وەجاغزادەیی لە ئەنترۆپۆلۆژیای شتراوس’دا
ساڵی ١٩٠٨ لە شاری برۆكسل یەكێك لە فەیلەسوفە بەناوبانگەكان هاتە دنیاوە، زانای ئەنترۆپۆلۆژی و پێشەنگی بونیادگەریی (كلۆد لێڤی شتراوس) بوو. ماوەیەك ژیانی لە فەرنسادا بەسەر برد و دواتر لە پاش داگیركردنی پاریس لەلایەن نازییەوەكانەوە، ئیتر شتراوس بەرەو نیۆیۆرك سەفەری كرد و لە ساڵی ١٩٤٨ گەڕایەوە فەرەنسا و بەناوبانگترین كتێبی ناوداری سەدەی بیستەمی دانا، بە ناوی( بونیادە بەراییەكانی خزمایەتی). شتراوس یەكێكە لەو فەیلەسوفانەی كە بە درێژایی تەمەنی ئەكادیمی خۆی، هەموو پێنجشەمووانێك سەمیناری لەسەر كرانەوەی ڕۆشنگەری و شارستانی بەڕووی ئەوی دی هەبووە و مانیفێستێكی زانستیانەی بۆ چەسپاندین یەكسانی لەنێوان گەلاندا تۆمار كردووە. ئەو لەو بڕوایەدا بوو كە هەموو گەلانی سەر گۆی زەوی لە دروستكردنی ئەفسانەكان و ماناكانیدا هاوبەشن. شتراوس مامۆستای ڕۆحیی (ژاك لاكان)ی زانای دەروونناسە كە ئەویش لە ژێر كاریگەریی شتراوسدا خوێندنەوەیەكی بونیادگەرانەی نوێی بۆ فرۆید كردۆتەوە، ساڵی ٢٠٠٩ شتراوس لە پاش تەمەنی سەدویەك ساڵی لە فەرەنسا كۆچی دوایی كردووە. دە ساڵێك لەمەوبەر یەكێك لە كتێبە ئەپستیمیە بەناوبانگەكانی(كلۆد لێڤی شتراوس)م لە ژێر ناونیشانی(ئەفسانە و مانا) هەر ئەو كات خوێندەوە و پوختەیەك لە ناوەڕۆكەكەیم خستەڕوو. لەم ڕۆژانەشدا جارێكی تر پێداچوونەوەیەكی وردترم بۆ فرەڕەهەندێتی ئەو كتێبەی كردەوە. لە ڕاستیدا ئەو كتێبە كلیلی تێگەیشتنە لە شێوازی هزرینی مرۆڤ و چۆنیەتی پێكهاتەی كۆمەڵگە سەرەتاییەكانی مرۆڤایەتی و دەرخستنی خاڵەكانی هاوچوونی و جیاوازی نێوان ئەو كۆمەڵگانە بە كۆمەڵگە مۆدێرنەكانەوە.
(ئەفسانەو مانا) دەروازەیەكی زانستی مەعریفی و گەشتێكی سەراسیمەی نەبڕاوەیە بەرەو ناو دنیای پێوەندییە جەنجاڵەكانی نێوان ئەفسانە میللییەكانی گەلان و مۆسیقای ڕەسەنیان و چۆنیەتی پێكهاتنی خزمایەتی و ژنخوازی و وەجاغزادەیی لەنێوان خەڵكیدا و خستنەڕووی مێژووی هاوچوونیەكی نێوان گەلان لەم بوارانەدا لە پاش ئەوەی لە سەرەتاكانی سەدەی بیستەمەوە زانستەكان باڵی خۆیان بۆ لە ئامێزنانی بوارە جیاجیاكانی مرۆڤایەتی واڵا كردەوە، بیرمەندێكی وەك (شتراوس) پەیدا دەبێت تا لەو بەهاگەلە مرۆییانە بكۆڵێتەوە كە هەبوون و مانەوەی مرۆڤیان درەوشاندۆتەوە، بە تایبەتیش لە بواری دروست بوونی وشە و چواندنی وشە و زمان بە ئافرەت و هەروەها سیمبۆڵاندنی زمان و ژیار و دەروونی پەنهانی مرۆڤایەتی. ڕوون و ئاشكرایە كە لە سەردەمی سەرهەڵدانی زانایانی وەك (بیكۆن و دیكارت و نیوتن) و هاوچەشنەكانیاندا، یەكێك لە