کتوپڕێک ئا

    وتم کاکه ئه‌ڵێ دوێشه‌و فێری ماشینت ئه‌کا وتی مه‌ڵی کاکه دەی بڵێ کا زمانم نه‌ده‌هاته‌وه ‌گۆ وتم داده ‌کاکه ‌ئه‌ڵێ دوێشه‌و ئه‌چین فێری ماشینت بکا جا ئه‌هێڵێ منێش سوار ببم ئەزانی ئەهێڵێ منیش بهێڵم ماشینەکه ‌بمبا فێرم بکات به‌ خۆیه‌وه هه‌ڵگڵۆفیم تاڵ بووم مه‌ڵاشوم پڕ بوو له‌ تاڵی و هینه له‌وانه ‌بوو بمخنکێنم وتم داده ئەوە بیری چیم ئه‌خه‌یته‌وه‌ په‌نجه‌کانی ئه‌و نیوه‌شه‌وەت له بیرە ماوە ‌له‌سه‌ر ئه‌و سێبه‌ره ‌نه‌گبه‌ته‌که‌ی سه‌ر دیواری حه‌وشه‌که‌ هەڵقڕا که‌چی ده‌نگم دیار نه‌بوو نەمابوو ویستم بڵێم ئه‌وه‌نده‌ش بۆنی پیسی تیا بوو چی هه‌ناسه ‌بوو لە قوللـەکەکەی ژێر چەناگەما پێی ورد کردمەوە که کپی کردم نه‌موت هه‌ناسه‌م تاڵ و تەقەتەق بوو نه ‌ڕێگەی دەمابوو هه‌ڵخزێته ‌ده‌ر نه ‌پێشم قووت ده‌درایه‌وه‌ ده‌ڵێی سێبه‌ری دێوه‌زمه‌که‌ی دایه‌ ببوو ئه‌وه‌ نه‌بوو شه‌وانه ‌به ‌حه‌قایه‌ته‌ خزەکانی ئەها له‌ خه‌وی ئه‌کردین با ئه‌و ده‌سته‌ هەمیشه هی ئه‌و ببوو ئەیگووڕاندبوو نقەم لێوه ‌نه‌یەت وتم دە داده ‌نقەم لێوه نایەت مه‌ترسه‌ نا که‌چی ئەو ‌ده‌نگه‌ هه‌ر نه‌یدەهێشتبوو خه‌وم لێ بکه‌وێت هەر خواخوام دەبوو خێرا ڕوون بێتەوە و هەڵێمه نێو لێفه تووسییەکانی بەیانییەوه بۆ دایەش نەگێڕمەوه ها نەڵێم هەڕەشەیان لێ کردووم نقەم لێوه نەیەت نەوەکوو شۆرتەکەم بتەقێت و بزانن ئەوە ئەڵێم ناساغم ئەڵێم بڵێم خەوم بینیوه خەوتان پێوه بینیومەتەوه ئەها ڕەشمارێک پێوەی دابووم بۆیە بایی هەناسه چڵکنەکانیشم تەنەکە تەنەکە ژەهری حیز له مێشکی پووتمدایه ئیستاش کەچی قەیناکه بێدەنگ ئەهاتبوومه دەر و سەری خۆم دائەخستبوو کە بێ چرپه خۆم ون بکەم لە درگاکانی کن دایەش دە دایەش بڵێ ئاگات له زمانت بێ هەتیوە خێر نەدیوەکەم خەوم پێوه بینیوە دە ناڵێم چیتان داوه له من وا زوو زوو خەوم پێوه ئەبینن ئەها ناچمەوه تاوڵە تێچووەکانی ئەو قەرەچییە تاڵانەی بەر ماڵی دادەم دە بشچم و لێشیان بپرسم مار له خەوا چییه کەس جوابم ناداتەوه دەی کابرا تۆسنەکەی سەر ساجەکه نەبێ ئەگووڕێنێ بە ناو چاوما که هۆی ئاگات له زمانت بێ منیش ئەهێڵم بترسم  خۆ من لە کەیەوە ئەها زمانم گۆ ناکا چۆن ئاگام لێی بێ هەراسان هەڕا ئەکەمەوە نێو حەسارە پیرەکەی ماڵی دادەم وەدەزانم دێوەزمه نەگبەتەکه شوێن زمانم کەوتووه دیانی لە دیانم تیژ کردووە کە بمپچڕێنێ ناڵێم چیتان داوه له زمانم وا زوو زوو له گۆی ئەخەن حەتتا باسی ئەو تەرمه بۆگەنەی ئەو دیو خێوەتەکانیش ناکەم و کارم چییە ئەو تیزابه نامەرده تا کوێی تواندووەتەوه تا چەنێکی کردووە بە چڵمەکە دەرپێکانی براون حەتتا جا من کارم چیه ئەوەنده نەبێ نێو لینگە دڵقاوییەکەیم پێ گوناح بوو وەک مۆم توابۆوه سەر عەرزەکەی ئەو خوارەوه دە ئیتر هەراسان هەڕام کرده نێو حەساره تاریکەکه و ئەدرێم به نەرما ئەدرێم بە بەچکەیەکی دێوەزمەدا کە حەمووی سێ چوار سەعاتە گووراوە لەژێر سینەی دادەوە کەچی نازانم بۆ هەر ژیر نابێتەوە خۆ هێشتا چڵمە نەختێ ئاوی دەڵەمەیە لە نزیک ناوکی دایکییەوە لە چی ئەترسێ پێی ناڵێم بیری خەو ئەکەومەوه فێنکاییی خەوێکی خراپ دامئەگرێت چۆن سینەی دادەم خوا دایناوه بۆ خەو به قەد سینەی دایەش زل نییه ها کەچی سینەی دایه نییه که تامی شێی بنکی شەوانەی ئەدا و بۆنی شیری کترییە کۆنی لێ ئەهات وەیی سینەی دادەم تاڵه تاڵ خۆشە مەڵاشووم ئەخورێنێ ئەلێم داده تاڵ چ خۆشه چ خەوم لێ ئەخا ئەشا ئەخەوم دە مەڵێ کراسی تازەم بۆ کڕیوی مەڵێ تاقی بکەمەوە بزانی چۆن به بەرت ئەکا ناهێڵم بوێرم بزانی لەشم بۆنی زیخی لێ دێ ناوێرم بهێڵم بڵێم هینه دایه له ماڵ نەبوو ئێتر منیش ئەموت له ماڵ نەبم وتبووم بچمه نێو زیخی کەنار ئەو چەمەکەی حاح لەو لای خێوەتەکانەوه خێرا خێرا گەرم دائەگەڕێ و لەوانەیه پیاو بکا به هین ئەوە نییە چەنێک داغه لەوانەیە هەرچی کوێتە بیکوڵێنێ ناشوێرم بڵێم زیخەکه چۆن هەڵمدەگڵۆفێت ئەڵێ تاقی بکەرەوە بزانم به بەرت ئەکا ناوێرم بڵێم ئەکا ئەکا دە لەشم تامی کلکەتەشی گرتووە وتم داده ئەها مژدیت به کلکەتەشی ئەکردبوو دەی چوومە کن چەمەکەی حۆو خوارەوه ئاها کلکەتەشیت بۆ بگرم خەوم لێ ئەکەوت ماندوو ئەببووم سینگی تۆم دوروست ئەکرد که خەوێکم لێ بکەوێنێت ئەو زیخه خوا دایناوه بۆ خەوەکانم ئەزانی خەوتم دە له خەوما