ئه‌و شته‌ی شیعر نوێ ده‌كاته‌وه
قسه‌كانم سه‌باره‌ت به قه‌ڵه‌مڕه‌وی شیعره و له‌م قهڵهمڕهوهش ناكرێت سنوور دیاری بكرێت، ناكرێت ڕاسته و هێڵی بۆ دابنرێت. ئه‌وه‌ی كه چ شتێك شیعر نوێ ده‌كاته‌وه، مه‌ته‌ڵ نییه، تێگه‌یشتنیشی پێویستی به عه‌قڵی مه‌زن نییه. قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌روه‌كوو بابه‌ته‌كه خۆی ئاسانه. هه‌مووان ده‌زانن شیعری نوێ چییه، لانی كه‌م له‌ڕووی ڕواڵه‌تییه‌وه، چونكه شیعری نوێ له ڕواڵه‌تی خۆیدا ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ده‌چێته‌وه سه‌ر شیعری كۆن.
یه‌كه‌مین ڕواڵه‌ته‌كانی بریتی بوو له پاڵپێوه‌دانی به شیعری كۆن، نه‌یده‌توانی به‌بێ ڕه‌گ و ڕیشه‌ی له شیعر كۆندا خۆی ده‌ربخات، شیعری نوێ هه‌ر له سه‌ره‌تای له دایكبوونییه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك باوباپیرانی به‌جێ نه‌هێشتووه، بۆ ئه‌وه‌ی نوێ ببێته‌وه، له كراسی كۆنی باوباپیرانی دادڕی و [جلی خۆی] لێ دووری. چ شتێك شیعر نوێ ده‌كاته‌وه. چه پێوه‌ر یان پێوهرگهڵێك له شیعری كۆندا هه‌یه كه پاڵی پێوه بدات؟ پێوه‌ره‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی شیعر له كوێی شیعری كۆنه‌وه گه‌یشتووه‌ته شیعری ئه‌مڕۆ و له نێوانیاندا هاوبه‌شی هه‌یه؟ ئه‌م پێوه‌رانه‌ی نوێكردنه‌وه، له هه‌مان كاتدا، شوناسێكن بۆ شیعری كۆنی ئێمه، ژیانی هاوبه‌شیی هه‌ردوولایانه، شیعری نوێ ئه‌گه‌ر خاوه‌نی ئه‌م پێوه‌ره هاوبه‌شانه نه‌بێت بێناسنامه ده‌بێت. ئه‌م ڕه‌هه‌نده هاوبه‌شانه له شیعری نوێی ئێران‌دا چییه؟ یان به شێوه‌یه‌كی باشتر بڵێم له شیعری نوێی فارسی (چونكه باش ده‌زانین شیعری نوێ له زمانی فارسی‌دا، سنووره جوگرافییه‌كه‌ی ته‌نیا په‌یوه‌ست نابێت به ئێرانه‌وه، ژیانی زمان له ئه‌فغانستان، تاجیكستان، پاكستان و له دیاسپۆرایهكی فراوان له دونیادا، ژیانی و كه‌فوكوڵێكی زۆری هه‌یه كه ئێمه له ئێران‌دا زۆر جار قه‌رزاری ئه‌و كهفوكوڵهیهن).
ده‌ستێوه‌ردانی مرۆڤ و جیهان له پێكهاته‌ی شیعر
سێ هۆكاری هاوبه‌ش له شیعری كۆن و نوێی ئێمه‌دا ده‌ستێوه‌ردانیان كردووه و ده‌وڵه‌مه‌ندیی شیعری ئێمه دروست ده‌كه‌ن، له هه‌مان كاتدا هه‌ر ئه‌م سێ هۆكاره‌ش شیعری دونیا ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌ن. چونكه به بڕوای من هیچ شیعرێك ناتوانێت بێبه‌ری بێت له به‌شی خۆی له‌م سێ هۆكاره: زمان، مرۆڤ و جیهان. و هه‌ر شاعیرێكیش به‌پێی سه‌لیقه‌ی خۆی پێكێكی له‌مانه هه‌ڵگرتووه.
