لەبارەی ڕەخنەی ڕۆمانەوە
بابەتی ڕەخنەی ئەدەبی بە گشتی، یەکێکە لەو باسانەی بەردەوام جێی دیالۆگ، ڕوانین و ڕامان بووه. ڕێگە و هێڵی گەشەی ڕەخنەی ئەدەبی لە شوێنێک نەوەستاوە و نایشکرێت قۆناغێکی ڕەخنەی ئەدەبی بەلاوە بنرێت، یان وەک ئایدیا و باوەڕێکی لەکارکەوتوو و بەسەرچوو تەماشا بکرێت، به‌ڵکوو هەموو قۆناغەکان هه‌رده‌م وەک ئەگەر، دەکرێت سوودیان لێ وەر بگیرێت و بۆیان بگه‌ڕێینه‌وه.…
دەیخوێنمەوەلهبارهی خوێنه‌ری ڕۆمانه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی باسی خوێنه‌ر بکه‌ین، ناکرێت له‌باره‌ی سێکوچکه‌ی (نووسه‌ر- تێکست- خوێنه‌ر)ەوە تێگه‌یشتن و قووڵبوونه‌وه‌مان نه‌بێت. له‌پاڵ ئه‌م چه‌مکانه‌دا ده‌بێت له ئاکتی نووسین و خوێندنه‌وه ڕابمێنین. گه‌ره‌کمه له‌باره‌ی خوێنه‌ره‌وه به‌دوو هه‌ندێ سه‌رداودا بچم، تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه زوومی هه‌ندێ بابەتی تایبه‌ت به کرده و جۆر و ئه‌رکی خوێنه‌ر به‌گشتی و دواتر بچووککردنه‌وه‌ی بازنه‌که بۆ – خوێنه‌ری ڕۆمان-…
دەیخوێنمەوەلەبارەی ئەدەبی جیدی و ئەدەبی بازاڕییەوە
مادام گه‌وهه‌ر و مەبەستی ئەدەب؛ دەروازەیەکە بۆ دیالۆگێکی بێ‌کۆتایی، دەپرسین: تێکستی ئەدەبی بۆ کێ دەنووسرێت؟ بۆ نووسەرە، یان خوێنەر؟ لە سەده‌ی بیسته‌وه بۆ سه‌رده‌می دیجیتاڵ ڕاستە سنوورەکان کاڵ بوونەتەوە و گۆڕانکاری و جووڵەی جیاواز هەن، بەڵام بەشێک لە پرسیارەکان هێشتا کراوەن و دیالۆگ لەبارەیانەوە درێژەی هەیە. لەبارەی جۆرایه‌تی و چۆنایه‌تیی ئەدەبەوە قسەی زۆر کراون و…
دەیخوێنمەوەلهبارهی ئێدیت و ئێدیتەرەوە
پێوەندیی نێوان نووسەر و ئێدیته‌ر لە هەموو پێوەندییە پیشەیییەکانی دیکه جیاوازە، چونكه لەسەر متمانەی قووڵ و هاوکێشه‌یه‌کی دەروونی بنیات نراوە. نووسەر کارە زۆر تایبەت و خۆشه‌ویسته‌که‌ی خۆی دەخاتە به‌رده‌م ئێدیته‌ر، کارێک کە لە قووڵاییی هزر و هەستی خۆیەوە هاتووە. ئه‌لفبێی ئه‌م کاره له متمانه‌وه دروست ده‌بێت، چونکه ئێدیته‌ر دەستی دەگاتە کاری ناته‌واوی نووسەر، بە وێنه…
دەیخوێنمەوەلهبارهی (وەسف)ی پێویست و ناپێویست لە گێڕانەوەدا
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیارێك له‌باره‌ی پێكهاته‌ی ڕسته و په‌ره‌گراف، پێویستی و ناپێویستی وشه‌كانی نێو پێكهاته‌كه، كارێكه ته‌واو دژ به پڕه‌نسیپی فره‌مانایی و لێكدانه‌وه‌یه. له بنه‌ڕه‌ته‌وه ڕاڤه‌ی تێكست – هێرمۆنتیكا ڕێگه‌مان نادا بڕیار له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی كارێك بده‌ین و مانا و ڕاڤه له قالب بده‌ین. ئه‌م كاره دژ به تیۆرییه‌كانی خوێندنه‌وه و تێكسته. به دیوێكی دیكه‌دا گواستنه‌وه‌ی تێكسته بۆ…
دەیخوێنمەوەئێمه و بووكه‌ڵه‌كان له‌ناو گێڕانه‌وه‌دا
خوێندنه‌وه و نووسین له‌باره‌ی ڕۆمانی (یاده‌وه‌ریی بووكه‌ڵه‌كان)، بیانووه تا به‌گشتیی له‌سه‌ر دیوێكی پڕۆژه‌ی گێڕانه‌وه لای كاروان عومەر كاكه‌سوور بووه‌ستین و ئاماژه به هه‌ندێ چه‌مك و فۆڕمی گێڕانه‌وه بكه‌ین، كه زۆرینه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی كاروانی پێ ده‌ناسرێنه‌وه.به‌م هۆیه‌شه‌وه هاوشانی یاده‌وه‌ریی بووكه‌ڵه‌كان، ئاماژه و نموونه‌مان له چه‌ند به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی نووسه‌ر هێناوه‌ته‌وه. مرۆڤ و ناو مرۆڤ وەک چۆن بە پۆشینی…
دەیخوێنمەوەحەوت سەرنج لەبارەی نائومێدی
یەكەم: مرۆڤ دەكرێت لە دۆخی بیركردنەوەدا، بگاتە ڕەشبینی و نائومێدییەكی ڕادیكاڵ. ئەگەر ئەو مرۆڤە مایه‌وه، مانای وایە: نائومێدبوون فۆڕمێكی تیۆری وه‌رگرتووه. هه‌وڵه بۆ زاڵبوون و تێگه‌یشتن. دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌كه، به مانای جیاواز، مانایه‌ك كه نابێته ئاكت. لەم دۆخەدا كەسی نائومێدهێزی بیركردنه‌وه ئاراسته‌ی ده‌كات، نه‌ك بیركردنه‌وه له هێزێك كه خۆی هه‌یه‌تی ده‌توانێ به كاری بهێنێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی…
دەیخوێنمەوە
