ده‌سه‌ڵات و پێداگۆگی و ئهوتیزم
دیالۆگ له‌گه‌ڵ "بو هێلسكۆڤ"دا
بو هێلسكۆڤ یۆرگنسن (Bo Hejlskov Jorgensen)، ده‌روونناسێكی دانیماركییه كه بۆ ماوه‌ی بیست و شه‌ش ساڵه له وڵاتی سوید نیشته‌جێیه. كه‌سێكی ناسراوی دونیای ئه‌وتیزمه و وه‌ك خۆی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، خاوه‌ن دیدێكی مرۆڤدۆستانه‌یه له بواره‌كه‌ی خۆیدا. هێلسكۆڤ نووسه‌ری چه‌نده‌ها كتێبه به زمانی سویدی، دانیماركی و ئینگلیزی. نووسینه‌كانی زیاتر تایبه‌تن به میتوده‌كانی پێداگۆگی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سی ئه‌وتیست به هه‌موو چه‌شن و جۆره جیاوازه‌كانییه‌وه.
ئه‌م ده‌روونناسه وه‌ك پێداگۆگێك ئیش له‌سه‌ر چه‌مكی ڕه‌فتاری ڕكابه‌ریی (Challenging Behavior) ده‌كات، ڕه‌فتاری ڕكابه‌ری به مانای هه‌موو ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی كه لە لایه‌ن كه‌سی بیركۆڵ و ئه‌وتیسته‌وه ئه‌نجام ده‌درێن و ده‌بنه هۆی دروستكردنی كێشه و گرفت بۆ ده‌وروبه‌ر: (له‌خۆدان، گازگرتن، جنێودان، شت هاویشتن، ئازارادانی به‌رامبه‌ر و تفكردن و هتد.). میتۆده‌كانی هێلسكۆڤ جه‌ختكردنه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕه‌فتارانه له ڕێی ڕاهێنان و ڕێنماییكردنی دایك و باوك، مامۆستا و ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی ئیش له‌گه‌ڵ مناڵ و گه‌نج و كه‌سی گه‌وره كه ئهوتیزم و (ADHD) و بیركۆڵه‌كان ده‌كه‌ن، یان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن.
هێلسكۆڤ خاوه‌نی چه‌نده‌ها خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی تایبه‌ته، له‌وانه‌ش: خه‌ڵاتی په‌زڵ یان مه‌ته‌ڵ (Puzzelpiec) كه ساڵی (2009) له‌سه‌ر ئیشه‌كانی ده‌رباره‌ی ئهوتیزم، پێی به‌خشراوه، وه‌كچۆن‌هه‌مان ساڵ خه‌ڵاتی باشترین وانه‌بێژیشی له لایه‌ن كۆنفێكسی دانیماركییه‌وه پێ به‌خشراوه، ئه‌ندام و ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری پلانی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وتیزمه له دانیمارك (National Plan Autism) .
پێشتر من له ڕێی خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كانییه‌وه ناسی بووم، به تایبه‌تی كتێبی (ڕه‌فتاری گرفتخوڵقێنه‌ر)، پاشتر به‌هۆی ئاماده‌بوونمه‌وه له لێكچه‌رێكیدا كه ده‌رباره‌ی ئه‌و كێشانه پێشكه‌شی كرد، توانیم ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ی له‌گه‌ڵدا دروست بكه‌م و داوای لێبكه‌م چاوپێكه‌وتنێك ساز بكه‌ین. ئه‌وه‌بوو ئه‌ویش خۆشحاڵی خۆی نیشاندا. ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی ئه‌و دیالۆگه‌یه كه ١٤\٠٦\٢٠١٣له شاری ڤاربێری (Varberg) له وڵاتی سوید له‌گه‌ڵی سازكراوه:
شارا: سوپاس بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته، وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك حه‌ز ده‌كه‌م له زاری خۆته‌وه بزانم كه هێلسكۆڤ كێیه؟
هێلسكۆڤ: وه‌ك ده‌روونناسێك نزیكه‌ی پانزه ساڵه له بواری سایكۆلۆژیدا كار ده‌كه‌م، پێشتر له بواری پیشه‌سازیدا كارم كردووه. ته‌مه‌نم ٢٧ ساڵ بوو كاتێك ده‌ستم كرد به خوێندنی نیرۆسایكۆلۆژی. له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌مدا ده‌ژیم و پێكه‌وه مناڵێكی زۆرمان هه‌یه، كه ئێستاكه هه‌موویان گه‌وره بوون . بچوكترین مناڵم به‌یانی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری هه‌یه، ده‌زانم كه ئاهه‌نگێكی خۆش و گه‌وره ده‌بێت.
