عەشق چییە؟
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ژاك دێریدا
لە بنه‌ڕه‌تدا، ئه‌م چاوپێكه‌وتنه بریتییه له كورته ڤیدیۆیه‌كی دێریدا له‌سه‌ر (youtube) كه درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی (٥) خوله‌كه و به‌ناونیشانی (ژاك دێریدا: له‌باره‌ی عه‌شق و بوون)ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه. ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه فه‌ره‌نسییه و وه‌رگێڕانه ئینگلیزییه‌كه‌ی به تایتڵ له‌سه‌ره.
ئامی: ده‌مه‌وێت پرسیاری ئه‌وه‌ت لێ بكه‌م كه ئایا شتێكی ئه‌وتۆت هه‌یه بته‌وێت له‌باره‌ی عه‌شق و خۆشه‌ویستییه‌وه بیڵێیت؟
دێریدا: ده‌رباره‌ی چی؟ عه‌شق یان مه‌رگ؟
ئامی: ده‌رباره‌ی عه‌شق، مه‌رگی چی؟ وابزانم زۆرمان له‌باره‌ی مه‌رگه‌وه بیستووه.
دێریدا: ئه‌ها، عه‌شق!
ئامی: به‌ڵێ، عه‌شق.
دێریدا: له ڕاستیدا من هیچ شتێكی ئه‌وتۆم نییه تا له‌باره‌ی عه‌شقه‌وه بیڵێم. هیچ نه‌بێت خۆت پرسیارێكم لێ بكه تا وه‌ڵامت بده‌مه‌وه. من ناتوانم هه‌ر له خۆمه‌وه بڵێم عه‌شقه وایه و وانییه، به‌ڵكو ده‌بێت له قاڵبی پرسیارێكدا دایبڕێژیت و ئاڕاسته‌می بكه‌یت. هه‌ست ده‌كه‌م ناتوانم هه‌روا به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌باره‌ی عه‌شقه‌وه بدوێم. خۆی ڕه‌نگه تۆش بته‌وێ كه من ئه‌م قسه‌یه له به‌رده‌م كامێرادا بكه‌م: ئه‌وه‌ی كه بڵێم ناتوانم قسه له‌سه‌ر عه‌شق بكه‌م (به پێكه‌نینه‌وه).
ئامی: باشه ده‌توانیت پێم بڵێیت كه بۆچی به درێژایی سه‌ده‌كان، فه‌یله‌سوفه‌كان له خه‌می ئه‌م پرسه‌دا بوون، بۆچی عه‌شق به‌لایانه‌وه بابه‌تێكی گرنگ بووه؟ وابزانم عه‌شق تێما و بابه‌تێكی فه‌لسه‌فی گرنگه، وا نییه مه‌گه‌ر؟
دێریدا: تۆ نا‌توانیت ئه‌م پرسیاره له من بكه‌یت ئامی، پرسیاری ئه‌وه‌ی كه ئایا بۆچی فه‌یله‌سوفه‌كان هه‌میشه قسه‌یان له‌سه‌ر عه‌شق كردووه و له‌باره‌ی خۆشه‌ویستییه‌وه دواون؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی فه‌لسه‌فه به‌و شێوه‌یه ده‌ستی پێ كردووه. نا، نا، ئه‌وه ناشێت. خۆی به گشتی من قسه‌یه‌كی ئه‌وتۆم نییه تا له‌باره‌ی عه‌شقه‌وه بیڵێم، ده‌توانم بڵێم پرسیاری من نییه و تاڕاده‌یه‌ك مێشكم ته‌واو خاڵییه له‌و بابه‌ته. هۆكاری ئه‌وه‌ی كه بۆچی فه‌لسه‌فه زۆر له‌باره‌ی عه‌شقه‌وه دواوه و لێی كۆڵیوه‌ته‌وه، بابه‌تی من نییه و به‌لامه‌وه زۆر گرنگ نییه. من یا هیچم نییه له‌باره‌ی عه‌شقه‌وه بیڵێم، یان ئه‌وه‌ی كه هه‌مه و ده‌توانم بیڵێم، به‌ته‌نها دووباره‌كردنه‌وه و وتنه‌وه‌ی هه‌ندێك كڵێشه‌یه.
ئامی: پلاتۆ زۆر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته قسه‌ی كردووه، له‌وانه‌یه تۆش بتوانیت هه‌ر باسی ئه‌وه بكه‌یت.
