جوانیناسی كاره‌سات
له‌نێو كتێبی ڕه‌خنه‌ی عه‌قڵی پراكتیكی كانت و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌شی ئه‌م دێڕه به‌ناوبانگه هه‌ڵكۆڵراوه، به‌دی ده‌كه‌ین: “دوو شت ڕۆح لێوان‌لێو له ستایش و ڕێز ده‌كه‌ن، ئه‌ویش به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و نوێ و گه‌شه‌سه‌ندوو، له ئاست كۆڵنه‌دانێك كه تێڕامان خۆی به‌وانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه: ئاسمانی پڕ له ئه‌ستێره له‌سه‌ر منه و یاسای مۆڕاڵیش له‌نێو مندا[1]“. یاسای مۆراڵ له‌سه‌ر كورسی خۆی له‌نێو عه‌قڵدا. به‌ڵام ئاسمانی پڕ له ئه‌ستێره نواندنه‌وه‌ی هیچ شتێك له ده‌ره‌وه ناكات، واته چه‌ند شتێك له ده‌ره‌وه‌ی سووبێكت. ئاسمانی پڕ له ئه‌ستێره له‌نێو عه‌قڵدا جێگیر ده‌بێت. كاره‌سات(Désastre) به شێوه‌یه‌كی وشه به وشه به لاتینی (des-astrum) بە واتای ئه‌ستێره‌ی شووم دێت.
به‌ڵام ئاسمانی پڕ له ئه‌ستێره‌ی كانت بێ به‌رییه له هه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌كی شووم. كانت كاره‌سات ناناسێت. ته‌نانه‌ت دیارده سرووشتییه توندوتیژه‌كانیش بۆ ئه‌و، نواندنه‌وه‌ی ڕووداوه كاره‌سات ئامێزه‌كان نین. له به‌رانبه‌ر ته‌قینه‌وه‌كانی سرووشت، سووبێكت په‌نا ده‌باته نێو عه‌قڵ، كه وا ده‌كات هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له ده‌ره‌وه ڕووده‌ده‌ن، زۆر بچووك ده‌ركه‌ون. كانت به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی به‌رانبه‌ر ده‌ره‌وه خۆی ده‌پارێزێت و له ناوه‌وه‌ی ڕه‌حه‌تبوونی(ئۆتۆئێرۆتیک)[2] سووبێكت هه‌ڵدێت. هه‌موو شتێك ده‌بێت له ناوه‌وه‌ی سووبێكت بهێڵدرێته‌وه و به‌رپه‌رچ بدرێته‌وه، ئه‌مه ناچاریی كاتیگۆرییه هزرییه‌كه‌ی ئه‌وه.
بۆ هیگڵ ئه‌ركی هونه‌ر بریتییه له گۆڕینی “هه‌ر فیگۆرێك، له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕه بینراوه‌كه‌ی، بۆ چاو… كه له‌وێدا ڕۆحی ئازاد خۆی له‌نێو ناكۆتاییه ناوهكییهكهیدا ده‌ناسێته‌وه[3]”.
به‌رهه‌می هونه‌ری ئایدیال ئارگۆسێكه[4] به هه‌زار چاوه‌وه، فه‌زایه‌كی ڕوون و جووڵاوه: ڕێك به هەمان شێوه ئه‌فلاتوون له‌م دوو بەیتییە(distique) به‌ناوبانگه‌ی به ئاسته‌ر ده‌ڵێت: «كاتێك تۆ چاوه‌كان به‌ره‌و ئه‌ستێره‌كان هه‌ڵدێنی، ئاه ئه‌ستێره‌ی من، بۆچی من ئاسمان نیم/ له كاتێكدا هه‌زاران چاو به‌ره‌و تۆ چاو داده‌نێن!”- ته‌نانه‌ت، به پێچه‌وانه‌شه‌وه، هه‌موو به‌رهه‌مێك ده‌كات به ئارگۆسی هه‌زار چاو، به شێوه‌یه‌ك كه ڕۆح و مه‌عنه‌ویه‌تی ناوه‌كی له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌بینرێت[5]“.
