“ڕۆشنبیری، هەرگیز کەسی لە خراپەکاری نەوەستاندووە”
"لوک فێری" لە دیداری فیلۆسۆفی مەگەزیندا
پێشەکی: نازیزمی دوێنێ و سەلەفیەتی ئیسلامیی ئەمڕۆ، باوەڕبوون بە میراتی ڕۆشنگەرییان هەڵوەشاندەوە، کە بەپێی ئەوە، دەکرێت بوترێت: پێشکەوتنی شارستانیەت و زانین، ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی بەرەوپێشچوونی ئاکار. بەدەر لەم نائومێدییە، لەم دیالۆگەدا؛ (لوک فێری Luc Ferry، فەیلەسوف و وەزیری پێشووی پەروەردە- فەرەنسا) لە سەردەمێکدا کە تەکنەلۆژیای نوێ لە هەموو ئەگەرەکان تێدەپەڕێت، بەرگری لە پرەنسیپی پەروەردەی لیبڕاڵی دەکات.
پ: ئایا پەروەردە دەتوانێت باشترمان بکات؟
لوک فێری: کولتوور (مەعریفە) هەرگیز کەسی لە خراپەکاری نەوەستاندووە. بڕواهێنان بە ئەگەری گەشەپێدانی ڕەگەزی مرۆڤ لە ڕێگەی پەروەردەوە گەورەترین وەهمی ڕۆشنگەری بوو. سوپاس بۆ نازیزم و سەلەفیەتی ئیسلامی، لەمەوە فێربووین؛ کە مرۆڤ دەتوانێت پەروەردە بکرێت و بە ئاسانی لە پشت ڕق و ڕەگەزپەرستی و توندوتیژییەوە دزە بکات.
هایدیگەر کە بە ڕای من دیارترین فەیلەسووفی سەدەی بیستەم بوو، هیتلەری و دژە سامی بوو، ئەڵمانیا کە لە ساڵانی سییەکاندا وڵاتی زۆرترین کولتوور و زانین بوو، باشترین و هەرەنایابترین سیستەمی قوتابخانە و زانکۆی لە هەموو جیهاندا هەبوو، لە بەرانبەر بێدەنگی و کەڕبوونی زۆرینەی ڕۆشنبیرانی، بە خۆڕایی و بە ویستی خۆیەوە، خۆی لە (بەربەرییەت و هەمەجییەت) تێوەگلاند. “گەندەڵی نوخبە، خراپترینە”.
هەمان شت سەبارەت بە سەلەفیەتی ئیسلامی، بن لادن هەموو شتێک بوو جگە لە نەخوێندەوار. لە ساڵی 1985 لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەکانی بەرەی ڕزگاریی ئیسلامی لە جەزائیر کۆ بوومەوە، کە هەموویان دەرچووی باشترین زانکۆکان بوون..
گەورەترین وەهمی ڕۆشنگەران ئەو باوەڕە بوو کە: گەشەسەندنی کولتووری و گەشەی ئاکاری بە هەمان گوڕ هەنگاو دەنێت. لە کاتێکدا پەروەردەی ئاکاری هیچ پەیوەندی بە پەروەردەکردنی هزری و کولتووری گشتییەوە نییە. پەی بردن بەم جیابوونەوەیە، گەورەترین ڕابوونی مرۆڤ پێک دەهێێت لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمدا. بەداخەوە، ئێمە هێشتا لەو جیاوازییە تێناگەین.
پ: لە واقیعدا، ئێمە بەردەوامین لە گرەوکردن لەسەر پەروەردە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ توندڕەوی، ڕەگەزپەرستی، پیاوسالاری، هۆمۆفۆبیا.. هەرکە کێشەیەک لە کۆمەڵگادا دەردەکەوێت، خێرا دەگەڕێینەوە قوتابخانە بۆ چارەسەرکردنی.
لوک فێری: ئەمە ئەو شتەیە کە هاوڕێم “جاکوس گیارد” پێی دەڵێت “بانکی قوتابخانە”، هاوشێوەی “بانکی تەندرووستی”. ئێمە بەرپرسیارییەتی ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو کێشە و دەردەکانی سەرەدەم دەخەینە ئەستۆی قوتابخانە، ئەمەش لە نەبوونی بیرکردنەوەوە لە جیاوازی نێوان (بلیمەتی و ئاكار) دێت.
