مه‌یی ٦٨ ڕووی نه‌دا
له‌نێو دیارده مێژووییه‌كاندا، هاوشێوه‌ی شۆڕشی ١٧٨٩، كۆمۆن، شۆڕشی ١٩١٧، به‌رده‌وام به‌شێك له ڕووداو بوونی هه‌یه كه ناكرێت ئه‌مانه له حهتمیگهرایی كۆمه‌ڵایه‌تی1déterminismes sociaux یان زنجیره‌یه‌ك له هۆكار و به‌ره‌نجام [هۆكارێتی] كورت بكرێته‌وه. مێژوونووسان حه‌زیان به‌م جۆره لایه‌نه نییه. ئه‌وان پاش [ڕووداو] سه‌رله‌نوێ سه‌رقاڵی دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هۆكارێتیی2les causalités په‌یوه‌ست به‌مه‌وه ده‌بن. به‌ڵام ڕووداو خۆی جۆرێكه له خۆدابڕان و درزخستنه نێو په‌یوه‌ندیی هۆكار و بهرهئهنجامهكان: ڕووداو جۆرێكه له جیابوونه‌وه، جۆرێك له لادان له یاساكان و، جۆره حاڵه‌تێكی ناجێگیره كه كایهیەكی نوێی ئه‌گه‌ره‌كان ده‌كاته‌وه 3un nouveau champ de possibles. پریگۆژین4Prigogine باسی ئه‌م حاڵه‌تانه‌ی كردووه كه له‌نێو ئه‌وانه‌دا، ته‌نانه‌ت له فیزیاش، جیاوازییه زۆر دهگمهنهكانیش، له‌باتی ئه‌وه‌ی یه‌كتر هه‌ڵوه‌شێننه‌وه په‌ره ده‌ستێنن و له‌وێدا كۆمه‌ڵێك دیارده‌ی ته‌واو سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر یه‌كتر زایه‌ڵه دروست ده‌كه‌ن و پێكه‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه. به‌م واته‌یه، ده‌شێت ڕووداوێك ڕێگری لێ بكرێت، سه‌ركوت بكرێت، له ڕێڕه‌و لابدرێت5récupéré یان خیانه‌تی لێ بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا شتێكی حاشا هه‌ڵنه‌گری تێدا ده‌مێنێته‌وه كه ناتوانین تێیپه‌ڕینین. ئه‌وه ته‌نیا خیانهتكارهكانن6les renégats كه ده‌ڵێن: ئه‌و [ڕووداوه‌مان] تێپه‌ڕاندووه. به‌ڵام ڕووداو خۆی، گه‌ر كۆنیش بێت، هه‌رگیز ناهێڵێت تێیپه‌ڕێنی: ڕووداو كرانه‌وه‌ی “ئه‌گه‌ره”. به هه‌مان ڕێژه كه به‌نێو تاكه‌كاندا تێدهپهڕێـت دزه ده‌كاته نێو قووڵاییه‌كانی كۆمه‌ڵگایش.
ئینجا ئه‌و دیارده مێژووییانه‌ی كه به بیری ده‌هێنینه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵگری سروشتی جیاوازیش بن، ئه‌وا له‌گه‌ڵ حهتیمهگهرایی یا هۆكارێتیدا هاوته‌ریب ده‌بن. مه‌یی ٦٨ پتر جۆرێكه له نه‌زمی ڕووداوێكی په‌تی7l’ordre d’un événement pur و بێ به‌رییه له په‌یوه‌ندیی هۆكارێتیی ئاسایی و باو. مێژووی مه‌یی ٦٨ «زنجیره‌یه‌ك به‌رزونزمی و ناسه‌قامیگری پهڕگرتووه8amplifiées ».