١. کارێكی زمانی یان به‌كارهێنانێكی زمانی
ئه‌وه‌ی كه لێره له رۆژئاوا پێی ده‌وترێت لانگاژ (langage) و نه‌ك لانگ (langue)، ئه‌گه‌ر كات هه‌بوو دێمه سه‌ر ئه‌م دووانه و باسی جیاوازییان ده‌كه‌م. ئێمه له‌م كاری زمانییه و یان به‌كارهێنانی زمانییه ناتوانین ده‌سه‌ڵاتی خۆمان له ده‌ست بده‌ین. ناتوانین به ته‌نیا شیعر په‌یوه‌ست بكه‌ین به كاری زمانی و به‌كارهێنانه زۆر له‌ڕاده‌به‌ده‌ره‌كانی زمان، به شێوه‌یه‌ك كه شیعر به ته‌نیا بریتی بێت له ئامادەیی(حوزوور)ی زمان به وشه‌گه‌لێك كه ئه‌و واتایانه‌ی كه هه‌ڵگریه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی شیعر به‌جێی هێشتبێت و پارچه شیعره‌كه له شوێنێكدا بێت ته‌نیا بۆ حوزوورێكی فیزیكی و مادیی وشه‌كان بێ هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ دونیای ده‌ره‌وه‌دا بێ ئه‌وه‌ی كه له‌نێو پارچه شیعره‌كه‌دا ببنه هۆكار و هه‌ڵگری په‌یوه‌ندییه‌ك و یان نیشانه‌یه‌كیان بۆ قسه‌كردن هه‌بێت. ڕادیكاڵیزهكردنی حوزووری زمان له شیعردا، له مێژووی هه‌وڵه‌كانی نوێكردنه‌وه‌دا به‌رده‌وام شكستی هێناوه، له دادائیستهكانهوه كه نكۆڵییان له زیاده‌ڕۆیی نه‌ده‌كرد كه زیاده‌ڕۆیی له خستنه‌ڕوو و نواندنی [شیعردا]، ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی ڕه‌هه‌نده جیدییه‌كانی شیعر لاواز بێت و هیچ قسه‌وباسێك بوونی نییه كه له باسكردنی به‌سه‌رهاتی جیدی شیعردا گاڵته‌كانی مێژووی شیعر به‌لاوه بنێت، یان ئه‌وه‌ی كه سوریالیسته‌كان به خستنه‌ڕووی مانیفێستی نووسینی ئۆتۆماتیكی و ئۆتۆماتیكی له نووسیندا، ته‌نیا ده‌یانویست به جووڵه‌ی ده‌ست دڵخۆش بكه‌ن، واته نووسین به جووڵه‌ی ده‌ست به‌بێ كۆنترۆڵی عه‌قڵ، كه ئه‌و نموونه‌یه‌ی ئیشه‌كانی ئاندرێ برۆتۆن و هاوڕێكانی نه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا، به‌ڵكوو بووه هۆكاری ئه‌وه‌ش كه ئه‌وان به بێده‌نگی و به‌و بێده‌نگییه [تایبه‌ته‌ی] خۆیان، نووسینی ئۆتۆماتیكی له مانیفێست و به‌رنامه‌كانی كاری خۆیاندا بسڕنه‌وه، چونكه بینییان زمان و ژیان له‌نێو ده‌سته‌واژه‌كاندا ناتوانێت به‌بێ كۆنترۆڵی جه‌سته و ژیانی جه‌سته خۆی ده‌ربخات. هیچ ده‌ستێك نییه كه له‌نێو هاوئاهه‌نگییه‌كانی هه‌موو جه‌سته و له‌گه‌ڵ ته‌واوی هاوئاهه‌نگییه‌كانی تری جه‌سته‌دا كار نه‌كات.