“ئەو کەسەی قوتابخانەیەک دەکاتەوە، زیندانێک دادەخات”: ئەم وتەیە عادەتەن بۆ “ڤیکتۆر هوگۆ” دەگەڕێندرێتەوە، کە خۆی هەرگیز ئەمەی دەرنەبڕیووە. بەڵام وەک لە وتارەکەیدا ئامادەگی هەیە، کاتێک بەلای هۆڵی پەرلەماندا تێپەڕ دەبێت. ئەم بیرۆکەیە، ئەمڕۆ لە زەینی سیاسەتمەدارەکانمان داماوەتەوە. بە دڵنیایییەوە، تێگەیشتنێکی هەڵەیە.
پ: کەواتا دواجار ئامانجی پەروەردە چییە؟
لوک فێری: با یەکەم جیاکاری بکەین لەنێوان فێرکردن و پەروەردە. پەروەردە لەلایەن کۆمەڵێک مامۆستاوە لە شوێنە گشتییەکانی قوتابخانەکە بۆ کۆمەڵێک خوێندکار دابین دەکرێت. دایک و باوکان پەروەردەی منداڵان لە بواری تایبەتی خێزاندا دابین دەکەن. لەو کاتەوەی کە بووم بە وەزیر، هەمیشە داکۆکیم لەوە کردووە، کە پێویستە پەروەردە پێش فێرکردن بکەوێت و زەمینەی بۆ خۆش بکات. لە نەبوونی ئەمەدا ئەرکەکە بۆ مامۆستا سەخت دەبێت.
قەیرانی پەروەردەیی بە شێوەیەکی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە زۆر جار مامۆستا خۆی لە بەردەم کۆمەڵێک لەو منداڵانەی کە پەروەردەیان کەمە دەبینێتەوە، و پرۆسەی دابەشکاریی ڕۆڵەکان لەنێوان دایک و باوکان و مامۆستایاندا چیتر بەباشی کار ناکات.
پ: ئایا من لە لێدوانەکەت تێدەگەم کە دایک و باوکان وازیان لە بەخێوکردنی منداڵەکانیان هێناوە؟
لوک فێری: نەخێر عادەتەن، دایک و باوکان هەموو هەوڵێکی خۆیان دەدەن، بەڵام زیاتر و قورستر دەزانن منداڵەکانیان پەروەردە بکەن. هۆکارەکەشی ئەوەیە کە کۆمەڵگای بەکاربەر لە بنەڕەتدا هەمان پێکهاتەی ئالوودەبوونی هەیە. هەروەکوو ئالوودەبووان ناتوانن ڕێگە لە زیادبوونی دەرمان و کورتبوونەوەی کاتی دەرمان بگرن و بەکاربەرانیش خۆیان لە بەردەم زیندانی لۆژیکی “هەمیشە زیاتر” دەبیننەوە…
ئەمە ئەو شتەیە کە فەیلەسووفی ئەمریکی هێربێرت مارکۆس (١٨٩٨-١٩٧٩) پێی دەڵێت
“Repressive desublimation”: بەپێی ئەمە پێویستە سەرجەم بەها نەریتییەکان هەڵوەشێنەوە بۆ ئەوەی ئێمە و منداڵەکانمان بتوانین بێسنوور و بێ بەربەست بەکار بهێنین.
وەک هەموومان دەزانین، ڕۆڵی بەها نەریتییەکان، جێگیرکردنی خواستە لە ڕێگەی ئەو ڕەفتارەی کە پێی دەوترێت: “لاوەکی” (La sublimation). بێگومان سەرمایەداری بوو کە لە پشت شەپۆلی داتەپینی بەهاکانەوە بوو، ئەم تیزە کە لە سەدەی بیستەمدا بەرجەستە کرا: بە هەر نرخێک بێت، ڕادەستکردنی تاکەکانە بە جیهانێک کە تیایدا هیچ بەربەستێک نییە بۆ گەیشتن بە چێژی تەواو..
