ئایا ده‌توانین تێكڕای گشتی به‌خته‌وه‌ری نه‌ته‌وه‌یی زیاد بكه‌ین؟
له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی مه‌مله‌كه‌تی بچووكی بۆتان له شاخه‌كانی هیمالایه به دوو شت ده‌ناسرێته‌وه: نرخی به‌رزی ڤیزه‌ی ئه‌و وڵاته، كه ئه‌مه‌ش ڕێژه‌ی گه‌شتكردنی بۆ ئه‌و وڵاته كه‌مكردۆته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه پشتگیری به‌هێزكردنی “تێكڕای به‌خته‌وه‌ری نه‌ته‌وه‌یی” ده‌كات له بری گه‌شه‌كردنی ئابووری.
له ڕاستیدا ئه‌و دوو شته په‌یوه‌ستن به یه‌كه‌وه، گه‌شتكردنی زۆر بۆ ئه‌و وڵاته ئابووری ئه‌و وڵاته پێشده‌خات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێته هۆی وێرانكردنی ژینگه‌ی بۆتان و كولتووره‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش له دوورمه‌ودادا ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌خته‌وه‌ری.
كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار گوێم له ئامانجی بۆتان بوو له گه‌شه‌دان به به‌خته‌وه‌ری گه‌له‌كه‌ی، پرسیاری ئه‌وه‌م كرد ئایا به ڕاستی ئه‌مه له ژیانی پراكتیكیدا مانایه‌كی هه‌یه، یان ته‌نها دروشمێكی تری سیاسییه.
له مانگی ڕابردوودا، كاتێك له تیمفۆی پایته‌خت بووم بۆ ئه‌وه‌ی وتارێك له كۆنگره‌یه‌ك له‌باره‌ی “گه‌شه‌پێدانی ئابووری و به‌خته‌وه‌ری” پێشكه‌ش بكه‌م، كه جێگمی وای سینلی سه‌رۆك وه‌زیران ڕێكی خستبوو، هه‌روه‌ها جیفری ساكسی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای زه‌وی له زانكۆی كۆڵه‌مبیا و ڕاوێژكاری تایبه‌تی بانكی مۆنی سه‌رۆكی نه‌ته‌وه یهكگرتوووهكانیش به‌شدار بوو، تێگه‌شتم ئه‌مه له ته‌نها دروشمێك زیاتره.
پێشتر هه‌رگیز له كۆنگره‌یه‌كدا به‌شداریم نه‌كردووه كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته نیشتمانییهكهیهوه ئه‌وه‌نده به جدی وه‌رگیرابێت، پێشبینی ئه‌وه‌م ده‌كرد كه سینلی كۆنگره‌كه به پێشوازییه‌كی فه‌رمی ده‌ست پێ بكات و پاشان بگه‌ڕێته‌وه بۆ نووسینگه‌كه‌ی.
له جیاتی ئه‌وه، وتاره‌كه‌ی ڕاپۆرتێكی ورد بوو له‌باره‌ی ئه‌و پرسه سه‌ره‌كیانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به پاڵپشتیكردنی به‌خته‌وه‌ری وه‌ك سیاسه‌تێكی نیشتمانی. پاشان له كۆنگره‌كه‌دا بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ و نیوی ته‌واو دانیشت و، به‌شدارییه‌كی به‌رچاوی هه‌بوو له گفتوگۆكانماندا. ژماره‌یه‌كی تری وه‌زیره‌كانیش له زۆرینه‌ی دانیشتنه‌كاندا ئاماده‌بوون.
جیهان له سه‌رده‌مانی كۆنه‌وه به‌خته‌وه‌رییان وه‌ك شتێكی باش داناوه. به‌ڵام كێشه‌كان ئه‌و كاتانه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن كاتێك ده‌مانه‌وێت له سه‌ر پێناسه‌ی به‌خته‌وه‌ری و پێوه‌ره‌كه‌ی ڕێكبكهویین.
یه‌كێك له‌و پرسیاره گرنگانه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئایا وای ده‌بینین به‌خته‌وه‌ری بریتییه له دڵخۆشییه‌كی زیاتر به به‌راورد به‌و ئازارانه‌ی كه له ماوه‌ی ژیانماندا هه‌ستی پێدهكهیین، یان بڕی قایل بوونمانه به ژیانمان.
ڕێبازی یه‌كه‌م هه‌وڵده‌دات ژماره‌ی ئه‌و ساته به‌خته‌وه‌رانه كۆبكاته‌وه كه خه‌ڵكی هه‌ستی پێده‌كات، ئه‌وانه‌شی لێ ده‌ربكات كه غه‌مباری ده‌كات. ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كه به شێوه‌یه‌كی گه‌وره ئه‌رێنی بوو، ئه‌وا ژیانی مرۆڤ به به‌ختیار ده‌زانین، ئه‌گه‌ر نه‌رێنیش بوو ئه‌وا به غه‌مباری داده‌نێین.
