دانیل خارمس
دانیل خارمس

دانیل خارمس (١٩٠٥-١٩٤٢) شاعیر، چیرۆکنووس و شانۆنامەنووسی ڕووسی. کە یەکێکە لەو نووسەرانەی لە سەرەتای یەکێتی سۆڤیەت بە شێوازی سوریالیسم و ئەبسورد نووسیویەتی، لەبەر ئەمەش چەند جارێک زیندانی کراوە.

blank

دوو کورتە شیعری دانیل خارمس

7ی نیسان، 2021

١ من بلیمەتی وشە لەرزیوەکانم من بلیمەتی وشە لەرزیوەکانم من پیاوی بیرۆکە سەربەستەکانم من پاشای جوانی بێ‌سنوورم من خودای دوندە شکستخواردووەکانم من پیاوی بیرۆکە ئازادەکانم من نەخشەی شادییە بێ‌خەوشەکانم ئەو ساتەی چاو دەبڕمە ئاپۆڕا چەشنی چۆلەکەیەکی کەسیرە و، لە دەورمدا، چەشنی عامودێک؛ کە بێ‌دەنگ، بێ شەپۆل؛ وەستاوە ئاپۆڕا وەکوو چۆلەکەیەکی کەسیرە و، منیش وەکوو زبڵێک؛…

دەیخوێنمەوە
blank

سێ چیرۆک

10ی شوبات، 2021

١ باوکێک و کچەکەی “ناتاشا” دوو نوقڵی پێبوو. دواتر دانەیەکیانی خوارد، یەک دانەیشی بۆ مایەوە. ناتاشا نوقڵەکەی تری لە بەرانبەری خۆی، لەسەر مێزەکە دانا و دەستی کرد بە گریان. لەناکاو تەماشای کرد! بینیی لەسەر مێزەکەی بەرانبەری دووبارە دوو نوقڵی لێیە. ناتاشا نوقڵێکی تری خوارد و دووبارە دایەوە پڕمەی گریان. ناتاشا دەگریی و بە دزەچاوێکەوە تەماشای…

دەیخوێنمەوە
blank

سێ کورتە چیرۆک

7ی شوبات، 2021

١ سیمفۆنی ژمارە ٢ ئانتوان میخایلۆڤیچ تفی کرد و وتی ئاه. دووبارە تفی کرد و وتی ئاه. دیسانەوە تفی کرد و وتی ئاه. پاشانیش ڕۆیشت… رۆیشت؟ با بڕوا بەتوون! کێ وتویەتی ئەو پاڵەوانی چیرۆکەکەی منە؟ لێگەڕێن لە جیاتی ئەو لەبارەی “ئیلنا باولۆڤیچ”ەوە بۆتان بنووسم. ئەو لە ساڵی ١٨٩٣ لە قوستەنتەنیە لەدایک بوو. کاتێ هێشتا منداڵ…

دەیخوێنمەوە
blank

پێنج کورتە چیرۆکی دانیل خارمس

2ی شوبات، 2021

١ شتێ لەبارەی پوشکینەوە قسەکردن لەبارەی “پوشکین”ەوە بۆ کەسێک کە هیچ شتێکی لەبارەوە نازانێ بە ڕاستی ئەستمە. پوشکین شاعیرێکی مەزن بوو. ناپلیۆن هێندەی پوشکین مەزن نییە. بیسمارک لە ئاست پوشکیندا مرۆڤێکی خۆڕی و تۆڕییە. ئیلکساندەری یەکەم، دووەم و سێیەمیش بە بەراورد بە پوشکین مناڵێک زیاتر نین. لە ڕاستیدا هەموو خەڵکی بە بەراورد بە پوشکین مناڵن،…

دەیخوێنمەوە