ئەركە هەر گرنگ و بنەڕەتییەكانی زانست بریتی بووە لە داخستنی ڕێگە لەسەر ئەو هەژموونانەی كە بیروڕای سەلەفی و ئەفسوونگەرێتی بەسەر بیری مرۆڤایەتی زاڵ دەكرد، لەو كاتانەدا زانست وەك میتۆدێكی تێفكرین و وەك سەرچاوەیەكی ڕەسەن كەمتر جێی لێكدانەوە بوو، ئه‌م هزركردنهوهیەش تا دوا ساته‌كانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م درێژه‌ی هه‌بووە. له‌و سه‌رده‌مانه‌دا له‌رێگه‌ی هه‌سته‌وه‌ره‌كانی (بینین و بۆن و تام)ه‌وه زیاتر به‌ڵگه‌كانی زه‌یینی ده‌كه‌وتنه به‌ر لێشاوی گومانكارییهوه، دواتر له جیهانی واقیعدا ماتماتیكیانه دادەڕێژرانهوه. شتراوس هات و به‌شێكی زۆری تێڕوانینه‌كانی زانایانی پێشه‌خۆی له‌سه‌ر زانست گۆڕی و ئه‌وه‌ی روون كرده‌وه كه به‌ڵگه‌ی زه‌ینی قابیل به شیكردنه‌وه‌یه، ته‌نانه‌ت سه‌رله‌نوێ له‌و توێژینانەوانەشی كۆڵییه‌وه كه پێش خۆی له‌سه‌ر بنەڕەتی دانانی هێڵه‌كانی (بازنه و سێگۆشه) و داڕێژراوه‌كانی تری ماتماتیك دانرا بوون. له دووتوێی به‌رگی چه‌ند تیۆرێكی كلاسیكیانەدا خرابوونه‌ڕوو. توێژه‌رانی پێش شتراوس به شێوازێك له هزریان دەڕوانی كه لاپەڕەیەكی سپییه و له بنه‌ڕه‌تدا هیچی له‌سه‌ر نه‌نووسراوه، له ڕێگه‌ی زانیاری و ئه‌زموون و هه‌سته‌وه‌ره‌كانه‌وه پڕ ده‌كرێنه‌وه، بۆ نموونه له‌ڕێی دیتنی چه‌ند هێڵێكی كهوانهییهوه بیرۆكه‌ی بازنه پێكدێت، به‌م شێوازه بیردۆزه‌كان له زه‌مانی (ئه‌فڵاتۆن)ه‌وه و بە سوودوەرگرتن لە (فیرعەونەكان)ەوە به‌جۆرێك دادهڕێژرانهوه كه جۆره ڕهمهكیهتییهكیان تێدابوون، ئه‌مه‌ش به بێ پشت به‌ستن به‌و زانیاریانه‌ی كه سەمتێكی هزری دهیخوڵقاندن. دیسانه‌وه به نموونه كاتێك پسپۆرانی نۆرۆلۆژیك هاتن و ده‌یانوت «خانه‌كانی مێشك ئه‌ركی ڕێكخستن و بەڕێوه‌بردنی چالاكییه جه‌سته‌ییه‌كان به هه‌ردوو شێوازی ئاسۆیی و شاقووڵی ده‌گرنه ئه‌ستۆ، به تایبه‌تی ئه‌و خانانه‌ی له پشته‌وه‌ی تۆڕی چاودان، ئه‌م ئه‌ركی به‌رێوه‌بردنه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.» بهلاَم شتراوس به تیۆری گه‌شه‌كردنی زانستییه‌وه، دوو رێگه‌ی تری ڕوونكردنه‌وه: ١.چڕكردنەوە: هه‌موو ڕووداوێكی ته‌مومژاوی و دیارده‌یه‌كی ناتێگه‌یشتوو له ئاستێكی دیاریكراودا چڕده‌كرێنه‌وه تا به چالاكی فهسلهژییهوه ته‌فسیری ساده‌یان بۆ بدۆزرێنه‌وه. ٢. بونیادگەرێتی: له به‌رانبه‌ر ڕووداو و دیارده ئاڵۆزه‌كاندا پێویسته له ستراكچه‌ر و كۆد و هێمای پێوه‌ندییه‌كان تێبگه‌ین و سانایان بكه‌ینه‌وه، تا بزانین مه‌به‌ست له ڕوودان و مانای ڕوودانیان چیی بوون. به‌م شێوه‌یه شتراوس به كهتهلۆكێكی نوێ، ته‌ونێكی تری