هونه‌ری ژماره‌یی
هونه‌ری ژماره‌یی (دیجیتاڵ ئاڕت) چییه؟ پێناسه و تێگه‌شتن له میدیای نوێ
هونه‌ری ژماره‌یی[1] به به‌راورد به ته‌كنیك و دیزاین پێگه‌یه‌كی هونه‌ری هه‌یه و كۆمه‌ڵه‌یه‌كی هه‌مه‌جۆره له جۆره‌كانی داهێنان له كارێكی هونه‌ری به به‌كارهێنانی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی زمانی دیجیتاڵ.
هونه‌ری ژماره‌یی زاراوه(تێرم)ێکی تازه‌یه به له‌به‌رچاوگرتنی په‌ره‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا كه چه‌ندین بواری جیا له‌خۆ ده‌گرێت. بۆیە هونەری دیجیتاڵ بابەتی بەردەوامی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونە، کە ئەمەش وا دەکات پێناسەکردنی بە شێوەیه‌كی جێگیر ئەستەم بێت.
هونەری دیجیتاڵ بەستراوەتەوە بە تاقیکردنەوە و زانست و ڕۆشنبیریی بەکاربەر و تەکنەلۆژیاوە. له‌وانه‌یه کاری هونەری دیجیتاڵ ببێتە هۆی هاوکاریی نێوان هونەرمەند و تیمێکی لێکۆڵەر و بەرنامەڕێژ و ئەندازیار و دیزاینەر. وەک وتمان هونه‌ری دیجیتاڵ خۆی له زۆر بواری جیادا ده‌دۆزێته‌وه و هەر بۆیە پانتایییه‌كی زۆر له كاره هونه‌رییه‌كانی وه‌ك نمایشی زیندوو (spectacle vivant) یان هونه‌ری شێوه‌كاری دەگرێتەوە.
هونه‌ری دیجیتاڵی به‌رهه‌مێكی به‌رنامه بۆكراو و پڕۆگرامسازه، كه جێگیر نه‌كراوه. کۆدێک له شێوەی زمانی دووانەیی پێکهاتووە کە شێوه و هه‌یكه‌لی خۆی ئاشکرا دەکات.
زۆربه‌ی كات په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان كاره هونه‌رییه دیجیتاڵییه‌كان و بینه‌ر له رێگه‌ی بینین و ده‌نگ وده‌ستلێدان(له‌مس) دروست دەبێت… ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندیی ئاساییی نێوان به‌رهه‌مێكی هونه‌ری و بینه‌ر ده‌گۆڕێت. بێگومان تەکنەلۆژیای دیجیتاڵ و میدیای کارلێکەر بەرەنگاریی بیرۆکە تەقلیدییەکانی کاری هونەری و هونەرمەند ده‌بێته‌وه، كه کارەکە کرانەوەیەک دروست دەکات چونکە ئەو کارلێککردنه‌ی بینەر زۆر جار ڕێگە دەدات کۆدێك له كاره‌كه دروست بێت و گەشە بكات. هونەرمەند له به‌رهه‌مهێنانی كارێكی دیجیتاڵی دروستکەر و میدیاکار و ئاسانکەری کارلێککردنەکانی نێوان جەماوەر و کارەکانێتی.
له سه‌ره‌تادا، هونەری دیجیتاڵ ئامرازە داهێنەر و جۆراوجۆرەکانی پەیوەست بە زمانی دیجیتاڵ کۆ دەکاتەوە. له ساڵانی ١٩٦٠، هونه‌ری ژماره‌یی له دونیای هونه‌ری هاوچه‌رخدا گەشەی کرد و خۆی سه‌پاند. چەند تایبەتمەندییەکی جیاواز وەک ڕاستی مەجازی[2]، ڕاستی گەورەکراوە، هونەری دەنگی و وێنه‌دار[3]، هونەری وه‌چه[4] و هونەری کارلێکەر[5] لەخۆ دەگرێت. وه به‌بێ له‌بیركردن بە سەرهەڵدانی هونەری نێت[6]، فۆتۆگرافیی دیجیتاڵی و هونەری ڕۆبۆتی كه ئه‌مانه‌ش ده‌چێته خانه‌ی هونه‌ری ژمارهیییهوه.
