ده‌سه‌ڵات، به‌ها ئه‌خلاقییه‌كان و ڕۆشنبیر
گفتوگۆی مایكڵ بێ‌س له‌گه‌ڵ میشێل فوکۆ
پرسیار: كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وتت كه ئه‌خلاقگه‌رایت.
میشێل فوکۆ: به یه‌ك مانا، من یه‌ك ئه‌خلاقگه‌را1moralistم؛ ئه‌خڵاقگه‌رام، چون پێم وایه یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی بوونی مرۆیی و یه‌كێك له ماناكانی بوونی مرۆیی2Human existence – شتێك كه سه‌رچاوه‌ی ئازادیی مرۆییه- ئه‌مه‌یه كه هه‌رگیز هیچ شتێك وه‌ك پرسێكی خود-به‌ڵگه‌نه‌ویست، كاربڕ، دهستلێنهدراو، ڕوون یا چه‌سپاو په‌سه‌ند نه‌كات. هیچ پرسێكی واقیعی نابێت ئێمه ناچار بكات كه یاسایه‌كی سرووشتی و نامرۆیی دابنێین. به‌م جۆره پێوه‌ره ده‌توانین ببینین كه ئه‌وه‌ی ده‌بێت دژی ڕاپه‌ڕین، هه‌موو فۆرمه‌كانی ده‌سه‌ڵاته، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات نه‌ك ته‌نها له مانای به‌رته‌سكی وشه‌دا، واته جۆرێك ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ت یا ده‌سه‌ڵاتی یه‌ك گرووپی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌سه‌ر گرووپێكی تردا- ئه‌مه ته‌نها توخمێكه له‌ناو ژماره‌یه‌ك توخمی تردا. من ته‌واوی ئه‌و شته به «ده‌سه‌ڵات» ناو ده‌نێم كه له‌ڕاستیدا ده‌یه‌وێت ئه‌و شتانه‌ی كه وه‌ك پرسی واقیعی، ڕاسته‌قینه و باش ده‌خرێنه به‌رده‌م ئێمه، وه‌ك شتگه‌لێكی چه‌سپاو و دهستلێنهدراو بیانهێڵێته‌وه.
پرسیار: به‌ڵام ئایا نابێت شته‌كان بچه‌سپێنین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی كاتی بێت؟
م. فوکۆ: به دڵنیاییه‌وه، به دڵنیاییه‌وه. ئه‌وه‌ی كه وتم به‌م مانایه نییه كه ته‌نها ده‌بێت له یه‌ك ناپه‌یوه‌سته‌گی یا دابڕانی نه‌زانراودا ژیان بكه‌ین. به‌ڵكه مه‌به‌ستم ئه‌مه‌یه كه ده‌بێت ئه‌مه‌مان له‌به‌رچاو بێت كه ده‌بێت هه‌موو پنته‌كانی چه‌سپاندن و نه‌جووڵان وه‌ك توخمگه‌لێك له یه‌ك تاكتیك یا له یه‌ك ستراتیژیدا هه‌ژمار بكرێن- واته وه‌ك به‌شی یه‌ك هه‌وڵ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی جووڵه‌ی بنه‌ڕه‌تی، ئه‌گه‌ری چاككردنه‌وه، گۆڕان و كراوه‌یی شته‌كان. كه‌مێك به‌ر له ئێستا به ئێوه‌م وت كه سێ توخمی ئه‌خلاقی من بریتین له: ]یه‌كه‌م[، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی په‌سه‌ندكردنی ئه‌و شته‌ی كه وه‌ك پرسی سه‌ره‌تایی یا خود-به‌ڵگه‌نه‌ویست3self-evidentبۆ ئێمه پێشنیار ده‌كرێت؛ دووه‌م، زه‌رووره‌تی شیكاركردن و زانین، چون ئێمه ناتوانین به‌بێ تێڕامان و به‌بێ مه‌عریفه4connaissance/knowledge هیچ شتێك ئه‌نجام بده‌ین- كه‌واته، ئه‌مه پره‌نسیپی كونجكاوی5curiosityیه؛ و سێیه‌م، پره‌نسیپی داهێنان، واته له هیچ به‌رنامه‌یه‌كی پێشوه‌خته مۆدێل وه‌رنه‌گرین، و له هه‌ندێك له توخمه‌كانی تێڕامان و له شێوازی كاركردنماندا، به‌دوای ئه‌و شته‌دا بگه‌ڕێین كه هه‌رگیز بیری لێ نه‌كراوه‌ته‌وه، وێنا نه‌كراوه، نه‌ناسێنراوه و هتد. كه‌واته: ڕه‌تكردنه‌وه، كونجكاوی، داهێنان.
پرسیار: وا ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌مكسازیی مۆدێرنی سوژه ته‌واوی ئه‌م سێ پره‌نسیپه‌ی ڕه‌تكردنه‌وه، كونجكاوی و داهێنان له‌خۆ ده‌گرێت. به ده‌ربڕینێكی تر، جیاوازیی نێوان سوژه و ئۆبژه به‌وردی ئه‌مه‌یه كه سوژه ده‌توانێت ڕه‌ت بكاته‌وه و دابهێنێت. كه‌واته ئایا له كاره‌كه‌تدا ده‌ته‌وێت ئه‌م گریمانه‌یه‌ی سوژه6notion of the subjectكه ده‌یخه‌یته ژێر پرسیاره‌وه بچه‌سپێنیت؟
م. فوکۆ: ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵم دا به ئێوه‌ی بڵێم ئه‌مه بوو كه كاره‌كه‌م له چ هه‌رێمێكی به‌هاكاندا جێ ده‌كه‌مه‌وه. له منتان پرسی ئایا یه‌ك پووچگه‌را یا نیهیلیست نیم كه ئه‌خلاقییات7la morale/the moralityڕه‌ت ده‌كاته‌وه. من ده‌ڵێم: نه‌خێر! هه‌روه‌ها له منتان پرسی و ئه‌م پرسیاره به ته‌واوه‌تی ڕه‌وایه: «ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌یت له ڕاستیدا بۆچی ئه‌نجامی ده‌ده‌یت؟» و من وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه: «ئه‌مانه به‌هاكانی منن.»8«ئه‌مه ئه‌و به‌هایانه‌ن كه پێشنیاریان ده‌كه‌م.»پێم وایه كه تیۆریی مۆدێرنی سوژه، به ده‌ربڕینێك، فه‌لسه‌فه‌ی مۆدێرنی سوژه، به ته‌واوه‌تی ده‌توانێت تواناییی داهێنان و هتد بۆ سوژه دابنێت، به‌ڵام له ڕاستیدا، له ئاستی تیۆرتیكی9theoretical levelدا ئه‌م تواناییه بۆ سوژه داده‌نێت. كه‌واته، له ڕاستیدا، ئه‌م تیۆرییه ناتوانێت ئه‌م به‌ها جیاوازانه وه‌ربگێڕێت بۆ پڕاكتیك و كرده، به‌هاگه‌لێك كه من هه‌وڵ ده‌ده‌م له كاره‌كه‌مدا، و نه‌ك له تیۆریی سوژه‌دا، كاریان له‌سه‌ر بكه‌م.