دوای ئه‌وه‌ی خوێندنم ته‌واو كرد ده‌ستم كرد به ئیشكردن له‌بواره‌كه‌ی خۆمدا. سه‌ره‌تا ئیشم لێكۆڵینه‌وه بوو له كاریگه‌ری و ئیشی مێشك و په‌یوه‌ندی به ده‌وروبه‌ره‌وه له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كه‌س، به تایبه‌تی كاره‌كه‌م په‌یوه‌ندی به‌و كه‌سانه‌وه هه‌بوو كه له ژیانیاندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، زیاتر مه‌به‌ستم له‌و لاو و هه‌رزه‌كارانه‌یه كه دوچاری ڕه‌فتار و كرده‌وه‌ی تاوانكاری هاتوون و كۆمه‌ڵگه به تاوانباریان ده‌زانێت. ئه‌وه‌بوو دواتر لێكۆڵینه‌وه‌كانمان برده ناو كایه‌ی پێداگۆگییه‌وه. له توێژینه‌وه‌كه‌ماندا بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كار له‌گه‌ڵ كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تدا ده‌كه‌ن، شێوازی زۆر توندوتیژیان له‌گه‌ڵدا به‌كار ده‌هێنن: بۆ نموونه به‌ستنه‌وه‌یان یا زۆر كار و كرده‌وه‌ی نابه‌جێی تر. ده‌ره‌نجام گه‌یشتینه ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت ئه‌م كه‌سانه به شێوه‌یه‌كی باشتر مامه‌ڵه بكرێن. ئه‌م توێژینه‌وانه‌ی ئێمه بوونه مایه‌ی مشت‌ومڕ و گفتوگۆیه‌كی زۆر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، ئیتر خه‌ڵك كه‌وته پرسیاركردن له‌وه‌ی كه ده‌بێت چی بكه‌ین و چۆن مامه‌مه‌ڵه بكه‌ین تا بارودۆخی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت باشتر بكه‌ین. من خۆم له‌م پێنج ساڵه‌ی دواییدا زیاتر وه‌ك پێداگۆگ به ته‌نیا له ڕێی كۆمپانیا تایبه‌تییه‌كه‌ی خۆمه‌وه كارم كردوه و، له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر له سوید و دانیمارك و ئینگلته‌راش هه‌ر كارم كردوه. ئێمه ئیشمان له‌سه‌ر به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌و میتودانه كردوه كه یارمه‌تی هه‌رچی زیاتر باشتركردنی ژیانی ئه‌م كه‌سانه ده‌دات.