زۆر جارخەڵک بە هەڵە لە هۆکاری ڕەخنەکانم لە شۆڕشی ئایاری ٦٨ تێدەگەن. لە ڕاستیدا هەموو ئەوەی من لەو جووڵانەوەیەدا پێیگەیشتم، ئەوەیە: خۆی وەک شۆڕشێکی سیاسی نمایش کرد، زۆر بە وردی سەرنجم داوە ئامانجی ئەم لۆژیکە سەرمایەدارییە ئەوەیە کە هەموو شتێک بە هەموو ئاراستەکان هەڵبوەشێنێتەوە، گرنگ نییە چی ڕوو دەدات. لە ڕاستیدا لە پشت درەوشانەوەی گوتاری شۆڕشگێڕیدا، لۆژیکی (بەکارهێنانی لەڕادەبەدەر) لاواز کرا، ئەمە ئەو دایک و باوکانە نەبوون کە وازیان لە ڕۆڵی پەروەردەییی خۆیان هێنا، بەڵکوو ئەوە هەموو کۆمەڵگایە کە دەبێتە گەورەترین بەربەست لە بەردەم ئەم پرۆسەیەدا.
پ: وەک لە کتێبی “شۆڕشی خۆشەویستی (٢٠١٠)دا تیشکت خستە سەر ئەوەی کە ئایا لە زۆربەی خێزانەکاندا باسی یاسای بەهای خۆشەویستیش ناکات؟
لوک فێری: بە دڵنیایییەوە، بەڵام خۆشەویستی دەتوانێت فاکتەرێکی گرنگ بێت لە گۆڕینی بەها تەقلیدییەکان بۆ بەها گەورەکان لە جیاتی ئەوەی ببێتە هۆی ڕووخاندنیان. بەهۆی ئەو خۆشەویستییەی دایک و باوکان بۆ منداڵەکانیان هەیانە تێدەگەن کە تێکدان هەمیشە لە بەرژەوەندیی ڕۆڵەکانی ئەواندا نییە، بەڵکوو باشترین خزمەتێک کە بۆیان دەکرێت ئەوەیە بەها گەورەکانیان تێدا بچەسپێنن .
پ: تا ئێستا مەبەستەکانی پەروەردەت پێ نەوتووم؟
لوک فێری: ماوەی دەیان ساڵە لە ڕۆژئاوادا (بواری پەروەردە) بووە بە پانتاییی پێکدادانی نێوان دوو تێڕوانینی جیاواز، بۆچوونێک جەخت لەسەر پێویستی (پەرەپێدانی تواناکان) دەکاتەوە و بۆچوونێکی دیکەش جەخت لەسەر پێویستی (ڕێزگرتنی خودی یان بڕوابەخۆبوون) دەکاتەوە. نامەی گیل ڤێری بۆ مامۆستایان لە ساڵی ١٨٨٣، ئەرکی سەرەکیی (قوتابخانەی کۆمار) پەرەپێدان بە تواناکانی منداڵان بووە ئەوە دەربارەی دەستگەیشتنی خوێندکارە بە زانیاری و کارە مەزنەکان، جیاوازی دەکات لەوەی کە لە سەرەتادا بوو.
لە ساڵی ١٩٦٠ەوە، داهێنانی پەروەردەیی ئەولەویەتی داوە بە بڕوابەخۆیی نەک گەشەسەندنی توانا. لەبەر ئەوە، بیری نیچە و فرۆید، بیری “هەروەک تۆ دەتەوێت ببە”، شکست دەهێنێت بە بیری “ڕاستە بەڵام تۆ”. ئەمە هۆکاری جیاوازی نێوان جەماوەریی و پێداگۆجییەکانە. من پێم وانییە ئێمە لەنێوان ئەو دووانە هەڵبژێرین. تەنها پێویستمان بەوەیە بیانبەستینەوە قوتابخانەکان پێویستیان بە گەشەپێدان و فێرکردنی خوێندکارانە، لە کاتێکدا خێزانەکان هێشتا ئەرکی بەخێوکردن و باشترکردنی بڕوا بەخۆبوونی منداڵیان لە ئەستۆدایە.
