گورچیله بۆ فرۆشتن؟
له مانگی ڕابردوودا، لیڤی ئیزهاك ڕۆزنباومی بازرگانی برۆكلین له‌لایه‌ن پۆلیسی شاری نیونیۆركهوه ده‌ستگیر كرا، پۆلیس تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی خستبووه پاڵ، كه نێوه‌ندگیرییه‌كی ڕێكخستووه بۆ كڕینی گورچیله‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر ١٦٠ هه‌زار دۆلاردا، ئه‌م ڕووداوه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی یاسایه‌ك له سه‌نگافوره، كه هه‌ندێك ده‌ڵێن ئه‌م یاسایه ده‌بێته هۆی كردنه‌وه‌ی ڕێگا بۆ بازرگانیكردن به ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌وه، له‌و وڵاته‌دا.
له ساڵی ڕابردوودا، تانگ وی سۆنگی بازرگانی به‌ناوبانگی سهنگافۆریی له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی دانی به كڕینی گورچیله‌یه‌ك كه كارێكه له ده‌ره‌وه‌ی یاسا، بۆ ماوه‌ی ڕۆژێك خرایه زیندانه‌وه. هه‌رچه‌نده دواتر گورچیله‌كه‌ی هه‌ر ده‌ستكه‌وت، به‌ڵام له له‌شی بكوژێكه‌وه كه بڕیاری له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو- ئه‌و كاره‌ش، گه‌رچی یاساییش بێت، به‌ڵام له‌وه‌ده‌چێت له ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه زۆر زیاتر گومان هه‌ڵبگرێت له ته‌نها كڕینی گورچیله‌یه‌ك، كه پێده‌چێت كاری وه‌ها ببێته پاڵنه‌رێك بۆ سزادان و له سێداره‌دانی ئه‌وانه‌ی كه تاوانباركراون به تاوانی گه‌وره.
ئێستا، سه‌نگافوره یاسایه‌كی داڕشتووه بۆ هاوكاریكردنی ئه‌وانه‌ی كه ئه‌ندامی جه‌سته‌ی خۆیان ده‌به‌خشن. ئامانجی ئه‌م هاوكارییه ماددیانه، له ڕووی فه‌رمییه‌وه ئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌ت تێچوونه‌كان له ئه‌ستۆ بگرێت، به‌ڵام دانی پاره له به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌دا هه‌روه‌ك “هاندانێكی نه‌گونجاوه”، بۆیه هێشتاكه به تاوان داده‌نرێت. به‌ڵام ئه‌م “هاندانه نه‌گونجاوه”، به ئاڵۆزی جێهێڵراوه.
هه‌ردوو ئه‌م به‌ره‌و پێشڤه‌چوونانه پرسیار ده‌ورووژێنن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا پێویسته به‌خشینی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته به تاوان دابنرێت. ته‌نها له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا، هه‌موو ساڵێك ١٠٠ هه‌زار كه‌س چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ن نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی ئه‌ندامێكی جه‌سته‌یان بۆ ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام ته‌نها ٢٣ هه‌زار له‌وانه سه‌ركه‌وتوو ده‌بن. ٦ هه‌زار كه‌سیش پێش ئه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی جه‌سته‌یان ده‌ست بكه‌وێت، ده‌مرن.
له نیونیۆركدا، نه‌خۆشه‌كان به ڕێژه‌یه‌كی مامناوه‌ند تا نۆ ساڵ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن گورچیله‌یان بۆ بچێنرێت. له هه‌مان كاتدا، زۆر له هه‌ژاره‌كانیش ئاماده‌ن گورچیله‌ی خۆیان به نرخێكی زۆر هه‌رزانتر له ١٦٠هه‌زار دۆلار بفرۆشن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كڕین و فرۆشتنی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته تا ئاستێك له هه‌موو جێگایه‌كدا هه‌ر به تاوان داده‌نرێت، ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت له سه‌ر ئاستی جیهاندا،١٠٪ هه‌موو ئه‌و گورچیلانهی ده‌چێنرێن له بازاڕی ڕه‌شدا كڕین و فرۆشی له‌باره‌وه كراوه.
