ك.
٢: ڕووپێو
بەشی دووەم
ئه‌م وتاره‌ی فه‌یله‌سوفی ئیتاڵیی جۆرجیۆ ئاگامبێن، به ناونیشانی «ك.»، له ڕێگه‌ی میتۆدی ڕهچهڵهكناسییهوه، ده‌په‌رژێته سه‌ر ئه‌ندێشه و ئه‌ده‌بیاتی كافكا له ڕۆمانیدادگایی و كۆشكدا. وتاره‌كه له دوو به‌ش پێكهاتووه؛ به‌شی یه‌كه‌م به ناونیشانی «تۆمه‌تبه‌خش»، كه تێیدا ڕۆمانی دادگایی ڕاڤه ده‌كات و به‌شی دووه‌م، به ناونیشانی «ڕووپێو» قسه له‌سه‌ر ڕۆمانی كۆشك ده‌كات؛ و كۆی وتاره‌كه به‌شی سێیه‌می كتێبی ڕووتییهكانی ئاگامبێن پێك ده‌هێنێت: Giorgio Agamben, Nudities, trans: David Kishik and Stefan Pedatella (Stanford, California: Stanford University Press, 2011), Pp. 20-36. (و. ك)
II: Agrimensor
٢: ڕووپێو
١. ڕووپێو، تا ئه‌و شوێنه‌ی كه سه‌روكاری له‌گه‌ڵ دیاریكردنی جێگیریی سنووره‌كان یا كهوشهنهكاندا هه‌بوو، گرنگییه‌كی تایبه‌تی له ڕۆمادا هه‌بوو. ئه‌و بۆ ئه‌وه‌ی كه ببێته یه‌ك [agrimensorڕووپێو](یا یه‌كagrimaticus، وه‌رگیراو له ناوی ئامڕازی ڕووپێوهوه)، پێویسته به یه‌ك تاقیكردنه‌وه‌ی دژوار‌دا تێپه‌ڕێت، تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك كه ڕووپێو له غیابیدا بۆ كرده‌ی به‌پیشه‌یی بوون ئه‌گه‌ری هه‌بوو به سزای مه‌رگ سزا بدرێت. له ڕاستیدا، سنووری ڕۆما یه‌ك تایبه‌تمه‌ندیی موقه‌ده‌سی هه‌بوو تا ئاستێك كه كه‌سێك كه سنووره‌كانی ڕه‌ش ده‌كرده‌وه (terminumexarare[وه‌ستانی ساتهكیی سنووره‌كان]) ده‌گۆڕا بۆ [sacerموقه‌ده‌س/ناپاك[1]] و ده‌توانرا به بێ سزادان له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌سێكه‌وه بكوژرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، هۆكارگه‌لێكی ساده‌تر بۆ گرنگیی ڕووپێو بوونی هه‌بوو. هه‌م له یاسای مه‌ده‌نی و هه‌م له یاسای گشتیدا، ئه‌گه‌ری جیاكردنه‌وه‌ی سنووره‌كانی قه‌ڵه‌مڕه‌و، ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و دیاریكردنی به‌شه‌كانی زه‌مین (ager[زه‌مین]) و هه‌روه‌ها دواجار، ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ركردنی كێشمه‌كێشه سنوورییه‌كان، خودی پڕاكتیكی یاسای ده‌خسته ژێر كاریگه‌رییه‌وه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه، ڕووپێو – تا ئه‌و شوێنه‌ی كه یه‌ك [finitorڕووپێو، ئاسۆ، هێڵكێش]ـی نموونه‌یی بوو، واته مادام كه كه‌سێك بوو كه سنووره‌كان ڕێك ده‌خات، جێگیر ده‌كات، جیا ده‌كاته‌وه و دیاری ده‌كات- كه‌واته پێشی ده‌گوترا [jurisauctorدانه‌ری یاسا]، یا خوڵقێنه‌ری یاسا و [virperfectissemusكامڵترین مرۆڤ].
به‌رمه‌بنای ئه‌مه، سه‌رسوڕهێنه‌ر نییه كه یه‌كه‌مین كۆی ده‌قه‌كانی په‌یوه‌ست به ڕووپێوكردنی زه‌مین، به به‌راورد به [Corpus iurisكۆ به‌رهه‌می یاسا]ـی ژوستینی، نزیكه‌ی یه‌ك سه‌ده له‌پێشتره. ته‌نانه‌ت دووباره كه‌متر سه‌رسوڕهێنه‌ر نییه كه ده‌ستبه‌جێ پاش ده‌ركه‌وتنی ڕووپێوكردن، وا هه‌ست ده‌كرا كه پێویسته ده‌ست بكرێت به ههڵهبڕكردنی نوێی Corpus gromaticum، كه ده‌ستكاری باوه‌ڕه‌كانی مافناسهكان بكرێت له‌ناو نووسراوه‌كانی ڕووپێوهكاندا.
