ژاپۆنییەکان چۆن دەفەلسەفێنن؟
زۆر جار بە ئاماژەکردن بۆ “کیۆتۆ” مرۆڤ دەکەوێتە بیری ڕێککەوتننامە گرنگەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان، کاتێک لە ساڵی ١٩٩٧دا، لەم شارە واژۆ کرا. بە مەبەستی ڕێگریکردن و کەم کردنەوەی ڕێژەی ئەو گازە زیانبەخشانەی کە بڵاوبوونەوەیان زیان بە ژینگە دەگەیەنن و ئەندامانی ناچارن بە پابەندبوونی. لێرەدا بە هەڵپەساردنی ئەم ناوبانگە میدیایی، سیاسییە، کیۆتۆ یەکێکە لە کۆنترین شارەکانی ژاپۆن، بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠٠٠ساڵ لەنێوان ٧٩٤-١٨٦٨ دادگای ئیمپراتۆری لە ئامێز گرتووە.
شارەکە بە کەمپی زانکۆیی بەناوبانگە، بەرزترین پێگەی ئەکادیمی هەیە و، لە پێشبڕکێ دایە لەگەڵ زانکۆی تۆکیۆی پایتەخت، لەوەش زیاتر لە پانتایی کاری فەلسەفیدا ئەویشی تێپەڕاندووە.
“نیشیدا کیتارۆ” ساڵی (١٨٧٠−١٩٤٥)، لە کیۆتۆ، قوتابخانەیەکی فەلسەفی دامەزراند کە بە قوتابخانەی کیۆتۆ-ژاپۆن ناسراوە، دوای ئەوە هەریەک لە تانابێ (١٨٨٥-١٩٦٢) و نیشیتانی (١٩٠٠-١٩٦٢)، بەرەوامیان پێدا و شوێن ئەو کەوتن.
لە دەستپێکدا قوتابخانەکە هەوڵیدا بیرۆکە ئایدیالیستەکانی ئەوروپا لەگەڵ میتافیزیک و ڕۆحانییەت لە دابونەریتە کۆنەکانی ڕۆژهەڵات، ئاوێتەی یەکتر بکات. بە تێپەڕبوونی کات خۆی لە قوتابخانەیەکی ڕاستەقینەی فەلسەفی و بە ئاکادیمی بوون لە ڕووی کولتوورییەوە فۆرمەڵە کرد. چێژیان وەردەگرت لە ئامادەگیی بوونی ئەکادیمی و ڕۆشنبیر و دیدگا تایبەتەکانییان بەرامبەر بە جیهان. زۆرێک لە شوێنکەوتەکانی قەناعەتیان پێهێنا و وەک ئەوەی دوژمنی زۆریشی بۆ دروست بوو وەک هەموو قوتابخانەیەکی بەرچاوی فەلسەفی.
ئەوە یەکەم تەوژمی ڕۆشنفکری بوو، دوای سەردەمی “میجی” کە وڵاتی گواستەوە بۆ سەردەمێکی نوێ لە مێژووی خۆیدا سەردەمی سەرمایەداری بوو، چرکەساتێکی مێژوویی بوو کە ئیتر ژاپۆنییەکان لە زانست و تەکنەلۆجیا و بیرۆکەکانیدا، بە ڕووی ڕۆژاوادا کرانەوە.
نیشیدا خاوەنی “لۆژیکی شوێن” بوو “تانابی” “لۆژیکی جۆر” و نیشیتانی “بیرۆکەی پووچی”یەتییان پەسەند کرد. ئەوانە یەک لەدوای یەک دیارترین ئاڵا دراوشاوەکانی قوتابخانەکەن. ژاپۆنییەکان هیچ پەیوەندییەکی جیدییان بە بیری ڕۆژاواوە نەبوو و ئەگەر فەلسەفە بە دیاردەیەکی هاودەم یان میوەی هۆشیاریی پەتیی ئەوروپی بزانین، ژاپۆنییەکان تا دوای شۆڕشی میجی بە مانا سیستەمییەکەی فەلسەفەیان نەناسیووە. وشەی “میجی” بە مانای بەڕێوەبردنی ڕۆشنگەری لە زمانی ژاپۆنی دێت. قوتابخانەی کیۆتۆ یەکەمجار بوو کە لە وڵاتانی سۆمۆ بە شێوەیەکی پیشەیی و پرۆفیشناڵ مامەڵەی لەگەڵ فەلسەفەی ڕۆژاوادا کرد، هەرچەندە پێشەنگەکانی جیاوازیان هەبوو لە وردەکارییەکانی ئەو مامەڵەکردنە بە هۆی چەند هەلومەرجێکی پەیوەست بە پێکهاتەکەیان و کێشەکانی نەوەکانیانەوە.
