نه پیاو به، نه ژن، نه خۆت.
چی؟!
له بنه‌مادا هیچ پیاوێک سه‌د له سه‌د پیاو نییه. هیچ ژنێکیش هه‌روه‌تر. هه‌ر پیاوێک بڕێک هۆڕمۆنی ژنایه‌تیی تێدایه، هه‌ر ژنێکیش هێندێک هۆڕمۆنی پیاوه‌تیی تێدایه. ئه‌و ‘هێند’ه له که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکی دی به‌رزونزمی و گۆڕانی به‌سه‌ردا دێ.
ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رنجم داوه، ئه‌وه‌م له تێکڕای ئه‌و ئاژه‌ڵ، په‌له‌وه‌ر و باڵندانه‌ش دیتووه، که به‌خێوم کردوون، یان له ئه‌زموونی ژیاندا [هه‌تا ئه‌مڕۆ]، هاتوونه پێش چاوم. مرۆڤیش له‌و ڕووه‌وه جودا ناکرێته‌وه.
ئه‌وه ئاسایییه.
له ماوه‌ی نێزیکه‌ی هه‌شت ساڵی ڕابردوودا، که لێره ده‌ژیم [به هه‌زار ده‌ردی سه‌ر و شه‌ڕه‌شه‌ق، نه‌ک ململانێ] تێبینیم کردووه که پیاو نابێ نیواونیویش پیاو بێ، ژنیش هه‌روه‌تر. بۆ ئه‌وه‌ی بیسهلمێندرێ ژن، هاوتا، خۆشه‌ویست و ته‌واوکه‌ری پیاوه [به پێچه‌وانه‌شه‌وه]، پیاو ده‌بێ به هه‌موو جۆرێک به خۆی بسه‌لمێنێ و ده‌ری بخات و واش بنوێنێ، ژن و پیاو یه‌کسانن، ئه‌و یه‌کسانبوونه‌ش کاتێک ده‌سه‌لمێندرێ، که هه‌ردووکیان [به تایبه‌تی پیاو] سه‌ره‌تا له تێگه‌یشتن، کردار و ده‌ربڕینیدا ڕه‌نگ بداته‌وه، هه‌ر جۆره بیرکردنه‌وه و ڕوانین و تێگه‌یشتن و پێگه‌یشتنێکی دیکه، بکه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بازنه کێشراو و داخراوه‌وه، وه‌ک هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر “ئازادی” و “ماف” و په‌یکه‌ری داتاشراوی “ژن”، به هه‌ڵه‌بوون، تێکده‌ر، شێوێنه‌ر، ناڕێک و دواکه‌وتوو، لێکدانه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێ و هه‌موو هێز و فشارێکیش وه‌ک په‌رچه‌کرداری به‌رابه‌ر، دژایه‌تیی پێویست، ئه‌وڕۆیی و پێشکه‌وتووخواز له هه‌مبه‌ری ده‌گیرێته به‌ر؛ پان-ڕۆشنگه‌رانه وێنا ده‌کرێ؛ پێشوازیی لێ ده‌کرێ و ته‌نانه‌ت وه‌ک وانه‌ی لکێندراو به ڕاهێنان و دیدێکی ئایینیی نائایینی به ئاینوئۆین و جوان و ئه‌وڕۆیی، ده‌خرێته چوارچێوه‌ی جێبه‌جێکردنه‌وه.
پیاو هیچ بوارێکی نییه هه‌ستی تایبه‌تی هه‌بێ، بیپارێزێ و هه‌ستیش به پیاوه‌تیی خۆی بکات، ته‌نانه‌ت له ڕێی چووکه‌وه، چونکه، ژن، خه‌یاڵپڵاوییه‌کی بۆ دروست کراوه/ ده‌کرێ، له ئاراسته‌ی جۆراوجۆره‌وه، له هزر و بیرکردنه‌وه‌ی ده‌ئاخنرێ، تا دواجار ده‌بێته واقیعێکی بێ پێشمه‌رج و سه‌روو واقیع. ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌یاڵه، دوو یان چوار قاچیشی هه‌بێ وه‌ک هه‌ر مرۆڤ، یان ئاژه‌ڵێکی دیکه، قه‌ت پێیه‌کی ناگاته سه‌ر زه‌وی. له شێواوییه‌کی نه‌بڕاوه‌دا عندلعۆپ ده‌کات. پایسکیله‌که [به خه‌یاڵ] له هه‌وادا په‌یدانی لێ ده‌درێ. به پاڵپشتیی ئه‌و خه‌یاڵه بابردهڵهیه، ژن/ پیاو له ڕێی وێناکردنه‌وه ده‌توانێ ببێته پیاو/ ژن، له بارێک‌دا ژن/ پیاو چیدی خۆی نییه.
