شهمپانزییهكانیش خه‌ڵكن
تۆمی تەمەنی ٢٦ ساڵە. له زیندانێكی تاكه‌كه‌سیدا لەنێو قه‌فه‌سێكی تهلیندا ڕاگیراوه. ئه‌و هه‌رگیز به هیچ تاوانێك سزا نه‌دراوه، به‌ڵكوو هیچ تاوانێكیشی نه‌كردووه. ئه‌و له گوانتانامۆ ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كراوه، به‌ڵكو له گلۆفرسفیله له نیویۆرك.
چۆن ده‌بێت شتی وا ڕووبدات؟ له به‌ر ئه‌وه‌ی تۆمی شه‌مپانزییه.
پرۆژه یاسای مافه‌كانی نامرۆڤهكان ئێستا پشتی به‌ستووه به ڕێوشوێنێكی یاسایی دێرین كه خۆی له ئاماده‌بوون له به‌رده‌م دادگادا ده‌بینێته‌وه habeas corpus (ده‌ربڕینێكی لاتینییه یانی”تۆ جه‌سته‌ت هه‌یه”) بۆ ئه‌وه‌ی زیندانیكردنی تۆمی له به‌رده‌م دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تدا بخرێته ڕوو.
وه‌زیفه‌ی به‌ڵگه‌نامه فهرمییەكه ئه‌وه‌یه، وا بكات دادگاكه بڕوانێته ئه‌وه‌ی كه ئایا بنچاڤكردنی زیندانیكراوێك، یاخود پێ ده‌چێت ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ره له ده‌زگایه‌كی نه‌خۆشییه دهروونییهكانیشدا بێت، یاساییه. داواكراوه له دادگا كه تۆمی بنێردرێته په‌ناگایه‌ك له فلۆریدا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌گه‌ڵ مه‌یموونه شهمپانزییهكانی تردا بژی له دوورگه‌یه‌كدا كه ڕووبه‌ره‌كه‌ی سێ دۆنمه له یه‌كێك له ده‌ریاچه‌كاندا.
ئه‌م مانگه([1])پێنج له دادوه‌ره‌كانی تێهه‌ڵچوونه‌وه به گرنگییه‌وه گوێیان ڕادێرابوو بۆ ستیڤن وایس كه دامه‌زرێنه‌ری پرۆژه‌ی مافه‌كانی نامرۆڤهكانه، تا به‌رگرییه‌كانی خۆی له دۆزی تۆمی پێشكه‌ش بكات. دادوه‌ره‌كان پرسیارێكی ماقوڵیان لێ كرد، له‌وانه ئه‌م پرسیاره ئاشكرایه: ئایا پێگه‌ی یاسایی كه‌سایه‌تی (الاعتبار القانونيlegal personhood-) ته‌نها تایبه‌ت نییه به مرۆڤ؟
وایس پشتی به‌ست به كۆمه‌ڵه پێشینه‌یه‌كی یاسایی بۆ ئه‌وه‌ی پیشانی بدات كه دۆزه‌كه به‌و شێوه‌یه نییه. له یاسای مه‌ده‌نیدا، ئه‌گه‌ر (كه‌س) بیت، واته به كیانێك داده‌نرێیت كه ده‌كه‌ویته بازنه‌ی مافه‌كانی تاكه‌وه. كۆمپانیاكان ده‌كرێ ببنه كه‌سی خاوه‌ن پێگه‌ی یاسایی، هه‌مان شت به سه‌ر ده‌ریاكان، په‌رتوكی پیرۆز و مزگه‌وتیشدا جێبه‌جێ ده‌بێت.
