فەلسەفە لە زەمەنی تیرۆریزم
هەڤپەیڤینێک لەگەڵ یۆرگن هابرماس
یۆرگن هابرماس كێیە؟
پێشەنگی دووەمین قوتابخانەی فرانکفۆرتە، هەمیشە لە هەوڵێدا بووە تا پێکڕا پاشماوەی میراتی فینۆمینۆلۆژیی ھیرمینۆتیک (لێکدانەوەکار) و مارکسیزمی کلاسیک تێپەڕێنێت.
گەرچی ئەم زاتە خۆی بە قەرزارباری هایدگەر دەزانێت (پێشەنگی فینۆمینۆلۆژیای لێکدانەوەکار)، بەڵام لەو بڕوایەدام هابرماس سەبارەت بە پەیبردن بە جیھانی ھاوچەرخ و قووڵ ڕوانین لە پرسەکانی و لە ڕێی گەڵاڵەکردنی لێکدانەوەکاريی ڕەخنەییانەوە، هەروەها لە ڕووی تێگەیشتن لە جیھان و ڕەخنەگرتن لە دیدی فەیلەسوفێكی وەك هایدگەر سەبارەت بە گەردوون و بە ئامانجی ئازاد کردنی مرۆڤ، هابرماس تاڕادەیەك كەم تا زۆر هایدگەریشی تێپەڕاندووە.
وێڕای ئەمە سەیر هیچ نەبێت بە لامانەوە ئەگەر بڵێم ھابرماس لە حەفتایەكانی سەدەی ڕابردوودا لەو بڕوایەدا بووە كە کتێبی (کەینوونە و زەمان)ی ھایدگەر “گرنگترین رووداوی فەلسەفییە لەوەتای ڕواڵەتەکانی عەقڵی ھیگڵەوە”، نەمازە بەشی شەشەم کە بە دەوری گوتاردا گرێژنە دەبەستێت، بەوەی ھایدگەر لە چوارچێوەی زماندا، قەڵەمبازێکی گەورەی لە تێپەڕاندنی فەلسەفەی ھۆشیاريی بەدی هێنا بێت، ئایا ئەمە بۆ خۆی ڕاگەیاندنێکی ئاشکرای مەرگی دیکارتیزم نەبوو لەلایەن هابرماسيشەوە؟
عەقڵی “دیكارتە” ئەگەر تا چەند لە ڕووی بیرتیژی و وردی لە شرۆڤەدا بەهێز بوو بێت، ئەوا ئەمڕۆ لە وێنا كردنی ڕزگاربوون لە قەیرانەكانی مرۆڤایەتی دوچاری بوون بێتوانایە، بۆیە هابرماس پێشنیار دەكات دەست لە خودێتی((Subjectivité))هەڵبگیرێت، لە بری بیری تاكڕەوانە و مۆنۆلۆژی ڕاماناوی، پەنا ببردرێتە بەر جووت بیريی كە وابەستەی خودانكارییە (Intersubjectivité) لەگەڵ ئەوی دی و بە ئەوی دییەوە.
هابرماس لە تەمەنی خۆیدا لە بوارە جیاجیاكانی فەلسەفە و فيكردا نزیكەی پەنجا كتێبێكی نووسیوە و لە زۆربەی نووسینەكانیدا هەوڵ دەدات متمانە بۆ پرۆژەی نوێخوازیی ڕۆشنگەرانە بگێڕێتەوە، كە پێی وایە پرۆژەیەكە هێشتا تەواو نەبووە و بە ساناییش تەواویش نابێت، بە ئاشكراكردنی ئەوەی لە جیهانی هاوچەرخدا لێی بێ دەنگ بوون، كەواتە ئەم پیاوە بە میراتگری شەرعیی چاخی نوێی رۆشنگەری دادەندرێت كە هەمیشە خۆی لە نێوعەقڵانیەتی پێكەوەڕۆی هاوبەند لەگەڵ دەسەڵاتی گوتاری سەلماندندا مەڵاس داوە.
بە پێچەوانەی زۆربەی پێشەنگانی تری قوتابخانەی فرانكفۆرت؛ ئەم تڵیشێكی خستۆتە ناو دیواری زانكۆكانەوە، دیبەیت و تیۆرسازيی و گفتوگۆكانی خۆی هێناوەتە ناو گازینۆكان و لەسەر شەقامەكان قۆڵی بە قۆڵی فەلسەفەدا كردووە و تا زۆرترین كەسی لە دەور كۆبكاتەوە پیاسەی پێ پێوە كردووە، لە سەرێكەوە بە تێزەكانی خۆی؛ هەڵەی سیستمی سۆسیالیستی شموولی سەركۆنە كردووە كە ئەو سیستمە خۆی لە بەرتەسك كردنەوەی ئازادی و مافی هەڵبژاردنی تاكە كەسیدا دەبینییەوە، بە حوكمی لە پێشدا هاتنی جڤاك بەر لە تاك و یەكسانی لە كەرەستەی بەردەستی تاكەكاندا، هاوكات تیری ڕەخنەكانی خۆی ئاڕاستەی لیبرالیەتی هاوچەرخیش كردووە و پێی وا بوو كە لە كۆمەڵگای كێبركێی ئابووریی لیبراليدا (ئازادیی زۆرینە) بەرتەسك بۆتەوە، ئەویش بە سایەی كەمینەیەك كە لە ناو كۆشك و تەلارەكانی خۆیاندا خاوەنی سامان و هەژموون و ئازادیین، بەمەش ناتوانین ئەوە ناو بنێین ئازادی مادام بە كەمینەی خاوەن نفووز و دەسەڵاتەكانی وڵاتانی دنیاوە گرێدرا بێت، هەمان شت سەبارەت بە یەكسانییش هەر ڕاستە، كە بە سایەی ملكەچی و خەفە كردنی ئازادییەوە دەكرێت، كەواتە ئەم ئازادییە بە لای هابرماسەوە بێ شكۆیە!
