ژنەفتن ژنەفتن
blank
نووسەر

محەمەد ماغوت

محەمەد ماغوت، لە ساڵی ١٩٣٤ لە سەلمییەی سەر بە پارێزگای حەمما لە سوریا لە دایک بووە، لە خێزانێکی هەژار و کەمدەرامەت بووە. سەرەتای خوێندنی هەر لە سەلمییە بووە هەر لەوێش قوناغی ئامادەیی تەواو دەکات، دواتر دەچێت بۆ دیمەشق بۆ تەواوکردنی خوێندن، بەڵام هەر زوو واز دەهێنێت و دەست بە کاری سیاسی دەکات، مانەوەی ماغوت لەگەڵ حیزب زۆر ناخایەنێت لەبەر ئەوەی بەو هۆیەوە دووچاری ڕاونان و بەندکردن و چاودێری تووند دەبێتەوە. سەرەتاکانی دەرکەوتنی شیعری ماغوتیش هەر بۆ ئەو کاتانە دەگەڕێتەوە، "سەرەتای ئەدەبی ڕاستەقینەی من زیندان بوو، لەوێ هەموو ئەو شتانەم بینی کە حەزیان لێدەکەم"، لەساڵی ١٩٥٩ یەکەم کۆمەڵە شیعری خۆی بە ناوی خەمێک لەبەر تریفەی مانگدا بڵاو دەکاتەوە، دوای سالێکیش ژوورێک بە ملیۆن دیوار بڵاو دەکاتەوە، پاش ماوەیەک دەست بە نووسینی شانۆ دەکات، ماغوت یەکەم شانۆی خۆی بە ناوی چۆلەکەی قەموور دەبێت. بەم شێوەیە ماغوت زنجیرەی کتێبەکانی دەست پێدەکات و تا کۆتایی ژیانی بەردەوام بوو لە نووسین. لە ساڵی ٢٠٠٦ چاوەکانی بۆ هەمیشە داخران.

1 بابەت