٢. ئامڕازی ڕووپێوی ڕۆمانی groma (یا gruma[گرێ، هه‌ڵتۆقیو، دهرهاتوویی]) بوو؛ یه‌ك جۆر خاچ كه چهقهكهی له هاوده‌قی له‌گه‌ڵ یه‌ك پنتی ڕووی زه‌میندا (به ناوی umbilicus soli[ناوكی په‌تی] جێی گرتبوو، و له بنهتاكهیدا چوار تاڵه ته‌لی پته‌و كه به یه‌ك قورسایی بچووكه‌وه هه‌ڵواسرابوون. ڕووپێو به یارمه‌تیی ئه‌م ئامڕازه، ده‌یتوانیی هێڵگهلێكی ڕوون بكێشێت (regores[هێڵی ورد])، كه ئه‌و توانایه‌ی به ڕووپێو ده‌به‌خشی كه زه‌مین ئه‌ندازه بگرێت و سنووره‌كه‌ی نه‌خشه بكێشێت.
دوو هێڵی بنه‌ڕه‌تی، كه له یه‌ك گۆشه‌ی ڕاسته‌وه یه‌كتریان ده‌بڕی، بریتی بوون لهKardo[میله]، كه له باكووره‌وه بۆ باشوور نه‌خشه كێشرابوون، وdecumanus [ڕێڕه‌وێك له ڕاسته‌وه بۆ چه‌پ یا به پێچه‌وانه‌وه]، كه له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ ڕۆژئاوا ڕادهكێشران. ئه‌م دوو هێڵه له بناغه و چه‌قی[castrumقه‌ڵا]دا (كۆشك یا قه‌ڵایه‌كی په‌رژینكراو- castellum بچووككراوه‌ی castrum– و هه‌روه‌ها به مانای كه‌مپێكی سه‌ربازییش دێت) ده‌بوونه یه‌ك هێڵ، و تا دوو ڕێگای بنچینه‌یی كه ماڵه‌كان و نشینگهكان (یا خێمه‌ی سه‌ربازه‌كان ئه‌گه‌ر ئۆردوگای سه‌ربازیی بوونی هه‌بوایه) به ده‌وریدا كۆ بووبوونه‌وه، درێژ ده‌بوونه‌وه.
بۆ ڕۆمییه‌كان، كاراكته‌ری له بنچینه‌دا ئاسمانیی ئه‌مconstitution limitum]پانتایی یاسا[ بنه‌ڕه‌تییه، شتێكی گومانهه‌ڵنه‌گر و دهرهپرسیار بوو. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه كه نامیلكه‌ی هاژینووس[2] به ناونیشانی De limitibusconstituendis]ده‌رباره‌ی سنووری یاسا[ به‌م وشانه ده‌ست پێ ده‌كات: «له نێوان ته‌واوی ڕێوڕه‌سم[3] و كردهكاندا كه سه‌روكاریان له‌گه‌ڵ ئه‌ندازه‌گرتندا هه‌یه، به‌رجه‌سته‌ترین ئه‌ندازه‌گرتن بریتییه له دیاریكردنی جێگیریی كهوشهنهكان؛ و ئه‌م نه‌ریته، ئاخێزگه‌یه‌كی ئاسمانی و به‌رده‌وامییه‌كی ئه‌به‌دیی هه‌یه … چون كهوشهنهكان به گه‌ڕانه‌وه بۆ جیهان جێگیر ده‌بن: له ڕاستیدا[decumaniڕێڕه‌و، ڕێگا، ئاڕاسته] به په‌یڕه‌ویكردن له ڕێڕه‌وی خۆر نه‌خشه ده‌كێشرێت، و [Kardinesتایبه‌تمه‌ندییه‌كان] به‌پێی ته‌وه‌ری جه‌مسه‌ره‌كان».