وێڕای ئەوەش هابرماس لەو ساڵانەی دوایی تەمەنیدا، لە ڕێی فەلسەفەی پێكەوەڕۆی رەخنەگرانەوە، پەنجەی تۆمەتی ڕاداشتی لیبرالیزم و سۆسیالیزم ئاڕاستە دەكرد، بە ڕای منیش وایە و ئەمەش نابێ لەلایەن ئەوانەی بانگ بۆ گۆشەگیركردنی مەزهەبيی و ئایینیی و فرۆشیارانی میهری خوداوەندانە دەكەن وا لە هابرماس حاڵی بن كە بە تەنیا باسی لە داتەپینی میحرابی تایبەتمەندیی جڤاك و نەریت كردووە و بەس.
وەنەبێت هابرماس توانا و تێزی مرۆڤانەی فەیلەسووفانی پێشە خۆی سڕیبێتەوە، بەڵكو بەردەوام تیۆرەكانی هەڵسەنگاندون و هەڵكۆڵینی نوێی بۆ كردون، بۆ نموونە ھابرماس بەو شێوەیە دەگەڕێتەوە لای ماکس ڤێبەر بۆ ئەوەی ھەوڵ بدات عەقڵانیەتێکی پێکەوەڕۆییانە ھەڵھێنجێت کە کرداری ئامرازانە دیسپلین دەکات، ئەو کردارەی ڕایەڵی پێوەندیی کۆمەڵایەتیانەی لاواز کردووە.
ھابرماس لەمەشدا لە سەر ھەقە لە ھەوڵی گەڕانی بە دوای ئەوەی ئامرازی عەقڵی وەزیفيی لەنێو کایەی ئاساییانەی خۆیدا دیسپلین بکات، ئەو پێی وایە ئەو پێوەرسازییەی کە شێوەکەی لە چێوەی عەقڵانیەتی پێکەوەڕۆییانەدا گەڵاڵە دەبێت، ھەر خۆی زامنی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە فراوانەی دنیای ئێمە و ریزبەندان، لە یەکدی جیا دەکاتەوە.
هابرماس لەگەڵ (فۆكۆ، دریدا، لیوتار…)يشدا كۆك نییە، هەڵبەتە ئەو ناوانە بە ڕەوتی پاشە نوێخوازی بە لای ئێمەومانەوە ناسراون، ئەوانە پرۆژەی نوێخوازییان داوەتە بەر شیر و تیر و سووكایەتی زۆریان بە عەقڵ كردووە و پێیان وایە كە بە هۆی بیرۆكراسی و تەكنیك و ئاسەوارە خراپەكانیانەوە پرۆژەی نوێخوازی داتەپێنراوە.
بەڵام هابرماس هەرلە دەسپێكدا داوا دەكات ئەو عەقڵانیەتە وەزیفییەی كە گەمژانە و دڵبەردانە تەكنیك پیادە دەكات وەلابنرێت، مەبەستی لە عەقڵانیەتێكی وەزیفییە كە ئابووریشی بە تەواوی كۆنترۆڵ كردووە و بە بیرۆكراسیەتی خۆیەوە دەوڵەتی كۆنترۆڵ كردووە، هابرماس دەیەوێت ئابووری و دەوڵەت بگەڕێنەوە سەر ئەركی ئاساییانەی خۆیان.
هەڵبەت ئابووری و دەوڵەت ناتوانن ئەركی خۆیان بەجێ بگەیەنن مەگەر تەنیا بە دوو ڕیزبەندی تێكەڵ بە یەك دابندرێن، ئیدی بەم پێودانگە، نابێ هەر تەنیا ئەركیان لەوەدا بێت دووبارە پارسەنگ دانەوەی بازاڕ قۆرخ بكەن.
كەواتە دەبێت سیاسەت بێتە پێشەوە و ڕۆڵی كاریگەرانەشی هەبێت، لە پاش ئەوەی لە بەردەم ئابووریدا بە چۆكدا هاتووە، هەروەها هۆشیاریی دەستەجەمعی پتر بیر بكاتەوە و شرۆڤەی زیاتری هەبێت، ئەوەش لە بن كاریگەریی عەقڵانیەتێكی پێكەوەڕۆییانە كە سەلماندن و پاساو بۆ سەلماندنی پرسی پێوەرانەی خۆی بەكار دەهێنێت.
هەر بۆیە هابرماس هەر سێ ڕەگەزی كولتوور و كۆمەڵ و كەسایەتی بە عەقڵانیەتی ڕۆشنگەرییەوە دەبەستێتەوە و پێی وایە بە پێكەوە كاركردنی ئەو سێ ڕەگەزە
باری ڕامان و بیركردنەوەی عەقڵانی لە ژیانی كولتووریانەدا بۆ پێگەیاندنی كەسایەتی مرۆڤەكان كاراتر دەبێت.
ئیدی لەم ڕوانگەیەوە، هابرماس ئامرازە عەقڵانیەتی تایبەت بە تەكنیك و ڕیزبەند، كە تەنیا بە لۆژیكی ژمارەیی و ئەرك و ڕۆتین ئاشنایە ڕەت دەكاتەوە، لە بری ئەوە ئەلتەرناتیڤێك بە ناوی عەقڵانیەتی پێكەوەڕۆيی پێشكەش دەكات كە زامنی كارلێكی دروست و دیالۆگی دووسەرەیە، بە مەبەستی ئەوەی بۆ پاراستنی جیهانەكەی لە هوروژمی تەكنیك شیان بە مرۆڤ بدرێت، بە چەشنێك كە هاوسەنگی بۆ نێوانی جیهانی ژیان و جیهانی ڕیزبەندەكەی بگێڕێتەوە..
وەنەبێت هابرماس بە تەنیا خەریكی ئەم تێزانەی بوو بێت، بەڵكو ئەمەتا لەم دیمانەیەیدا كە لە ئینگلیزییەوە بۆ كوردیم وەرگێڕاوە سەرەدەرەی لەگەڵ بنەوانگری و چەقبەستوويی فیكریش هەیە، ئەمەی لێرەدا ئامادەم كردۆتەوە به‌شێكه له‌و دیالۆگه درێژه‌ی نێوان هابرماس و بورادوری، گرنگی قسه‌كان له‌م بابه‌ته‌دا له ته‌وه‌رێكدا كۆده‌بنه‌وه ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی بنه‌وانگری(ئوسوڵیه‌ت /هه‌ندێ وه‌رگێڕ به فه‌نده‌مینتالیزمی ناوی دێنن) و رۆڵی ئیسلامی سیاسی له قووڵكردنه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه و زه‌مینه‌خۆشكردنی خۆرئاواش له تهشهنهپێدانیدا ڕوون دەكاتەوە.
