ته‌نیاییی پێویست و ته‌نیایی له جیهاندا
كاتێك ته‌نیام، ئه‌وه من نیم كه لێره‌م تاكوو له تۆ دوور بم یان له‌وانی تر و له جیهانیش. من ئه‌و سووبێكته نیم كه تووشی ئه‌م هه‌ستی تهنیایییه هاتبم، هه‌ستێك له سنووره‌كانی من، وهڕهسییهك له بوونی خودی خۆم. كاتێك ته‌نیام، من لێره نیم. ئه‌مه به واتای دۆخێكی ده‌روونناسانه نییه، یان ئاماژه بێت بۆ ناوشیاری، نه سڕینه‌وه‌ی مافی خۆیشم بۆ ئه‌زموونكردن و هه‌ستكردن به‌و شته‌ی كه خۆم وه‌ك چه‌قێك ئه‌زموونی ده‌كه‌م. ئه‌وه‌ی له ته‌نیاییدا دێت بۆ دیدارم، بوونی خۆم كه‌متر نییه له خودی خۆم، به‌ڵكوو شتێكه له “پشته‌وه‌ی من”، ئه‌وه‌ی كه ده‌مشارێته‌وه تا خۆی ئاشكرا بكات.
كاتێك من له ئاستی ئه‌م جیهانه‌دام، له‌و شوێنه‌ی كه شته‌كان و بوونه‌وه‌ره‌كان هه‌ن، ئه‌وا بوون[1] به شێوه‌یه‌كی قووڵ به‌شاراوه‌یی[2] ده‌مێنێته‌وه (به هه‌مان شێوه كه هایدیگه‌ر داوه‌تمان ده‌كات پێشوازی له‌م هزره بكه‌ین). ئه‌م شاردنه‌وه‌یه ده‌توانێت ببێته چالاكییه‌ك، نه‌فی[3]. «من هه‌م»(له نێو جیهاندا) به‌ره‌و ئه‌و واتایه ده‌چێت كه من هه‌م، ئه‌ویش ته‌نیا له‌و كاته‌ی بتوانم خۆم له بوون داببڕم: ئێمه نكۆڵی له بوون ده‌كه‌ین ـ یاخود به ڕوونكردنه‌وه و تیشكخستنه سه‌ری له ڕێگای حاڵه‌تێكی تایبه‌ته‌وه، نكۆڵی ده‌كه‌ین و، گۆڕانكاری به‌سه‌ر سروشتی بووندا ده‌هێنین ــ له‌م نهفییهدا كه خۆی چالاكییه‌كه و هه‌م نه‌فی كاتیشه، بوونه‌وه‌ركان به‌دی دێن و، مرۆڤه‌كانیش له‌نێو ئازادیی «من هه‌م» خۆیان ڕاست ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌وه‌ی من ده‌كات به من[4] بڕیاردانه بۆ بوون[5] وه‌ك دابڕانی بوون له بوون، بوونی بێ بوون، بوونێك كه هیچ شتێك قه‌رزاری بوون نییه، بوونێك كه هێزه‌كه‌ی له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بوون سه‌رچاوه ده‌گرێت، [من] به شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها “لهسروشتكهوتووم[6]“، به شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها دابڕاو، واته به شێویه‌كی ڕه‌ها ڕه‌ها.
ئه‌و هێزه‌ی كه له ڕێگای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بوونه‌وه من پێداگری له خۆم ده‌كه‌م، ته‌نیا له‌نێو كۆمه‌ڵگای مرۆیی‌دا ڕاسته‌قینه‌یه، له‌نێو جووڵه‌ی هاوبه‌شی چالاكییه‌كان و چالاكی كات. «من هه‌م» وه‌ك بڕیارێكی بوون به‌بێ بوون[7]، ته‌نیا له‌و كاته‌دا هه‌قیقه‌تی هه‌یه كه ئه‌م بڕیاره له‌سه‌ر بنه‌مای كۆی مرۆڤایه‌تیدا بێت، یان ئه‌م بڕیاره له‌نێو ئه‌و جووڵه‌یه‌دا درا بێت كه ده‌یكات به واقیعی و ده‌ستبه‌ری ده‌كات: ئه‌م واقیعه هه‌میشه مێژوویییه، ئه‌وه جیهانه كه هه‌میشه به‌دیهێنه‌ری جیهانه.
