“ئێکسپایەر”
بەزەیی موشتەرییەکانی نادییەک تاقی دەکاتەوە پشیلەیەکی زەردی ئاساییە. لە نزیک مێزی دادوەرەکە دەمیاوێنێ دادوەر دەفتەرەکەی دەردێنێ، ژمارەیەکی دیکە، دەخاتە سەر دادپەروەرییەکانی کوتێك جگەر لە شیشەکەی بەردەمی دەکاتەوە و بۆی ھەڵدەدات: «لە پێناو خەڵک». بازرگانەکە بە پشەپش… تۆپەڵێک کلێنس بە لوولدراوی، لە کەچاپ دەسوێ و لە قاپێک بە ڕێزەوە دەیخاتە بەردەمی. زەنگی ئاگاداری نووسەرە عەبەسییەکە لێی…
دەیخوێنمەوەبووکەڵەی سووپەرمان
جامخانە بە تۆپێکی فووتبۆڵ زرمەی لێ ھەستا، بووکەڵەیەکی سووپەرمان دەرپەڕی. بەسەر کێڵگەیەکی وشکدا دەفڕێت ھەور دەگوشێت، برووسکەیەکی فڕێ دەدات و ھیچ نابارێت. لە خوارەوە، جووتیارێک کەوتووە. زیندانێکی نھێنی دەدۆزێتەوە، گوریس ھەڵدەدات زیندانییەکان دەیکەن بە جۆلانە. لە قاوەخانەکان… بە ڕەحەتی قاوە دەڕژێننە دەمی پێکەنینەوە، نەوەك بخەوێت: دەیخواتەوە و ھێڵنج دەدات سووپەرمان، پەتۆیەکی پێدا دەدات. لەناو جامخانە…
دەیخوێنمەوەزۆرانبازی
ھەر جارەی تەلەڤزیۆنە ڕەشوسپییەکە تەقەتەقی لێ ھەڵدەستا و یاری زۆرانبازی پێشان دەداین، باوکم خۆی لێ دەبووە پاڵەوان، دەبوو قاپێک شووتیی قەڵەو بخوات. دایە سەری شووتییەکانی دەپەڕاند، ئێسکەکانی شووتیی ورد ورد دەکرد: زۆرانبازە دۆڕاوەکە بوو. ئەمن ناوبژیوانێکی بێ فیکە بە شۆڕتی خەتخەتەوە دەسووڕامەوە. کە کارەبا دەکوژایەوە، دنیا ڕەنگاوڕەنگ دەبوو. باوکم قاپی شووتیی بەرز دەکردەوە بە ڕاستی…
دەیخوێنمەوەشەش پەنجە بە دەستێکەوە
کۆمەڵێک پەنجەی قرتاو لە زبڵخانەیەکدان. درێژترین پەنجە ھیی جەنگاوەرێکە، شەڕێک قەوما و شەرەفی نیشتمان ھاتە گۆڕێ و ئێ.. با دەست بە وشەوە بگرین. تایەی لۆری زبڵڕێژەکە قرچەی لە شتێک ھەستاند: پەنجەی مامۆستای بیرکاریمانە گەنگەرین پەڕاندی.. تا ئەو وانەی پێ گوتین پێنج کۆ پێنج نەبوو بە دە. با فوو لە عەلاگەیەکی ڕەش دەکا پەنجەی دکتۆری تێدایە…
دەیخوێنمەوەسێ برادەر
سێ برادەری گچکە بووین تۆپە قوماش یەکێکمانی لوولدا و کردی بە بەرگدروو. ڕۆژانە بە عەلاگە خەون بەسەر ماڵەکەیانی دادەدا، ئەویش دەیکردنە کراس. ئەو ساڵەی برادەرەکەم بزر کرد، سی ھەزار و دوو سەت منداڵ کەوتنە کۆشی زەوییەوە. برادەرەکەم مامان بوو، ژنان لنگیان بۆ ھەڵدەبڕی ئەویش: مامۆستا، لەحیمچی، نەخۆشەکانی داھاتووی لێ دەردەھێنان. من چەند ھەفتە جارێک بۆ…
دەیخوێنمەوە