پرسیار: ئایا ده‌كرێت ده‌سه‌ڵاتێكی كراوه بوونی هه‌بێت؟ یا ده‌سه‌ڵات له خۆیدا و له جه‌وهه‌ریدا سه‌ركوتكه‌ره؟
م. فوکۆ: پێم وایه كه نابێت په‌یوه‌ندییه‌كان و مۆدێلی ده‌سه‌ڵات وه‌ك یه‌ك سیسته‌می سه‌ركوتكه‌ر ده‌رك بكرێت، واته وه‌ك شتێك كه له سه‌ره‌وه دێت و هێرش ده‌باته سه‌ر تاكه‌كان و فڵان یا فیسار شت بۆ تاكه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كات. به باوه‌ڕی من، ده‌سه‌ڵات یه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانه. پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵات چییه؟ هه‌ڵگرتنی ئه‌م شریتی تۆماره و فڕێدانی بۆ سه‌ر زه‌وی پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵات نییه. من ئه‌گه‌ری پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵاتم هه‌یه- ئه‌گه‌ری پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵات له‌ڕووی مادییه‌وه، له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه، له‌ڕووی وه‌رزشییه‌وه- من ده‌توانم ئه‌م كاره بكه‌م…
ده‌سه‌ڵات بریتییه له یه‌ك په‌یوه‌ندیی له‌نێوان دوو كه‌سدا؛ ئه‌م په‌یوه‌ندییه له جۆری په‌یوه‌ندیگرتن نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ناچار بن سوود له كه‌ره‌سته‌كانی په‌یوه‌ندیگرتن وه‌ربگرن.
پرسیار: ته‌نانه‌ت له‌ڕووی ویستیشهوه، ڕه‌نگه تۆ ئاره‌زووی ئه‌م كاره‌ت هه‌بێت؟
م. فوکۆ: من به‌م كاره [هه‌ڵگرتنی شریتی تۆمار و فڕێدانی بۆ سه‌ر زه‌وی] ده‌سه‌ڵات پیاده ناكه‌م؛ من نامه‌وێت به‌م كاره ده‌سه‌ڵات پیاده بكه‌م. به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا، ئه‌گه‌ر ئه‌م شریته هه‌ڵده‌گرم و ده‌یخه‌مه سه‌ر زه‌وی بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێوه وه‌ڕز بكه‌م، یا بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێوه نه‌توانن ئه‌و شته دووباره بكه‌نه‌وه كه وتوومه، یا بۆ ئه‌وه‌ی كه گوشار بخه‌مه سه‌ر ئێوه كه به‌م شێوازه یا به‌و شێوازه ڕه‌فتار بكه‌ن، و ببمه ڕێگری شێوازی ڕه‌فتار و كردار و پهرچهكردارتان، یا بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێوه بتۆقێنم، واته كاتێك كه هه‌وڵ ده‌ده‌م له ڕێگه‌ی ژماره‌یه‌ك كه‌ره‌سته‌وه كاریگه‌ریی بخه‌مه سه‌ر ڕه‌فتارتان یا كرده به‌سه‌ر ڕهفتارتاندا بسه‌پێنم، ئه‌و كاته پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵات ئه‌نجام ده‌ده‌م. به ده‌ربڕینێك، ده‌سه‌ڵات بریتییه له یه‌ك په‌یوه‌ندیی له‌نێوان دوو كه‌سدا؛ ئه‌م په‌یوه‌ندییه له جۆری په‌یوه‌ندیگرتن10communicationنییه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ناچار بن سوود له كه‌ره‌سته‌كانی په‌یوه‌ندیگرتن وه‌ربگرن. ئه‌مه وه‌ك ئه‌و شته نییه كه به ئێوه بڵێم: «ئاو و هه‌وا خۆشه.» یا به ئێوه بڵێم «من له فڵان ڕۆژدا له‌دایك بووم.» من یه‌ك ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر ئێوه‌دا پیاده ده‌كه‌م، من كرده به‌سه‌ر ڕه‌فتاری ئێوه‌دا ده‌سه‌پێنم و كاریگه‌ری ده‌خه‌مه سه‌ر ڕه‌فتارتان، یا هه‌وڵ ده‌ده‌م كاریگه‌ری دابنێم له‌سه‌ر ڕه‌فتارتان. و ده‌مه‌وێت ڕه‌فتاری ئێوه ڕێنمایی بكه‌م و به‌ڕێوه ببه‌م. ساده‌ترین كه‌ره‌سته بۆ ئه‌م كاره، به دڵنیاییه‌وه، ئه‌مه‌یه كه ده‌ستتان بگرم و ناچارتان بكه‌م بۆ ئێره یا بۆ ئه‌وێ بڕۆن. ده‌توانم بڵێم كه ئه‌م جۆره كاره به جۆرێك له جۆره‌كان پله‌ی سفری ده‌سه‌ڵات؛ و فۆرمی سنوورداری [ده‌سه‌ڵاته]. و له ڕاستیدا، له هه‌مان ئه‌م ساته‌دایه كه ده‌سه‌ڵات له ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌وێت و ته‌نها ده‌گۆڕێت بۆ سته‌م و گوشاری جه‌سته‌یی. له لایه‌كی تره‌وه، كاتێك كه سوود له ته‌مه‌نم وه‌رده‌گرم، له پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیم، له مهعریفهكانم كه ده‌توانم ده‌رباره‌ی فڵان یا فیسار شت هه‌مبێت، بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێوه به شێوه‌یه‌ك ڕێنمایی بكه‌م- واته كاتێك كه ئێوه ناچار به هیچ شتێك نه‌كه‌م و به ته‌واوه‌تی ئازاد بتانهێڵمه‌وه- كه‌واته له هه‌مان ئه‌م ساته‌دایه كه ده‌ست به پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌م. ڕوونه كه ده‌سه‌ڵات وه‌ك یه‌ك توندوتیژیی ناچاركه‌ر پێناسه ناكرێت كه تاكه‌كان سه‌ركوت ده‌كات، تاكه‌كان ناچار ده‌كات كه شتێك بكه‌ن و له هه‌مان كاتدا ده‌بێته ڕێگری ئه‌وه‌ی كه شتێكی تر نه‌كه‌ن؛ به‌ڵكه كاتێك ده‌توانین ده‌سه‌ڵات پێناسه بكه‌ین كه یه‌ك په‌یوه‌ندیی له‌نێوان دوو سوژه‌ی ئازاد‌دا بوونی هه‌یه، و له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا ناهاوسه‌نگییه‌ك هه‌یه به ئه‌ندازه‌یه‌ك كه یه‌كێك ده‌توانێت كاریگه‌ری بخاته سه‌ر ئه‌وی تر، و ئه‌وی تر كاریگه‌ری بخاته سه‌ر یه‌كه‌م، یا ئه‌وی تر ڕێگه به خۆی بدات كه «كاریگه‌ری» په‌سه‌ند بكات. كه‌واته، به‌پێی ئه‌م بنه‌مایه… بیرم نایەت ده‌ستپێكی پرسیاره‌كه چی بوو. ئاهـ به‌ڵێ، ئایا ده‌سه‌ڵات هه‌میشه سه‌ركوتكه‌ره؟ نه‌خێر، ده‌سه‌ڵات هه‌میشه سه‌ركوتكه‌ر نییه. به‌ڵام ده‌توانین ژماره‌یه‌ك فۆرم ـی ده‌سه‌ڵات[ له‌به‌رچاو بگرین؛ و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، شتێكی ڕه‌خساوه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵات بوونیان هه‌بێت كه كراوه بن.