جۆش‌وخرۆش و قسه‌وباس و ئاماژه و، كاڵفامی و وه‌همی زۆر سه‌باره‌ت به مه‌یی ٦٨ بوونیان هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مانه ئه‌و شتانه نین كه گرنگ بن. ئه‌وه‌ی گرنگ بێت، جۆرێك له دیارده‌ی غهیببینینه9voyance ، وه‌ك بڵێی له‌ناكاو چاوی كۆمه‌ڵگا ئه‌و شتانه‌ی ده‌بینی كه له‌ناویدا ته‌حه‌مول نه‌ده‌كرا و ئه‌وه‌شی بینی كه ده‌شێت “ئه‌گه‌ری تریش” هه‌بن. مه‌یی ٦٨ دیارده‌یه‌كی جه‌معی بوو كه ده‌یگوت: “ئه‌گه‌رم بده‌یه، ئه‌گینا ده‌خنكێم”. “ئه‌گه‌ر” بوونی پێشوه‌ختی نییه، به‌ڵكوو له ڕێگای ڕووداوه‌وه ده‌خولقێنرێت. ئه‌مه پرسی ژیانه. ڕووداو بوونێكی نوێ ده‌خولقێنێت، سوبژێكتیڤیتێیهكی نوێ به‌رهه‌م دێنێت (په‌یوه‌ندییه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ جه‌سته، له‌گه‌ڵ كات، له‌گه‌ڵ سێكسوالیتێ، له‌گه‌ڵ ژینگهوچواردهور، كولتوور و ئیش….)دا دروست ده‌كات.
كاتێك بارگۆڕینی كۆمه‌ڵایه‌تی10une mutation socialeده‌رده‌كه‌وێت، به ته‌نیا نابێت بهرئهنجامهكان یان ئه‌و كاریگه‌رییانه‌ی به‌دوایدا دێت له‌سه‌ر بنه‌مای هێڵه‌كانی هۆكارێتییه ئابووری و سیاسییه‌كان داڕێژین. به‌ڵكوو ده‌بێت كۆمه‌ڵگا بتوانێت گرێچنێكی جه‌معی دروست بكات كه په‌یوه‌ندیدار بێت به‌م سوبژێكتیڤتێ نوێیه‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه كۆمه‌ڵگا ئه‌م بارگۆڕینه له‌خۆ بگرێت. ئه‌مه‌یان “خۆگۆنجاندنێكی ڕاسته‌قینه‌یه له‌گه‌ڵ شته نوێیه‌كان”. سیاسه‌تی نوێی ئه‌مریكا11Le New Dealaméricain، فراواژووبوونی ژاپۆن، دوو نموونه‌ی زۆر جیاوازی ئه‌م جۆره خۆگونجاندنه نوێیه سوبژێكتیڤن، ئه‌مانه له‌گه‌ڵ هه‌موو ته‌مومژاوی بوون و بونیاده كۆنهپارێزییهكانیان، له هه‌مان كاتدا توانا و داهێنانی پێویستیان بۆ دروستكردنی بارودۆخێكی نوێی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بوو كه بتوانێت خۆی له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی ڕووداودا بگونجێنێت. له فره‌نسادا به‌پێچه‌وانه‌وه، پاش ٦٨، كاربه‌ده‌ستان هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری ئه‌م ئایدیایه نه‌بوون كه “هه‌موو شتێك چاره‌سه‌ر ده‌بێت”. له ڕاستیشدا بارودۆخ چاره‌سه‌ر بوو، به‌ڵام له‌نێو دۆخێكی كارهساتئامێزدا. مه‌یی ٦٨ نه به‌رئه‌نجامی قه‌یرانێك بوو نه كاردانه‌وه‌یه‌كیش بوو به‌رانبه‌ر قه‌یرانێك، به‌ڵكوو ڕێك به‌پێچه‌وانه‌وه. ئه‌م قه‌یرانه‌ی هه‌نووكه، ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ن قه‌یرانی هه‌نووكه‌ی فره‌نسا له ئه‌نجامی بێتوانایی كۆمه‌ڵگای فره‌نسایه له هه‌رسكردنی ئه‌و شتانه‌ی كه له مه‌یی ٦٨ كه‌وتنه‌وه. كۆمه‌ڵگای فره‌نسا ئه‌وپه‌ڕی بێتوانایی خۆی له دروستكردنی خۆگونجاندنێكی نوێی سوبژێكتیڤ له ئاستێكی جه‌معی، به‌و شێوه‌ی كه مه‌یی ٦٨ ده‌یخواست، پیشانداوه: هه‌ر بۆیه، ئێستا ئه‌م كۆمه‌ڵگایه چۆن ده‌توانێت جۆرێك له خۆگونجاندنی ئابووری به‌دی بهێنێت كه چاوه‌ڕوانییه‌كانی “چه‌پ” به‌دی بهێنێت؟ كۆمه‌ڵگای فره‌نسا هیچ شتێكی بۆ پێشكه‌شكردن به خه‌ڵك نه‌بوو: نه له قوتابخانه و نه له ئیشیشدا. هه‌ر شتێكی نوێ یان په‌راوێزخراوه یاخود كردوویانه به گاڵته‌جاڕ. ئه‌مڕۆ خه‌ڵكانی لۆنوهی 12Longwyده‌بینین كه توند خۆیان به پۆڵاكهیانهوه گرتووه، ئاژهڵدارانێك كه خۆیان گرتووه به مانگاكانیانهوه و هتد: ئه‌وان چی تریان پێ ده‌كرێت؟ له كاتێكدا هه‌ر گرێچنێكی نوێ، هه‌ر سوبژێكتیڤتێیهكی جه‌معی، هه‌ر له پێشدا تووشی كاردانه‌وه‌یه‌ك بووه دژ به مه‌یی ٦٨، ئه‌ویش له چه‌په‌كانه‌وه بیگره تا ڕاسته‌كان و سه‌ركوت كراوه. ته‌نانه‌ت له ڕادیۆ ئازاده‌كانیش بارودۆخ وه‌هابوو. گشت جارێك ڕێگایان له “ئه‌گه‌ر” گرتووه.