خەوت پێوه دەبینیبووم ئەزانم چ مژدییەک به کلکەتەشی ئەکەی هاتم بۆ ڕاوە کلکەتەشی کەچی کلکەتەشییەکان منیان ئەلێستەوه چۆن له خۆمم هەڵکەندن و هاتم بۆت بهێنم کەچی کەم ببومەوە و هەر تۆسقاڵێکم لێ ئەمابوو ئەمویست فریات کەوم چ خەوتبووی و له خەوتا کلکەتەشییەکان بۆنی زیخیان لێ بەرز هەڵئەستا ڕژایتەوه سەر هینەکە یەعنی هەستایت وتت ئەو پەنجێرانه بۆ چەورن جا گریا دادەم چاوی ڕشته پەنجێرەکانەوه و خۆی له دەرەوه تووڕه کردبوو چەنێک وتم ئادەی له کوێوه چەوره با بیانخۆین نەیبیستبووم خۆی رووت دەکردەوه و گریابوو وتی له بەری کەم بزانم جوانم نەیوێرابوو وتی ڕەنگی ڕەشم لێ نایەت قیژاندم داده دوگمەکانی مەخۆ دەی خۆ دیارە گوێت چەنێک پڕ ببوو له خشەخشی دڵقی کراسه تازەکه و وتم داده له بەری مەکه ها ئەگینا دێشێ کەچی ئاگای له دەنگم نەببوو هەڵات بەرەو کوێربوونەوەی شیشەکان وتی تازه ئیتر ناتوانم و گریا دادەم قژی بێویژدانی نەجسنم خورا به کونە وردەکانی نێو هەوادا ئاخ کە چاوی چەنێک له تەڕ ئەچوو ئەرێ خلۆر دەببۆوه نێو تەڕاییی ڕوومەتی و دەستی ڕاستی چەنێک عەزیەتی ئەکردبوو هەر ئەیکوتا به چوارچێوەی نانەجیبی پەنجێرەکەدا خێرا خێرا قامکە درێژەکەی ئەشکاندەوه، ئەتوت ئیتر نایەوێ وتم داده قامکت گوناحه ها ئیتر وای لێ مەکه دەی نەیئەبیستم گوێم له دەنگی پەنجێرەکان گرتبوو گوێم له کپ بوونەوەی شیشەکان و ئاگام له هەناسەی مێروولەیەک بە نێو نەخی قاڵییەکەوە ببوو هەڵاتم بەره و پەردەکه وتم داده گوناحه ڕووته پەردەکان یەک دەهاتنەوه و چاوی چڵێسی کابرای ساجە بێویژدانەکەم ڕەش کردەوه جا دادەش به تاریکییەکه بەزا وتم خۆت له بەر ناکەیتەوه و کەوتمه نێو تڵیشی سینەی وتم ئۆخخخەی ئەم خەندەقه چەنێک گۆشته چ ڕیش به پیاو شل ئەکاتەوه ماشینەکەی کاکه بانگی کردین داده خێرا خۆی لهژێر ڕیشم دەرکێشا و بەرەو قوژبنی پشت درگاکه ڕژا من هەر وێرام له درگاکه دەرپەڕێم و بەرەو پیری هاڵاوی ماشینه تۆسنەکەی کاکه هەڵێم وتم کاکه فێری ماشینت کردین هیچی نەوت وتی زوو که درگاکه بکەرەوە هەرچی گیانمه ئێشه هیچم نەوت وتم دەی خۆ ماشینەکه نایەشێ بۆ کوێ ئەیبەیتە ژوورەوه ماشینەکه هیچی نەوت پێش کاکه ئەمدیو دەروازەکه کەوت و کاکه وتی له کۆڵت نێم له کۆڵی نام و به پیلکانه مەجبوورەکانا بردمیە سەر له قوژبنەکەی دادەش لای نەدا و هەر ئەیوت ڕەقوتەقی دیار بوو ڕەقوتەق داگەڕابووم له بۆنی دیوارەکان ئەتەزیبووم و خێرا خێرا کاس ئەببووم گوێم له لیکی پەنجێره چەورەکان نەمابوو هەر چاوم له خورانێک ببوو لەو دەوروبەرە کەوتبوو کاکه له خۆوه له کۆڵی دەنابووم خۆ دێشا خەندەقەکانی منیش ئا هەر گەرماترم دەبووبێ ئەرێ حەزم دەچوبووه فێنکایی خەندەقێکی دوور لە کاکە ئاگام لە دەستم بوو دەمبردبوو پەنجێرەکەم پێ دەشکاندبوو هۆشم به شیشه چەورەکانەوە بوو لاڵەیان دەکردبووه خوار و بێ هاڕە له پەنجێرەکان بەر دەببوونەوە گەرما پڕ به ژوورەکەی کردبووم و ئەمتوانیبوو لەمسەری ژوورەکەوه دەستم بخزێنمه دەر قامکم له گەڵای شۆرەبیه گوناحەکەی کۆڵان بخشێنم مەچەکم بەم لە تاوڵە تاوانبارەکانی زەمینه چۆڵەکەی دراوسێی ماڵی داده ئەتوت گۆشتن ماڵی کاکــ ئەتوت ئێسقان نا ناوێرم بڵێم کاککه ئەڵێم کازاوای دایکم ئەبێ بڵێم کاشووی داده کاقوززەڵقۆرتی نێو شۆرتەکەم که هەر جووڵە جووڵیەتی ئەوە چییە ئەو گڕە مەلعوونەی سیگارەکەت ئاوقای بنمیچەکان دەکەی کە زبرانی ئەو گەچوخاکه یاخییە بلێسنەوە دەی ئەو گڕه مەلعوونه بەر بووبێتەوه دەی لەگەڵ گوناحی سووری چاوه داچەقاوەکەی ئەو شۆرەبیه خۆی بکا بە ناو شۆرتەکەمانا و بمانسووتێنێ خێرا ئامین دەموت و دەستم گوێی له دەنگم نەمابوو خۆی ئەکرد به ژێر شۆرتە کافرەکەما لەو حەموو ڕەقه هیچم دیار نەببوو چەنێکم لەژێر شۆرتەکەمەوه لێ دزراببوو شۆرتەکەم پڕ ببوو له هین چی پێ ئەڵێن ئەوه نییه ئەوەنده کوڵاتەیه لەوانەیه له کەلوکونی پیاوەوه فیچقه بکا ئەوه نییه کاسم ئەکا کەچی گوێم پێ پڕ ئەکاتەوە له با گوێم ئەخاتەوە بیری فێنکایی خەندەقەکان کاککه زیاتر له کۆڵی ئەنابووم و به چوار قوڕنی ژوورەکەدا بە ڕاکردن دەیگێڕام وتی دواییش فێنکت ئەکەمەوه کەرە خەندەقێکی خۆشم له شکه لەژێر خێوەتەکانا خۆی حەشار داوە لە هینم کا نا کا قوززەڵقۆرت کافری باڵبڕاوی ژێر پرچەکانی ئەوێم بۆ پێم ناڵێت