زۆرترین به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی بازرگانیكردن به ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه وا ته‌ماشا ده‌كرێت ئه‌م كاره بهدبهكارهێنانی هه‌ژاره‌كانه. ئه‌م ڕایه له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا پشت ڕاست كرایه‌وه كه له ساڵی ٢٠٠٢دا له‌سه‌ر ٣٥٠ هیندی ئه‌نجامدرا كه گورچیله‌ی خۆیان به شێوه‌یه‌كی نایاسایی فرۆشتبوو. زۆرینه‌یان به لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانیان گوتبوو: ئه‌وه‌ی پاڵی پێوه ناون بۆ فرۆشتنی گورچیله‌یان، دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیان بووه، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی شه‌ش ساڵ، سێ له‌سه‌ر چواری ئه‌وانه هێشتاكه هه‌ر قه‌رزارن و، په‌شیمانن له‌وه‌ی گورچیله‌ی خۆیان فرۆشتووه.
هه‌ندێك له هه‌وادارانی بازاڕی ئازاد ئه‌و بۆچوونه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه كه ده‌ڵێت؛ ده‌بێت حكومه‌ت له بری تاكه‌كان بڕیار بدات كه چ ئه‌ندامێكی جه‌سته‌یان خۆیان بفرۆشن، بۆ نموونه وه‌ك قژ، هه‌روه‌ها له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانیش (تۆ‌و) و (هێلكه) و كامیان ناكرێت بفرۆشرێت.
كاتێك به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی “تابۆ”، به‌رنامه‌یه‌كی ته‌رخانكرد بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی فرۆشتنی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌وه، ده‌ركه‌وت كه یه‌كێك له دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه هه‌ژاره‌كانی مانێلا گورچیله‌یه‌كی فرۆشتووه بۆ ئه‌وه‌ی ماتۆڕسكیلێكی سێ تایه‌ی پێ بكرێت، تا داهاتێك بۆ خێزانه‌كه‌ی به ده‌ست بهێنێت. دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه، به‌خشه‌ره‌كه له‌سه‌ر ماتۆڕه ڕه‌ونه‌قداره سێ تایه تهكسێ تایبه‌ته‌كه‌یه‌وه خۆیه‌وه ده‌ركه‌وت و ڕوخساری دڵخۆشی لێ ده‌باری.
ئایا پێویست بوو ڕێی لێبگرین تا ئه‌و كاره نه‌كات؟ به‌رنامه‌كه فرۆشیارانی بێزاری تریشی پیشان دا، به‌ڵام خۆ فرۆشیارانی بازاڕی خانووبه‌ره‌ش هه‌ندێكیان بێزارن.
له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌كی تونددا به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی پێیان وایه كه به یاساییكردنی فرۆشتنی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته یارمه‌تی هه‌ژاران ده‌دات، نانسی شیبهر هیوزی دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی “Organ Watch” ده‌ڵێت: “له‌وانه‌یه پێویست بێت له سه‌رمان بگه‌ڕێین به دوای باشترین ڕێگا بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌وانه‌ی هه‌ژار و نه‌دارن، له بری ئه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌یان لێبكه‌ینه‌وه”.
هیچ گومانێك له‌وه‌دا نییه، به‌ڵام ئێمه ئه‌وه ناكه‌ین. ئه‌و یارمه‌تییه‌ی ده‌یده‌ین به هه‌ژاره‌كان به هیچ جۆرێك به‌س نییه، هه‌ر ئه‌وه‌شه وای كردووه كه زیاتر له ملیارێك مرۆڤ له هه‌ژاریی و بهلهنگازییهكی تاقه‌تپڕوكێندا بژیین.
له جیهانێكی ئایدیاڵدا، خه‌ڵكی هه‌ژار و ده‌ستكورت نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده خه‌ڵكی به‌خشه‌ری ئهویتردۆستمان تێدا ده‌بوو كه نه‌یانهێشتایه كه‌سانی تر له چاوه‌ڕوانی ده‌ستكه‌وتنی گورچیلهیهكدا سه‌ر بنێنه‌وه.
زیل كراڤینسكی كه ئه‌مریكییه‌كه گورچیله‌یه‌كی به‌خشیوه یه كه‌سێكی نه‌ناسراو (بێگانه)، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌خشینی گورچیله‌یه‌ك ده‌شێت ژیانی كه‌سێك ڕزگار بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ری مردنی كه‌سێك كه گورچیله‌یه‌كی به‌خشی بێت كه‌متره له یه‌ك له‌سه‌ر ٤٠٠٠.
به‌ڵام نه‌به‌خشینی گورچیله، به‌پێی قسه‌ی ئه‌و، واته تۆ چوار هه‌زار جار ژیانی خۆت به نرختر و به بههاترداناوه له ژیانی كه‌سێكی بێگانه- ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش به‌لای ئه‌وه‌وه گه‌لێك زۆره. به‌ڵام زۆرینه‌مان هێشتاكه دوو گورچیله‌مان هه‌یه، پێویست بوون به گورچیله‌ش هێشتاكه گه‌لێك زۆره، ئه‌مه له پاڵ هه‌ژاری ئه‌وانه‌دا كه هیچ یارمه‌تییه‌كیان ناده‌ین.