شارا: بۆ من كتێبی ڕه‌فتاری گرفتخوڵقێنه‌ر (Troublesome Behaviour)، كتێبێكی گرنگه له بواری پێداگۆگی ئهوتیزمدا، تۆ ئیشت له‌سه‌ر هه‌ردوو لایه‌نی پراكسیس و تیۆری كردوه. به ڕای تۆ بۆچی پێویست ده‌كات ئه‌م كتێبه وه‌ك پرۆگرامی خوێندن له لایه‌ن پێداگۆگ و ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه ئیش له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌سانه‌دا ده‌كه‌ن، بخوێنرێت؟
هێلسكۆڤ: به‌ر له‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی خۆم بنووسم، هه‌موو ئه‌و كتێبانه‌ی كه ده‌مخوێندنه‌وه، زیاتر باسیان له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م جۆره كه‌سانه ده‌كرد. به‌ڵام ئێمه ده‌زانین ئه‌و كه‌سانه‌ی ئیشیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، له نه‌خۆشییه‌كانیان چاك نابنه‌وه، هه‌ر بۆیه وا باشتره زیاتر كار له‌سه‌ر ئه‌و میتۆدانه بكه‌ین كه ژیانیان باشتر ده‌كات. ئه‌م كتێبه‌ی من باسكردنه له‌و میتۆدانه‌ی كه ژیانی ئه‌م كه‌سانه باشتر و ئاسانتر ده‌كات و، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌ی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌سانه‌دا پێویستن، دیاره ئه‌ویش له ڕێگه‌ی ڕاهێنان و ڕێنماییكردنی كارمه‌نده‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیشیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
شارا: تۆ باس له چه‌مكی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌یت، ده‌توانیت بۆم ڕوون بكه‌یته‌وه په‌یوه‌ندی ده‌سه‌ڵات به بواری پێداگۆگییه‌وه چییه؟
هێلسكۆڤ: له ڕاستیدا چه‌مكی ده‌سه‌ڵات زۆر زۆر ئاڵۆزه. له جیهانی خۆرئاوادا هۆبز یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه زۆر به باشی وه‌سفی ده‌سه‌ڵات ده‌كات و پێیوایه بریتییه له‌و هێزه‌ی كه تۆ وه‌ریده‌گریت، واته له‌و كه‌سانه‌وه وه‌ریده‌گریت كه ده‌سه‌ڵاتت به‌سه‌ریاندا هه‌یه. ئه‌و خه‌ڵكه ده‌سه‌ڵاتی خۆی به قه‌رز ده‌دات به تۆ تاوه‌كو تۆش ئیش بۆ خۆشگوزه‌رانی ئه‌وان بكه‌یت. ئه‌وه‌ی له وه‌سفه‌كه‌ی هۆبزدا بۆ ده‌سه‌ڵات گرنگه ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بۆ تۆ جێده‌هێڵێت و ڕاده‌ستت ده‌كات. گه‌ر تۆش ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له خزمه‌تی خه‌ڵكیدا به‌كاری نه‌هێنیت، ئه‌وا تۆ وه‌ك خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات ده‌بیته دیكتاتۆر! لێره‌دا مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندی به كات و زه‌مه‌نه‌وه هه‌یه، چونكه خه‌ڵك ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ت لێ وه‌رده‌گرێته‌وه كه پێشتر به ئاره‌زووی خۆی پێی به‌خشیویت. به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌مجاره‌یان به زه‌بروزه‌نگ و له ڕێی به‌كارهێنانی توندوتیژییه‌وه خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی خۆییت لێده‌سه‌نێته‌وه. ده‌توانین بڵێین ئه‌مه دۆخی ته‌واوی ئه‌و سیستمه سیاسیانه‌یه كه لە خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ده‌كه‌ن.
ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته ده‌بێت ئه‌و خه‌ڵكه‌ی خۆش بوێت كه بێده‌سه‌ڵاته. له كاتێكدا مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی كه بێده‌سه‌ڵاته خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی خۆش بوێت. دیاره ئه‌مه‌ش بۆ خۆی زۆر شتێكی باشه.
واته بەپێی هزر و بیری هۆبز و ئاكاری مۆدێرنه‌ی خۆرئاوا، پێویسته كه‌سی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات، كه‌سێكی باش بێت. تۆ بۆ ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتت نییه تا خۆت ده‌وڵه‌مه‌ند و خۆشگوزه‌ران بكه‌یت، به‌ڵكو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به ده‌سته‌وه‌یه هی خه‌ڵكه و پێویسته له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكدا به كاری بهێنیت. ئه‌و یاسایه‌ی كه بۆ ده‌سه‌ڵات هه‌یه، به‌م شێوه‌یه ئیش ده‌كات: خه‌ڵكی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات، هێزی خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵكی بێده‌سه‌ڵاتدا پیاده ده‌كات و به‌كار ده‌هێنێت، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته ده‌بێت ئه‌و خه‌ڵكه‌ی خۆش بوێت كه بێده‌سه‌ڵاته. له كاتێكدا مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی كه بێده‌سه‌ڵاته خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی خۆش بوێت. دیاره ئه‌مه‌ش بۆ خۆی زۆر شتێكی باشه.