٣. له ١٨٤٨دا، سێ زمان‌ناسی مێژوویی-به‌راوردكاریی به‌رجه‌سته و مێژوونووسی سزایی، ئێف. بلوم[4]، كه‌ی. لاكمان[5]، و ئه‌ی. ڕۆدۆرف[6]، یه‌كه‌مین ههڵهبڕكردنی [corpusكۆبه‌رهه‌م]ـی ڕووپێوه ڕۆمییهكانیان بۆ یه‌كه‌مین جار له به‌رلین بڵاو كرده‌وه: Die Schriten der romischenFledmesser[نووسراوی ڕووپێوه ڕۆمییه‌كان]. ئه‌م ههڵهبڕییه، كه نامیلكه‌كانی ژولیۆس فرۆنتینوس[7]، ئاژینوس ئۆربیكیوس[8]، هایژینوس گرۆماتیكیوس[9] و سیكۆلوس فلاكیوسی[10] له دوو به‌رگدا كۆ كردبوه‌وه، هه‌ڵگری پاشكۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل بوو كه تێیدا وێنه‌ی دهستنووسهكانیان دووباره به‌رهه‌م هێنابووه‌وه. به تایبه‌ت له‌نێوان ئه‌م وێنانه‌دا، وێنه‌ی یه‌ك[castrumقه‌ڵا]، له بیست و نۆ جۆری جیاوازدا هه‌یه، و به شێوه‌یه‌كی به ڕاستی سه‌رسوڕهێنه‌ر، كۆشك، به‌و جۆره‌ی كه له به‌شی یه‌كه‌می ڕۆمانی [كۆشكدا] وه‌سف كراوه و بۆ ك. ده‌رده‌كه‌وێت، به‌بیر ده‌هێنێته‌وه: «ئه‌م قه‌ڵایه، نه یه‌ك قه‌ڵای شاسوارێكی پیر بوو نه یه‌ك باڵه‌خانه‌ی نوێی سه‌رسوڕهێنه‌ر، به‌ڵكه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی گه‌وره بوو، پێكهاتوو له چه‌ند بینایه‌كی دوو نهۆم و ژماره‌یه‌كی زۆر بینای بچووكتر، ته‌نگتر، و داخراوتر؛ ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌یزانیبایه كه ئه‌مه یه‌ك كۆشكه، وه‌ك یه‌ك شاری بچووك ده‌یهێنایه پێش چاو»[1]. بورجی لووله‌یی قه‌ڵا له‌گه‌ڵ په‌نجه‌ره بچووك و داخراوهكانیدا، كه بورجی كڵێسای لادێكه‌ی ك. ده‌خاته‌وه بیر ك.، چه‌ندین جار له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت.
له به‌رامبه‌ردا، وێنه‌كانی تر، ئه‌نجام و ده‌ستكه‌وتی یه‌كه‌مین[constitution limitumسنووری یاسا] نیشان ده‌ده‌ن: دابه‌شكردنی بنه‌ڕه‌تیی فه‌زا به‌پێی [Kardoمیله] و [decumanusڕێڕه‌وی ڕۆژهه‌ڵات بۆ ڕۆژئاوا]. هه‌موو كاتێك، له ئه‌وپه‌ڕی باكووریی هێڵی ناوه‌ندیی زه‌میندا كه له باكووره‌وه تا باشوور درێژ ده‌بێته‌وه، مرۆڤ ده‌توانێت به ڕوونی پیتی ك. [K] له سه‌ره‌تای وشه‌ی Kardoدا بخوێنێته‌وه. له جه‌مسه‌ری پێچه‌وانه‌دا پیتی م. [M] (بۆ meridianus[نیوه‌ڕۆ، باشوور] جێ ده‌گرێت، به جۆرێك كه هێڵی یه‌كه‌م یا سنووری بنه‌ڕه‌تی پێناسه ده‌كات، له كاتێكدا كه DM (كورتكراوه‌ی Decumanusmeridianus) هێڵی دووه‌م پێناسه ده‌كات كه هێڵی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌م هێڵه ستوونه. به‌م مانایه، پیتی ك.ش- به ته‌نیا یا له تێهه‌ڵكێشكردن له‌گه‌ڵ پیته‌كانی تردا- چه‌ندین جار له ده‌قدا دووباره ده‌بێته‌وه و ده‌رده‌كه‌وێت.
