چێژی دەرگا

لە ئینگلیزییەوە: ئازاد ئەسوەد

پاشاکان دەست لە دەرگا نادەن.

ئەوان لەم چێژە بێبەشن: چێژی پاڵنان بەو تەختەدارە زەبەلاحە ئاشنایەی بەردەمیان، بە نەرمی یا بە توندی، سووڕانەوە و داخستنیان- لە باوەشکردنی دەرگا.

چێژی بەدەستگرتنی دەسکی سیرامیکیی سکی یەکێك لەو ڕێگرە بەرزانە؛ ئەو هەڵپژانە خێرایەی، بۆ ساتێك، ڕێی لێ ئەگرێ، کاتێ چاو ئەکاتەوە و هەموو بەدەنی لە کەشێکی نوێدا خۆی ئەگونجێنێ.

بە دەستێکی دۆستانە ماوەیەکی زیاتر بەدەستیەوە ئەگرێ بەر لەوەی، بێ دوودڵی، دیسان پاڵی پێوەنێ و لەسەر خۆی دایبخات- بەم جۆرە، بە چرکەکردنی سپرینگە بەتین و چەورەکە، ئاسوودانە دڵنیا ئەبێ.

سەرچاوە:

 The Ecco Anthology of International Poetry, Edited by Ilya Kaminsky and Susan Harris, Words Without Borders, Harper Collins Publishers, New York, 2010

photo_٢٠٢٠-١١-٢٣_١٢-٤٠-٣١ (2)

سەرنجێک بنوسن