بۆیه، له پێناوی هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌خته‌وه‌ری به‌مشێوه‌یه، پێویست ده‌كات كه سامپڵی هه‌ڕه‌مه‌كی له‌و ساتانه وه‌رگیرێت كه خه‌ڵكی ده‌یگوزه‌رێنێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كه ئایا له بارودۆخێكی هزری ئه‌رێنی یان نه‌رێنیدا ده‌ژین.
به‌ڵام ڕێبازی دووه‌م له خه‌ڵكی ده‌پرسێت: “تا چ ئاستێك قایلیت به‌و شێوه‌یه‌ی كه تا ئێستا ژیانت پێ گوزه‌راندووه؟”، ئه‌گه‌ر وتیان قایلین، یاخود زۆر قایلین، ئه‌وا به‌خته‌وه‌رن، نه‌ك غه‌مبار. به‌ڵام پرسیار له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه كه پێویسته پشتگیری كام له‌و دوو ڕێبازه بكه‌ین پرسیاری جه‌وهه‌ری به‌نرخ ده‌ورووژێنێت.
ئه‌دای ده‌وڵه‌تانی وه‌ك نه‌یجیریا، مه‌كسیك، به‌رازیل، پۆرتریكۆ، له‌و ڕاپرسیانه‌ی كه كراوه له‌باره‌ی به‌كارهێنانیان بۆ ڕێبازی یه‌كه‌م زۆر باش بووه، كه ئه‌مه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه وەڵامه‌كان به شێوه‌یه‌كی گه‌وره په‌یوه‌ستن به كولتووری نیشتمانی ئه‌و وڵاتانه‌وه به به‌راورد به په‌یوه‌ست بوون به ئاماژه بابه‌تییه‌كانی وه‌ك ته‌ندروستی، فێركردن، و ئاستی گوزه‌ران.
له كاتی به‌كارهێنانی ڕێبازی دووه‌میشدا، ئه‌وا وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ندی وه‌ك دانیمارك و سویسرا له پێشه‌وه دێن. به‌ڵام ڕوون نییه كه ئایا وه‌ڵامی خه‌ڵكی بۆ پرسیاره‌كان له ڕاپرسییهكاندا له زمان و كولتووره جیاوازه‌كاندا هه‌مان مانا بە دەستەوە ده‌ده‌ن.
پێده‌چێت ڕێکبكهوین له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت ئامانجمان گه‌شه‌دان به به‌خته‌وه‌ری بێت، له جیاتی داهات یاخود بڕی تێكڕای داهاتی نیشتمانی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێوه‌رێكی بابهتیمان نه‌بێت بۆ به‌خته‌وه‌ری، ئایا ئه‌مه مانایه‌كی هه‌یه؟
جۆن ماینارد كینز له وته به‌ناوبانگه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: “وام پێ باشه به شێوه‌یه‌كی ئاڵۆز و ناڕوون ڕاست بم له جیاتی ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی هه‌ڵه بم”. ئه‌و ڕوونی كرده‌وه كه بیركردنه‌وه‌كان كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار دێنه جیهانه‌وه، ئه‌وا وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه ناڕوون و ئاڵۆز بن و، پێویستیان به كارێكی زیاتر بێت بۆ پێناسه‌كردنیان به شێوه‌یه‌كی زۆر ورد. بۆیه پێده‌چێت بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌ری بكرێته ئامانجی سیاسه‌تی نیشتمانی هه‌مان دۆخی به‌سه‌ردا بچه‌سپێت.
به‌ڵام ئایا ده‌توانین فێربین چۆن به‌خته‌وه‌ری بپێوین؟ سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه له بۆتان، كه ١٢ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر لە لایه‌ن حكومه‌تی بۆتانه‌وه دامه‌زرێنرا، هه‌نوكه كار ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ده‌رئه‌نجامه‌كانی ڕاپرسی زیاتر له ٨٠٠٠ له هاوڵاتیانی بۆتانی. ئه‌م ڕاپرسیانه هۆكاره خودییه‌كانی وه‌ك ئاستی قایل‌بوونی پرسیارلێكراوهكانی له‌باره‌ی ژیانیانه‌وه وه‌رگرتووه، له‌گه‌ڵ هۆكاره بابه‌تییه‌كانی وه‌ك ئاستی گوزه‌ران و، ته‌ندروستی و، فێركردن و هه‌روه‌ها به‌شداری له ڕۆشنبیری و، چالاكی كۆمه‌ڵگه‌یی و، ته‌ندروستی ژینگه و، هاوسه‌نگی له نێوان كار و چالاكییه‌كانی تر.
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه ببینین كه ئایا ئه‌و هۆكاره جیاوازانه به شێوه‌یه‌كی باش په‌یوه‌ستن به یه‌كه‌وه. هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه له ژێر یه‌ك ژماره‌دا كورت بكه‌ینه‌وه پێویستی به هه‌ندێك بڕیاری به‌هایی قورس هه‌یه.