بۆ ده‌سه‌ڵاتی مه‌عریفیانه‌ی خۆی ده‌چنی، دواتر مه‌به‌ست و مانای ئه‌و فه‌وزا و ئاژاوه‌یه‌ی ده‌پشكنی كه خه‌ڵكی له‌سه‌ر زه‌میندا پێوه‌ی گیرۆده بووبوون. له‌به‌شێكی شیكردنه‌وه‌كانیدا ستراكچه‌ری ماناكانی خزمایه‌تی و هاوخوێنی و هاوسه‌ری و خاڵۆزایه‌تی لای زۆربه‌ی گه‌لانی دێرینی سه‌ر ڕووی زه‌مین هه‌ڵده‌سه‌نگێنێته‌وه، پێی وایه ئەگه‌ر هه‌ر به‌رهه‌مێك له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا هاتبێته ئه‌نجام بۆ خۆی له دامه‌زراندنی ڕژێمێكدا تا به سه‌ر فه‌وزا و بێماناییدا زاڵ‌بێت هه‌وڵێك بووه، واته هه‌ر مانایه‌ك له ڕه‌وتێكی جیاوازدا خوڵقێنه‌ری به‌رهه‌مێك بووە، له‌م ڕووه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی له سایكۆلۆژیای كۆ و ڕه‌گه‌زی هاوبه‌ش و زمان و ویست و شوناسی نزیك به یه‌ك دنیا، له‌نێوان یه‌كتریدا زۆر خاڵی هاوبه‌شیان هه‌یه.
ته‌نیا ڕه‌گه‌زێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌نتۆلۆژیانه‌ی «كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی» له «كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پێشكه‌وتووی شارستانێتی» ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگه سه‌ره‌تاییه‌كه له (دۆخی ئاخاوتنی سەر زارەكییەوە) بۆ (دۆخی نووسین)دا نه‌په‌ڕیوه‌ته‌وه؛ له‌به‌رئه‌وه به‌رده‌وام بۆ له‌ناوچوون و نه‌مان پرۆسه‌یه‌كی له‌بار بووه، به‌ڵام له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پێشكه‌وتووانه‌ی شارستانیدا به‌هۆی(نووسین)ه‌وه توانراوه زاراوه‌كان بپارێزرێن، به‌هۆیه‌وه چالاكی فه‌رهه‌نگی و عه‌قڵی به شێوه‌یه‌ك ئه‌نجام دراون كه هه‌میشه ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه له پێوه‌ندی كردنی به دنیای ده‌ره‌وه‌ی خۆی دهسپێشكهر بووبێت. به‌ر له شتراوس بیرمه‌ندێكی وه‌ك (مالینۆفسكی) كاتێك له تیۆرهكانیدا تێفكرینی كۆمه‌ڵگه سه‌ره‌تاییه‌كانی ده‌خسته به‌ر تیشكی لێكدانه‌وه و به شێوازێك لێیان ده‌دوا كه گوایه بریتین: له‌چه‌ند گرووپگه‌لێكی مرۆڤانه‌ی توندوتیژ و هه‌مه‌جی، دوای ئه‌وه‌ی به پێداویستییه بنه‌ره‌تییه‌كانی وه‌ك سێكس و خۆراك و نووستن تێروپڕ ده‌بن، دوابه‌دوای ئه‌وه به بێ شیكردنه‌وه و هزركردنیان بۆ چه‌مكه‌كانی غوربه‌ت و ئینتیما ته‌فسیری سه‌رپێی بۆ سیما سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك بڕوا و ئه‌فسانه و داموده‌زگای خانه‌واده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌دۆزنه‌وه. شتراوس سه‌رله‌به‌ری ئه‌م تیۆره‌ی مالینۆفسكی ڕه‌ت كرده‌وه، له‌و بڕوایه‌وه كه هزرین لای كۆمه‌ڵگه سه‌ره‌تاییه‌كان ـــ به‌وانه‌شیانه‌وه كه له قۆناغی به‌ر له نووسیندان ـــ تێفكرینێكی عاقڵمهندانهیه. ئه‌م بۆچوونه‌ی له هه‌ردوو كتێبی “تهوتهمییهت” و “هزرینی دڕنده”دا شیكردۆته‌وه له جێیه‌كدا ده‌ڵێت «هه‌موو گرووپێكی مرۆڤ كه توانایان به‌سه‌ر بزاوت و چالاكی نواندندا هه‌بێت، زه‌روره‌تی ژیان هانده‌ریان ده‌بێت تا مه‌یل و ئاره‌زوویان بۆ تێگه‌یشتن له ژیان و جیهانی ده‌وروبه‌ر تێدا دروست بێت.» دواتر ده‌ڵێت «بۆ گه‌یشتنه ئه‌و ئامانجه‌ش ئامڕازی هزری وهكار ده‌خه‌ن، وه‌ك چۆن فه‌یله‌سوف له تاوتوێی دیارده‌كاندا بنه‌مای ـــ گه‌ر له هه‌موو شته‌كان تێناگه‌یت ئه‌وه ده‌توانیت هه‌ندێكیانی لێ شرۆڤە بكه‌یت ـــ به‌كارده‌هێنێت». به واتای مه‌رج نییه ته‌نیا بۆ هه‌موو شتێك زه‌ینی قووڵ به‌كاربخرێت، به‌ڵكو مه‌رجه تێگه‌یشتن بۆ داڕشتنه‌وه‌ی مانا به‌ربڵاو و گشتگیر بێت و به ساناترین ئامڕازه‌كانی گه‌ر له توانادا بێت دەرببڕدرێت.. له ئاستی شیكردنه‌وه‌یه‌كی وه‌هادا شتی ترمان بۆ روون ده‌بێته‌وه، له‌و كاته‌دا كه شتراوس تێڕوانینه پراگماتیكیانهكهی مالینۆفسكی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، هاوكات ئه‌وه‌ی (لیڤی پول)یش لای خۆیه‌وه ده‌سڕێته‌وه، لیڤی پول له تێڕوانینهكانیدا له ڕووی چۆنایه‌تی و جۆرایه‌تییه‌وه ده‌ڕوانێته جیاوازییه‌كانی نێوان (كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌ره‌تایی) و( كۆمه‌ڵگه‌ی پێشكه‌وتووی شارستانی) نه‌ك له ڕووی ماناوه، كه‌واته ده‌كرێت بووترێت تێڕِوانینەكەی لیڤی پول بۆ كۆمه‌ڵگه سه‌ره‌تاییه‌كان كاتێك ده‌ڵێت له ئه‌فسانه‌یان تێنه‌په‌ڕاندووه ویژدانیانه‌یه، لێره‌وه شتراوس وه‌ڵام ده‌داته‌وه و دواتر ده‌پرسێ ئەی باشە كه‌ی ئه‌فسانه ته‌واو ده‌بێت و مێژوو ده‌ست پێده‌كات؟ ئینجا هه‌موو ئه‌و ڕووداو و ئه‌فسانانه‌ی له یادەوه‌ری گه‌لاندا ماونه‌ته‌وه له ڕووی ئیستدلاله‌وه شیده‌كاته‌وه. شتراوس تێمانده‌گه‌یه‌نێت هه‌ر كاتێك به ڕووداوه نادیاره‌كانی دێریندا ڕۆبچینەوە و بۆ ئه‌فسانه‌كان بگه‌ڕێینه‌وه، ئەو كات لە ڕاستێتی لێكدانەوەكان نزیكتر دەبینەوە، دواتر ئه‌فسانه به په‌یژه‌ی مۆسیقا ده‌چوێنێت و ده‌ڵێت: ئه‌فسانه په‌یژه‌ی مۆسیقی و زریزهیهكی لێكدانهپچڕاوه و، له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌كاندا ناكرێت ئێمە ڕسته به ڕسته و له چه‌په‌وه بۆ ڕاست وه‌ك خوێندنه‌وه‌ی نووسینی ڕۆمان، ڕستە و پەرەگرافەكان بیخوێنینه‌وه، ئه‌و شێوازی خوێندنه‌وه‌یه ناتێگه‌یشتوو ده‌بێت، سەرتاپاگیری و گشتگیری له ئه‌فسانه‌دا ڕێی تێگه‌یشتن