دادوه‌ره‌كان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه وای دابنێن تۆمی كه‌سایه‌تییه‌كی خاوه‌ن پێگه‌ی یاساییه. هه‌ر ئه‌مه‌ش پێویست ده‌كات له سه‌ریان كه بیكه‌ن، نه‌ك ته‌نها له به‌ر بێبهزهیانهبوونی زیندانیكردنی شه‌مپانزی له زیندانێكی تاكه‌كه‌سیدا. هۆكاری ڕاسته‌قینه بۆ پێدانی نازناوی كه‌سی یاسایی به تۆمی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و “كه‌سێكه”، به مانای دروست و فه‌لسه‌فی ئه‌و چه‌مكه.
كه‌واته كه‌س كێیه؟ ده‌توانین به دوای ئه‌و چه‌مكه‌دا بڕۆیین به گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می ڕۆمه‌كان و، پیشانی بده‌ین كه ئه‌مه ته‌نها كورت نه‌بووبووه‌وه له مرۆڤدا. لاهوتییه مه‌سیحیه یه‌كه‌مینه‌كان مشتومڕیان ده‌كرد له سه‌ر بیروباوه‌ڕی سێینه (الثالوث-Trinity) خودا “سێ كه‌سه له یه‌كێكدا”. ئه‌گه‌ر “كه‌س” واتای “بوونه‌وه‌رێكی مرۆیی” بێت، ئه‌وا ئه‌و بیروباوه‌ڕه به ئاشكرا دژ ده‌وستێته‌وه له گه‌ڵ مه‌سیحیه‌تدا، مه‌سیحیه‌كان هه‌ڵگری ئه‌و بڕوایه‌ن كه ته‌نها یه‌كێك له‌و “كه‌سانه” مرۆڤه.
له به‌كارهێنانه‌كانی ئێستادا، له فیلمه‌كانی ئه‌ندێشه‌ی زانستی، هیچ زهحمهتییهكمان وه‌پێش نایه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ین كه بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كان وه‌ك بوونه‌وه‌رانێكی نازه‌مینی له فیلمی “E.T.,”، یان نافی (Na’vi) له فیلمی ئه‌ڤاتار (Avatar)، كه‌سن، هه‌ر چه‌نده ئه‌وان ئه‌ندامی جۆری مرۆڤی هۆشمه‌ند (Homo sapien) نین.
كاتێك نووسینه‌كانی زانایانی وه‌ك جه‌ین گۆداڵ و دایان فۆسی ده‌خوێنینه‌وه، هیچ زهحمهتییك نابینین له ده‌رك كردن به‌وه‌ی كه ئه‌و مه‌یمونه باڵایانه‌ی ئه‌وان باسیان له‌باره‌وه ده‌كه‌ن، كه‌سن.
ئه‌وان له نێوان كۆمه‌ڵه‌كه‌یاندا په‌یوه‌ندی كه‌سی زۆر نزیك و ئاڵۆزیان هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا. هه‌ست به غه‌مباری ده‌كه‌ن كاتێك یه‌كێك له‌وانه له‌ده‌ست ده‌ده‌ن كه خۆشیان ده‌وێن. ئه‌وان بوونهوهرانێكن كه هۆشیارییان به‌رامبه‌ر به خودی خۆیان هه‌یه، و توانای بیركردنه‌وه‌شیان هه‌یه. هه‌روه‌ها چاوكراوهیان و پێشبینیه‌كانیان تواناداری ئه‌وه‌یان پێده‌به‌خشێت كه پلان بۆ ئاینده دابنێن. به‌ڵكوو هه‌تا ده‌توانین بنچینه‌كانی ڕه‌وشتیان بناسینه‌وه له‌و ڕێگایه‌وه كه مه‌یمونێك په‌رچه‌كرداری ده‌بێت بۆ مه‌یمونه‌كانی تر كاتێك ئه‌و مه‌یمونانه‌ی تر ناتوانن وه‌ڵامدانه‌وه‌یان هه‌بێت بۆ ئه‌و چاكه‌یه‌ی كه ئه‌م به‌رامبه‌ریان كردوویه‌تی.