له بۆتان لیژنه‌ی تێكڕای به‌خته‌وه‌ری گشتی نیشتمانی هه‌یه، كه سه‌رۆك وه‌زیران سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و هه‌موو ئه‌و پێشنیازه سیاسیانه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت كه له‌لایه‌ن وه‌زیره‌كانی حكومه‌ته‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن. ئه‌گه‌ر وا دانرا یه‌كێك له له سیاسه‌ته‌كان دژ ده‌وستێته‌وه له‌گه‌ڵ ئامانجی پاڵپشتیكردنی تێكڕای به‌خته‌وه‌ری گشتی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌وا ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ وزارهتهكه بۆ ئه‌وه‌ی چاوی پێدابخشێنرێته‌وه. به بێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و لیژنه‌یه ناكرێت هیچ بڕیارێك تێپه‌ڕێنرێت.
یه‌كێك له‌و یاسا مشت‌ومڕ ورووژێنه‌رانه‌ی كه به‌م دوایانه بڕیاری لێدراوه- كه ئاماژه‌یه‌كی ڕوونه بۆ ئاستی ئاماده‌یی حكومه‌ت بۆ ده‌رچواندنی ڕێوشوێنه تونده‌كان له‌پێناو ئه‌وه‌ی كه وای ده‌بینن كه پاڵپشتی زیادكردنی به‌خته‌وه‌ری گشتی ده‌كات- ئه‌ویش قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی جگه‌ره‌یه. بۆتانییهكان ده‌توانن بڕێكی كه‌م له جگه‌ره یان توتن له هندستانه‌وه بهێنن ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی بیكێشن نه‌ك بۆ دووباره فرۆشتنه‌وه‌ی، پێویسته له سه‌ر جگه‌ره‌كێش كه وه‌سڵی گومرگی هاورده‌كردنی پێ بێت له هه‌ر شوێنێكی گشتیدا كاتێك ویستی جگه‌ره بكێشێت.
له مانگی یۆلیۆی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به كۆی گشتی یاسایه‌كی تێپه‌ڕاند كه ده‌وڵه‌تی بۆتان پێشكه‌شی كردبوو له‌باره‌ی دداننان به‌وه‌دا كه هه‌وڵدان بۆ به‌خته‌وه‌ری ئامانجێكی بنه‌ڕه‌تی مرۆییه و، ئاشكرای كردبوو كه ئه‌م ئامانجه په‌یوه‌ندی نییه به تێكڕای داهاتی نیشتمانییه‌وه. ئه‌م بڕیاره داوای له ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام كردبوو كه ڕێوشوێنی زیاتر بگرنه‌به‌ر تا باشتر ئامانجی به‌خته‌وه‌ری به‌ده‌ستبهێنرێت.
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵی گه‌لان پێشوازی كرد له داواكاری بۆتان بۆ به‌ستنی دانیشتنێك له باره‌ی بابه‌تی به‌خته‌وه‌ری و كامه‌رانی له خولی شه‌ست و شهشهمینیدا، كه له ئه‌م مانگه‌دا ده‌كرێته‌وه([1]).
ئه‌م گفتوگۆیانه به‌شێكن له بزووتنه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ڕوو له گه‌شه كه ئامانجیانه سیاسه‌تی حكومه‌ته‌كان به‌ره‌و كامه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری ئاراسته بكه‌ن، پێویسته ئاوات بخوازین كه ئه‌م هه‌وڵانه سه‌ربگرن و هیوابخوازین كه له كۆتاییدا ئامانجی به‌خته‌وه‌ری ببێت به ئامانجێكی جیهانی نه‌ك ته‌نها نیشتمانی.
په‌راوێز: له ساڵی ٢٠١١دا، كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان یاسایه‌كی ده‌ركرد كه دانی ناوه به‌وه‌ی به‌خته‌وه‌ری “ئامانجێكی بنه‌ڕه‌تی مرۆیانه‌یه”، و داوای له وڵاتانی ئه‌ندام كردووه كه به‌خته‌وه‌ری گه‌له‌كانیان بپێون، و به وسود بیینین له‌و ڕێوشوێنانه وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كی سیاسی- یان به مانایه‌كی تر، هه‌نگاوی بچوكیش بێت بگرنه‌به‌ر له شێوه‌ی ئه‌وه‌ی بۆتان به ڕاستی به‌دیهێناوه. به زیادبوونی زانایانێك كه كار ده‌كه‌ن بۆ پێوانی به‌خته‌وه‌ری و تێگه‌شتن له‌و شتانه‌ی به‌خته‌وه‌ری زیاد ده‌كه‌ن، ئه‌وا بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌ری ببێت به ئامانجێكی سیاسی گشتی ئه‌وا ورده ورده پشگیرییهكی زیاتر به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
سه‌رچاوه:
بيتر سينغر، أخلاقيات عالمنا الواقعي، ت:أحمد رضا، 86 مقالاً موجزاً عن أشياء تهمنا.
[1]به‌رواری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م وتاره له www.project-syndicate.org ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ١٣ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠١١، بۆیه زۆرینه‌ی ئه‌و ئاماژانه‌ی له‌باره‌ی كاته‌وه له‌م وتاره‌دا هاتوون، ده‌توانین به گرێدانه‌وه‌ی به‌م به‌رواره‌وه لێی تێبگه‌ین.