هونه‌ری ژماره‌یی (دیجیتاڵ ئاڕت) چی له‌خۆ ده‌گرێت و جۆر و كاره هونه‌رییه‌كانی چین؟
- وێنه‌كێشانی دیجیتاڵی (Digital painting)
- 2- فۆتۆگرافیی دیجیتاڵی (digital photography)
- 3- دیجیتاڵ ئه‌نسته‌ڵه‌یشن (digital installations)
- 4- ڤیدیۆ، ئه‌نیمه‌یشن و وێنه‌ی جووڵاو (Videos, animation, and the moving image)
- 5- هونه‌ری نێت وۆرك و ئه‌نته‌رنێت (Internet and networked art)
- 6- هونه‌ری سۆفتوێر (Software art)
- 7- هونەری کارلێکەر (interactive art)
- 8- هونه‌ری فۆتۆمۆنتاژ (photomontage art)
- میدیای نوێ (New Media Art)
- پیكسڵ ئارت (Pixel Art)
پێناسه‌ی جۆره‌كانی هونه‌ری دیجیتاڵی
وێنه‌كێشانی دیجیتاڵی (Digital painting)
لە دەیەی ١٩٩٠دا دەرکەوت و تەکنیکی نەریتی به‌كارهێنانی ڕەنگی ئاوی و ره‌نگی ڕۆنی و دانانی ڕه‌نگ به تۆپه‌ڵ (impasto painting) لەخۆ دەگرێت. لە کاتێکدا هونەرمەند بە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر، تابلێت و پێنوسی دیجیتاڵی وێنه‌كان ده‌كێشێت، بەڵام خودی پرۆسەکە هاوشێوەی نیگاركێشان بە کەرەستە تەقلیدییەکان نییه. وێنە دیجیتاڵییەکان تایبەتن بە وێنە بینراوەکانی هونەری کۆمپیوتەر وەک دووبارەکردنەوە و شێواندنی توخمەکان، هه‌ندێكجار دەکرێت ببێتە هۆی وێنەکردنی ئەبستراکت یان تابلۆی سێ ڕه‌هه‌ندی کە بە هەمان شێوە لە بەکارهێنانی واقیعی مەجازی. وه‌ك بەرنامەی ([7]Tilt Brush) ی گوگڵ و كاره‌كانی هونەرمەندانی وەک ئاندری یوجهیزی (Andrej Ujhazy) و ئەلیکساندرا گۆرجزنسکی (Alexandra Gorczynski) به نموونه.
فۆتۆگرافیی دیجیتاڵی (digital photography)
فۆتۆگرافیی دیجیتاڵ، بەکارهێنانی ئەو وێنانە دەگرێتەوە کە لە واقیعەوە گیراون و لە ڕێگەی وێنە و سکان و وێنەی سەتەلایت و تۆمارە گونجاوه‌كانی دیکەی کە به‌رده‌ستن بۆ ئه‌نجامدانی كارێكی هونه‌ری. زۆر جار به لێكدان و تێكهه‌ڵكێشانی ئه‌و پارچانه‌ی کە ههڵدەبژێردرێن، سنوورەکان لێڵ دەکات و تێگەیشتنی ئێمە لە ڕاستی دەشێوێنێت. تەکنیکە تەقلیدییەکانی کۆلاژ و کۆکردنەوەی توخمەکان و هەروەها تێکەڵکردنی كه‌ره‌سته بینراوەکان لە ڕێگەی تەکنۆلۆژیای مۆرفینگەوە[8]، بەشێکن لەم چین و جۆره وێنەی دیجیتاڵ کە هونەرمەندانی وەک نانسی بورسۆن (Nancy Burson) و دانیال کانۆگار (Daniel Canogar) و تۆماس ڕووف (Thomas Ruff) و ئەندرێس گۆرسکی (Andreas Gorsky) ڕابەرایەتی دەکەن .