ڕۆحیش خۆی ئارگۆسێكی هه‌زار چاوه كه بێ هیچ ئاوارته‌یه‌ك هه‌موو شتێك ڕووناك ده‌كاته‌وه. ئاسمانه‌كه‌ی هیگڵ، له‌گه‌ڵ هه‌زار چاوه‌كه‌یدا، له ئاسمانه پڕ له ئه‌ستێره‌كه‌ی شه‌وانه‌ی كانت ده‌چێت، كه هه‌رگیز له لایه‌ن ئه‌ستێره‌یه‌كی شوومه‌وه له ده‌ره‌وه هێرشی ناكرێته سه‌ر. “ڕۆح”ـی هیگڵی و “عه‌قڵ”ـی كانتی وه‌ك هاوكێشه‌كانی یه‌ك خواست دژ به كاره‌سات و به‌رانبه‌ر به ده‌ره‌وه و به‌رانبه‌ر به‌و شته‌ی كه جیاوازه ڕۆڵ ده‌گێرن.
من ناڵێم كاره‌سات ڕه‌هایه، به پێچه‌وانه‌وه ڕه‌ها له ڕێڕه‌و لاده‌دات، دێت و ده‌چێت، له ڕێڕه‌ولادانێكی كۆچه‌ری، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو و هه‌ست پێنه‌كراو، به‌ڵام به گوژمی ده‌ره‌وه… كاره‌سات تایبه‌تمه‌ندی جۆرێكی تری وریاییه، شه‌ونخونییه،
وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی شووم، كاره‌ساتیش له‌نێو “فه‌زایه‌كی ئه‌ستێره‌یی” كورت ده‌بێته‌وه. ئه‌م “ناچوونیه‌كییه ڕادیكاڵه[6]”، ئه‌م ده‌ره‌وه‌یه، كه ناوه‌وه‌ی ڕۆح ناچار ده‌كات: “من ناڵێم كاره‌سات ڕه‌هایه، به پێچه‌وانه‌وه ڕه‌ها له ڕێڕه‌و لاده‌دات، دێت و ده‌چێت، له ڕێڕه‌ولادانێكی كۆچه‌ری، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو و هه‌ست پێنه‌كراو، به‌ڵام به گوژمی ده‌ره‌وه[7]… كاره‌سات تایبه‌تمه‌ندی جۆرێكی تری وریاییه، شه‌ونخونییه، كه خۆی له “ئارگۆسی هه‌زار چاوی” هیگڵ جیاده‌كاته‌وه: “ئه‌گه‌ر ده‌ڵێم: كاره‌سات شه‌ونخونییه، بۆ ئه‌وه نییه بابه‌ته‌كه بدرێته ده‌ست شه‌ونخوونییه‌كی تره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بوترێت: شه‌ونخوون به ژێر ئاسمانی پڕ له ئه‌ستێره‌دا تێناپه‌ڕێت[8]“. كاره‌سات په‌یوه‌سته به “په‌ناگه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی په‌ناگه‌ی ئه‌ستێره‌كان[9]“. ئاسمانی چۆڵ و به‌تاڵ، ئه‌نتیتێزی ئاسمانی پڕ له ئه‌ستێره‌یه، بۆ بلانشۆ نواندنه‌وه‌ی دیمه‌نی سه‌ره‌تایی سه‌رده‌می مناڵیه‌تی. هه‌ر ئه‌وه كه ئه‌تۆپییه‌كی[10] جیاوازتر، له ده‌ره‌وەیه‌ك كه مایه‌ی تێگه‌شتن نییه بۆ ئه‌و ئاشكرا ده‌كات، ئه‌ویش له جوانی و باڵاییه‌ك كه مناڵ له “خۆشییه‌كی وێرانكه‌ر” لێوڕێژ ده‌كات… ئاسمان له‌ناكاو ده‌م ده‌كاته‌وه، به شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها ڕه‌ش و به‌تاڵ و چۆڵه… چاوه‌ڕواننه‌كراوی ئه‌م دیمه‌نه….. هه‌ستكردن به بهختهوهرییهكه كه خێرا مناڵ داگیر ده‌كات….. بۆیه ناتوانێت له فرمێسك زیاتر شاهیدی ئه‌م شته بدات، شۆڕبوونه‌وه‌ی ناكۆتای فرمێسكه‌كان[11]“. مناڵ دڵخۆشه به ناكۆتابوونی ئاسمانی چۆڵ و به‌تاڵ. ئه‌و كه له ناوه‌وه‌ی خۆی هه‌ڵكێشراوه، ئازاد بووه و ده‌ڕژێته نێو ده‌ره‌وه‌یه‌كی ئه‌تۆپیك. ده‌ركه‌وت كاره‌سات ده‌بێته هاوكێشه‌یه‌ك بۆ به‌خته‌وه‌ری.