تا ئێره په‌یوه‌ندی به ئاسته سیاسییه‌كه‌وه‌یه، به‌ڵام هه‌مان لێكدانه‌وه بۆ ئیشكردن له بواری پێداگۆگی و پرۆسه‌ی فێربوونیشدا هه‌ر ڕاسته، به‌و مانایه‌ی كه مامۆستا یاخود كارمه‌نده‌كان تا ئه‌و كاته ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه كه خوێندكاره‌كان ده‌سه‌ڵاتیان پێده‌به‌خشن. ئه‌گه‌ر مامۆستایه‌ك بیه‌وێت له ڕێی قیژه و هاوار و لێدانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی خۆی ڕاگرێت ئه‌وا دڵنیابه كه مامۆستایه‌كی سه‌رنه‌كه‌وتووه له كاره‌كه‌یدا و هیچ مه‌عریفه‌یه‌كی پێداگۆگی بۆ فێركردنی خوێندكاره‌كانی پێ نییه. به مانایه‌كی دی، كاتێك مامۆستا ده‌سه‌ڵاتی خۆی له ڕێی توندوتیژییه‌وه به‌سه‌ر خوێندكاردا ده‌سه‌پێنێت، زۆر جار ڕووبه‌ڕووی ئه‌م حاڵه‌تانه ده‌بێته‌وه: یا ده‌بێته مایه‌ی ترساندنی خوێندكاره‌كه، كه له‌م دۆخه‌شدا هیچ فێر نابێت. یان خوێندكاره‌كه هه‌ست ده‌كات مامۆستایه‌كی گه‌مژه و نه‌فامی هه‌یه، كه دیسان له‌م حاڵه‌ته‌شدا هه‌ر هیچ فێر نابێت. كه‌واته بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی فێربوون سه‌ركه‌وتوو بێت، پێویسته مامۆستا كار و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا بكات (هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستم له خوێندكاره‌كانیه‌تی) كه پایه و ده‌سه‌ڵات (واته ئۆكتۆریتێت)ی ئه‌ویان ڕاگرتووه. وه‌ك ده‌بینین وشه‌ی ئۆكتۆریتێت زۆر سه‌رنجڕاكێشه و ڕۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوێندكاران ئۆكتۆریتێتی خۆیان ده‌ده‌نه ده‌ست مامۆستا تا بڕیاری به‌سه‌ردا بدات، به‌ڵام ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش ته‌نها له‌و كاته‌دا‌سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت كه مامۆستا به شێوه‌یه‌ك ئیش به‌م ده‌سه‌ڵاته بكات كه خوێندكاره‌كانی پێی بڵێن به‌ڵێ، واته بڕیاره‌كانی قبوڵ بكه‌ن. به مانایه‌كی دی، به‌كارهێنانی هێز و توندوتیژی پرۆسه‌ی فێركردن په‌ك ده‌خات، له كاتێكدا به‌كارهێنانی هێزی نه‌رم یان‌هێزی میتۆده‌كانی پێداگۆگی، خوێندكاری ڕه‌خنه‌گر و به‌هره‌مه‌ندت بۆ دروست ده‌كات. تۆ ده‌توانیت مامۆستایه‌كی به ده‌سه‌ڵات بیت و خوێندكاری به توانا و بیرفراوان دروست بكه‌یت. ئه‌ڵبه‌ته كاتێك دێته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئیشكردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، كێشه‌كه زۆر سه‌ختتر ده‌بێت، چونكه ئه‌سته‌مه بۆ ئه‌م كه‌سانه بتوانن هه‌موو شتێك به ڕاستی و دروستی ئه‌نجام بده‌ن، هه‌ر بۆیه ئیشی پێداگۆگ یان كارمه‌ندێك كه ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته بریتییه له ڕه‌خساندنی ئه‌و كه‌شوهه‌وا و هه‌لومه‌رجه‌ی وا ده‌كات ئه‌و كه‌سانه بتوانن كاره‌كانیان به ئاسانی ئه‌نجام بده‌ن، له‌وه‌ش گرنگتر، ئه‌ركێك نه‌خه‌نه سه‌رشانیان كه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌مان توانای جێبه‌جێكردنیان نییه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه ئه‌وه‌یه كه پێویسته كه‌سی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات توانای به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ڕه‌چاو بكات بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی.