پرسیار: واته هاوته‌راز؟
م. فوکۆ: هه‌رگیز هاوته‌رازی بوونی نییه، چون له‌و ساته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتێك بوونی هه‌یه، ناهاوتهرازی هه‌یه11[هه‌رگیز هاوسه‌نگی بوونی نییه، چون په‌یوه‌ندیی ده‌سه‌ڵات یه‌ك ناهاوسه‌نگییه]. به‌ڵام ده‌توانن سیسته‌می دوولایه‌نه یا قڵپكراوه12réversible/reversibleـی ده‌سه‌ڵاتتان هه‌بێت. بۆ نموونه، ئه‌و شته له‌به‌رچاو بگرن كه له یه‌ك په‌یوه‌ندیی ئیرۆتیكی13Erotic relationshipدا ڕوو ده‌دات- قسه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی عاشقانه14Love relationship ناكه‌م؛ و ته‌نها ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی ئیرۆتیكی ده‌دوێم. ئێوه باش ده‌زانن كه ئه‌م په‌یوه‌ندییه یه‌ك گه‌مه‌ی ده‌سه‌ڵاته، و له‌م گه‌مه‌یه‌دا توانای جه‌سته‌یی یا هێزی جه‌سته‌یی به‌پێی پێویست گرنگترین توخم نییه. با یه‌كێك له به‌رامبه‌ر ئه‌وی تردا له‌به‌رچاو بگرین، ئه‌مه ڕێگه‌یه‌كی دیاریكراوی كاریگه‌ریدانان له‌سه‌ر ڕه‌فتاری ئه‌وی تر و دیاریكردنی ئه‌م ڕه‌فتاره‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وی تر به‌وردی ئه‌م ڕێگه‌یه به‌كار بخات تا دواتر دروست به‌پێچه‌وانه‌وه15لێره‌دا فوكۆ وشه‌ی vis-à-vis به‌كار ده‌هێنێت كه به مانای قڵپكراوه، بهراوهژووكراو و پێچهوانهكراو دێت؛ ئه‌و ده‌یه‌وێت بڵێت له په‌یوه‌ندیی ئیرۆتیكیدا ده‌سه‌ڵاتی چه‌سپاو و هاوسه‌نگ بوونی نییه، به‌ڵكه په‌یوه‌ندیی قڵپكراوه و دوولایه‌نه هه‌یه. واته، هه‌ر دوو لایه‌نه‌كه ده‌توانن ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر یه‌كتریدا پیاده بكه‌ن یا شێوازی ڕه‌فتاری یه‌كتری دیاری بكه‌ن. ڕه‌فتاری ئێوه دیاری بكات. وه‌ك ده‌بینن، لێره‌دا فۆرمی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو ناوچه‌یی و ئه‌ڵبه‌ته قڵپكراوه- [مه‌به‌ستم16به گومانه‌وه؛ چه‌ند وشه‌یه‌كی نادیار.] ده‌سه‌ڵاتی سنووردار- بوونی هه‌یه. به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵات به خودی خود فۆرمه‌كانی سه‌ركوتكردن نییه. به‌ڵكه ئه‌و شته‌ی كه ڕوو ده‌دات ئه‌مه‌یه كه له كۆمه‌ڵگه‌كاندا، له زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كاندا و ڕه‌نگه له ]هه‌موو[ كۆمه‌ڵگه‌كاندا، كۆمه‌ڵێك ڕێكخراو بوونیان هه‌یه كه داده‌مه‌زرێنرێن بۆ ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵات بچه‌سپێنن یا چه‌قبه‌ستوو بكه‌ن، ]بۆ ئه‌وه‌ی كه[ په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵات له یه‌ك دۆخی ناهاوكاتیی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، سیاسی، دامه‌زراوه‌یی و هتددا به سوودی ژماره‌یه‌ك كه‌سی دیاریكراو بپارێزن؛ و ئه‌مه به ته‌واوه‌تی چهقبهستووبوونی دۆخی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. و ئه‌مه به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌مان ئه‌و شته‌یه كه له مانای وردی وشه‌دا ناوی ده‌نێم «ده‌سه‌ڵات». له ڕاستیدا، ئه‌مه یه‌ك جۆری تایبه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی به‌دامه‌زراوه‌ییكراو، چه‌سپێنراو و نه‌جووڵاوه، به سوودی ژماره‌یه‌ك كه‌س و به زیانی ئه‌وانی تر.
پرسیار: و به‌ڵام هه‌ردووكیان قوربانیی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ن؟
م. فوکۆ: ئاهـ به هیچ شێوه‌یه‌ك!! ئه‌گه‌ر به‌و كه‌سانه بڵێین قوربانی كه ده‌سه‌ڵات پیاده ده‌كه‌ن، ئه‌وا ئه‌م وته‌یه له ڕاده‌به‌ده‌ر ڕووكه‌شه. ئه‌ڵبه‌ته ڕوو ده‌دات كه ئه‌م كه‌سانه له ڕاستیدا ده‌كه‌ونه داوه‌وه، داوی پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵات. به‌ڵام وه‌ك ئه‌وانی تر زۆر قوربانی نین. حه‌ز ده‌كه‌یت بۆ خۆت هه‌وڵ بده… ئه‌وكات ده‌یبینیت (پێكه‌نین).
له ڕاستیدا به‌دبه‌ختیی-یا خۆشبه‌ختیی- ماركس ئه‌مه بووه كه دۆكترینه‌كه‌ی هه‌میشه له‌لایه‌ن ڕێكخراوه سیاسییه‌كانه‌وه به‌لاڕێدا براوه.
پرسیار: ماركسیسته‌كان چۆن ده‌توانن ڕه‌خنه‌ی تۆ بكه‌ن؟ تۆ، به دڵنیاییه‌وه، ئۆرتۆدۆكس نیت، به‌ڵام وا ده‌رده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ بابه‌تی ماركسیسته‌كاندا له یه‌ك هێڵدا جێ ده‌گریت.