دیمانەکە به‌شێكە له كتێبی “فەلسەفە لە زەمەنی تیرۆریزم”، کە وتووێژه‌كانی ناو كتێبه‌كه له نێوان جیوڤانا بورادوری كه فه‌یله‌سووفێكی ئیتاڵیایی/ئه‌مریكاییه و یۆرگن هابرماس و جاك درێدایه و له پاش ڕووداوی ١١ی سێپته‌مبه‌ره‌وه به زۆر زمانی تری جیهانی له ماڵپەڕەكاندا بڵاَوكراونهتهوه.
بورادوری: ماوەیەك لەمەوپێش له كڵێسه‌ی پاولسكریج (فرانكفۆرت/تشرینی یه‌كه‌م/٢٠٠١) هه‌ندێك له‌سه‌ر بنه‌وانگری قسەت كردبوو؛ وتبووت ئەمە دیارده‌یه‌كی نوێیه، ئه‌م قسانەت چۆن شرۆڤە ده‌كه‌یت؟
هابرماس: تهفسیركردنهكه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی زاراوه‌كه ڕاده‌وه‌ستێت، هه‌ن تاكلایەنە لێی دەڕوانن، ئه‌م زاراوه‌یه له به‌رانبه‌ر ئه‌وانه‌دا به‌كاردێنم كه له داسه‌پاندنی بڕوا و قه‌ناعه‌تێك كه خۆیان به ڕاستی داده‌نێن هه‌ڵوێستی ده‌مارگیرانه و توندیان هه‌یه، گه‌رچی له‌لایه‌نی هزرییه‌وه قبوڵكراویش نه‌بن، ئه‌مه‌ش زیاتر له‌سه‌ر بڕوا و قه‌ناعه‌تی ئایینی ده‌چه‌سپێت.
نابێت بنه‌وانگری له‌گه‌ڵ زاراوه‌كانی دۆگمایی و ئهرسهدۆكسيی تێكه‌ڵ بكه‌ین له كاتێكدا سه‌رجه‌م رێبازانی ئایینی به جه‌وهه‌ری بڕواهێنانی دۆگماییهوه پابه‌ندن، زۆربه‌ی جارانیش دەسەڵات پاڵپشتیانه.
لە ده‌سه‌ڵاتی پاپا و پێڕه‌وانی كڵێسای ڕۆمانی ئەمە ئەزموون كراوە، دواجار ئه‌وانیش بۆ كرۆكی ئه‌و ڕوانینانه‌ی لهباوهڕێكهوه سه‌رچاوه‌یان ده‌گرت داڕێژه‌ری چوارچێوەكان بوون، كاتێك ئه‌رسه‌دۆكسه‌كان به لێڵایی ته‌ماشای باری مه‌عریفیانه‌ی مۆزائیكیهت و پلۆرالیزمی ناو كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ن، ئیتر له بنه‌وانگری نزیك ده‌بنه‌وه و له‌ڕووی سیاسییه‌وه ددان به‌و باره مه‌عریفیه‌دا نانێن و ڕه‌نگه دواجار بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وەی مەعریفە زه‌بر و هێز بخه‌نه كار.
په‌یامی په‌یامهێنه‌رانی خودا لە پێش ڕێنیسانسدا بریتی بوون له بڵاوكردنەوەی چه‌ند ئایینێكی جیهانگیر كه به بارته‌قای ئاسۆی مه‌عریفی و قه‌باره‌ی نفووزی ئیمپراتۆریەتە دێرینه‌كان بڵند و پیرۆز ده‌كران، گه‌ردوونگه‌رایی ئه‌و ئیمپراتۆریانه و مه‌یلیان بۆ به‌رفراوانكردنی پێگه و دەسەڵاتيان بوو كە باكگراوه‌ندی گونجاویان بۆ ئایینه جیهانییه‌كان ده‌خوڵقاند تا وای ده‌ربخه‌ن به ته‌نیا خۆیان خاوه‌ن و قۆرخكاری حه‌قیقه‌ته‌كانی سەر زه‌وی و ئاسمانن، بەڵام ئێستا به پێی هه‌لومه‌رجه تازه‌كانی په‌ره‌سه‌ندن له جیهاندا هیچ هێزێك وا به ساویلكانه ناتوانێت یه‌كێك له بڕواكانی حه‌قیقه‌ت به لای خۆیدا قۆرخ بكات، به تەكنیك كردنی كۆمه‌ڵگه له ئه‌وروپادا و جیاكردنه‌وه‌ی ژێده‌ره‌كانی ئیعترافكردن به مه‌سیحیه‌ت، بڕوای ئایینی ناچاركرد ئاوڕێك له پێگه‌كانی خۆی بداته‌وه چ له به‌رانبه‌ر ئایینەکانی تر و چ به‌رانبه‌ر مه‌عریفه‌ی زانستییه دنیاییه‌كان، گه‌رچی مرۆڤ به گشتی له ڕه‌هایی بوونی حه‌قیقه‌ت هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه و زیاتر مه‌یلیان به‌لای ڕێژهگهریدا ده‌چێت، هاوكات ئەمە ئەوە ناگه‌یه‌نێت كە مرۆڤایه‌تی به ته‌واوەتی له بڕوا شهخسییهكانیاندا ڕێژهگهر بوو بن، چونكه ئایینه‌كانیش تا ئاستێك فێربوون له‌پێناوی زامنبوونی سیاسیانه‌دا له چاوی ئه‌وانی دیكه‌وه خۆیان بخوێننه‌وه و له‌مه‌وه باوهڕِهێنهران به گشتی دركیان كرد به‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری زه‌بر و زه‌نگ بن و به تایبه‌تیش دەسەڵاتی ده‌وڵه‌ت بۆ چه‌سپانی بڕوا و په‌یامی ئایینی به‌كار نه‌هێنن، هه‌ژموونی مه‌عریفه وای له كڵێسا كرد بۆ یه‌كه‌مین جار خۆی له ده‌وڵه‌ت دابڕێت، هاوكات ئاستی لێبورده‌یی ئایینی به‌رزتر بكاته‌وه، بەڵام كه له سه‌رده‌می هاوچه‌رخدا ڕژێمێكی وه‌ك ئێران ئه‌م لێكجیاكردنەی ئایین و ده‌وڵه‌ت ڕه‌تده‌كاته‌وه یان گرووپی ئایینی تر له هه‌وڵدان حكومه‌تی ئایینی دابمه‌زرێننه‌وه، ئه‌مه‌یان ده‌چێته خانه‌ی بنهوانگرییهوه.
