ژنەفتن ژنەفتن
شیعر

و. ب

شیعرێک بۆ؛ واڵتەر بنیامین

نووسەر هانا ئارێنت
وەرگێر لە ئەڵمانییەوە: پێشڕەوە محەمەد

ئێوارە جارێکی دی دێتەوە

دادەکەوێت شەو لە ئەستێرەکانەوە

چوارمەشقیی ڕایدەکێشین قۆڵ و باسکمان

لە نزیک، لە دوورەوە.

دەنگی ئاوازە ئارامە کۆنەکان

دێت لە تاریکییەوە.

گوێ بگرین، تا لە یەکتر جیاببینەوە،

تا دواجار هێڵەکان هەڵبوەشێنینەوە.

دەنگە دوورەکان، خەم و پەژارە نزیکەکان.

دەنگی مردووانن، لەبەردەممان،

ئامادەن چەشنی پەیامهێنەران

تا بەرەو خەوێکی هێمن بکەن ڕێنوێنیمان.

blank
دەربارەی نووسەر
هانا ئارێنت
هەموو بابەتەکانی ئەم نووسەرە