ئه‌مه چییه؟ ئه‌مه كێیه؟
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ فیلمی: ئه‌و ژنه‌ی كه هه‌ڵات
فیلمی: ئه‌و ژنه‌ی كه هه‌ڵات
سیناریۆ و ده‌رهێنانی: هونگ سان ــ سو‌و
هیچ شتێك بۆ كاره‌كته‌ره‌كانی هونگ سان ـ سو‌و به ته‌واوه‌تی جێگیر نییه، چونكه ڕه‌گه‌زی مرۆیی له‌نێو فیلمه‌كانیدا زۆر ته‌مومژاوییه، هه‌ر ئه‌م ته‌مومژاویی بوونه‌ش ئه‌فسوونی ئه‌وه. ئه‌م ئه‌فسوونه كاتێك ده‌رده‌كه‌وێت، دیار نامێنێت و، نایه‌وێت پێناسه بكرێت: ئێمه ته‌نیا به شێوه‌یه‌كی ڕووكه‌ش به‌ری ده‌كه‌وین، دابه‌ش ده‌بێت و له‌نێو چركه‌ساته‌كاندا بهربڵاودهبێتهوه؛ ئه‌مه خۆی حوزوورێكه. گام ــ هی[1] واته ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی لێره كیم مین ـ هی[2]ڕۆڵه‌كه‌ی ده‌گێڕێت خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م حوزوورهیه. ئه‌و كه‌سێكی ئاڵۆزه – كه ئه‌مه‌ش ده‌شێت ببێته پێناسه‌یه‌ك بۆ ئه‌فسوون. هه‌ڵاتن، به هەمان شێوه كه له ناونیشانی فیلمه‌كه‌شدا هه‌یه، ئایا به واتای ڕاكردن دێت؟ ئه‌م به‌رجه‌سته‌كردنی حوزووره به جارێك ڕاسته‌قینه و هه‌ست پێنهكراویشه، كه‌واته له‌نێو هه‌ڵاتنێكی ته‌واودا، ئه‌م تارماییه باریكه، دووباره‌یه، تا ڕاده‌یه‌كیش شه‌به‌نگ ئامێزه، بڕیار وایه له‌گه‌ڵ دیمه‌نه‌كانی ده‌ورووبه‌ریدا بكه‌وێته نێو په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆوه. ئه‌و کێوانەی ده‌كه‌ونه چوارده‌وری سئۆلی پایته‌خت ده‌بنه بونیادی فیلمه‌كه، ئه‌م كێوانه تابلۆیه‌ك ده‌به‌ستنه‌وه به یه‌كێكی تر، ده‌بنه مایه‌ی دیداری كاره‌كته‌رێك له‌گه‌ڵ ئه‌وی تردا. ئه‌م فیلمه سێ به‌ش له خۆ ده‌گرێت: گام ـ هی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌به‌ر ئیشه‌كه‌ی سه‌فه‌رێكی كه‌وتووه‌ته به‌ر، سه‌ردانی هاوڕی كۆنه‌كانی ده‌كات (دووانیان كه خۆی سه‌ردانیان ده‌كات و یه‌كێكیشیان كه وا دیاره به شێوه‌یه‌كی ڕێكکه‌وت ده‌یبینێت). ئه‌فسوون چۆن ئیش ده‌كات، واته ئه‌وه‌ی من نایزانم یاخود ئه‌وه‌ی كه تا ڕاده‌یه‌ك هیچ نییه[3] له‌نێو ئه‌م تابلۆ سێ پاڵووهدا؟ له كاتی دووه‌م دیداریدا، هاوڕێكه‌ی سو‌و – یۆنگ[4] (سۆنگ سون ــ می) كاتێك قسه له‌سه‌ر ئه‌و دیمه‌نه ده‌كات كه له ئهپارتمانهكهیهوه ده‌یبینێت و چێژی لێ وه‌رده‌گرێت، ده‌ڵێت ئه‌مه تابلۆكه‌ی خۆشبوونی ئاو و هه‌وای شاخی ئینڤانگ پاش باران (1751)ــی شێوه‌كار جیۆنگ سئۆن[5]ده‌خاته‌وه بیر. ئه‌م ساته زوو تێپه‌ڕه‌ی ته‌ماشاكردنی دیمه‌نه‌كه، ئه‌م