٤. وه‌رن با هه‌وڵ بده‌ین پیشه‌ی پاڵه‌وانی سه‌ره‌كیی كۆشك به جدی وه‌ربگرین. ك. له زمانی ڕووپێوهكاندا ئاماژه به[Kardoمیله] ده‌كات و ئه‌م خاڵه «له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ڕووه‌و جه‌مسه‌ره‌كانی ئاسمان چه‌ماوه‌ته‌وه» (quod directumadkardinemcaeliest[میله ڕاسته‌وخۆ له ئاڕاسته‌ی به‌هه‌شتدا جێ ده‌گرێت]). به‌م شێوه‌یه، ئه‌وه‌ی كه ك. سه‌روكاری له‌گه‌ڵدا هه‌یه بریتییه له «دیاریكردنی كهوشهنهكان»- پیشه‌یه‌ك كه به شێوه‌یه‌كی ورووژێنه‌ر بۆ كارگوزارانی كۆشك ڕایده‌گه‌یێنێت و ئه‌وانیش ئه‌م پیشه‌یه وه‌ك یه‌ك جۆر تهحهداخوازیی ده‌بینن. به‌پێی ڕوانگه‌ی بێباكانه‌ی برۆد، ئه‌م كێشمه‌كێشه- ئه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر به‌و جۆره‌ی كه وا ده‌رده‌كه‌وێت، گرفت له‌سه‌ر یه‌ك كێشمه‌كێش بێت- ئه‌وه‌نده‌ش سه‌روكاری له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نیشته‌جێبوون له لادێ و په‌سه‌ندكردن له‌لایه‌ن كۆشكه‌وه نییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه سه‌روكاری له‌گه‌ڵ چه‌سپاندن (یا سه‌رپێچی له) كهوشهنهكان هه‌یه. و ئه‌گه‌ر كۆشك، به پێی ڕوانگه‌ی برۆد، هه‌مان به‌خشش وه‌ك «حكومه‌تی خودایی» جیهان[11] بێت، كه‌واته ڕووپێو- كه‌سێك كه نه‌ك له‌گه‌ڵ ئامڕازه‌كه‌ی خۆیدا، به‌ڵكه له‌گه‌ڵ «گۆچانێكی گرێدار له ده‌ستدا»[2] نوێنراوه‌ته‌وه- ده‌رگیری ململانێیه‌كی سه‌رسه‌ختانه‌یه له‌گه‌ڵ كۆشك و فهرمانبهرهكانیدا، [ململانێیه‌ك] له‌سه‌ر سنووری ئه‌م حكومه‌ته له یه‌ك [limitum constitutionیه‌ك سنووری یاسایی] نهفرهتهێن و زۆر تایبه‌ت.
٥. كافكا، له شانزه‌ی مانگی یه‌كی ١٩٢٢دا، له ماوه‌ی نووسینی ڕه‌شنووسیی كۆشكدا كۆمه‌ڵێك تێبینی له‌باره‌ی سنووره‌وه له ده‌فته‌ری یاداشته‌كانیدا ده‌نووسێت، كه چه‌ندین جار جه‌خت له‌سه‌ر گرنگییه‌كه‌یان كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به بێ ئه‌وه‌ی كه له په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ پیشه‌ی پاڵه‌وانی سه‌ره‌كیی چیرۆكدا ڕه‌چاو بكرێن. كافكا ده‌رباره‌ی جۆرێك داڕووخان قسه ده‌كات (Zusammenbruch[هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌روونی، كه‌وتن]) كه له هه‌فته‌ی ڕابردوودا ئه‌زموونی كردووه، دوابه‌دوای ئه‌وه جیهانه‌كانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه بوون به دوو كه‌رته‌وه و له یه‌ك جیا بوونه‌ته‌وه. دڕنده‌یی سه‌ره‌تایی (Wildheit[دڕنده‌بوون، به‌ربه‌رییه‌ت، ناشارستانیبوون]) كه له پڕۆسه‌ی ناوهكیدا بووه‌ته هه‌وسارپچڕاو به‌پێی زاراوه‌ی«شوێنكه‌وتن[12]» (jagen]شوێنیگیری، ڕاو، په‌یجۆری[) وه‌سف ده‌كرێت، كه تێیدا «خود-نواڕیی[13] ڕێگه‌ی ئه‌وه نادات كه نواندنه‌وه]وێنه‌كان[ له هه‌ر جۆرێكیدا ئاسووده بمێنێته‌وه، به‌ڵام [وێنه‌كان] ڕووه‌و ئاڕاسته‌ی باڵا (emporjagt[چوون بۆ به‌رزاییه‌كی باڵاتر، وه‌ستان له به‌رزاییدا، بورج]) په‌یجۆر ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی كه ته‌نها خۆی وه‌ك نواندنه‌وه لەلایه‌ن یه‌ك خود-نواڕیی نوێوه په‌یجۆر بكرێت (weitergejagt[په‌یجۆریی دواتر، ڕاوی دواتر])»[3]. له‌م پنته‌دا، وێنه‌ی شوێنكه‌وتن [یا په‌یجۆریی و ڕاو]، شوێنی خۆی ده‌داته ئه‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌ی كه له‌سه‌ر هێڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان مرۆڤه‌كان و ئه‌وه‌ی كه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه و سه‌رووی مرۆڤه‌كانه‌وه، جێ ده‌گرێت.