ئه‌مانه به‌هۆی چه‌پاندن و بێزراندنی مه‌عریفیه‌وه سیمای زه‌ینییه‌تێكی چه‌قبه‌ستوو له پشتیانه، دیاره ئایینه‌كان به هۆی هه‌لومه‌رجی ڕێژهگهریانهی مه‌عریفه‌ی زانستی و فره ڕوانینی خۆیان بۆ ئه‌پستمۆلۆژیا كه پێیان وایە له پاكیزه‌یی بێبه‌شیان ده‌كات بۆیه به‌ره‌و هه‌ڵوێسته به‌راییه‌كانی بڕواهێنان دەگەڕێنەوە.
خۆ پێش ئه‌م گەڕانەوەیەش هەر له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی مه‌عریفی ناسازێن، چونكه بارودۆخی ئاڵۆزی ئه‌و كۆمه‌ڵگانه‌ی پلۆرالیزمین له‌گه‌ڵ جۆره گهردوونگهراییهكی وادا ده‌گونجێن كه به چاوی وه‌ك یه‌ك و یه‌كسانه‌وه له هه‌موو كه‌سێك بڕوانرێت ئیتر ئه‌و كه‌سه كاسیۆلیكی یان پرۆتستانتی یان جووله‌كه یان موسڵمان و هیندۆس و بوزی باوەڕدار یان مرۆڤی بێ بڕوا بێت.
بورادوری: چ جیاوازییه‌ك هه‌یه له‌نێوان ئه‌م بنهوانگیرییهی ئیسلامەوی كە ئەمڕۆ له ئارادایه بەراورد بەو ڕێباز و پراكتیكه بنهوانگرییانهی جاران كه له سه‌ره‌تای سه‌ده هاوچه‌رخه‌كاندا بۆ ڕاوه‌دونانی سیحربازان له‌ئارادا بوون؟
هابرماس: ڕه‌نگبێ بزووێنه‌ر بۆ لێكبه‌ستنه‌وه‌ی ئه‌و دوو دیارده‌یه‌ی ناوت هێنان هه‌بێت، ئه‌وه‌ش بریتییه له كاردانه‌وه‌ی به‌رگریكار بۆ بەرچەرچدانەوەی ترسێك له‌وه‌ی ژیانيی نەریتی جڤاكیی له ڕه‌گه‌وه ههڵنهكێشرێت، له‌وانه‌یه له ئه‌وروپادا سه‌ره‌تاكانی سەرهەڵدانی سیاسه‌ت و ئابووری هه‌مان ترسی له‌دوا بوو بێت، بێگومان ئێمه ئەمڕۆ له‌ناو جیهانگیری بازاڕداین به تایبه‌تیش بازاڕی سه‌رمایه و پاره و بڵاوبوونەوەی ڕاسته‌وخۆی وه‌به‌رهێنانی بیانيی كه قۆناغێكی زۆر جیاوازی له قۆناغه‌كانی پێشوو دروست كردووه، ئەوەش به هۆی دابه‌شبوونی كۆمه‌ڵگه‌كانی جیهانهوەیە بۆ سێ جۆر ده‌وڵه‌ت لە (سه‌ركه‌وتوو/كه‌ڵك وه‌رگرتوو/دۆڕاو) شته‌كان گۆرِدراون، ئێستا ئه‌مه‌ریكا بزوێنه‌ره و وه‌ك هێزی گه‌وره له تازه‌بوونه‌وه‌ی سه‌رمایه‌دارییه‌كی وادایە كه ده‌وڵه‌تانی تر له توانایاندا نییه به پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆژیی و ئابووری و سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی بگه‌نه‌وه.
دنیایه‌كی وه‌ك جیهانی دواكه‌وتووی عاره‌بیش له ئاستیدا چاویان شۆڕە و هاوكات ژێرا و ژێر وه‌ك نموونه‌یه‌كی باڵای سەرسوڕهێنەر له ئه‌مه‌ریكا دەڕوانن، به‌هۆی هه‌موو ئه‌زموونه‌كانی شكستهێنان و ونبوون كه جیهانی عاره‌ب بینییان، هاوكات له‌پێناوی گه‌یشتنه‌وه به ڕەوڕەوەی خێرای جیهانگیری كه به‌و خێراییه‌وه له‌لایه‌ن خۆرئاواوه ده‌چێته پێشه‌وه، ئاماده‌ییه‌ك لای هه‌ندێكیان دروست بووه تا بۆ پێگه‌یشتنه‌وه كه‌ڵچه‌ریش بكه‌نه قوربانی.
دنیایه‌كی وه‌ك جیهانی دواكه‌وتووی عاره‌بیش له ئاستیدا چاویان شۆڕە و هاوكات ژێرا و ژێر وه‌ك نموونه‌یه‌كی باڵای سەرسوڕهێنەر له ئه‌مه‌ریكا دەڕوانن، به‌هۆی هه‌موو ئه‌زموونه‌كانی شكستهێنان و ونبوون كه جیهانی عاره‌ب بینییان، هاوكات له‌پێناوی گه‌یشتنه‌وه به ڕەوڕەوەی خێرای جیهانگیری كه به‌و خێراییه‌وه له‌لایه‌ن خۆرئاواوه ده‌چێته پێشه‌وه، ئاماده‌ییه‌ك لای هه‌ندێكیان دروست بووه تا بۆ پێگه‌یشتنه‌وه كه‌ڵچه‌ریش بكه‌نه قوربانی.
