بێگەرد سووزەنی
بێگەرد سووزەنی

خۆڵەمێش و پەپوولە

5ی ئایار، 2026

​لە ماڵی ئێمەدا چیرۆکێک هەبوو، هەمیشە وەک مۆتەکەیەک دووبارە دەبووەوە: چیرۆکی کتێبە سووتاوەکان. من کچێک بووم لەناو دووکەڵی گێڕانەوەکانی باوکمدا گەورە بووم؛ چیرۆکی ئەو لاپەڕانەی پێش هاتنی جەلادەکان، دەبوونە خۆڵەمێش. ​ئێستا نیوەشەوە. سوکنای کچم سەری لەسەر قۆڵمە و بەدیار چیرۆکی “نەرەمۆڵ؛ ئەو کرمەی دەبێتە پەپوولە”، خەو بردوویەتەوە. ئەو نووستووە، بەڵام من لەناو لاپەڕەکاندا ڕاوەستاوم و…

دەیخوێنمەوە
blank

ئەو لای من لە تەمدا

17ی شوبات، 2026

پاییزە و دوانیمەڕۆیەکی بارانی کە زۆرتر لە ئیوارە دەچێ… باران بە نەرمی دەبارێ وەک ئەو کەسانەی کە فێر بوون بە بێدەنگی بگرین. شووشەکان هەڵم گرتوویانە و هێڵی تنووکی باران دایپۆشیون، هێڵەکان لە یەکدی جیا دەبنەوە و دیسان یەک دەگرنەوە وەک بیرەوەرییەکان… لە پشت پەنجەرەکە لە سەر کورسییەک دانیشتووم، کتێبم بە دەستەوەیە و قاوەیەکی تازەشم لە…

دەیخوێنمەوە