ئه‌م په‌یجۆریی و شوێنگیرییه، كه له چه‌قی مرۆڤایه‌تییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، مرۆڤ له یه‌ك ئاڕاسته‌دا له مرۆڤایه‌تی دوورتر ده‌بات (nimmt die Richtungaus der Menscheit[شوێنگیریی ڕێگه‌ی مرۆڤایه‌تی])…«ته‌نیاییه‌ك كه تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زیاد سه‌پێنراوه به‌سه‌ر مندا، و تا ئاستێك به شێوه‌یه‌كی نه‌خوازراو خوازیاری بووم- به‌ڵام ئایا ئه‌مه خۆی ناچاربوون نه‌بوو؟- ئێستا خه‌ریكه ته‌واوی ناڕوونییه‌كه‌ی له ده‌ست ده‌دات و بۆ سه‌رسنوور یا كۆتایی سنووره‌كان ده‌چێت (geht auf das Ausserste[جووڵه ڕووه‌و ده‌ستپێكه‌كان])». ئه‌م [دۆخه من] به‌ره‌و كوێ ده‌بات؟ به به‌هێزترین ئه‌گه‌ر، به‌ره‌و شێتی [Irsinn كه له ڕووی ڕیشه‌ناسییه‌وه په‌یوه‌سته به irren، سه‌رگه‌ردانی، هه‌ڵه‌كاری]؛ و ئه‌م جۆره شته بۆ من وه‌ك ناچاربوون ده‌رده‌كه‌وێت. «شتێكی زیاتر بۆ گوتن نه‌ماوه‌ته‌وه، ڕاوگه ڕاسته‌وخۆ بۆ ناوه‌وه‌م ده‌ڕوات و من ده‌دڕێت و له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه. ئایا ده‌توانم- ده‌توانم؟- له‌سه‌ر پێیه‌كانی خۆم بووه‌ستم و ببردرێم بۆ ناوه‌ڕاستی ڕاوگه‌ی دڕنده. كه‌واته بۆ كوێ دهبردرێم؟» له ڕاستیدا، «شوێنكه‌وتن/ڕاو» ته‌نها یه‌ك وێنه‌یه. به تایبه‌ت، ده‌توانم بڵێم، «ده‌ستدریژییه بۆ سه‌ر دواهه‌مین سنووری جیاكه‌ره‌وه‌ی زه‌مینی» (Ansturmgegen die letzteirdischeGrenze)، یه‌ك هێرش و ده‌ستدرێژی، هه‌ر چه‌نده، له خواره‌وه هاتووه، له مرۆڤه‌وه و چونكه ئه‌مه‌ش یه‌ك وێنه‌یه، ده‌توانم وێنه‌ی یه‌ك ده‌ستدرێژی له باڵاوه، كه له باڵاوه نیشانه له من ده‌گرێت، بخه‌مه شوێنی.
ئه‌م نووسراوانه سه‌رتاپا یه‌ك هێرش و ده‌ستدرێژین بۆ سه‌ر سنووره جیاكه‌ره‌وه‌كان؛ ئه‌گه‌ر زایۆنیزم له ئارادا نه‌بوایه، ڕه‌نگه به ئاسانی تا یه‌ك دۆكترینی ڕه‌مزیی نوێ، تا یه‌ك كابالا (zueinerneumGeheimlehre, einer Kabala[تا نه‌ك دۆكترینی شاراوه، به‌ڵكه جۆرێك كابالا]). په‌ره‌ی پێ بدرایه. ئاماژه‌گه‌لێك بۆ ئه‌م خاڵه بوونیان هه‌یه. ئه‌ڵبه‌ته ده‌بێت یه‌ك بلیمه‌تیی وێنانهكراو هه‌بێت تا له سه‌ده نوێیه‌كاندا ڕیشه داكوتێت، یا سه‌ده كۆنه‌كان سه‌رله‌نوێ بخوڵقێنێته‌وه: نه‌ك ئه‌مه‌ی كه به‌هۆیه‌وه هێزه‌كانی په‌ره پێ بدات، به‌ڵكه ته‌نها ئێستا ده‌ست پێ بكات تاوه‌كو هێزه‌كان ته‌واو بكات[4].
