ژنەفتن ژنەفتن
کتێبی ژنەفتن

تێروانینە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان بۆ ژن و پێگەی ژن

نووسەر هێرۆ کوردە
داگرتنی کتێب

پێشەکی:

بە درێژاییی مێژوو، دوانەی ئایین و كولتوور هەمیشە دەستیان هەبووە لە چەوساندنەوەی ژنان و زەوتكردنی مافەكانیان و ئەژماركردنیان بە ژمارە دوو.

لە سێبەری ئایینەكاندا ژنان هەمیشە مافخوراو و پەراوێزخراو بوون و هەن، ئەمەش بەهۆی بەكەم تەماشاكردنیان و بە كەرەستەكردنیان بۆ خزمەتی پیاوان، شانبەشانی گەشەسەندن و پیربوونی ئایینەكان دۆخی ژنانیش لەژێر باری قورسی بەكەم تەماشاكردن و پەراوێزخستن درێژەی كێشاوە.

blank
ڕووبەرگی ١٨یەمین کتێبی ئەلیکترۆنی ژنەفتن

بێگومان هەمیشە لایەنگرانی ئایینەكان و پیاوانی ئایینی پێچەوانەی ئەمانە قسە دەكەن و ئایینەكان بە پارێزەری ژنان و مافەكانیان دەناسێنن و ئەوە دەڵێن كە بێ ئایین ژنان تووشی سەرگەردانی و چەوسانەوە دەبن. بۆ مەسەلەكانی زەوتكردنی مافی دارایی لە میرات و فرەژنی و بێبەشكردنی ژنان لە هەندێ‌ پۆست و پێگە بیانووی ئەوە دەهێننەوە كە ئەمە تەواو لە بەرژەوەندیی ژن و ژیانی ژناندایە.

كاتێك لەژێر كاریگەریی دەم و وتارەكان دەردەچین و خۆمان لێكۆڵینەوە لەم مەسەلانە دەكەین بە مەبەستی دڵنیابوون و خستنەڕووی ڕووی ڕاستەقینەی ئایینەكان و دۆخ و پێگەی ژنان لە ئایینەكاندا، دەكەوین بەسەر حەقیقەتی زۆرتاڵ و ترسناك و ناسینی ڕەگ و ڕیشەكانی توندوتیژییەكان.

ئەو لێكۆڵینەوەیە هەوڵێكی سەرەتایی و سادەیە بۆ دەرگاكردنەوە لەسەر حەقیقەتی كاریگەریی ئایینەكان لەسەر دۆخی ژیانی ژنان بە درێژاییی هەزاران ساڵ و بەرەو پاش بردنیان و زەوتكردنی ژیانیان پشتبەستن بە ئایەت و فەرموودەی و دەقی ئایینی.

ئەم لێکۆڵینەوەیە لە سێ تەوەر پێکهاتووە.

ته‌وه‌رى یه‌كه‌م: ژن له‌ كۆمه‌ڵگه‌ ڕۆژهەڵاتییەکاندا.

ته‌وه‌رى دووه‌م: ژن له‌ كۆمه‌ڵگه‌ ڕۆژئاوایییەکاندا.

ته‌وه‌رى سێیەم: تێڕوانینه‌ كۆمه‌ڵایه‌تى و ئایینییه‌كان بۆ ژن و پێگه‌ى ژنى كورد.

ماڵپەڕی ژنەفتن ئەم تویژینەوەیەی وەک کتێبی ئەلیکترۆنی (فایلی pdf) بڵاو کردووەتەوە. دەتوانن لەسەرەوە لە دوگمەی (داگرتنی کتێب) داوەنلۆدی بکەن.

هێرۆ کوردە
دەربارەی نووسەر
هێرۆ کوردە
هەموو بابەتەکانی ئەم نووسەرە