كه‌وانه ئاشكرا و ڕوونه له‌نێو ته‌وژمی دونیایه‌ك كه به‌و شێوه‌یه‌ی كه هه‌یه، كه‌ماڵێك ده‌به‌خشن به گام ــ هی كه هاوئاسته له‌گه‌ڵ ئه‌و شادییه‌ی كه تابلۆكه ده‌خاته‌وه یادی سو‌و ــ یۆنگ. گام ــ هی[6] كه‌وتووه‌ته نێو ئه‌م زنجیره ڕوانینانه‌ی هاوشێوه‌یه، ئه‌و شتانه‌ی كه تا ڕاده‌یه‌ك هیچ نییه ده‌توانن ببنه چركه‌ساته گێژكهرهكانی نێو فیلمه‌كانی تریش وه‌ك turning Gate2002” و هه‌روه‌ها دیوی خه‌مساردی نێو فیلمی “به ته‌نیا له سه‌ر كه‌ناراوی شه‌و دا“ 2017، كه ئه‌مانه كاریگه‌ریی به‌رچاوڕوونییه‌كی شاراوه‌ن له‌نێو فیلمی ئه‌و ژنه‌ی كه هه‌ڵات: ئه‌و له كاتی بیستنی زیقه‌ی باڵنده‌یه‌ك چاوی هه‌ڵدێنێت؛ ئه‌و به وردی و هێمنی و ڕێكییهوه ده‌موچاوی خانه‌خوێیه‌كانی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت؛ ئه‌ویش به وتنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م شوێنه (هاوبه‌شانه‌ی) كه ئه‌و سه‌ردانی كردوون چه‌ند دڵگیره. ئه‌مانه ده‌بنه به‌شێك له نهێنییه‌كانی، به‌ڵام ئه‌و هیچ ناڵێت جگه له‌وه‌ی كه: «من ژیانێكی جوانم هه‌یه »، هه‌روه‌ها پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كات كه كه‌مێك پێش ئه‌وه به سو‌و ـ یۆنگ وتووه: كه ئه‌و به‌خته‌وه‌ره به بۆنه‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه هه‌یه‌تی. ئه‌و ته‌مه‌ی وا به‌شێك له شاخی ئینڤانگی داپۆشیووه، به هەمان شێوه كه له په‌نجه‌ره‌ی ئه‌پارتمانه‌كه‌ی سو‌و ــ یۆنگ ده‌بینرێت ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و مه‌سه‌له ده‌ستنیشان نه‌كراوه كه گام ــ هی ئه‌وه به بیر دێنێته‌وه: ئه‌فسوون یارییه‌كی چاوشاركێیه كه له‌نێوان كه‌سایه‌تییه‌كان و ئه‌و ژینگانه دێت و ده‌چێت كه ئه‌م ئه‌فسوونه جێگۆڕكێیان پێ ده‌كات. گام ــ هی له‌نێو گرته‌یه‌كی جێگیر و فراواندا پیشان ده‌درێت (یان گرته‌یه‌كی مامناوه‌ند تا ناوه‌قه‌د)، یان له‌گه‌ڵ په‌یڤێكی نهێنی زووم ده‌كرێت، تاوه‌كو به وێنه‌یه‌ك به‌رجه‌سته نه‌كرێت و گرنگی پێ نه‌درێت، پاشان ئازاد ده‌كرێت، له هاتن و چوون له‌نێوان دوو كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی فیلمه‌كه، له‌گه‌ڵ جووڵه‌یه‌كی پانۆرامیكی كامێراهكه كه ده‌یه‌وێت گرنگیدان به دیالۆگه‌كان ده‌ربخات (وه‌ك مه‌سه‌له‌ی گۆشتخواردن و نه‌خواردنی له به‌شی یه‌كه‌می فیلمه‌كه‌دا؛ په‌یوه‌ندی هاوسۆزی نێوان مرۆڤه‌كان له بڕگه‌ی دووه‌مدا؛ له بڕگه‌ی سێیه‌میشدا یاده‌وه‌رییه‌كی