شۆخیی دەردە، ناتوانێ منداڵی ببێ
سارد وەک هەناسەی بەفر، هێلکەدان دەپەستێ
لەوێ کە دار سنەوبەران وەک ئەژدیها گڕ فڕێ دەدەن
داری ژیان و داری ژیان
هەیڤیان بەرهەڵدەدەن، مانگ دوای مانگ، بۆ بێمەبەست
شەپۆلی خوێن، شەپۆلی خۆشەویستییە،
قوربانیدانی ڕەها
واتە: یا من یا کەس،
من و تۆ،
جا، لە گۆگردی شۆخبوونیاندا، لە خەندەیان،
جوانکیلانە دەچەمێنەوە ئەمشەو
لە میونیخن،
لەنێوان پاریس و ڕۆماش لە ساردخانە
ڕووت و کەچەڵ لەناو تووکیان
چلوورەی پرتەقاڵی بە سەری وشکەدارێوە،
بەرگەنەگیراو، بێمێشک
بەفر کولوە ڕەشەکانی خۆی بەردەداتەوە و
کەس دیار نییە،
لە هۆتێلان،
دەستان دەرگایان دەکەنەوە و
پێڵاوانێ ڕیز دەکەن بۆ بۆیاخکردن
کە سبەی پەنجەپێی زەبەلاح تێیاندا دەڕۆن
ئای لە ماڵیبوونی ئەم پەنجەرەیلە
لە کۆچکی* مەلۆتکە، تا نوقڵی هەمیشە سەوز
تا ئەڵمانی پرخەکەری دژە جوو
پاشان دەسکی ڕەشی تەلەفۆنان لەسەر ڕاگریان
درەخشان
دەدرەوشێنەوە و
نەبوونی دەنگ هەرس دەکەن
بەفر بێدەنگە
٢٨ی کانوونی دووەم ١٩٦٣
* کۆچک، پەڕۆی تەنکی سپی نەخشدار دەکرێتە کڵاو بۆ مەلۆتکە.