هەرچەندە پێشتر بیری کۆمەڵایەتی “بودا” بە دوور لە کڵێشە فەلسەفییە ناسراوەکان زاڵ بوو. بەڵام لەگەڵ هاتنی میجی مۆزاییکێک بە ئاراستەیەکی فەلسەفی و لیبراڵی و ناسیونالیستی و زانستی وعەقڵانی و ناعەقڵانی دروست بوو. لە مێژووی بیرکردنەوەی ژاپۆنی هاوچەرخدا هاوتا ئاسیاییەکان و هاوتاکانی چەمکی ڕۆژاوایی بوون.
لەگەڵ ئەوەشدا، قوتابخانەی کیۆتۆ متمانەیەکی یەکجار گەورەی هەبوو، بەڵام ئەوە نۆرەیەکی یەکلاکەرەوە بوو لە مێژووی بیری ژاپۆنی هاوچەرخدا. بەشدارییەکی جیدی و ڕەسەن بوو لەو ڕێگەیەوە بیری ژاپۆنی هەندێک تامی ڕۆژهەڵاتی بۆ فەلسەفە بە گشتی زیاد کرد
ئیلهامی ئەو کولتوورە هیندی و چینییە دیاریکراوانە بوو کە بنەماکەیان لەسەر چەمکی نەبوون (عدم) دانرابوو، کە زۆر جار وەک هاوتەریبێکی جیاوازی ئاسیایی بۆ چەمکی ڕۆژاوایی “کینونە” بەکار دەبرێت.
کاری قوتابخانەکە هەوڵێکی ڕۆشنبیری بوو کە تەحەدای دابەشبوونی ڕۆژهەڵات – ڕۆژاوای دەکرد. ئامانجیان لەوە هەرسکردنی کولتووری ئەوی تر و پاشان نووسینەوەی مێژووی فەلسەفە بوو، بەڵام زیاتر حەزی دەکرد مێژووی خۆی دووبارە پێناسە بکاتەوە و نەخشەی پڕۆژەیەکی فەلسەفی نوێ بکێشێت. یەکێک لە ئاواتەکانی دامەزرێنەری قوتابخانەی سەرەتایی پێکوتەکردنی فەلسەفەی ڕۆژاوا بە بنەما ڕۆحییە ئاسیاییەکان بوو. وەک هەوڵدان بۆ دوورخستنەوەی لە ماتریالیزمی زیادەڕەوی خۆی، وەک ئەوەی باوەڕی پێ دەکرێت و تەنانەت لە ڕێگەی حیکمەتی ڕۆحی ڕۆژهەڵاتەوە بەرزتر بکرێت. نیشیدا پزیشکێکی ‘زین’ یان بیرکردنەوەیەکی قووڵ بوو، ئەمەش کاریگەریی لەسەر بیرکردنەوەی خودى خۆی هەبوو ئەوەندەی بودیزم و شینتۆیزم کاریگەری لەسەر بیری خوێندکارەکانیشی هەبوو.
فەلسەفەی ڕۆژاوا بە شێوەیەکی ڕەخنەیی لەژێر ڕووناکیی نەریتە کۆنە ئاسیاییەکاندا دەخوێنێتەوە، بۆ ئەوەی “فەلسەفەی ژاپۆنی سەربەخۆ” دروست بکات. ئەو ڕێچکەی وەرگێڕانی کلاسیکی نەگرتەوە، بەڵکوو ئەو وشانەی هەڵکۆڵیووە کە بە ژاپۆنی بوونیان نەبوو و زۆر بیرۆکەیان پەرەپێدا کە سادە و سەرەتایی بوون.