پێویسته له سه‌رمان سیاسه‌تێك داڕێژین كه له‌گه‌ڵ جیهانی واقیعیدا بگونجێت، نه‌ك له‌گه‌ڵ جیهانێكی تری ئایدیاڵدا. به‌ڵام ئایا له تواناماندایه كه بازاڕی فرۆشتنی گورچیله به یاسایی بكه‌ین، به شێوه‌یه‌ك گره‌نتی ئه‌وه بكات كه فرۆشیاره‌كان به ته‌واوه‌تی زانیاریان له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه هه‌بێت كه چی ده‌كه‌ن، ئه‌مه له‌گه‌ڵ زانینی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی ته‌ندروستییان ده‌بێته‌وه؟ ئایا ئه‌مه پێویستی داواكاری له‌سه‌ر گورچیله پڕ ده‌كاته‌وه، ئایا ئه‌مه ده‌بێته ئه‌نجامێكی په‌سه‌ند بۆ فرۆشیاره‌كان.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی ده‌ستكه‌وتنی وه‌ڵام بده‌ین، پێویسته نیگامان بخهیینه سه‌ر ده‌وڵه‌تێك كه هه‌رگیز والێی ناڕوانین كه پێشڕه‌و بێت له قه‌ده‌غه‌كردنی ڕێكخستنه‌كانی بازاڕ یان ئه‌زموونی كۆمه‌ڵایه‌تی: ئێران.
له ساڵی ١٩٨٨ه‌وه، ئێران سیسته‌مێكی پاره‌داركردنی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ كڕینی گورچیله دامه‌زراندوه. یه‌كێك له كۆمه‌ڵه خێرخوازییه‌كانی بواری نه‌خۆشی، ڕێككه‌وتنه‌كان ڕێكده‌خات، به نرخێكی پێشوه‌خت دیاریكراو، به شێوه‌یه‌ك كه جگه له فرۆشیار كه‌س تێیدا سوودمه‌ند نه‌بێت.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له ساڵی ٢٠٠٦دا له‌لایه‌ن پسپۆڕانی ئێرانی بواری گورچیله‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌م پلانه ته‌واوی لیستی چاوه‌ڕوانییه‌كانی گورچیله‌ی له ته‌واوی وڵاته‌كه‌دا دابین كردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی ئه‌خلاقی بورووژێنێت. له ساڵی ٢٠٠٦دا، به‌رنامه‌یه‌كی بی بی سی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه زۆر له‌وانه‌ی ده‌یانویست ببنه به‌خشه‌ر، داواكه‌یان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه، به هۆی دابین نه‌بوونی پێوه‌ره تونده‌كانی ته‌مه‌ن كه له‌به‌رچاو گیراوه، هه‌روه‌ها زۆریشیان داوای ئه‌وه‌یان لێكراوه سه‌ردانی پزیشكی ده‌روونی بكه‌ن.
هێشتاكه پێویستمان به لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆر ڕێكخراوتر هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌ی ئێرانه‌وه. هه‌تا ئه‌وكاته، به‌ره‌و پێشڤه‌چوونه‌كانی سه‌نگافوره‌ش زۆر به‌گرنگییه‌وه چاودێری ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ئه‌نجامی ئه‌و سكاڵایانه‌ش كه ڕووبه‌ڕووی لیڤی ئیزهاك ڕۆزنباوم كراوه‌ته‌وه.
په‌راوێز: لیڤی ئیزهاك ڕۆزنباوم ددانی به‌وه‌دا نا كه تاوانباره به فرۆشتنی سێ گورچیله. و سزای دوو ساڵ و نیو به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، دوو ساڵی له زیندان به‌سه‌ر برد پێش ئه‌وه‌ی ئازاد بكرێت. ڕێژه‌ی به‌خشینی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ش له سه‌نگافوره دوای به یاسایكردنی له ئه‌ستۆگرتنی تێچوون و هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی به‌خشه‌ره‌كان له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌كی گه‌وره به‌رز نه‌بوویه‌وه.
سه‌رچاوه:
بيتر سينغر، أخلاقيات عالمنا الواقعي، ت:أحمد رضا، 86 مقالاً موجزاً عن أشياء تهمنا.