ناكرێت “ده‌ست”، وشه له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی تری جه‌سته‌دا بخاته سه‌ر ڕووپه‌ڕ، ئه‌مه وشه به ته‌نیا، چ جا ئه‌وه‌ی كه ئه‌م وشه‌یه له په‌یوه‌ندیدا بێت له‌گه‌ڵ بینای ڕسته و په‌یوه‌ندیشی هه‌بێت له‌گه‌ڵ وشه‌كانی تردا، و ته‌نیا له‌ته‌نیشت ئه‌وانه‌دا و له پێكهاته‌یه‌كی ڕێزمانی بیخاته سه‌ر ڕووپه‌ڕ. هه‌ر كه بیخاته سه‌ر ڕووپه‌ڕ، زمان، قوڕگ، لووت، ڕیخۆڵه‌كان، شێوازی ده‌م، نیگا و مل، و سه‌یركردن، و به‌شه نه‌بینراوه‌كانی تری جه‌سته، له یه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی هاوئاهه‌نگدا زاڵ ده‌بن به سه‌ر جووڵه‌ی ده‌ست و هه‌لی ئه‌م ئۆتۆماتیكبوونهی لێ وه‌رده‌گرنه‌وه. ئه‌مه شیكارییه‌كی فیزیۆلۆژییه كه من نامه‌وێت خۆم بخه‌مه نێو ئه‌م باسه‌وه، ئه‌وانه‌ش كه شاره‌زان و شیاویه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م شته قسه بكه‌ن، زۆریان وتووه و ئه‌م شته‌شیان سه‌لماندووه. ئه‌م شته هێنده ڕوون و خاوه‌نی ئه‌رگۆمێنته خۆیه‌تی كه سوریالیسته‌كان ته‌نانه‌ت خۆیان بۆ ئه‌وه نه‌خسته زه‌حمه‌ته‌وه تاوه‌كوو به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و له ڕاگه‌یاندنێكی تردا پاساو بۆ ئه‌م شته بهێنێنه‌وه، بۆیه بێده‌نگییان هه‌ڵبژارد و نووسینی ئۆتۆماتیكیش پاش ئه‌مه چیتر نه‌یتوانی شوێنێكی سه‌رمه‌دی له ده‌قه‌كانی سوریالیستهكاندا بۆ خۆی بدۆزێته‌وه، ئه‌و سوریالیزمهی كه به‌ره‌و سه‌رمه‌دیبوون ده‌چوو، له ئێمه و له مێژووشدا.
زمانی شیعر نه‌ك بێ زمانی!
زمان ناتوانێت له شیعردا، جیا له شاعیره‌كه‌ی، ملی ڕێگه بگرێته‌به‌ر و رێسا وه‌رنه‌گرێت. ئه‌و زمانه‌ی كه له ده‌قدا ته‌نیا له پێناو خۆ مل بهاوێت له ده‌ق ده‌ترازێت و ده‌چێته ده‌ره‌وه. له سنوور تێده‌په‌ڕێت، خه‌سار ده‌بێت. به زمانی شیعر “مرۆڤ” شاعیره، منی ئه‌و له‌گه‌ڵ خۆیدایه نه‌ك منی ئه‌و، به‌ڵكوو ده‌روونی من له‌گه‌ڵ ئه‌ودایه، له‌گه‌ڵ ئه‌و و له‌گه‌ڵ ئه‌و وته‌یه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ده‌ڕوات. به بۆچوونی حه‌لاج ئهنائیتی هه‌یه و یا ئه‌نییه‌تی هه‌یه. “م”ی1لێره‌دا ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و رسته به ناوبانگه‌ی حه‌لاج كه ده‌ڵێت : “انا الحق”، مه‌به‌ست له “م”ی كۆتایش ئه‌وه‌یه كه بوونی شاعیر یان له شێوه‌ی جێناوی سه‌ربه‌خۆ دێت وه‌كوو: “من، انا، je , I , Ich” ، یان به شێوه‌ی جێناوی لكاو وه‌كوو “م” ، وه‌كوو چۆن شاعێرێك بڵێت ئازارم ، ئه‌و “م” كۆتایی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خۆی. كۆتایی هه‌یه، جێناوی لكاوی من. یان به وته‌ی ئارتور ڕامبۆ je ی هه‌یه، كه ئه‌وی تره. I ی هه‌یه Icheهه‌یه زمانی شیعر منی هه‌یه، شوناس و ئه‌وی هه‌یه و، له هه‌موو زمانێك گه‌ڕانه‌وه ده‌ره‌كییه‌كانی هه‌ر له‌و “ئه‌و”ه وه‌رده‌گرێت. له هه‌مان من، واته له سوبێكت، سوبێكتی خۆی له سوبێكته‌وه وه‌رده‌گرێت. هه‌م له سوبێكتێك كه خودی شاعیره و هه‌م له‌و سوبێكتهش كه جیهانی ده‌ره‌وه‌یه. كه باسی ئه‌مه‌ی تریش ده‌كه‌ین. ئه‌مه قسه‌یه‌كی زۆر لاوه‌كییه كه ده‌وترێت ئێمه ده‌بێت له زمانه‌وه واتا وه‌ربگرین تا ده‌گه‌ینه زمان تا ده‌گه‌ینه خودی زمان، ئه‌مه قسه‌یه‌ك بوو له ساڵانی نێوان هه‌ر دوو جه‌نگدا لەسەر زار بوو كه ئیستا ئێمه‌ش گرتوومانه‌ته ده‌م، له فۆرمالیسته قوڕبهسهرهكانهوه بیگره تاوه‌كوو ده‌گاته ئانارشیسته‌كانی پاش جه‌نگ، ئه‌وه‌ی كه ده‌وترێت زمان له‌نێو جه‌سته‌ی خودی زمانه، نه‌ك له كۆنترۆڵكردنی له‌نێو جه‌سته واته له سووڕانی ئه‌و ماسولكه به‌هێزه‌ی ژێر مه‌ڵاشوو. بێ ئه‌وه‌ی سووڕانی ئه‌و ماسوولكه به‌هێزه‌ی ژێر مه‌ڵاشوو به‌رهه‌می وته و به‌رهه‌می وته‌یه‌ك بێت له‌نێو ژیانی جه‌سته و هارمۆنیای ئه‌و شته‌ی كه ئه‌وه به پێكهاته‌یه‌ك له فیزیۆلۆژیای جوانی جه‌سته ده‌زانین.
