ئه‌خلاقی بێ خودا
ئایا ئایین پێویستییه‌كه كه ئه‌خلاق ده‌یخوازێت؟ زۆر كه‌س وای ده‌بینن كه ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ڕیشه خوداییه‌كه‌ی ئه‌خلاق نه‌نگییه، به‌ڵكوو كوفریشه. ئه‌وه‌ی هه‌ستی ئایینی بۆ دروستكردووین بوونه‌وه‌رێكی ئاسمانییه، یاخود له ڕێنماییه‌كانی ئایینێكی ڕێكخراوه‌وه به ده‌ستمان هێناوه. له هه‌ر یه‌ك له‌و دوو حاڵه‌ته‌دا، ئێمه ئایینمان پێویسته بۆ سه‌ركوتكردنی ڕه‌زیله‌ته‌كانی سروشت. به وه‌رگرتن له كاسرین هیبۆرن له فیلمی شاژنی ئه‌فریقی، ئایین باڵابوونمان بۆ فه‌راهه‌م ده‌كات به سه‌ر دایكه شه‌ڕانییه‌كه‌ی سروشتی دێرینهماندا، و چێوه‌یه‌كی ئه‌خلاقیمان پێشكه‌ش ده‌كات.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌خلاق له خوداوه دێت پڕه له گرفت. یه‌كێك له‌و گرفتانه ئه‌وه‌یه كه ئێمه ناتوانین، بێ ئه‌وه‌ی بكه‌وینه دووباره بوونه‌وه‌وه، بڵێین له هه‌مانكاتدا خوا باشه، و ئه‌و هه‌ستی جیاكاریكردنمان پێده‌دا له‌باره‌ی چاكه و خراپه‌وه. ئێمه له‌و كاته‌دا زۆر به سانایی وتومانه كه خودا پێوه‌ره‌كانی خودایه‌تی له خۆ گرتووه.
گرفتی دووه‌م نه‌بوونی هیچ بنه‌مایه‌كی ئه‌خلاقییه كه هه‌موو بڕواداران تێیدا هاوبه‌ش بن، به چاوپۆشین له‌وه‌ی چ بیروباوه‌ڕێكی دیاریكراویان هه‌یه، له هه‌مانكاتدا لائهدرییهكان (agnostics- اللأدریون) و بێباوه‌ڕه‌كان هاوبه‌ش و به‌شدار نه‌بن تێیدا، له واقیعدا، بێباوه‌ڕ و ئهگنۆستیكهكان كه‌متر ئه‌خلاقیانه ڕه‌فتار ناكه‌ن له‌وه‌ی باوه‌ڕداره‌كان ده‌یكه‌ن، گه‌رچی كاره چاكهكارییهكانیان پشت به‌ستوه به بنه‌ماگه‌لێكی جیاوازه‌وه. بێباوه‌ڕه‌كان به زۆری هه‌ستێكی قوڵ و دروستیان به چاكه و خراپه هه‌یه وه‌ك هه‌ر مرۆڤێكی تر، و كاریشیان كردووه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆیلایه‌تی و به‌شداربوون له هه‌وڵه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی مرۆڤ.
به پێچه‌وانه‌شه‌وه ڕاسته. ئایین خه‌ڵكی بۆ زنجیره‌یه‌كی درێژ له تاوانكاری ترسناك بردووه، هه‌ر فه‌رمانی خودا بوو بۆ مو‌سا كه میدیانییهكان سه‌ربڕێت. پیاوان و ژنان، كوڕان و كچانی ناپاكیزه- هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌تی خاچپه‌رسته‌كان، دادگاكانی ته‌فتیش، ئه‌و ململانێ بێكۆتاییانهی نێوان موسڵمانانی سوننه و شیعه، ئه‌و خۆكوژانه‌ی باوه‌ڕیان وایه كه شه‌هاده‌ت ڕێگایانه بۆ به‌هه‌شت.
گرفتی سێیه‌م له‌م گۆشه‌نیگایه‌دا كه وای ده‌بینێت ئه‌خلاق ڕه‌گی له ئاییندایه ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك ڕه‌گه‌زی ئه‌خلاقی وا دیاره كه جیهانییه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕایی جیاوازی عه‌قائیدی توند له نێوان ئایینه جیهانییه گه‌وره‌كاندا. به‌ڵكوو له ڕاستیدا ئه‌م ڕه‌گه‌زانه درێژ ده‌بنه‌وه بۆ كولتووره‌كانی تری وه‌ك كولتووری چینی، كه گرنگی ئایینه‌كان تێیاندا زۆر كه‌مه به به‌راورد به بۆچوونه فه‌لسه‌فییه‌كانی وه‌ك كۆنفۆشیوس.