دێریدا: یه‌كێك له‌و پرسیاره سه‌ره‌كییانه‌ی كه بتوانین بیكه‌ین ـ دیاره بێگومان من هه‌ر وا باسی به‌شێكی كێشه‌كه ده‌كه‌م ـ بریتییه له جیاوازی نێوان (كێ) و (چی) له عه‌شقدا، به‌و مانایه‌ی كه ئایا عه‌شق بریتییه له خۆشه‌ویستی بۆ كه‌سێك یان بۆ شتێك؟ باشه. با وای دابنێین كه من كه‌سێكم خۆشویستوه، ئایا من ئه‌وم له‌به‌ر ئه‌و خۆی خۆشویستوه (واته ئه‌و وه‌ك ئه‌وه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها و په‌تی هه‌یه)؟ ئایا من له‌به‌ر ئه‌وه تۆم خۆش ده‌وێت چونكه ئه‌وه تۆیت، خۆتیت، یا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عاشقی خاسیه‌ت و جوانی و ژیرییه‌كه‌تم بۆ نموونه؟ ئایا مرۆڤ عاشقی كه‌سێك ده‌بێت، یان عاشقی خاسیه‌ت و شتێكی دیاریكراوی ئه‌و كه‌سه ده‌بێت كه ده‌ڵێت خۆشم ده‌وێت؟ جیاوازی نێوان (كێ) و (چی) له دڵی خۆشه‌ویستی خۆیدایه، ته‌نانه‌ت (خودی دڵ)ی له بنه‌ڕه‌تدا كردووه به دوو كه‌رته‌وه. زۆر جار بیستومانه كه ده‌وترێت عه‌شق بریتییه له خورپه و ڕاچه‌نینی دڵ. به‌ڵام ئایا دڵی من بۆیه خورپه ده‌كات و بۆ ئه‌و لێ ده‌دات چونكه ئه‌وه (ئه‌وه) وه‌ك خۆی كه هه‌یه، كه خاوه‌نی كه‌سێتی و تایبه‌تمه‌ندێتی خۆیه‌تی، یان بۆیه خورپه ده‌كات و بۆی ڕاده‌چڵه‌كێت چونكه من عاشقی ئه‌وم وه‌ك شێواز و ستایڵ، عاشقیم به‌و مانایه‌ی كه شه‌یدای (شێوه ـ ژیانی) ئه‌وم، نه‌وه‌ك خۆی؟ خۆی عه‌شق به زۆری، سه‌ره‌تا به جۆرێك له فریو ده‌ست پێ ده‌كات: كه‌سێك سه‌رنجڕاكێش ده‌بێت، چونكه ئه‌وانی تر تامه‌زرۆین و حه‌زیان لێیه‌تی. به پێچه‌وانه‌یشه‌وه، عه‌شق ده‌مرێت یان شكست ده‌هێنێت كاتێك كه‌سێك ده‌یهێنێته دی و بۆی ده‌بێت به ڕاستی، چونكه كه‌سه‌كه‌ی تر شایسته و شایه‌نی عه‌شقه‌كه‌مان نییه، به‌و شێوه‌یه نییه كه ئێمه ویستوومانه و چاوه‌ڕوانمان كردووه. هه‌ر بۆیه له كاتێكدا كه عه‌شقه‌كه ده‌مرێت و كۆتایی دێت، ئیدی ده‌بینین ئه‌و كه‌سه چیدی ناتوانێت به‌رامبه‌ره‌كه‌ی خۆی خۆشبوێت، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان كێن و كێ نین، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان وان و وانین، یان وا و وان! ده‌مه‌وێت بڵێم هه‌ر یه‌كه له مێژووی عه‌شق و دڵی عه‌شقیش پێكه‌وه لهتلهت و دووكهرتن، دابه‌شبوون له‌نێوان ئه‌وه‌ی (كێ)ت خۆش ده‌وێت و نێوانی ئه‌وه‌ی كه (چی)یت خۆش ده‌وێت.
ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێینه‌وه بۆ فه‌لسه‌فه با بێینه‌وه سه‌ر پرسیاری بوون، چونكه یه‌كه‌م پرسیاری فه‌لسه‌فه بریتییه له‌وه‌ی: ئایا مانای چییه كه (ببیت)؟ ئایا بوون چییه؟ ئێ پرسیاری بوون خۆیشی هه‌میشه دوو له‌ت و دابه‌ش بووه له‌نێوان (كێ) و (چی)ی‌دا. ئایا بوون كه‌سێكه یان شتێكه؟ بێگومان من به شێوه‌یه‌كی ئه‌بستراكت باسی ئه‌مه ده‌كه‌م. به‌ڵام پێم وایه هه‌رچۆنێك بێت، چ ئه‌وه‌ی عاشق بیت و بكه‌ویته ناو دۆخی خۆشه‌ویستییه‌وه، یان ئه‌وه‌ی كه ئیدی عاشق نیت و له خۆشویستن كه‌وتویت، ئه‌وا به هه‌ردوو باره‌كه‌دا كه‌وتویته‌ته ناو ئه‌م دابه‌شبوونه‌ی نێوان (كێ) و (چی)یه‌وه. كه‌سێك ده‌یه‌وێت بۆ كه‌سێكی تر ببێته ڕاستی، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه خۆی هه‌یه، وه‌ك كه‌سێك كه ئیدی قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه و جێگه‌ی پڕ ناكرێته‌وه، كه‌سێكیش هه‌یه كه پێی وایه ئه‌و كه‌سه نه (ئـ)ه و نه (ب)ە، خاوه‌نی (خودێتی و كاره‌كته‌ری تایبه‌تی) خۆی نییه، ئه‌و خاسیه‌ت و تایبه‌تمه‌ندێتییه‌ی نییه كه من هه‌ستم كردووه خۆشم ده‌وێت، هه‌ر بۆیه له دۆخێكی وادا ئیدی متمانه و باوه‌ڕه‌كانم به‌و، كه‌وتوونه‌ته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و جیاوازییه‌ی كه له‌نێوان (كێ) و (چی)یدایه.