ئاگام لەو کابرا ساحەب سیخه و ساجەکەی بێت هەر ئەڵێ ڕەقوتەقی و تونتر ئەمگووشێ به پشتییەوە دەنگی ئارەقەی پشتی دەبینم بۆگەنەکەی گەڕەکێک کاس ئەکات جا قژەکانی سینگم ئەخووسێنێت کاکه تاڵ نەبوو کەچی ئەو ئێشه مەلعوونەی لەشی دەیخوراندم بێ ئەوەی خەوم لێ بخات هەر ئەهاتوو شۆرته لاوازەکەمی هارتر ئەکردبوو ورد ورد خۆی پێ دەشێلام و دەڕۆشت وای لێ هاتبوو پانتۆڵەکەشم به خۆی دەزانی و دەکەوتە پرمە پرمی پێکەنین پێم وام لێ هاتبوو کراسەکەشم ئاگای له هاسکه هاسکی حەموومان بوو دەپاڕایەوە نەیکەین کافر وتی هەی جۆلانێ جۆلانێ دەی با فێنک بینەوە کەرە قژەکانی قاچم خووسابوون تفی نێو دەمم هەڵگەڕابۆوە نێو چاوەکانم و خەریک بوو وشک دەبووم وتم کاکه دەمبەیته خەندەقەکەی که وتت که وتی ئیستا وتی سەگه به سێ قاچەوه ئەڵێی دوا کەوتووی وتی هەڵێ قۆلەکانمی کێشا بەره و قوڕنه تاریکەکه هەڵێم کەچی خۆی لە بەر قاچەکانما وێستابوو لا نەدەچوو له بەر دەمما وتم ئاخر ناتوانم کافر هێشتا نەگەیشتبووە سەر زمانم لە دڵما ئەبوو کە نیشتە سەر زمانم وتم ئاخر ناکرێ کاکە ئەها بەرت پێگرتووم کزوڵەی کردبوو که پڕم دابێتێ بیکەوێنمە ژێرم وتم کاکه گوناحی پان ئەبیتەوه لە ژێرما کەچی زمانم لکابوو به مەڵاشووی تاریکما و قورسی دەکردم هەر دەمکەواند و زیاتر گوێم دەکرایەوه بنەڕێنم هەر دەکەوتبووم و ئاگام لەو کاسییه نەدەبوو دەزایه ژێر پێستم و ئارەقێکی قاوەیی پێ دەر ئەدام ویستم بڵێم ئەها چەنێک خووساوم پێت کەچی دەسەڵاتی دەنگم نەمابوو لێم ببووە هاسکەهاسک و لەگەڵ لیکە چڵکنەکەی تێکەڵتر دەببوو قسەکەمی ئەوەندە دەرخوارد دام و ڕیشی مەلعوونم کەوتە بۆگەنیوی خەندەقەکەی خوارەوەی کافری چەور کرد کە هەر وتی ئەو پەنجێرانه ئەبینی شکاندوون چەور کردنایە نەدەشکاندت و گوێم له بۆنی پەنجێرەکان کپ ئەکرابوو بێم و بچم وتی سەگه هەر سێ قاچەکەت تێڵان و لەشم دەهات و زبر دەبوایه خۆش بوو چ چاوم له تەزینی لووتم ئای گوێم له شل بوونەوەی چاوم ئەرێ ئاگام له هاسکەهاسکم دەمابوو وتاندی پێت خۆشه وتم غەیانەتە وتم دادە بزانێ کوێر و زەلیلم ئەکاتەوە پێستم هەڵدەقەنێ و کونکونم ئەکەنێت وتی پێت خۆشه وتم ئێتر ئاخری کەڕەت بێ دادەم بزانێ نامبەخشێ لهگەڵ دایەش قسه ناکا وتاندی پێت خۆشه پێم خۆش بوو بڵێم نا و هەڵاتبێتم لەو کاوەکاوه بەدفەڕە کەچی دەنگم نەدەمابوو بە دەست هەناسە هەناسی زبرییەوە له تاو برژان ئەملووراندبوو کەچی دەمم دەسەڵاتی پێم نەبوو نەمتوانی هەڵێم گوێم له قاچم نەبوو ئیتر کەوشەکانمم نەدەبیست کتوپڕ ئا شل بوومەوه و کاکه هەڵات بەرەو پانکه سەوزەکە لەو قوژبنانە و خولانەی پێکردبوو که ڕەنگی نەمێنێ ئاگام لێ بوو پانکەکەی تێ بەرداببووم و دیم ئیتر کاکه نەببوو وتم ئیتر ناڵێم دێوەزمه ناڵێمەوە دێوەز دەنگم جیڕ ببوو وامزانی ژەنگم هێناوە بیرم کرایەوه کەمێک خەوم بینی بوو ئەو دادەمە خەوم پێوه دەبینێ بوومەته دێوەزمه ئەوێرم بزانێ له خەوما ببوومه دێوەزمه و هەڵێم بەرەو قوژبنە حەیزەکەی داده و ئەڵێم کاکه دێوەزمه له خەوا چییه کاکه قیت و قنجه و خەریکه گوێ له لەشی بێتاقەتی ئەو دیو درگاکەی داده ئەگرێ جوابم ناداتەوە لە هەر کەس بپرسم جوابم ناداتەوە ئەڵێ له کێ ببوویته دێوەزمه خۆ ناکرێ بێ ئەوەی کەسێکی لێ بێ دێوەزمە بیت ئەڵێم هەر ببوومه دێوەزمه و خێسەیەک لە لێوم دەکات و هەڵدەستێ درگای ژوورەکەی داده بەجێ دەهێڵێ و ئەچێتە بەر گڤەگڤی پانکە بێڕەنگەکه لەو دیو گڤەگڤ دەهێنێ و تێم بەرئەدات خێرا ئەترسم ئەڵێم ئیتر ناڵێم دێوەزمه ئەڵێ بوێسته و پشت له پانکەکە بکه ئادەی ئەوێستم و پشت ئەکەمه لەشی گوناحی دادەم لەو دیو دیواری ژوورە داخراوەکەی کاکه ئەڵێ کەواتە دێوەزمه ها دەنگی چ بەرزه کاکه و خێسەی دادە به درزی دیوارەکەدا دێتە گیانم دە بڵێم چی ئەزانم ئەڵێ سبەیشەو ئا لێره ئەزانی ناتوانم بڵێم ئەزانم ئاخر چووزانم کەچی خەریکه گوێم هەڵدڕێ به سەرمەوه ئەڵێ هەر وا بوێسته و ئەڵێ دەعبایەکی دڕنده خۆی کردبێ بێرەدا نەزانێ ئەکەوته ناو پەڕەکانی ئا ئەم پانکەیەوه و پانکەکەم لێ نزیک ئەخاتەوه ئەڵێم چووزانێ ئەڵێ من خەریک بووم دوای یانزە مانگ دادەتم دەکوتا بێشەڕەفە باقڵ هاتبوو خۆمان لێ داگرێ ئەڵێ ئاخر من قامکه درێژەکەی دادەتم ئەویست هەمیشه پێویستم دەبوو تا ئیتر لە کوتانی بووبێتمەوە