به‌ڵێ، نووسین له جه‌سته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، له هه‌موو جه‌سته، ئه‌مه فیزیۆلۆژیای جوانیی جه‌سته‌یه كه هاوئاهه‌نگی ده‌خولقێنێت، كه فرمان ده‌دات، ئافراندن ده‌كات.
٢. “په‌یوه‌ندی”2communication مۆدێرنیزم به‌ڕێوه ده‌بات
دووه‌م هۆكاری هاوبه‌ش: مرۆڤه، كه سوبێكته، له‌مه‌شیاندا من زۆر به خێرایی تێده‌په‌ڕم چونكه باسی سوبێكت و ئۆبێكت باسێكی نوێ نییه، به‌ڵام به‌م دواییه له زۆر نووسین و قسه‌كانی بیرمه‌ندان و ره‌خنه‌گرانی ئێمه‌وه باسی لێوه ده‌كرێت. ئه‌مه‌م ئێستا باس كرد، پێش كه‌مێك له قسه‌كانمدا: كه قسه‌ی ئێمه‌ی شاعیر له‌سه‌ر كاغه‌ز ناكرێت له غیابی ئێمه‌ی شاعیردا ژیانی خۆی هه‌بێت. لانی كه‌م ئه‌و ژیانه‌ی كه ئێمه ویستوومانه پێی ببه‌خشین. كه‌واته ئه‌گه‌ر شاعیر نه‌یشیه‌وێت له شیعره‌كه‌یدا خۆی ده‌ربخات، ئه‌وا هه‌ر حوزووری هه‌یه. و من، ئه‌وی تره، ئه‌و قسه‌یه‌ی كه ده‌یده‌نه پاڵ ڕامبۆ:
«Je est un autre»3من ئه‌وی تره” یه‌كێكه له وته ناوبانگه‌كانی كه له نامه‌یه‌كدا له ساڵی ١٨٧١دا به پۆل دۆمینی شاعیری فره‌نسی ئه‌م شته ده‌ڵێت، كه ئاماژه‌یه بۆ ئافراندنێكی قووڵی هونه‌ری كه شاعیر ناتوانێت كۆنترۆڵی به‌سه‌ر ئه‌و شته‌دا هه‌بێت كه بۆ خۆی ده‌ریده‌بڕێت و له جۆرێك له غیابدا شیعر ده‌نووسێت.كه شوێنپێی ئه‌مه‌مان دواتر له هزری هۆسرێڵ و هایدیگهریشدا به‌دی كرد هه‌ڵبه‌ت پێش ئه‌وه‌ش لای شه‌مسی ته‌بریزی و سوهره‌وه‌ردی خۆیشمان به‌دیمان كردبوو.