ئه‌وروپا به قۆناغی وێرانه‌یی به‌رهه‌مهێنان تێپەڕیوە، ئه‌مه‌ش له بارودۆخێكی باشتر له‌وه‌ی زۆر ده‌ڤه‌ری تری دنیا پێیدا تێدەپەڕن و له قۆناغی وادا له به‌رانبه‌ر توانه‌وه‌ی شێوازه‌كانی ژیانی نەریتی و باودا قه‌ره‌بووی زیانەكانیان پێ نادرێته‌وه، ئه‌و ده‌ڤه‌رانه هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن كه وه‌چه‌كانی داهاتووشیان له قه‌ره‌بووكردنه‌وه بێبه‌ش ده‌بن، بۆیه له‌سه‌ر ئاستی ده‌روونی كاردانه‌وه‌یه‌كی به‌رگریكاریان دژ به هێزی زانستگه‌رای خۆرئاوایی لا دروست ده‌بێت و كاردانه‌وه‌شیان له ژێده‌ره رۆحییه سه‌له‌فییه‌كانه‌وه وزه‌ی بۆ دێت، ئه‌م چه‌شنه ژێده‌رانه له ژیانیی خۆرئاواییدا بوونێكی كارایان نه‌ماوه، بەڵام له‌لایه‌ن ده‌ڤه‌ری تره‌وه خه‌ڵكانی پێ ده‌وروژێنرێن.
بنه‌وانگیری به كه‌فوكوڵ و په‌نا وەبەر بڕواكان دەبات، مۆدێرنه‌ش نه كه‌س ناچار ده‌كات بۆ فێربوونی ڕامانه ڕۆحییه‌كان و نه به زۆریش كه‌س هان ده‌دات تا ئایین له مه‌عریفه‌ی سیاسی و سیكۆلاریزمی جیابكرێته‌وه، له‌راستیدا بنه‌وانگیری له جه‌وهه‌ریدا ژێده‌رێك نییه بۆ وزه به‌خشین به ژیانیی خۆرئاوایی، بۆیه خۆرئاوای مه‌تریال ڕووبه‌ڕووی هیچ كه‌ڵچه‌رێكی تر نابێته‌وه، به تایبه‌ت ئه‌و كهڵچهرانهی خۆیان به قه‌رزارباری ئایینه مه‌زنه‌كانی گێتی ده‌زانن به‌ڵكو له‌ڕێی ڕۆشنبیرییه‌كی به‌كاربه‌ری وروژكانهوه گاڵته به شێوازه‌كانی بنه‌وانگیری ده‌كات، خۆرئاوا به‌م شێوازه مۆدێرنه‌یی خۆی ده‌ناسێنێ كه له هه‌موو ناوكێكی پێودانگانە خاڵییه و بایه‌خدانی به مافه‌كانی مرۆڤیش له حه‌قیقه‌تدا بۆ مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی بازاڕی دیكه‌ی ئازاد و هاوچه‌رخه و هیچیتر.
هه‌ر چۆن له ولاَتانی خۆرئاواییدا ئه‌و مه‌به‌سته به ئاشكرا ده‌ركه‌وتووه كاتێك ده‌ستی پارێزه‌ران و بنهوانگرانی نوێ له دابه‌شكردنی كاری نێوان بنهوانگیرانی ئایینی و زانستخوازانی كه‌ڵك وه‌رگرتوو بەرەڵڵا دەكات، له‌مه‌وه مافه‌كان له واتا و ناواخنهكانیان به‌تاڵ ده‌بنه‌وه.
بورادوری: له‌لایه‌نی فه‌لسه‌فییه‌وه ئایا تیرۆریزم كارێكی سیاسیانه‌ی په‌تییه؟
هابرماس: به‌و مانایه‌ی (محه‌مه‌د عه‌تا) وه نه‌خێر، كه وه‌ك هاووڵاتیەكی میسری له هامبورگه‌وه دێت و یه‌كه‌مین فڕۆكەی نەفەرهەڵگر به‌ره‌و قەومانی كاره‌ساتێك بهێنێت، ئه‌مه ناتوانێ وەڵامێكی سیاسیانه بداته‌وه، بێگومان دیارده‌ی بنه‌وانگیری ئیسلامیی له ئەمڕۆدا سهرپۆشێكن بۆ پاڵنه‌ره سیاسییه‌كان، بەڵام به شێوازی توندڕەوێتی ئایینی دهردهبرِدرێن، زۆربه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی شه‌رعیه‌ت به جیهاد و جه‌نگی پیرۆز ده‌ده‌ن پێش چه‌ند ساڵێك كه‌سانی قه‌ومچی یان سیكۆلاریزم بوون. ژیاننامه‌ی تیرۆریستان باشترین گه‌واهیده‌رن له‌سه‌ر ئومێدبڕانیان بە رژێمه نیشتمانییه دهسترِۆیشتووهكانی كه ئایین پێشده‌خه‌ن و زمانی نوێی قهناعهتهێنی بۆ داده‌تاشن و له ئاڕاسته سیاسییه‌كانی كۆنین و دێرینەیی به‌رزتر ڕایدەگرن، ئه‌مه‌ش بۆ راِگرتنی مه‌قامی خۆیان.