٦. خه‌سڵه‌تی دیاریكه‌ر و «كاربڕ»ـی ئه‌م پێشه‌كییه (به هه‌ر مانایه‌ك) دوور نه‌بووه له كونجكاویی توێژه‌ره‌كان. ئه‌م خه‌سڵه‌ته به ژێستێكی هاوشێوه یه‌ك بڕیاری بنچینه‌یی- (به‌و جۆره‌ی كه له یاداشتێكدا له سێی فێبرایه‌ردا ده‌نووسێت، چوون بۆ سه‌ر سنووره‌كان، ئیتر خۆ نه‌سپاردن به لاوازیی، ئه‌و «ده‌پارێزێت له شێتبوون و له به‌رز بوونه‌وه[Aufstieg]، له ئایدیای یه‌ك جووڵه‌ی نوێ بۆ باڵا»[5]- و جۆرێك خوداناسیی شاعیرانه[14] (كابالای نوێ له به‌رامبه‌ر زایۆنیزمدا، میراتی دێرین، ئاڵۆز و عیرفانی-مه‌سیحایی[15] دژ به ده‌روونناسی و بێمایهیی [westjudischeZeitزه‌مه‌نی یه‌هودیی ڕۆژئاوایی] كه تێیدا ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد) نزیك ده‌كاته‌وه له یه‌كتر. به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌م نووسراوه پێشه‌كییه كاربڕتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر ڕووپێو ك. (Kardo[میله]،كه‌سێك كه ڕووه‌و جه‌مسه‌ره‌كانی ئاسمان ڕێنمایی ده‌كرێت) بگه‌ڕێته‌وه بۆ ڕۆمانێك كه كافكا خه‌ریكه ده‌ینووسێت و بۆ پاڵه‌وانی سه‌ره‌كیی ڕۆمانه‌كه. له‌م ڕووه‌وه، هه‌ڵبژاردنی به‌ئاگایانه‌ی پیشه (كه ك. بۆ خۆی هه‌ڵیبژارد: هیچ كه‌س بۆ ئه‌م كاره ئه‌وی دانه‌مه‌زراند؛ كارێك كه به‌و جۆره‌ی كه سه‌رۆك پێی ده‌ڵێت لادێ هیچ پێویستی پێی نییه) له یه‌ك كاتدا هه‌م ڕاگه‌یاندنی جه‌نگ و هه‌م یه‌ك ستراتیژییه. ئه‌مه سنووره‌كانی نێوان باغه‌كان و ماڵه‌كانی لادێ (كه به وته‌ی سه‌رۆك، پێشوه‌خت «دیاری … و تۆمار»[6] كراون) نییه كه ئه‌و تیایاندا حضوری په‌یدا كردووه و خۆی پێیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه. به‌ڵكه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه، له ڕاستیدا، ژیان له لادێ‌دا به ته‌واوه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌و سنوورانه‌وه دیاری دهكرێتكه له كۆشك جیای ده‌كه‌نه‌وه و له هه‌مان كاتدا به كۆشك سنوورداری ده‌كه‌ن، كه‌واته به‌ر له هه‌ر شتێك ئه‌م سنوورانه ئه‌و كهوشهنانهن كه گه‌یشتن و چوونه ژووره‌وه‌ی ڕووپێو ده‌یانخاته ژێر پرسیاره‌وه. «ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر دواهه‌مین سنووری جیاكه‌ره‌وه» جۆرێك ده‌ستدرێژییه دژ به كهوشهنهكان كه كۆشك (باڵا) له لادێ (خواره‌وه) جیا ده‌كاته‌وه.