پ: پەروەردە بە شێوەیەکی ئاسایی پەیوەستە بە چەمکی (پایدیا)ی ئەرستۆ. بەپێچەوانەوە، تۆ بەرگری لەو بیرۆکەیە دەکەیت کە مۆدێرنیستەکان بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە لەم نەریتە دابڕاون.
لۆک فێری: ئەوە ئاشکرایە. بە ڕای ئەرستۆ ڕۆڵی پەروەردە ئاسانکردنی گواستنەوەیە لە بوون بەهێزەوە (بالقوە) بۆ بوون بە کردار (بالفعل)، واتا چالاککردنی ئەوەی کە بە زەبری هێز لە منداڵدا هەیە. دوای ئەوەی ئەم توانایانە چالاک دەکرێن، هیچ شتێکی تر ناتوانرێت زیاد بکرێت. کەواتە پەروەردە کارێکی سنووردارە. ئەوەشمان زیاد کرد کە ئامانجی پەروەردەی ئەرستۆی یۆنانی، پێش هەموو شتێک بۆ کاراکردنی تواناکانی باشترین ڕەگەزەکان بوو، کەواتە ئەوە دەربارەی پەروەردەکردنی ئەرستۆیە، لە کاتدا سنووردارە.
لەگەڵ بیک ئێل میراندۆلی و ڕۆسۆ بیرۆکەی باشترکردن (la perfectibilité) دەرکەوت. ئێمە بوونێک نین کە سروشت بەڕێومان ببات، بەڵکوو بوونەوەری ئازاد و بەتواناین، کە بە توانای گەشەسەندنی نزیکەی بێسنوور دەناسرێنەوە، پانتایییەکی فراوان بۆ ئەگەری پەروەردەی دیموکراتی بە درێژاییی ژیان دەکاتەوە.
پ: ئایا دابەشبوونێک هەیە، لەنێوان مۆدێرنیستەکان وەک لە پەروەردەی چالاکبوونی هەستەکان لەلای ڕوسۆدا دەیبینین و شێوازی دیسپلینکردن، کە کانت بەرگری لێ کردووە؟ ئەم دابەشبوونەی ئەمڕۆ لەنێوان لایەنگرانی شێوازی چالاک و بەرگریکارانی بنچینەییەکان…
لوک فێری: من وا بیر ناکەمەوە. کانت سەرسام بووبێت بە ئێمیل (ئیمیل: کتێبی سەرەکیی ڕۆسۆ لەبارەی پەروەردەوە- وەرگێڕ). بۆ رۆسۆ و هەروەها بۆ کانتیش، سەبارەت بە پەرەپێدانی پەروەردە، پەیوەستە بەو شتانەی دەوروبەری کەسەکانە. ئەمە مانای چییە؟ کانت لە کتێبی (ڕامانەکان لەبارەی پەروەردەوە) ڕوونی دەکاتەوە کە سێ شێواز و میتۆدی پێداگۆگی هەیە کە هەریەکەیان لەگەڵ سیستەمێکی سیاسیی دیاریکراودا دەگونجێن:
-پەروەردە لە ڕێگەی یارییەوە، ئاماژەیە بە سیستەمی ئەنارشیزمی (anarchisme).
-پەروەردە لە ڕێگەی دیسپلینکردن ئاماژەیە بە ڕژێمی ستەمکار (absolutisme)
-لە کۆتاییدا پەروەردە لە ڕێگەی کارەوە. هەم چالاکە و هاوکات نەرێنیشە، ئاماژە بە سیستەمی کۆماری (républicain) دەکات. کە تێیدا منداڵەکە پێویستی بە فێربوونە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگە جۆراوجۆرەکاندا، ئەوەی بە “بارودۆخ” ناسراوە ڕۆڵی مامۆستا لێرەدا ئەوەیە کە خوێندکار بخاتە بەردەم بەربەست (شوێن)ی گونجاو بەپێی تەمەن و ئاستی خۆی.