بورادوری: چۆن تیرۆر پێناسه ده‌كه‌یت؟ چ ده‌لاله‌تێك هه‌یه بۆ جیاكاری له‌نێوان تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی و قه‌ومچی یان جیهانیی؟
هابرماس: تیرۆریزمی فهلهستینیەكان تیرۆره به مۆده‌ی كۆن، ته‌وه‌ره‌كانی بریتین له كوشتنی خه‌ڵكی به بێ جیاوازیكردنی لەنێوان مناڵ و ئافره‌ت ــ رۆح له موقابیلـی رۆحدا ــ ئه‌مه‌ش جیاوازه له‌و تیرۆره نیمچه سه‌ربازییانه‌ی كه له شەڕەكانی كۆماندۆییدا هه‌یه و له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه له‌لایه‌ن بزاڤه‌كانی ڕزگاری نیشتمانییه‌وه پیاده ده‌كران به نموونه تێكۆشانی چیچانهكان بۆ سه‌ربه‌خۆیی، به‌ده‌ر له‌م دوو شێوازه، تیرۆری جیهانی كه له ١١ی سێپته‌مبه‌ره‌وه به چڵه‌پۆپه گه‌یشت، ئه‌مه‌یان له دنیادا سیمایه‌كی تێكدەرانە و ئاژاوەگێڕانەی هه‌یه، یاخیبوونێكی بێپه‌روای بێئاكامه له دژی دو‌ژمنێك كه به هیچ مانایه‌كی پراگماتیی نابه‌زێنرێت، ئه‌نجامه‌كه‌ی ته‌نیا ترساندن و كوشتن و هۆشداریدانه به حكومه‌ته‌كان و دانیشتووانی سه‌ر گۆی زه‌وی، به وته‌یه‌كی ته‌كنیكیانه‌وه ده‌ڵێم ئه‌و هه‌سته‌وه‌رییه به‌رزه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌كانی خۆرئاواییدا هه‌یه له به‌رانبه‌ر داخورپان و ڕووداودا [كه لە ژیاندۆستییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت ـــ وەرگێڕ] ده‌رفه‌تێكی ئایدیاڵی به تیرۆریستان ده‌به‌خشێت تا به تێچوونێكی كه‌مه‌وه زیانێكی زۆر به به‌رانبه‌ر بگه‌یه‌نن، تیرۆری جیهانی له دوو جه‌مسه‌ره‌وه پەڕگیرانەیە: یه‌كه‌میان به هۆی نه‌بوون و نادیاری ئامانجه‌كان له واقیعدا، دووهمیشيان به هۆی قۆستنه‌وه‌یه‌كی چەپەڵانەوە لەلایەن رژێمه داڕزاو و ئاڵۆز و ناڕێكەكانی كە لە جیهاندا هەن[1].
بورادوری: ئایا ده‌بێ تیرۆر له تاوانی هاكه‌زایی و چه‌شنه‌كانی دیكه‌ی توندوتیژی جودا بكه‌ینه‌وه؟
هابرماس: به‌ڵێ و نه‌خێریش، ئه‌مه ئەگەر لە تێڕوانینێكی ئه‌خلاقیانه‌وه بۆی بڕوانین، هیچ هه‌نجه‌ت و به‌هانه‌یه‌ك نییه هانده‌ر و پاڵنه‌ر بن بۆ كاری تیرۆریستی، هیچ شتێك ناكرێت ببێتە مۆڵه‌ت بۆ كوشتنی كه‌سێك یان ئه‌شكه‌نجه‌دانی كه‌سانی تر، هه‌ر كارێكی بكوژيی بۆ خۆی تاوانه، تاوانه‌كانی تیرۆر له ڕووی مێژووییه‌وه له چاو تاوانه‌كانی دیكه‌ی تایبه‌تی و كەسیی كه له دادگاكانی كه‌تنه‌وه بڕگەی یاساییان بۆ تەرخان كراون خانه‌یه‌كی جیاوازیان هه‌یه، ئه‌میان بایه‌خپێدانی میللیانه‌ی پێویسته و له شرۆڤهكردنیشدا بۆ نموونه له‌و كوشتنه‌وه به دووره كه كه‌سێك به پاڵنه‌ری ئیره‌یی پێبردنه‌وه ئه‌نجامی ده‌دات، ئه‌گه‌ر وا نه‌بوایه ئه‌م دیالۆگه پێویست نه‌ده‌بوو. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا جیاوازییه‌كان به‌ده‌ر ده‌كه‌ون كه تیرۆریزمهكانی ڕابردوو ببنه نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه و شه‌رعی وڵاتەكانیان له به‌ڕێوه‌بردن و حوكمداريدا، به تایبه‌ت ئه‌و تیرۆریزمانه‌ی به ئامانجی سیاسیانه و ڕێبازی واقعیانه‌وه-وێرِای كاره تاوانكارییه‌كانی پێشوویان- ده‌توانن شتێك له ڕه‌وایه‌تی بۆ خۆیان پێكه‌وه بنێن و به‌ڵێن له‌سه‌ر نه‌هێشتنی زوڵم و ستهميش بده‌ن، دیسان ئه‌وانه‌ش ڕۆژێك له ڕۆژان له‌سه‌ر كاری تیرۆریزمی ناتوانن قه‌ناعه‌ت به‌كه‌سێك بێنن كه كاره‌كه‌یان سیاسیانه‌یه؛ له ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه‌ش به‌رپاكردنی جه‌نگ له دژی تیرۆر شه‌نگه‌بێژی زۆر هه‌ڵده‌گرێت، هه‌ر بۆیه بڕیار و بانگه‌وازه‌كه‌ی جۆرج بۆش بۆ به‌رپاكردنی جه‌نگ دژ به تیرۆر له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی پراگماتی و میعیاری به ئه‌نقه‌ست هه‌ڵه‌بوون؛ له‌سه‌ر ئاستی میعیاریش پایه‌ی تاوانباره‌كانی گه‌یانده پۆلی دوژمنانێكی به‌رابه‌ر خۆی له جه‌نگدا، له‌سه‌ر ئاستی پراگماتیش ناتوانرێت جه‌نگ له‌دژی تۆڕێك به‌رپا بكرێت كه جێگه‌یه‌كی دیاریكراویان نییه.
ئێمه له ناو چه‌ند كومه‌ڵگه‌یه‌كی ئارام و به‌خته‌وه‌ری خۆرئاوادا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توندوتیژییه‌كی بونیادیانه‌ی تێدایه و له‌سه‌ری ڕاهاتوین، له‌وانه‌ش نایه‌كسانی كۆمەڵایەتی و ڕاسیزمیی و به سووك ته‌ماشاكردنی په‌نابه‌ر و خه‌ڵكی هه‌ژار…تاد.
