ژنەفتن ژنەفتن
شیعر

دەربارەى خۆكوشتنی پەنابەرێک: و.ب:

نووسەر بێرتۆلت برێشت
وەرگێر لە ئەڵمانییەوە: پێشڕەوە محەمەد

پێمدەڵێن تۆ دەستت لە دژی خۆت بەرزكردۆتەوە

پێشبینیكردنی قەسابێك

دوای هەشت ساڵ لە تاراوگە، تێبینیكردنی سەرهەڵدانی دوژمن

پاشان دواجار، دژی كۆسپێكی تێنەپەڕێنراو هەڵساوە

تۆ پەڕیتەوە، ئەوان دەڵێن، بەو ڕێگایەی دەکرا بپەڕیتەوە.

ئیمپراتۆریەتەكان دەكەون. ڕابەری گروپەكان

بە جۆرێك وەك دەوڵەتمەداران هەنگاو دەنێن. خەڵك

چیتر لەژێر ئەم چەك و تفاقانە نابینرێن.

بۆیە داهاتوو دەچێتە ناو تاریكیی و هێزەكانی ڕاستەوە

هەموو ئەمانە بۆ تۆ سادە و سانا بوون

كاتێك تۆ جەستەیەكی پڕ لە ئازارت نەهێشت.

blank
دەربارەی نووسەر
بێرتۆلت برێشت
هەموو بابەتەکانی ئەم نووسەرە