شارێک کە نییە

و: دلاوەر ڕەحیمی

شارێک کە نییە

ئەم شارەیان بۆ یەک کەس دروست کردووە  بەس

شەقام؟          یەکێک پتری نییە!

وێستگە؟        تا دڵت حەز بکات!

حەزم لێیە تەواوی دنیا بهێنمە ئێرە       نابێت!

لەودیو ئەو تەلەفۆنانەی کە نییە

دیسان دەگەمەوە بە گوێی خۆم

بە دەنگێ کە نییە

ئەم شارەیان کردووە بە ناوی یەک کەسەوە بەس

ناوی گووندەیەکەوە کە هەرچی ناوە

لێرە هەمیشە ساتێک پتر نابێ

لەبەینی هەرئەوە و هەرئەمە

ناتوانرێ سواری شەمەندەفەرێک کە نییە  بین

شارێکی ئاوهایی

ڕەنگە بە کەڵکی نەخشەیەک بێت کە بەس

دەستێ کە نییە دەیکێشێ.

***

خەریکم دووبارە دەبمەوە قاڵاو

خەریکم دووبارە دەبمەوە قاڵاو    مەترسن!

جاڕ نادەم

کە دەچمە سەر ئالیار[ئانتێن]

خشەخش دەکەوێتە سەر ئێزگەکانتان

دەڕۆمە سەر درەختێ لە پارک

لێدەگەڕێم کە چاوە برسییەکانی سەر کورسییەکان

تێر سەیرم بکەن

هەقم بە سەر کەسەوە نییە

لە سەر ئەم بەفرە

جێ پێی خۆم دەچێنم

ئەم ڕۆژنامەیەی کە من هەواڵنێرییم

تا بگاتە دەستی ئێوە       دەتوێتەوە

جاڕ بۆچ  لێدەم

photo_٢٠٢٠-١٢-٠٦_١٣-٥٢-٤٣ (2)

سەرنجێک بنوسن