ئه‌وی تر له شوناسی شاعیردا
دیوه گه‌وره‌كه‌ی شیعر له‌لایه‌ن ئه‌وی تره‌وه دروست ده‌كرێت، هه‌موو شاعیره گه‌وره‌كانی دونیا له ئیراده‌ی خۆیان له‌دایكبوون و په‌یوه‌ست بوون به كه‌سانی تره‌وه. و له په‌یوه‌ستبوون به دونیای كه‌سانی تر گه‌یشتوون به خۆیان و شیعری خۆیان. هیچ شاعیرێك “ئه‌وی تر”ی له شیعره‌كه‌ی خۆیدا نه‌سڕیوه‌ته‌وه، چونكه له منی خۆیدا “ئه‌وی تر”ی به‌دی كردووه و ئه‌م شته‌ش مرۆڤانه‌یه، ئه‌مه په‌روه‌رده‌یه‌كی مرۆڤانه‌یه، و خۆبوون هیچ نییه جگه له ئه‌وی تر بوون ته‌نانه‌ت لای ئه‌و شاعیرانه‌ش كه خۆیان له پشته‌وه‌ی فۆرم ـ فۆرمالیستی ـ و هه‌ڵاتن له واقیع شاردووه‌ته‌وه و ته‌نیا له كه‌مینی زماندا بوون و خۆیان به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌سانی تر ویستوویانه و وتویانه پیشان نه‌دابێت، پیشان نه‌داوه، چونكه ده‌كرێت له حه‌زی شیعر بۆ دووره‌په‌رێزی له كه‌سانی تر، گومان له‌وه نه‌كرێت كه به كاولكاریی زمانی و به دروستكردن و بیناكردنه نازمانییه‌كان، بۆشایی دروستكردن و شتی پووچ و بێ‌مانا دروست نابێت. به شێوه‌یه‌ك كه نه له شاعیر و نه له خوێنه‌ر و نه له‌و كه‌سه‌ش كه هه‌رگیز شیعر ناخوێنێته‌وه، به شێوه‌یه‌كی گشتی له مرۆڤ، له ڕابردوو و له داهاتووی هیچ ئاسه‌وارێك بوونی نه‌بێت! كه‌واته لیره‌شدا هێڵێك ده‌ده‌ین به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه شیعر سه‌د له سه‌دی زمانه و یان فیزیكی زمانه “شێوازه ڕواڵه‌تییه‌كه‌ی زمان”، ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ریش نه‌بین ده‌توانین له‌وه تێبگه‌ین ئه‌گه‌ر زمانی شیعر گۆشه‌گیر ببێت، ئه‌وا له دووره‌په‌رێزی له مرۆڤ و له واتا، له په‌یوه‌ندی دوور ده‌كه‌وێته‌وه. و په‌یوه‌ندییه پچڕاوه‌كان هیچ كات ناگه‌ن به یه‌ك، له كاتێكدا بۆشایی بریتییه له به‌یه‌كگه‌یشتنی په‌یوه‌ندییه‌كان، هونه‌رمه‌ندێك زۆر باش له‌مه تێده‌گات و زهروورهتهكهی بۆ ئه‌و باشتر مایه‌ی تێگه‌یشتنه.
په‌یوه‌ندی مۆدێرنیزم به‌ڕێوه ده‌بات. ته‌نیا فیزیكیی زمانیش له شیعر، ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به‌ڕێوه‌ی نه‌بات، زمان فیزیكهكهی له‌ده‌ست ده‌دات.
واتای شیعر فۆرمی شیعره
خه‌ڵكانی دونیای ئه‌مڕۆ به شه‌ش هه‌زار زمان قسه ده‌كه‌ن. له ئامارێكدا ئه‌وه‌م خوێنده‌وه كه پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت ته‌نیا سێ هه‌زار زمانیان تاوه‌كوو ٢٥ ساڵی داهاتوو ده‌مێننه‌وه. ئه‌وانه‌ی كه له‌م بواره توێژینه‌وه‌یان كردووه و خه‌ریكی ئامار وه‌رگرتنن بڕوایان وایه تا ٢٥ ساڵی تر هه‌ر سێ هه‌زار زمان له‌م شه‌ش هه‌زاره ده‌مێنێته‌وه. به بۆچوونی ئێوه چه‌ند زمانی شیعری شاعیران له‌م نێوانه‌دا له‌نێو ده‌چێت؟ ئێمه به‌ره‌و له‌ناودانی پلورالیزمی كولتووری و یه‌كپارچه‌یی له یه‌ك كولتووردا به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چین. بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ وا به‌ره‌و ئه‌وێ ده‌چین، یۆنسكۆ به ده‌نگی به‌رز ئه‌وه‌ی پێڕاگه‌یاندووین كه به‌ره‌و له‌ناوچوونی فرهكولتووری ده‌چین، به‌ره‌و یه‌كپارچه‌ییی دونیا و پره‌نسیپێكی بنه‌ڕه‌تیی ئێمه ئه‌وه‌یه كه شاعیران و هونه‌رمه‌ندانی زمانی ـ ئیستا كه زمان بوون و نه‌بوونی ئێمه دروست ده‌كات ـ خۆیان له گۆشه‌یه‌ك له واقیعی ئه‌مڕۆ دابنێن كه نایبینین، به‌ڵام سبه‌ی ده‌یبینین. واتای ئه‌م قسه‌یه ئه‌وه‌یه كه ره‌هه‌نده نه‌بینراوه‌كه‌ی واقیعی ئه‌مڕۆ، خودی نه‌بینراو، له‌و ژیانه‌ی كه له‌گه‌ڵ زمان هه‌مانه كه‌شفی ده‌كه‌ین. مانای ئه‌م وشه‌یه هه‌رچییه‌ك بێت ئه‌وه‌یه چما ڕێكخراوێكی فه‌رمی و چاو‌دێر ، حوزووری مرۆڤی له هونه‌ری زمانی به ڕێژه‌یه‌كی كه‌م له‌به‌رچاو گرتووه و یان هه‌ستی به مه‌ترسییه‌كه‌ی له‌م نوقسانییه كردووه.
