ئێوارە جارێکی دی دێتەوە
دادەکەوێت شەو لە ئەستێرەکانەوە
چوارمەشقیی ڕایدەکێشین قۆڵ و باسکمان
لە نزیک، لە دوورەوە.
دەنگی ئاوازە ئارامە کۆنەکان
دێت لە تاریکییەوە.
گوێ بگرین، تا لە یەکتر جیاببینەوە،
تا دواجار هێڵەکان هەڵبوەشێنینەوە.
دەنگە دوورەکان، خەم و پەژارە نزیکەکان.
دەنگی مردووانن، لەبەردەممان،
ئامادەن چەشنی پەیامهێنەران
تا بەرەو خەوێکی هێمن بکەن ڕێنوێنیمان.
![photo_٢٠٢١-٠٧-٢٣_١٢-٣٧-٢٠ photo_٢٠٢١-٠٧-٢٣_١٢-٣٧-٢٠](https://jineftin.krd/wp-content/uploads/2021/07/photo_٢٠٢١-٠٧-٢٣_١٢-٣٧-٢٠.jpg)