ڕه‌نگه ئێوه له هه‌ر شوێنێك بێت به‌ر مناڵانی مه‌یی ٦٨ بكه‌ون، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خۆیشیان نه‌زانن مناڵی مه‌یی ٦٨ـن، هه‌ر وڵاتێك به شێوازی خۆی ئه‌وان به‌رهه‌م ده‌هێنێت. بارودۆخی ئه‌وان هێنده باش نییه ته‌نانه‌ت ئه‌وان له كادری نوێش نین. هه‌رچه‌ند ئه‌م گه‌نجانه زۆر ئاگادارن، به‌ڵام به شێویه‌كی زۆر سه‌یر به‌رانبه‌ر چوارده‌وریان خه‌مساردن. ئه‌وان له خۆبایی و هه‌ڵپه‌كه‌ر نین، به‌ڵام به باشی ده‌زانن هیچ شتێك له ئێستا ناتوانێت وه‌ڵامی سووبژێكتیڤیتێ یان وزه‌یان بداته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌وان ئه‌وه‌ش ده‌زانن كه هه‌موو چاكسازییه‌كانی ئێستا دژ به ئه‌وانه. ئه‌وان پێداگرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تا ده‌توانن ده‌ستیان به كڵاوه‌كه‌ی خۆیانه‌وه بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌رگای كرانه‌وه به‌ره‌و “ئه‌گه‌ر”یان به‌كراوه‌یی هێشتووه‌ته‌وه. ئه‌وه كۆپۆلا [ی ده‌رهێنه‌ر] بوو كه له كاره‌كته‌ری “ڕۆستی جه‌یمز”دا، پۆرترێتێكی شاعیرانه‌ی له‌وان نه‌خشاند. میكی ڕۆركی13Mickey Rourkeئه‌كته‌ر له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “كاره‌كته‌ری فیلمه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئه‌وپه‌ڕی تینی خۆی و له‌سه‌ر هه‌ڵدێرێك وه‌ستاوه. ئه‌و له جۆری فریشته دۆزەخییهكان نییه، كه‌سێكی زیره‌كه و مێشكی باش ئیش ده‌كات. كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی تێكه‌ڵه‌یه‌كه له كولتووری شه‌قام و زانكۆ. هه‌ر ئه‌م تێكهڵهیهشه كه شێتی ده‌كات. ئه‌و ده‌زانێت كه هیچ پیشه و كارێك بۆ ئه‌و بوونی نییه، چونكه ئه‌و له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ژیرتر و زیره‌كتره كه ده‌یانه‌وێت دایبمهرزێنن. (Libération, 15 février 1984).