كاڵبوونه‌وه‌ی بیری ماركسی و له‌بیركردنی مرۆڤ له شیعردا به نوقسانی ده‌زانم و هه‌ست به‌وه ده‌كه‌م شیعر له به‌رده‌م مه‌ترسیدایه.
ئه‌و شته‌ی كه بیست ساڵ پێش ئێستا پێچه‌وانه‌كه‌ی راست بوو. قسه‌كردن له مرۆڤ و له چاره‌نووسی مرۆڤ بیست ساڵ پێش ئێستا و پێش ئه‌وه‌ش، بووبووه بابه‌تی هه‌موو ئافراندنه ئه‌ده‌بییه‌كان. تا ئه‌و شوێنه‌ی كه كاری زمانی له‌ژێر ڕكێفی شیعردا بوو، له‌ژێر ڕكێفدا بوو، له‌ژێر ڕكێفی ماركسیزم. مه‌یل به‌ره‌و ماركسیه‌ت و بیری زاڵی ئه‌و قۆناغه وای ده‌خواست: به‌رپرسیاریه‌تی و پاڕێزگاری له مرۆڤ. ڕه‌هه‌نده زاڵه‌كه‌ی ده‌ق بریتیی بوو له قسه‌كردن له مرۆڤ و چاره‌نووسه‌كه‌ی، ئه‌و سه‌رده‌مه، له ساڵی شه‌سته‌كاندا زۆر ره‌خنه‌ی توند و بێڕه‌حمانه له من گیرا.. منیان به شاعیرێك ده‌زانی كه لووتكه‌ی كێوی قافدا بم، شاعیرێكی بێ ئازار، شاعیری یاریكردن به زمان ده‌زانی. منێك كه ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌ها بووم، ئه‌مڕۆ كاڵبوونه‌وه‌ی بیری ماركسی و له‌بیركردنی مرۆڤ له شیعردا به نوقسانی ده‌زانم و هه‌ست به‌وه ده‌كه‌م شیعر له به‌رده‌م مه‌ترسیدایه.
یه‌كێك له لایه‌نه خراپه‌كانی ره‌خنه‌گرانی ئێمه ئه‌وه‌یه دوای مۆدێلی ڕۆژ ده‌كه‌ون، ئیتر بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه كه ئه‌و شته‌ی كه ئه‌مڕۆ بۆ نموونه له شیعری ئینگلیزی‌دا بووه به مۆدێل، ئه‌وا له‌گه‌ڵ سروشتی زمان له شیعری فارسی‌دا سازگار نییه. لێره‌دا ئه‌وه به‌دبه‌ختی و جێگای مه‌خابنه كه رۆشنبیرانی تاراوگەی ئێمه و ره‌خنه‌گره دوورخراوهكانمان كاتێك ده‌بینین بۆ نموونه له شیعری ئینگلیزی ، ئه‌مریكی، فره‌نسی یان ئه‌ڵمانی، هاوشێوه‌ی ساڵانی پاش جه‌نگ دیسان وێرانكردنی زمان بووه‌ته مۆدێل، هه‌ست ده‌كه‌ن ئه‌مه پۆست مۆدێرنه، كه‌واته با ئێمه‌ش بێین ڕێزمانی زمان تێك بده‌ین تاوه‌كوو له قافڵه‌ی ئاڤانگاردیزم به‌جێ نه‌مێنین. من پێیان ده‌ڵێم هۆ شاعیری مرۆڤ دۆست! له ڕیزی به‌رخودان مه‌یه ده‌ره‌وه، تۆ ڕۆژێك جنێوت به من ده‌دا كه بۆچی جنێوم نه‌ده‌دا، ئه‌مڕۆ جنێو به‌وه ئه‌ده‌ی كه من جنێوی ناده‌مێ. بۆچی زمان كوێر ده‌كه‌ی و ئه‌وه له باتی مرۆڤ داده‌نێی؟ ده‌ته‌وێت شیعری چه‌ند ده‌لاله‌تی و چه‌ند زمانی بهۆنیته‌وه، چه‌ند زمانی بێ په‌یوه‌ندییه‌كانی زمانی؟ په‌یوه‌ندییه‌كانی زمانێك له‌لایه‌ن مرۆڤی ئه‌و زمانه‌وه دروست ده‌كرێت و شیعریش وه‌كوو هونه‌رێكی زمانی ناتوانێت زمان به‌بێ خاوه‌نه‌كه‌ی بخولقێنێت.