ئەوەندە نەکوترێ کەچی دادەت هەر ئەیوت نا ئەیوت دوایی زەرد هەڵدەگەڕێت و بۆگەنێکی لێ دێ ئەیوت کاس ئەکا وتانی بۆگەنی لێ دێ وتم نازام وتم دەعباکه هاتبوو ئاگای له قامکی دادە بێ خەتا نەکا وتی ئەی نییە ختەیەکم لێ کرد دەرنەچوو منیش ئیتر نەمتوانی کوتانم نەدەهات ئاخر چەنێک بیکوتم قینم هەستا و هەڵاتم بەرەو دەعباکه و هەڵدێ بەرەو شانه کزەکانم کافر ئەمگرێ ئەمباتە دەم پەڕڕە شێتەکانی پانکەکه و سەرم تا قاروقینی پەڕڕەکان ئەبا ئەڵێ نەمئەزانی هەر وا به فشه لێم کەوته بەر پەڕڕەکان و ئیتر چاوم پێی نەکەوتەوه هەلاهەلا بوو لێم و کاکه ئەڵێ چ بە دەنگێکی ڕەقیشەوە هاوار ئەکا خوێنه ملعوونەکەی ئەزانی ئەڵێم چووزانم فیچقەی ئەکردبووه سەر پێستی دیوارەکه و حەموو عازای دیوارەکەی سوور ئەکردبوو ئەڵێ دوایی چوومەوه خەریکی کارەکەی خۆمان ببینەوە دادەت نەیهێشت ئیتر بیکوتم هەر ئەگریا ئەڵێ وتم هەر نەختێکم ماوه هەناسەم دامرکێتەوە و ئەڵێ وتبووم قامکەخنەیەکتم بەسسه و چەنێک دەنگی بەرزە کافر له پەنای شانەکانمەوه ڕەت ئەبووبێت و شانەکانی به دەنگی بەرز پێدەکەنن ئەڵێتەوە ئیستا لایەک بکەرەوه و هەریش پێدەکەنن شانەکانی تا له بەر چاوما نامێنێ ئەگەڕێمەوه بەرەو گڤه گڤه کافرەکه و دادەی ڕووتم له درگاکەدا هەڵڕژاوه و درگاکە لەمدیوەوە قوفڵیشه دەنگه بەرزەکەی کاکه لەنێو حەوشەکەدا هەر هەیه و ئەپرسێ دێوەزمه دەمولووتی پیاو کپ دەکا دەزانی ئەڵێ مەڵێ کاکە دە بڵێ کا ئەوسا دەکوژێتەوه کز دەبێ جا دەکوژێتەوه جا داده تماشای خوارەوەی ڕووتم دەکرد خۆشم شتە شۆڕەکان عەزیەتم ئەکەن له ژێر پێما باڵی دەعباکه کەوتووە ناو سکی ئەبینم قاچی ئەبینم له چوار قوڕنەی ئەوێوە وێکدێنەوه و لەژێر بۆگەنی قاچما ئەم جارەش ئەمرێت من له بۆگەنەکەیدا حەزم له خەو دەبێ کتوپڕ لەشی گوناحی دەعباکه ئەبێته چ هەڵمێک دێوەزمەکه به پەنجێرەکەدا لێی هەڵدەچێ و بەره و خێوەته نەگبەتەکان هەتاوێک ئەیبا دادەم ئەقریشکێنێ و پڕ دەبمەوە له دادەم ئەگریم ئەڵێم داده وتی با فێنک ببیەوه ئەڵێم وتی دێشێم هەڵاتبووم له درگاکەوه هەڵاتببووم و خۆ ئەکردبوو به ئاودەستە کاسەکەی نێو حەوشەکەیاندا کتوپڕ ئا چاوم چ پڕ ئەبووبێتەوە له خۆم پشت درگای ئاودەستەکە خۆمێکی تر ئەلەرزێت بۆ دۆخێنی پانتۆڵەکەی ئەگەڕێم بۆ دۆخینی پانتۆڵەکەم ئەگەڕێت نییه قاچەکانیشم دیارن ڕووت و بۆگەنن بۆنێک به شانیەوه دەکەم ئەویش بۆن به قژی خووساوی سینگمەوه دەکا ئەویش تماشام ئەکا منیش تماشام ئەکەم خۆمی نێو درگاکە لا دەکاتەوە من نا ئەو کزوڵەیەک دەکا ئەڵێی گوێ لە دەرەوە ئەگرێت من هەر بۆن ئەکەم سینگم تاڵ نییە خەوم لێ ناخات چاوم ئەڕنمەوه لە مووەکانی و دەینێرمە نێو ئاوێنەکه و تاری جاڵجاڵۆکەیەک به دەوری سەرمەوه ئەبینم ئەرێ ڕەنگی گرتووه ئەڵێی هینم ویستم له سەری پووتم هەڵیکەنم و هەڵێمه دەر تا لنگه و تلوو بۆی کەوابێتم ناوێرم حەتتا ناوێرم گەشەی دڵیشم بێ بەو حەموو شەوەی گلێنەکانمەوه هەر ئاگام له ئەستێرەیه ئەبارێتە ناو کونی کۆنی مەستەراحەکە دایه ئەیوت که ئەستێره باری زوو مورادێکت بڵێ حاسڵ ئەبێ ئەڵێم خوایه پۆشتەم ئەکەیتەوە و پۆشتە نابمەوە ئەڵێم خوایه ژنه چڵمەکەی ئەو دیو خێوەتەکان زیندوو ئەکەیتەوە و ژنەکه هەر دیار نییه دەمێکە دیار نییە ئاگام له نێو گلێنەکانمه خوشکی کوڕه قەرەچییەکە تیای ئەگری تیای خۆ دەڕنێتەوە داده ئەڵێ بتوانی چاوەکانی هەڵکۆڵی و لای چەمەکه لەنێو ئەو زیخه کوڵهاتەیەدا بینێژی ئاوی چەمەکه زۆر ئەکا ها ئەڵێتەوە چارەی چەم وایە هەر بە چاوی هەڵکۆڵراو زیاد ئەبێ ها جا دوای چەن ساڵانیش دار هەنجیرێکی لێ ئەڕوێ لەو ناوچە هەنجیرەکانی هەر حەمووی لە چاو ئەچن لەو چاوە ئەچن ئەوەنده تەڕ ئەبن ئەوەندە تەڕ ئەبن حەمووی بە شیری خۆیان ئەتەقن جا چەنێک لەو چاوەت ئەبێ چەنێک ئەتوانی ڕۆژی دەورییەک چاو بخۆیت ئەزانی هەڵدێم بۆی ئەچم دەسته بێویژدانەکانی بگرم ئەوەنده ئەو گلێنه گوناحه دانەچۆڕێنێت چ جوانه خوایە بتوانم خێرا بیگەمێ و بتوانم دەستەکانی هەڵبڕم جوانتریش ئەبێ ئەزانی کەچی زۆر نزیک نابمەوه هەڵدەستێتە سەر پێ و له هەناسەی سوارم دێته پێش به جرت و فرتێکیش دێته پێش ئەڵێی ئەو نەبوو ئەگریا لێم دێته پێش و زمانم لێ دەرئەکێشێ زمانی چەورە و لە کلکەتەشی ئەچێت هەر جۆلانێ به زمانی ئەکات من ناوێرم