بەهاری ئاخیرزەمان

لە ئینگلیزییەوە: پێشڕەو محەمەد

١

جەنگ نەک بە خوێن، هات بە کلووی بەفرەوە

خۆی بینی بە هەموو گەڵاڕێزانە جووتەکانی

دەدرەوشایەوە

ئەستێران کاتێک پێشێلمان دەکردن

نەفرەتیان دەناردەوە.

مەزرا گوێڕایەڵانە لە بەردەماندا ئاوەڵا دەبێ

ئایا ئەمە ئاهەنگی هاوسەرگیرییە یان جەنگ؟

جەنگێکی بەهاری

کاتێک کەس نییە بۆیان بجەنگێ،

بێوەفایی و خیانەت دەبێ.

ئایا تەنها جەنگاوەرم ئامادەی مردن؟

کێڵگەکە بە سەرمدا ڕەت دەبێ.

٢

دەوەنەکان لە هەموو لاکانەوە هێرش دەبەن

کێ دەزانێ کێ لە کوێ

لەنێو پارچەکاندا دەوەستێ و ون دەبێ.

سەد قورگ چەشنی ئاژەڵان قاقا لێ دەدەن

زەوی بە درەختی سەدان کەلەسەر چێ دەبێ

چەشنی ژنێکی نەزۆک دڕ دەبێ

بۆیە بە تۆوی تووڕەیی دەپشکوێ

ڕەنگبێ قەناعەت بە خۆر بهێنێ،

کە جەنگی ئێمە بۆ تەخت و تاراجی ئەو دەبێ

ئەی ئەگەر لە جیاتییان سەگێکی دڕ ڕازی کا، چ دەبێ؟

دەبێ لەگەڵ شەیتانەکانم بەجێیان بێڵم

گای ئاخیرزەمانی

پەرژینی ماڵەکانمان دەبڕێ

و ئێمەش لەسەر قۆچە خوێناوییەکانی خۆی هەڵدەگرێ

٣

دووانە خەوێکمان هەبوو

یەکێکیان خۆمان

ئەوی دیان مانەوەی شوێنەوارمان بوو

کە زەوی تووڕی دابوو

ئەو شتانەی هەستمان پێ دەکردن

وەک سۆزانیان تڕۆ کرابوون

سێبەرەکانمان

وەک کۆمەڵە تەڵەیەکی دەم ئاوەڵا

بازنەیان لە دەور دروست دەکردین.

٤

بیابانەکان فیکەیان دێ

کەڕەناکان لێ دەدرێن

میوانانی ئاهەنگ یان جەنگاوەران

ماراسۆنئاسا تێپەڕیون

زووڕناکان هەناسەیان لێ دەبڕێ

یەک دوای یەک دەنگی فیکەکان

ئاوا دەبن

هەرە خۆشترینیان

بە بێدەنگیی دەمێنێتەوە.

سەرچاوە:

Bogomil Gjuzel, The Wolf at the Door: A Poetic Cycle, translated by P. H. Liotta, Xenos Books, 2001.

photo_٢٠٢٢-٠٣-٠٨_١٣-٤٨-٤٠

سەرنجێک بنوسن