جوانیناسی كاره‌سات ده‌كه‌وێته خاڵی دژی ڕازیبوون، ئه‌ویش له‌و ڕێگایه‌وه‌ی سووبێكت چێژ له خودی خۆی وه‌رده‌گرێت. ئه‌مه جوانیناسی ڕووداوه. به‌ڵام ده‌شێت ڕووداوێكی بێ ماناش “كاره‌سات ئامێز” بێت: ته‌پوتۆزێكی سپی كه بە نمه بارانێك دروست بووبێت، به‌فربارانێكی نه‌رم له به‌ره‌به‌یاندا، بۆنێكی ڕۆشێر[12] كه له گه‌رمای هاویندا ــــــ ئه‌مانه ڕووداوی به‌تاڵن، ئه‌مانه ئیگۆ ده‌سڕنه‌وه، له‌ناوه‌وه هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه، له سووبێكتی ده‌خه‌ن، هه‌ربۆیه دڵخۆشی ده‌كه‌ن. ئه‌م ڕووداوانه جوانن، چونكه ئیگۆ هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه. كاره‌سات، مه‌رگی سووبێكتێكی خۆڕه‌حته‌كه‌ره كه توند نووساوه به خۆیه‌وه. له گوڵه‌كانی خراپه‌ی بۆدلێردا له شیعری “ئاوازی جوانی” شاعیر ئه‌ستێره‌كانی به شێوه‌ی(“[13]des astres”) داڕشتووه‌ته‌وه كه جوانی ئه‌و ئه‌ستێرانه به وشه‌ی كاره‌سات(désastres) داده‌به‌زێت. جوانی كاره‌ساتێكه كه ڕێكخستنی ئه‌ستێره‌كان ده‌شێوێنێت. جوانی ئه‌و “مه‌شخه‌ڵه‌یه كه په‌پووله خۆی لێ نزیك ده‌كاته‌وه و له سه‌ری گڕ ده‌گرێت. مه‌شخه‌ڵ و گۆڕ له‌گه‌ڵ یه‌كدا هاوسه‌روان[14]. جوانی به هەمان شێوه‌ی مه‌شخه‌ڵ له‌سه‌ر گۆڕیش هه‌ڵكۆڵراوه. نه‌فیبوونی كاره‌سات، ئه‌وه‌ی كه كوشنده‌یه، چركه‌ساتی جوانییه.
به هەمان شێوه ده‌توانین لای ڕیلكه له قه‌سیده‌ی “لاواندنه‌وه‌ی دینۆ” ئه‌وه بخوێنینه‌وه كه جوانی “هیچ نییه جگه له‌و ده‌ستپێكه ترسناكه‌ی كه به ئه‌سته‌م ده‌توانین به‌رگه‌ی بگرین[15]“. نه‌فی ترس، قاڵبی جوانی و چوارچێوه‌كانی به شێوه‌یه‌كی زۆر قووڵ دروست ده‌كات. جوانی ئه‌و شته به‌رگه‌نه‌گیراوه كه به ئه‌سته‌م به‌رگه‌ی ده‌گرین، یان به‌رگه‌نه‌گیراوه كه به‌رگه‌ی ده‌گرین. جوانی، ئێمه له ترس ده‌پارێزێت. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ترس له ڕێگای جوانییه‌وه ده‌دره‌وشێته‌وه، جوانی وێنه نییه، به‌ڵكو په‌رده‌یه‌كی نمایشه.