بوێستم زیاتر هەڵدێم ئەو ناوێرێ زیاتر بێ زوو ئەوێستێ دواییش ئەگەڕێتەوه بە هەڵاتن دەگەڕێتەوه بەرەو خێوەته ڕزیوەکان وەدووی دەنێم و ئەکەوینه نێو خێوەتی ساجەکه پشتی لێمه دەستم ئەنێرمە سەرشانی سووری لا ئەکاتەوە بۆ دەستم سەر سووری بن شڕ باوەڕ ناکەم دەمەیەم له جێی خۆم شل ئەبمەوه و کزه بایەکی سەرحەپۆل دەممەیەنێت ئا ئەبمە جواناوی خۆم به تەوێڵی ئاوێنەکەوه ئەرێ خۆ دیارە مەییوم پێدەکەنێ تریقه تریق دەستی ئەنێرێته سەر تەوێڵم و جواناوی ئاوێنەکه پاک ئەکاتەوه ئەڵێ وەیە خەمت نەبێ وەیە من لەو قوڕمساغه خۆشترم پڕم ئەداتێ ئەڵێ ئەها چ ناشرینم دە بمکووژه دەی و دەستم پێ دەکا به کوتان ڕووت نییه ڕووت نابێتەوه من ناتوانم نابێ بتوانم ساجێکی لێیه هەر ئەمترسێنێ زوو زوو زبرم دەکاتەوه و قژەکانی لەشم هەڵدەستێنێ ئەڵێم نا و هەڵدێم بەره و نەخته هەتاوەکه ئەڵێ مەکه باوکم تەمێت ئەکا ها ئەڵێم نا ناتوانم ناوێرم بتوانم بڕبڕەم دێشێ ئەڵێ قەینا وەحەسێ جا ئەڵێ ها ئەو سەرینه بگره و سەرینێک ئەکێشێ بەرەو دیوارە پەڕۆی خێوەتەکه و ئەڵێ وەحەسێ من جۆلانێ ئەکەم ئەڵێم نا و دەرپێکانی تووڕه ئەبن دائەخزێنه ژێر قاچه شێتەکانی و قاچه شێتەکانی هار ئەبن فڕێی ئەدەن بەسەر لووتما لووتم هەڵدەستێ و دڵم پڕ دەکاتەوه له هین چی پێ ئەڵێن ئەوه نییه ئەوەنده کوڵاتەیه لەوانەیه دنیا داپلۆخێنێ ئەڵێم ئاخر ناتوانم ئەڵێ قەینا من ئەتوانم ئەوە نییە و ئاوقام ئەبێ سەرم پێ ئەخاته سەر سەرینەکه و قژم ئەگرێ نەهێڵێ له جێی خۆم ببزووم خەریک ئەبوو هەر هەڵئەستێ و دائەنیشێ لەوانەیه نێو بەتاڵم کا ئەوێرم بڵێم ئەخنکێم کەچی ناهێڵێ دەنگم دەر بێ و سینەی ئەخاته سەر لووتم خەوم لێ ناخا سینەی کەچی مەڵاشووم ئەکزێنێتەوه ئەڵێ ئەو شەوه لێره بووی ئەرێ ئەو شەوه لێره بووم درزی خێوەتەکەم بیر هاتەوه کابرای ساحەب ساجەکه ژنە چڵمەکەی ڕوت کردبۆوه و له بەری دەپاڕایەوه نازام له چی خەلاسی کردبێ کەچی ژنه به گوێی نەدەکرد و هەر کەفەڵی دەخوراند خێرا خێرا کەفەڵی دەخوراند و کابرا پێی دەوت ئەرێ وەڵڵا بەم تەوراسه سەریم هەڵکەند و دیسان  بیری دەکەوتەوه و دەپاڕایەوه لێی تەوراسەکەی له بەر درزەکەدا گرت و وتی چەنێک ساڵه مایین مایینی منه بۆ حەیوانی خەڵکی بوێستێ ئەرێ وەڵڵا خۆم بەم تەوراسه بێ سەرم کرد و ژنه چڵمەکه کەفەڵی دەخوراندەوه دیسان له بیرم چوبۆوه شوێن دێوەزمەکه کەوتبووم که دەمولووت به پیاو کپ دەکات ئەها هەناسەت پێ له بیر ئەباتەوه وا ئەزانی هەناسە ئیتر ناکێشرێ نابێ بکێشرێ سەر سووری بن شڕ هەستایەوه و دانیشتەوه وتی ئاگات له زمانت بێ هەڵئەستێتەوە و دادەنیشێتەوە ئاگام له زمانم نەمابوو لکابوو به مەڵاشووی قورسمدا هەرچی گیانم بوو کاوه کاوی بوو لەوانه بوو بەو بەڕه ڕزیوەدا بچمه خوار کەچی سینەی زەبەلاحی نەیدەهێشت تاوێک فێنکی دەکردمەوه تاوێک دەیمراندم لە گەرما ویستم بڵێم دوایی که کابرای ساحەب ساجەکه نەیتوانی لەو شته خەلاس بێ هەڵاته دەر و ژنه چڵمەکه دڵقێکی له سەر کرد هات بەرەو منی ئەمدیو درزه دزێوەکه و کێشامی وتی ورە جۆلانێ دەنگیم ئەناسی کەچی بیرم نەدەهاتەوە ویستی بچمه سەر کەفەڵی و جۆلانێ بکەم وتم نایەم دەنگت خزممانە کێشامی و ئەیویست هەڵێم کەچی  له بەردەمما بوو من نەمئەتوانی شل ببمەوە لووتم نەیدەوێرا بتەزێ دەنگی لەوانە بوو لێم تووڕە بێت قاچم ئاگای له دەنگی ئاشنای بوو وتی هەڵێم ئیتر قاچم هەڵات و منیش شوێنی کەوتم ئەرێ خوا کوێر و زەلیلم کا ئەگە درۆ بکەم هەڵاتم حەتتا کابراکەشم بینی چەمابۆوه بەسەر ساحەبی دەنگە ئاشناکەما و ئەگریا کەچی من هەر هەڵئەهاتم لەو سیخه بێشەرەفه ئەترسام که لەنێو دەستیەوە هەڕەشەی ئەکرد هەڵاتم بەرەو حەساره ڕەشەکەی ماڵی داده ویستم بزانم داده بزانم بڵێم کەچی دێوەزمەکه به نەرده بێ دەسەڵاتەکانی پەنجێرەی ژوورەکەیانەوه خۆی هەڵئەواسی بوو نەموێرابوو درگاکه بکوتم وتم کاکه قینی هەڵئەستێ و له داخا دادە ئەکوتێ قامکەکەی لێ ئەسێنێتەوە وتم دوایی قامکی بۆگەنی لێ دێت و ئەوەندە هەڵاتم به ناو شارا ئەوەندە هەڵئەهاتبووم وتی ئەڵێی چی و سینگی له سه ر لووتم کەمێک لابرد هەناسەم خاو ئەبووبۆوه و ئاگام له سەرمای شانم ببوو ئارەقی به پشتم دەرئەدابوو وتی ئیستا تۆ سەرکەوه جۆلانێ کەچی سەر هەر نەدەکەوتم وتم ئاخر ناتوانم بڕبڕەم دێشێ وتی قەینا هیچ مەکه هەر سەرکەوه سەرکەوتم به چنگەکڕکێ سەرکەوتم و به سەریەوه شل بووم گەیشتبوومه بنکی حەتتا توند نەئەبووم کەچی هەر ئەیوت دەی وتم ئاخر رێگا نیه و دەستی به ژێر دیوارە پەڕۆی خێوەتەکەدا خشاند و ناردییه دەر ناردییە ئەو دیو ئەوێ جا دوایی که دەستی هاتەوه لقێ گوڵی عەجیبی تیا بوو ئەیوتبوو جوتیارۆکه وتم جوتیارۆک چییه وتی گوڵێکه هەناسەی پیاو توند ئەکاتەوه و چاوی پێدەکەنی گرتییه بەر لووتم تاڵێک بوو ئەموتبوو تاڵ خەوم لێ ئەخا و سەرم کەواندە سەر روومەتی و خەواندم وتی خەو زۆر ئەبینی ئەبوو بڵێم نا وتی چ خەوێک ئەبینی ئەبوو بڵێم ئەڵێن ساڵی خەوێک و دوو خەوە ئەویش ئەبێ دادەم خەوم پێوه ببینێ ئەڵێن جار و بار دایەشم دەبوو وتبێتم خەو ئەبینم که خەوم پێوه ئەبینن دەبوو وتبێتم دوێشەو خەوم ئەبینیبوو دادەم خەوی ئەبینیوه ئەکەوێته نێو قامیشەڵانێک و نازانێ له کوێوە ڕێ بکا کتوپڕێک ئا بووه به من و خێرا بزنه ڕێیەکم له نێو قامیشەڵانەکه ئەبینیوه و پیا هەڵگەڕاوم جا گەیشتوومەوه سەرشانی خۆم و بوومەتەوه به دادەم خێرا جا له سەرشانم هه ڵفڕیوم دادەم هەڵفڕیوه سه یر بوو نا وتی نا دەبوو بڵێم فڕین چییه له خەوا وتی فڕین چاکه فڕین زۆر چاکه هەمیشه کارێک بکه له خەوا بفڕی دەبوو ئەوتبێتم ئاخر خەوەکانی من ئەڵێن داگیر کراون داگیر چییە وتی قەینا هی ئەو کابراش هەر وایه داگیر شتێکی وەکوو دادەتە وەکوو دایەت پێش ئەو شەوەی خێوەتەکە ئەویستم بڵێم کام شەو نەموت ئەموت جا چووزانێ ئەو دەنگە خزمم بوو وتی ژنێک بوو ئەوه نده گرتبووی هەرچی ساڵه ئەمانهێنێتەوه ئەم شاره کۆنە کاوله جا هەر تەواویشی ناکا وتی باوکم گیری کردبوو به دەستیەوه و ئەیوت ئاخری ئەیکووژم و وتی چەنای چەن ساڵه ئەزانی وتم چووزانم بوتڵێک تیزابی میراتی له گەڵ خۆی دەگێڕێ هەتا ئاخری لەم شەوانەیا

دەبوو بڵێم لەم شەوانەیا لە ملی دایەما خەوتبووم ئا ئەیووت زووکە پتۆپە ئەمەوێ بحەسێمەوە ئاخر شەوانە هەتا نەیئەخەواندم نەئەخەوت ئەیوت سەرەڕۆم ئەیوتبوو زمانیشم ناساغە جا لە ملیا خەوام ڕیشم چەقیبووە تەختانی سینەیەوە ئاگام لێ بوو سینەی لە ڕیشم ساندەوە وتم قەینا با وەبزانێت ئاگام لێ نییە و ڕۆیی حەتتا شوێن سێبەرەکەشی کەوتم کەچی گەیشتینەوە بەر دزری خێوەتەکە و زانیم قەیرێک خۆی ماتدا کەچی نەمزانی بۆ گەڕایەوە منی نەبینی ئاخر سێبەرەکەمم پێ نەبوو نەمهێنابوو کەچی دوایی سێبەرەکەم لە خۆوە ئەیوت نەخەی من ببووم تۆم نەبردبوو نازانم دوایی لە ترسی دێوەزمەکە بەنێو شارا هەڕام کردبوو سێبەرەکەم لەو بەری شار پێ ئەکەوتبوو کەچی ئەیوت نەخەی تۆ بووی لەمبەری شاری لە پێ خەوتبووی من لەوێ بووم نازانم ئەوەندە نەبێ خەو بردبووینیەوە ئیتر خۆم شوێن دایە کەوتبووم دایە درزێکی خێوەتەکەی پێ حاڵی کردم کە بە فڕکە هەڕرای ئەکردبوو منیش ئەچووبوومە دەم درزەکە کە سەرم سووڕمابێ دادە بۆ لەوێیە ئەوە چی ببوو لەگەڵ کابرای قوڕمساغی ساجەکە وێستاببوو جلە ڕەشەکانی دەلەرزاند لەرەی جلە تاریکەکانی دەگریاند ویستم وتبێتم دادە ئەو کابرایە تەوراسەکەی زۆر غەددارە لاچۆ کەچی نەموێرابوو تەوراسەکەی نەیهیشتبوو بوێرم ئەودیو درزەکە کەوم دادە سەری چەقاندبووە نێو پەشمی بێ شەرەفی سینگی کابرا و هەر خێرا خێرا تەڕی دەکرد کابراش دەستی ناردبووە نێو سەری دادەم و ئەیوتبوو بەڵایەکە و هاتووە کچم تەوراسەکەشی لە حاندی کەفەڵیدا گرتبوو کە چیم پێ بڵێت دەیوت خۆم بەچکەکەت گەورە ئەکەم ئەوەندە ئازا باری ئەهێنم تۆڵەی باوکی بسێنێتەوە جا لە قەستیش ئەگریا ها کەچی من نەمدەتوانی باوەڕ بکەم بە دادەمی وت بڕۆ لە گەڵ یەکەم شەوی پاییز هەستە و خێرا لە ڕوومەتی هەستام ئەبوو بڵێم پایز چییە وتی پاییز باشە ئەو ژنە چڵمە بچێتە خەونی هەر کەسێکەوە ئیتر خەونەکانی هی خۆی نامێنێت کارێک دەکا جگە لەو خەونەی کە پێتەوە ئەبینێ خەوی تر نەبینێ زۆرزانیشە خۆی کەم‌کەم خەو ئەبینێ وتم پایز کەیە وتی ئەو گوڵانە ئەناسی و کتوپڕێک لە بنکی ئەو حەموو فێنکاییە دەریان کێشام کەسم نەئەبینی ئاخر قرچە قرچی شەوێک بە سەرمەوە تەنرابوو دوایی خەڵکی ئەیانوت دڵقی ڕەش بووە ئیتر ڕوومەتی سەر سووری بن شڕم نەئەبینی بوو کێشایانمە بەر با تاوێک قژەکانی قاچم فێنک بوونەوە و تاوێک لە نێڵە نێلێکی نامەرد نزیک کرانەوە لەژێر قرچە قرچی شەوەکەدا