کچی ڤیترۆڤیسی
چاوی بڕییه چه‌ن تاڵه‌قژێکی سپی و له‌به‌ر خۆیەوە وتی: «ئه‌مه ئیتر که‌ی سپی بووه؟» میسواکەکەی له ناو ده‌می هێشته‌وه و ڕوومه‌تی له ئاوێنه‌ی ئاوده‌سه‌که نزیک کرده‌وه که وردتر چرچه‌کانی گۆشه‌ی چاوی ببینێ. دوکتۆری پسپۆڕی پێست پێی وتبوو کە ده‌با زووتر کرێمی ده‌وری چاوی به کار هێنابا، ئێستا ئیتر به کرێم چاری نایه‌ت. چاوه‌کانی کرژ کرده‌وه…
دەیخوێنمەوەئێوارهیهکی گوڵه‌باخی
عادڵ به شۆڕتێکی بۆر و کۆنه‌وه له بهردەرگای حه‌مام ڕاوه‌ستابوو، مریەم به ئه‌سپایی لێی نزیک بوویه‌وه. پیاو پشتی له‌و بوو و نه‌یده‌بینی که ژنەکەی گه‌وره‌ترین چه‌قۆی ئاشپه‌زخانه‌ی به ده‌سته‌وه‌یه. مریەم به پارێزه‌وه هه‌نگاوی هه‌ڵگرت. چه‌قۆکه‌ی له‌نێو له‌پی ده‌ستی ڕاستی وا توند توند گرتبوو کە هەستی دەکرد دەسکە دارینەکەی لە گۆمی ئارەقینی لەپی دەستی خوساوە، خاولییه‌کیش…
دەیخوێنمەوە