جوانی دژ به ناڕێكیی، دژ به ترس، دژ به جیاوازیی، فۆرمه‌كانی ده‌سه‌پێنێت،
نه‌فی ترس، بۆ تیۆردۆ ئهدۆرنۆیش به هەمان شێوه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی بنه‌ڕه‌تی جوانییه. جوانی ئه‌و فۆرمه‌یه كه له‌نێو ناڕێكیدا جێگیر ده‌بێت، له‌نێو ناده‌ستنیشانكراوی و هه‌ستپێنه‌كراویدا: “له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی كه له‌سه‌ر جوانی جێبه‌جێ ده‌كرێن، له‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ فۆرمه جوانیناسییه‌كاندا، لێده‌گه‌ڕێت ته‌نیا ئه‌و شتانه‌ی له‌و ده‌چن، ئه‌و شتانه‌ی ئه‌و دایده‌ڕێژێت، و ئه‌و شته‌ی كه ده‌خوازێت له‌و بچێت، هه‌بن. ئه‌م پرۆسه‌یه، پرۆسه‌یه‌كی فۆرمالیزاسیۆنه…. جوانی دژ به ناڕێكیی، دژ به ترس، دژ به جیاوازیی، فۆرمه‌كانی ده‌سه‌پێنێت، واته جیاوازییه‌كانی: “وێنه‌ی جوانی، وه‌ك وێنه‌یه‌كی تاقانه و جیاواز، له به‌رانبه‌ر تاریكییه تۆقێنه‌ره‌كه‌ی سرووشتدا، به شێوه‌یه‌كی خۆڕزگاركه‌ر له ترس ده‌رده‌كه‌وێت. “به‌ڵام ڕواڵه‌ته جوانه‌كان به‌رپه‌رچێكی ته‌واوی ترس ناده‌نه‌وه. “دزه‌تێنه‌كراوبوون له به‌رانبه‌ر بوونێكی له‌ناكاو[16]، به‌رانبه‌ر ناڕێكی، به ته‌واوه‌تی به مانای لاوازی نییه. ترس “به‌رانبه‌ر ده‌ره‌وه سه‌نگه‌ری گرتووه، وه‌ك دو‌ژمنێك له به‌رانبه‌ر شووراكانی شاره‌كان گه‌مارۆدراو، كه به برسێتی ئه‌و گوژمه كه‌م ده‌كاته‌وه[17]“.
ڕۆح، له پێكهێنانی فۆرمه‌كاندا، پێویستی به ناڕێكیییه، پێویستی به دوژمنی خۆیه‌تی، له پێناو ئه‌وه‌ی له ڕواڵه‌تی مه‌رگدا نه‌یبه‌ستێت.
ڕواڵه‌ته جوانه‌كان لاواز و مه‌ترسیدارن. ئه‌وان له لایه‌ن ئه‌وی تری خۆیانه‌وه “به‌ره‌به‌ره شپرزه” ده‌بن، واته له لایه‌ن ترسه‌وه: “كه‌مبوونه‌وه‌ی ترس كه له لایه‌ن جوانییه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت و به‌سه‌ریدا تێده‌په‌ڕێت، به هەمان شێوه كه له ده‌ره‌وه‌ی بوارێكی پیرۆز ده‌مێنێته‌وه، شتێكی لاوازی به‌رانبه‌ر به ترس هه‌یه”، په‌یوه‌ندی نێوان ترس و جوانی دووسه‌ره‌یه. جوانی ترس به شێوه‌یه‌كی ڕاشكاو ڕه‌ت ناكاته‌وه. بڕواپێكراوی پێ نابه‌خشێت. به پێچه‌وانه‌وه، ڕۆح، له پێكهێنانی فۆرمه‌كاندا، پێویستی به ناڕێكیییه، پێویستی به دوژمنی خۆیه‌تی، له پێناو ئه‌وه‌ی له ڕواڵه‌تی مه‌رگدا نه‌یبه‌ستێت. عه‌قڵانییه‌تی ڕێكخراو په‌یوه‌سته به لاساییكردنه‌وه‌وه(Mimesis)، كه بووه‌ته هۆی ئایدیال وه‌رگرتن له ناڕێكی، له ترس. “ئاره‌رزوو”یه‌كی لاساییكردنه‌وه بۆ ئه‌و شته‌ی بێ نرخه[18]” ـــ واته ترس ــ كه به‌شێكی جه‌وهه‌رییه له ڕۆح. جوانی ده‌كه‌وێته نێوان كاره‌سات و خه‌مۆكییه‌وه، له‌نێوان ترس و مردووــزیندوو، له‌نێوان ده‌ستێوه‌ردانی و ده‌ستێنه‌وه‌ردانی ئه‌ویتر. ئه‌م