کەشتیوانی ئەو بۆ ناو کولتووری بودایی و هەڵوەشانەوە تێیدا کاریگەریی زۆری لەسەر هەرسکردن و خۆگونجاندنی بیری فەلسەفیی ڕۆژاوایی هەبوو، پێکهاتەیەک کە کاری خوێنەری ژاپۆنی ئاڵۆزتر کرد، کە بە فەلسەفەوە نەخشە دەگرێت. ئەوروپا و ڕۆژاوا هەمان زەحمەتیان هەیە لە قبووڵکردنی بنەماکانی بودیزم وەک ئەوەی فەیلەسوف پێی وایە، تەنانەت ئەگەر مەبەست لێی دامەزراندنی بودیزم و شینتۆیزم و کۆنفوسیوسیزم بوو وەک فەلسەفەی ژاپۆنی وەک ئاینەکان.
فەیلەسوفانی ڕۆژاوای بە وردی خوێندەوە، هەوڵیدا لەلایەک بۆ گوزارشتکردن لە بیروبۆچوونەکانی بودیزمی سۆفی، لە ڕێگەی چەمک و بنەماکانیانەوە بە تایبەتی بنەماکانی فەلسەفەی ئایدیالیزمی ئەڵمانی. هەروەکو لەلایەکەیتر هەوڵیدا، کە بوودیزمی ژاپۆنی ببەستێتەوە فەلسەفەی کلاسیکی ئەڵمانی، بە تایبەتی بە فەلسەفەی کانت، هاوکات بە ئێگزیستیانتیالیزمی باوەڕدار و ڕێبازی سووسەکردنی بێرگسۆنی.
“توێژینەوەکان دەربارەی چاکە”، دانانی یەکەمین پایەی بنچینەییە، بۆ بنیاتنانی فەلسەفەیەکی نەتەوەیی ژاپۆنی و هاوکات کۆتاییهێنان بە فەلسەفەی ڕۆژاوا، کە سەردەمی میجی دیاری کردووە. لەم نووسینەدا بە چڕی سەرنجی خستە سەر چەمکی “ئەزموونی پەتی”، واتە سەرنجی ڕاستەوخۆ بۆ واقیع وەک ئەوەی هەیە.. کتێبەکانی تر هەوڵی ئیپستیمۆلۆژین لە هەمان ماوەدا (١٩١١-١٩٢٦) ئەوانە نەک تەنها درێژەپێدەری فەلسەفەی سۆفیگەریی ئەو بوون، بەڵکوو جەختیشی لەسەر چەمکی “گکاکو” دەکردەوە، واتە “گەڕانەوە بۆ خود”، کە هاوتای بابەتی چەمکی هۆشیارییە لە فەرهەنگی ڕۆژاوادا. لە کاتێکدا بە خەباتی لەگەڵ فەلسەفەی ڕۆژاوادا یەکەم قۆناغی فیکریی خۆی دیاری دەکات، لە قۆناغی دووەمدا (١٠٢٦-١٩٣٠) لە شیکاری دەروونی و ئەزموونی تاکەکەسی دوورکەوتەوە بۆ بنیاتنانی سیستەمێکی فەلسەفی گەورە، کە ئەمڕۆ بە “لۆژیکی پاشو”، ‘لۆژیکی بۆشایی” ناسراوە و لە ڕێگەی کتێبەکەی “شوێن” یان “جێگا”ەوە بوو.
لە قۆناغی سێیهەمی ژیانی فەلسەفیدا (١٩٣٠-١٩٤٥) نیشیدا بە مژارە فەلسەفییە سەرەکییەکان دەست پێ کرد. تیشکی خستەسەر مێژوو، پێی وابوو دیالێکتیک بە ڕەهایی دەستی پێ کردووە. ساڵی1930، لە لایەن هاوسەردەمەکانییەوە بە گرنگترین فەیلەسوفی ژاپۆن ناسێنرا کە بەوردی لە زانکۆکانی ژاپۆن و ئەوروپا و ئەمریکا کاردەکات.