دیجیتاڵ ئه‌نسته‌ڵه‌یشن (digital installations)
دیجیتاڵ ئه‌نسته‌ڵه‌یشن لە نزیکەوە پەیوەندی بە هه‌یكه‌لسازی یان پەیکەرتاشییەوە هەیە بۆ سروشتی سێ رهههندییهكهی بەڵام نیشانهكاری (typology) نوێ لە پەیوەندی بە بینەر پێشکەش دەکەن. زۆربه‌ی كات، ئەم جۆرە کارە هونەرییانە دەکرێت کارلێک بن له‌گه‌ڵ بینه‌ر — واتا داخڵکردن و به‌شداریكردنی سەردانیکەران به (جووڵەی جەستە، دەنگ و لەمس) له كاره‌كاندا. لە بەرامبەردا ئەم كاره هونەرییانە بینه‌ر نقوومی ژینگەیەکی نوێ و بۆشایییهكی سه‌رسوڕهێنه‌ر یان گۆڕینی سروشتی دەوروبەریان ده‌كرێن وه‌ك ڕاستی مەجازی ([9]VR) و ڕاستی گەورەکراو ([10]AR) نموونەی ئەم جۆره تەکنەلۆژیایەن.
ڤیدیۆ، ئه‌نیمه‌یشن و وێنه‌ی جووڵاو (Videos, animation, and the moving image)
دیمەنێكی زۆر ئاشكرا سه‌باره‌ت به پرسی واقیع پێک دەهێنن. ئەم تەکنەلۆژیایە به جارێك ڕێگە بە تۆمارکردنی تەواوی ڕووداوێک دەدات لە فه‌زا(بۆشایی) و له کاتدا. لە هەمان کاتدا پرۆسەی لێكدان و گۆڕینی ئەوەی کە بە ڕاستگۆیی ڕوو دەدات. به دوو جۆر پێناسەی وێنەی جووڵاو دەکەن: له لایه‌ك كرده‌ی ڕاستەوخۆ، ئەنیمەیشن و دونیای سێ ره‌هه‌ندی لە لایەکی تر. وێنەی جووڵاو زۆر جار پاڵپشتیه‌كی ناوازه ده‌كات بۆ گەشەکردنی واقیعی مەجازی و خنكان و نقوومبوون له ژینگە، ئەمەش به‌سته‌ر(لینك)ی نزیکیی خۆی له‌گه‌ڵ هونەری ئه‌نسته‌ڵه‌یشن ڕوون دەکاتەوە. نموونەی هونەرمەندانی دیجیتاڵی كه کار بە ڤیدیۆ دەکەن بریتین لە (Pipilotti Rist، Ryoji Ikeda، Yoshi Sodeoka، Toni Dove et Jacques Perconte)
هونه‌ری نێت وۆرك و ئه‌نته‌رنێت (Internet and networked art)
له ناوه‌ڕاستی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان، ئه‌نته‌رنێت فه‌زایه‌كی چالاك بوو بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی كاری هونه‌ری. نێت ئاڕت له تێرمی ئه‌نگلۆفۆنی وه‌رگیراوه، كه لێره‌دا ئه‌نته‌رنێت وه‌ك ناوه‌ندێكی بڵاوكردنه‌وه و له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه وه‌ك فه‌زایه‌كی داهێنان و به‌رهه‌مهێنانی كاری هونه‌ری به‌كار دێت.
نێت ئاڕت جۆرێكه له هونه‌ری دیجیتاڵ، كه له رێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه. ئه‌م جۆره له هونه‌ر، به‌ره‌نگاری زاڵێتی سیسته‌می گه‌له‌ری و مۆزه‌خانه‌كان بووەته‌وه و تیایدا په‌یوه‌ندیی جوانیناسانه یان هونه‌ری، له رێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه ڕوو ده‌دات. له زۆرێك نموونه‌كاندا، بینه‌ر له ڕه‌وتی په‌یوه‌ندییه‌كاندا به‌شداری چالاكانه ده‌كات.
هونه‌رمه‌ندانی نێت ئاڕت: Vuk Ćosić, Jodi.org, Alexei Shulgin, Olia Lialina, Heath Bunting, Daniel García Andújar.
هونه‌ری سۆفتوێر (Software art)
هونه‌ری سۆفتوێر یان هونه‌ری كۆمپیوته‌ر. كارێكی هونه‌رییه كه به به‌كارهێنانی به‌رنامه‌سازی سۆفتوێر دروست كراوه. دروستكردنی ئه‌م فۆرمه هونه‌رییه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی تازه‌كار و پرۆفیشناڵه كه به‌دوای وێنایه‌كی نوێی هونه‌ردا ده‌گه‌ڕێن له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی پڕۆگرامه كۆمپیوته‌رییه‌كاندا و پێشكه‌شی بینه‌ری ده‌كه‌ن.