باسه ئادۆرنۆیهی جوانی سرووشتی، ده‌كه‌وێته به‌رانبه‌ر شوناسێكی جێگیری فۆرم. ئه‌م فۆرمه شاهیدی له‌سه‌ر بوونێكی نا-یه‌كسان ده‌كات. “جوانی سرووشتی، هێڵێكی نا-یه‌كسانه له‌نێو ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ژێر جادووی شوناسێكی جیهانییه‌وه. هه‌ر كه ئیش ده‌كات، هیچ ناــیه‌كسانییه‌ك به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی بوونی نییه. له ئه‌نجامدا جوانی سرووشتی به هه‌مان شێوه به په‌رشووبڵاوی و نادڵنیایی ده‌مێنێته‌وه، به هەمان شێوه كه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی به‌ڵێنی داوه ده‌یڕێژێته نێو بواره نێوــمرۆییه‌كانه‌وه[19]”.
نه‌فی شكاو، دروستكه‌ری جوانییه. ئادۆرنۆ هه‌روه‌ها قسه له‌سه‌ر “هاوئاهه‌نگی … ئانتاگۆنیست و شكاو ده‌كات[20]“. بێ ئه‌م نه‌فی شكانه، جوانی لاواز و ساف ده‌بێت. بۆ وه‌سفكردنی فۆرمی جوانیناسی، ئادۆرنۆ هاوكێشه‌یه‌كی پارادۆكس ئامێز به‌كار ده‌بات. هاوئاهانگ بوونی فۆرم په‌یوه‌سته به “ناهاوئاهه‌نگ بوونه‌وه”. ئه‌م فۆرمه بێ به‌ری نییه له دژیه‌كی و دژوازیی[21]“. چونكه یه‌كێتی ئه‌م فۆرمه تێكشكاوه. له لایه‌ن ئه‌ویتری خۆیه‌وه درزی تێكه‌وتووه[22]”. دڵی جوانی شكاوه.
ئه‌مڕۆ بۆ ژیان زیاد له ئاستی خۆی مردووین بۆ مردنیش زیاد له ئاستی خۆی زیندووین.
ته‌ندروستی ته‌واو، جۆره فۆرمێكی ده‌ربڕینی سافه. به شێوه‌یه‌كی پارادۆكس ئامێز شتێكی نه‌خۆشی ئامێز دروست ده‌كات، جۆره غیابێكی ژیان. به‌بێ نه‌فی ژیان، ژیان له ژێر پێسته‌وه ده‌یبه‌ستێت. هه‌ر به خه‌مساردی له كیس ده‌چێت و خۆی له حاڵه‌تی مردوو–زیندوو نزیك ده‌كاته‌وه. نه‌فی ئه‌و هێزه‌یه ژیان ده‌جووڵێنێت. نه‌فی جه‌وهه‌رێكی تری جوانی دروست ده‌كات. له‌نێو جوانیدا لاوازی و تێكشكاوی و درز نیشته‌جێیه. به یارمه‌تی ئه‌م نه‌فییه‌یه كه جوانی ئه‌غراییه‌كی وه‌ها له خۆ ده‌گرێت. ته‌ندروستی ته‌واو، هیچ شتێكی بۆ ئه‌غرا نییه. ته‌نیا چه‌ند شتێكی بۆ پۆرنۆگرافیك هه‌یه. جوانی و نه‌خۆشی تێكه‌ڵ به یه‌ك ده‌بن: “گه‌شه‌سه‌ندنی ته‌ندروستی خۆی هه‌ر خۆیدا نه‌خۆشییه. دژه ژاره‌كه‌ی، بریتییه له نه‌خۆشی، به‌ڵام به ئاگاداربوون له خودی خۆی، بریتییه له سنوورداركردن ژیان خۆی. ئه‌م نه‌خۆشییه ڕزگاركه‌ره هیچ نییه جگه له جوانی، كه ژیان له جووڵه ده‌خات و هه‌روه‌ها فرمان به‌سه‌ر لاوازییه‌كه‌ی ده‌كات. به‌ڵام نكۆڵی‌كردن له نه‌خۆشی به ناوی ژیانه‌وه، ده‌بێته گریمانه‌كردنی ئه‌وه‌ی ژیان كوێره و دابڕاوه له دژه‌كه‌ی و، ده‌گۆڕێت بۆ ئه‌و دژه‌ی، واته بۆ شتێكی كاولكار، خراپ، بووده‌ڵانه. ڕق له‌و شته‌ی كاولكه‌ره، هه‌ر به زه‌رووره‌ت ڕه‌قیشه له ژیان: ته‌نیا مردن وێنه‌یه‌كی ڕێك له ژیان ده‌دات به ده‌سته‌وه[23]”.