نیشیدا پێی وابوو کولتووریی ژاپۆنی گونجاوە بۆ ئەرکی گرێدانی پردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا، سەرەڕای ئەو بۆشایییە قووڵەی ئەو دوو جیهانە لە یەکتر جیادەکاتەوە. پرۆژەی فەلسەفیی ئەو نموونەیی بوو ئەنجامەکەی بیردۆزێکی فەلسەفی بوو لەسەر بنەمای ئاشتکردنەوەی میتافیزیکی بودایی لەگەڵ بیرۆکەکانی فەیلەسوفانی ڕۆژاوا، بە تایبەتی خۆگونجاندنی ئەو بوونخوازییەی کە لەو کاتەدا لە ئەوروپا زاڵ بوو بە کولتووریی نەریتیی ژاپۆنی و تەنیا هەندێک شێوە و مۆدێلی بوون لە دژی باکگراوندێکی بوودایی دەرکەوتن.
لە ڕێگەی ‘زێن’ەوە خوێندکارەکان فەلسەفەکەیان هێشتەوە و جەختیان لەوە کردەوە کە فەلسەفەی ژاپۆنی بە گشتی “فەلسەفەی نەبوون”ە دژی “فەلسەفەی بوونگەرایی” کە زۆربەی بیرکردنەوەی ڕۆژاوایی تەنیووە.
جێگای داخە کە سەرهەڵدانی قوتابخانەکە هاوکات بوو لەگەڵ قۆناغێکی سەختی شۆڤێنی و سەربازی لە ژاپۆن کە بووە هۆی دواکەوتن لە ناسینەوەی نێودەوڵەتی و نەتەوەیی لە بواری ڕۆشنبیرییدا.
ڕەخنەگرانی قوتابخانەکە زۆر جار جەختیان لەسەر تێوەگلانی هەندێک لە ئاڵاکانی لەگەڵ سیستەمی نەتەوەیی لە ماوەی جەنگی جیهانیی دووەمدا کردووە و ناوبانگی لەکەدار کردووە و کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئەم زەوییە گەورەیە و خوێندنی بیرکردنەوەی ئەوەندە دەوڵەمەندی ناکات. خۆشبەختانە بۆ لایەنگرانی، هەورەکانی دەوروبەری دەستیان کرد بە کاڵبوونەوە و ڕۆژاواییەکان و ژاپۆنییەکان دەستیان کرد بە بایەخدان بە بەڵگەکانی بەرهەمی فەلسەفیی خۆی، لە ڕووی مرۆڤناسی و ئایینییەوە و کتێبەکان لە سەرەتای ئەم سەدەیەوە بە دوای یەک بڵاوکرانەوە و لەم ساڵانەی دواییدا زمانی فەرەنسی لە لایەن چەندین سەرچاوەوە پشتگیری کراوە کە گرنگترینیان کتێبی “فەلسەفەکانی هیچ، ڕێبازێک بۆ قوتابخانەی کیۆتۆ”، “بانگهێشتکردنێک بۆ فەلسەفەی ژاپۆنی لەگەڵ نیشیدا” پێشەکییەکە بۆ فەلسەفەی نیشیدا و ئەوانی تر.
لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٠٣یەکەم کۆڕ لەبارەی نیشیدا بەڕێوەچوو، کە زۆرێک لە زانایان لە کیۆتۆ کۆبوونەوە و چەندین ڕێباز و خوێندنەوەی جۆراوجۆریان بۆ فەلسەفەکەی پێشکەش کرد کە جەماوەرێکی زۆری ڕاکێشا ڕەنگە سەرەتا و کۆتایی ئەمە وتەیەک بێت کە زۆر جار لە ڕۆژئاوا دووبارە دەبێتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە “ژاپۆن زەبەلاحێکی پیشەسازییە و کورتەباڵایەکی کولتوورییە” .
قوتابخانەکە هێشتا نادیارە و هێشتا شارەزایان بۆچوونیان ناکۆکە، بەڵام گەشتیاران و خەڵکی کیۆتۆ بە ڕێڕەوی فەلسەفەدا دەڕۆن کە لەنێوان پەرستگا و باخی گوڵاوییدایە، کە نیشیدا حەکیم لە کاتی ڕۆشتن سوودی لێوەردەگرێ. بەڵام بێگومان ڕیگاکە بۆتە بەشێکی دانەبڕاو لە ناسنامەی کولتووریی کیۆتۆ و ئەستەمە ئەو گەشتیارانەی کە کتێبی فەلسەفە و هایکۆی بەتامیان خۆش دەوێت پەیڕەوی نەکەن.