عارەقەیەکم دەردا پیس ویستم کەچی نەموێرا بزانم چبەلایە کتوپڕ کزەیەک لە عازای لەشم گەڕا و بوومە مەیتێک بە نێوچاوانی دەشتەوە حەتتا نەمئەزانیبوو چبەلایە و هەر ئەسووتابووم خوارەوەم ئیستاش ساجێکی مەلعونی سوورەوکراوی لەبیرە دەماری بێ سەر و شوێنی لکاببوو بە گٶڵمەزی ئاسنەکەیدا ئیتر لە بەر درگاکەی ماڵی دادەم کەتبووم و هیچم نەدەناسییەوە شەوەکەی سەرم بە دەستمەوە بوو کەچی نازام کەی خوارەوەم میزی سووری ئەکرد کەچی نازام لە کوێوە چاوم کونی نەماببوو کەچی نەمتوانی بزانم چۆن ئەوەندە نەبێ بە کەمێک با چارشێوەکەی دایەم دەناسیبۆوە لە ئاخری کۆڵانەکەدا ڕووی دابوو دوایی خەڵکی ئیستاش ئەڵێن هەر با خەریکی بووە ئیتر هەر دوو چاویشم بە لەتێک لە دڵقەکە ئاخنی وتم با کاکە نەزانێ کەچی ئاجورەکانی حەسارێک هەر ڕایاندەپێچامە کن چارشێوەکەی ئاجورەکان ئیستاش مەندن ناگەنه زیخی کەنار چەمەکه حەزم له ئاودەستەکەیان ئەبوو کە هەر دادە ئاوێنە ساردەکەی ئاودەستەکەیان ئەوەندە بکوتێ حەولەحەولم بێ وەخۆم بێمەوه و نەبتوانم ئاخر ئەو چەتیوه سەر سووره ئەڵێ ئیستا پاییزه و ئیتر ئەبێ دوێشەو بەره و گەرمێنی ببنەوە ئەیوتبوو ئیتر نایەنەوه هەتا ئەو بەچکه دێوەزمه ئەبیسی قیژەوقاوەکەی خێرا خێرا حۆو خێوەتە هەڵئەپێکێ ئەوە گەوره ئەببێ ئائەوەندەی لێ بێ کە وابێ هەرچی خەڵکە له بیریان ئەچووبێتەوه کەچی من له بیرم ئەناچێتەوه و هەر ماشینەکەی کاکەم ئەبیسم بۆقە بۆق بانگم ئەکا چووبێتم درگاکەی لێ بکەمەوە دادەشمی لەگەڵ بووبێ هەڵاتم بەرەو دادەم وتم داده کاکه ماشینەکەی فێر ئەکردی چۆن بتبا وتی مەڵێ کاکه و هێواش بە گوێما ئەچرپێنێ ئیتر مەڵێوه کاکه باش به خۆیەوه هەڵگڵۆفیم وتم دادە ماشینەکە ئەزانێ چۆن بتبا وتی ئا چاوت بۆ وای لێدێ هەمیشە دەی وتم هیچ نییه ئاوه دزی کردووه ئەوە چەمێکی لەو کلکەتەشیانه دزیوه نایانداتەوە لێرەوە لێی ئەڕژا وتی خۆ ئەبێ ئاوی ئەو چەمه زۆر بکەی وتم ناتوانم داده ئیتر ئاوم بۆ زۆر ناکرێ من ئەو چاوەم دەست ناکەوێ کە هەڵیکۆڵم و لە قەراخ چەمەکان بینێژم دەستم ئەکەوێ ها کەچی خۆ نادا به دەستمەوه هەر جرتو فرت پێئەکەنێت و سەرسووری بنشڕە وتی ئەوە چییە بۆنی کلکەتەشیت لێ دێ دیسان له کوێ بووی نەمتوانی بڵێم داده دایکم دیار نییه نەمتوانی بڵێم شەوێک لە حۆو خێوەتانە ئەبینی دەنگێکم بینی لە دایە چووبوو ئیتر نایبینمەوە هەتا له ئاخری ئەو کۆڵانەدا “با” خەریکی چارشێوەکەی ببوو کەچی نەمناسیەوه دوێشەو چووزانم لەمشەوانەدا وتی وست و سەری پووتمی خسته نێوان مەمکەکانی و ئەیوتبوو وست نقەت لێوه نەیا مەمکی توند بوو دیارە مژدی ئەکرد بە بەچکە دێوەزمەوە مەمکی بۆنی مژدی لێ هەڵئەستابوو خەریک ئەبێ خەوی بۆنه مژدی بمباتەوە به دەم هەڵگڵۆفینەوه بردمییه ژوور و لەژێر چارشێوەکەیەوه دەنگی قرچه قرچێکی نیشان دام لە دڵق ئەچووبوو وتی کەمێک وەرە کراسی تازەم بۆ کڕیوی تاقیبکەوە بزانم به بەرت ئەکا خەریک بووم دوگمەکانی بکەمەوە وتم دادە دوگمەکانی نەخۆم لە درزی درگاکەوە چاوی ناردە دەر و باقڵ لای خێوەتە ڕزیوەکان کەمێک  هێشتییەوە کە ئاگای لە کۆکردنەوەیان بووبێت وتی نانا نەکەی نەیانخۆی کەمێکی ماوە بەیەنم پڕ ببوو له سێبەری کلکه تەشی و لقێ گوڵی سەیرم لێ بەر ئەبێتەوە کە ئاگای لێ بێت هەڵوەری و دانەوێتەوە دانە دانەی په ڕه کانی کۆ بکاتەوە و بزەیەک لەسەر لێوی کۆنی ئەوێستاندبوو هەر پەڕێک و دەنکێ سێبەری کلکەتەشی تێ نەخەیت بیدەیتێ بیگلێنێت و بینێتە نێو لێوانی کۆنی من کراسه بۆگەنەکەمم داکەندبوو که داده چاوی له خێوەتەکان ساندەوه کتوپڕێک قامیشەڵانەکەی ژێر باڵمی بینی سەرم دانەواند تا ئاگام له ناوکم بێ وتبووم خوایە زوو پۆشته بێتەوە که سەرم بەرز کردەوه داده لەوێ نەمابوو دادە نەماببوو بۆی ئەگەڕابووم کەچی هیچم نەدەناسیەوه کافر نەبێ نازانم لە شوێنێکی مێشکم کەوتبوو بە لووتا و خۆی ئەخوراند ئەتوت کازاوای دایە لە کەیەوە لەوێیە وتی بەو پیلکانه نەخۆشانەدا هەڵگەڕێم تا بچینە ژوور لەناو ماڵە خەفەتبارەکەی دادە چاوبەستێنێ بکەین وتم نایکەم وتی خۆشه ها بزانین کێمان زیرەکه چاوبێن له چاوی یەکتر دەبەستین و جا خەریک دەبین دەستمان پێ کرد چاو بێنەکه به من ئەوێرابوو زوو زوو شەوی وای بیری چاوم ئەخستەوە نەمزانیبوو کافر چاومی خەریک کردببوو ئیشتیام