وەرگێڕانی: سەروان ئەحمەد
فوکۆ ئه‌م وتاره‌ی له ٢٧ـی مایسی ١٩٧٨دا پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی فه‌ڕه‌نسیی فه‌لسه‌فه كرد. به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆڕه له ئه‌ستۆی هێنری گوهیێبوو، هێنری مێژوونووسی فه‌لسه‌فه و پسپۆڕی فه‌لسه‌فه‌ی مالبرانش و برگسۆنه. له كۆتایی كۆڕه‌كه‌دا گفتوگۆیه‌كی كورت ئه‌نجام ده‌درێت به ئاماده‌بوونی بیرمهندگهلێكی وه‌ك نوئێل مۆولو (پسپۆڕی زمان‌ناسی)، ژان-لویس بروش (پسپۆڕی فه‌لسه‌فه‌ی كانت)، سیلڤهین زاك(پسپۆڕی فه‌لسفه‌ی سپینۆزا)، هێنری بیرۆ (پسپۆڕی فه‌لسه‌فه‌ی هایدگه‌ر)، و چه‌ند كه‌سێكی تر.
فوکۆ له كۆتایی ته‌مه‌نیدا، ده‌رباره‌ی نامیلكه‌ی ڕۆشنگه‌ری چییه؟ ـی كانت سێ گوتار ده‌نووسێت، كه ئه‌ڵبه‌ته ڕوانگه‌ی پێشووی ئه‌و وه‌ك ڕه‌خنه‌كاری ڕادیكاڵی مۆدێرنێته، هاوسه‌نگ ده‌كاته‌وه و ده‌یگه‌یێنێته خاڵی كۆتایی. ئه‌م سێ گوتاره، بریتین له: ڕه‌خنه چییه؟ (١٩٧٨)، كانت، ڕۆشنگه‌ری و شۆڕش (١٩٨٣) و ڕۆشنگه‌ری چییه؟ (١٩٨٤). فۆکو له گوتاری ڕه‌خنه چییه؟ زیاتر ده‌په‌رژێته سه‌ر هه‌ڵكۆڵینی «ئیتۆسی ڕه‌خنه‌یی» له مێژوودا. فۆکو هه‌وڵ ده‌دات جۆرێك ڕاڤه بۆ مێژووی ئیتۆسی ڕه‌خنه‌یی پێشكه‌ش بكات. ئه‌م ڕاڤه‌یه له‌سه‌ر سێ قۆناغ وه‌ستاوه، یا به ده‌ربڕینی فۆکو، سێ له‌نگه‌رگا ده‌پشكنێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاخێزگه‌ی ئیتۆسی ڕه‌خنه‌یی تێدا بدۆزێته‌وه: ١- شوانكاره‌یی مه‌سیحی كۆمه‌ڵێك چالاكیی هه‌مه‌لایه‌نی ئه‌نجامدا كه ڕوانگه‌ی ڕه‌خنه‌یی كرده ڕوانگه‌یه‌كی زه‌رووری. ئه‌م سیسته‌مه شوانكارهییه، خۆی به شوانی خه‌ڵكی داده‌نا و خوازیاری ئه‌وه بوو كه هه‌موو تاكێك بكه‌وێته ژێر هه‌ژموونی چاودێریی و به‌ڕێوه‌به‌رێتیی ئه‌وه‌وه. ئه‌م دۆخه، هه‌مان «سه‌رده‌می منداڵی و نه‌گه‌یشتن به پێگه‌یشتوویی» كانتییه. به‌م پێیه، به‌ره به‌ره ئه‌ندێشه‌ی ڕه‌خنه‌یی له زه‌ینی ئه‌و كه‌سانه‌دا گه‌شه‌ی كرد كه نه‌یانده‌ویست بۆ هه‌میشه وه‌ك منداڵ بمێننه‌وه. له‌م قۆناغه‌دا، ئیتۆسی ڕه‌خنه‌یی له‌لایه‌نی مێژووییه‌وه له پێوه‌ند به وته‌ی موقه‌ده‌سه‌وه گه‌شه ده‌كات. ٢- له‌نگه‌رگای دووه‌می ئیتۆسی ڕه‌خنه‌یی له‌م وتاره‌دا، «ویستی بهڕێوهنهبردران» و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی یاسا گه‌ردوونی و دهرهكاتییهكانه؛ به مانایه‌ك، ڕه‌خنه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر حكومه‌ت و ئه‌و گوێڕایه‌ڵییه‌ی كه له هاوڵاتییه‌كانی داوای ده‌كات. به گشتی له‌م قۆناغه‌ی ئیتۆسی ڕه‌خنه‌ییدا، گه‌ڕانه‌وه بۆ مافه سروشتییه‌كان به‌دی ده‌كه‌ین. ٣- له سێیه‌م قۆناغدا، ئیتۆسی ڕه‌خنه‌یی بریتییه له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌ی كه ده‌سه‌ڵات وه‌ك هه‌قیقه‌تی ڕه‌ها ده‌یسه‌پێنێت، و له به‌رامبه‌ردا، به‌كارهێنانی عه‌قڵی خود بۆ جیاكردنه‌وه‌ی هه‌ق له ناهه‌ق، هه‌قیقه‌ت له هه‌ڵه. له‌م لهنگهرگایهدا، ڕه‌خنه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات. به كورتی فۆکو له‌م گوتاره‌دا، په‌یدابوونی ئیتۆسی ڕه‌خنه‌یی به جۆره وه‌ڵامێك ده‌زانێت بۆ گه‌شه‌ی سیسته‌مێك له ده‌سه‌ڵات كه به «حكومهتمهندیی» ناوی ده‌بات.
سەروان ئەحمەد ئەم گوتارەی لە ئینگلیزییەوە وەرگێڕاوە و ژنەفتن وەک کتێبی ئەلیکترۆنی (فایلی pdf) بڵاوی دەکاتەوە. (دەتوانن لە سەرەوە ئەم کتێبە دابگرن)