م. فوکۆ: له یه‌ك هێڵدا جێ ده‌گرم؟ نازانم. من نازانم ماركسیزم چییه. له ڕاستیدا پێم وانییه كه ئه‌م جۆره شته بوونی هه‌بێت، وه‌ك شتێكی ده‌رهه‌ست، نه له خۆیدا و نه بۆ خۆی. له ڕاستیدا به‌دبه‌ختیی-یا خۆشبه‌ختیی- ماركس ئه‌مه بووه كه دۆكترینه‌كه‌ی هه‌میشه له‌لایه‌ن ڕێكخراوه سیاسییه‌كانه‌وه به‌لاڕێدا براوه. و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، ئه‌م دۆكترینه تاكه تیۆریی مێژوویی و به لایه‌نی كه‌مه‌وه فه‌لسه‌فییه كه به‌رده‌وامییه‌كه‌ی به درێژایی یه‌ك سه‌ده‌ی دوایی هه‌میشه گرێ دراوه به بوونی ڕێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تی-سیاسییه ئێجگار به‌هێز و ئێجگار جهنگخوازهكانهوه- ته‌نانه‌ت گرێ دراوه به ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت17apparatus of stateـه‌وه له یه‌كێتیی سۆڤییه‌ت. به‌م شێوه‌یه، كاتێك كه كه‌سێك له‌گه‌ڵ مندا ده‌رباره‌ی ماركسیزم قسه ده‌كات، من ده‌ڵێم: كام ماركسیزم؟ ماركسیزمێك كه له كۆماری دیموكراتیكی ئه‌ڵمانیادا وه‌ك وانه ده‌یڵێنه‌وه، یا ماركسیزم-لینینیزم؟ ئایا مه‌به‌ست له‌و پێڕه چه‌مكه ناڕوون، دووڕه‌گ و شێواوانهیه كه كه‌سێكی وه‌ك جۆرج مارشه18Georges Marchaisبه‌كاریان ده‌هێنێت؟ یا مه‌به‌ست له پره‌نسیپی ئه‌و دۆكترینهیه كه بۆ هه‌ندێك له مێژوونووسه ئینگلیزییه‌كان وه‌ك پنتی گه‌ڕانه‌وه به‌كار ده‌خرێت؟ دواجار، پێت ده‌ڵێم كه من بۆ خۆم نازانم ماركسیزم چییه. هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌گه‌ڵ ئۆبژه‌كانی شیكاركردنم ده‌ستوپه‌نجه نه‌رم بكه‌م، و كاتێك كه چه‌مكێك له فیكری ماركس یا له فیكری ماركسیستێكدا بوونی هه‌یه، چه‌مكێك كه وا ده‌رده‌كه‌وێت گونجاو و به‌سووده، من ئه‌م چه‌مكه به‌كار ده‌هێنم. به‌ڵام ئه‌مه به ته‌واوه‌تی بۆ من هه‌موو شتێكه. و من هه‌رگیز نه‌مویستووه و هه‌میشه ئه‌مه‌م ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه كه هاودهقبوون یا ناهاودهقبوون له‌گه‌ڵ ماركسیزم وه‌ك پێوه‌رێكی جیاواز دابنرێت بۆ په‌سه‌ندكردن یا ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و شته‌ی كه ده‌یڵێم. هه‌رگیز بۆم گرنگ نییه، هه‌رگیز. هه‌روه‌ها كاتێك كه ماركسیسته‌كان ژماره‌یه‌ك شتی دیاریكراو ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، شتگه‌لێك كه من به ته‌واوه‌تی ئه‌و شتانه ده‌ناسم چون ئه‌م شتانه‌م لای ماركس دۆزیوه‌ته‌وه […19چه‌ند وشه‌یه‌كی نادیار.]، كاتێك كه ماركسیسته‌كان ده‌رباره‌ی چه‌ند خاڵێك ڕه‌خنه له من ده‌گرن كه من به‌وردی زۆرترین نزیكیم له‌گه‌ڵ ئه‌و شته‌دا هه‌یه كه ماركس وتوویه‌تی، ده‌كه‌ومه پێكه‌نین، جارێكی تر باوه‌ڕ به‌وه ده‌كه‌م كه ده‌بێت ماركسیسته‌كان له ڕیزی یه‌كه‌می ئه‌و كه‌سانه‌دا جێ بكه‌ینه‌وه كه ماركس ناناسن. هه‌ر ئه‌مه و به‌س. به تایبه‌ت خه‌باتگێڕه ته‌واوعه‌یاره سیاسییه‌كان، به دڵنیاییه‌وه، هه‌رگیز به شێوه‌یه‌كی شه‌رافه‌تمه‌ندانه، ڕاستگۆیانه، باوه‌ڕپێكراو و درووست ئه‌و شته پێشكه‌ش ناكه‌ن كه هه‌رگیز نه‌گوتراوه، ئه‌مانه شتگه‌لێك ده‌خه‌نه پاڵم كه هه‌رگیز نه‌موتووه و كۆمه‌ڵێك زیاده‌ڕه‌وی ده‌كه‌ن و هتد، نازانم بۆچی ده‌بێت من بچمه نێو ئه‌م مشتومڕانه‌وه.