٧. جارێكی تر [به‌بیری ده‌هێنینه‌وه]- ئه‌مه شهودی ستراتیژیك و مه‌زنی كافكایه، كابالایهكی نوێ كه كافكا ئاماده‌ی ده‌كات-ئه‌م ململانێیه نه دژ به خودایه نه دژ به باڵادهتترین حاكم (كۆنت وێستوێست، كه‌سێك كه هه‌رگیز له ڕۆماندا به ڕاستی ناكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه)، به‌ڵكه دژ به فریشته‌كان، په‌یامهێنه‌ران و كارگوزارگهلێكه كه به ڕواڵه‌ت ئه‌وان ده‌نوێننه‌وه. به‌م مانایه، یه‌ك لیستی كه‌سایه‌تییه‌كانی كۆشك كه ئه‌و ده‌بێت گومانیان لێ بكات و پهیجۆریان بێت، كۆمه‌ڵێك زانیاریی گرنگ ده‌خاته به‌رده‌ستی ئێمه: سه‌ره‌ڕای ژماره‌یه‌ك له «كچه‌كانی كۆشك»، یه‌ك خزمه‌تكاری ژێرده‌ست، یه‌ك په‌یامهێن، یه‌ك سكرتێر و یه‌ك سه‌رپه‌رشتیار (كه ك. هه‌رگیز په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ئه‌ودا نییه، به‌ڵام ناوه‌كه‌ی، كلام[Klamm]، دواهه‌مین پنتی[Kardoمیله]– كه‌ی ئێم (KM)- به‌بیر ده‌هێنێته‌وه). به‌رمه‌بنای ئه‌مه، بێ ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ برۆد و ڕاڤه‌كارانی خوداناسانه‌ی كافكا، چ یه‌هودییه‌كان و چ مه‌سیحییه‌كان، هیچ بێگانه‌یی و جیاوازییه‌كی هه‌بێت، گرفت له‌سه‌ر كێشمه‌كێش له‌گه‌ڵ پرسی خوداییدا نییه، به‌ڵكه له‌سه‌ر كێشمه‌كێش له‌گه‌ڵ درۆی مرۆڤه‌كان (یا فریشته‌كاندایه) ده‌رباره‌ی پرسی خودایی (درۆگهلێك كه له ژینگه‌ی ڕۆشنبیریی ڕۆژئاوایی-یه‌هودیی كه كافكا په‌یوه‌ست بوو پێیه‌وه، به‌ر له هه‌موو شتێك، نه‌ریتێكی هاوباش و بره‌وداره). ڕووپێو ده‌یه‌وێت ئه‌م سنوور، جیابوونه‌وه، و په‌رژینانه كه له نێوان مرۆڤه‌كان و هه‌روه‌ها له نێوان مرۆڤه‌كان و پرسی خوداییدا جێگیر كراون، بباته ژێر پرسیاره‌وه.
له‌وانه‌یه ئه‌م ڕاڤه‌یه، كه به‌پێی ئه‌م ڕاڤه‌یه ك. ده‌یه‌وێت له كۆشكدا په‌سه‌ند بكرێت و له لادێ‌دا نیشته‌جێ ببێت، سه‌رتاپا هه‌ڵه بێت. ك. نازانێت ده‌رباره‌ی لادێ، به‌و جۆره‌ی كه وه‌ك ورده‌به‌رد و زیخ ده‌رده‌كه‌وێت، چ ئایدیایه‌كی هه‌بێت و چی له‌گه‌ڵدا بكات و چ بگات به كۆشك. و ته‌نانه‌ت ناشزانێت ئه‌ركه‌كه‌ی چییه له‌گه‌ڵ كۆشكدا. ئه‌وه‌ی كه بۆ ڕووپێو سه‌رنجڕاكێشه ئه‌و سنووره‌یه كه ئه‌م دوانه له یه‌كتر جیا ده‌كاته‌وه و به‌یه‌ك ده‌گه‌یێنێت، و ئه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌و سنووره له‌ناو ببات- یا تاڕاده‌یه‌ك، به‌تاڵ و وێرانی بكات. چون هیچ كه‌سێك به ڕواڵه‌ت نازانێت ئه‌م سنووره له بنچینه‌دا له كوێوه تێده‌په‌ڕێت؛ ڕه‌نگه، له ڕاستیدا، بوونی نه‌بێت، به‌ڵام، وه‌ك یه‌ك ده‌رگای نه‌بینراو، به‌ناو هه‌موو مرۆڤێكدا تێده‌په‌ڕێت.
