بیركردنه‌وه له‌باره‌ی مردووەكانه‌وه
به‌م نزیكانه كتێبێكم له‌باره‌ی باپیرم له سه‌ری دایكمه‌وه، ده‌یڤید ئۆبنهایم، بڵاوكرده‌وه([1]). كه ڤێناییه‌كی به ڕه‌گه‌ز یه‌هودییه و یه‌كه‌م ئه‌ندامی بازنه‌ی سیگمۆند فرۆید و دواتر بازنه‌ی ئالفرد ئادله‌ر بووه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام هه‌وڵیداوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌روونناسی مرۆیی، به‌ڵام خراپ هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ مه‌ترسی نازییه‌ت كردبوو، هه‌روه‌ك به په‌له ڤێنای جێنه‌هێشت له كاتی داگیركردنی نه‌مسادا له لایه‌ن نازییه‌كانه‌وه. هه‌ر یه‌كسه‌ر گیرا و له كاتی گواستنه‌وه‌ی بۆ كه‌مپی قه‌ره‌باڵغی یه‌هودییه‌كان له تریزنشتات، گیانی له‌ده‌ست دا. له به‌ختی من، باوكم له كاتی گونجاو‌دا ڤێنای به‌جێهێشت. توانی دوای جه‌نگ بگاته ئوسترالیا، منیش له‌وێ له دایك بووم.
زۆر له نووسین و ڕه‌شنووسه‌كانی باپیرم ڕزگاری بووه، له یه‌كێكیاندا ده‌پرسێت: ژیانی باش چییه؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یڤید ئۆبنهایم زانایه‌كی كلاسیك بووه، بۆیه ئه‌م پرسیاره له چوارچێوه‌ی ده‌قێكی كلاسیكیدا گفتوگۆ ده‌كات، ئه‌ویش به‌شێكی وه‌رگیراو بوو له كتێبی یه‌كه‌می هیرۆدۆت، كه سه‌ردانی سۆڵۆنی دانا و یاسادانه‌ری ئه‌سینا بۆ لای كرۆیسۆسی پادشای زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندی لیدیا ده‌گێڕێته‌وه، دوای خزمه‌تكردن و گوێگرتن له به‌سه‌رهاتی گه‌شته‌كانی، كرۆیسۆس لێی ده‌پرسێت: “به‌خته‌وه‌رترین كه‌س كێ بووه كه تۆ ڕۆژێك له ڕۆژان بینیوته؟” كرۆیسۆس چاوه‌ڕێی ئه‌وه بووه بڵێ تۆ به‌ختیارترین كه‌س بووی- كێ هه‌یه له‌و ده‌وڵه‌مه‌ندتر بێت، یان فه‌رمانڕه‌وایی خه‌ڵكانێكی مه‌زن و زۆرتر بكات؟ سۆڵۆن چاوهڕوانێكهی كرۆیسۆس تێكده‌شكێنێت و باس له پیاوێكی ئه‌سینایی ده‌كات به ناوی “تیلۆس“. كرۆیسۆس تووشی سه‌رسامی ده‌بێت و ده‌یه‌وێت بزانێت هۆی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كه‌سه چییه به خۆشبه‌خترین كه‌س، سۆڵۆن گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ی ژیانی تیلۆس شیده‌كاته‌وه. تیلۆس له شارێكی گه‌شه‌كردوودا ژیاوه، منداڵانێكی چاكی هه‌بووه، ژیاوه هه‌تا ئه‌وكاتانه‌ی هه‌موو منداڵه‌كانی خۆی بینیوه به هاوه‌ڵی نه‌وه‌كانیان. به‌پێی پێویست سه‌رمایه‌ی هه‌بووه. مردنێكی مه‌زن مردووه، چونكه له شه‌ڕی ده‌ركردنی دوژمنه‌كانیدا گیانی له‌ده‌ستداوه. ئه‌سیناییه‌كان شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یان پێ به‌خشیووه به سازكردنی مه‌راسیمێكی میللی بۆ به‌خاكسپاردنی له هه‌مان ئه‌و شوێنه‌دا كه تێیدا كوژراوه.
له‌م چیرۆكه‌وه، باپیرم چه‌مكی سۆڵۆن بۆ ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر كورت ده‌كاته‌وه بۆ ده خاڵ:
- ماوه‌ی گه‌شه‌كردنێكی ئارامی شاره‌كه‌ی.
- ژیانێك درێژه ده‌كێشێت تا سێیه‌م نه‌وه.
- مرۆڤ ته‌واوی هێزی خۆی له ده‌ست نه‌دات و وه‌ك پیاوێكی نه‌به‌رد بمێنێته‌وه.
- داهاتێكی باش.