پرسیار: ئایا پێت وایه كه یه‌ك ئایدیای سیسته‌مه‌كانی ده‌سه‌ڵات هه‌یه كه بۆ به‌ڕێوه‌بردن20governance یا حوكمڕانی و ڕێكخستنی مرۆڤه‌كان فۆرمی سه‌ركوتكه‌ری ده‌سه‌ڵات نه‌بێت؟
م. فوکۆ: ده‌زانن پێشكه‌شكردنی پڕۆگرامێك بۆ ده‌سه‌ڵات ته‌نها ده‌شێت سێ فۆرمی هه‌بێت. له لایه‌كه‌وه: چۆن ده‌توانرێت به باشترین فۆرمی ڕه‌خساو، واته كاراترین فۆرمی ڕه‌خساو، ده‌سه‌ڵات پیاده بكرێت، و ئه‌مه واته به‌گشتی چۆن ده‌توانرێت پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵات به‌هێز و ڕه‌گداكوتراو بكرێت؟ له لایه‌كی تره‌وه، یه‌ك دۆخی پێچه‌وانه: چۆن ده‌توانرێت ده‌سه‌ڵات قڵپ بكرێته‌وه، ده‌توانرێت هێرش بكرێته سه‌ر چ پنتێك تاوه‌كوو فڵان یا فیسار په‌یوه‌ندییه چه‌سپاوه‌كانی ده‌سه‌ڵات بخرێنه ژێر پرسیاره‌وه؟ و سێیه‌م، یه‌ك دۆخی نێوانی: چۆن ده‌توانرێت په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵات به كه‌مترین خه‌ساری شیاو سنووردار بكرێن، به شێوه‌یه‌ك كه ئه‌م په‌یوه‌ندییانه له كۆمه‌ڵگه‌دا پێك بهێنرێن و پاشان دابخرێن؟
باشه، دۆخی یه‌كه‌م- پێشكه‌شكردنی پڕۆگرامێك بۆ پیاده‌كردنی باشتری ده‌سه‌ڵات- بۆ من سه‌رنجڕاكێش نییه. دووه‌مین دۆخ به سه‌رنجڕاكێش ده‌كه‌وێته به‌رچاوم، به‌ڵام ده‌بێت له بنچینه‌دا به‌پێی ئامانجه‌كانی، واته به‌پێی ململانێ به‌رهه‌سته‌كان كه ده‌بێت سه‌رپێ بخرێن له‌به‌رچاو بگیرێت. و ئه‌مه به‌وردی پێویستی به‌وه‌یه كه تیۆرییه‌كی له‌پێشتر21priori theoryدروست نه‌كه‌ین. ده‌رباره‌ی دۆخی نێوانی- هه‌لومه‌رجه په‌سه‌ندكراوه‌كانی ده‌سه‌ڵات كامه‌یه؟ من ده‌ڵێم ئه‌م هه‌لومه‌رجه په‌سه‌ندكراوانه‌ی پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵات ناتوانرێت وه‌ك یه‌ك پرسی له‌پێشتر پێناسه بكرێت؛ ئه‌م هه‌لومه‌رجانه جگه له ئه‌نجامی په‌یوه‌ندییه‌كانی هێز له یه‌ك كۆمه‌ڵگه‌دا هیچ نین. و له هه‌ندێك دۆخدا، ڕوو ده‌دات كه ناهاوسه‌نگییه‌كی دیاریكراو له په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا له‌لایه‌ن قوربانییهكانییهوه به‌رگه ده‌گیرێت، واته كه‌سانێك كه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو له ناهه‌موارترین دۆخدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ئه‌وكات ده‌ڵێین ئه‌م دۆخه هه‌مان دۆخی په‌سه‌ندكراوه! پاشان زۆر خێرا، و له ڕاستیدا هه‌میشه هه‌ندێك جار پاش چه‌ند مانگێك و له‌وانه‌یه ههندێكدار پاش چه‌ند ساڵێك یا چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك، تێده‌گه‌ین كه خه‌ڵكی به‌ره‌نگاری ده‌كه‌ن، و ئه‌م سنووره نێوانییه ئیتر كار ناكات. به‌م پێیه، نابێت ڕێكارنامه و یه‌ك فۆرمیوله‌ی كاربڕ بۆ پیاده‌كردنی دڵخوازی ده‌سه‌ڵات پێشكه‌ش بكه‌ین.
پرسیار: مه‌به‌ستت ئه‌مه‌یه كه شتێك له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان مرۆڤه‌كاندا ده‌بێته چه‌قبه‌ستوو و پاش ماوه‌یه‌ك ده‌بێته شتێكی به‌رگه‌نه‌گیراو22intolerable؟
م. فوکۆ: به‌ڵێ، و سه‌ره‌نجام هه‌ندێك جار ده‌ستبه‌جێ ده‌بێته ئه‌م جۆره شته. ده‌سه‌ڵات و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵات، به‌و جۆره‌ی كه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیاریكراودا بوونیان هه‌یه، ته‌نها چه‌سپاندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هێزه. و هیچ هۆكارێك بوونی نییه كه بتوانرێت و ده‌بێت ئه‌م چهسپاندنهی په‌یوه‌ندییه‌كانی هێز وه‌ك تیۆرییه‌كی ئایدیاڵی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵات له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیاریكراودا فۆرمیوله بكه‌ین. به یه‌ك مانا من نه یه‌ك بونیادگهرام نه یه‌ك زمان‌ناس نه چی و چی، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، ئه‌مه بڕێك وه‌ك ئه‌وه‌یه كه یه‌ك ڕێزمانناس بڵێت: «باشه، زمان ده‌بێت به‌م چه‌شنه بێت، زمانی ئینگلیزی یا فه‌ڕه‌نسی ده‌بێت به‌م چه‌شنه قسه‌ی پێ بكرێت.» به‌ڵام نه‌خێر! ده‌توانرێت بگوترێت كه له ساتێكی دیاریكراودا، چۆن به یه‌ك زمان قسه ده‌كه‌ین، چ شتێك دهرككراو23comprehensibleـه و چ شتێك په‌سه‌ندنه‌كراو و ده‌ركنه‌كراو24uncomprehensibleـه. و به‌تایبه‌ت ئه‌مه هه‌موو ئه‌و شته‌یه كه ده‌توانم ده‌رباره‌ی زمان بیڵێم. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، ئه‌م وته‌یه به‌و مانایه نییه كه ئه‌م جۆره كاركردنه له‌سه‌ر زمان ڕێگه به هیچ داهێنانێك نادات.
پرسیار: قسه‌كردن له چێوه‌یه‌كی ئه‌رێنیدا ڕه‌ت ده‌كه‌یته‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه بۆ ساتی ئێستا بێت.
م. فوکۆ: كاتێك كه ده‌سه‌ڵاتمان وه‌ك كۆمه‌ڵه‌یه‌كی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌رك كرد، واته وه‌ك یه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان كه په‌یوه‌ندییه‌كانی هێزه، ئیتر ناتوانین پێناسه‌یه‌كی پڕۆگرام ئاسای دۆخی خوازراوی هێزه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ین؛ یا ته‌نها له حاڵه‌تێكدا ده‌توانین ئه‌م كاره بكه‌ین كه بڵێین: «ئاره‌زوو ده‌كه‌م كه، بۆ نموونه، نه‌ژادی سپی و ئاریایی و پاك ده‌سه‌ڵات به ده‌سته‌وه بگرێت و [ده‌سه‌ڵات] پیاده بكات.» یا بڵێین: «ده‌مه‌وێت پرۆلیتاریا ده‌سه‌ڵات پیاده بكات و ده‌مه‌وێت ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌كی كامڵ پیاده بكات […].» كه‌واته، له‌م ساته به‌دواوه ئه‌مه یه‌ك دراوه: پڕۆگرامێك بۆ پێكهێنانی ده‌سه‌ڵات.