وه‌ك ئه‌وه‌ی بوونه‌وه‌رێكی ئاسمانی ئه‌م ڕه‌گه‌زه ئه‌خلاقییه جیهانیانه‌یان هه‌ر له كاتی دروستبوونه‌وه پێ به‌خشیبین. به‌ڵام شیكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌ڵته‌رناتیڤ و گونجاو له‌گه‌ڵ ڕاستینه بایه‌لۆجی و جیلۆجیهكاندا ئه‌وه‌یه كه ئێمه به درێژای ملیۆنه‌ها ساڵ مه‌له‌كه‌یه‌كی ئه‌خلاقیمان گه‌شه پێداوه كه حهدسێكمان (intuitions) له‌باره‌ی چاكه و خراپه‌وه پێ نیشان ده‌دات.
بۆ یه‌كه‌مجاره، توێژینه‌وه‌كانی بواری زانسته‌كانی درككردن، به پشت به‌ستن به گفتوگۆكانی نێو فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق، تواناداری چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه دێرینه‌كان له‌باره‌ی ڕیشه‌ی ئه‌خلاق و سروشته‌كه‌ی پێداوین.
ڕابمێنه له‌م سێ سیناریۆیه‌ی خواره‌وه. له گه‌ڵ هه‌ر سیناریۆیه‌كدا، بۆشایه‌كان به یه‌كێك له وشه‌كانی (پێویست – ناچاریی-obligatory)ه، یان (ڕێگه‌پێدراوه)، یان (قه‌ده‌غه‌یه) پڕبكه‌ره‌وه:
١. فارگۆنێكی نه‌فه‌رات ده‌رچووه و خه‌ریكه پێنج كه‌س كه له‌سه‌ر هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه ڕێده‌كه‌ن ده‌كات به ژێره‌وه. له‌ولاشه‌وه كرێكارێكی هێڵی ئاسنین له پاڵ كلیلی ئاراسته‌كردنی فارگۆنه‌كه وه‌ستاوه كه ده‌توانێت فارگۆنه‌كه به ئاراسته‌یه‌كی تردا ببات، به‌ڵام به‌م كاره‌ی ده‌بێته هۆكاری مردنی كه‌سێكی تر له‌و لایه‌وه، به‌ڵام پێنج كه‌سه‌كه ڕزگار ده‌كات، سوڕاندنی كلیلی ئاراستهپێچهوانهكرهوهكه كارێكی (……..).
٢. به ته‌نیشت چه‌مێكی ته‌نكه‌وه تێده‌په‌ڕیت ده‌بینیت منداڵێك خه‌ریكه تێیدا ده‌خنكێت، تۆش تاكه كه‌سێكی له‌وێدا هه‌یت. ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت ده‌رهێنا ئه‌وا ئه‌و ڕزگاری ده‌بێت و تۆش پانتۆڵه‌كه‌ت به کەڵک نامێنێت. ده‌رهێنانی منداڵه‌كه به كارێكی (…….) داده‌نرێت.
٣. پێنج كه‌س كه له بارودۆخێكی خراپدان گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه، هه‌ر یه‌ك له‌و پێنج کەسه پێویستیان به ئه‌ندامێكی له‌ش هه‌یه بۆیان بگوازرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگاریان بێت. هیچ كاتێكی وا له به‌رده‌ستدا نییه تا له ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌وه بۆیان داوا بكرێت، به‌ڵام كه‌سێكی ساغ هه‌یه له هۆڵی چاوه‌ڕوانی نه‌خۆشخانه دانیشتووه. ئه‌گه‌ر پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ر ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م كه‌سه‌ی برد ئه‌وا ئه‌و كه‌سه ده‌مرێت، به‌ڵام پێنج كه‌سه‌كه كه له بارودۆخێكی خراپدان ڕزگاریان ده‌بێت. بردنی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م كه‌سه ساغه به كارێكی (……..) داده‌نرێت.
ئه‌گه‌ر به سه‌ر پرسی یه‌كه‌مدا وا بڕیارت دا كه بنوسیت ڕێگه‌پێدراوه، بۆ دووه‌م (پێویسته-ناچاریی)ت هه‌ڵبژارد، بۆ سێیه‌م قه‌ده‌غه‌ت دانا، ئه‌وا تۆ وه‌ك ١٥٠٠ كه‌سی تر له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا وه‌ڵامتداوه‌ته‌وه، كه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی تایبه‌ت به ته‌ڵه‌زگه ئه‌خلاقییه‌كانیان ڕووبه‌ڕوو كراوه‌ته‌وه له تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌ستی ئه‌خلاقی له ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان (htt://moral.wjh.harvard.edu)دا. ئه‌گه‌ر ئه‌خلاق قسه‌ی خوا بێت، ئه‌وا ده‌بوو بێباوه‌ڕه‌كان به پێچه‌وانه‌ی باوهڕدارهكانهوه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌یان بدایه‌ته‌وه، و وه‌ڵامه‌كانیشیان ده‌بوو پشتی ببه‌ستایه به كۆمه‌ڵێك بیانووی جیاوازه‌وه.