سیستمی كاكیستۆكراسی ئه‌مڕۆ[24] كه ته‌ندروستی ته‌واو له ناو ده‌بات، به‌م ئیشه‌ش جوانی له ناو ده‌بات. ژیانی ڕووتیش، ژیانی ته‌ندروست، كه ئێستا فۆرمێكی هیستریای وه‌رگرتووه، ده‌گۆڕێت بۆ مه‌رگ، بۆ شتی مردووــزیندوو. هه‌ربۆیه ئه‌مڕۆ بۆ ژیان زیاد له ئاستی خۆی مردووین بۆ مردنیش زیاد له ئاستی خۆی زیندووین.
پەراوێزەکان:
[1]Kant, Critique de la raison pratique, trad. J.-P. Fussler, Flammarion, 2003, p. 295.
[2]autoérotique
[3]Hegel,Coursd’estùérique,op.cit.,p.207.
[4]Argus پاڵه‌وانی نێو ئه‌فسانه‌كانی یۆنان كه جه‌سته‌ی سه‌ت چاوی له سه‌ره، پێشی ده‌وترێت ئارگۆسی هه‌زار چاو.
[5]Ibid.,p.207(trad.modifiée(
[6]MauriceBlanchot,L’écrituredudésastre,Gallimard,1980,p.184
[7]Ibid.,p.12.
[8]Ibid.,p.85.
[9]Ibid.,p.202.
[10]Atopieلە پزیشکیدا ئەتۆپی حاڵەتی کاردانەوەی لە ڕادە بە دەری کۆئەندامی بەرگری لە دژی حه‌ساسییه.
[11]Ibid.,p.117.
[12]le parfum des rochers
[13]ئه‌مه یارییه‌كه كه بۆدلێر به زمان كردووه و به دانانی بۆشاییه‌ك له‌نێوان جێناو و ناو وشه‌ی ئه‌ستێره‌كانی كردووه به ئه‌ستێره‌ی شووم به واته لاتینییه‌كه‌ی كه به واتای كاره‌سات دێت.
[14]لێره‌دا مه‌به‌ست هه‌ر دوو وشه‌ی Flambeau .tombeau كه له گه‌ڵ یه‌كدا هاوسه‌روان له زمانی فره‌نسیدا.
[15]Rainer Maria Rilke, Élégiesde Duino.Sonnets à Orphée,trad.Jean-Pierre Lefebvre et Maurice Regnaut, Gallimard,1994.
[16]TheodorW.Adorno,Théorieesthétique,op.cit., p.74.
[17]Ibid.,p. 75.
[18]Ibid.
[19]Ibid.,p.103.
[20]Ibid.,p.191.
[21]Ibid.,p.193
[22]Ibid.
[23]TheodorW.Adorno,Minimamoralia,réÇexionssur la viemutilée,trad.ÉlianeKaufholzetJean-RenéLadmiral,Payot,1980,p.75-76.(ItaliquesdeB.-C.Han.)
[24]La kalocratie ئه‌و سیستمه‌یه كه له لایه‌ن خراپترین و بووده‌ڵه‌ترین خه‌ڵكییه‌وه بەڕێوە ببرێت.
سەرچاوە:
Byung-chul han, sauvons le beau, L’esthétique à l’ère numérique, Éditeur : Actes Sud Editions (2 novembre 2016).