- منداڵانێك باش په‌روه‌رده كرابن.
- گه‌ره‌نتی به‌رده‌وامی وه‌چه‌ی كه‌سه‌كه له ڕێگای ژماره‌یه‌ك نه‌وه‌وه.
- مردنێكی خێرا.
- جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر له به‌هێزی مرۆڤ.
- به شكۆترین مه‌راسیمی به‌خاكسپاردن.
- پاراستنی ناوی مرۆڤ له ڕێگه‌ی زیندووڕاگرتنی یادی به شكۆیه‌وه له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه.
وه‌ك له‌و دوو خاڵه‌ی كۆتاییه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، سۆڵۆن بڕوای وابووه كه ئه‌وه‌ی له خه‌ڵكی ڕووده‌دات له دوایی مردنیانه‌وه- له ڕووی ئه‌و جۆری بهخاكسپاردنهی بۆی ساز ده‌كرێت، و چۆن ناوی یاد ده‌كرێته‌وه، جیاوازییه‌ك دروست ده‌كات له ئاستی كواڵیتی ئه‌و جۆره ژیانه‌ی گوزه‌راندوویه‌تی. ئه‌مه‌ش نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سۆڵۆن وای وێناكردبێت گوایه دوای مردنت، سه‌یری خواره‌وه ده‌كه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت چ بهخاكسپاردنێكت بۆ ساز ده‌كرێت. هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ی سۆڵۆن بڕوای به جۆرێك له جۆره‌كانی ژیانی دوای مردن هه‌بووبێت، منیش به دڵنیاییه‌وه بڕوام به‌وه نییه. ئایا بڕوا نه‌كردن به ژیانی دوای مردن ناچارت ده‌كات بگه‌یت به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه ئه‌وه‌ی له كاتی مردنتدا لێت ڕوو ده‌دات هیچ جیاوازییه‌ك دروست ناكات له ڕووی چۆنێتی ئه‌و ژیانه‌ی به سه‌رت بردووه؟
كاتێك له‌م پرسه‌دا سه‌ردێنم و سه‌ر ده‌به‌م، له‌نێوان دوو ڕای نه‌گونجاودا دێم و ده‌چم: تۆ شتێك گرنگ نابێت به‌لاته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و شته كاریگه‌ری له‌سه‌ر هۆشیارییت دانه‌نا، واته كاتێك به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت تاقی ده‌كه‌یته‌وه، ئه‌وه‌ی گرنگ بێت به‌لاته‌وه ئه‌وه‌یه جێی ڕه‌زامه‌ندیت بێت، ئیتر ئه‌گه‌ر پێی بزانیت یان نا، ئه‌و كاته‌ی به‌دی دێت تۆ له ژیاندا بیت یان مردبێتیت گرنگ نییه. ڕای یه‌كه‌م، سوودگه‌را كلاسیكییه‌كانی له نموونه‌ی جێرمی بنتام هه‌ڵگرینی، و ساده‌یه و ئاسانیشه له هه‌ندێك ڕووی وه‌ك ڕووی فه‌لسه‌فییه‌وه به‌رگری لێ بكه‌ن. به‌ڵام وه‌ره له گه‌ڵمدا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی دیكه وێنا بكه. ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، به هاوپیشه‌كه‌ت كه له به‌شی زانكۆ له گه‌ڵتدا كار ده‌كات وتراوه‌كه تووشی شێرپه‌نجه بووه و، ده‌بێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه نه‌كات بگاته ساڵێكی تر یان نزیكه‌ی ساڵێك زیاتر بژی. له‌و كاته‌وه‌ی گوێی له‌و هه‌واڵه بووه، مۆڵه‌تێكی بێ موچه‌ی وه‌رگرتووه و وا ساڵێكی به سه‌ر بردووه له نووسینی كتێبێكدا كه ئه‌و بیركردنه‌وانه‌ی تێدا كۆكردۆته‌وه كه ده ساڵه كاری له‌سه‌ر ده‌كات، هه‌مان ئه‌و ده ساڵه‌ی تۆ به ئه‌و ئاشنا بووی. ئه‌ركه‌كه‌ی ماندووی كردووه، به‌ڵام وا ئێستا ته‌واویشی كردووه. له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی مردنی، په‌یوه‌ندییت پێوه ده‌كات تا بڕۆیت بۆ ماڵیان و كاغه‌زه تایپكراوهكانت پێ بدات. پێت ده‌ڵێت “ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه ده‌مه‌وێت لەگەڵیدا یادم بكرێته‌وه”. پاشان پیرۆزبایی له هاوڕێكه‌ت ده‌كه‌یت به بۆنه‌ی ته‌واوكردنی ئه‌ركه‌كه‌ی، و ماڵئاوایی لێ ده‌كه‌یت. له ڕۆژی داهاتوودا ته‌له‌فونێكت بۆ دێت پێت ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه هاوپیشه‌كه‌ت له‌نێو خه‌ودا و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌وه‌ی تۆ ماڵهكهیت به‌جێهێشتووه كۆچی دوایی كردووه. كاتێك كاغه‌زه‌كان ده‌خوێنێته‌وه، بێگومان وای ده‌بینیت شایسته‌ی بڵاوكردنه‌وه‌یه، به‌ڵام كارێكی داهێنه‌رانه نییه. پاشان له خۆت ده‌پرسییت “سوودی چییه؟”، و پاشتر ده‌ڵێیت “ئێمه به ڕاستی پێویستمان به كتێبێكی تر نییه له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌تانه‌وه”. هه‌روه‌ها ئه‌و تازه مرد، هه‌رگیزیش نازانێت كتێبه‌كه‌ی یه‌كسه‌ر چاپ بووه یان نا”، له بری ئه‌وه‌ی كاغه‌زه‌كان بنێریت بۆ ناوه‌ندێكی بڵاوكردنه‌وه، ده‌یخه‌یته ته‌نه‌كه‌ی خۆڵه‌وه.
