژاردووە. هەڵبژاردن، سەربەستی و ئازادی لە کردەدا خۆی دیاری دەکات و زەینی نییە. بەرپرسیاربوونی ئێمە بەرفراوانتر لەوەیە ئێمە بیری لێ بکەینەوە. زۆڵم و زۆر و کوشتن و بڕینی مرۆڤەکان لە لایەن دەسەڵاتێکی سەرکوتکارەوە ئەوە نییە هەموو بێدەنگ بن و پشتگوێی بخەن، بەڵکوو ئەرکی سەرشانی هەموو مرۆڤێکە ڕێگەی لێ بگرێت. کەواتە مرۆڤ سەرەڕای ئەوەیکە ئازادە، لە پێناو ئازادییەک کە هەیەتی بەرپرسیارە و مرۆڤەکانی تر چاویان لەو بڕیارەیە دەیدات، بەرپرسیاربوون لەهەمبەر خۆی و مرۆڤەکانی دیکەیە. مرۆڤ ئەگەر لە دونیایەکی داخراودا ژیان بەسەر ببات، تووشی تەریکبوون دەبێتەوە و هەر لە ناخی خۆیدا تووشی دووڕوویی دەبێتەوە. کەواتە چەمکەکانی وەکوو ئازادی، بەرپرسیاری ئەرکی بەدواوەیە.
پاراستنی ئەرک لە دۆخی نا-ئاساییدا
لە فەلسەفەی ئاکاردا سێ وشەی Dontologist، obligation، duty پەیوەندییەکی پتەویان پێکەوە هەیە. واتە ئەرک، بەڵێنی و زانستی ئەرکخوازی بە تووندوتۆڵی پێکەوە گرێیان خواردووە. یەکێک لەو فەیلەسووفانەی کەوا بەباشی لەسەر ئەم باسە خاوەن هەڵوێستە “ئمانۆئیل کانت”ی فەیلەسووفی ئاڵمانییە. کانت دەڵێ: “هیچ شتێک لەم دونیایەدا و تەنانەت لە دەرەوەی دونیادا نییە جگە لە “ویستی چاکە نەبێت.” (کانت، ١٣٦٩: ١٢) مەبەست لە ویستی چاکە بە ئەنجام‌گەیاندنی ئەرک و بەڵێنییە. ئەگەر یاسایەکی ئاکاری هەبێت پێویستە بەبێ هیچ مەرجێک لە خۆیدا چاک بێت و بەهایەکی زاتی هەبێت. واتە ویستی چاکە بەپێی دەرەنجامەکانی ناناسرێت. بە دەربڕینێکی دیکە سەرچاوەی ویستی چاکە لە ئەنجامی کارەکەوە سەرچاوەی نەگرتبێت. بۆ نموونە: بکوژێک کە هیچ هاندەرێکی جگە لە ئیشی کوشتن و بڕین لە ژیانیدا نییە و بۆی هەیە لە خۆوە کارێکی باش بکات، بەڵام ئەم کارە مانای ئەوە نییە ئیدی بکوژ نەبێت. تەنیا چاکەی کردەیەک مانای ئەوە نادات ئەو کەسە کەسێکی خاوەن ئاکارە و پێویستی بە نییەتی بکەری کارەکەیشی هەیە، تا چ ڕادەیەک ئەو بکەرە ویستێکی چاک و ئینسانی هەیە. هەر لێرەوە کانت پەل بۆ “نییەتی جێبەجێکردنی” ئەرک دەکێشێت. کانت لای وایە ئاکارێک بەهادارە، سەرەڕای ئەوەیکە ئەو کارە پێویستە لەگەڵ ئەرکی نییەتی ئاکاریدا یەک بگرنەوە، پێویستە نییەتی ئاکاریشی بە ‌پشتەوە بێت و نییەتیش هەمان پەیڕەوی لە یاسای عەقڵە. کانت دوو کردەی ئاکاری لێک جیا کردووەتەوە. ١ـ کردەیەکە لە پێناو ئەرکدایە، ٢ـ کردەیەکە لە پێناو جێبەجێکردنی ئەرکدایە. نموونەیەک بۆ جیاکردنەوەی ئەم دوو کردەیە دەهێنێتەوە. “فەرز کەین فرۆشیارێک لە کڕیارێک پارەی زۆر ناسێنێ، ئەم کارەی فرۆشیارە بەپێی ئەرکە، بەڵام لە پێناو جێبەجێکردنی ئەرکدا نییە. بۆی هەیە ئەم گران نەفرۆشتنە بە هۆی پاوانخوازی یان ترس لە خودا یان بۆ گەیشتن بە بەهەشت بێت” (کاپلستون، ١٣٨٠: ٣٢٤). بەڵام ئەم کارە ئاکاری نییە و بەتەواوەتی کردارێکی نا-ئینسانییە و کانت لەم سەروبەندەدا ئاکارێکی ڕەها بەپێی بنەمای عەقڵ دێنێتە ئاراوە و دەڵێت:‌ “کردارت بەپێی یاسایەک بێت مرۆڤەکان نەک وەکوو کەرەستە، بەڵکوو وەکوو ئامانجێک چاو لێبکەیت”. یاسای دووەم ئەوەیە : “بەپێی یاسایەک هەڵسوکەوت بکە، کردارت ببێ بە یاسای گشتی”. (کورنر، ١٣٨٠: ٢٨٤)