بۆیە، شێوازی چالاک، درێژەدان بە گرێبەستەکەی ڕۆسۆ پێک دێنێت، چونکە هاووڵاتییەک کاتێک دەنگ بە یاسا دەدا، کارا و ئازادە، بەڵام کاتێک گوێڕایەڵی دەکات، دەبێتە بابەتێکی پەتی و کارتێکراو. وەک هاووڵاتییەک، منداڵ پێویستە سەروەری خۆی بێت و لە کاریشدا مامۆستا بێت. لەم ڕوانگەیەوە هاوئاهەنگی لەنێوان بیرۆکەی کۆماری و میتۆدە چالاکەکان و هەڵسەنگاندنی کاردا هەیە.
پ: ئێوە بە گرنگیدان بە شۆڕشی “زیرەکی دەستکرد” لە هەموو بوارەکاندا ناسراون، کاریگەریی ئەمە لەسەر بواری پەروەردە چییە؟
لوک فێری: ئەمە دەمانخاتە بەردەم پرسیارێکی چارەنووسازەوە: دەبێت منداڵەکانمان ئاراستەی چ پیشەیەک بکەین؟ وەڵامەکە خودی خۆی، خۆی دەسەپێنێت: “بەرەو ئەو پیشانەی کە لە چنگی زیرەکی دەستکرد دەرباز دەبن، واتە ئەوانەی بەردەوام دەبن لە پشتبەستن بە پەیوەندی نێوان مێشک و دڵ و دەست”، زیرەکی، پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و کارامەیی لە یەک وشەدا دەتوانرێ بوترێت: پسپۆڕی بواری پزیشکی تایبەت لە پێش پزیشکی گشتی ون دەبێت، ئەوەی تریان پێش پەرستارەکە دیار نامێنێت.
ئەم گۆڕینە تەکنەلۆجیایە لە ٣٠ ساڵی داهاتوودا، زیاتر لەوەی کە لە ٣٠٠٠ ساڵی ڕابردوودا هەیەتی، بوونی ئێمە بەرەو سەر هەڵگەڕاوەتەوە. ئەو تەحەدایەی کە لە بواری پەروەردەدا چاوەڕوانیمان دەکات ئەوەیە کە ئەوەی ئامادەیان بکەین منداڵەکانمان لەگەڵ دنیای ئەمڕۆدا بگونجێنین، بەڵکوو بۆ ڕووبەرووبوونەوەی دنیای سبەی ئامادەیان بکەین.
پ: شۆڕشی تەکنەلۆجیا بانگەشەی باشترکردنی ئێمە دەکات بەڵام تۆ دوو ڕێگای جیاواز دەناسێنیت بۆ بەرەو پێشچوون، ڕێگای “پاش مرۆڤیزم”(posthumanisme)، و ڕێڕەوی “ترانسهیومانیزم”(transhumanisme)1 ترانسهیومانیزم، ترانسمرۆیی، جووڵانەوەیەکی کولتووری و هزرییە کە بەرگری دەکات لەە سوودوەرگرتن لە زانست و تەکنیکی نوێ بۆ باشترکردنی دۆخی مرۆڤ لە رێگەی بەرزکردنەوەی توانا فیزیکی و زەینییەکانی مرۆڤ و ڕێگری کردنی لە پیری و مەرگ.جیاوازی نێوان ئەمانە چییە؟
لوک فێری: چەمکی “transhumanisme” لەسەر بنەمای قەناعەتە کە لەلایەن زانکۆی سێنگولارێتی (l’université de la singularité)داکۆکیی لێ دەکرێت، لەلایەن گوگڵەوە دابین کراوە، کە ڕۆژێک دەگەینە دروستکردنی پەیوەندیی دەماری .لەسەر بنەمای نابایۆلۆجی، جووڵاندنی سلیکۆن نەک کاربۆن.