به پێچه‌وانه‌ی وێنه كاریكاتۆرییهكانی هه‌ندێك له دژبه‌رانی ئه‌م دۆزه، دانانی شه‌مپانزی به كه‌س واتای ئه‌وه نییه مافی ده‌نگدانی بدهیینێ، یان بیانخه‌ینه به‌ر قوتابخانه، یاخود مافی به‌رزكردنه‌وه‌ی سكاڵای دژ به ناوزڕاندنی هه‌بێت. به‌ڵكوو زۆر به ساده‌یی واته پێدانی ساده‌ترین مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی سوودمه‌ندبوون له پێگه‌یه‌كی یاسایی، له جیاتی ئه‌وه‌ی ته‌نها وه‌ك شتومه‌ك دابنرێن.
له ماوه‌ی سی ساڵی ڕابردودا، كارگه ئه‌وروپیه‌كان، دوای دداننانیان به سروشتی تایبه‌تمه‌ندی شه‌مپانزی هه‌ستان به ئازادكردنیان له تاقیگه‌كانی لێكۆڵینه‌وه. به‌مشێوه‌یه ته‌نها ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه كه هێشتاكه شه‌مپانزییه‌كان به‌كار ده‌هێنێت له لێكۆڵینه‌وه پزیشكیهكانیدا، ساڵی پاریش په‌یمانگای ته‌ندروستی نیشتمانی ڕایگه‌یاند كه به‌نزیكه‌یی هه‌موو ئه‌و مه‌یمونه شهمپانزیانهی ئازاد كردووه كه له لێكۆڵینه‌وه‌كانیدا به‌كاری ده‌هێنان و ناردوونی بۆ پهناگاكان.
ئه‌گه‌ر ئاژانسی سه‌ره‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكیی نه‌ته‌وه‌یی بڕیاری دابێت كه جگه له ڕه‌وشه ناچارییه پڕ ئاوارتهكان نه‌بێت، ئه‌وا واز ده‌هێنێت له به‌كارهێنانی شه‌مپانزی وه‌ك بابه‌ت له لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا، ئیتر بۆچی ڕێگه بده‌یین به تاكه‌كان كه بێ هیچ هۆیه‌كی ماقوڵ ده‌ستبه‌سه‌ریان بكه‌ن؟
كاتی ئه‌وه هاتووه دادگاكان ددانبنێن به‌وه‌دا كه ئه‌و شێوازه‌ی مامه‌ڵه‌ی پێده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ شهمپانزییهكاندا ناكرێت به‌رگری لێ بكرێت. ئه‌وان كه‌سن و پێویسته كۆتایی بێنین به زیندانیكردنی زاڵمانه‌یان([2]).
سه‌رچاوه:
بيتر سينغر، أخلاقيات عالمنا الواقعي، ت:أحمد رضا، 86 مقالاً موجزاً عن أشياء تهمنا.
[1]به‌رواری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م وتاره له ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ده‌یلی نیوز ٢١ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٤، بۆیه ئه‌و دۆزه یاساییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه و تا چه‌ند ساڵێكی دوای ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام بووه(و).
[2]دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ویلایه‌تی نیویۆرك، بازنه‌ی دادوه‌ری سێ، داخوازینامه‌ی پرۆژه‌یاسای مافه‌كانی نامرۆڤه‌كانی كه له بری تۆمی پێشكه‌شكرابوو ڕه‌تكرده‌وه، بۆیه دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ویلایه‌تی نیویۆرك مۆڵه‌تی داواكاری دوباره تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ڕه‌تكرده‌وه. له‌و كاته‌دا كه ئه‌م كتێبه به‌ڕێگاوه‌بوو بۆ چاپ، پرۆژه‌كه به دوای ڕێگای دیكه‌دا ده‌گه‌ڕا بۆ ئه‌وه‌ی پرسه‌كه بۆ دوورتر له‌وه‌ش ببات.