پرسیار: ئایا ئه‌مه ڕه‌هه‌ندی ناوه‌كی و جه‌وهه‌ریی بوونـ25existenceی مرۆڤه‌كانه كه ڕێكخستنیان یه‌ك فۆرمی سه‌ركوتكارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی لێ ده‌كه‌وێته‌وه؟
م. فوکۆ: به‌ڵێ؛ به دڵنیاییه‌وه. له‌و ساته‌وه كه تاكه‌كان خۆیان له سیسته‌می په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌بیننه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی كه ده‌توانن كاریگه‌ری بخه‌نه سه‌ر یه‌كتر یا كرده به‌سه‌ر یه‌كتردا بسه‌پێنن وڕه‌فتاری ئه‌وانی تر ڕێنمایی بكه‌ن، ئیتر ڕه‌فتاری ئه‌وانی تر به ته‌واوه‌تی ئازاد نییه. له ئاكامدا، به‌پێی ده‌ستپێكه‌كانی لێبوردن26tolerance، به‌پێی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی كامڵی گۆڕاوه‌كان، ئه‌م جۆره دۆخه كه‌م تا زۆر په‌سه‌ندكراوه، كه‌م تا زۆر ڕه‌تكراوه‌یه، به‌ڵام هه‌رگیز به ته‌واوه‌تی په‌سه‌ند ناكرێت. و هه‌میشه كۆمه‌ڵێك نافه‌رمانی یا سه‌ركێشی27recalcitrant بوونی هه‌یه، هه‌میشه مرۆڤگه‌لێك هه‌ن كه نایانه‌وێت په‌سه‌ند بكه‌ن، هه‌میشه پنتگه‌لێك هه‌یه كه مرۆڤه‌كان تێیدا شۆڕش ده‌كه‌ن و به‌ره‌نگاری ده‌كه‌ن.
پرسیار: ئایا نابێت ویستی ئاگایانه و ویستی نائاگایانه28conscious and unconscious willله یه‌كتر جیا بكه‌ینه‌وه؟ ده‌توانم بڕیار بده‌م كه گوێڕایه‌ڵی له ده‌سه‌ڵاتێك بكه‌م و په‌سه‌ندی بكه‌م: له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌توانین قسه له‌سه‌ر باڵاده‌ستی بكه‌ین؟ هه‌روه‌ها ده‌توانم به خۆم بڵێم: «ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره بڕیاره‌ت نه‌دا، ئه‌م بڕیاره بۆ تۆ باشه، و تۆ له ڕاستیدا، ده‌ته‌وێت ئه‌م بڕیاره بده‌یت و من ئه‌مه ده‌زانم.» له چ حاڵه‌تێكدا ده‌توانین قسه له‌سه‌ر باڵاده‌ستی بكه‌ین؟
م. فوکۆ: باشه، نازانم یه‌ك ویستی نائاگا چییه. سوژه‌ی ویست ئه‌و شته‌ی ده‌وێت كه ده‌یه‌وێت، و له‌و ساته‌وه كه ئه‌م دووپارچه‌ییه ده‌به‌یته ناو سوژه‌وه كه: «تۆ نازانیت كه چ شتێكت ده‌وێت؛ و من به تۆ ده‌ڵێم كه چ شتێكت ده‌وێت»، ڕوونه كه ئه‌مه یه‌كێكه له ڕێگه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵات.
پرسیار: به‌ڵام له حاڵه‌تێكدا كه تاكه‌كان ئه‌وه په‌سه‌ند بكه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتێك به‌سه‌ر ئه‌واندا پیاده ده‌كرێت، ئایا ده‌توانین قسه له‌سه‌ر باڵاده‌ستی بكه‌ین؟
م. فوکۆ: باشه به‌ڵێ، ئێوه په‌سه‌ندی ده‌كه‌ن كه له‌ژێر باڵاده‌ستیدا بن، هه‌ر ئه‌مه و به‌س.
پرسیار: به‌ڵام بۆ تاكه‌كان ئه‌مه یه‌ك باڵاده‌ستی نییه؟
م. فوکۆ: بۆچی، ئه‌وان ئه‌وه قه‌بووڵ ده‌كه‌ن كه به‌ڕێوه ببردرێن یا حوكمڕانیان به‌سه‌ردا بكرێت، قه‌بووڵی ده‌كه‌ن كه ڕێنمایی بكرێن.
ده‌سه‌ڵات یه‌ك په‌یوه‌ندییه؛ په‌یوه‌ندییه‌ك كه له ڕێگه‌یه‌وه ڕه‌فتاری ئه‌وانی تر ڕێنمایی ده‌كه‌ین
پرسیار: پرسیارێكی به‌رهه‌ست: بۆ گرفتی ئه‌نجامدانی تاوان چ ڕێگه‌چاره‌یه‌ك پێشنیار ده‌كه‌یت؟ یا نموونه‌یه‌كی جیاوازتر كه پڕۆفیسۆر درایفۆس بۆ منی هێنایه‌وه: درایفۆس به منی وت كه منداڵه‌كه‌ی ویستوویه‌تی له‌سه‌ر دیوار بنووسێت. و به باوه‌ڕی تۆ، ڕێگریكردن له‌م كاره كرده‌یه‌كی سهركوتكارانهیه. ئایا ده‌بێت ڕێگه‌ی بده‌ین یا ده‌بێت بڵێین «ئیتر به‌سه!»؟
م. فوکۆ: نه‌خێر، من ده‌رباره‌ی ئه‌مه‌ی كه منداڵه‌كه‌ی ویستوویه‌تی له‌سه‌ر دیوار بنووسێت به پڕۆفیسۆر درایفۆسم نه‌وت كه ڕێگریكردن له‌م كاره سه‌ركوتكردنه […] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه من هاوسه‌رگیریم نه‌كردووه یا باوكی خێزان نیم، خۆم به‌دوور ده‌گرم له وتنی ئه‌م جۆره شتانه. ئه‌گه‌ر ئه‌و ئایدیایه‌ی ده‌سه‌ڵاتم خوڵقاندووه كه زۆربه‌ی كات ده‌یخه‌نه پاڵ من، ئه‌م ئایدیایه‌ی كه ده‌سه‌ڵات شتێكی تۆقێنه‌ر و سه‌ركوتكه‌ره، و به كورتی، شتێكی تۆقێنه‌ر و ترسناكه كه كاركرده‌كه‌ی سه‌ركوتكردنی تاكه، ڕوونه كه ڕێگریكردن له منداڵ به‌وه‌ی كه شتێك له‌سه‌ر دیوار بنووسێت جۆرێك سته‌می به‌رگه‌نه‌گیراو29unbearable tyrannyبێت. به‌ڵام ئه‌مه ئه‌و شته نییه كه من ده‌یڵێم. من ده‌ڵێم كه ده‌سه‌ڵات یه‌ك په‌یوه‌ندییه؛ په‌یوه‌ندییه‌ك كه له ڕێگه‌یه‌وه ڕه‌فتاری ئه‌وانی تر ڕێنمایی ده‌كه‌ین. و هیچ هۆكارێك بوونی نییه كه ئه‌م ڕێنماییه، [واته] شێوازی ڕێنماییكردنی ڕه‌فتاری ئه‌وانی تر، دواجار كۆمه‌ڵێك كاریگه‌ریی ئه‌رێنی، به‌هادار و سه‌رنجڕاكێشی نه‌بێت. ئه‌گه‌ر منداڵێكم هه‌بووایه، به‌ڵێنم به ئێوه ده‌دا كه له‌سه‌ر دیوار نه‌نووسێت- ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ی بكردایه، به پێچه‌وانه‌ی ویستی من ده‌بوو.