شیعر ناتوانێت ئه‌و واتایانه‌ی كه مرۆڤ به زمانی به‌خشیووه لێی وه‌رگرێته‌وه، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه به گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌وه و سه‌رله‌نوێ ئافراندنه‌وه‌ی، شوێنێكی تازه به ئه‌و ـ به زمان ـ ده‌دات.
ئه‌نجامی قسه‌كانی من لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه شیعر ناتوانێت ئه‌و واتایانه‌ی كه مرۆڤ به زمانی به‌خشیووه لێی وه‌رگرێته‌وه، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه به گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌وه و سه‌رله‌نوێ ئافراندنه‌وه‌ی، شوێنێكی تازه به ئه‌و ـ به زمان ـ ده‌دات. و ئه‌و شیعرانه‌ی كه ڕووتن له گه‌ڕانه‌وه، وشه‌كان له شیعر رووت ده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌گه‌نه گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌نێو پارچه شیعرێك. چونكه شیعر پێناسهكردنه و پێناسه‌ش به‌رده‌وام پێناسه‌یه‌كه بۆ گه‌ڕانه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ش به‌رده‌وام گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی بۆ عورفی وشه. ئێمه به‌ر به گه‌ڕانه‌وه دهركییهكانی وشه ده‌گرین تا له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی دووباره‌مان بۆی، گه‌ڕانه‌وه‌ی نوێی پێبه‌خشین. زه‌ینی مرۆڤیش ئه‌م كاره ده‌كات، حوزوور و ئاماده‌بوونی سوبێكت دروست ده‌كات. ئێمه ناتوانین واتا له شیعر وه‌رگرینه‌وه، واتای شیعر، فۆرمی شیعره.
٣. به‌شی جیهان له‌نێو شیعردا
هۆكاری سێیه‌م حوزووری جیهانه، به‌شی جیهان له شیعردا ئه‌مه هه‌مان ئه‌و شته‌یه كه پێشتر باسم كرد. وتم كه ئه‌مه‌یان مه‌سه‌له‌یه‌كی تره. به ته‌عبیرێكی هه‌ڵه بۆ تیۆری “ئۆتۆرێفرانس” زمانی لای یاكوبسۆن”ئه‌و شاعیر و ڕهخنهگرانانهی كه شیعر ته‌نیا ده‌بستنه‌وه به زمانه‌وه، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانن ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌ستمان له “شت” هه‌ڵگرتووه له‌به‌ر ئه‌وه بووه كه گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك بووه بۆ وشه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌م شته وشه له شیعر ئێمه ئاوس و به شێوه‌یه‌كی كورتتر بڵێم واتاداری ده‌كات. ئه‌ویش له ڕێگای شێوه‌و و له كه‌ره‌می فۆرم و جوانیناسیی فۆرم. كه‌واته ده‌بێت ئه‌وه‌ش قبووڵ بكه‌ن كه زمانی نێو شیعر، زمانی ده‌ره‌وه‌ی شیعر نییه، واته ژیانی زمان له‌نێو پارچه شیعرێكدا له‌گه‌ڵ زمانی ژیان یان “ژیانكردن” له ده‌ره‌وه‌ی پارچه شیعرێكدا جیاوازه. هه‌ر بۆیه ئه‌وانه له “ئۆترڕێفرانس”ی زمان، (خۆگهڕانهوهی) زمان، نه‌ك به ته‌نیا سڕینه‌وه‌ی شت به‌ڵكوو سڕینه‌وه‌ی واتا و ڕێزمانیشییان به‌دی كردووه! تووشی سه‌رسووڕمان مه‌یه‌ن. ئه‌وه‌ی كه خۆی به پۆست مۆدێرن ده‌زانێت، له‌گه‌ڵ هه‌بووونی ئه‌وه‌ی كه پێناسه‌یه‌كی نییه بۆی، له ئه‌نجامدا ئه‌م پێناسهنهكراوییهی به پێناسه‌یه‌ك بۆ ئه‌و شته ده‌زانێت كه نایزانێت!