«من هه‌م» وه‌ك بڕیارێكی بوون به‌بێ بوون، ته‌نیا له‌و كاته‌دا هه‌قیقه‌تی هه‌یه كه ئه‌م بڕیاره له‌سه‌ر بنه‌مای كۆی مرۆڤایه‌تیدا بێت، یان ئه‌م بڕیاره له‌نێو ئه‌و جووڵه‌یه‌دا درا بێت كه ده‌یكات به واقیعی و ده‌ستبه‌ری ده‌كات
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، ئه‌و بڕیاره‌ی كه بوون به من ده‌دات له ده‌ره‌وه‌ی بوون، كه ڕووناكی ده‌خاته سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بوون به په‌یوه‌ستبوون به‌و دره‌وشانه‌وه تاقانه‌یه كه له‌وێدا «من هه‌م»، ده‌شێت ئه‌م ئه‌گه‌ره ناوازه‌یه‌ش بێت كه بوون بێبه‌رییه له بوون، دابڕاو له بوون، هه‌روه‌ها ببێته دابڕان له بوونه‌وه‌ران: ڕههاییی “من هه‌م[8]” كه ده‌یه‌وێت خۆی بسه‌لمێنێت بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌وانی تر. ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه به شێوه‌یه‌كی گشتی پێی ده‌وترێت ته‌نیایی (له ئاستی جیهاندا). ده‌شێت ته‌نیایی وه‌ك له‌خۆباییبوونێكی ئاغایانه‌ی كه‌سێكی ته‌نیا و گۆشه‌گیر ئه‌زموون بكرێت، كولتووری جیاوازیكردن، چركه‌ساتێكی سووبێكتیڤیتێ كه ئه‌و گرژییه دیالێكتییه تێك ده‌شكێنێت كه له ڕێگایه‌وه خۆی به‌دی ده‌هێنێت. ئینجا ده‌شێت ته‌نیاییی «من هه‌م» ئه‌و عه‌ده‌مه كه‌شف بكات كه بنه‌مای منه. ئینجا منی ته‌نیا خۆی به دابڕاوی ده‌بینێـته‌وه، به‌ڵام چیتر ناتوانێـت له‌م دابڕانه‌دا بارودۆخی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌دی بكاته‌وه، چیتر له‌م دابڕانه كه‌ره‌سته چالاكی به‌ده‌ست ناهێنێت، ده‌ربڕین و هه‌قیقه‌تێك كه هه‌موو په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كان بنیات ده‌نێت.
بێگومان ئه‌م ئه‌زموونه‌ی كۆتایی به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌ردێته پاڵ شۆكی دڵه‌ڕاوكێ[9]. مرۆڤ به‌رانبه‌ر خۆی وه‌ك شتێكی دابڕاو ده‌گاته ئاگایی، غیابی بوون، ده‌گاته ئه‌و ئاگایییه‌ی كه زاتی خۆی په‌یوه‌سته نابوونی[10]. گه‌رچی ئه‌م شته جێی داخیش بێت، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و چركه‌ساته پێویسته ده‌شارێته‌وه.
ئه‌وه‌ی من هیچ نیم، به دڵنیایییه‌وه به واتای ئه‌وه دێت كه «من خۆم له هه‌ناوی عه‌ده‌م[11] هێشتووه‌ته‌وه»، كه ئه‌مه‌ش تاریك و قهلهقكهره، به‌ڵام هاوكات به‌و واتا ناوازه‌ش دێت كه عه‌ده‌م هێزی منه، كه من ده‌توانم نه‌بم: و له‌مه‌وه ئازادی و ئاغایی و داهاتووی مرۆڤ سه‌رچاوه ده‌گرێت.
كاتێك مردن ده‌گۆڕێت بۆ هێز، مرۆڤ ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌م دهستپێكهیش واته بۆ ئه‌وه‌ی جیهان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بوونه‌وه‌ران هه‌بن، ده‌بێت غیابی بوون هه‌بێت.
من ئه‌وه‌م كه نییه، كه‌سێك كه دابڕاوه، كه‌سێكی دابڕاو، یاخود به‌و شێوه‌یه‌ی كه ده‌وترێت كه‌سێك كه بوونی خستووه‌ته ژێر پرسیاره‌وه. مرۆڤه‌كان له ڕێگای هێزی نه‌بوونه‌وه پێداگری له‌سه‌ر خۆیان ده‌كه‌ن: به‌م شێوه‌یه كردار ده‌نوێنن، قسه ده‌كه‌ن، به‌رده‌وام ئه‌و شتانه له‌خۆ ده‌گرن كه نین، هه‌ڵاتن له بوون له ڕێگای ده‌سته‌ویه‌خه‌بوون له گه‌ڵیدا، له ڕێگای خۆخستنه مه‌ترسییه‌وه، دهستهویهخهبوونێك كه تا ساتی مردن به‌رده‌وامه و ئه‌مه خودی مێژووه. ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه هیگڵ پیشانی داوه «له‌گه‌ڵ مردن ژیانی زه‌ین ده‌ست پێ ده‌كات». كاتێك مردن ده‌گۆڕێت بۆ هێز، مرۆڤ ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌م دهستپێكهیش واته بۆ ئه‌وه‌ی جیهان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بوونه‌وه‌ران هه‌بن، ده‌بێت غیابی بوون هه‌بێت.
