ئایا پێشكه‌وتنی ئه‌خلاقی هاتۆته ئاراوه؟
دوای تێپه‌ڕبوونی سه‌ده‌یه‌ك كه تێیدا دوو جه‌نگی جیهانی به خۆیه‌وه بینی، هۆلۆكۆستی نازی، گۆلاگی ستالین، كێڵگه‌كانی كوشتنی كه‌مبۆدیا، به‌م دوایانه‌ش كرده‌وه دڕندانه‌كانی ڕواندا و ئێستاش دارفۆر، ئه‌سته‌م بووه بتوانین به‌رگری له‌و بڕوایه بكه‌ین كه له ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه پێشده‌كه‌ویین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ڕاپرسییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه زۆرینه‌یه‌ك له سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه ئیدی ناداپه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی و ئیتنیكی و هه‌ڵاوێردنی ڕه‌گه‌زی ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه. پرسیاره‌كه فراوان ده‌بێت بۆ زیاتر له ئاستێكی داڕووخانی توندی ئه‌خلاقی.
ئه‌مساڵ هاوكاته له‌گه‌ڵ یادی شه‌ست ساڵه‌ی ڕاگه‌یاندنی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه. وه‌ك ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی له كاتی جەنگی جیهانی دووه‌مدا ڕوویاندا، ڕاگه‌یاندنه‌كه هه‌وڵده‌دات جه‌خت بكاته‌وه له بنه‌مای ئه‌وه‌ی هه‌موومان هه‌مان مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانمان هه‌یه، به چاوپۆشین له نه‌ته‌وه، ڕه‌نگ، ڕه‌گه‌ز، زمان، ئایین، یان هه‌ر حاڵه‌تێكی تر. بۆیه ده‌رفه‌ت هه‌یه بڕیار بده‌ین له‌باره‌ی پێشكه‌وتنی ئه‌خلاقییه‌وه به‌وه‌ی بپرسین له ئاستی سه‌ركه‌وتنمان له قه‌ڵاچۆكردنی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و هه‌ڵاوێردنی ڕه‌گه‌زی.
هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و ئاسته ڕاسته‌قینه‌یه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و هه‌ڵاوێردنی ڕه‌گه‌زی ئه‌ركێكی قورسه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، ڕاپرسییه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی پێگه‌ی ئه‌لكترۆنی worldpublicopinion.org هه‌ندێك ڕووناكی ناڕاسته‌وخۆ ده‌خاته سه‌ر ئه‌و پرسیاره.
ئه‌م ڕاپرسیانه ئه‌نجامدراوه به به‌شداری ١٥٠٠٠ به‌شداربوو، له ١٦ ده‌وڵه‌ت، كه ڕێژه‌ی ٥٨٪ كۆی دانیشتوانی جیهان پێكده‌هێنن، ده‌وڵه‌ته‌كان: ئازه‌ربایجان، چین، میسر، فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیای مه‌زن، هندستان، ئه‌نده‌نوسیا، ئێران، مه‌كسیك، نه‌یجیریا، ناوچه‌كانی فه‌ڵه‌ستین، ڕوسیا، كۆریای باشوور، توركیا، ئۆكرانیا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بوون. له ١١ له‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا، زۆرینه‌ی خه‌ڵكی بڕوایان وابووه، به درێژای ژیانیان ئیدی خه‌ڵكانی جیاواز له ڕووی ئیتنیكی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه مامه‌ڵه‌یه‌كی زیاتر دادپه‌روه‌رانه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
به شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ند، ڕێژه‌ی ٥٩٪ وا ده‌یبینن، له كاتێكدا ته‌نها ڕێژه‌ی ١٩٪ بڕوایان وایه خه‌ڵكی به شێوه‌یه‌كی كه‌متر دادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، ٢٠٪ ده‌ڵێن هیچ گۆڕانكارییه‌ك ڕووی نه‌داوه. خه‌ڵكی له ئه‌مریكا، ئه‌نده‌نوسیا، چین، ئێران به‌ریتانیای مه‌زن به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن بڕوا بێنن به ئاستێكی گه‌وره‌تر له یه‌كسانی. به‌ڵام فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به ته‌نها ئه‌وان به زۆری وای ده‌بینین كه خه‌ڵكی نه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵه ئیتنیهكییه جیاوازه‌كان به شێوه‌یه‌كی جیاواز مامه‌ڵه ده‌كرێن، له كاتێكدا ڕاكه به شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی یه‌كسانه له نه‌یجیریا، و ئۆكرانیا، و ئازه‌ربایجان، و ڕوسیا.