من بۆم هه‌یه به سه‌رۆك وه‌زیران بڵێم گه‌مژه و نه‌فام، چونكه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی سویددا هه‌یه، منیش یه‌كێكم له‌و خه‌ڵكه، لێ ئه‌و بۆی نییه به من بڵێت گه‌مژه و نه‌فام، چونكه وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران پێویسته ڕێزی هاونیشتمانیانی خۆی بگرێت.
شارا: له یه‌كێك له نووسینه‌كاندا باس له‌وه ده‌كه‌ی كه تۆ بۆت هه‌یه به سه‌رۆك وه‌زیران بڵێت گه‌مژه و نه‌فام، به‌ڵام ئه‌و بۆی نییه وا به تۆ بڵێت! مه‌به‌ستت چییه؟
هێلسكۆڤ: به‌ڵێ به دڵنیاییه‌وه ئازادی ڕاده‌ربڕین مافێكی گرنگی مرۆڤه. من بۆم هه‌یه به ڕا‌ینفیڵدی سه‌رۆك وه‌زیران بڵێم گه‌مژه و نه‌فام، چونكه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی سویددا هه‌یه، منیش یه‌كێكم له‌و خه‌ڵكه، جا با حه‌زم به چارهشی نه‌بێت، لێ ئه‌و بۆی نییه به من بڵێت گه‌مژه و نه‌فام، چونكه وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران پێویسته ڕێزی هاونیشتمانیانی خۆی بگرێت. گه‌ر ڕێزی خه‌ڵكی خۆی نه‌گرێت، ئه‌وا هێدی هێدی خه‌ڵك له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات لای ده‌بات. كه‌واته سه‌رۆكی ئاقڵ و زیره‌ك ئه‌و سه‌رۆكه‌یه كه ئیش بۆ ئه‌وه ده‌كات خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆشیان بوێت، سه‌رۆكی زیره‌ك پایه و ده‌سه‌ڵاتی خۆی (واته ئۆكتۆریتی خۆی) به خۆشه‌ویستی خۆی بۆ خه‌ڵك ده‌هێڵێته‌وه، له ڕێی ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی خۆش بوێت، نه‌ك به توندوتیژی به‌رامبه‌ر خه‌ڵك.
به‌كارهێنانی هێز و زه‌بروزه‌نگ له لایه‌ن پێداگۆگه‌وه به ئامانجی په‌روه‌رده‌كردن هیچ نییه جگه له شكستی پرۆسه‌ی فێربوون.
شارا: ئه‌م وه‌ڵامه‌ت پرسیارێكی تری لا دروست كردم سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی توندوتیژی وه‌ك تاكه چاره‌یه‌ك بۆ گۆڕینی ڕه‌فتاری ئه‌وی تر، جا له بواری پێداگۆگیدا بێت یان له سیستمی سیاسی‌دا، ڕای تۆ له‌م باره‌یه‌وه چییه؟
هێلسكۆڤ: ده‌بێت هه‌مووان ئه‌و ڕاستییه بزانن كه توندوتیژی تا سه‌ر بڕ ناكات. واته ڕه‌نگه تۆ بتوانیت كه‌سێك بۆ ماوه‌یه‌كی كورت بێده‌نگ بكه‌یت، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه كه كێشه‌كه‌ت چاره‌سه‌ركردوه. چونكه توندوتیژی به‌ته‌نها توندوتیژی به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه. گه‌ر من له پرۆسه‌ی پیداگۆگی یان سیاسی‌دا به ته‌نها میتۆدی (هێز)م به‌كار