کۆتا بڕیار
کەواتە ئەرک و بەرپرسیارییە، ویژدانی مرۆڤەکان بەزیندوویی دەهێڵێتەوە. کۆمەڵگەی زیندوو کەسانیک دەیگێڕن لە دۆخە نا-ئاسییەکاندا لەباتی ئەوەی کە بە هەلپەرستی و پارە کۆکردنەوە و چاوبرسییەتی بۆ بەرژەوەندیی تاکەکەسی خۆیان بجووڵێنەوە، هۆشیارانە بەرژەوەندیی کۆمەڵگە و چینی هەژاریش ڕەچاو بکەن. بڕیار نییە کاتێک دۆخێکی نا-ئاسایی سیاسی یان ئابووری سەر هەڵدەدا کۆمەڵگەش ببن بە دڕندە و گورگی یەکتری هەرکەسە و بەپێی توانای خۆی دەبێت ئاگایان لە یەکتری بێت. دیارە کۆمەڵگەی گەندەڵ و دواکەتوو بەهاکانی ئاکار نامێنێت و هەلپەرستی و کەس لەکەسی باو دەبێت. لە کۆمەڵگە وەحشییەکانی کۆندا ئاکار و ڕەوشتی چاوبرسییەتی و هەلپەرستی تێدا باو بووە. بەڵام کۆمەڵگەیەک نەختێک ویژدان و بەرپرسیاریی مرۆیی تێدا مابێتەوە و مرۆڤەکان خاوەنی ڕەوشتی بەرز بن بەهۆشیارییەوە کۆمەڵگە دەپارێزن و ڕێگە نادەن کۆمەڵگەیان لە دۆخی نائاساییدا لەناو بچێت. لە کاتی قیرانەکان کاسانێک هەن بوێرانە و بەبێ بەرانبەر کۆمەڵگەی خۆیان دەپارێزن ئەمانە ویژدانی زیندووی کۆمەڵگەن و باشتر وایە نموونەی ئەم جۆرە کەسانە زیاتر بێت. ئەم کەسانەن وەکوو سەربازی ون ویژدانی کۆمەڵگە و ڕەوشتی کۆمەڵگە دەپارێزن و ڕێگە نادەن کۆمەڵگە لە لایەن کەسانی مشەخۆر و هەلپەرست لەناو بچێت.
ژێدەری فارسی:
١.درامدی برفلسفەی اخلاق، بیرنارد ولیامز،ترجمەی سهراب علوی نیا،١٣٨٣ ، نشر مرکز
٢.تبارشناسی اخلاق، نیچە، ترجمەی داریوش اشوری، ١٣٧٩، نشر اگە
٣.فلسفەی اخلاق، ویلیام فرانکنا،ترجمەی هادی صادقی ١٣٨٣، نشر طە
٤.تاریخ فلسفەی کاپلستون،[کانت] جلد ٦، ت. بزرگمهر و سعادت ١٣٨٥، نشر علمی و فرهنگی
٥.اگزیستانسیالیسم و اصالت بشر، مصطفی رحیمی، ١٣٤٤،نشر نیلوفر
٦.چهار مقالە دربارەی ازادی، ایزایا برلین، علی موحد، ١٣٨٠، نشر خوارزمی
٧.کین توزی، ماکس شلر، ترجمەی، صالح نجفی، جواد گنجی، ١٣٨٨، نشر سالس
٨.فرهنگ فلسفی، جمیل صلیبا،ترجمەی منوچهر صانعی درەبیدی،١٣٦١، نشر حکمت
ژێدەری کوردی:
١.مێژووی فەلسەفەی هاوچەرخ، وەرگێر، سەعید کاکی، چاپی ئاوێر، هەولێر،٢٠١٣
٢.سەرەتاکانی فەلسەفەی ئاکار، وەرگیڕ، سەعید کاکی، دەزگای ڕۆشنبیری، هەولێر،٢٠١٣
٣.بنەماکانی فەلسەفەی ئاکار، وەرگێڕان و کۆکردنەوە، سەعید کاکی، چاپی ئاوێر، ٢٠١٥
٤.مێژووی فەلسەفەی راتلێج بەرگی ٦ ئایدیالیزمیی ئاڵمانی، وەرگێڕانی. سەعیدکانی
[1] perspectiveڕوانگەیەکە نیچە داهێنەری بووە.
[2] golden Rule لەم یاسایەدا ئەوە گرنگە گەر ناتەوێ خەیانەتت لێ بکەن باشتروایە خەیانەت بە کەس نەکەیت.
[3] نموونەی زەقی ئەم بۆچوونە لە کتێبی “ئایشەمەن لە ئۆڕشەلیم” نووسینی هانا ئارێنت بەچڕوپڕی لێکدراوەتەوە. نموونەی ئەو شتانە لە کۆمەڵگەی خۆمان  بەزەقی دیارە.
[4] کورد وتەنی لەلایەک خوایان دەوێت و لەلایەکی دیکەش خورمایان دەوێت
The post لە ئاکاری کۆیلایەتی بەرەو ئاکاری بەرپرسیاريەتی appeared first on ژنەفتن.