ژنەفتن ژنەفتن
blank
نووسەر

عەبدولڕەزاق گورنە

عەبدولڕەزاق گورنە ڕۆماننوسێکی تەنزانییە، بە زمانی ئینگلیزی دەنووسێت و نیشتەجێی بەریتانیایە. لە ٢٠ی سێپتێمبەری ١٩٤٨ لە سەڵتەنەتی زەنجەبار لەدایک بووە. ساڵی ١٩٦٨ بۆ خوێندن چووە بۆ بەریتانیا، لە زانکۆی کاتەنبری خوێندوویەتی، دواتر چووە بۆ زانکۆی کێنت و لە ساڵی ١٩٨٢ بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستهێناوە. خاوەنی چەندین خەڵاتی ئەدەبییە، ساڵی ٢٠٢١ بووە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی، بۆ "سازشنەکردن لەسەر کاریگەرییەکانی کۆلۆنیالیزم و هاوسۆزی لەگەڵ چارەنووسی کۆچبەر لەنێو جیاوازیی کولتووری و کشیوەری". گورنە خاوەنی چەندین کتێبە لەوانە: (یادگەی کۆچ ١٩٨٧)، (ڕێگەی حاجیان ١٩٨٨)، (دۆتی ١٩٩٠)، (بەهەشت ١٩٩٤)، (لە ستایشی بێدەنگیدا ١٩٩٦)، (لە ڕێگەی دەریاوە ٢٠٠١)، (کۆچ ٢٠٠٥)، (کۆتا دیاری ٢٠١١)، (دڵبەرد ٢٠١٧)، (دوای ژیان ٢٠٢٠)

1 بابەت