لەبەر ئەوە، بەم کارە ئێمە دەبینە کەسێکی بیرکەرەوە، نەک تەنها بیرکاریزان، ئەمە ئەو شتەیە کە ئێمە پێی دەڵێین زیرەکی زۆر دەستکرد. ئەگەر ئەمە بەدەست بهێنرێت ئەوا هەنگاوێکی گەورە دەبێت بۆ مرۆڤایەتی، (ستیڤن هاوکینگ) دەڵێت: بەڵام دوا هەنگاو دەبێت و ڕەنگە مرۆڤایەتی لە بەردەم بوونەوەرێکی داروینیدا خۆی ببینێتەوە کە هەموو توانایەکی هەبێت بۆ سڕینەوەی لە بوون. کەس نازانێت ئەم سیناریۆیە چەندە باوەڕ پێکراوە.
بەڵام چەمکی ” ترانسمرۆیی” ئاماژە بە شتێکی تر دەکات. لێرەدا ئێمە مامەڵە لەگەڵ ئەو بیرۆکەیە کەم سەرسوڕهێنەرە دەکەین کە لە ژێریدا چەمکی بەرەو باشترکردن (laPerfectibilité) بۆ جەستەی سروشتیش ڕاستە: ئەوە سەبارەت بە درێژکردنەوەی ژیانی مرۆڤە بۆ ئەوەی بتوانێت ئەزموونی پیری لەگەڵ بێهۆشی و پەرۆشی گەنجان تێکەڵ بکات چی دەبێت ئەگەر گەنجەکان ڕۆژێک بە زیندوویی بگەڕێنەوە، ئەگەر ژیان بەو خێرایییە تێپەڕێت کە بتوانین شیلە ئەزموونەکان کۆ بکەینەوە؟ ئەوەی کە ئێمە دەیکەین ئاشتکردنەوەی دوو (ژیان و ئەزموونە) و لە هەر حاڵەتێکدا، ئێمە بە هەوڵدان هیچ شتێک لەدەست نادەین. ئەمەش بیرۆکەی “transhumanisme”هیچ پەیوەندییەکی بە بیرۆکەی نازییەکانەوە نییە.
پ: لە ڕووبەڕووبوونەوەی خەونی “transhumanisme”دا یۆرگن هابرماس نارازییە بەم مانایە: باشترکردنی منداڵەکانمان لە لەدایکبوونەوە، بە فەراهەمکردنی توانای جەستەیی یان فیکریی زیاتر، بە پشتبەستن بە دەستکەوتەکانی تەکنەلۆجیا بایۆلۆژییەکان… تۆ بە ئاشکرایی لەگەڵ ئەو ناکۆکیت؟
لوک فێری: بە دڵنیایییەوە هابرماس وەک ئەوە دەدوێت کە ئێمە لە ڕاستیدا هیچ کاریگەرییەک لە سەر منداڵەکانمان لە ڕێگەی پەروەردەوە دانانێین، یان ئەو کاریگەرییە بە بەراورد لەگەڵ گۆڕانکاری لە پێکهاتەی بایۆلۆجیدا بێبایەخ بێت. بەڵام ئەو پەروەردەیەی کە ئێمە دەیدەینە منداڵەکانمان، ئەو هەڵبژاردنە ئەکادیمییانەی کە بۆی دەیکەین و لە جیاتی ئەوان و زمانی دایکیان و ژینگەی کۆمەڵایەتی و هتد هەموو شتەکان لە سروشت کەمتر توندتر ناهێڵێتەوە.
ئازادی هەمیشە لە بارودۆخێکی مێژوویی و بایۆلۆجی میراتییەوە پیادە دەکرێت. ئەوە گەمژە کە وێنای ئەوە بکەین کە فاکتەری بایۆلۆجی لە فاکتەری مێژوویی بەهێزترە.
پ: لەگەڵ ئەوەشدا ناردنی منداڵەکانتان بۆ خوێندن لە پەیمانگایەکی شایستەدا بڕیارێکی پێداچوونەوەیە بە بەراورد بە بڕیارەکە بۆ دابینکردنی پارچەی مێشکیان کە توانایان بۆ بە بیرهێنانەوە گەشە پێ دەدات.