وردتر پێوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیمان تژییه به توندوتیژی و گه‌مه‌كردن به مرۆڤەوە، دوو حه‌قیقه‌تيش هه‌ن نابێت له‌به‌رچاومان بزر بن: له‌لایه‌كه‌وه له پیاده‌كردنی ژیانی ڕۆژانه‌ماندا خوویه‌كی ڕه‌ق و توندمان به مامه‌ڵه‌كردن له به‌رانبه‌ر ئه‌وانی دیكه‌ی هاوبه‌شمان له ژیاندا گرتووه، لەمەشدا پشتمان به باكگراوه‌ندێكی كولتووریانه‌ی هاوبه‌ش و حه‌زه ئاڵوگۆڕكراوه‌كانه‌وه به‌ستووه.
بورادوری: ئه‌گه‌ر خۆرئاوا به‌نیاز بێت هه‌ستیارییه‌كان قه‌به بكاته‌وه و له به‌رانبه‌ر كهڵچهرهكانی تر ته‌به‌ننای ڕه‌خنه له‌خۆگرتن بكات، بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێبازێكی وا پێویسته چی بكات، تۆ پێشتر له‌ڕووی فه‌لسه‌فییه‌وه به شوێن پێوه‌ندی نێوان(وەرگێڕان) و (گەڕان به شوێن زمانێكی هاوبه‌ش) گەڕا بوویت و ولێكدانهوهت بۆ كرد بوو، به یه‌كتر به‌راوردت كردبوون، ئایا دەكرێت ئه‌مه ببێته كلیل بۆ ئاڕاسته‌كردنێكی سیاسیانه‌ی نوێ؟
هابرماس: ده‌پرسم له‌١١ی سێپته‌مبه‌ره‌وه داخۆ پاش كاره‌ساتێكی وا گه‌وره هیچ ئیعتوبارێك بۆ ئه‌و تیۆری (كرده‌ی پێكگه‌یشتن) ماوه‌ته‌وه كه پێشتر دامڕێژابوو.
ئێمه له ناو چه‌ند كومه‌ڵگه‌یه‌كی ئارام و به‌خته‌وه‌ری خۆرئاوادا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توندوتیژییه‌كی بونیادیانه‌ی تێدایه و له‌سه‌ری ڕاهاتوین، له‌وانه‌ش نایه‌كسانی كۆمەڵایەتی و ڕاسیزمیی و به سووك ته‌ماشاكردنی په‌نابه‌ر و خه‌ڵكی هه‌ژار…تاد.
وردتر پێوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیمان تژییه به توندوتیژی و گه‌مه‌كردن به مرۆڤەوە، دوو حه‌قیقه‌تيش هه‌ن نابێت له‌به‌رچاومان بزر بن: له‌لایه‌كه‌وه له پیاده‌كردنی ژیانی ڕۆژانه‌ماندا خوویه‌كی ڕه‌ق و توندمان به مامه‌ڵه‌كردن له به‌رانبه‌ر ئه‌وانی دیكه‌ی هاوبه‌شمان له ژیاندا گرتووه، لەمەشدا پشتمان به باكگراوه‌ندێكی كولتووریانه‌ی هاوبه‌ش و حه‌زه ئاڵوگۆڕكراوه‌كانه‌وه به‌ستووه.
له‌م ئاسته‌وه بە گه‌مه‌كانی قسه‌كردنی ئاسایی خەریكین و سكاڵا له دژی یه‌كتر به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه تا بۆ دیاریكردنی لاوازی و به‌هێزیمان بیكه‌ینه به‌هانه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه به هۆی دروست بوونی ئه‌م پێكگه‌یشتنه سه‌قه‌تانه‌وه كه له خراپ تێگه‌یشتن و حه‌زكردن به فێڵ له‌یه‌ككردن و ناپاكی ئه‌نجامدانی دژ به‌یه‌كه‌وه دروست ده‌بێت، جۆرێك لە بەربەرەكانی و كەللەڕەقی ده‌خوڵقێت. جار هه‌یه ناكۆكییه‌كان ئاكامی خراپیان لێده‌كه‌وێته‌وه و كار ده‌گاته دادگا و نۆرینگهكانی چاره دۆزینه‌وه، دواتر توندوتیژییه‌كانن كه متمانه هاوبه‌شه‌كان له ناو ده‌به‌ن و كار ده‌گاته له‌یه‌كتر دابڕان و یەكتربڕی، ئیتر لێره‌وه توندوتیژی ده‌ته‌قێته‌وه، ئه‌م تیۆره باوه‌ی له‌سه‌ر ناكۆكییهكانيی كه لێیان ده‌دوێیت ده‌چه‌سپێت.