له هه‌موو دونیا ئه‌م بابه‌ته ڕاسته. ئه‌وه‌ی كه ئێمه سه‌باره‌ت به بێكاری، خانه‌نشینی، یان له قوتابخانه به دامه‌زراوه‌یی ده‌كه‌ین، “بارودۆخێكی ده‌ستبه‌رداربووی”14situations d’abandonكۆنترۆڵكراوه كه كه‌سێكی كه‌مئه‌ندام وه‌ك ئایدیاڵی ئه‌و شته هه‌ژمار ده‌كرێت. له‌و تاقه خۆگونجاندنه نوێیانه‌ی هه‌نووكه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كان، له ئاستی جهمعیدا، ده‌توانین ئاماژه بۆ كاپیتاڵیزمی وه‌حشی15un capitalisme sauvage ئه‌مریكایی، یان فهندهمێنتاڵێزمی موسڵمان هاوشێوه‌ی ئێران، یاخود ئایینی ئه‌فریقایی ـ ئه‌مریكایی بكه‌ین له به‌رازیل: ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك فیگه‌ری دژبه‌یه‌كی فهندهمێنتاڵێزمی نوێن (هه‌ڵبه‌ت ده‌بێت نیۆپاپیزمی ئه‌وروپاییش بۆ سه‌ر ئه‌مانه زیاد بكه‌ین). ئه‌وروپا هیچی بۆ وتن پێ نییه و، فره‌نساش وا ده‌رده‌كه‌وێت ده‌یه‌وێت ببێته ده‌مڕاستی ئه‌وروپایه‌كی ئهمریكاییزه و پڕچه‌ك تا بتوانێت به‌رگه‌ی خۆگونجاندنی نوێی ئابووری له سه‌ره‌وه بگرێت. به‌ڵام پانتاییی “ئه‌گه‌ره‌كان” له شوێنێكی تردایه: به درێژاییی ڕێڕه‌وی ڕۆژهه‌ڵات ــ ڕۆژاوا، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مه ئاشتیخوازی بخوازێت نه‌ك ته‌نگه‌ژه و مه‌سه‌له‌ی چه‌كداری، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی هاوكاسهیی و دابه‌شكردنی نێوان ویلاته یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتیی سوڤێت تێك بدات. به‌ڵام به درێژاییی ڕێڕه‌وی باكوور ـ باشوور جۆرێكی تر پانتاییی ئه‌گه‌ره‌كان له‌نێو ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی نوێ به‌رچاو ده‌كه‌وێت كه چیتر له‌سه‌ر بنه‌مای هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ جیهانی ـ سێیه‌م بنیات نانرێت، به‌ڵام له‌سه‌ر دیارده‌كانی به‌جیهانیكردنی ـ سێیه‌م له وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كاندا بنیات نراوه (بۆ نموونه په‌ره‌سه‌ندنی شاره‌گه‌وره‌كان، ئاوابوونی سه‌نته‌ر ـ شاره‌كان، ده‌ركه‌وتنی جۆرێك له جیهان ــ سێیه‌می ئه‌وروپی، به هەمان شێوه پۆل ڤیریلیۆ16Paul Virilioشیكاری بۆیان كردووه). له كاتێكی وه‌هادا ته‌نیا چاره‌سه‌رێكی داهێنه‌رانه چاره‌سه‌رسازه. ته‌نیا خۆگونجاندنه نوێیه داهێنهرانهكانه كه ده‌توانن ڕێگایه‌ك بۆ ده‌رچوون له قه‌یرانی ئێستا بكه‌نه‌وه و به‌رده‌وامی ئه‌و ڕێگای مه‌یی ٦٨ گشتگیرکراوه بن، جۆرێك له به‌رزونزمی یان دابڕانێکی په‌ڕگیر كه به نیوه‌چڵی به‌جێهێڵدرا.
سه‌رچاوه:
Gilles Deleuze et Félix Guattari,«Mai 68 n’a pas eu lieu», Deux régimes de fous eT autres textes (1975-1995), «Désir et Plaisir» , Édition préparée par David Lapoujade, paris, pp. 215-218.
[1]déterminismes sociaux
[2]les causalités
[3]un nouveau champ de possibles
[4]Prigogine
[5]récupéré
[6]les renégats
[7]l’ordre d’un événement pur
[8]amplifiées
[9]voyance
[10]une mutation sociale
[11]Le New Dealaméricain
[12]Longwy
[13]Mickey Rourke
[14] situations d’abandon
[15]’un capitalisme sauvage
[16]Paul Virilio
پەراوێزەکان
- 1déterminismes sociaux
- 2les causalités
- 3un nouveau champ de possibles
- 4Prigogine
- 5récupéré
- 6les renégats
- 7l’ordre d’un événement pur
- 8amplifiées
- 9voyance
- 10une mutation sociale
- 11Le New Dealaméricain
- 12Longwy
- 13Mickey Rourke
- 14situations d’abandon
- 15un capitalisme sauvage
- 16Paul Virilio