له بۆنه تاڵەکەی داده بوو وتم ئۆخەی ئاخری منداڵیان ئەبێ ئیشتیام له زیخ بوو هەڵیگڵۆفم کەچی نەمهێشت دڵم بێ بهێڵم زیخەکه هەڵمگڵۆفێ وتم دادەم خوا دایناوه بۆ ئەو زیخه بەس نییه ئاوی چەمەکەش زیا ئەکا ئازایە ئەوەندە ئەوێرێ چی بکات چاوی هەڵکۆڵراوی ناوێ چەمەکە بەس نییە مەمکی زوو پڕ ئەبێ له شیر له جێی خۆی هەڵئەتەقێت چەمی شار شیری پیا ئەڕوات هینە شیر بە چەمی شارا ئەڕۆشتبوو چووزانم پەشیمان ئەبوومەوە وتم ئەی بێتو هەڵیگڵۆفێ بێتو کلکەتەشییەکان بیلێسنەوه و نەختێکی لێ بمێنێ چی وتم داده خوا دایناوه بۆنی شیری لێ بێ شیری لێ بێ وتبووم چەمە شیرەکانی دادە حەموو بەچکەکانی شاری تێر کردبوو وتی سەگە هی ئەو چاوبێنەیە گەوجی ئەوەندە شەوت کردوەتە چاوت ئاگات لە دادەت نەبوو نەهێڵی ببێتە هەڵم و هەتاو بیبا وتبووم ئەها گوێم له هێڵه هێڵی خۆمه له سینەی شکاوما هەڵناستێ بمباتەوە بۆ خۆی دە خوایە بمبەرەوە بۆ خۆت ئێرە ئەها چەنێک شەوە بە چاوبێن لە چاوم کرابوو چ تاڵیشه ئەها ئەمەوێ بگریم و ئەوەندە بنەڕێنم داده دایه بۆ دیار نییە ڕاستە ئەڵێن ئیتر دایه نیه وتی چووزانم وتی ئەها ئیتر کەس لێره نییه کەس لێرە نەماوە شەوەکەی سەرچاوم لادا کاکه به دیار تلویزوێنە کڕێوەکەوە ڕووت خەوتبوو تلویزوێنەکە چ کڕێوەیەک بوو چ بەفرێکی تیا ئەباری ویستم هەڵێم کەچی بەفرەکه چاومی دزی شتێک دەجووڵا لەوێ نزیک ئەکەوتەوە و دوور ئەکەوتەوه دەرئەکەوت و بزر دەبوو له خۆوه وەمزانی سێبەری گوناحی دادەیه و سەرمایەکم ببوو بۆ گریان ئەگەڕام بۆ گەرمایەک نزیک پێستم ئەگەڕابووم زبر بوومەوه پێستم ئەببووە سماتە هەڵاتبووم کاکه وتی بۆ کوێ و هەر هەڵاتبووم وتی ئیستا دێنەوه کەرە وەره فێنک ببین به دوو قاچەوه هەڵاتبووم و ئەترسابووم وتم با کاکه نەزانێ ژێر ناوکم هەر سیخە گەرمەکەی لە بیرە و دوو درگا له حەسارەکه نابینێ که کرابوونەوه و له پیلکانەکانەوە خلۆر بوومه نێو یەکیان دیسان پڕ به ئاوێنەکه بووم وتم خۆسکه ئەمتوانی پۆشته ببمەوە و تماشای خوارەوەم کردبوو چ گەچڵیبوو نەڕاندم داده کەچی داده به دەنگمەوه نەهات وتم تۆڕه جاڵجاڵۆکەیه ئێره خۆ ئاوێنه نییه وا ناتوانم لەرەیەک بتوانم لەرەیەک وەخۆ خەم و ناتوانم له گەڵ دڵقی ئاوێنەکه به مەییوی بهارێمه خوار ورد ببمە نێو کونی کۆنی مەستەراح گوێم له دڵقی ئاوێنەکه بێ بتوێتەوه و ڕمبوکوت له ئاوێنەکه هەڵدەستێ دادە خەوی پێوه بینیبووم له ئاوێنەیەک دەچەقێم و ئەوتبوو من هەر لە خەوەکەدا گوێم هەبووه ئەویش پڕ بووه له هاڕەی ئاوێنەکان ڕمبوکوتێک له ئاوێنەکەدایه و دادەمێک له بنکی چاوما سکی بەتاڵ بووەتەوه و ئەڵێ ئەزانیبووم پێت خۆش بوو فێنک ببیەوه نقەم لێوه نایا باسی دێوەزمەکەش ناکەم ناڵێم چۆن سکی دادەی پڕ کرد و بەتاڵی کردەوە ئەها دەمولوتی پیاو دەئاخنێ و زوو زوو پڕم ئەداتێ لەنێو کونە کۆنەکەی مەستەراحەوە به باوەش هه ڵمئەگرێت و چەن بچووکم له باوەشیا چەن بچووک ببوومەتەوە ئەڵێ ئەو سەر کەنەکه خاوی دێوەزمەکەشی ئاوا بەست و وتبووی فێنکت ئەکەمەوە کەچی ئەو دەمی دەنا به هەر دەمارێکی منەوه و ڕەحەت منی دەخواردەوه قەتیش به گوێی ئەوی نەکرد ئەزانی دەڵێ شەوێک دێوەزمەکە خۆی چاوی له حەموو شتێک بوو ئیتر قینی هەستا و ویستی له فرتوفێڵی ئەو سەر کەنەکه ڕزگارم بکا کەچی خۆی تێکەوت و وتم کاکەش نایه بەر پەڕڕەکانی پانکەکه ئەزانی وتی مەڵێ کاکه و ویستی بڵێ ئیتر مەڵێوه کاکه هەناسەیەکی هەڵکێشا لە بنکی دڵییەوە هات ڕێک لە لای ناوکییەوە کاکه ئاوێنەکەی هاڕاند به سەر و چاوما و ئەو دادەمەی لێ هەڵتەقاندم کە لە بنکی ئاوێنەکەوە هاتبوو ڕێک لە لای ناوکمەوە دەرکەوتبوو وتی دێشێم وتم کاکه ئیتر ناتوانم هەر دوو قاچم ماوه و هەڵات نەڕاندی دێشێم و هەڵات نەمئەتوانی شوێنی کەوم جاران به سێ قاچەوە ئاخری ئەمگرت و ئێشم تیا نەدەهێشت ئیستا نابێ ناتوانم نابێ بتوانم ئیتر قڵپ ئەبمەوه بەسەر کوتە شکاوەکانی ئاوێنەکەدا و دادەم بینی دابوویه قوڵپەی گریانێک و قڵپ ببوەوه لەژێر چاوما وتم داده ئەوە له کوێی ئەها کە دایه باسی دێوەزمە ساردەکانی بۆ دەگێڕاینەوه دانه چیڕەی تۆ بوو ئەرێ گەڕەکێکی تێ دەگەیاندین کەچی ئیستا هێور ئەتوت بۆ هەر هەموو دێوەزمەکانی دنیا دەگریا داده ئا لە کوتێک ئاوێنەی شکاوا گیری خواردبوو دەگریا داده

پاییزی ساڵی ١٣٧٩