ئایا له‌وه‌دا هه‌ڵه بووی؟ به شێوه‌یه‌كی وردتر، ئایا ئه‌و كاره‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوپیشهیهت ئه‌نجامت دا كارێكی خراپ بوو؟ ئایا به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان وات كرد ژیانی ئه‌و خراپتر بێت له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كتێبه‌كه‌ت ببردایه بۆ بڵاوكردنه‌وه و بڵاوببوایه‌ته‌وه، و سه‌رنجێكی كه‌می ڕاكێشابوایه وه‌ك هه‌موو ئه‌و كاره ئه‌كادیمیانه‌ی به به‌هان به‌ڵام داهێنه‌رانه نین؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ت بۆ ئه‌م پرسیاره ئه‌رێنی بوو ئه‌وا ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ین له دوای مردنی كه‌سێك جیاوازییه‌ك دروست ده‌كات له ئاستی جۆرێتی ئه‌و ژیانه‌ی گوزه‌راندوویانه.
كتێبه‌كه‌م له‌باره‌ی باپیرمه‌وه ناچاری كردم بیربكه‌مه‌وه له‌وه‌ی ئایا ده‌كرێت بڕوا بێنم به‌وه‌ی، به خوێندنه‌وه‌ی كاره‌كانی باپیرم و دووباره وێناكردنه‌وه‌ی ژیان و بیركردنه‌وه‌كانی بۆ جه‌ماوه‌رێكی به‌رینتر، ئایا ئه‌مه كردنی كارێكه له پێناوی ئه‌ودا، ئایا من به‌م كاره‌م به شێوه‌یه‌كی گه‌رچی كه‌میش بێت توانیومه ئه‌و خراپه‌یه‌ی به هۆی نازییه‌كانه‌وه تووشی بووه سوك بكه‌م. شتێكی سانایه خه‌یاڵی ئه‌وه بكه‌ین باپیرێك دڵخۆش ده‌بێت به‌وه‌ی نه‌وه‌كانی یادی بكه‌نه‌وه و، زانایه‌ك و نووسه‌رێك حه‌ز ده‌كات دوای مردنی بیخوێننه‌وه. به تایبه‌ت ئه‌مه زۆر دروستر ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه قوربانی سته‌مكاریی دیكتاتۆریه‌تێك بێت كه هه‌وڵیدابێت بیركردنه‌وه لیبڕاڵی و كۆزمۆپۆلیتانییهكان كه باپیرم پێی باش بووه سه‌ركوت بكات و، هه‌موو تاكه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌شی له‌ناو بدات. ئایا من لێره‌دا نموونه‌یه‌كم هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی سۆڵۆن ده‌یڵێت، له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه كه ئایا ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات له دوای مردنی كه‌سێكه‌وه جیاوازییه‌ك دروست ده‌كات له ڕووی چۆنێتی ئه‌و ژیانه‌ی گوزه‌راندوویه‌تی؟ له‌و بڕوایه‌دام تۆ پێویستت به‌وه نییه بڕوا به ژیانی پاش مردن بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی به ئه‌رێنی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بدهییتهوه.
[1]Pushing Time Away: My Grandfather and the Tragedy of Jewish Vienn-March 1, 2003
سەرچاوە: بيتر سينغر، أخلاقيات عالمنا الواقعي، ت:أحمد رضا، 86 مقالاً موجزاً عن أشياء تهمنا.