ئاسان ده‌كات، مانای گشتیش له ئه‌فسانه‌دا له به‌دواداچوونی لۆژیكیدا دەرناكەوێت، به‌ڵكو له خستنه‌ڕووی ڕووداوه بهڵگهدارهكاندایه، چۆن نۆته‌ی مۆسیقا ده‌خوێنریت، ئه‌فسانه‌ش هاوشێوه‌یه به تێگه‌یشتن له سه‌رجه‌م لاپه‌ڕه‌كه و به شێوازی ئۆركێسترایی مانای لێده‌رده‌هێنرێت، بۆیه مۆسیقا بە شاكاره‌كانی (بتهۆڤن و مۆزارت و ڤاكنهر) به داستان و ئه‌فسانه ئاوێزان بوون؛ به‌و تێكه‌ڵاوبوونه مۆسیقا بووەتە زمانێكی نوێی گوزارشت كردن له ئه‌فسانه‌كان. شتراوس له ماوه‌ی گه‌شتێكی ده‌یان ساڵه‌ی ته‌مه‌نيدا، سهراسیمانه به‌ناو ده‌هالیزی ستراكچه‌ری شارستانییه‌ته دێرینه‌كاندا سه‌فه‌ری كرد، له‌و گه‌شته‌یدا كهولتوور و ڕه‌گه‌زه‌كانی كولتووره‌كانی به زاراوه مێژووییه‌كان به‌راورد ده‌كردنه‌وه، به‌م شێوەیە سه‌لماندی گه‌لانێك هەبوون بێ نووسینیش ماونەتەوە، كەچی زانیاری و داهاتی میللیانه‌ی دێرینه‌یان له‌سه‌ر ژینگه و ده‌وروبه‌ری خۆیان هه‌بووه، له لایه‌كه‌وه به ته‌كنیكی ساده و له‌سه‌ر ئاستی جوگرافيی گوزارشتیان له واقیع كردووه و له لایه‌كی تره‌وه له‌سه‌ر ئاستی گهردوونيی له بازنه‌كانی واقیع ده‌رچوونه‌ته ده‌ره‌وه و هه‌ندێجاریش به پێی داڕێژانه‌وه‌ی بونیاده سۆسیۆلۆژییه‌كان خه‌یاڵیان به واقیعه‌وه گرێداوه‌ته‌وه. شتراوس به‌بێ ئه‌وه‌ی به ئه‌زموون و ڕووداوه‌كانه‌وه دیل بووبێت، به زمانێكی ئهفسوونگهرانە تێڕوانینه‌كانی داڕشتونهتهوه، سه‌ربه‌خۆیانه ئه‌ركی سه‌رله‌نوێ ڕێكخستنه‌وه‌ی ماناكانی گرتۆته ئه‌ستۆ، بونیادێكی جووڵه‌دار له ستوونی نووسینهكانیدایه ڕێره‌وی فیكر و لۆژیكی ئه‌فسانه‌كان دیاری ده‌كات، له‌لایه‌ك ڕستنه‌وه‌ی زنجیره‌ی پێكهاته دهلالیهكان و له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رپۆشی تێنه‌گه‌یشتن له‌سه‌ر نه‌وتراوه‌كان لادراون و ڕه‌مزه‌كان و وته‌زا(هاوكوف یا هاودژه‌كان) به پرۆسه‌یه‌كی دیاله‌كتیكی ئۆرگانییه‌وه شیكراونه‌ته‌وه، (سه‌رخان و ژێرخان)ی بۆ دیاری كراون، ئه‌فسانه‌ی سه‌ر له نوێ شیكردۆته‌وه. بۆ شیكردنهوهكانیش له چه‌ند خاڵێك سوودمه‌ند بووە؛ ١. له نه‌خشاندنی شێوه ئهندازهییهكاندا، له فیزیای نوێ سوودمه‌ند بووه. ٢. چه‌مكه زمانه‌وانییه‌كانی وه‌ك (ئاخاوتن و قسه‌و ده‌نگ و زهمهنكات)ی لهمیتۆدهكانی (دوسۆسێر)ه‌وه وه‌رگرتون. ٣. له دامه‌زرانه‌وه‌ی سیستمی ئه‌فسانه‌دا، پێوه‌ندییه‌كانی نێوان (دۆخی سروشتی له دۆخی كۆمهڵَایهتی) جیاده‌كاته‌وه. ٤. لۆژیكێك بۆ دابه‌شبوونی تهوتهمیانهی كۆمه‌ڵگه سه‌ره‌تاییه‌كان داده‌نێت و دهلالیانه وێنه و هێڵ و نه‌خشه‌ی وتنه‌كان به زاراوه‌ی نوێ داده‌ڕێژێته‌وه.