بهلاَم ئه‌م گرفته ئاڵۆزتر ده‌بێت كاتێك پێوه‌ندی به كه‌ڵچه‌ر و ڕێبازه‌كانی ژیانی نێوان نه‌ته‌وه‌كانی تره‌وه هەبێت، چونكه ماوه‌ی نێوانیان له یه‌كتره‌وه دوورترن و زیاتر له به‌رانبه‌ر یه‌كدا هه‌ست به غوبن و غوربه‌ت ده‌كه‌ن، به ئاسانی یه‌كتر نابینن وه‌ك یه‌كتربینینی ئه‌ندامانی ناو یه‌ك كۆمه‌ڵگه نییه، ئه‌گه‌ر پێكگهیشتنیان به یه‌كتر له‌ڕووی میتۆده مرۆییه‌كانه‌وه به سه‌قه‌تی ڕسكا ئەوە ناكۆكییه‌كان قووڵتر ده‌بنه‌وه، وێرِای ئه‌مانه ئه‌و یاسایه‌ی ده‌بێته قه‌ڵغان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی تیر و شیری توندوتیژی ڕۆڵێكی لاوازی ڕێژه‌ییانه‌ی هه‌یه له ناو پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، سه‌باره‌ت به پێوه‌ندییه كهڵچهرییه هاوبه‌شه‌كانیش، ته‌نیا شتێك كه ڕژێمی شه‌رعی بتوانێت بیكات دروستكردنی چوارچێوه‌ی داموده‌زگاییه بۆ چاوپێكه‌وتنه فه‌رمییه‌كانی وه‌ك كۆنگره‌ی جیهانیی مافه‌كانی مرۆڤ كه به چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ڤیینا سازدرا، وێڕای بایه‌خی دیسكۆرسە كولتوورییه هاوبه‌شه‌كانی كه فره تهئویلاتیان له‌سه‌ر مافه‌كان تێدابوو، ئه‌م كۆنگرانه ناتوانن ڕێ بگرن له فيكره لنگهوقوچهكانی كه توندوتیژیان لێوه دروست ده‌بێت، به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی باشكردنی ژیانی خه‌ڵك و لابردنی فشار و ئه‌و چه‌وسانه‌وه‌یه‌ی له‌سه‌ریان هه‌یه سه‌رده‌گرێت، گێڕانەوەی متمانه بۆ ژیانی ڕۆژانه‌ی بنده‌سته‌كان و خۆ بهدوورنهگرتنی سه‌رده‌سته‌كان له گرفته‌كانه‌وه، ده‌بێته ڕێگه‌یه‌كی ڕووناك بۆ هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندن و قوتابخانه‌كان و ماڵه‌كانیش، ئه‌مه‌ش له ڕێی به‌رنامه‌كانی كولتوور و سیاسه‌تی دروسته‌وه ئه‌نجامی باشی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
به‌م شێوه‌یه چه‌شنی میعیارییانهی كه كولتوورێك به هۆیه‌وه خۆی به كولتووره‌كانی تر ده‌ناسێنێت، پێویستییه‌كی سه‌رده‌مانه‌یه، هەتا خۆرئاوا ببێته شارستانیه‌تێكی كاریگه‌ر، پێویسته سیاسه‌تی خۆ ته‌ماشاكردنی خۆی له به‌رانبه‌ر ئه‌وانی دی‌دا بگۆڕێت، ئه‌گه‌ر نه‌توانێت سیاسه‌تی سه‌رمایه‌داری بەڕەڵڵا و بێ‌سنوور ماڵیی بكات، ئه‌وا ناتوانرێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تیی له‌و وێرانییه‌ی كه تێیدایه بپارێزێت، پێویسته ئه‌م ناهاوسه‌نگییه‌ی كه ئابووریی جیهانی پێوه‌ی گیرۆده‌یه هاوسه‌نگ بێته‌وه، ئێستا ئه‌م سیاسه‌ته بۆته هۆی برسێتی و هه‌ژاری و وێرانه‌یی بۆ زۆر كیشوه‌ر و وڵاتان لە دنیادا، ئه‌مه‌ش به ته‌نیا پێوه‌ندی نییه به -به‌ریه‌ككه‌وتنی شارستانییه‌كانه‌وه- كه وه‌ك گڕكانێك به‌رژه‌وه‌ندییه مهتریاڵییهكانی خۆرئاوای له‌رزاندووه، له‌وانه‌ش گه‌یشتن به نه‌وت و سه‌رچاوه‌كانی وزه، به‌ڵكو هەمووی پێوه‌ندی به خۆ ته‌ماشاكردنه‌وه‌یه.
سەرچاوە:
Philosophy in a Time of Terror:
Dialogues with Jürgen Habermas and Jacques Derrida
Giovaana Borradori .
پەراوێز:
[1]
هه‌ندێك تێبینی سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته:
١ــ ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ڵمانیایی بۆ بڵاوكردنەوەی كتێب له‌م كڵێسایه‌دا خه‌ڵاتی ئاشتی به هابرماس به‌خشی، مه‌به‌ست لێره‌دا له‌و وتاره‌یه كه له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ــ ٢٠٠١ـــ هابرماس وتیه‌وه، پێشتر بڕیار وا بوو له‌سه‌ر بیۆتهكنهلۆژی بابه‌تێك پێشكەش بكات، بەڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مانگێك به‌سه‌ر كارهسهتهكهی ١١ی سێپته‌مبه‌ر تێپەڕی بوو، بابه‌تێكی تری به ناوی(زانستی رێكخراو/ ئایینی رێكخراو)پێشكه‌ش كردن،
ئایینێ له‌دژی زانست گومان ده‌چێنێت و پێشكه‌وتن به واڕسكی وێرانه‌یی ناو زهد ده‌كات، زانستێك كه ره‌فتاری ئەخلاقیی به بولێڵ ده‌ناسێنێت، له‌دوای ١١ی سێپته‌مبه‌ره‌وه بهرِووی یه‌كتردا ته‌قینه‌وه.
٢ــ لێره‌دا مه‌به‌ست له ئهرسهدۆكسیهت ناوهێنانی هه‌وادار و لایه‌نگرانی ئایین یان رێبازێكی پهرِگیره كه به موو له‌و ڕێچكەیەی كه له‌سه‌ری پێكهاتوون لاناده‌ن، ده‌توانین بڵێین ماركسی ئه‌رسه‌دۆكس یان ئیسلامیی ئه‌رسه‌دۆكس.
٣ ــ یونیڤيرسالییهت: زاراوه‌یه‌كی فه‌لسه‌فییه واتا گشتگیر، مه‌زه‌بێكی سه‌رتاپاگیره، هه‌موو به‌شه‌كان له كیانی گشتیدا ده‌بینێت و له پێناوی بڕوایەكدا هه‌وڵده‌دات هه‌مووان بە كۆنترۆڵی ژێرده‌ستی خۆی بجووڵێنێت و بڕوای به كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی فره‌یی نییه كه له رێی ده‌ستووره‌وه هه‌موو هۆز و لایه‌ن و باوەڕەكان له وه‌رگرتنی مافه‌كانیاندا وه‌ك یه‌ك لێبكات، هه‌ر ئایینێك چوارچێوه‌ی گه‌ردوونگه‌رایی بۆ خۆی بكێشێت پێی ده‌وترێت یونیڤرسالی..-وەرگێڕ