ڕهنگڕێژكراو به ڕق و كینه‌وه له‌گه‌ڵ هاوڕییه‌كی كچی كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ عاشقه كۆنه‌كه‌ی ئه‌مدا هاوسه‌رگیری كردووه(. ئه‌م فیلمه له كۆمه‌ڵێك دیمه‌نی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی به‌دوایه‌كدا پێكهاتووه: ڕێڕه‌وه‌كان، باخچه، دیمه‌نی گوندی كه ده‌بنه جێگره‌وه‌ی ئه‌و ژووره ڕێك و پێكانه‌ی كه ئه‌و هاوڕێیانه تێیدا ئیش ده‌كه‌ن و ده‌ژین. ئه‌م بهدوایەكداهاتنه هه‌ستی بوون له كه‌ره‌نتینه‌دا به‌هێز ده‌كه‌ن، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره به‌هێزه‌ی كه له كاتی هاتنه ژووروهدا ده‌رگاكانی هاتنه ژووره‌وه زۆر سێكۆریزه كراون و هه‌روه‌ها كامێرای چاودێرییان له‌سه‌ره. گشت جارێ گام – هی وه‌ك هه‌ستێك سنووردار له‌نێو شوێنه‌كاندا خۆی به‌دی ده‌كات، وه‌ك زیندانییه‌ك له‌ژێر ڕێكۆته درێژه‌كه‌ی یان ته‌نانه‌ت له‌ژێر چه‌تره‌كه‌ی ئه‌و كاته‌ی دوو هاوڕێكه‌ی له بڕگه‌ی یه‌كه‌می فیلمه‌كه به‌جێ ده‌هێڵێت له‌ژێر ئاسمانێكی كراوه و به‌رفراواندا. ئه‌و به جارێك دیل و ههڵاتووشه.
ته‌نیایی لای هونگ سان ــ سو‌و هاوواتای هه‌ڵاتنه، یان شتێك ده‌ستنیشان نه‌كرێت و هه‌ڵگری گومان بێت. گام ــ هی به هاوڕێیه‌كه‌ی یۆنگ ــ سوون ده‌ڵێت: «من نامه‌وێت كه‌س ببینم، چونكه كاتێك كه‌سێك ده‌بینم كۆمه‌ڵێك شت باس ده‌كه‌م كه پێویستم به‌وه نه‌بووه باسیان بكه‌م، یان كۆمه‌ڵێك شت ده‌كه‌م پێویستم به‌وه نه‌بووه بیانكه‌م». به‌ڵام هه‌ر كه شووه‌كه‌ی سه‌فه‌ر ده‌كات پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شتانه ده‌كات، سه‌ردانی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی ده‌كات كه ماوه‌ی پێنج ساڵه نه‌یانی دیوه. ئه‌م یه‌قینه‌ی جێله‌ق ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌و له‌نێو ئه‌م گێژاوه‌دا چی ده‌كات؟ ئه‌و دووباره‌ی ده‌كاته‌وه. ئه‌و هه‌وڵ ده‌دات به دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و وته‌یه‌ی مێرده‌كه‌ی ژیانی خۆی به شێوه‌یه‌كی كورت وه‌سف بكات و به‌رهه‌می بهێنێته‌وه: («عاشق بوون، ئه‌وه‌یه كه هه‌موو كات دوو كه‌س پێكه‌وه بن، ئه‌مه شتێكی سروشتییه »[7])؛ هه‌روه‌ها ئه‌و شتانه‌ش دووباره ده‌كاته‌وه كه هاوڕێیه‌كانی پێی ده‌ڵێن، هه‌روه‌ها چاره‌نووسی عاشقه كۆنه‌كه‌ی له كۆتایی فیلمه‌كه‌دا ئه‌ویش به به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی وته‌كانی ژنه‌كه‌ی كه پێش ئه‌وه قسه له‌گه‌ڵدا كردووه.