پاکێجی سۆفتوێرەکە دەتوانێ نەرم ئامڕازی بازرگانی بێت یان دیزاینێكی سۆفتوێری تایبەت، هەندێک جار سۆفتوێر یان هونەرەکانی کۆمپیوتەر دەتوانن ئاماژەیه‌ك بن بە وێنایه‌كی کارلێکی بینراو و هەروەها وێنایه‌كی نه‌گۆڕ و نهجولاوی دیزاین کراون بۆ ئەوەی تەنها ببینرێن.
لە کاتێکدا هەندێک کەس هونەری سۆفتوێر بە هەر جۆرە هونەرێک دەزانن کە بە بەکارهێنانی سۆفتوێر دروست کرابێت، هەندێکی تر جیاوازی دروست دەکەن لەنێوان دروستکراوە ئەلکترۆنییە جیاوازەکان. کاتێک کاری هونەری دیزاین دەکرێت بۆ ئەوەی لەسەر ئینتەرنێت نمایش بکرێت، دەکرێت بە هونەری ئینتەرنێت یان به هونەری براوسەر ناو ببرێت.
سەرەڕای ئەو وێنە ناکارلێکانەی لەسەر وێب بەردەستن، هەندێکیش یاریی ڤیدیۆیی بە جۆرێک لە هونەری سۆفتوێر دەزانن.
هونه‌رمه‌ندانی سۆفتوێر به نموونه: Roy Ascott, La Plissure du Texte – Jeux – Reynald Drouhin
هونەری کارلێککەر (interactive art)
هونەری کارلێککەر، فۆرمێکی هونەری دینامیکییە کە وەڵامی بینەر دەداتەوە. ژانرێکی هونەرە کە بینەران بە جۆرێک لە جۆرەکان بەشداری دەکەن بە پێشکەشکردنی زانیاری بۆ دیاریکردنی دەرئەنجامەکەی. بە پێچەوانەی فۆرمەکانی هونەری نەریتی کە کارلێکی بینەر تەنها کارلێکێکی دەروونییە. هەندێک لە ئەنستەڵەیشنە هونەرییە کارلێککەرەکان داوا لە هونەرمەند یان بینەران دەکەن کە ببنە بەشێک لە کارەکە، تا بینەر نەبێ بە بەشێک لە کارە هونەرییەکە ئەوا کارەکا ناتەواو دەبێت. هەروەها هونەری کارلێککەر لەسەر بنەمای پێشکەوتنی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیایە، بەشداربوو وەڵامی ئەو تەکنەلۆژیایە دەداتەوە کە لەلایەن هونەرمەندەوە دانراوە وەک کارە هونەرییە گشتییەکانی daniel rozin وRafael Lozano-Hemmer.
هونه‌ری فۆتۆمۆنتاژ (photomontage art)
لە هونەردا بەگشتی، )مۆنتاژ( بریتییە لە دروستکردنی پێکهاتەیەک لە چەندین وێنە پێکەوە لکێندراون بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی هونەری تێکەڵ ببن. ئەنجامەکەی کۆکردنەوەیەکی نوێیە کە ڕەنگە وێنەیەک لە خۆیدا دروست بکات، چیرۆکێک، بابەتێک مانای هونەریی بگەیەنێت. ئەم جۆرە هونەرە لە ڕێگەی بەکارهێنانی (پڕۆسێسی فۆتۆگرافی) دەبێت، بە لەبەرچاوگرتنی هونەری فۆتۆگرافی بە شێوەیەکی نوێتر، وەک پرۆسێسێکی دیجیتاڵی شایستەیە. بەو پێیەی وێنەکان زیاتر شێوەیەکی ڕێک و پێکیان هەیە، فۆتۆمۆنتاژەکان زیاتر ڕێکخراون، کە بە شێوەی کۆمەڵێک لە وێنە داڕێژراون.
فۆتۆمۆنتاژ پێکهاتەیەک دەبێت لە چەندین وێنە کە بە جۆرێک ڕێکخراوە کە لە ڕێگەی چەندین نموونەی وێنەی جۆراوجۆرەوە پێکەوە پەیامێک دەرببڕن. هەروەها دەتوانرێت زاراوەی دیکە بۆ چەند وێنەیەک بەکار بهێنرێت کە وەک دوو یان زیاتر لەسەر یەک وێنە کۆ کراونەتەوە.