هێنا، ئه‌وا بێگومان هه‌ر به (هێز)یش وه‌ڵامم ده‌درێته‌وه. ڕه‌نگه ئه‌م میتۆده بۆ په‌یوه‌ندییه‌ك ڕاست و شیاو بێت كه له بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی دروست نه‌بووه، به‌ڵام بۆ په‌یوه‌ندییه‌ك كه لایه‌نه‌كانی یه‌كسان بن (بۆ نموونه په‌یوه‌ندی نێوان دوو برا كه هاوتا و هاوشێوه بن)، دوو شێواز هه‌یه بۆ مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ یه‌كتری: یان ئه‌وه‌تا باشن بۆ یه‌ك و ته‌باو هاوكاری یه‌كن، یان توندتیژن به‌رامبه‌ر یه‌ك و شه‌ڕ ده‌كه‌ن! دیاره به ڕای من باشتر وایه شێوازی یه‌كه‌م هه‌ڵبژێرن، واته هاوكاری یه‌ك بكه‌ن و ته‌بابن. به‌ڵام گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كمان هه‌بوو له‌نێوان برا گه‌وره‌یه‌كی به‌هێز و برا بچوكێكی لاواز و بێده‌سه‌ڵاتدا، ئه‌وا ئه‌ركی سه‌رشانی برا گه‌وره به‌هێز و ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌یه كه به‌رگری له برا بچوكه لاوازه‌كه‌ی بكات و نه‌یچه‌وسێنێته‌وه. ئه‌وه‌ی له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا گرنگه و مه‌به‌ستمه بیڵێم ئه‌وه‌یه كه برا گه‌وره له‌م دۆخه‌دا هێزی خۆی له پێناوی هه‌رچی زیاتر باشكردنی برا بچكۆله‌كه‌یدا به كار بهێنێت، واته له په‌یوه‌ندیی ده‌سه‌ڵاتدا پێویسته چه‌وسانه‌وه و توندوتیژی له فه‌رهه‌نگی خۆیدا لاببات و له جێیان ته‌بایی و هاوكاریكردن به كار بهێنێت. پێناسه‌ی من بۆ پێداگۆگی ئه‌وه‌یه كه كه‌سی پێداگۆگ ده‌بێت به شێوه‌یه‌ك ئه‌رك و مه‌رج بۆ خوێندكاره‌كه‌ی دابنێت كه ئه‌م خۆی به‌و شێوه‌یه بیری لێ نه‌كردۆته‌وه. به‌ڵام له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه بتوانێت به شێوازێك ئه‌و ئه‌ركه به سه‌رشانی خوێندكاره‌كه‌دا بدات كه بتوانێت قه‌بوڵی بكات و بڵێت به‌ڵێ! لێ ئه‌گه‌ر هاتوو خوێندكاره‌كه وتی نه‌خێر بۆ ئه‌و مه‌رج و ئه‌ركانه، ئه‌وا كۆی پرۆسه په‌روه‌رده‌ییه‌كه شكستی هێناوه. كه‌واته پێویستی به‌وه‌یه هێز به كار بهێنێت تا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، له كاتێكدا به‌كارهێنانی هێز و زه‌بروزه‌نگ له لایه‌ن پێداگۆگه‌وه به ئامانجی په‌روه‌رده‌كردن هیچ نییه جگه له شكستی پرۆسه‌ی فێربوون.
له‌و وڵاتانه‌دا كه توندوتیژی وه‌ك سیستمی سیاسی تێدا په‌یڕه‌و ده‌كرێت، ده‌بینین كه ژیان تیایدا ئاژاوه و كاوسه، خه‌ڵكه‌كه‌ی توندوتیژن، كه‌چی هه‌مووشیان باس له ڕێكخستن و هه‌بوونی ستره‌كتۆر ده‌كه‌ن بۆ ڕێككردنه‌وه‌ی ژیانیان.
