دوکتۆر کەماڵ سلێمانی
دوکتۆر کەماڵ سلێمانی

کەمال سلێمانی پسپۆڕی مێژوو و سیاسەتی ئیسلامی و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست. سلێمانی دوکتۆراکەی لە بوواری میژووی ئیسلام و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە ساڵی 2014 دا لە زانکۆی کۆلۆمبیا وەڕگرتووە و لە زانکۆکانی تورکیا و ئامریکادا وانەی وتوەتەوە. دوکتۆر سلێمانی نووسەری ژمارەیەک وتاری زانستی و کتێبێکە بە ناو ئیسلام و ناسیۆناڵیسمە ڕکابەرەکان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست¬دا کە پەخشانگایPalgraveلە ساڵی 2016 دا چاپ و بڵاوی کردوەتەوە. لەم کتێبەدا سلێمانی مەعریفەناسییەکانی بنەڕەتی دەوڵەت نەتەوەی [مودێڕن] بە جەخت لەسەر ڕۆڵی سەرەکی و ھاودڵانەی ئیسلام لە سەرھەڵدانی دەوڵەت نەتەوەدا، دەباتە ژێر پرسیار. دوکتۆرسلێمانی نیشان دەدات چلۆن پێکدادان و کاردانەوە ھەڤبەرەکانی ناسیۆناڵیزم و ئەندێشەی ئایینی لە مێژووی مۆدێڕنی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست¬دا، ڕۆڵی نوواندووە.

ئەندێشەی سیاسیی ئیسلامیی مۆدێرن، ”ئیسلامیزم“ و ناسیۆنالیزم

11ی شوبات، 2023

ئێمە ویستمان بە کەڵک وەرگرتن لە ئیسلام، بە ئێران خزمەت بکەین و جەنابی خومەینی ویستی کە بە کەڵک وەرگرتن لە ئێران خزمەت بە ئیسلام بکات. مەھدی بازەرگان[1] ھیچ ئایینێک ڕاستیی جەوھەری نییە، ئایینێک تەنیا دەتوانێت ببێتە ڕاستی کە ھاوتای ئەو شتە بێت کە لە خۆی پێشکەشی دەکات و بەو شێوەش وەربگیردرێت. کارل بارت[2] چۆن چیرۆکی…

دەیخوێنمەوە
blank

ئیسلامی کوردی و ناسیۆنالیزم

5ی شوبات، 2023

لەم وتارەدا ھەندێک تیشک دەخرێتە سەر تێکەڵاویی ئیسلام و ناسیۆنالیزم لە مێژووی مۆدێرنی کورددا. بۆ ئەم مەبەستە بە شێوەی ھەڵبژاردن، ڕوانگە و چالاکییەکانی ھەندێک لە کەسایەتییە سیاسی-ئایینییە ناسراوە کوردەکانی کۆتاییی سەدەی نۆزدە و بەراییی سەدەی بیست وەبەر تیشکی لێکۆڵینەوە دەدرێت. ئەم لێکۆڵینەوە بە ھیچ شێوەیەک داگر و کۆگر نییە. لێرەدا دەمھەوێت نیشانی بدەم کە ئایینداری…

دەیخوێنمەوە
blank

«من دەپەیڤم کەوابوو من ئادەمم»
پرسی زمان و بوون بە ئینسان لە قورئاندا

30ی نیسان، 2022

پوختە ئەم وتارە دەیھەوێ ڕۆڵی سەرەکیی زمان لە چیرۆکی قورئانی ئادەمدا وەکوو مرۆڤ یان ئینسان بداتە بەر لێکۆڵینەوە. بە پشتبەستن بە ڕوانینی قورئان لەسەر ئافراندنی ئینسان، ئادەم وەکوو بوونەوەرێک دەردەکەوێت کە تواناییەکی تایبەتی لە ناونانی شتەکاندا ھەیە. بە لێکۆڵینەوە لە جیاوازیی واتایی نێوان دوو چەمکی سەرەکیی ئینسان و بەشەردا، بە پێچەوانەی تێگەیشتنە باوەکان کە مرۆڤ…

دەیخوێنمەوە