بەکارهێنانی زاراوەی (کۆلاج) زۆر جار لە قسەکردنی باودا بەکار دەهێنرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ فۆتۆمۆنتاژدا بەکار بهێندرێت. بەڵام مێژووی وشەی کۆلاج ئەوەمان بۆ دەردەخات کە جیاوازییەکی دیار هەیە. کۆلاجێک بە بەکارهێنانی شێوازی تەقلیدی (چەسپ کردنی وێنەکان لەسەر یەکتر). بەڵام فۆتۆمۆنتاژ لە ئەنجامی بەکارهێنانی بەرنامەی کومپیوتەری بە نموونە فۆتۆشۆپ یان پۆست پرۆسێسکردن دروست دەکرێت وەکوو کارەکانی هونەرمەند Uğur Gallenkuş
میدیای نوێ (New Media Art)
هونەری میدیای نوێ ئاماژەیە بۆ هەموو جۆرەکانی هونەری هاوچەرخ کە بە بەکارهێنانی فۆرمەکانی نوێی تەکنەلۆژیای میدیا دروست کراون، گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە، یان گواستراوەتەوە. ئەمەش هونەری دیجیتاڵی، هونەری کارلێک، هونەری ئینتەرنێت و، هونەری مەجازی دەگرێتەوە، هەروەها کارە هونەرییەکان کە بە بەکارهێنانی ڕۆبۆتیک، یارییە ڤیدیۆییەکان، بایۆتەکنەلۆژیا، چاپی سێ ڕەهەندی و ئەنیمەیشنی کۆمپیوتەر دروست کراون. هونەری میدیای نوێ پۆلێکە کە سەرپێچی لە پۆلێن‌کردنی ئیستاتیک دەکات لەگەڵ بەردەوامبوونی فۆرمەکە لە فراوانبوون و تەکنەلۆژیای نوێی میدیایی لەلایەن هونەرمەندانەوە داهێنرا و لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت. بۆ نموونە کارەکانی Exonemo
پیكسڵ ئارت (Pixel Art)
هونەری پێکسڵ جۆرێکە لە هونەری دیجیتاڵی کە وێنەکان لەسەر ئاستی پێکسڵ دروست دەکرێن و دەستکاری دەکرێن بە بەکارهێنانی نەرمەکاڵایەکی دەستکاریکردنی گرافیک. ئەوەی پێناسەی هونەری پێکسڵ دەکات، شێوازی بینراوی ناوازەیە، کە تاکە پێکسڵەکان وەکو بلۆکی بیناسازی کە وێنەکە پێکدەهێنن، کار دەکەن. کاریگەرییەکە شێوازێکی بینراوە کە زۆر هاوشێوەی هونەری مۆزایک. هونەرمەند Mark Bern بە نموونە.
[1] (l’art numérique)
[2] la réalité virtuelle
[3] l’art audiovisuel
[4] l’art génératif
[5] l’art interactif
[6] Net-art
[7]https://www.google.com/search?q=Tilt%20Brush&tbm=isch&tbs=rimg:CbcL0EZRwc9NYTdgDDhSCyEG&rlz=1C5CHFA_enIQ868IQ868&hl=en&sa=X&ved=0CB0QuIIBahcKEwi40diFrpryAhUAAAAAHQAAAAAQCw&biw=1284&bih=700
[8] morphing technology https://www.google.com/search?q=morphing%20technology&tbm=isch&tbs=rimg:Ca3_14P75tfkYYSt025uG7Vg7sgIMCgIIABAAOgQIABAA&rlz=1C5CHFA_enIQ999IQ999&hl=en-US&sa=X&ved=0CB0QuIIBahcKEwj4loHXs5n3AhUAAAAAHQAAAAAQBg&biw=1526&bih=1150
[9] Virtual reality (VR)
[10] augmented reality (AR)
O desvio citado com pessoal, até mesmo com transferências, é
uma realidade para muitas empresas. https://bernardo-luis-geraldes.technetbloggers.de/carretos-em-jundiai-a-solucao-ideal-para-suas-mudancas-e-transportes