بۆ نموونه، ئه‌گه‌ر بێباوه‌ڕه‌كان وه‌ك ده‌وترێت چێوه‌یه‌كی ئه‌خلاقییان نییه، ده‌بوو ئه‌مه پاڵی پێوه بنانایه بۆ سوودێكی تایبه‌تی په‌تی و به ته‌نیشت منداڵه‌كه‌وه كه خه‌ریكه ده‌خنكێت تێبپهڕینایه. به‌ڵام هیچ جیاوازییه‌كی سه‌رژمێری گه‌وره له نێوان وهڵامدهرهوهكاندا له نێوان ئه‌وانه‌ی پاشخانی ئایینیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پاشخانی ئایینیان نیه بهدینهكرا، ٩٠٪ ئه‌وانه‌ی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه وتویانه ڕێگه‌پێدراوه ده‌ست بنرێت به كلیلی پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی ئاراسته‌ی شهمهندفهرهكه، ٩٧٪ وتویانه كارێكی پێویسته-ناچارییه منداڵه‌كه ڕزگار بكرێت، ٩٧٪ گوتویانه قه‌ده‌غه‌یه ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و كه‌سه ساغ و ته‌ندروسته ببرێت.
كاتێك داوای ئه‌وه كرا كه به‌ڵگه بهێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بۆچی بۆ هه‌ندێك حاڵه‌ت ڕێگه‌پێدانیان هه‌ڵبژاردوه و بۆ ئه‌وانی تر قه‌ده‌غه‌یان هه‌ڵبژاردوه، ئه‌وا به‌شداربووان نه‌یانزانی یاخود شیكردنه‌وه‌ی وایان خسته ڕوو كه نه‌ده‌كرا هۆكاری ئه‌و جیاوازیانه پیشان بدات. به‌ڵام له‌وه گرنگتر ئه‌وه بوو كه ئه‌وانه‌ی پاشخانێكی ئایینی‌یان هه‌بوو هه‌روه‌ك بێباوه‌ڕه‌كان نه‌یانده‌زانی یاخود وه‌ڵامه‌كانیان ناهه‌وسه‌نگ بوو.
ئه‌م لێكۆڵینه‌وانه پاڵپشتییه‌كی ئهزمونگهرانه بۆ ئه‌و بیرۆكه‌یه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن كه پێی وایه به شێوه‌یه‌كی گشتی ئێمه وه‌ك مهلهكه سایكۆلۆجیهكانی تری ناو عه‌قڵ، و زمان و بیركاری، خاوه‌نی مه‌له‌كه‌یه‌كی ئه‌خلاقیین كه ڕێنوێنی بڕیاردانه بۆ حهدسهكانمان ده‌كات له باره‌ی چاكه و خراپه‌وه، ئه‌م حهدسانه ده‌ربڕی ئه‌نجامی ملیۆنان ساڵه‌ی ژیانی پێشینهكانمانه وه‌ك شیرده‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌وه‌ش به‌شێكه له میراتێكی هاوبه‌شمان.
حه‌دسه (intuitions) گهشهكردووهكانمان خۆی له خۆییدا وه‌ڵامی دروست و گونجاومان له‌باره‌ی ته‌ڵه‌زگه ئه‌خلاقییه‌كانه‌وه پێ نادات. ئه‌وه‌ی بۆ پێشینه‌كانمان باش بووه پێده‌چێت بۆ ئه‌مڕۆمان باش نه‌بێت. به‌ڵام هۆشیاربوونه‌وه له وێنه‌ی گۆڕاوی ئه‌خلاقی، كه پێش هه‌ر شتێك پرسه‌كانی وه‌ك مافه‌كانی ئاژه‌ڵ، له‌باربردن، كوشتنی به‌سۆز، یارمه‌تییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، له ئایینه‌وه نه‌هاتوون، به‌ڵكوو له ڕامانێكی ورده‌وه له باره‌ی مرۆڤایه‌تییه‌وه و ئه‌وه‌ی پێمان وایه ژیانێكی باشه هاتووه.
بۆیه له‌م باره‌یه‌وه، گرنگه بۆ ئێمه كه د‌رك بكه‌ین به كۆمه‌ڵێك له حه‌دسه ئه‌خلاقیه جیهانیه‌كانمان تا بتوانین لێی ڕابمێنین، و ئه‌گه‌ر خراینه به‌ر هه‌ڵبژاردنیانه‌وه، بتوانین لێی لابدهیین. ده‌توانین ئه‌وه بكه‌یین به بێ ئه‌وه‌ی كفرمان كردبێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه سروشته تایبهتهكهمانه، كه سه‌رچاوه‌ی ئه‌خلاقمانه نه‌ك خودا.
سەرچاوە:
أخلاقيات عالمنا الواقعي ٨٦ مقالا موجزا عن أشياء تهمنا. بیتر سینغر، ت: احمد رضا