گام ــ هی هه‌ست ده‌كات به‌ره‌و كه‌لێن و بۆشایی ده‌ڕوات. ئایا ئه‌و كه‌سێكی پاسیڤه؟ به‌ڵێ، ئه‌و وه‌ك بینه‌رێكی سینه‌ما ده‌رده‌كه‌وێت[8]، له‌نێو ته‌ماشاكردنی ئه‌و شه‌پۆلانه‌ی كه له‌سه‌ر په‌رده زمانی لم په‌رش و بڵاو ده‌كه‌نه‌وه: ئه‌مه خۆی ئه‌و شته بوو ئه‌و به‌دوایدا ده‌گه‌ڕا، ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه. یه‌كێك له جووڵه دانسقه‌كانی كامێراكه به درێژیی وێنه‌ی ئه‌و له هۆڵه تاریكه‌كه تۆمار ده‌كات. وێنه‌یه‌كی پانۆرامیكی له‌سه‌ر په‌رده‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، دواتر له‌سه‌ر كه‌سێك ده‌وستێت كه وا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و تاقه بینه‌رێكی تره، دواتر جووڵه‌ی كامێراكه به‌ره‌و لای ڕاست به‌رده‌وام ده‌بێت. وێنه‌كه له سه‌ر گام ــ هی ده‌وستێت: ئه‌و به هێواشی سه‌ری ده‌سووڕێنێت، هاوشێوه‌ی قووڵبوونه‌وه‌ی جووڵه‌ی كامێراكه. وا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م به‌رده‌وامییه پێش هه‌موو شتێك پێناسه‌ی ئه‌م ئه‌كته‌ره ژنه كیم مین ــ هی ده‌كات وه‌ك بینه‌رێك. هه‌ستێك كه به دیمه‌نێكی تر دووپات ده‌بێته‌وه كه له‌وێدا له‌نێوان نیگای ئه‌و و دهرهێنهرهكهدا به‌رده‌وامییه‌ك خۆی ئاشكرا ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنه‌ش كه ورده‌كارییه‌كانی ئه‌پارتمانه‌كه‌ی سو‌و ــ یۆنگ ده‌خاته ڕوو له‌گه‌ڵ تێبینییهكانی له‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی كه لای ئه‌و ناوازه بوو «ده‌ڵێی بیناسازێك ئه‌مانه‌ی دیزاین كردووه»، له‌نێو ئه‌م گرته جێگرهدا كه ئه‌و به دزییه‌وه سه‌یرێكی كامێراكه ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه وایه مه‌ودای ڕاسته‌قینه‌ی فه‌زای فیلمه‌كه ده‌ستنیشان بكات، ئه‌ویش به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان له‌نێوان [نیگای] ئه‌م ئه‌كته‌ره ژنه بۆ ده‌رهێنه‌ره‌كه، له ژنه‌وه بۆ پیاو.
كیم مین ــ هی، كه‌واته پێگه‌ی خۆی له ئافراندنی فهزاكهدا هه‌یه؛ جه‌سته وێنه‌ی ده‌گیرێت و فه‌زایش خۆی ده‌رده‌بڕێت. كه‌واته ئه‌مه به واتای پاسیڤ بوون (بوون له‌وێدا، به‌ڵام وه‌ك غیابێك)یان نوقم بوونی (نوقم بوون له ڕێگای هاوسه‌رگیرییه‌وه)؟ گام ــ هی نییه كه لێره پیشاندراوه. ئه‌مه سنووربه‌زاندنه. ئه‌و به ته‌نیا بوونی خۆی بنیات ناوه، ئه‌ویش به به‌های دابه‌زاندنی نرخی خۆی: بوون و حوزووری له‌سه‌ر غیابی شووه‌كه‌ی بنیات نراوه. كهڵهشێرییهك به‌یانی زوو له كاتێكدا گام ــ هی له هۆڵه‌كه‌ی ماڵی یۆنگ ــ سو‌و، خه‌وێكی خۆشیشی نه‌بووه ده‌ست ده‌كات به قووقه. سه‌یرێكی مۆبایلكهی ده‌كات. چی ده‌خوێنێته‌وه؟ ئه‌م قووقه‌ی كه‌ڵه‌شێره، كه له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی گرتهكهدایه، باڵنده‌یه‌كه كه ده‌یه‌وێت قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆی ده‌ستنیشان بكات، پیاوه‌تی خۆی بدات به گوێدا، سه‌لماندنی سێكسوالیته‌ی خۆی به‌رانبه‌ر به مریشكه‌كان. به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌نگه نهێنییه [له فیلمه‌كه‌دا]. (ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر فیلمه‌كه‌ش له حه‌وشه‌ی مریشك و كهڵهشێرهكهوه له نزیكه‌وه گرته‌یه‌كی تۆمار بكرایه)، ڕه‌نگه لێدانی زه‌نگی مه‌رگ بێت بۆ چه‌ند شتێك. به‌سه‌رهاته‌كه له‌لایه‌ن ئه‌و ژنه‌وه باس ده‌كرێت كه له‌گه‌ڵ یۆنگ ـ سو‌و له یه‌ك ئه‌پارتمان ده‌ژین (لی یۆن ــ می): ئه‌م هێلانه‌ی مریشك و كه‌ڵه‌شێره هی درواسێكانه (كه هه‌موویان پێكه‌وه به شێوه‌یه‌كی نامۆ له كۆتایی بڕگه‌ی یه‌كه‌م ده‌چن سه‌رێك له‌و هێلانه ده‌ده‌ن، لێره‌ش ئه‌م به‌شه كۆتایی پێ دێت) كه كه‌ڵه‌شێرێكی ترسناكی تێدایه و ده‌په‌ڕێته سه‌ر مریشكه‌كان و بهدهنوك له سه‌ریان ده‌دات. لێره ته‌واو بیرمان بۆ ڕهچهڵێكی نێرانه ده‌چێت: ئه‌م ده‌ركه‌وتنه ده‌نگییه سیمبولیكه به هه‌مان شێوه كه غیابی شووه‌كه‌ی به بیر دێنێته‌وه كه بۆ ماوه‌ی ئه‌م پێنج ساڵه ته‌نانه‌ت تاقه ڕۆژێكیش له یه‌كتر دوور نه‌كه‌وتوونه‌ته، به‌و شێوه‌یه‌ش بیرهێنه‌ره‌وه‌ی عاشقهكهشی كه له دواساته‌كانی كۆتایی فیلمه‌كه‌دا جارێكی تر ده‌یبینێته‌وه. لێره‌دا دووجار ده‌رده‌كه‌وێت كه ئاژه‌ڵه‌كان بابه‌ت و مۆتیفی تێڕامانی هونگ سان ـ سوون، كه بێگومان ئه‌وانیش هێنده‌ی مرۆڤ له ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی به‌سه‌ر سرووشتدا گرنگن. وه‌ك ته‌وته‌مه ئاژه‌ڵییه‌كان، هه‌نگاو به هه‌نگاو ئه‌م ئاژه‌ڵانه له‌گه‌ڵ ئه‌و چیرۆكانه ده‌ڕۆن كه وا ده‌رده‌كه‌ون، كه سه‌ره‌تا گام ــ هی لێره‌دا بێلایه‌نه له مه‌سه‌له‌كان: یه‌كێك له دراوسێكان دێت سكاڵای ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وان خواردن به پشیله ده‌ده‌ن و كۆبوونه‌وه‌ی پشیله‌ش ده‌بێته هۆی ترسانی ژنه‌كه‌ی. پشیله‌كه به شێوه‌یه‌كی له‌سه‌رخۆ له به‌رانبه‌ر كامێراكه له‌نێو گرته‌یه‌كی به‌رفراواندا ده‌خرێته ژێر پرسیاره‌وه، بۆیه پشیله‌كه ئه‌م زوومكردنه “قبووڵ” ده‌كات پێش ئه‌وه زوومی كامێراكه بكه‌وێته سه‌ری ئه‌ویش بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و شته‌ی كه‌مێك پێش ئێستا ڕوویدابوو، ئه‌وه‌ش دڵخۆشی ده‌كات. پشیله، كه‌ڵه‌شێر یان ئه‌و بوولبوولهی له‌سه‌ر ته‌لی كاره‌باكه نیشتووه‌ته‌وه ئه‌و دیمه‌نه تراژیك ــ كۆمیكانه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه كه له‌نێوان ژن و پیاوه‌كاندا یاری ده‌كات. ئه‌م ژنانه، ده‌قاوده‌ق له نێو به‌ڵگه هێنانهوهكانی خۆیانن؛ ئه‌وان هه‌ستی به‌زه‌یی دروست ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام سێ له‌سه‌ر چواری پشته‌وه‌یان ده‌كه‌وێته نێو چوارچێوه‌ی كامێراكهوه.