پرسیار: شتێكی گرفتسازه… كه‌واته ده‌بێت هه‌میشه توێژینه‌وه بكه‌ین، هه‌میشه پرسیار بكه‌ین.
م. فوکۆ: به‌ڵێ، به‌ڵێ! به ته‌واوه‌تی به‌م جۆره‌یه كه تۆ ده‌یڵێیت: پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵات هه‌رگیز شتێكی ڕوون و بهڵگەنهویست نییه. به‌م جۆره نییه كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێوه باوكن مافتان هه‌یه كه له منداڵه‌كه‌تان بده‌ن. به ده‌ربڕینێك، كاتێك كه كاریگه‌ری ده‌خه‌نه سه‌ر ڕه‌فتاری منداڵه‌كه‌تان- ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی كات به ته‌مبێ نه‌كردنی منداڵه‌كه‌تان كه ئه‌مه‌ش یه‌ك شێوازی كاریگهریدانانه له‌سه‌ر ڕه‌فتاری ئه‌و- ئێوه ده‌چنه ناو سیسته‌مێكی په‌یوه‌ندییه زۆر ئاڵۆزه‌كانه‌وه كه له ڕاستیدا پێویستی به تێڕامانی لهكۆتابهدهره. و كاتێك كه ئه‌و سه‌رنج و وردبینییه له‌به‌رچاو ده‌گرین كه له توێژینه‌وه‌ی سیسته‌مه نیشانه‌ناسییه‌كان30Semiotic systemsـی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان به‌كاری ده‌هێنین تا ببینین كه به‌ها دهلالهتگهرهكان31Signifying value/valeur signifianteده‌رباره‌ی ژماره‌یه‌ك پرس چییه، ده‌توانین بڵێین كه لێره‌دا سیسته‌مه‌كانی پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵاتمان تا ڕاده‌یه‌ك پشتگوێ خستووه، چون ڕه‌نگه سه‌رنجی پێویستمان له پاشهاته ئاڵۆزه‌كانی كۆمه‌ڵێك ڕایه‌ڵ و یهكبهدوایهكهاتن نه‌دابێت كه به‌پێی ئه‌م بنه‌مایه به‌رهه‌م ده‌هێنرێن.
پرسیار: بابه‌تی تۆ به به‌رده‌وامی له تیۆرسازی32theorizationهه‌ڵدێت؛ و بابه‌ت شتێكه كه ده‌بێت له هه‌ر ساتێك‌دا سه‌رله‌نوێ بینای بكه‌ینه‌وه.
م. فوکۆ: به‌ڵێ، بابه‌ت شتێكه كه له هه‌ر ساتێك‌دا ده‌بێت دووباره و دووباره بینای بكه‌ینه‌وه. بابه‌ت یه‌ك كرداری تیۆرتیكییە؛ بابهتیهك ڕێگه‌ی تیۆرسازیی كرداره نه‌ك یه‌ك تیۆری. پێم وایه كاتێك كه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵات شیكار ده‌كه‌ین، كه هه‌نووكه هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌م جۆره كاره بكه‌م، ئه‌وه‌ی كه ده‌یڵێم لێكدژی نییه.
پرسیار: بابه‌تی تۆ زۆر جیاوازه له‌و شته‌ی كه وێنام ده‌كرد…
م. فوکۆ: هه‌ندێك جار، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه بابه‌ته‌كه‌م به ئه‌ندازه‌ی پێویست ڕوون نییه، خه‌ڵكی له من یه‌ك جۆر ئه‌نارشیستی ڕادیكاڵ دروست ده‌كه‌ن كه جۆرێك نه‌فره‌تی ڕه‌ها و چی و چی له ده‌سه‌ڵات هه‌یه. نه‌خێر! من هه‌وڵ ده‌ده‌م ههڵسهنگێنراوترین و بیرلێكراوهترین ڕێكاری ڕه‌خساو ده‌رباره‌ی ئه‌م دیارده له ڕاده‌به‌ده‌ر گرنگ و دژواره له كۆمه‌ڵگه‌دا به‌كار بهێنم، واته دیارده‌ی پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵات؛ هه‌ڵسه‌نگێنراو له ڕوانگه‌ی شیكاركردنه‌وه، واته له ڕاستیدا، له ڕوانگه‌ی پێشگریمانه33postulateڕهخساوهكانهوه، پێشگریمانهگهلێك كه له هه‌مان كاتدا تیۆرتیكی و ئه‌خلاقی34moralن: [ده‌بێت بزانین كه] گرفت چییه. به‌ڵام توێژینه‌وه، خوێندنه‌وه و به پرسیاركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵات به زۆرترین وه‌سوه‌سه و به زۆرترین وردبینیی ڕهخساوهوه، و له هه‌ر پانتاییهكدا كه تێیدا كه ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ی ده‌سه‌ڵات پیاده ده‌كرێن، به مانای پێكهێنانی جۆرێك ئوستووره‌ناسیی ده‌سه‌ڵات35mythology of powerنییه، به مانای پێكهێنانی بۆ نموونه كتێبی موكاشهفه36apocalypseنییه.
پرسیار: ئایا له كاری تۆدا تێگهگهلێكی ئه‌رێنی هه‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌مه‌ی كه چه‌مكی چاكه چییه؟ له كرداردا، چ توخمگه‌لێكی ئه‌خلاقی له كاری تۆدا هه‌یه بۆ ڕێنماییكردنی ڕه‌فتاری ئه‌وانی تر؟یا به كورتی، ئه‌و پره‌نسیپانه چین كه كرده‌ی تۆ به ئاڕاسته‌ی ئه‌وانی تر ڕێنوێنی ده‌كات؟
م. فوکۆ: پێشتر به ئێوه‌م وت: ڕه‌تكردنه‌وه، كونجكاوی و داهێنان.
پرسیار: ئایا ئه‌مانه هه‌موویان نه‌رێنی نین؟
م. فوکۆ: به‌ڵام ئێوه باش ده‌زانن كه تاكه ئه‌خلاق37ethicsێك كه مرۆڤ بتوانێت ده‌رباره‌ی پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵات هه‌یبێت، ئازادیی ئه‌وانی تره. كه‌واته،من ئه‌وانی تر ناچار ناكه‌م، و به ئه‌وانیتر ناڵێم: «به‌م شێوازه عیشق ببه‌خشن! با منداڵتان هه‌بێت! كار بكه‌ن!»