ڕێژه‌یه‌كی گشتی به‌رزتر هه‌یه، كه گه‌شتۆته ٧١٪، بڕوایان وایه كه ژنان پێشكهوتنێكیان له ڕێگای یه‌كسانیدا به‌دیهێناوه، به‌ڵام و بۆ جارێكی تر، ناوچه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان هه‌ڵاوێردن، ئه‌مجاره‌یان له گه‌ڵ نه‌یجیریا. له ڕوسیا، ئۆكرانیا، و ئازه‌ربایجان دووباره كه‌مینه‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێن ژنان له‌مڕۆدا مامه‌ڵه‌یه‌كی كه‌متر یه‌كسانیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت له چاو ڕابردودا. له هندستان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ٥٣٪ وای ده‌بینن كه ژنان ئاستێكی به‌رزتریان له یه‌كسانی به‌ده‌ستهێناوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ڕێژه‌یه‌كی ١٤٪ ده‌ڵێن ژنان ئێسته خاوه‌ن مافێكی زیاترن له چاو پیاواندا! (پێده‌چێت ئه‌وه‌یان له به‌رچاو گرتبێت كه ئه‌و مێینانه له‌بار نه‌براون دوای ئه‌وه‌ی پشكنینه‌كانی پێش له‌دایكبوون پیشانی داون نێرینه نین).
بەهه‌ر حاڵ، ده‌شێت ئه‌و ڕایانه ده‌رخه‌ری گۆڕانكارییه‌كی ڕاسته‌قینه بن، و به‌و شێوه‌یه ئاماژه بن بۆ پێشكه‌وتنێكی ئه‌خلاقی به‌ره‌و جیهانێك كه خه‌ڵكی له مافه‌كانیان بێ به‌ش ناكرێن له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه، ئیتنیك، یاخود ڕه‌گه‌ز. ئه‌و ڕایه له زۆرینه‌ی ڕاپرسییهكاندا پشتڕاست ده‌بێته‌وه: ڕه‌تكردنه‌وه‌یه‌كی به‌ربڵاو هه‌یه بۆ نایه‌كسانی له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه، ئیتنیك، یان ڕه‌گه‌ز. وه‌ك ڕێژه‌ی گشتی، ٩٠٪ ئه‌وانه‌ی پرسیاریان لێكراوه وتویانه مامه‌ڵه‌كردنی یه‌كسانانه‌ی خه‌ڵكی جیاواز له ڕووی نه‌ته‌وه‌یی و ئیتنیكییه‌وه شتێكی گرنگه، له هیچ دهوڵهتێكش له‌وانه‌ی به‌شدار بوون ڕێژه‌ی ١٣٪ زیاتر نه‌بووه ئه‌وانه‌ی ڕه‌تی گرنگی مامه‌ڵه‌كردنێكی یهكسانانهیان كردۆته‌وه.
كاتێك پرسیاری ئه‌وه‌یان لێ كراوه كه مافی یه‌كسان بدرێته ژنان، به نزیكه‌یی به هه‌مان ئاستی به‌هێزییه‌وه پشتگیری كراوه، به ئاستی مامناوه‌ندێتی ٦٣٪ ئه‌وانه، ئه‌و بابه‌ته‌یان به گرنگ داناوه. له میسر وه‌ك نموونه، ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی گوتوویانه یه‌كسانی نه‌ته‌وه‌یی و ئیتنیكی گرنگه گه‌شتۆته ٩٧٪، ئه‌وانه‌شی دانیان ناوه به یه‌كسانی ژناندا ٩٠٪ بووه. به‌ڵام له ئێران ڕێژه‌كه ٨٢٪ و ٧٨٪ بووه.