لوک فێری: لە هەردوو حاڵەتدا، بڕیارەکە ناگەڕێتەوە. هەندێک لەو باوەڕەدان کە هەموو شتێک کە کولتوورییان مێژووییە قابیلی پێداچوونەوە و پێداچوونەوەیە. ئەوە هەڵەیە مێژوو لە سروشت کەمتر حەتمی نییە. لە هەردوو حاڵەتدا ئازادیی خۆمان لە بارودۆخێکی دیاریکراو و ڕابردووەوە بەکار دەهێنین
جگە لەوەش ئەوەی هابرماس لێی تێناگات ئەوەیە کە هەرکاتێک ئەگەری گۆڕانی بایۆلۆجی بۆ هەمووان بکرێتەوە، ئەوا بڕیاری سوود وەرنەگرتن لێی وەک بڕیاری سوود وەرگرتن لە خۆی جدی دەبێت.
با بۆ نموونە بڵێین کە من ڕەتم کردەوە گۆڕانێک لە گێنۆمی کوڕەکەم بکەم بەهۆی ئایدیۆلۆژیاوە بڕیارەکەی بڕیارێکی چارەنووسسازە ئەگەر دەستوەردان بکەم بۆ ئەوەی چێژی جەرگەکەم بەم هەموو ئازارە ڕزگار بکەم، کەواتە من لە هەر حاڵەتێکدا بە بەرپرسیاری دەمێنمەوە.
پ: لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک کەس زیاتر لە کەسانی تر خۆشبەخت دەبن بۆ سوود وەرگرتن لەو پێشکەوتنانە بە هۆی توانایانەوە…
پ: لە قسەکانی تۆوە تێدەگەین ئەوەی کە دەرمان زیاتر ئەرکی پێشکەوتنەکە هەڵدەگرێت وەک لە پەروەردە…
لوک فێری: ئەمە بیرۆکەیەکی تەواو هەڵەیە دەربارەی یەکەم پرۆسەی زنجیرەی جینۆمی مرۆڤ séquençage du génomehumain ١٣ ساڵی خایاند و ٣ ملیارد دۆلاری تێچووە. ئەمڕۆ، تێچووی ئۆپراسیۆنێکی وەک ئەنجێلینا جولی بۆ زانینی ئەوەی کە شێرپەنجەی مەمکی هەیە تەنها ٣٠٠ دۆلارە دیموکراتیزەکردنی تەکنەلۆجیای بایۆلۆجی لەنێو لۆژیکی گشتی ئەم شۆڕشەدایە.
لوک فێری: هەرگیز. ئێمە بوونەوەرێکی ئازادین و لەبەر ئەوە بوونەکان توانای ڕق و کینە و خۆپەرستی و خۆشەویستی و بەخشینیان هەیە. پێشکەوتنە پزیشکییەکان، لە ڕاستیدا، هیچ شتێک ناگۆڕێت. تەنیا شتێک کە دەرمان لەسەر بنەمای “ترانسمرۆیی” ڕێگەمان پێ دەدات ئەمە ئەگەری ژیانە بۆ ماوەیەکی درێژ تا ئەو کاتەی، بە سوپاس بۆ ئەزموونی تەمەنێک، ئێمە کەمتر گەمژە دەبین… باوکم کە چوار جار لە کامپەکانی کاردانی نازییەکان هەڵات لە کاتی ئەوەی لەوێ لە تیرۆردا دەژی، زۆر جار دەیوت ئەگەر شەڕەکان تەنها بۆ زیاتر لە ٦٥ەکان بێت، ئەوا ژمارەی شەڕەکان کەم دەبێتەوە. ژیانێکی درێژ دەرفەت بۆ کەسانی زیرەک دەکاتەوە، بەڵام هیچ شتێک لەم بوارەدا جێگەی دڵنیایی نییە.
پەراوێزەکان
- 1ترانسهیومانیزم، ترانسمرۆیی، جووڵانەوەیەکی کولتووری و هزرییە کە بەرگری دەکات لەە سوودوەرگرتن لە زانست و تەکنیکی نوێ بۆ باشترکردنی دۆخی مرۆڤ لە رێگەی بەرزکردنەوەی توانا فیزیکی و زەینییەکانی مرۆڤ و ڕێگری کردنی لە پیری و مەرگ.