با چاوه‌ڕێی ژنپیاو بین. یان با جۆرێکی دیکه‌ی ناو بدۆزینه‌وه بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌ی [به پێداگریی کوێرانه‌وه] شایه‌ن و شیاوی شانازییه و ده‌یه‌وێ ئه‌و په‌نده کوردییه سه‌ره‌وبن بکاته‌وه: “که‌س به خه‌یاڵ، نه‌بووه به ماڵ.”
فڵان، یان فیسار، ده‌توانێ ئۆتۆمبێڵ بئاژوا، بێ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێڵێک له ئارادا هه‌بێ!
نه‌شتوانێ ده‌ڵێ ده‌توانم.
عه‌نته‌ره!
وێنای ده‌که‌م: من، ئه‌گه‌ر ژن بم و ببم به پیاو، ئیدی پیاو بۆ هه‌یه؟ بایه‌خ و ڕێزی چییه؟ بۆ ده‌بێ هه‌یبێ؟ بۆچی له‌باتیی ده‌ربڕین و خستنه‌ڕووی ڕێز و خۆشویستن، ته‌نیا بیر له خۆم نه‌که‌مه‌وه و خۆپه‌رست نه‌بم؟
ئه‌وه کڕۆکی تێکه‌وتنه ناو چاڵی ناساغی، ناته‌ندرووستی، نه‌خۆشیی ده‌روونی، جه‌سته‌یی و گهلعۆبوونیشه.
ئه‌و سه‌رلێشێواندنه به مه‌به‌ست و خه‌سێنه‌ره، داوده‌رمان، حه‌شیش، کۆکاین و دارحهسای دیار و نادیاری به‌رنامه ڕێکخراو و په‌رتکراو و پهتکراوه حکوومییه‌کانه، تاکوو مرۆڤ ته‌نیا لاساییی یه‌کدی بکه‌نه‌وه و کۆمه‌ڵ، هێز و پێزی هه‌بێ؛ تاکه‌که‌سیش نه‌ک به ئاسانی، به‌ڵکوو به هه‌موو هێز و سهختگرییهک، بۆی نه‌لوێ به ته‌نیا، بۆ خۆی، له پێناو خۆی و دواتر ئه‌وانی دیکه، سه‌رپه‌رشتیی ڕێڕه‌و و گۆڕانه تاکه‌که‌سییه‌کان، بیرکردنه‌وه و تێگه‌یشتن و نوێبوونه‌وه‌ی خۆکرد بکات و به چه‌پۆکی ڕه‌مزی، هاوڕوانینه په‌سه‌ندکراو و ڕێزلێگیراوه‌کانی ده‌وروپشت، که پشتئه‌ستوورن به گرووپه نه‌رمووک، تێکه‌ڵه، تووندڕه‌و، هاوبه‌ش و جودا-جوداکانی ناو کۆمه‌ڵگا و ئه‌وانی دیکه‌ی نێزیک و دوور، به زوویی له په‌لوپۆ بخرێ، ئه‌و ده‌مه‌ش له پهلوپۆش ده‌که‌وێ، وه‌ک نه‌خۆش، ناساغ، بێکه‌ڵک، ناحه‌ز و ناقۆڵا و دژه‌ژیان تڕ‌ۆ [له‌وانه‌شه تیرۆر] بکرێ و ئه‌گه‌ر نه‌مرێ [ته‌نیا چونکه هه‌ناسه ده‌دات] خۆزگه بخوازێ که ‘هه‌رگیز ئه‌و گووه‌ی نه‌خواردبا’، له بارێک‌دا “بیرکردنه‌وه‌ی گشتی” که هه‌ر چوارده‌ور، سه‌روو، خواروو، بن و هه‌موو بیرکردنه‌وه‌یان لێ به گوو ده‌رخوارددان ته‌نیوه، ده‌یخنکێنێ.