پرسیار: دانی پێدا ده‌نێم كه به‌بێ ئاڕاسته وه‌رگرتن، خۆم كه‌مێك سه‌رلێشێواو ده‌بینم، چون ده‌روازه‌گه‌لێكی زۆر یا كۆمه‌ڵێكی كراوه‌یی بوونیان هه‌یه…
م. فوکۆ: به‌ڵام گوێ بگرن، گوێ بگرن… چه‌نده دژواره! من یه‌ك په‌یامبه‌ر نیم؛ من یه‌ك به‌رنامه‌ڕێژ یا پڕۆگرامساز نیم؛ من نامه‌وێت به خه‌ڵكی بڵێم كه پێویسته چ كارێك بكه‌ن؛ و بڕیار نییه به خه‌ڵكی بڵێم: «ئه‌مه چاكه بۆ ئێوه؛ ئه‌مه خراپه بۆ ئێوه!» من هه‌وڵ ده‌ده‌م یه‌ك دۆخی واقیعی شیكار بكه‌م كه ده‌شێت خاوه‌نی چه‌ندین گرێی جۆراوجۆر بێت یا دۆخێك له هه‌موو ئاڵۆزییهكانیدا، و كاركرد و ئه‌ركی ئه‌م شیكاركردنه ڕه‌خساندنی هه‌م ڕه‌تكردنه‌وه هه‌م كونجكاوی هه‌م داهێنانه. كه‌واته […]. پێویست ناكات كه من به خه‌ڵكی بڵێم: «فڵانه شت بۆ ئێوه باشه.»
پرسیار: و ده‌رباره‌ی ژیانی كه‌سیی خۆت چی؟
م. فوکۆ: ئه‌م كاری شیكاركردنه سه‌رنج له هیچ كه‌سێك نادات. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، پێم وایه كه له چه‌قی ئه‌م كاره‌دا یه‌ك به‌دتێگه‌یشتن ده‌رباره‌ی كاركردی فه‌لسه‌فه، كاركردی ڕۆشنبیر و كاركردی مه‌عریفه بوونی هه‌یه: وه‌ك بڵێی كه یا له ئه‌ستۆی فه‌لسه‌فه‌دایه یا ڕۆشنبیر یا مه‌عریفه‌ت به شێوه‌یه‌كی گشتی كه به ئێمه بڵێت چ شتێك چاكه. نه‌خێر، نه‌خێر، نه‌خێر! به‌م جۆره نییه. ئه‌مه ڕۆڵی فه‌لسه‌فه، ڕۆشنبیر و مه‌عریفه نییه. فه‌لسه‌فه و ڕۆشنبیر و مه‌عریفه ته‌نها زیاد له ئه‌ندازه حه‌زیان له گێڕانی ئه‌م ڕۆڵه‌یه. دوو هه‌زار ساڵه ئه‌مانه پێمان ده‌ڵێن كه چ شتێك چاكه، له‌گه‌ڵ پاشهاتگهلێكی كاره‌ساتباردا كه ئه‌م وتانه له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌یهێنن. كه‌واته، ئاگادارن كه یه‌ك گه‌مه بوونی هه‌یه كه ترسناكه، یه‌ك دا‌و كه ڕۆشنبیران […] حه‌زیان له‌وه‌یه كه بڵێن چ شتێك چاكه، و خه‌ڵكی ته‌نها خوازیاری یه‌ك شتن، ئه‌مه‌ی كه به ئه‌وان بگوترێت چ شتێك چاكه، نه‌ك ئه‌مه‌ی كه پێیان بگوترێت ده‌ست بكه‌ن به هاوار كردن: «چه‌نده خراپه!» باشه، با ئیتر ئه‌م گه‌مه‌یه بگۆڕین! و با بیر بكه‌ینه‌وه كه ئیتر بڕیار نییه ڕۆشنبیران بڵێن كه چ شتێك چاكه. ئه‌م كاره له ئه‌ستۆی خودی خه‌ڵكییه كه به به‌كارهێنانی داوهرییهكانیان له ئاست شیكارییه پێشنیاركراوه‌كان ده‌رباره‌ی واقیعییهتهكان، كار بكه‌ن یا به چه‌شنێكی خودبزواو ڕه‌فتار بكه‌ن، به شێوه‌یه‌ك كه خودی خۆیان ئه‌و شته پێناسه بكه‌ن كه بۆ ئه‌وان باشه. […]
چاكه چییه؟ شتێكه كه داده‌هێنرێت. چاكه له ئاسمانێكی سه‌رمه‌دی و دهرهكاتدا بوونی نییه، له‌گه‌ڵ كه‌سانێك كه وه‌ك بڵێی بهختزانانی چاكه‌ن و ده‌توانن بڵێن كه به‌خت و به‌خته‌وه‌ری كامه‌یه. چاكه پێناسه ده‌كرێت، چاكه به‌كار ده‌خرێت، چاكه داده‌هێنرێت. به‌ڵام ئه‌مه كارێكه نه‌ك ته‌نها له ئه‌ستۆی یه‌ك كه‌س، [به‌ڵكه] كارێكه ده‌سته‌جه‌معی. ئێستا ڕوونتره؟
پەراوێزەکان
- 1moralist
- 2Human existence
- 3self-evident
- 4connaissance/knowledge
- 5curiosity
- 6notion of the subject
- 7la morale/the morality
- 8«ئه‌مه ئه‌و به‌هایانه‌ن كه پێشنیاریان ده‌كه‌م.»
- 9theoretical level
- 10communication
- 11[هه‌رگیز هاوسه‌نگی بوونی نییه، چون په‌یوه‌ندیی ده‌سه‌ڵات یه‌ك ناهاوسه‌نگییه]
- 12réversible/reversible
- 13Erotic relationship
- 14Love relationship
- 15لێره‌دا فوكۆ وشه‌ی vis-à-vis به‌كار ده‌هێنێت كه به مانای قڵپكراوه، بهراوهژووكراو و پێچهوانهكراو دێت؛ ئه‌و ده‌یه‌وێت بڵێت له په‌یوه‌ندیی ئیرۆتیكیدا ده‌سه‌ڵاتی چه‌سپاو و هاوسه‌نگ بوونی نییه، به‌ڵكه په‌یوه‌ندیی قڵپكراوه و دوولایه‌نه هه‌یه. واته، هه‌ر دوو لایه‌نه‌كه ده‌توانن ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر یه‌كتریدا پیاده بكه‌ن یا شێوازی ڕه‌فتاری یه‌كتری دیاری بكه‌ن.
- 16به گومانه‌وه؛ چه‌ند وشه‌یه‌كی نادیار.
- 17apparatus of state
- 18Georges Marchais
- 19چه‌ند وشه‌یه‌كی نادیار.
- 20governance
- 21priori theory
- 22intolerable
- 23comprehensible
- 24uncomprehensible
- 25existence
- 26tolerance
- 27recalcitrant
- 28conscious and unconscious will
- 29unbearable tyranny
- 30Semiotic systems
- 31Signifying value/valeur signifiante
- 32theorization
- 33postulate
- 34moral
- 35mythology of power
- 36apocalypse
- 37ethics