ئه‌مه به چ واتایه‌ك دێت؟
كاتێك غیابی بوون هه‌یه، ئه‌وكاته‌ی عه‌ده‌م ده‌گۆڕێت بۆ هێز، مرۆڤ به ته‌واوه‌تی مێژوویییه. به‌ڵام كاتێك غیابی بوون هه‌یه، ئایا غیابی بوون هه‌یه؟ كاتێك غیابی بوون هه‌یه، ئایا به‌و واتایه دێت ئه‌م غیابه هیچ شتێك قه‌رزاری بوون هه‌یه؟ یان به‌و واتایه دێت كه غیاب بوونێكه كه به شێویه‌كی قووڵ له غیابی بووندایه، كه غیابی ئه‌و شته‌یه كه هاوكات غیابی بوون، كاتێك كه هیچ شتێك بوونی نییه وه‌ك خۆی ده‌هێڵێته‌وه؟ كاتێك غیابی بوون هه‌یه، ئه‌وا هێشتا بوون به شێویه‌كی قووڵ شاردراوه‌ته‌وه. كه‌سێك كه له‌م غیابه نزیك ده‌بێته‌وه، ئه‌و غیابه كه له “ته‌نیاییی پێویست”دا ئاماده‌یی هه‌یه، له ڕێگای بوونێكه‌وه گه‌یشتووه‌ته ئه‌وێ كه غیابی بوون ئه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، ئه‌م چیتر بوونێكی شاراوه نییه، به‌ڵكوو بوونه وه‌ك بوونێكی شاراوه: خودی شاراوه‌یی خۆیه‌تی.
بێگومان لێره هه‌نگاوێكمان زیاتر ناوه بۆ ئه‌و شته‌ی مه‌به‌ستمانه. له‌نێو ئارامی ژیانی ڕۆژانه‌دا، شاراوه‌یی خۆی ده‌شارێته‌وه. له‌نێو ئه‌كتدا، ئه‌كتێكی ڕاسته‌قینه، ئه‌وه‌ی ئیش و چالاكی مێژووه، شاراوه‌یی هه‌وڵ ده‌دات ببێت به نه‌فی(نه‌فی ئه‌ركی ئێمه‌یه، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی هه‌قیقه‌ته). به‌ڵام ئه‌و شته‌ی ئێمه ناوی لێ ده‌نێین ته‌نیاییی پێویست، شاراوه‌یی هه‌وڵی ئاشكرابوون و ده‌ركه‌وتن ده‌دات.
كاتێك غیابی بوونه‌وه‌ران هه‌بێت، بوونێك كه وه‌ك قووڵی شاراوه‌یی ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌وێدا بوون ده‌بێته نابوون. كاتێك شاراوه‌یی ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌م شاراوهیییه ده‌ركه‌وتووه، “هه‌موو شتێك ده‌شارێته‌وه”، به‌ڵام له‌م “شاردنه‌وه‌ی هه‌مووشته” ده‌ركه‌وتنێكی تر دروست ده‌كات، ده‌ركه‌وتنێك كه له‌مه‌ودا له “هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه نه‌ماون” ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌مه هه‌مان ئه‌و شته‌یه كه به ده‌ركه‌وتن ناوی ده‌به‌ین: “هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی دیار نه‌ماون” ده‌رده‌كه‌ون. دهركهوتینش ده‌قاوده‌ق به‌و واتایه دێت كاتێك هه‌موو شتێك دیار نامێنن، هێشتا شتێك هه‌یه: كاتێك هیچ شتێك بوونی نییه، غیاب زاتی بوون ئاشكرا ده‌كات و ئه‌مه بوونه هێشتا لێره هه‌یه، بوون تا ئاستی شاراوه‌یی….
[1]L’être
[2]dissimulé
[3]La négation
[4]moi
[5]L’être
[6]dénaturé
[7]Sans L’être
[8]Je suis
[9]à Ébranlement de l’angoisse
[10]n’être pas
[11]Le néant
ژێده‌ر: