زەنگی چیرۆکەکان
چیرۆک، خەلقکردنی جیهانێکە بەرانبەر جیهانی واقیعی، هەردوو جیهانەکە ناوی تایبەت بە خۆیان هەیە. جیهانی واقیعی، جیهانێکە چیرۆکنووس دەیکاتە ژێدەری خۆی بۆ خەلقکردنی جیهانی چیرۆک. کەواتە چیرۆکنووس بە ڕژدی سوود لە واقیع وەردەگرێ، جا چ واقیعی دەستلێدراو، یان واقیعی زەینی بێت، بە ئامانجی خەلقکردنی واقیعێکی دیکە. ئەو واقیعەی دەیخولقێنێت خاوەن تایبەتمەندی خۆیەتی. بۆ نموونە بە جۆرێک…
دەیخوێنمەوەبەختیار حەمەسوور؛ چیرۆکنووسێکە لە نوێ دەبێ بیناسینەوە
پێشتر لە زۆر جێ و بە بۆنەی جیاوازەوە بەر ڕستەی: چیرۆک گێڕانەوە نییە، پیشاندانە، کەوتووین. لەم ڕوانگەیەوە هەمیشە چیرۆکی ئەو چیرۆکنووسانە دەمبات، کە بەردەوام لە ئامادەباشیدان. مەبەست لەم قسەیەم ئەوەیە ژیان و جیهان لە نیگای ئەوانەوە شتێکی دیکەیە. هەموو چیرۆکنووسێک، گەر بیەوێ چیرۆکی باش بنووسێت دەبێت لە نیگای خۆیەوە جیهان خەلق بکاتەوە. بۆیەیش ژیان و…
دەیخوێنمەوە