Kardo[میله] ته‌نها یه‌ك زاراوه‌ی زانستی ڕووپێوی نییه: به‌ڵكه هه‌روه‌ها ئاماژه به میله‌ی ده‌رگا ده‌كات. به گێڕانه‌وه‌ی ڕیشه‌ناسیی ئیزیدۆر سڤیل[16]«یه‌ك میله ئه‌و شوێنه‌یه كه ده‌رگا (ostium[ده‌رگای چوونه ژووره‌وه]) تێیدا ده‌سووڕێت و ده‌خرێته جووڵه؛ ئه‌م وشه‌یه، له زاراوه‌ی یۆنانییبۆ دڵ (apotesKardias) وه‌رگیراوه و به‌م ناوه ده‌خوێنرێته‌وه، چون به‌و جۆره‌ی كه دڵی مرۆڤ هه‌موو شتێك به‌ڕێوه ده‌بات میلهش به‌ڕێوه ده‌بات و ده‌رگا ده‌خاته جووڵه‌وه. هۆكاری په‌یدابوونی ئه‌م په‌نده‌ش هه‌ر لێره‌دایه:in cardinemesse، [[خۆ دۆزینه‌وه له یه‌ك پنتی وهرسووڕاندا[17]]]». ئیزیدۆر له درێژه‌دا، له‌گه‌ڵ یه‌ك پێناسه‌دا كه له‌وانه‌یه كافكا به ته‌واوه‌تی وه‌سفی كردبێت، ده‌ڵێت، «ده‌رگا (ostium) ئه‌و شته‌یه كه كه‌سێك به یارمه‌تیی ئه‌و ڕێگه‌ی چوونه ژووره‌وه له ئێمه ده‌گرێت»، و ostiarii، واته دهرگاوانهكان، «ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له په‌یمانی كۆندا ده‌رگای چوونه ژووره‌وه‌ی په‌رستگا له پرسی ناپاك داده‌خه‌ن». میله- پنتی سووڕان- ئه‌و شوێنه‌یه كه تێیدا ده‌رگا، كه ده‌بێته ڕێگری ده‌ستگه‌یشتن، به‌تاڵ ببێته‌وه. و ئه‌گه‌ر بوسفالوس[18]،«پارێزه‌رێكی نوێ»یه كه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌مه له ماف‌دا ده‌خوێنێت كه ماف ئیتر له دۆخێك‌دا نییه به‌كارهێنانی هه‌بێت، كه‌واته ك.ش«ڕووپێوێكی نوێ»یه كه كهوشهنو ئه‌و سنوورانه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه كه باڵا و خواره‌وه، كۆشك و لادێ، په‌رستگا و ماڵ، پرسی خودایی و پرسی مرۆیی له یه‌ك جیا ده‌كه‌نه‌وه (له هه‌مان كاتدا به ته‌نیشت یه‌كتره‌وه ده‌یانپارێزێت). چی به‌سه‌ر باڵا و خواره‌وه، پرسی خودایی و پرسی مرۆیی، پرسی پاك و پرسی ناپاكدا دێت، كاتێك كه ده‌رگا (واته سیسته‌می یاساكان، نووسراو و نه‌نووسراو، كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان ڕێسادار و ڕێك ده‌خات) به‌تاڵ بووبێته‌وه؟ له كۆتاییدا، چی به‌سه‌ر ئه‌و «جیهانی هه‌قیقه‌ت»ـه‌دا دێت (كه پاڵه‌وانی سهگئاسا[19]ی ئه‌و چیرۆكه‌ی كه كافكا كاتێك نووسی كه ڕه‌شنووسی ڕۆمانی كۆشكی به دڵنیاییه‌وه وه‌ستاندبوو، توێژینه‌وه‌كانی ته‌رخان ده‌كات بۆ ئه‌و جیهانه)؟: ئه‌مانه هه‌موویان له‌به‌ر ده‌ستی ڕووپێودا جێ ده‌گرن تا نیگایه‌كی خێرایان بخاته سه‌ر.
یاداشته‌كانی نووسەر
- The Castle, p. 8.
- The Castle, p. 3.
- Franz Kafka, Diaries, 1910-1923, ed. Max Brod, trans: Joseph Kresh and Martin Greenberg (With Hannah Arendt) (New York: schocken Books, 1948, 1949), p. 399, translation modified.
- Diaries, p. 399, translation modified.
- Diaries, p. 411, translation modified.
- The Castle, p. 59.
یاداشتەکانی وەرگێڕ
[1]. sacer، به كه‌سێك ده‌وترێت كه ته‌كفیر كراوه و خوێنڕشتنی ڕێپێدراوه؛ به‌م پێیه، كوشتنی ئه‌و، به كوشتنی مرۆڤ دانانرێت. ئاگامبێن له پڕۆژه‌كه‌ی خۆیدا به تێروته‌سه‌لی قسه‌ی له‌باره‌ی هۆمۆساكێرهوه كردووه. (و. ك)
[2]. Hyginus
[3]. ritual
[4]. F. Blume
[5]. K. Lachmann
[6]. A. Rudorff
[7]. Julius Frontinus
[8]. AginusUrbicus
[9]. HyginusGromaticus
[10]. SiculusFlaccus
[11]. Grace as the “divine government” of the world
[12]. Pursuit تعقیب:
[13]. Self-observation
[14]. Poetic theology
[15]. Gnostic-messianic
[16]. Isidore Seville
[17]. To find oneself at a turning point
[18]. Bucephalus، كه‌سایه‌تیی چیرۆكی «پارێزه‌ری نوێ»ـی به‌رهه‌می كافكایه.
[19]. ئاماژه به چیرۆكی تویژینه‌وه‌كانی سه‌گێكی كافكا.