ئه‌و ژنه‌ی كه هه‌ڵات فیلمی ژنانه له‌نێوان خۆیاندا: ئه‌وه ده‌سته ناسكه‌كه‌ی ڤوو ــ جینه كه له‌سه‌ر ده‌ستی گام ــ هی له‌نێو گرته‌یه‌كی نزیك / كۆزئاپ دا وێنه‌ی گیراوه؛ له به‌شی یه‌كه‌مدا دوو ژنیان پێكه‌وه ده‌ژین، پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان ته‌ڵاق دراوه. «بۆچی له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا له په‌یوه‌ندیدا بیت كه كه‌لێنێكی ئه‌ویندارانه كه‌وتبێته نێوانتانه‌وه؟»، ئه‌و ئه‌مه له هاوڕێ ته‌ڵاق دراوه‌كه‌ی ده‌پرسێت. گام ــ هی به‌ره‌و عاشقه‌كه كۆنه‌كه‌ی ده‌چێت و هێرشی ده‌كاته سه‌ر كه بۆچی ئه‌و وایه، ئه‌و پێشتر ئه‌وی وا نه‌دیوه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م شته «چیتر په‌یوه‌ندیشی به ئه‌وه‌وه [گام ــ هی] نه‌بێت». ئه‌ویش تۆڵه‌ی خۆی ده‌كاته‌وه «ئه‌ی كه‌واته تۆ بۆچی هاتووی بۆ ئێره؟». گام ــ هی وه‌ڵامی ناداته‌وه، ئه‌و ته‌نیا ده‌یه‌وێت بڕوات. ئه‌و هه‌ڵنایه‌ت، ئه‌و له خۆی هه‌ڵدێت. تارماییه‌ك له پشتی خۆیه‌وه به جێ ده‌هێڵێت. ئه‌ی ئه‌و بۆچی گه‌ڕاوه‌ته‌وه؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی له دوا گرته‌ی فیلمه‌كه‌دا ده‌خرێته ڕوو: بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سینه‌ما.
پەراوێز:
[1]Gam-hee
[2]KIM MIN-Hee
[3]لێره مه‌به‌ست ئه‌و قسه‌یه‌ی ده‌رهێنه‌ره كه گشت جارێ دووباره‌ی ده‌كاته‌وه، واته هیچ سیناریۆیه‌كی پێش وه‌ختی نییه و تا ڕاده‌یه‌ك بێ هیچ ئاماده‌بوونێك فیلمه‌كه‌ی دروست ده‌كات، ئینجا ئه‌م ده‌رهێنه‌ره له كاتی ده‌رهێنانی فیلمه‌كانی دی وا ڕاهاتووه كه ڕۆژانه سیناریۆ بۆ فیلمه‌كه‌ی ده‌نووسێت و تۆماری ده‌كات و به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت تا كۆتایی دێت. وه‌رگێڕ
[4]Su-young
[5]Jeong Seon
[6]كیم مین ـ هی ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی زۆربه‌ی فیلمه‌كانی هونگ سان سووه. وه‌رگێڕ
[7]له فیلمه‌كه‌دا گام ــ هی به‌رده‌وام پاساوی ئه‌وه ده‌هێنێته‌وه بۆ هاوڕێكانی كه مێرده‌كه‌ی وتوویه‌تی دوو كه‌سی عاشق نابێت هه‌رگیز له یه‌كه‌وه دوور بن ، بۆیه ئه‌ویش سه‌ردانی هیچ هاوڕێیه‌كی نه‌كردووه تا ئێستا. وه‌رگێڕ
[8]لێره مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كاتێك گام ـ هی ده‌چێته سینه‌ما بۆ سه‌یركردنی فیلمێك و له فیلمه‌كه ته‌نیا خۆی پیشان ده‌درێت و له سه‌ر په‌رده‌كه‌ش دیمه‌نی شه‌پۆل هه‌یه..
لەم سەرچاوەیەوە کراوەتە کوردی:
كایه دۆ سینه‌ما، ژماره 768ی سپێته‌مبه‌ری 2020
Cahiers du cinéma, n° 768, septembre 2020.pp. 8-9