بۆیه به به‌راورد كردن به ته‌نها به ده‌یه‌یه‌ك له پێش جاڕدانی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌مه گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره له ڕای خه‌ڵكی پیشان ده‌دات. جاران یه‌كسانی مافه‌كانی ژنان- نه‌ك ته‌نها له ده‌نگداندا، به‌ڵكوو له كاركردن له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و ژیانی سه‌ربه‌ستانه- بیرۆكه‌یه‌كی زۆر توندڕه‌وانه بووه له زۆر وڵات‌دا. ئه‌و سه‌رده‌مه بیركردنه‌وه ڕه‌گه‌زپه‌رستانه ئاشكراكان له ئه‌ڵمانیا و باشووری ئه‌مریكا باو بوو، و به‌شی هه‌ره زۆری دانیشتوانی جیهان له‌و كۆڵۆنیالیانه ده‌ژیان كه هێزه ئه‌وروپییه‌كان فه‌رمانڕه‌واییان ده‌كرد. به‌ڵام ئه‌مرۆ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ڕواندا و یۆگۆسلافیای جاران ڕوویدا- ئه‌وه‌شی خه‌ریك بوو ڕووبدات له ئه‌نجامی ململانێ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مدوایانه‌ی كینیا- هیچ ده‌وڵه‌تێك نییه به ئاشكرا هه‌ڵگری بیروباوه‌ڕی گهزپهرستی بێت به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا.
به‌ڵام بۆ به‌دبه‌ختی، ناتوانین هه‌مان شت له‌باره‌ی مافه‌كانی ژنانه‌وه بڵێین. له سعودیه، ته‌نانه‌ت ناهێڵن ئۆتۆمبێڵ لێ‌بخوڕن، ئه‌مه جگه له مافی ده‌نگدان. هه‌مان بارودۆخ له زۆر ده‌وڵه‌تی دیكه‌شدا هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی چی ده‌ڵێن له‌باره‌ی یه‌كسانی ڕه‌گه‌زییه‌وه، به‌ڵام له‌واقعدا ژنان زۆر دوورن له یه‌كسانی له ماف‌دا.
ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه كه ڕاپرسییه‌كان كه لێیان وه‌رگیراوه ده‌رخه‌ری یه‌كسانییه‌كی به‌ربڵاو نین، به‌ڵكو ده‌رخه‌ری دووڕووییه‌كی به‌ربڵاون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، دووڕوویی ئه‌و باجه‌یه كه ڕه‌زیله‌ت ده‌یدات به فه‌زیله‌ت، له ڕاستیدا ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان و لایه‌نداره ڕه‌گه‌زییه‌كان پێویسته له سه‌ریان ئه‌و باجه بده‌ن كه ئاماژه‌یه‌كه بۆ هه‌ندێك پێشكه‌وتنی ئه‌خلاقی.
وشه‌كان كاریگه‌رییان هه‌یه، ئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌ك بێ ئه‌وه‌ی به ڕاستی بڕوای پێی هه‌بێت ده‌یڵێت، ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی له دوای ئه‌وه‌وه دێت بڕوای پێ ده‌هێنێت یان به‌ڵكوو له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ڕه‌فتار ده‌كات. په‌سه‌ندكردنی گشتی فكره‌كان خۆی له خۆییدا به جۆرێك له جۆره‌كان پێشكه‌وتنه، به‌ڵام به ڕاستی ئه‌وه گرنگه ئه‌وه‌نده به‌هێز بێت بتوانرێت به‌كاربهێنرێت بۆ به‌دیهێنانی زیاتری پێشكه‌وتنێكی به‌رجه‌سته. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره، پێویسته له سه‌رمان به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی پێشوازی له ده‌رئه‌نجامی ڕاپرسییه‌كان بكه‌یین، و ئه‌و كه‌لێنانه‌ی كه هێشتاكه له نێوان گوتاره‌كان و واقیعدا ماون پڕ بكه‌یینه‌وه.