ئانخێل گیندا
ئانخێل گیندا

ئانخێل گیندا شاعیر و وتارنووس و وەرگێڕی ئیسپانی، ساڵی ١٩٤٨ لە شاری زەرەگۆزا هاتووەتە دنیاوە، ١٨ دەفتەرەشیعری بڵاو کردووەتەوە، ساڵی ٢٠١٠ خەڵاتی وێژەی ئاراگۆنییەکانی وەرگرتووە. پاش ساڵانێک ململانێ لەگەڵ شێرپەنجە، ساڵی ٢٠٢٢ دواکۆچی کردووە. «نووسین» لە شیعرە هەرە دیارەکانیەتی.

نووسین

20ی ئازار، 2023

گەر وشەم لێ بسەننەوە بە بێدەنگی دەنووسم. گەر ڕووناکیم لێ بسەننەوە بە تاریکی دەنووسم. گەر بیرەوەری لە دەست بدەم، بیرچوونەیەکی دی بۆ خۆم دادەهێنم. گەر خۆر و هەور و هەسارە ڕابگرن، خۆم هەڵدەسووڕێم. گەر مۆسیقا کپ بکەن، خۆم کڕومات دەچریکێنم. گەر کاغەز بسووتێنن، گەر مەرەکەب وشک بکەنەوە، گەر شاشەی کۆمپیوتەر بتەقێننەوە، گەر دیوار بڕمێنن، بە…

دەیخوێنمەوە