واته سڕینه‌وه‌ی شت، سڕینه‌وه‌ی شت واته حوزووری شاعیر، حوزووری ناخی شاعیر، و شت له سڕینه‌وه‌ی خۆی له واتا، گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی تازه بۆ ئه‌سڵه كۆنه‌كه‌ی خۆی ده‌كات و یان ئه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ ناخ و ده‌روونه شاراوه‌كه‌ی شاعیر پیشان ده‌دات. ئه‌و ناخه و ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه و ئه‌و شته به‌رده‌وام جموجووڵێكی تازه‌یان هه‌یه و فۆرمی شیعریش له‌م جموجووڵه‌دا بینای خۆی دروست ده‌كات. شاعیر ده‌گات به كه‌شف و شتیش له‌م كه‌شفه‌دا ده‌گاته كۆتاییی خۆی، ئامانجی خۆی. ئه‌م شتی به ئامانج گه‌یشتووه چیتر ئه‌و شته نییه كه شاعیر وه‌لای نابوو و سڕیبوویه‌وه و سه‌رچاوه گریمانییهكهی لێوهرگرتبووهوه.
شیعری زمان، بێ زمانی شیعر
ئاگادار بین كه ئێمه له ئافراندنی فۆرمیشدا په‌یوه‌ندییمان به جیهانه‌وه نییه. په‌یوه‌ندیی ئێمه له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌دا په‌یوه‌ندیی زمانه له‌گه‌ڵ دونیای چوارده‌وه‌ری خۆیدا. به‌ڵێ، هونه‌ر لاساییكردنه‌وه‌ی سروشته. به‌ڵێ هونه‌ر لاساییكردنه‌وه‌ی سروشت نییه، به‌ڵام ئاماده‌بوونی ئه‌م دوانه له‌نێو یه‌كدا ئێمه ناچار به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌وی تریان ده‌كات تا ئه‌و شوێنه‌ی كه بیر له‌م قسه‌یه‌ی ئۆسكار وایڵد ده‌كه‌مه‌وه كه “سروشت لاساییكردنه‌وه‌ی هونه‌ره”. پێده‌كه‌نن؟ ئاندرێ ژیدیش له یادداشته ڕۆژانه‌كانیدا به‌وه پێكه‌نیبوو: كاتێك شیعره‌كانی ئه‌وی ـ ئۆسكار وایڵد ـ له هه‌ڵسه‌نگاندنێكی نه‌ك زۆر عادیلانه‌ش، به شیعرێكی “مامناوه‌ند” زانیبوو، ئه‌ویش بێ یه‌ك و دوو جوابی دابووه‌وه و كه : “ئاخر هه‌ڵه‌ی من ئه‌وه بوو كه توانام دا به سروشت و به‌هره‌ی خۆم به‌خشیی به شیعر”.
“”””””””””””””””””””””””””””””””””””””””””””””””””””””””””””””””””””””””
سه‌رچاوه:
یدالله، رویائی، عبارت از چیست؟ از سكوی سرخ 2، انتشارات اهنگ دیگر، تهران ١٣٨٦، ص‌ص. ٢٨ـ ٣٧.
پەراوێزەکان
- 1لێره‌دا ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و رسته به ناوبانگه‌ی حه‌لاج كه ده‌ڵێت : “انا الحق”، مه‌به‌ست له “م”ی كۆتایش ئه‌وه‌یه كه بوونی شاعیر یان له شێوه‌ی جێناوی سه‌ربه‌خۆ دێت وه‌كوو: “من، انا، je , I , Ich” ، یان به شێوه‌ی جێناوی لكاو وه‌كوو “م” ، وه‌كوو چۆن شاعێرێك بڵێت ئازارم ، ئه‌و “م” كۆتایی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خۆی.
- 2communication
- 3من ئه‌وی تره” یه‌كێكه له وته ناوبانگه‌كانی كه له نامه‌یه‌كدا له ساڵی ١٨٧١دا به پۆل دۆمینی شاعیری فره‌نسی ئه‌م شته ده‌ڵێت، كه ئاماژه‌یه بۆ ئافراندنێكی قووڵی هونه‌ری كه شاعیر ناتوانێت كۆنترۆڵی به‌سه‌ر ئه‌و شته‌دا هه‌بێت كه بۆ خۆی ده‌ریده‌بڕێت و له جۆرێك له غیابدا شیعر ده‌نووسێت.