چەمکی سادەیی وەک بانگەشەی داهێنان
ناوەناوە چەمکی (سادەیی)م لە ڕەخنەی میلـلیدا بەر چاو دەکەوێت، کە وەک تێکڕای چەمکەکانی تر بە زمانی ڕۆژانەی خەڵک قسەی لێوە کراوە. شتێکی نوێ نییە، بەڵکوو لانی کەم ڕەگی بۆ سەرەتای حەفتاکان دەگەڕێتەوە، کاتێ هەندێک نووسەر لە ئاستی ئەندامانی (گرووپی ڕوانگە) و ئەوانەی دیکەدا ناڕەزایییان دەردەبڕی، گۆیە بە زمانی ئاڵۆز دەنووسن. هاوکات پێیان لەسەر سادەیی دادەگرت،…
دەیخوێنمەوەئەرێ ئەوە کانت و فۆکۆ لە کوێن؟
برای ئازیز، کاک ئارام سدیق! دوای ڕێزی زۆر: سەرەتا ڕێم بدە لە دڵەوە، نەوەک بە تەوسەوە خۆشحاڵیی خۆم لە ئاستی بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانتدا دەرببڕم، بە تایبەتی ئەوانەی چ ڕاستەوخۆ و چ ناڕاستەوخۆ پێوەندییان بە منەوە هەیە. لەو ڕێیەوە هەوڵم داوە ئەو چەمکانە هەڵبگرمەوە، کە تۆ ناویان دەهێنیت، تا بە ئاڕاستەی دایەڵۆگیاندا ببەم و ڕەگەکانیان بدۆزمەوە، کە…
دەیخوێنمەوەڕۆمانی گەردوون و گەردوونی ڕۆمان
تەنیا لەم سەد ساڵەی ڕابردوو و لە بواری گەردوونناسیی فیزیایی (Physical cosmology)دا کۆمەڵێک تیۆریی جیاواز بۆ ئەوە دامەزراون، تا لێی بکۆڵنەوە، کە سەرەڕای ئەوەی چەندان بەڵگەی زانستییان بە دەستەوە داون، بەڵام هێشتا کەموکورتییان هەیە و نایشکرێت نەیانبێت، مادام گەردوون هەم ئاڵۆزە و هەم مەتەڵئامێز. گەردوونی بینراو بەشێکی گەردوونە، نەوەک هەمووی. گەردوونی نەبینراو (Invisible Universe) ڕووبەرەکەی…
دەیخوێنمەوەڕۆمانی تەرمەوان لە دیدێکی دیکەیشەوە
(بەوەدا کارم تەنیا بەو چەمکانەیە، وا لە دەقی بەردەممدا هەن، هەرگیز پێویستم بە ناسنامەی نووسەری دەقەکە نییە). **** (گۆران سەباح) لەبارەی ڕۆمانی (تەرمەوان)ـەوە بابەتێکی لە ژێر ناونیشانی (ڕۆمانی تەرمەوان: سوێرکردنی چێژ و زەوتکردنی خەیاڵ)دا نووسیوە و تێیدا هەوڵی داوە بە ئەنجامێک بگات، کە بریتییە لەوەی ئەم ڕۆمانە هێندە لاوازە، شایەنی ئەوە نییە بڵاو بکرێتەوە. من…
دەیخوێنمەوەئایا من وازم هێناوە و گەڕاومەتەوە؟
(ڕێباز ئەکرەم)ی هاوڕێم نووسینێکی (ئارام سدیق)ی بۆ ناردووم، کە ناوی ناوە (بەڕێز گۆینی ونبوو) و بەم شێوەیە دەست پێ دەکات: (شەش ساڵ لەمەوبەر نووسەرێکی کورد بڕیارنامەی وازهێنانی خۆی لە نووسین و بڵاوکردنەوە بڵاوکردەوە. هەر ئەوکات بە وتارێکی کورت سەرنجی خۆمم لەبارەیەوە دەربڕی. ئەو نووسەرە دوای دوو ساڵ تێپەڕین بەسەر بڕیارنامەی وازهێنانەکەیدا نەزیفی بڵاوکردنەوەی کتێب و…
دەیخوێنمەوەلە ناوی کارڵ پۆپەرەوە بەرەو فەلسەفەکەی
پێشەکی: لە بەرهەمەکانی پێشوومدا چەند جارێ ئاماژەم بە فەلسەفەی (کارڵ پۆپەر) کردووە. بۆ نموونە لەو گفتوگۆیەی (گۆران عەبدولڵا)ی بەڕێوەبەری (دەنگەکان) لەبارەی (کارڵ مارکس)ـەوە لەگەڵیدا کردووم، گوتوومە: {(کارڵ پۆپهر) ئایدیۆلۆجیاکانی به دوژمنی کۆمهڵگەی کراوه زانیون، بهوهی ئهوان ههڵگری حهقیقهتی ڕههان و ئهو حهقیقهته ڕههایهش به زۆر و له ڕێگای زهبروزهنگهوه بهسهر کۆمهڵگەکاندا دهسهپێنن، وهک له کتێبی…
دەیخوێنمەوەڕەخنەگری میلـلی و پەزپەزەی چەمکی خوێنەر
لە دوو هاوڕێی جیاوازەوە پەرەگرافێکم پێ گەیشتووە، کە هیی نووسینێکی (ئارام سدیق)ـە و لەبارەی (چەمکی خوێنەر)ـەوەیە. ئەگەرچی لە لام سەیر نییە، ئەو ڕەخنەگرە بە زمانی میلـلی، ئەو زمانەی ڕۆژانە خەڵک لە ناوەندە کۆمەڵایەتییەکاندا بە کاری دێنن، لەبارەی چەمکەکانەوە بدوێت، کە هەر خۆم هەوڵم داوە لە کتێبی (گەڕانەوەیەکی کاتی بۆ دایەلۆگێکی بەردەوام)دا هەموو ئەو چەمکانە هەڵبگرمەوە…
دەیخوێنمەوەکورتکردنەوەی ڕۆمان
دەکرێت بەم پرسیارە سادەیە دەست پێ بکەین: ئایا ڕۆمان کورت دەکرێتەوە؟ ئەم پرسیارە لانی کەم دوو پرسیاری دیکە بە دوای خۆیدا دەهێنێت: یەکەم، چ جۆرە ڕۆمانێک کورت دەکرێتەوە؟ دووەم، کێ ڕۆمان کورت دەکاتەوە؟ ئەو (کێ)یە ئاماژە نییە بۆ کەس، بەڵکوو ئاماژەیە بۆ جۆرێکی دیاریکراوی تێگەیشتن. لانی کەم لە (دۆستەیەڤسکی)یەوە تا ئەمڕۆ دوو جۆر ڕۆمان هەن:…
دەیخوێنمەوەکات وەک پرسیارێکی شەڕانگێز لە ئەزموونی مندا
جاری یەکەم نییە باسی ئەزموونی خۆم لە بواری ئەدەبی گێڕانەوەدا دەکەم، بەڵکوو پێشتر هەم لە گفتوگۆکانم و هەم لە پێشەکیی کتێبی (ڕاگەردان)دا کەموزۆر لەو بارەیەوە دواوم، بەڵام ئەوەی لێرەدا دەمەوێت زیاتر جەختی لەسەر بکەمەوە، ڕەگەزی (کات)ـە. لە خۆم ڕادەبینم بڵێم پرسیاری (کات چییە؟) هاوتەمەنمە، یان لانی کەم دەکرێت بڵێم کاتێ زمانم گرت، ئەو پرسیارە سەختەی…
دەیخوێنمەوەکوشتنی فیل و پاراستنی دووکانی شووشەوات
کتێبی (کوشتنی فیل و پاراستنی دووکانی شووشەوات)ی کاروان عومەر کاکەسوور، کە ناونیشانە لۆکاڵییەکەی بەم شێوەیەیە: (لە دایەلۆگەوە بەرەو ناسینەوەی خەسڵەتەکانی خوێنەری ڕەهەند)، هەوڵێکە بۆ دامەزراندنی دایەلۆگ لەبارەی پڕۆژەی (ڕەهەند)ـەوە. بیرۆکەی کتێبەکە لەو کۆمێنتانەوە سەری هەڵداوە، کە هەندێک خوێنەری (ڕەهەند) بۆ گوتارێکی (سۆران ئازاد)یان نووسیوە. گوتارەکەی (ئازاد) لەژێر ناونیشانی (تێگەیشتن لە وەهمی ڕەهەند و ڕەهەندییەکان)دا نووسراوە…
دەیخوێنمەوە
زۆرایهتی و جاگلەر
ههوڵێک بۆ لێکدانهوهی سێکوچکهی ڕۆشنبیر، دهستهڵات و زۆرایهتی لهدوای ڕاپهڕینهوه
هەردوو چەمکی ڕۆشنبیر و دەستەڵات لە گشتەوە بۆ تایبەت چهمکی ڕۆشنبیر ههمیشه ئهو چهمکه بزێو و یاخییه بووه، که ڕووناکبیر و فیڵۆسۆفانی به خۆیهوه خهریک کردووه، بۆیه تهنیا له بواری سیاسهتدا نهماوهتهوه و چووهته ناو ههموو بوارهکانی دیکهیشهوه. سهیر نییه ئهگهر دهبینین زۆرترین پێناسهی بۆ کراوه. لهگهڵ دهرکهوتنی کێیسی دریفوس (Dreyfus) له ساڵی (١٨٩٤)دا چهمکی…
دەیخوێنمەوەنامە بۆ (ڕێبوار سهعید)ی هونەرمەند
بیست ساڵ زیاترە له نزیکهوه دهتناسم. پێشتر بهرههمهکانتم دیبوون و دهمزانی یهکێکیت له هونهرمهنده جیاوازهکانمان. له ناوهڕاستی ههشتاکان له ههولێر به ههندێک له تابلۆکانت ئاشنا بووم. لە ساڵی (١٩٩٨) کۆمەڵەچیرۆکی (ئەسپیدیلۆن)م لە ڕێگای پۆستەوە بۆ ناردیت. هەر ئەودەم پارچەیەکی ڕۆمانی (ئای لەڤیلیا لەڤیلیا!)مت لەسەر یەکێک لە بەرهەمەکانتدا نووسییەوە، کە هێشتا بۆ چاپم نەناردبوو. ساڵی (٢٠٠١)…
دەیخوێنمەوە