شارا: ده‌مه‌وێت به‌شی دووه‌می گفتوگۆكه‌مان تایبه‌ت بێت به قسه‌كردن بێت له‌سه‌ر ئهوتیزم. من خۆم وه‌ك پێداگۆگێك له‌گه‌ڵ كه‌سانی ئه‌وتیست و بیركۆڵ ئیش ده‌كه‌م، پێشموایه كه‌م تا زۆر هه‌موو كه‌سێك شتێك له نیشانه‌كانی ئهوتیزمی تیایه. مه‌به‌ستم زیاتر ئهوتیزمی ناوازه‌یه(A typical Autism).[1] ده‌توانیت باسی ئه‌م جۆره له ئهوتیزم بكه‌ی؟ به ڕای تۆ كولتوور یان كۆمه‌ڵگه هیچ ڕۆڵ و كاریگه‌رییه‌كیان هه‌یه له‌سه‌ر تۆخكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره له ئهوتیزم؟
هێلسكۆڤ: به‌ڵێ. به دڵنیاییه‌وه‌هه‌ردووكیان كاریگه‌ری خۆیان هه‌یه. دیاره ئهوتیزمی ناوازه سیفه‌ت و خاسیه‌ته‌كانی نه‌رمترن، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌م جۆره له ئهوتیزمی هه‌یه، هه‌ڵگری سیفات و خاسیه‌تی بیۆلۆژی ئهوتیزم نییه. دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر توێژه‌ره‌وه‌یه‌ك به ناوی (سباستیان لوندستروێم) له شاری (یۆتۆبۆری) توێژینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هه‌شتا هه‌زار دایك و باوك ئه‌نجام دا. مه‌به‌ستی توێژینه‌وه‌كه‌ی لوندستروێم دۆزینه‌وه و دیاریكردنی نیشانه‌كانی ئهوتیزم بوو. ئه‌و گه‌یشته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه به‌پێی مانوێلی[2] (DSM 5) ، ١٢ نیشانه‌ی ئهوتیزم هه‌یه. له كۆی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه توێژینه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجامدابوون، ده‌ركه‌وت كه(1%) یان هه‌موو نیشانه و خاسیه‌ته‌كانی ئه‌وتیزمیان هه‌بووه، (3%) یان شه‌ش سیفات و نیشانه‌یان هه‌بووه،(35%) یشیان یه‌ك نیشانه‌یان هه‌بووه. كه‌واته به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له سێ به‌شی ئه‌و دانیشتوانه كه‌مه به‌شێكی ـ به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ـ هه‌ڵگری سیفات و خاسیه‌تی ئهوتیزم بوون. به‌ڵام به‌شێكی زۆری هۆكاره‌كانی تۆخبوونه‌وه‌ی ئه‌و نیشانانه‌ش په‌یوه‌ندیان به‌و كۆمه‌ڵگه و سیستمه‌وه‌یه كه مرۆڤه‌كانی تیا ده‌ژین. واته گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ئه‌رك و فه‌رمانێكی زۆر بخاته سه‌ر تاكه‌كانی، ئه‌وا تا بێت كه‌سی ئه‌وتیست زیاتر ده‌كات له كۆمه‌ڵگه‌كه‌دا. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كراوه بێت و ئیش له‌سه‌ر ئارامی و دڵنیایی تاكه‌كانی بكات ئه‌وا تا بێت هه‌رچی كه‌متره سیفات و خاسیه‌ته‌كانی ئهوتیزمی ناوازه له تاكه‌كانیدا ده‌بینیت. هه‌ر بۆیه ده‌بینیت ده‌ستنیشانكردنی نیشانه‌كانی ئهوتیزم له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر ده‌گۆڕێت. كاتێك كه باسی ئهوتیزمی ناوازه ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر كه‌سێك خاوه‌نی كاره‌كته‌ری ئه‌وتیستی بێت و له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ستراكتوریدا بژی (واته كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه هه‌موو شتێك به پلان و به‌رنامه‌ڕێژی ده‌كات)، ئه‌وا كێشه‌ی نییه‌و به باشی ژیانی خۆی به‌ڕێ ده‌كات، له كاتێكدا ئه‌وه‌ی ئه‌م سیفات و خاسیه‌تانه‌ی نه‌بێت، ناتوانێت له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌هادا به باشی هه‌ڵبكات، سه‌یر نییه ئه‌مه؟!
ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی كه ئیش له‌سه‌ر چه‌مكه مرۆییه‌كان ده‌كات و به‌ها و دید و بۆچوونی مرۆیی بۆ ژیان هه‌یه، له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا مرۆڤ كه‌متر كاره‌كته‌ری ئهوتیزمی هه‌یه
له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا له ئه‌وروپا، ساڵانی (١٩٥٠-١٩٦٠) كۆمه‌ڵگه‌یه‌كمان هه‌بوو كه تیایدا ئه‌ندازیار خاوه‌نی پله‌وپایه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بوو، له‌به‌ر ئه‌وه كه‌سی خاوه‌ن كاره‌كته‌ری ئه‌وتیستیمان زۆر بوو. ده‌مه‌وێت بڵێم له كولتوور و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه تیایدا گرنگیه‌كی زۆر به ته‌كنیك دەدرێت، كه‌سانی خاوه‌ن سیفه‌ت و خاسیه‌تی ئهوتیزم باشتر ژیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌م جۆره كولتووره كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان به‌دیوێكی ئهوتیزمدا ده‌به‌ن. به‌ڵام ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی كه ئیش له‌سه‌ر چه‌مكه مرۆییه‌كان ده‌كات و به‌ها و دید و بۆچوونی مرۆیی بۆ ژیان هه‌یه، له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا مرۆڤ كه‌متر كاره‌كته‌ری ئهوتیزمی هه‌یه، به‌ڵام ژیان بۆ كه‌سێك كه ئهوتیزمی هه‌بێت زۆر زه‌حمه‌ته! به مانایه‌كی دی، كولتوور كاریگه‌رییه‌كی دوولایه‌نه و دووفاقی هه‌یه. بۆ نموونه ژاپۆن وڵاتێكه كه‌سی ئهوتیزمی زۆره، به‌ڵام ئه‌م كه‌سانه زۆر به باشی ده‌توانن له‌گه‌ل سیستم و ستراكتوری ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه هه‌ڵبكه‌ن. له كاتێكدا لێره كه‌سانی ئه‌وتیست به باشی ناتوانن هه‌ڵبكه‌ن له‌گه‌ڵ سیستمی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا.
شارا: من حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌و كتێبه‌ت (ڕه‌فتاری گرفتخوڵقێنه‌ر) وه‌ربگێڕم بۆ سەر زمانی كوردی. به ڕای تۆ ئه‌م كتێبه چۆن ده‌توانێت سوود به كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بگه‌یه‌نێت كه هێشتا ئیشكردن تیایدا به پێداگۆگی له بواری ئهوتیزمدا شتێكی تازه‌یه؟
هێلسكۆف: له هه‌موو دونیادا كه‌سی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و ئهوتیزم هه‌یه. به‌ڵام هه‌ندێ كۆمه‌ڵگه به هۆی هه‌ندێك ڕووداوی مێژووییه‌وه، جا چه‌وساندنه‌وه‌ی سیاسی بێت یان هه‌ژاری، نایپه‌رژێته سه‌ر پێداویستی و ژیانی كه‌سه لاواز و بێده‌ره‌تاكانی خۆی، چونكه به لای ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌وه هه‌وڵدان بۆ مانه‌وه‌ی میلله‌ته‌كه‌یان وه‌ك گشت گرنگتره له بایه‌خدان به گروپێكی تایبه‌ت له مرۆڤ. به‌ڵام تا وڵات ده‌وڵه‌مه‌ندتر بێت و به‌ره‌و خۆشگوزه‌رانی و گه‌شه‌كردنی زیاتر بڕوات، ئه‌ركی سه‌رشانیه‌تی كه زیاتر گرنگیش به كه‌سه كه‌مئه‌ندام و لاوازه‌كانی بدات. ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم ئه‌مڕۆ كوردستان وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده و به پرۆسه‌ی گه‌شه‌كردنێكی به‌رده‌وامدا تێده‌په‌ڕێت، له‌به‌ر ئه‌وه هیچ بیانوویه‌كی نییه كه ئیدی ئاوڕ له كه‌سه لاواز و كه‌مئه‌ندامه‌كانی نه‌داته‌وه. ئه‌م كاره‌ش به‌ر له هه‌ر شتێك پێویستی به مه‌عریفه‌یه له‌و بواره‌دا تا به باشترین شێوه یارمه‌تی ئه‌م جۆره مرۆڤانه بده‌ن، ڕه‌نگه كتێبه‌كه‌ی من له‌م ڕووه‌وه بایه‌خ و گرنگی هه‌بێت.
پەراوێز:
[1] (A typical Autism) بەمانای ئەو چەشنە لە پشێوی گەشەكردن دێت كە بە جۆرێكی تر دیاری نەكرابێت، واتە وەكوو جۆرەكانی تری ئوتیزم نیشانەكانی دیاری نەكرابێت.
[2] DSM, Diagnostic and statistical manual of mental disorders، یان مانوێلی ئامار و دەستنیشانكردنی نەخۆشییە ئەقڵییەكان، بریتییە لە سیستمێكی دەستنیشانكردن و پۆلێنكردنی پشێوی دەروون، شانبەشانی گەشەپێدانی دەرمانسازیی