٥.بۆ شیكردنه‌وه‌ی نائاگایی له (فرۆید) سوودی وه‌رگرتووه و چه‌مكه‌كانی جووڵه و چركه‌ی له(ماركس) وه‌رگرتووه.
به‌م شێوه‌یه هه‌موو ڕه‌گه‌زێك به لای شتراوسه‌وه ڕه‌گه‌زێكی هاوكوفی له به‌رانبه‌ردا بۆ دانراوه كه به‌پێی جوگرافیا و كه‌شی دروستبوون و ئایین و ئابووری و ته‌كنیكه‌كه‌ی مامه‌ڵه‌ی له ته‌كدا كردووه، بۆ نموونه (هه‌ڵۆ) له واتادا هاوكوفه به (ترۆپك) / مراوی به ده‌ریا/ مێرووله به زه‌وی / چۆله‌كه‌ی سوور به خۆر / تاد.
سه‌باره‌ت به مه‌دلوله هاودژهكانیش به‌م شێوه‌یه له ئه‌فسانه‌كاندا داده‌ڕێژرێنه‌وه: (وه‌رزی خه‌زان) له واتادا هاودژه به (وه‌رزی چرۆ) نێرایه‌تی به مێیایه‌تی / باران به كێڵگه و زه‌وی. شتراوس له شیكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌فسانه‌كان ئه‌و مانایانە ڕوون ده‌كاته‌وه كه ژیان واتا له‌دایكبوون، ئه‌مه‌ش چه‌ندی گه‌ڕانه‌وه بێت بۆ زه‌مین، هێنده‌ش سهركهوتنهوهیه بۆ ترۆپك و گه‌یشتنه‌وه‌یه به بارته‌قای ئاسمان كه مه‌نزڵگه‌ی (خواوه‌ند)ه به‌لای زۆربه‌ی ئه‌فسانه‌كانه‌وه، له‌به‌رئه‌وه مرۆڤی ئه‌فسانه‌یی، وه‌جاغزاده‌ی سروشته، گۆڕینی ڕابردووه بۆ هه‌نوكه، مانه‌وه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی سنووری فه‌نابوون، كۆمه‌ڵێك په‌ند و سرووتی بازنه‌ییه، ناڕازیبوونه له خود ــ به جێهێشتنی خوده به‌ره‌و گه‌ڕان به ده‌وروبه‌ردا.
بۆ سەرلەنوێ خوێندنەوەی كتێبەكەی ئەفسانە و مانای شتراوس سوودم له‌م ژێده‌ر و
سه‌رچاوانه بینی:
١ــ شتراوس كلود لیفی ــ الاسطورة و المعنی ــ ترجمة – حدیدي ــ دار حوار ــ سوریا ــ ١٩٨٥ ٢ـ كلود لیفی شتراوس ــ ترجمة : د. شاكر عبدالحمید ـــ مجلة افاق عربیة ــ عدد ٨
٣ ــ ابراهیم ، د.زكریا : مشكلة البنیة ــ
٤ محمود ، ابراهیم : مغامرة المنظق البنیوي ــ جزء الاول ــ مركز الابحاث و الدراسات الاشتراكیة ١٩٩١